هونه‌ری ریالیستی و رۆمانی نوێ
ف ـ ن
هونه‌ری ریالیستی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌ڵێ:
"ته‌نیا نواندنه‌وه‌ی راستیه‌کانی ژیانی
مرۆڤ ده‌توانێ ناوی هونه‌ری لێ بنرێ."
1
رومانی نوێ ده‌ڵێ: "ریالیزم‌و
واقع‌گه‌رایی وه‌همێکه که قه‌ت وه‌دی
نایه‌ت... له دیارده مێژوویه‌کان ته‌نیا
وێنه‌یه‌کی لێڵ‌و ته‌م‌و مژاوی به جێ
ده‌مێنێ." 2
هونه‌ری ریالیستی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌ڵێ:
"به بێ مرۆڤ و به دوور له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هیچ هونه‌رێک
ناتوانێ له گۆڕێ‌دا بێت، هونه‌ر ئاوازێکه
بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌چڕێ." 3
رۆمانی نوێ ده‌ڵێ: "رۆمان رێگا پیشان
نادات... هه‌ڵگری هیچ په‌یامێک نیه...
ته‌نیا نیاز به گفتوگۆ و تۆژینه‌وه‌و
دۆزینه‌وه‌یه ده‌یهێنێته گۆڕێ." 4
هه‌رچه‌ند هونه‌ری ریالیستی ئیدیعای
نواندنه‌وه‌ی سه‌رتاپاگیری راستیه‌کان
ناکاو ته‌نیا پێی وایه نواندنه‌وه‌یه‌که
له راستیه‌کان... هه‌رچه‌نده رۆمانی نوێ
کاریگه‌رییه‌کانی دونیای واقع به ته‌واوی
ره‌د ناکاته‌وه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا
نیه که وه‌ستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م
چه‌ند رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به جوانی
جیاوازیی جیهان بینی‌و میتۆد‌و
تێڕوانینه‌کانی هه‌ردوو هونه‌ره‌که‌مان بۆ
ده‌رده‌خا.
هونه‌ری ریالیستی سه‌ده‌ی نوزده ئیدیعای
ئه‌وه ده‌کا که به جۆرێک هه‌ڵگری
راستییه‌کانه و ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌نده
راسته‌قینه‌کانی مرۆڤ ده‌ست‌نیشان بکا.
ئه‌م هونه‌ره خاوه‌ن جیهان‌بینییه‌کی
خۆشبینانه‌یه‌و متمانه به هه‌سته‌کان‌و
لۆژیکی مرۆڤ ده‌کا. کێشه‌کانیش وا
داده‌ڕێژێته‌وه که مرۆڤ له دوا
خوێندنه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌کا که ئه‌گه‌ر
بتوانێ خاوه‌ن وردبینی و جورئه‌تێکی
ئینسانی پتر بێت، ده‌توانێ چاره‌سه‌ریان
بکا. به‌ڵام له رۆمانی نوێ‌دا به تووش
واقیعێکه‌وه ده‌بین که نه ته‌نیا له
هونه‌ره‌که‌دا "واقیع" نیه، به‌ڵکو
له‌ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ره‌که‌ش‌دا "واقیع"
نیه. به‌و مانایه که مرۆڤ ناتوانێ
متمانه به هه‌سته‌کان و لۆژیکی خۆی بکاو
ته‌نیا پێی وایه ئه‌وه‌ی که ده‌یبینێ
له واقیع ده‌چێ، ئه‌گینا واقیع نیه.
چونکه به رای ئه‌وان "بوون"
دیارده‌یه‌کی ره‌مزاوی و دژ به یه‌که و
مرۆڤ ناتوانێ نفوزی تێدا بکا. که‌واته
له رۆمانی نوێ‌دا
جیهان‌بینی خه‌سڵه‌تێکی
ره‌شبینانه وه‌رده‌گرێ‌و میتۆده‌کان به
ته‌واوی خه‌سڵه‌تێکی زه‌ینی به
خۆیانه‌وه رده‌گرن. له هونه‌ری
ریالیستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئۆبژێکتیڤ به
سه‌ر سۆبژه‌ێکتیڤ‌دا قورسایی ده‌کاو، له
رۆمانی نوێ‌دا سۆبژێکتیڤ به سه‌ر
ئۆبژێکتیڤ‌دا. کاتێک ئۆبژێکتیڤ به سه‌ر
سۆبژێکتیڤ‌دا قورسائی ده‌کا، په‌یوه‌ندی
نێوان هۆکار و مه‌علوول به‌و شێوه‌یه‌ی
ئه‌زموونی رۆژانه پێمان ده‌ڵێ له جێی
خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام کاتیک
سۆبژێکتیڤ به سه‌ر ئۆبژێکتیڤ‌دا قورسایی
ده‌کا، په‌یوه‌ندی نێوان هۆکار و مه‌علوول
ده‌ئاڵۆزکێ‌و ئه‌زموونه‌کانی ژیانی
رۆژانه به جۆرێکی دی داده‌ڕێژرێته‌وه.
که‌واته جۆری جیاوازی نێوان هونه‌ری
سه‌ده‌ی نۆزده‌و رۆمانی نوێ ته‌نیا له
جۆری هه‌ڵس‌و که‌وت‌کردنیاندا نیه له
گه‌ڵ ئامرازه هونه‌رییه‌کان، به‌ڵکو بۆ
جۆری جیاوازیی جیهان‌بینی و مێتۆدیش
ده‌گه‌ڕێته‌وه. واته ئه‌وه‌ی به ناوی
رۆمانی نوێ ناوی ده‌رکردووه، له سه‌ر
بنه‌مای ئایدیالیزم و میتۆدێکی رووتی
زه‌ینی راوه‌ستاوه‌و هونه‌ری سه‌ده‌ی
نۆزده‌ش له سه‌ر بنه‌مایه‌کی پتر
مه‌تریالیستی‌و میتۆدێکی مل که‌چ له ئاست
راستییه‌کاندا راوه‌ستاوه.
رۆمانی نوێ، چونکه مرۆڤ ده‌سته‌وه‌ستان
ده‌بینێ له گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت
"حه‌قیقه‌تی موتڵه‌ق" تا ئاستێکی ترسناک
له حه‌قیقه‌ته نیسبیه‌کانیش دوور
ده‌که‌وێته‌وه‌و وه‌ک وه‌همێک سه‌یریان
ده‌کا، به‌ڵام ریالیزمی سه‌ده‌ی نۆزده
لانی که‌م متمانه‌یه‌ک شک ده‌بات له ئاست
حه‌قیقه‌ته‌کانداو پێی وایه حه‌قیقه‌ته
نیسبیه‌کانیش ده‌توانن هه‌ڵگری
به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی
بن.
خه‌سڵه‌تێکی وا ده‌توانێ په‌یوه‌ندی نێوان
ئه‌م جۆره هونه‌ره و خه‌ڵک بپسێنێ و
ته‌نیا له ته‌وه‌ری رۆشنبیراندا
بسوڕێته‌وه. بێ هۆ نیه که: " ئێستا ـ
وه‌ک خودی نووسه‌رانی رۆمانی نوێ ده‌ڵێن ـ
ئه‌م جۆره رۆمانه بۆته به‌شێک له
مێژووی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نساو دیارده‌یه‌کی
له به‌رچاوگیراوه بۆ کات‌و شوێنی خۆی.
به‌ڵام ئیستا هیچ شوێنه‌وارێکی وا له
دوای خۆی به جێ نه‌هێشتووه که
په‌یڕه‌وی لێ بکرێت، ته‌نانه‌ت خودی
نووسه‌ره هه‌ره دیاره‌کانی وازیان
له‌و شێوه‌یه هێناوه. ئه‌وه‌ی
ماوه‌ته‌وه وه‌ک "ساروت" ده‌ڵێ: ته‌نیا
نووسه‌ره‌کانیه‌تی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان
گه‌ڕاونه‌وته‌وه سه‌ر نووسینی چه‌مکی
کلاسیک" 5
بێگومان مه‌یدانی هونه‌ریش، مه‌یدانی
ململانێی میتۆدۆلۆژیای مه‌تریالیستی و
ئایدیالیستیه. له‌م نێوه‌دا شێوازی
ریالیستی بۆ هه‌میشه وه‌ک شێوازێکی سه‌ر
به میتۆدۆلۆژیای مه‌تریالیستی
ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و
مانایه نیه که ریالیزم بۆ هه‌میشه
یه‌ک رواڵه‌ت‌و یه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی
وه‌رده‌گرێ، به‌ڵکو به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی
که واقیع به‌رده‌وام له گۆراندایه‌و
بارودۆخی ناسینیش له گۆڕاندایه، ده‌کرێ
وته‌زایه‌کی بگۆڕ بێت و به‌رده‌وام گۆڕانی
چه‌ندایه‌تی‌و چلۆنایه‌تی به سه‌ردا بێت.
هه‌ڵبه‌ت "واسکێز" گوته‌نی ناکرێ هه‌ر
شتێک که له گه‌ڵ پێناسه‌ی دیاریکراوی
ریالیزمدا نه‌یه‌ته‌وه ـ وه‌ک فوتوریزم،
کوبیزم، ئێکسپرسیونیزم، سووریالیزم‌و...
هتد ـ به گشتی له ژێر ناوی فورمالیزمدا
کۆ بکه‌ینه‌وه. چونکه هه‌ر وه‌ک خۆی
ده‌ڵێ: ئه‌مانه شێوازێکی تایبه‌تی
نواندنه‌وه‌ی واقیعن. هه‌رچه‌نده
مومکینه فۆنکسیۆنی مه‌عریفی به مانا
ورده‌که‌ی به‌رهه‌م نه‌هێنن.6
که‌واته ده‌کرێ ریالیزم له په‌یوه‌ندی
له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکانه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند
بکرێ. مارکیز له گوتارێکدا خۆی به
لایه‌نگری ریالیزمی سۆسیالیستی ده‌زانێ‌و
پێی وایه له‌و چوارچێوه‌دا جێ ده‌گرێ "
هه‌رچه‌ند هه‌ندێک ره‌خنه‌گر به‌رپه‌رچی
ئه‌م قسه‌یه‌ی مارکیز ده‌ده‌نه‌وه"،
به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه که مارکیز
به نووسه‌ری شێوازی ریالیزمی جادوویی
ناسراوه که وه‌ک له وشه‌که‌ی‌ڕا دیاره
ریالیزمێکی سێحربازانه‌یه و زه‌ینییه.
جا ریالیزمی سه‌ده‌ی نۆزده وه‌ک چه‌مکێکی
سه‌ره‌تای ریالیزم، ده‌کرێ گه‌شه بکا.
ریالیزم له وێنه هونه‌رییه‌کاندا
ده‌گۆڕێ، به‌ڵام له هه‌وێنی خۆیدا
هه‌ڵگری ئه‌و مانایانه‌ی ریالیزمی سه‌ده‌ی
نۆزده‌یه که ده‌ڵێ: "... نواندنه‌وه‌ی
راستیه‌کانی ژیان... لکاندنی هونه‌ر به
مرۆڤ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانییه‌وه..."7
په‌راوێز:
1 کۆمه‌ڵه چیرۆکی دوژمنان، چێخۆف.
2 گۆڤاری آدینه.
3 کۆمه‌ڵه چیرۆکی دوژمنان، چێخۆف.
4 گۆڤاری آدینه.
5 سه‌رده‌م ژماره یه‌ک.
6 کتێبی جومعه ژماره 24.
7
کۆمه‌ڵه چیرۆکی دوژمنان، چێخۆف.