واتاکان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ئاماده‌کردنی: حیشمه‌ت خوسره‌وی
له‌م دواییه‌دا مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی بۆته بابه‌تێکی رۆژانه‌و جێگای
سه‌رنج‌و تاک‌و ئێستا به‌سه‌دان
لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکری‌و تێزی جۆراوجۆری له
سه‌ر نووسراوه. ئه‌و بابه‌ته‌ی که تا
چه‌ند چرکه‌یه‌کی تر ده‌یخوێنیته‌وه،
باسێکی گشتییه له‌سه‌ر چه‌مک‌و نێوه‌رۆکی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه
ئه‌م بابه‌ته نه‌توانێ وه‌ڵامی سه‌رجه‌م
لایه‌ن‌و چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
بداته‌وه چونکه هه‌ڵسه‌نگاندن‌و
ته‌فسیری زۆرتر هه‌ڵ ده‌گرێت به‌ڵام به‌و
هیوایه‌ی توانیبێتمان شتێکمان له‌سه‌ر
ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاماده کردبێت‌و
خوێنه‌ران‌و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی که‌ڵکی لێ‌وه‌ربگرن.
چه‌مکی ''کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی'' یه‌کێکه
له تیۆری‌و باسه تازه‌کانی ئه‌مڕۆی
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تی له
مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی رامیاری، حقوقی،
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵناسیدا باسێکی
رۆژانه‌یه به‌تایبه‌تی له رۆژئاوادا
زیاتر قسه‌ی لێوه ده‌کرێت. ئه‌م باسه
ئه‌وه‌نده گشتگره که سه‌رنجی به‌شێکی
زۆری له کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ لای خۆی
راکێشاوه، ئه‌م باسه گه‌رچی مێژویه‌کی
کۆنی هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ساڵه‌ها له‌مه‌وپێش، به‌ڵام هه‌نووکه
چه‌مک‌و نێوه‌رۆکه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکانێکی
زۆرتر روون نییه‌و پێویستی به
خوێندنه‌وه‌ی تازه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی
زانستی‌و ئه‌کادیمی هه‌یه.
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و چه‌مکه‌که‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین سه‌ده
له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام له‌م چه‌ند سه‌ده‌ی
دوایدا بوژاوه‌ته‌وه‌و هاتۆته سه‌ر
ته‌خته‌ی شانۆی سیاسی‌و له راستی‌دا له
ده‌یه‌کانی دواتر شکڵ‌و رۆحی تازه‌تری بۆ
دروست کراوه.
_ رۆمیه‌کانی ئه‌و کات به زمانی لاتینی
پێیان گوتوه ''Civil
Societas''
واته کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که له‌سه‌ر
بنه‌مای چه‌مکی یۆنانی پێی ده‌گوترێ: ''Plitike
Koinoia''
واته کۆمه‌ڵگای سیاسی که به زمانی
ئینگلیزی پێی ده‌گوترێ ''Political
Societey''.
به مانایه‌کی دیکه و روونتر چه‌مکی
یۆنانییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای سیاسی به
زاراوه‌ی لاتینی ده‌گوترێت کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی.
شایانی ئاماژه پێکردنه که له
ده‌قه‌کانی ''ئه‌ره‌ستۆ 384_322 ق‌م''
فه‌یله‌سوفی یۆنانی‌و هه‌روه‌ها سیسرون
''106_43ق‌م'' فه‌یله‌سوف‌و ئه‌دیب‌و
زانای رۆمیدا به روونی ئاماژه به‌و
چه‌مکانه کراوه که ئه‌مه خۆی له
خۆیدا گوزارشت و ته‌عبیر له بنه‌ماو
رابردووی له مێژینه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌کات.
له سه‌رده‌می یۆنانیه‌کان‌و رۆمیه‌کاندا
تاک‌و نیوه‌ی سه‌ده‌ی 18 واته نزیکه‌ی
''30_40'' ساڵ به‌ر له به‌رپابوون‌و
هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌مریکا له
''1775-1783''و هه‌روه‌ها شۆڕشی گه‌وره‌ی
فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 1789دا، ته‌واوی ئه‌و
قسانه‌ی که فه‌یله‌سوفانی بواری سیاسه‌ت
له باره‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه
له‌سه‌ری دواون‌و بریتی بووه له ژیانی
به‌ئاشتی له چوارچێوه‌ی نه‌زم‌و له
سایه‌ی یاسا‌و له‌ژێر چاوه‌دێری حکومه‌تێکی
دادگه‌ردا.
له‌و ساڵانه‌ی دوایداو هاوکات له‌گه‌ڵ
ده‌ست پێکردنی شه‌پۆلێکی تازه له باره‌ی
فه‌لسه‌فه‌و حقوقی سیاسی، چه‌مکه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تووشی گۆڕان بوون،
باسی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما ریشه‌یه‌کانی
کۆمه‌ڵ. ده‌وڵه‌ت ''State''
حکومه‌ت ''Government''
مافی هاووڵاتیان‌و شتی له‌و بابه‌ته
بابه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ته‌فسیرکردنی
مانا قوڵه‌کانی حکومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت‌و
جۆری کردنه‌وه‌ی سنووری نێوان ئه‌م دوو
چه‌مکه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که مانایه‌کی
تازه‌تر له‌سه‌ر چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی‌و پێکهاته‌کانی ناوه‌وه‌ی دروست
بکات.
لێره‌دا یه‌ک خاڵ جێگای وردبوونه‌وه‌و
شیکردنه‌وه‌ی زیاتره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که‌سێتی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له وڵاتانی
رۆژئاوادا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له
ره‌وتی گه‌شه سه‌ندندان جیاوازییه‌کی
قوڵ‌و ئاشکرای هه‌یه، بۆ وێنه له‌م
وڵاتانه‌دا گوایه ته‌واوی پێکهاته‌و
دامه‌زراوو رێکخراوه‌کان بۆ خزمه‌تکردن
به خه‌ڵکانێک دانه‌مزراوه که له ناو
کۆمه‌ڵگادا ده‌ژین ، به‌ڵکو بۆ حکومه‌ت‌و
یاسادانه‌ران دامه‌زراوه‌و ده‌بێ ته‌نیاو
ته‌نیا له خزمه‌تی پلان‌و ستراتیژیه‌کانی
ئه‌واندا بێت. ئاشکرایه که حکومه‌ته‌کان
له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوودا له رێگای
رای ئازاد‌و سه‌ربه‌ستانه‌ی جه‌ماوه‌ر
داده‌مه‌زرێن‌و هه‌ر ئه‌وانیش دینامیزم‌و
پێکهێنه‌ری حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه‌کانن. له‌م وڵاتانه‌دا بناماکانی
حکومه‌ت مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به
پشتیوانی‌و به ئیراده‌ی خه‌ڵک
به‌ستراوه‌ته‌وه‌و به‌بێ ئه‌م هێزه
گه‌وره‌و ئینسانییه ناتوانێ بوونی
هه‌بێت، خه‌ڵکی له دیاریکردنی بڕیاری
سیاسی‌و نه‌خشه‌کێشانی ئابووری‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی بۆ وڵات ده‌ور
ئه‌بیننن، خه‌ڵک له ته‌واوی ئه‌و رێگا‌و
ره‌هه‌ندانه‌ی که له یاسای وڵات‌دا
گه‌ڵاڵه کراوه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و
حکومه‌تدا هه‌ژموونیان هه‌یه. به‌مجۆره
ئه‌بینین پێکهاته‌و دامه‌زراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ونه خزمه‌تی خه‌ڵک‌و
خه‌ڵک ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به هی خۆیان
ده‌زانن‌و هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنی
پرۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و گه‌شه‌ی
وڵاته‌کانیان له بواره جیاجیاکاندا به
ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن. گومانی
دوولایه‌نه‌و له کاتی خۆیدا کارکردنی
پێکهاته‌کان له کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت
به‌جیا ده‌زانرێ. ئه‌م جیاوازیانه‌و
گومانی دوو لایه‌نه ته‌نیا له وڵاتانی
له ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندوو دیاره و
به‌بیانووی جۆراوجۆر‌و بۆ پێش‌گرتن له
هه‌ژموونی خه‌ڵک له بواره‌کانی کار له
کۆمه‌ڵگادا به بیانووی جۆراوجۆر ئه‌م
فیکره بێ‌بایه‌خ سه‌یر ده‌کرێت. به‌پێی
لێکۆڵینه‌وه‌ی بیروڕاسیاسیه‌کان‌و پاش
ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی 18 له ئه‌وروپادا،
مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پاش
تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده جارێکی دیکه
سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌روه‌ک له
سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێ‌کرد به‌هۆی
سنووربه‌ندی وردتر له نێوان ده‌وڵه‌ت‌و
حکومه‌ت بۆچوونه‌کان له باره‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌وه ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا
هاتووه، جیاوازی‌دانان له نێوان به‌شه
تایبه‌تی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، یان
تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌س،
خاوه‌نداریه‌تی گشتی‌و تاکه‌که‌سی،
به‌رژه‌وه‌ندی تاک‌و کۆ، که هه‌موو
ئه‌مانه سه‌رجه‌م له‌ناو چوارچێوه‌ی
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا ده‌خولێنه‌وه،
ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که بابه‌تی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌م
چه‌مکانه‌دا ببه‌ستنه‌وه و زه‌قی
بکه‌نه‌وه.
هه‌ندێک له فه‌یله‌سووفانی بواری
فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ت خویندنه‌وه‌ی
زانستی‌و روونیان هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی. فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی فردریش
هیگل ''1770-1831'' توانی به نووسینی
کتێبی ''فه‌لسه‌فه‌ی حه‌ق'' له ساڵی
1821دا بیرۆکه‌یه‌کی تازه بۆ کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی دابڕێژێت‌و تیشک‌و رۆشنایی
بخاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی. هێگل ده‌ڵێ: سه‌رزه‌مینی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه له نێوان دوو سه‌ر زه‌میندا
واته بنه‌ماڵه‌و ده‌وڵه‌ت جێگیر
ده‌بێت‌و له‌به‌ر ئه‌و گرنگییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که هه‌یه‌تی ده‌بێته
رێکخه‌ری ژیانی ئابووری کۆمه‌ڵگا. واته
سیستمێکی تازه له عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت که مرۆڤه‌کان
له سێبه‌ره‌که‌یدا هه‌ست به
به‌خته‌وه‌ری و حه‌سانه‌وه‌ی نسبی
ده‌که‌ن، هێگل به‌م دابه‌شکردن‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی توانی بازنه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ربڵاوتر بکات‌و
تێگه‌یشتنێکی زانستیانه له ئاستی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا دروست بکات. ئه‌و
نه ته‌نیا موناسه‌باتی ئابووری، به‌ڵکو
ته‌واوی رێکخراوه‌کان‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانی
له‌ناو چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
جێ کرده‌وه، ئه‌و به‌م نه‌خشه‌کێشانه‌ی
توانی که‌ناڵێک له پێوه‌ندی زیندوو له
نێوان چه‌مکه‌کانی ناوه‌وه‌ی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه دروست بکات.
_ ئه‌لکسی دۆتۆکڤێل ''1805-1895'' وه‌ک
سه‌روه‌تمه‌ندو نووسه‌رو بیرمه‌ندێکی
سیاسی هاتووه ئه‌نجومه‌نه
مه‌ده‌نیه‌کانی له ئه‌نومه‌نه
سیاسیه‌کان جوێ کردۆته‌وه، بۆ وێنه
حکومه‌ته ناوچه‌ییه‌کان، حزبه‌کان،
گروپ‌و رێکخراوه سیاسیه‌کان،
که‌نیسه‌کان، بنیاته مرۆییه‌کان‌و
رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانی له
چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا داناوه.
- ره‌نگه ئه‌م جوێکردنه‌وه زۆر ساده
بێته پێش چاو، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی
وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌کانه‌وه وه‌ک
باسێکی گرنگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
ده‌کرێت‌و شوێنێکی تایبه‌تی بۆخۆی داگیر
کردووه.
_ کارۆل مارکس 181-1883 فه‌یله‌سوف‌و
بیرمه‌ندی سیاسی‌و ئابووری جیهانی، چه‌مکی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ''هێگل''ه‌وه
وه‌رگرتووه به‌ڵام شیکردنه‌وه‌ی زیاتری
تێدا ئه‌نجام داوه، مارکس هاتووه
بازنه‌و کارتێکه‌ریه‌که‌ی به‌رته‌سک
کردۆته‌وه.
ده‌بێ بگوترێت که له سه‌ده‌کانی 18و19
جگه له‌و ''3'' فه‌یله‌سوفه ناوداره،
کۆمه‌ڵێکی دیکه له فه‌یله‌سوفان‌و
خاوه‌نڕاکان، له باره‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌وه قسه‌یان کردووه، ئه‌و
فه‌یله‌سوفانه‌ی که له‌م بواره‌دا
قسه‌یان کردووه بریتین له: جان لاک،
ئیمانوئیل کانت، ئادام ئسیمت، تامس ئین،
ئادام فیرگۆسن، کۆمه‌ڵێک له پێشڕه‌وانی
بزووتنه‌وه‌ی ره‌وشه‌نگه‌ری له
ئۆسکۆتله‌نداو ژماره‌یه‌کی دیکه له
فه‌یله‌سوفان‌و بیرمه‌ندان‌و نووسه‌ران
تێز‌و قسه‌ی زۆریان له‌باره‌ی ئه‌م
کۆمه‌ڵگاوه پێشکه‌ش کردووه.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، چه‌مکی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی به‌هۆی به‌رهه‌مه‌کانی ئانتۆنی
گرامشی ''1891-1937'' رۆشبنیرو
سیاسه‌تمه‌دارو دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی
ئیتالیا‌و به‌تایبه‌تی به‌هۆی کتێبی
''یادداشته‌کانی زیندان'' توانی شکڵێکی
تازه‌تر ببه‌خشێته بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی. ناوبراو هه‌رچه‌ند مارکسیست
بوو، به‌ڵام چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
راسته‌وخۆ له‌ناو به‌رهه‌م‌و ده‌قه
فه‌لسه‌فیه‌کانی ''هێگڵ''ه‌وه وه‌رگرتوه
نه‌ک له مارکس. ئه‌و له‌به‌ر ئه‌و
گرنگییه‌ی که په‌نای بردۆته به‌ر
ده‌قه‌کانی هێگل، چونکه ده‌قه‌کانی
ناوبراو زیاتر شیکردنه‌وه‌ی تێدا کراوه‌و
هه‌وڵدراوه ماناکانی له بازنه‌ی قوڵ‌و
به‌ربلاودا دابڕێژێت. ئانتۆنی گرامشی
باسه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێ‌ده‌کات که له
بیرۆکه‌و ئه‌ندیشه‌ی مونازه‌له‌ی فیکری
هیگل دا دووچاری راوه‌ستان هاتبوو.
گرماشی له خوێندنه‌وه‌کانی خۆی بۆ
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، چوارچێوه‌ی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه به ته‌واوی له چوارچێوه‌ی
ئابووری جیا ده‌کاته‌وه‌و پێکهاته‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ژێرخانه‌وه
بۆ سه‌رخان ده‌گوازێته‌وه. به‌باوه‌ری
ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌م نیهادانه پێکهاتوون
له که‌نیسه، قوتابخانه،
یه‌کیه‌تییه‌کانی سینفی،
ئه‌نجوومه‌نه‌کانی بازرگانی‌و ئه‌و
نه‌هادانه‌ی که چینی باڵاده‌ست له‌و
رێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ئه‌سه‌پێنن. به‌و
پێناسه‌یه‌ی که گرامشی کردوویه‌تی،
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ته‌نیا بریتیی
نیه له موناسه‌بات‌و په‌یوه‌ندییه
مادییه‌کان، به‌ڵکو ته‌واوی موناسه‌باتی
ئایدۆلۆژیکی‌و سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی
سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی له‌خۆدا کۆ
ده‌کاته‌وه. به‌و مانایه‌ی که به
بۆچوونی گرامشی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ژیانی فیکری‌و
مه‌عنه‌وی کۆمه‌ڵگا له‌خۆیدا کۆ
ده‌کاته‌وه، ئه‌م دیده کراوه‌و
به‌ربلاوه تا سه‌رده‌می گرامشی شتێکی بێ
وێنه بوو، به‌ڵام وێڕای ئه‌و
پێناسکردنه، بۆچوونه‌کانی ناوبراو له
هه‌ندێک باره‌وه له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی به‌رته‌سک خۆی ده‌نوێنێ.
له‌راستیدا ئه‌کرێ دروستی‌و گرنگی
تێزه‌کانی گرامشی زیاتر له ناو
بزووتنه‌وه سیاسی‌و فیکرییه‌کانی دواییدا
سۆراخ بکه‌ین‌و به‌دوایدا بگه‌ڕێن. واته
ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی که له چه‌ند ساڵی
دواییدا و به‌تایبه‌تی له وڵاتانی
غه‌یره سه‌رمایه‌داریدا روویاندا.
بۆ وێنه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه لای
ده‌یه‌کانی 1960و 1970، ده‌بینین کۆمه‌ڵێک
له هه‌ڵسووڕینه‌رانی سیاسی یان باشتر
بڵێین به‌ناو سه‌ربه‌خۆ سیاسیه‌کان له
رۆژئاوادا له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی سیاسی چینی
باڵاده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ناڕازی و
ناکۆک بوون، به‌ڵام نه‌یانده‌ویست له
رێگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی
سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه‌دا خه‌بات
بکه‌ن، یان ئه‌سڵه‌ن باوه‌ڕیان به خه‌بات
له رێگای فه‌رهه‌نگییه‌وه بووه. ئه‌وان
سه‌رئه‌نجام روویان کرده خوێندنه‌وه‌کانی
گرامشی که هه‌ڵبه‌ت هۆیه‌که‌شی
به‌رجه‌سته‌یی ئه‌و هێڵه فیکریانه بوو
که گرامشی بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دیاری
کردبوون، ئه‌م ده‌سته‌یه له‌سه‌ر
بۆچوونه‌کانی ناوبراو ده‌ستیان کرده
لێکۆڵینه‌وه‌و بیروڕاگۆڕینه‌وه له
باره‌ی کاریگه‌رێتی‌و راستی‌و دروستی
به‌ڵگه‌و قسه‌کانی ناوبراو.
قۆناغی جێگای باس‌و سه‌رنج که بووه هۆی
گۆڕانی قووڵ له چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکردنی خه‌بات به دژی سیسته‌می
ده‌سه‌ڵاتدار له ''پۆلۆنیا''دا‌و
هه‌روه‌ها له‌و کاته‌دا که
بزووتنه‌وه‌کانی هاوبه‌ند له‌م وڵاته‌دا
سه‌ریان هه‌ڵداو بێگومان
ده‌ستبه‌کاربوونی بزووتنه‌وه‌کانی مۆدێڕن
له رۆژهه‌ڵاتی ئۆروپاش دا له‌م باره‌وه
کاریگه‌ر‌بوون‌و شوێنی دیاریان هه‌یه له
پێکهێنانی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که به‌سه‌ر
نێوه‌رۆک‌و رۆحی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
هات. بێگومان به‌درێژایی ئه‌و مێژووه‌ی
که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تییدا وه‌ک فیکرێک
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه، له‌راستیدا
ئه‌م فیکره‌یه واته کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
هه‌میشه چه‌کێکی به‌بڕشت بووه به دژی
سیسته‌مه باڵاده‌ست‌و چینه دیکتاتۆڕو
مڵهوڕه‌کان، حه‌قیقه‌تی ئه‌و بۆچوونانه‌ی
به‌ته‌واوی له‌ناو ته‌فسیرو
لێکۆڵینه‌وه‌کانی بیرمه‌ندانی بواری
فه‌لسه‌فه واته ئه‌وانه‌ی که
له‌سه‌ره‌تاوه قسه‌یان له‌سه‌ر کرد
ده‌رده‌که‌وێ. گه‌وره‌ترین فاکته‌ری
به‌هێزی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هاودژبوونی
چه‌مکه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی نیگه‌تیڤ، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌کرێ وه‌ک چه‌مک‌و ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واو
خه‌ڵکی و پۆزه‌تیڤ ته‌ماشا بکه‌ین‌و
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانیش له خانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی نیگه‌تیڤ‌دا جێ بکه‌ینه‌وه،
واته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که
به‌ته‌واوی له خزمه‌تی ستراتیژ‌و
ئامانجه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان دایه‌و
قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی له
پاشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌نییه‌کانی خۆیانه‌وه
داده‌نێن‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌شیان له رێگای
ملهوڕی و ترساندن‌و زه‌بروزه‌نگه‌وه
ده‌پارێزن‌و بچوکترین ره‌خنه‌و گۆڕانکاری
له پێناوی باشتر کردندا قه‌بووڵ ناکه‌ن.
وێنه‌ی ئه‌مجۆره ده‌سه‌ڵاتانه زیاتر له
جیهانی سێهه‌مدا زه‌قه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت
هۆکارو فاکته‌ری خۆی هه‌یه، به‌شداری
نه‌کردنی خه‌ڵک له پڕۆژه‌کانی
ده‌سه‌ڵات‌و بوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی‌و
بۆروکراسی رێگا ناده‌ن که ئه‌ندامی
مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگا له دارشتن‌و
گه‌ڵاڵه‌کردنی خه‌ت‌و خه‌ریته
سیاسیه‌کان‌دا به‌شداربن. ئه‌مه له
کۆمه‌ڵگای واقیعی مه‌ده‌نی راست
به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و له خویندنه‌وه‌کانی
داهاتوودا ئه‌م بابه‌ته زیاتر روون
ده‌که‌ینه‌وه.
له پۆلۆنیادا کۆمه‌ڵێک نووسینی ته‌فسیری
له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چاپ وبڵاو
بووه‌وه شایه‌نی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه
که وڵاتی پۆلۆنیا له‌م بواره‌دا له‌چاو
ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا خاوه‌ن
شوێن‌و جێگایه‌کی تایبه‌تییه.
راگه‌یه‌ندراوی ناسراو به 77 له
چیک‌وسلوفاکیا هه‌روه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنی
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له
مه‌جارستاندا، چیتر شوێنێکی بۆ ره‌وایی‌و
درێژه‌دانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌وڵه‌ته
باڵاده‌سته‌کان له‌م وڵاته‌دا
نه‌هێشته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا دروستی‌و
ره‌وابوونی چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی دیاری کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه بووژانه‌وه‌ی
چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هاوکات‌و
هاوشوێنه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می دوای رووخانی
بلۆکی رۆژهه‌ڵات، هه‌مان ئه‌و ئوسوول‌و
پرنسیبانه‌ی که بوونه هۆی دامه‌زراندنی
بنیاته‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئازاد‌و
دیموکراسیه‌ت، ئه‌م جاره‌یان له‌ژێر ناوی
زاراوه‌ی نه‌ناسراو یان نیمچه ناسراو
نه‌خشه‌یان بۆ کێشاو به مۆدێلێکی تازه‌تر
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رفراوان هاته سه‌رشانۆی سیاسی‌و
که‌وته سه‌ر زار.
دیاره به حوکمی ئه‌وه‌ی که ملهوڕانی
سیاسی‌و سیاسه‌ت‌زانه‌کان به شێوه‌یه‌کی
شه‌رمهێنه‌ر کایه‌یان به زاراوه‌ی
دیموکراسی‌و پێکهاته‌کانی ناوه‌وه‌ی
کردبوو، بۆیه بیرمه‌ندان‌و پێشڕه‌وانی
فیکری ئه‌م بواره په‌نایان ده‌برده به‌ر
ئه‌و زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که تازه
دامه‌زراو نه‌بن‌و هه‌روه‌ها خاوه‌نی
بناغه‌و رابردوو ناسنامه‌یه‌کی کۆن بن‌و
له هه‌مان کاتدا ده‌ستکاری نه‌کرابن.
بێگومان زاراوه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ئه‌توانێ شیاوتر یان باشتر بڵێین
گونجاوترین زاراوه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
فه‌یله‌سوفه‌کانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات له
به‌رهه‌م‌و خوێندنه‌وه‌کانی خۆیاندا
به‌باشی ئاماژه‌یان پێکردووه‌و سنوور‌و
به‌رینایی ئه‌م چه‌مکه‌و به‌تایبه‌تی پاش
ئانتۆنی گرامشی، توانی ته‌واوی
لایه‌نه‌کانی ئازادی، دیموکراسی‌و مافی
جه‌ماوه‌ر له خۆیدا کۆ بکاته‌وه. ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی که رێگا ئاوه‌ڵا بوو بۆ
نووسینی له‌و جۆره ته‌عبیرات‌و ته‌فسیری
جیاواز له‌و بواره‌دا. له ده‌ورانی
بزووتنه‌وه نوێیه‌کاندا شه‌پۆلێکی نوێتر
له زاراوه‌ی ''جدید الاحداث'' خرایه
سه‌ر باقی چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی. دانه‌ران‌و پێشڕه‌وانی ئه‌و
باسانه بریتیین له ژماره‌یه‌کی زۆر له
هزرمه‌ندان‌و خاوه‌نڕاو نووسه‌ره‌کان.
پێشڕه‌وانی ئه‌و باسانه له رۆژهه‌ڵاتی
ئه‌ورووپادا و به‌تایبه‌تی له ساڵه‌کانی
دواتر بریتین له: کالاکۆسکی ''Kalskowski''،
مێچێک ''Michnik''،
ملینار ''Mlynar''،و
وایدا ''Vayda''و
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌ن. به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی ناوه‌کانیان باس کرا له
رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپادا ناسراوترین
که‌سه‌کانن، هه‌روه‌ها ئاڵاهه‌ڵگرانی ئه‌و
فیکره له دنیای رۆژئاوادا بریتین له
وانه‌ی خواره‌وه:
ئۆفه ''Offe''،
بابیۆ ''Babbio''،
پرۆیس ''Prevss''،
سلیگمه‌ن ''Seligman''،
کۆهین ''Cohen''،
کین ''Keane''،
لفورت ''Lfiort''،
هابرماس ''Habermas''و
ژماره‌یه‌کی دیکه.
شایانی باسه که له وڵاتانی باشووردا،
به‌رهه‌مه‌کانی سێ هزرمه‌ند پتر ناسراون
که بریتین له: ئودانل ''Odonnel''،
کاردسۆ ''Cardoso''،
ویفورت ''Weffeort''،
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که چه‌مکی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییان وه‌ک ته‌وه‌ری
سه‌ره‌کی یان وه‌ک ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی تێز‌و
به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان داناوه، بریتیین
له: دانیل بل ''D.
Ben''،
چارلز تیلر ''Ch.
Taykor''،
ئێدوارد شیلز ''E.
Shils''و
مایکل والسر ''M.
Walzer''.
جێگای باسکردنه که گرنگترین و گشتیترین
کتێبێک که تاک‌و ئێستا له‌باره‌ی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، نووساوه بریتییه
له‌و به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌ی که ''کوهین‌و
کین'' نووسیویانه، ئه‌م کتێبه
به‌شێوه‌یکی ئاسان تێگه‌یشتن لای
خوێنه‌رانی دروست ده‌کات‌و کۆمه‌ڵێک
زانیاری نوێ ده‌خاته پێش چاو، ئه‌وه‌ی
له‌م کتێبه‌دا نووسراوه بێگومان ره‌نگه
وه‌ڵامده‌ری ته‌واوی چه‌مک‌و لایه‌نه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نه‌بێت به‌ڵام هه‌ر
چۆنێک بێت ئاماژه‌یه‌کی گشتی‌و به‌نرخه
بۆ سه‌ر چه‌مکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و
ئه‌و شوێنه‌ی که تێیدا ده‌بێ جێگیر
بکرێت.
ده‌بێ بگوترێت که ژماره‌ی ئه‌و کتێب‌و
بڵاوکراوانه‌ی که نێوه‌رۆکه‌که‌یان
پێکهاتوووه له هه‌ڵسه‌نگاندن‌و باس کردن
له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و هه‌روه‌ها
ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌م بواره‌دا
نووسراون رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌زیاد بوون
دایه، ته‌نانه‌ت راده‌ی دامه‌زراندنی
ئه‌نجومه‌نه‌کان‌و یانه‌کان، میتینگ‌و
رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان ساڵ له دوای ساڵ
له‌زیادبوون دایه، هه‌روه‌ها
چوارچێوه‌کانی سنووری چالاکی بۆ ئه‌م
فیکره له وڵاتانی دیکه‌داو به‌تایبه‌تی
له‌و وڵاتانه‌ی که له خانه‌ی ره‌وتی
گه‌شه‌سه‌ندن دان‌و ده‌یانه‌وێ بنه‌ما
سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له
وڵاته‌کانیاندا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بنه‌مای
ئابووری پێش خه‌ن، ده‌کێشرێته ناو
سنووری وڵاتانی دیکه. ئه‌م ره‌وته یان
باشتر بڵێین شه‌قڵی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
تازه بۆته ره‌وتێکی جیهانی‌و پێویسته
له‌سه‌ر تخته‌ی شانۆی زۆر له وڵاتاندا
نمایشی خۆی بدات‌و قه‌واره‌و نێوه‌رۆکی
خۆی ده‌ربخات. تازه ئیتر زۆر زه‌حمه‌ته
هێزێک یان حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتێک گوێی خۆی
له ئاست ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا که‌ڕ بکا.
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یانی دیاری کردنی
راده‌ی ده‌سه‌ڵات‌و به‌شداربوونی خه‌ڵک
له مه‌یدانه‌کانی ژیانی سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و... که واته جیهانگیری
هیچ به‌ربه‌ستێک به‌رگه‌ی ناگرێت.
دیاره ئێمه ناتوانین هه‌روا به‌سووک‌و
ئاسانی پێناسه‌یه‌کی ورد‌و روون‌و ستاندارد
بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دیاری بکه‌ین
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مکه‌کانی زۆر
به‌ربڵاون‌و خوێندنه‌وه‌ی زۆری زانستی‌و
فه‌لسه‌فی‌و ئه‌کادیمی ده‌وێ تا
تێگه‌یشتنی گشتی له ئاستی‌دا دروست بکات.
له راستی‌دا کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری
جۆراوجۆر بۆ وێنه : چێوه‌یی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، سیاسی‌و...
هتد، دیاره کاریگه‌ریه‌تی وه‌رده‌گرێ،
پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان هیچ
کاریگه‌رییه‌کی دروست کردبێت.
نابێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان له‌بیر بچێت
که به‌درێژایی مێژوو سیمای کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه‌و
ئه‌و پێناسه‌و خه‌ریتانه‌ی که بۆی دروست
کراون، گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌ربڕی ئه‌و
فاکته‌ره به‌رجه‌سته ده‌روونییه‌یه که
ئێمه ناتوانین له چه‌مکه‌کانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌دا تا سه‌رو له
چوارچێوه‌یه‌کدا رایگرین به‌ڵکو به‌پێی
چوونه‌پێش‌و گۆڕانه سه‌یرو خێراکانی
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئه‌م چه‌مکانه‌ش زۆر
سروشتیه که گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.
ته‌نیا شتێک که له نێوان کۆمه‌ڵگاکانی
مه‌ده‌نی‌و واقعیه‌کاندا هاوبه‌شه،
ره‌نگه رۆح‌و جه‌سته‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
بێت‌و ره‌نگه ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و رۆحه
هاوبه‌شه وه‌ک خۆی به‌شێوه‌یه‌کی دروست
پێناسه بکه‌ین بێگومان ده‌گه‌ینه ئه‌و
ئامانجانه‌ی که هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین. له‌و
وڵاتانه‌ی که بنه‌مای سیاسی ئه‌وان
دیموکراتیکه‌و ده‌وڵه‌ت‌و حکومه‌ت له
رێگای ده‌نگدانی ئازاد‌و سه‌ربه‌ستانه‌ی
خه‌ڵکه‌وه داده‌مه‌زرێن، بێگومان
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ک سێ گۆشه‌یه‌ک
وایه که دوو گۆشه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و سیسته‌می
ئابوری پێک ده‌هێنن‌و گۆشه‌که‌ی دیکه‌ی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
وێنه‌ی یه‌که‌م
یا به‌مانایه‌کی دیکه:
ئه‌م سێ گۆشه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی دووهه‌مدا
ئه‌توانین وه‌ک یاسایه‌ک ته‌عبیریان لێ
بکه‌ین که ده‌توانن ببنه هۆی پاراستنی
سه‌ربه‌خۆیی نه‌هاده‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی به‌رانبه‌ر به یه‌کتر، له‌م
باره‌وه زۆر له بیرمه‌ندو خاوه‌نڕاکان
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌و وڵاتانه‌دا که
سیسته‌می ئابووری بیه‌وێ ئامانج‌و
مه‌به‌سته‌کانی خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا
بسه‌پێنێ، یان سیسته‌می سیاسی‌و
ئایدیۆلۆژیک هه‌وڵی ئه‌وه بدات هه‌ژموونی
خۆی له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌کانی
کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێ دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به نامومکین ده‌زانن.
ئه‌کرێ بڵێین که مه‌سه‌له‌ی په‌لکێش
کردنی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و لای کۆمه‌ڵگای
ئازاد‌و کراوه‌و دیموکراتیک
واته کۆمه‌ڵگایه‌ک که دوور بێت
له هه‌ڕه‌شه‌و له‌نێوبردن به ته‌واوی
باسێکی جیاووازه‌و شیکردنه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری هه‌مه لایه‌نه‌ی
پیویسته، ده‌بێت هه‌ر نه‌بێت وه‌ک
پرۆژه‌یه‌کی گرنگ چاوی لێ بکرێت‌و کاری
له‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی شیاوی خۆی
وه‌ده‌ست بێنێت.
- له کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکدا، ته‌واوی
به‌ش‌و رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌بێ
ئازاد‌و سه‌ربه‌ست بن له بڕیاردان له‌سه‌ر
چاره‌نووسیان‌و له هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر
پێک هاتووه‌و له‌و شوێنه‌دا یه‌ک
ده‌گرنه‌وه که دوور بن له هه‌ژموونی‌و
ده‌ست تیوه‌ردانه‌کانی سیاسه‌ت‌بازان‌و
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆری‌و سه‌ربازییه‌کان،
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له کاروباری ئه‌و
پێکهاتانه‌دا ته‌ده‌خول نه‌که‌ن، بێگومان
قه‌ڵه‌مڕه‌وی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له
فه‌زایه‌کی ئازاد‌دا پێک دێت.
به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌توانین
به‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه
دابه‌شیان بکه‌ین: ئه‌نجومه‌نه‌کان،
گروپه‌کان، ده‌سته‌کان، حزبه‌کان،
بزووتنه‌وه‌کان، ئه‌نجومه‌نه
زانستییه‌کان، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی،
هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، فیکری، ئایدیۆلۆژی،
مافی گه‌شت‌و گوزار. کلوبه
جۆراوجۆره‌کان، بنکه‌و رێکخراوه‌کانی
په‌روه‌رده‌و بارهێنان، رێکخراوه
هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، به گشتی رێکخراوه
مرۆییه‌کان‌و زۆر رێکخراوی دیکه‌ش...
* دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له
کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌بسترێته‌وه به
بارودۆخی له‌بار بۆ وێنه:
له کۆمه‌ڵگادا نابێت ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی
حزبێک یا خود ئه‌ندێشه‌یه‌کی تایبه‌تیدا
پاوان بکرێت.
هه‌ر شتێک پێویسته له سنووری خۆیان جوێ
نه‌کرێنه‌وه‌و له هێڵی دیاریکراویان تێ
نه‌په‌ڕن‌و هه‌روه‌ها نابێت په‌نا به‌رنه
به‌ر فره‌خوازی‌و ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر
هه‌رێمه پیرۆزه‌کان.
مافی ناسراوی جه‌ماوه‌ر له‌و سنوورانه‌دا،
به‌ته‌واوی به‌شێوه‌یه‌کی حه‌قیقی
بپارێزرێت‌و به‌چاوی ریزه‌وه ته‌ماشا
بکرێت.
ده‌ستووری یاسا زاڵ بێت به‌سه‌ر ته‌واوی
لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵداو نابێت بڕیاری
غه‌یره یاسایی بدرێت.
فه‌رهه‌نگی ئاسانکاری، به‌هێمنی
جووڵانه‌وه، دان پیانانی مافی خه‌ڵکی
جۆراوجۆر به‌بیرو باوه‌ری و به مه‌یل‌و
شێوه‌کانی جۆراوجۆر، کردار‌و هه‌ڵسوکه‌وت
له چوارچیوه‌یه‌کی لۆژیکی‌و یاساییدا
رێزگرتن‌و پارێزگاری کردن له‌وان له
سایه‌ی عه‌داله‌تی یاساییداو ئه‌م
ئه‌زموون‌و ره‌وشه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا زاڵ
بن.
ئازادی ئه‌ندێشه، راده‌ربڕین‌و
قسه‌کردن‌و هه‌ڵسوکه‌وت له
چوارچێوه‌یه‌کی یاساییدا بپارێزرێت‌و
له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ند
بکرێن.
ئه‌سڵی هاوفیکری، هاوکاری‌و هاوئامانج
بوون، که مانای واقعی ئه‌مه بریتییه
له بڕیار‌و وردبوونه‌وه‌ی وشیارانه‌و
حیساب کراو که هه‌موو ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ریدا ناچار بکات
که پێڕه‌وی لێ بکه‌ن به‌چاوی ریزه‌وه
سه‌یری بکه‌ن.
له راستی‌دا به هاتنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یه
که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پراکتیزه
ده‌کرێته‌وه‌و ده‌توانێ درێژه به
گه‌شه‌ی به‌ربڵاوی خۆی بدات له ته‌واوی
مه‌یدانه جیاجیاکانی ژیاندا.
دوای وه‌دی هاتنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له
کۆمه‌ڵگای داندراودا رێ دانان یان رێگاکان
هه‌موو کاتێک یه‌کسان‌و یه‌ک بایه‌خ
نییه، ره‌نگه پێکهاته دیموکراتیه‌کان
رێ تێ‌که‌وتوویی فه‌رهه‌نگیان هه‌بێ‌و
پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دی که
رێکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی یان
ره‌وشه‌نگه‌ری یان تازه‌خوازی یان
لایه‌نگری زیندوکردنه‌وه‌ی بایه‌خه‌کان
یان لایه‌نگری خودگه‌ردانی‌و هه‌روه‌ها
لێره‌دایه که
پێشه‌رۆک‌و
هۆکارێکی جۆراوجۆر که له‌ناو
کۆمه‌ڵگادایه شوێن له‌سه‌ر رێکه‌وتی
هه‌ڵبژاردنه‌که داده‌نێ. بێگومان شێوه‌ی
رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی له وڵاتانی
ئیسکاندیناوی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی
مه‌ده‌نی له وڵاتانی وه‌ک به‌رازیل یان
مالیزی یان ئه‌فریقای جنوبی جیاوازییه‌کی
زۆریان هه‌یه، چونکه ئه‌وان له
بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی،
مێژوویی، زانستی‌و فه‌ننی، سیاسی‌و... هتد
له‌گه‌ڵ یه‌کتردا جیاوازییان هه‌یه،
دامه‌زراوه‌مه‌ده‌نیه‌کان له‌م وڵاتانه‌دا
به‌یه‌ک رێگا‌و ره‌وشدا ناڕۆن، هه‌روه‌ها
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ک چه‌ند
دیارده‌یه‌ک له سه‌رده‌می پۆست مودرنیته
''پوست مۆدێرنیزم'' حیساب کراوه،
سه‌رده‌مێک که گومان به ته‌وژمتر بووه
بۆچوونێکی باش سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت‌و
حکومه‌ت‌و له‌راستیدا به‌هیچ جۆره
حکومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تێک نه‌بووه‌و لایه‌نگری
ره‌وتێک ده‌کات که له دائیره‌ی هه‌موو
شته‌کانی کۆمه‌ڵگادا به بۆچوونی‌و
هه‌ڵبژاردن له ده‌ستی خه‌ڵک دا ده‌بێ.
بایه‌خه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌م
سه‌رده‌مه‌دا ره‌واجی په‌یدا کردووه‌و،
راستی‌و بایه‌خه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش
ئه‌و ئیدعیانه ده‌سه‌لمێنێ.
هێرش و ره‌خنه‌ی بیرمه‌ندانی پۆست
مۆدێرنیته له ده‌وڵه‌ت‌و حکومه‌ت به
کرده‌وه به قازانجی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌چێته پێش. کۆمه‌ڵگایه‌ک که بێگومان
قازانجی زۆرتره بۆ خه‌ڵکی تا زه‌ره‌و
زیان.
لستر سالامن ''Lester
Salamon''
که بۆ خۆی یه‌کێکه له به‌رجه‌سته‌ترین
لێکۆڵه‌ره‌وانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و
یه‌کێکه له بیرمه‌ندانی بواری سیاسه‌ت،
که‌ڵکی وه‌رگرتووه له بقیراتی شۆڕشی
ئه‌نجومه‌نی ''Asso
Ciational- Revolution''
بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به باوه‌ڕی ئه‌و
وه‌دیهاتنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به ته‌نیا
داخوازی تاکه وڵات یان تاکه کیشوه‌رێک
نیه، به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی جیهانییه که
بێگومان له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی
دیموکراسی په‌یوه‌ندییه‌کی نه‌مرو
جیانه‌کراوه‌یان هه‌یه. به باوه‌ڕی
ئه‌و، ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌گه‌ڵ ئه‌و
جۆره چه‌مک‌و تێگه‌یشتنانه‌ی که هه‌ر
ئێستا هه‌ست به بوونی ده‌که‌ین
په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه،
گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی‌و به‌ربلاوبوونی
فیکری مۆدێرنی ئابووری که هه‌ڵبه‌ت هیچ
سنوورێک بۆ ئابووری له‌به‌رچاو ناگرێ،
وه‌ک ئه‌و ''با'' به‌هێزه‌یه که به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا دێت‌و ده‌چێت، له‌م
فه‌زا کراوه‌دا شوێن له‌بۆ هه‌ڵسووڕانی
به‌ئازادو له ره‌وتی به‌ره‌و
گه‌شه‌سه‌ندنی ناهاده‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی کراوه‌و ئاوه‌ڵایه، لێره‌دا
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌کی گشتی‌و
به‌کۆمه‌ڵه که وه‌دی هێنه‌ری ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه خودی خه‌ڵکن که به‌شیوه‌ی
سه‌ربه‌خۆ له سیسته‌می ئابووریدا ئیش
ده‌که‌ن‌و هه‌روه‌ها سیسته‌می ئابووریش
هیچ مه‌یلێکی به‌ده‌ستێوه‌ردان له
کاروباری ئه‌واندا نییه.. بیرمه‌ندان
له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ن که قسه‌و باس
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌و
وڵاتانه‌دا که نه ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی
ئازادیان هه‌یه‌و نه ئابوورییه‌کی ئازاد،
بێ ئاکام‌و بێ به‌رهه‌مه.
_ مایکل والستر که بۆخۆی یه‌کێکه له
بیرمه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێ
له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته داده‌گرێت که
دامه‌زراندنی ئه‌م جۆره فیکرانه له
وڵاتانی غه‌یره دیموکراتیک ئیمکانی
نابێت. به باوه‌ڕی ئه‌و ده‌سته‌یه
له‌بیرمه‌ندان، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ته‌نیا
له‌سه‌ر بنه‌مای لێکحاڵیبوون هاوکاری
به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی له بواری
هه‌ره‌وه‌زیدا، بوونی ئامانجی هاوبه‌ش‌و
هاوکاری یه‌کتر له بواری
کۆمه‌ڵایه‌تیدایه. بێگومان یه‌کێک له
سه‌ره‌کی‌ترین خسڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی بریتییه له خودموختاری‌و
باوه‌ڕبه‌خۆ بوون‌و بێزاری ده‌بڕینه له
دژی هه‌ر جۆره به‌ستراوه‌ییه‌ک. وڵاته
غه‌یره دیموکراتیکه‌کان تاک‌و بگه‌ن به‌م
قۆناغه پێویسته رێگای زۆر ببڕن‌و هه‌وڵی
زۆر بده‌ن، به‌باوه‌ڕی ئه‌و هزرمه‌ندو
بیرمه‌ندانه‌ی که خوازیاری گه‌شه‌ی
سه‌رانسه‌رین له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا،
ده‌ڵێن راسته ناتوانین زۆر به ئاسانی
چاو له دیارده‌کانی کۆمه‌ڵگا بکه‌ین،
به‌ڵام هه‌مان جیاوازی خسڵه‌ت ده‌بێته
هۆی پێشگیری له هه‌ر جۆره موتڵه‌ق
بیرکردنه‌وه‌و موتڵه‌ق گه‌راییه‌ک،
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌روه‌ک هه‌ر
دیارده‌یه‌کی دیکه شتێکی نسبیه که
هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌سه‌ر خۆ شوێنی خۆی
ده‌دۆزێته‌وه.
راستییه‌کانی مێژوو به باشی نیشان
ئه‌ده‌ن که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له
پاراستن‌و نه‌جاتدانی کۆمه‌ڵگا له
دیکتاتۆری به‌ره‌و دیموکراسی‌و گه‌یشتن
به رێکخراوه سه‌ربه‌خۆکان، ده‌ورێکی
دیاری کراوی هه‌بووه، ئه‌توانین
به‌راشکاوی بڵێین که ره‌وتی دێمۆکراسی‌و
ئازادیخوازی که له دنیای ئه‌مڕۆدا
شاهیدین، له‌هه‌ر شوێن‌و وڵاتێک‌دا بێت
ناکرێ له ره‌وتی گه‌شه‌ی
مه‌ده‌نیه‌تخوازی جیا بکرێته‌وه، چونکه
ئه‌مانه په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی‌و
سروشتییان پێکه‌وه هه‌یه. له هه‌ر
کوێیه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی به شکڵی
واقیعی خۆی هه‌بێت مه‌ده‌نیه‌ت له‌وێدا
حزوری هه‌یه مادام ده‌سه‌ڵاته‌که
به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌یه.
ئێمه ناتوانین ناوی دێمۆکراسی بنێین
''مه‌ده‌نیه‌ت''. ئه‌مڕۆ له جیهاندا له
زۆر شوێن‌و به‌تایبه‌تی له جیهانی سێهه‌م
هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرو
توتالیترو بوروکراته‌کان ناوی خۆیان ناوه
لایه‌نگران یان خوازیارانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی، بۆ وێنه رژێمی مه‌زهه‌بی‌و
کۆنه‌خوازی کۆماری ئیسلامی ئێران جاروبار
باس له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و ئازادکراوه
ده‌که‌ن، ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و به‌ناو
مه‌ده‌نیخوازانه ئاغای خاته‌مییه، ئه‌و
له‌حاڵێکدا باس له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌کات که یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه به شێوه‌ی واقعی له
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا بونی نییه، کوانێ
حزور‌و به‌شداری خه‌ڵک له پرۆژه‌کانی
ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا؟ کوانێ
رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان؟ کوانێ ئازادی
چالاکی سیاسی رێکخراوه‌کان؟ کوانێ شوێنی
شیاوی ژنان له بواره‌کانی ژیانی
کۆمه‌ڵگادا؟ کوانێ بڵاوکراوه‌و رۆژنامه‌و
گۆڤار به‌ئازادی؟ له وڵاتێک‌دا که 20
ساڵه خه‌ڵکی له ئه‌شکه‌وتێکی بێ ده‌رگاو
په‌نجه‌ره‌دا بن‌و مه‌جالی نه‌فه‌س
کێشانیان نه‌بێت‌و عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی
تێدا سه‌ربڕا بێت‌و فه‌رهه‌نگی
''ویلایه‌تی فه‌قیه'' له جێگاکه‌ی
دانابێت داخوا باس له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
جگه له فریودانی بیروڕای جیهان‌و خه‌ڵک
هیچ شتێکی دیکه‌ی تێدایه؟ له حاڵێکدا
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی واته پکهێنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی فره ره‌نگی‌و دیموکراتیک
که تێیدا ده‌سه‌ڵاتداران خودی خه‌ڵکن‌و
له واقیعدا هه‌ر ئه‌وانن خه‌ریته‌ی سیاسی
ده‌کێشن بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ناتوانین 100%
له‌وه دڵنیا بین که ره‌وتی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی گه‌یشتبێته قۆناغێکی کامڵ‌و
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ئێستا که خه‌ریکین
به‌ره‌و
ئاستانه‌ی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌م
هه‌نگاو ده‌نێین شاهیدی سه‌دان ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربازی‌و دیکتاتۆری‌و تۆتالیترین له
سه‌رانسه‌ری جیهاندا. دیموکراسی‌و
مافه‌کانی مرۆڤ به‌ئاشکرا ده‌خرێنه ژێر
پێ، به‌ملیۆن مرۆڤ تا ئه‌و شوێنه
ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراوه له پرۆژه‌کانی
وڵات‌دا به‌شداری بکه‌ن که له
سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن نیزیک
ببه‌نه‌وه. دیکتاتۆرێک حوکمی به‌ملیۆن
ئینسان ده‌کات، له‌م جیهانه‌دا به‌ملیۆن
نوێنه‌ری کارتۆنی و دکۆرئاسا دروست کراون
له‌لایه‌ن دیکتاتۆره‌کانه‌وه وه‌ک
نوێنه‌ری خه‌ڵک، به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌ش
ئه‌وان هیچ ده‌ورێکیان نییه جگه له
گوێگرتن‌و جێ‌به‌جێکردنی فه‌رمانی
باڵاده‌سته‌کان نه‌بێت.
له خاڵه‌کانی دیکه‌ی جێگای باس، ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه وێنه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نیه، که بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنی وێنه‌ی چلۆنایه‌تی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ.
مه‌سه‌له‌ی گرنگ له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
راده‌ی رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی‌و
به‌راوردکردنیه‌تی له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌تی
وڵات‌دا. ئه‌م راده‌یه له نێوان وڵاتانی
گه‌شه‌سه‌ندوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی له ره‌وتی
گه‌شه‌سه‌ندندا جیاوازی به‌رچاو و زه‌قیان
هه‌یه. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی
''سالامن'' ته‌نیا وڵاتێک که ئێستا
خاوه‌نی زۆرترین رێکخراوی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌و زۆرترین خه‌ڵک ئێستا
به‌شداری‌و هاوکاری بکه‌ن، وڵاتی سویده،
به‌پیی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاماری ناوبراو بۆ
هه‌ر 100هه‌زار سویدی 2300 رێکخراوی
مه‌ده‌نی وجودیان هه‌یه، سه‌رجه‌م
رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی ئه‌م وڵاته
گه‌یشتوونه‌ته 200 هه‌زار رێکخراوی
مه‌ده‌نی. به به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ
سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رزترین و زۆرترین
رێکخراوی هه‌یه له رووی به‌شداری کردنی
خه‌ڵکی له ده‌سه‌ڵاتدا. به‌پێی ئاماری
ناوبراو، وڵاتانی ئه‌ڵمان ''ئه‌ڵمانی
رۆژئاوای پێشوو'' له ساڵی 1960دا بۆ هه‌ر
100هه‌زار ئه‌ڵمانی نزیکه‌ی 160 رێکخراوی
مه‌ده‌نی وجودی هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌م
وڵاته‌دا، ئه‌م راده‌یه له ساڵی 1995دا
گه‌یشته 475 رێکخراوی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها له وڵاتی مه‌جارستاندا، له
ماوه‌ی دوو ساڵ پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
نیزامی به‌ناو کۆمۆنیستی، نزیکه‌ی
سێ‌هه‌زار رێکخراوی مه‌ده‌نی دامه‌زران،
له زه‌مانی بزووتنه‌وه‌ی به دیموکراسی
کردنی حکومه‌ت له به‌رازیل دا به هۆی
گه‌شه‌ی دیموکراسی له‌م وڵاته‌دا، ژماره‌ی
رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی گه‌یشتۆته 200
هه‌زار، له‌م ژماره‌یه 45هه‌زاریان به
ته‌نیا له شاری ''سائۆپۆلۆ'' چالاکی
ده‌نوێنن. له حاڵی ئێستادا نزیکه‌ی
20هه‌زار رێکخراوی مه‌ده‌نی له وڵاتی
میسرداو نزیکه‌ی 3 هه‌زار له تایله‌ندا
خه‌ریکی چالاکین. ژماره‌ی رێکخراوه
مه‌ده‌نیه‌کان له هه‌ندێک له وڵاتانی
دیکه له ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندن‌و به‌ره‌و
زیادبوون هه‌نگاو ده‌نێن. "Salamon,
pp. 62-63"
لایه‌نه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
له رووی چلۆنیه‌تی‌و نێوه‌رۆکه‌وه له
باسی فه‌لسه‌فی‌و تیۆری‌و سیاسی‌و حقوقی‌و
به‌شه‌کانی دیکه‌ی زانستی ئینسانی به‌رچاو
ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی ئه‌و
بابه‌ت‌و نووسراوانه که له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا له باره‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌وه نووسراون بده‌ین، ئه‌بینین
که نووسه‌ران‌و لێکۆه‌له‌رانی ئه‌م
بواره، ده‌یانه‌وێ هه‌ر لایه‌نێک له
کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆکه به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ
چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
په‌یوه‌ندی هه‌بێت، بخه‌نه ژێر
تاقیکاری‌و لێکۆڵینه‌وه.
به حوکمی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
مه‌به‌ستی هاوکاری‌و به‌شداری کردنی
خه‌ڵکه له مه‌یدانه‌کانی کاردا، بۆیه
هه‌رکام له به‌شه‌کان ئه‌گه‌ر خوازیاری
هاوکاری بن، یارمه‌تی وه‌رده‌گرن. ده‌کرێ
خسله‌ته سه‌ره‌کی‌و گشتییه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له چه‌ند زاراوه‌دا
پێناسه بکه‌ین‌و بیانناسین وه‌ک:
خودموختاری، خودگه‌ردانی، هاوکاری،
فره‌خوازی، یاسای گروپخوازی، عه‌قڵ
مه‌ندی، کۆرخوازی، عه‌داڵه‌تخوازی،
به‌ئازادانه بیرکردنه‌وه، ئه‌گه‌ر
ئه‌مانه پراکتیکی بکرێته‌وه که‌متر
شاهیدی جیاوازی ده‌بین له نێوان
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگادا.
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی مافی
ته‌واوی هاوڵاتیان به‌ره‌سمیه‌ت
ده‌ناسن‌و رێزی لێ ده‌گرن. ئه‌م
رێکخراوانه له قازانجی پاراستن‌و
مانه‌وه‌و به‌ره‌وپێش بردنی کۆمه‌ڵگادا
هه‌نگاو ده‌نێن نه‌ک له قازانجی
ئاژاوه‌نانه‌وه. له‌م باره‌وه ئه‌توانین
به‌جیددی بڵێین که به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
ده‌سته‌و تاقمانه‌ی که هه‌وڵی که‌مڕه‌نگ
کردنه‌وه‌ی نێوه‌رۆکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌ده‌ن‌و ده‌یانه‌وێ وه‌ک به‌دیلێکی
نه‌خۆش بیناسێنن‌و جاروبار ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ
که‌ش‌و هه‌وای کۆمه‌ڵ ناگونجێ،
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،
خوازیاری هه‌ر جۆره جیاوازی دانان‌و
ملهوری‌و پاوه‌نخوازیه‌کن‌و رێگا خۆش
ده‌که‌ن بۆ به‌شداریکردنی ئازادانه‌ی
خه‌ڵک‌و دابه‌شکردنی ئیمکاناتی زانستی‌و
فه‌رهه‌نگی به‌شێوه‌یه‌کی
دادپه‌روه‌رانه. یه‌کێک له
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،
به‌هره‌مه‌ندبوونه له سیسته‌مه‌کانی
راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌کان له
کۆمه‌ڵدایه به‌شێوه‌یه‌کی
دادپه‌روه‌رانه‌و که‌ڵک لێ وه‌رگرتنی
به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک، له‌به‌رچی ئه‌مه؟
چونکه کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م متمانه‌یه
له‌ده‌ست گروپێکی تایبه‌تیدا ده‌بێته هۆی
ئه‌وه که به‌شێک له کۆمه‌ڵگا له‌و
ئیمتیازه به‌هره‌مه‌ندبن‌و به‌شه‌کانی
دیکه‌ش بێ‌به‌ش بن‌و ئه‌مه
به‌پێچه‌وانه‌ی رۆح‌و چه‌مکه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه، له راستی‌دا
زانست‌و فه‌رهه‌نگ ئه‌گه‌ر به رێگایه‌کی
دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵدا دابه‌ش بکرێن ده‌بنه هۆی
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵ له بواره‌کانی ژیانیانداو
ئا ئه‌مه‌یه ئامانجی دڵخوازی
نه‌هاده‌کانی مه‌ده‌نی. ئه‌مانه‌و زۆر
تایبه‌تمه‌ندی دیکه که له هه‌ر
وڵاتێک‌دا بواری بۆ خۆش بکریت، ده‌بێته
هۆی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، واته
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که خه‌ڵک به‌سه‌ر
چاره‌نووسی خۆیاندا زاڵن بڕیاره
ئه‌ده‌ن‌و هیچ باڵاده‌ستییه‌ک
به‌سه‌ریانه‌وه حوکم ناکات جگه له یاسا
نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌کان
1- Coats, D. can Congress revive civil
socity-policy
Review, Jan-feb.
1996, p 25.
2-Cohnd. T. Icivil
society-political
theoy. Mit
press. 1992.
3- Salamon.
I., The civil society,
Jan_feb 1997
pp. 60-66.
4- نگاه ن‌و، ژماره 36