ئیسلامی سیاسی و کوردستان
ئاربه‌با
شاره‌زایان سه‌رهه‌ڵدانی بونیادگه‌رایی ئیسلامی له
به‌شێکی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا بۆ چه‌ندین
هۆکار ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌شێک له‌و هۆکارانه بریتین
له:
- په‌ره‌سه‌ندنی له راده‌به‌ده‌ری هه‌ژاری.
- هاتنه ناوه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی رۆژئاوا که بێ ئه‌وه‌ی
جارێکه بنه‌ما ماددیه‌کانی له‌م وڵاتانه‌دا پێکهاتبن،
شێوه ژیانی رۆژئاوایی له ئاستێکی به‌رین‌دا ته‌بلیغ
ده‌کرێ‌و به‌م شێوه‌یه به‌شێک له خه‌ڵک بێ ئه‌وه‌ی
له چۆنیه‌تی گۆڕانکارییه‌کان ئاگادار بن، ده‌رمانی
ده‌رده‌کانیان له گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ما
فه‌رهه‌نگییه‌کانی رابردوودا ده‌بینن.
- شکستی کاتیی چه‌پ که ته‌نانه‌ت له وڵاتانی
دواکه‌وتووشدا وه‌ک به‌دیلێک خۆی ده‌نواند.
- نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان پرۆسه‌ی گۆڕانی
ئابووری و پێویستیی پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.
- دنه‌دانی بزووتنه‌وه مه‌زهه‌بیه‌کان له‌لایه‌ن
رۆژئاواوه به مه‌به‌ستی دژایه‌تیکردنی به‌هێزتر
له‌گه‌ڵ چه‌پ، که ئه‌م دنه‌دانه به دوو شێوازی
ماددی‌و مه‌عنه‌وی به‌ڕێوه ده‌چێ، ''هه‌رچه‌ند دواتر
تا راده‌یه‌ک به‌رۆکی خۆیشی گرته‌وه''.
کوردستان به حوکمی ئه‌وه‌ی له نێوان چوار وڵاتی
به‌ناو ئیسلامی ناوچه‌که‌دا دابه‌ش کراوه‌و هه‌ر له
کۆنه‌وه یه‌کێک له‌و ناوچانه بووه که که‌وتۆته
ژێر رکێفی ئیسلامه‌وه، ئیسلامی وه‌ک دینێکی دی
وه‌رگرت و زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بڕوایان پێ هێنا.
به‌م شێوه‌یه ئیسلام رواڵه‌تێکی دیکه‌ی سه‌رخانی
فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌ی کوردی پێکهێنا.
به‌شوێن ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا
روویاندا ''هاتنه سه‌رکاری جمهوری ئیسلامی،
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه مه‌زهه‌بییه‌کان له زۆربه‌ی
وڵاتانی ناوچه‌که‌دا، هاتنه سه‌رکاری هێزه
دینیه‌کانی ئه‌فغانستان‌و...'' له کوردستاندا هه‌ندێک
گروپ‌و لایه‌ن هاتنه ئاراوه که ئیسلامیان وه‌ک
پیناسه‌ی خۆیان بۆ کاری سیاسی و به مه‌به‌ستی
نیشاندانی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که داوایان ده‌کرد،
هێنایه گۆڕێ. به‌م شێوه‌یه سه‌کۆی شانۆی سیاسی
کوردستان که له‌لایه‌ن هیزه میللی‌و چه‌په‌کانه‌وه
داگیر کرابوو، گۆڕانکارییه‌کی به‌خۆیه‌وه بینی و
فاکته‌رێکی دیکه‌ی نواند، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی
سیاسی له کوردستاندا به‌هۆی هه‌ل‌ومه‌رجی تایبه‌تی،
خاوه‌ن چه‌ند پێناسه‌یه‌کی جیاوازه:
- کوردستان داگیر و دابه‌ش کراوه، مافی نه‌ته‌وه‌یی
له بارودۆخی هه‌نووکه‌ییدا یه‌کێک له گرنگترین
خواسته‌کانه، ناسیۆنالیزمی کورد تا ئێستا
نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ری ئاستی دژواری شۆڕشی کوردستان
بێت. ناسیۆنالیزمی کورد تا ئێستا خاوه‌نی قه‌یران و
کێشه سه‌خته‌کانی خۆی بووه. له بارودۆخێکی وادا
ئیسلامی سیاسی هاته گۆڕێ که یه‌کێک له ئیدیعاکانی
''لانی که‌م'' خستنه روی ئه‌لته‌رناتیڤێکی دیکه
بووه. که واته ئیسلامی سیاسی کوردی له
زه‌مینه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا که‌وته روو، هه‌ر بۆیه
ناچاره له‌گه‌ڵ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام
ته‌عامولی هه‌بێت. هه‌رچه‌ند ئیسلامی سیاسی له هێنانی
ناوی ده‌وڵه‌تی کورد خۆی ده‌بوێرێ، به‌ڵام به‌رده‌وام
باس له مافی پێشێل کراوی کورد ده‌کا. به‌م شێوه‌یه
ئه‌رکێک که‌وتۆته سه‌رشانی که له بنه‌ڕه‌تدا هی
ئه‌و نییه. باس کردن له مافی خوراوی کورد بۆ ئه‌وان
به‌شێکی ته‌بلیغیه بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر له
پیناوی ستراتیژی سه‌ره‌کیاندا ''واته پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.''
- له هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا بارودۆخه‌کان هه‌ندێک
جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه. ئه‌م
جیاوازییانه له یه‌کانگیریی‌و پێکهێنانی ره‌وتێکی
به‌هێزی ئیسلامی له کوردستاندا به‌ه‌رگری ده‌کا. بۆ
وێنه کوردستانی ئێران له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
سیاسیدایه که ناوه‌ندی حوکمرانیه‌که‌ی تارانه.
بارودۆخی ناهه‌موارو پڕ له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژیانی
خه‌ڵکی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌هاوه له دروستبوونی
ره‌وتی وه‌ها ''هه‌رچه‌ند له ریزی ئۆپۆزیسیۆنیشدا''
به‌رگری ده‌کا.
هه‌رچه‌ند له مێژووی کوردستاندا له هه‌ندێک
شه‌ڕه‌کاندا رواڵه‌تی مه‌زهه‌بیش ده‌بیندرێ، به‌ڵام
به گشتی ره‌گه‌زه‌کانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی یه‌کجار
لاوازن، به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌توانین بڵێین هه‌ر له
گۆڕێ‌دا نین. ئه‌گه‌ر کورد له هه‌ندێک ساته‌وه‌ختی
مێژووی خۆیدا رواڵه‌تی مه‌زهه‌بی به راپه‌ڕینی خۆی
به‌خشیبێ، به‌مه‌به‌ستی یه‌کانگیری بووه له پێناوی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا ''به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
حاڵه‌ته‌ی که گروپه ئیسلامییه‌کانی ئێستا بڕوایان
پێی هه‌یه.''
کورد خاوه‌نی که‌لتورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی پێش ئیسلامه
که ئێستاش هه‌ندێ له ره‌گه‌زه‌کان به وردی خۆیان
ده‌نوێنن ''وه‌ک به‌شداری چالاکانه‌ی ژن له کاروباره
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریه‌کاندا، یان هه‌ندێک نه‌ریتی
وه‌ک ره‌شبه‌ڵه‌ک'' که وه‌ک له‌مپه‌رێکی به‌هێز له
به‌رامبه‌ر راپه‌ڕاندنی نه‌ریته ئیسلامییه‌کاندا
راوه‌ستاون‌و نیشانده‌ری زاتێکی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵگان
له به‌رامبه‌ر نه‌ریته ده‌ره‌کیه‌کانی ئیسلام‌دا.
- رۆشنبیری کورد به گشتی و به‌تایبه‌تی ناوکێکی
به‌هێزی، له ده‌ره‌وه‌ی که‌لتوری ئیسلام‌و به‌پێی
زانیارییه زانستیه‌کان ئیش ده‌که‌ن، ئه‌مه بۆته هۆی
ئه‌وه که رۆشنبیریی ئیسلامی سیاسی پێکهاته‌یه‌کی
گه‌لێک لاواز بێت، نوخبه‌ی رۆشنبیری کوردی سه‌ربه‌خۆیی
خۆی له ره‌وته ئیسلامییه‌کان پاراست.
***
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ل‌ومه‌رجی تایبه‌تی کوردستان و
له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر رێگای سه‌هه‌ڵدانی ته‌یاره
به‌هێزه ئیسلامییه‌کان، بارودۆخی کوردستان ده‌کرێ له
ساته وه‌ختێکی مێژوویی خۆیدا ره‌گه‌زه‌کانی
دیارده‌یه‌کی له‌م چه‌شنه ئاماده بکات. چونکه
ره‌وتی مێژوو به هه‌موو وه‌دواگه‌ڕانه‌کانیه‌وه
به‌ره‌و پێش ده‌چێ. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزمی
کورد ئه‌رکی گۆڕانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌رهه‌نگی به ئاراسته‌ی بردنه سه‌ری ژیانی خه‌ڵک
نه‌کا به کرده‌وه‌ی خۆی، به‌رده‌وام بنه‌ماکانی
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ته‌یاره خۆش ده‌کا.
سه‌باره‌ت به چه‌پی کوردستانیش ده‌بێ بگوترێ، هه‌ر
چه‌ند له‌مێژوی نوێ‌داو هه‌ر له پێش سه‌رهه‌ڵدانی
ئیسلامی سیاسی له کوردستان، چه‌په‌کان رێک‌پێکترین
خه‌باتی ئایدیۆلۆژییان له دژی مه‌زهه‌ب به‌ڕێوه
بردووه، به‌ڵام ئێستا به حوکمی چالاک بوونه‌وه‌ی
رۆشنبیریی کوردی، ره‌وتێکی ئاته‌ئیستی سه‌ری هه‌ڵداوه
که ئه‌ویش هه‌رچه‌ند بڕوای به به‌ها و یۆتۆپیاکانی
چه‌پ نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رۆحی پێشکه‌وتنخوازی
خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌ها ئیسلامی‌و مه‌زهه‌بییه‌کاندا
راوه‌ستاوه، گوتاری دژه ئایین له مێژووی نوێی
کوردستاندا به چه‌په‌وه ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام
مه‌رج نییه ته‌نیا هه‌ر ئه‌م گوتاره خاوه‌نی ئه‌م
پیناسه‌یه بێت. ئاشکرایه چه‌پ خاوه‌نی رادیکاڵترین
ره‌خنه‌یه له پانتایی ئه‌یدیۆلۆژیا و زانستی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا، هه‌ر بۆیه چه‌پ وه‌کو چالاکترین
گوتاری دژه ئایین له داهاتووش‌دا شوێنی خۆی
ده‌پارێزێ، به‌ڵام ده‌بێ چه‌پ وه‌ک هێزێکی سیاسی و
وه‌ک گوتاری سیاسی به واقیع‌بینی و وردبینییه‌کی
زیاتره‌وه به‌رامبه‌ر به مه‌زهه‌ب و به‌تایبه‌ت
ئیسلامی سیاسی رابوه‌ستێ، چونکه هه‌وڵی ئیسلامی سیاسی
ئه‌وه‌یه که چه‌پ ته‌نیا له پێناسه‌ی ئایدیۆلۆژیاوه
و له گوتاری دژه ئایینه‌وه به خه‌ڵک بناسێنێ و
گوتاری چینایه‌تی‌و کێشه راسته‌قینه‌کانی ژیان بخاته
نێو ته‌متومانی هه‌ڵخڕاندنه مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه.
ئیسلامی سیاسی وه‌ک ده‌سه‌ڵات، ئه‌زموونیکی
راسته‌قینه‌و وێنایه‌کی راسته‌قینه‌ی وه‌ها بۆ خه‌ڵک
ده‌ڕه‌خسێنێ که ته‌نیا له رێگای ئایدیۆلۆژییه‌وه
ململانێی له‌گه‌ڵا نه‌کرێ. ئه‌مه له‌خۆیدا گرنگترین
لایه‌نی مه‌سه‌له‌که‌یه، بۆ وێنه له بیرمانه که
کۆڕه‌وه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق بۆ ئێران چه‌ند
توانی لایه‌نه راسته‌قینه‌کانی ئیسلامی سیاسی پیشانی
خه‌ڵکی بدا و به‌م شێوه‌یه‌ی له ئه‌زموونێکی
راسته‌قینه‌وه به‌رامبه‌ر به پڕوپاگه‌نده‌ی ئیسلامی
سیاسی له کوردستانی عێراق‌دا ببنه‌وه.
حزبی ئیسلامی، هێمای ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسیه.
ده‌کرێ هێماکان له پانتایی گچکه‌ی خۆیاندا مه‌دلووله
گه‌وره‌کانی داهاتووی خۆیان نیشان بده‌ن. که‌وایه له
فه‌زایه‌کی دیموکراتیک‌دا به مه‌رجی گه‌شه‌ی
کاراکتێره‌کانی دیموکراسی ئابووری‌و دابینکردنی
ئاسۆیه‌کانی ژیانی داهاتوو و، گه‌شه‌ی که‌لتور، ده‌کرێ
ئیسلامی سیاسی بۆ ئه‌و شوێنانه پاشه‌کشه بکا، که بۆ
هه‌میشه ده‌سه‌ڵات وه‌ک خه‌ونێک بێت لایان.