قه‌ڵاچۆکردنی رۆشنبیران
مه‌حکووم ده‌که‌ین
له کاتیک دا مرۆڤایه‌تی پێی ناوه‌ته ناو په‌نجا ساڵه‌ی
ده‌رکردنی جاڕنامه‌ی جیهانی "مافی مرۆڤ"ه‌وه، شه‌پۆلێکی نوێی
تیرۆر و رفاندن و
کوشتنی به نهێنیی رۆشنبیران و مرۆڤه پێشکه‌وتنخوازه‌کانی ئێران
به شێواز و
به‌ریناییه‌کی دیکه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. دوواهه‌مینی ئه‌و
که‌سانه‌ی که
له‌م شه‌پۆله‌دا نوقم کراون و ناویان له تابلۆی ژیاندا
سڕاوه‌ته‌وه بریتین له
مه‌جیدی شه‌ریف_رۆژنامه نووس، داریووش فروهه‌ر و هاوسه‌ره‌که‌ی
_رێبه‌رانی حیزبی
میلله‌تی ئێران، سه‌رئه‌نجام محه‌ممه‌دی موختاری_نووسه‌ر و شاعیری
ناسراوی ئێرانی.
هه‌ر وه‌ها چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستاش "په‌رویزی ده‌وانی" بێ
سه‌ر و شوێن کراو،
به دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی "محه‌ممه‌دی موختاری" ، "محه‌ممه‌د
جه‌عفه‌ری
پویه‌نده"ش که وه‌رگێڕێکی ناسراوه بزر کرا که دوای ماوه‌یه‌ک
ته‌رمی ئه‌ویش
بینرایه‌وه
شه‌پۆلی نوێی له نێو بردنی که‌سایه‌تیه رۆشنبیر و
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی ئێران له بارودۆخێک دا به‌ڕێوه ده‌چێ که
قه‌یرانی قوڵی
سیاسی و ئابوری له ئێران‌دا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی
جه‌هه‌نه‌میی
جمهووری ئیسلامی سه‌ره‌رای هه‌موو ئیدعای نوێکارییه‌ک که ده‌یکا،
نه‌یتوانیووه
قه‌یران له بواره جۆراوجۆره‌کاندا چاره‌سه‌ر بکا. ته‌نانه‌ت ئه‌م
قه‌یرانه به‌رین
و قوڵه خودی پێکهاته‌ی رژێمی دوو له‌ت کردووه و یه‌کانگیریی
پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی
داته‌پاندووه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌شێکی رێژیم له ژێر زه‌بری
حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان و فشاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا تا راده‌یه‌ک
زه‌رفییه‌تی ریفۆرمی
له خۆی پیشان داوه و بانگه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای کراوه ده‌کا، به‌ڵام
راستیه‌کانی
کۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌مان ده‌به‌ن
ئه‌گه‌ر له رابردوودا رێژیم به شێوه‌یه‌کی یه‌کده‌ست
له دژی رۆشنبیران و پیشکه‌وتنخوازه‌کان راده‌وه‌ستا و قه‌ڵاچۆی
ده‌کردن، ئێستا
لانی که‌م به‌شێکی به رواڵه‌ت ئه‌و ئیدعایانه ناکات، که ئه‌مه‌ش
له خۆیدا
شێواویه‌که‌ی پتر کردووه. واته جاران رێژیم به شێوه‌یه‌کی یه‌ک
ده‌ست له لایه‌ن
بیروڕای جیهان و کۆڕوکۆمه‌ڵه جۆر به جۆره‌کانه‌وه مه‌حکووم
ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا
هه‌ڵوێسته‌کانی باڵی خاته‌می ئه‌م یه‌کانگیرییه‌ی بیروڕای نێوخۆ و
جیهانی له نێو
بردووه و له‌م نێوه‌دا تاوانباری سه‌ره‌کی که جمهووری ئیسلامییه
له بیر کراوه
و دیارده‌که به جۆرێک به شه‌ڕی باڵه‌کان نیسبه‌ت ده‌درێ. به
واتایه‌کی دی لانی
که‌م به‌شێکی رێژیم له هه‌ڵوێستی راسته‌وخۆدا به تاوانباری
سه‌ره‌کی
ناژمێردرێ
وا دێته به‌ر چاو که ئه‌مه داهێنانێکی دیکه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانه له بواری تێدا بردنی رۆشنبیراندا. جمهوری
ئیسلامی بواره‌کانی
جینایه‌تی یه‌ک ده‌ستی لێ‌سه‌ندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بارودۆخی نوێی
نێوخۆیی
ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی بۆ ره‌خساندووه
له یاریی ململانێی نێوان باڵه‌کاندا ده‌کرێ هه‌موو
جینایه‌تێک رووبدا و به‌رپرسایه‌تی راسته‌وخۆش به شێوه‌ی یاسایی
نه‌که‌وێته
ئه‌ستۆی پێکهاته‌ی رێژیم به گشتی. رێژیم به شێوه‌یه‌کی سه‌یر
فێری کایه‌ی
دیموکراسی بووه! وا دیاره بۆ پێک‌هێنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی
ئیسلامی له بواره
گه‌نده‌ڵه‌کانی دیموکراسییه‌وه ده‌ستی پێکردووه. ئه‌و ئاوڕی
داوه‌ته‌وه سه‌ر
ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیموکراسی که له یارییه‌کی بێڕه‌حمانه‌دا
ده‌توانێ گه‌وره‌ترین
زه‌بر له توانا پێشکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵ بدا. ڕێژیم دوای له
مه‌یدان به‌ده‌رکردنی
ئۆپۆزیسیۆن، ئێستا رۆشنبیران له به‌رامبه‌ر خۆیدا ده‌بینێته‌وه،
ئه‌و
رۆشنبیرانه‌ی که ده‌ستیان داوه‌ته چالاکییه‌کی قوڵی فه‌رهه‌نگی و
فیکری له
کۆمه‌ڵی ئێران دا. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه ئێستا زه‌مینه‌یه‌کی پته‌و بۆ
گۆڕانکاری له
ئێران‌دا دروست ده‌که‌ن. واته خه‌ریکی پێک هێنانی زه‌مینه‌یه‌کی
فه‌رهه‌نگی ئه‌وتۆن
که تا ئێستا شۆڕشه‌کانی گه‌لانی ئێران به گوێره‌ی پێویست خاوه‌نی
نه‌بوونه. هه‌ر
بۆیه شۆڕشه‌کان هه‌میشه به شکست و ناکامڵی کۆتای‌یان هاتووه.
که وابێ دیفاع
کردن له رۆشنبیرانی گه‌لانی ئێران ده‌توانێ دیفاع کردن بێ له‌و
ئاڵ و گۆڕه
گرنگه‌ی که ئێستا کۆمه‌ڵگای ئێران له هه‌ناوی خۆیدا رایگرتووه
ئێمه پێمان وایه که سامانێکی گه‌ور‌ه‌ی خه‌ڵک به گوێره‌ی
پلانێکی کۆنه‌په‌رستانه و دژه پێشکه‌وتنخوازانه خه‌ریکه له
نێو ده‌چێ، هه‌ر
بۆیه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ مرۆڤایه‌تی پێشکه‌وتنخواز و وێڕای
مه‌حکووم کردنی
ئه‌م جینایه‌تانه، پشتیوانی خۆمان بۆ رۆشنبیران و خه‌مخۆرانی بیری
ئازاد له نێو
خۆی ئێران‌دا دووپات ده‌که‌ینه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی
قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
15/12/1998 |