یه‌که‌م، پێشه‌کی:
له باره‌ی
میسۆدۆلۆژییه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتی
لێدوان له‌مه‌ڕ میسۆدۆلۆژی (Methe
Do Logie)
گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ئه‌بستراکت بێت، دووچاری گێژاوی فه‌لسه‌فه‌مان
ده‌کات، سه‌ره‌نجامیش له واقع دوور و له دۆگما نزیکمان ده‌خاته‌وه،
له به‌ر ئه‌وه گه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه به‌سه‌ر واقعێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
دا ته‌تبیق نه‌کرێت له هزری خوێنه‌ردا هیچ واتایه‌ک ناده‌نه
ده‌سته‌وه. هه‌ر بۆیه لێره‌دا ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
میسۆدۆلۆژیا پێداویستیه‌کی زه‌روورییه بۆ هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زانستی که بیهه‌وێت گریمانه بنه‌ڕه‌تیه زانستییه‌کان و تێگه‌یشتنه
کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکرییه‌کان گه‌ڵاڵه بکات وه‌ک هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی تر پشتی پێ ده‌به‌ستێ، بۆیه پێویسته میسۆدۆلۆژیا له‌و
ئایدیالیزمه دوورمان بخاته‌وه که له بیره‌وه بۆ ره‌وشتی سیاسی و
ئابووری په‌رچ ده‌بێته‌وه، چونکه رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوورییه‌کان خۆیان ده‌بنه چه‌ند بیرۆکه‌یه‌ک له باره‌ی ئه‌و
رووداوانه‌وه. یه‌که‌مین پانتاییش که میسۆدۆلۆژیا تیادا
وه‌ده‌رده‌که‌وت بواری فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، که له نێوان
هه‌ل و مه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و بیری فه‌لسه‌فیدا له هات و چووندا بوو.
دووهه‌م، ''فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵامه‌یه‌تی''
پێویسته هه‌موو توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی یان مرۆگه‌ری به
گشتی چه‌ند بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌تاییان هه‌بێت و رایگه‌یه‌نن و په‌یڕه‌وی
له ناوه‌رۆکی هه‌ر یه‌که‌یان بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه به
واتای مشت و مڕ له‌گه‌ڵ واقع دێت ناشکرێت مشت و مڕێک رووبدات گه‌ر له
باره‌ی بابه‌تێکه‌وه نه‌بێت، چونکه گه‌ر چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌که
دیاری نه‌کرێت ئه‌وا مشت و مڕه‌که له ده‌ست قسه‌که‌ر یا توێژه‌ره‌که
ده‌رده‌چێت، ئه‌و کاته‌یش یان تۆژه‌ر نوقمی خو‌دگه‌رییه‌کی مه‌زهه‌بی
ده‌بێت و چیدی بایه‌خی بابه‌ته‌که نابینێت، یان قوڵ به
بابه‌تگه‌راییه‌کی مه‌زهه‌بیدا رۆده‌چێت و له خودی خۆی داده‌ماڵرێت و
جگه له جه‌سته‌یه‌کی بێ گیانی بابه‌ت هیچی تر نابینێت. که واته وا
پێویست ده‌کا که کۆمه‌ڵێ گریمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی که شێواز و مه‌نهه‌جی
په‌یڕه‌و کراو دیاری ده‌کات، رابگه‌یه‌نرێت. به بۆچوونی تازه‌ترین
لێکۆڵه‌رانی زانستی کۆمه‌ڵناسی، ئه‌مه تیۆری ناسینی کۆمه‌ڵگه‌یه که
به جێی خۆی ناسینێکی زانستیشه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه که ناوده‌برێت به
فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، که بێگومان فه‌لسه‌فه‌یه‌کی غه‌یبی یان
ئایدیالیستی نی‌یه، به‌ڵکو له بنچینه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی فکره به‌سه‌ر
واقعی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له پێش هه‌ر
شتێکدا بریتیه له میسۆدۆلۆژیایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که ته‌رکیز
ده‌کاته سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌کان. میسۆدۆلۆژیا بریتی‌یه له
مه‌نهه‌جیه‌ت، چونکه له‌و فراوانتر و سه‌رتاپاگیرتره، بگره
میسۆدۆلۆژیا هێند گشت گیرتره که مه‌نهه‌جیه‌تیش له‌خۆ ده‌گرێت، واته
مه‌نهه‌جیه‌ت به‌شێکه له‌و. هه‌روه‌ها میسۆدۆلۆژیا هاوڕه‌وتی تیۆر‌و
گریمانه‌کانی ده‌کات و هه‌رگیز لێیان جیا نابێته‌وه، ئاشکرایه تیۆریش
ئه‌گه‌ر میسۆدۆلۆژیایه‌کی رۆشن و دیاریکراو هاوه‌ڵی نه‌کات ده‌بێته
شتێکی خه‌یاڵی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بابه‌ته‌وه نامێنێته‌وه.
ئێمه له‌وه‌وه دوورین ئایدیالیستی بین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌س نی‌یه،
ده‌شێت ماتریالیستێکی ئایدیالیستی بین، وه‌ک چۆن ماته‌ریالیزم له
ئایدیالیزمه‌که‌ی هێگله‌وه تیشکی دایه‌وه و هاته ده‌رێ، له‌به‌ر
ئه‌وه واقعیه‌تی رابه‌ر یان ریالیزمی پێشه‌نگ بریتی‌یه له
ماتریالیزمی ریالیستی نه‌ک ماتریالیزمی ئایدیالیستی {فیۆرباخیزم بۆ
نمونه}. ته‌نها شتێک که ده‌مانه‌وێت له‌م جه‌دوه‌له فه‌لسه‌فی‌یه‌دا
ئاشکرای بکه‌ین ئه‌وه‌یه که واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی لق و پۆپی زۆری لێ
ده‌بێته‌وه و تێگه‌یشتنی سه‌خته. له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین ده‌ست
به‌رداری تیۆر و میسۆدۆلۆژیا بین، چونکه ئه‌و تیۆره‌ی که بۆ ناسینی
کۆمه‌ڵگه‌و راڤه‌کردنی هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی تیایدا روده‌دات پشتی پێ
ده‌به‌ستین بریتی‌یه له تیۆری زانستی ریالیستی، به‌ڵام ئه‌وه نابێ
که ده‌توانێت ئه‌و مه‌نهه‌جیه‌ته زانستیه له خۆ بگرێت، چونکه
تیۆری زانستی له تێگه‌یشتن و شی کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵدا خۆی به‌رجه‌سته
ده‌کات و له په‌یوه‌ندیه حه‌تمیه‌کانه‌وه ئیتلاق ده‌کات. به‌ڵام
تیۆری ناسینی کۆمه‌ڵگه تیۆرێکی سه‌به‌بی نی‌یه، به‌ڵکوو به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رووداوانه‌ی که به سه‌ر کۆمه‌ڵدا دێت و
واقعه‌که‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌یکاته بابه‌تێکی تازه‌ی زانستی، شتێکی
زه‌رفی‌یه. بۆ نمونه: تیۆری زانستی ده‌ڵێت گه‌ر هه‌مان ئه‌و
هۆکارانه‌ی که بوونی دیارده‌یه‌کی دیاری کراو یان هه‌ر شتێک
ده‌سه‌پێنن هه‌بوو ئه‌وا ئه‌و دیارده‌یه رووده‌دات، بۆ نمونه بۆ
بوونی ئاو هایدرۆجین و ئۆکسجین و دۆخێکی گه‌رمی و په‌ستانێکی دیاریکراو
به‌سه بۆ بوونی ئاوه‌که. ئه‌مه یاسای حه‌تمیه‌ته، به‌ڵام ئه‌م
یاسایه له زانسته کۆمه‌ڵیه‌تیه‌کاندا هه‌ر به ته‌نها یاسایه‌ک
نی‌یه، به‌ڵکوو ریکخه‌ری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه‌یه که به رووداوه هه‌ست پێکراو و هادی‌یه‌کانه‌وه
هه‌یه‌تی. که واته له تیۆری زانستی کۆمه‌ڵدا جێگه‌یه‌ک بۆ یه‌ک
جه‌مسه‌رگه‌رایی نی‌یه، واته دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌نها
هۆکارێک یان چه‌ند هۆکارێکی یه‌ک‌ئاراسته شی ناکرێته‌وه. با بۆ
نمونه چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ربگرین: له پێش سه‌رده‌می
پیشه‌سازی نه‌مانده‌زانی که چینه‌کان (به واتایه‌کی نوێ چینه‌کان)
بوونیان هه‌یه، به‌ڵام کاتێ له سه‌رده‌می پیشه‌سازی دا په‌ی‌مان به‌و
راستیه برد، هه‌ندێ که‌س پێ‌ی وا بوو که ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی
کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی‌یه، له کاتێکدا ئه‌مه راست نی‌یه، چونکه
مێژوو پێمان ده‌ڵێت که چینه‌کان له کۆنیشدا هه‌ر هه‌بوون، ته‌نانه‌ت
پایه مادی‌یه‌کان و جێگه‌یان له به‌رهه‌م هێناندا ئاشکرا و دیار
بوون، (کارل مارکس)یش له مانیڤسته به‌ناوبانگه‌که‌یدا ئه‌مه‌ی ئاشکرا
کردووه و ده‌ڵێت: ''مێژوو بریتی‌یه له مێژووی ململانێ‌ی نێوان چینه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان''. ئاشکرایه کارکس ململانێ‌ی چینایه‌تی
دانه‌هێنا، به‌ڵکو ئاشکرای کرد، چونکه پێش ئه‌و و به درێژایی مێژوو
ئه‌و ململانێ‌یه هه‌ر هه‌بووه. ئه‌م تێڕوانینه تاک ره‌هه‌ندیه‌ش،
هه‌ندێ زانای کۆمه‌ڵناسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی که سه‌یری چینه‌کان و ململانێ‌ی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه
پیشه‌سازیه‌کان بکه‌ن. بۆ نمونه (ریمۆن ئارۆن) هێنده پێ‌ی درێژ
کردووه، گوتویه‌تی: له وڵاته سوسیالیسته پێشکه‌وتووه‌کان به گشتی
و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به تایبه‌تی جیاوازییه‌کی وایان نه‌بووه شایه‌نی
باسکردن بێت.
که واته یه‌ک جه‌مسه‌رگه‌رایی (احادیه) کوشتن و فه‌وتاندنی زانسته
کۆمه‌ڵناسیه‌کانه وه‌ک چۆن ته‌وه‌رگه‌رایی ره‌ها که سه‌رجه‌م دیارده
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ته‌نها هۆکارێک شی ده‌کاته‌وه ده‌یکوژێت.
نمونه‌ش: ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌یه‌وێت به‌هۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی
چاوێکه‌وه یان خانه‌یه‌کی له‌شه‌وه به ته‌نها، له رووی فیزیکیه‌وه
له مرۆڤ تێ بگات به‌بێ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی ئه‌م خانانه به
یه‌کتری‌یه‌وه تێگه‌یشتبێت. یان ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت
هه‌موو شتێکی کۆمه‌ڵگه له ڕێ‌ی ململانێ‌ی چینه‌کانه‌وه شیکار بکه‌ن،
گوایا مارکسیزم ئه‌مه‌ی فێر کردوون، به هیچ جۆرێک ئه‌مه راست نی‌یه
خۆ گه‌ر ئه‌مه راست بێت ئه‌وا مارکسیزم کورت ده‌هێنێ.
مارکس هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌دا روو ده‌ده‌ن به هۆی
ململانێ‌ی چینه‌کانه‌وه شی ناکاته‌وه، به‌ڵکو مارکس هه‌ندێ جار
به‌هۆی هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌دا روو ده‌ده‌ن ململانێ‌ی
جینه‌کانمان بۆ راڤه ده‌کات،
گه‌ره‌ترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌و لێکۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فیه‌یه که
سه‌باره‌ت به ''ماف و فه‌لسه‌فه‌ی مافه‌کان لای هێگل'' کردوویه‌تی
که له رێیه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه بۆرژوازیه‌کانی مافی بۆ ئاشکرا
کردین، وه‌ک چۆن له سه‌ره‌تادا ئابووری لای ئه‌نگلزی بۆ ئاشکرا کردین
و دواتریش تایبه‌تمه‌ندی
بۆرجوازی ئابوری و سیاسی ناسراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بۆ ئاشکرا کردین.
که واته نه یه‌ک جه‌مسه‌ریگه‌ری و نه‌ته‌وه‌گه‌ریی هیچ کامێکیان له
نێو زانستی کۆمه‌ڵناسیدا بوونیان نی‌یه، به‌ڵکو دایله‌کتیکی
ماتریالیستی هه‌یه که پێ‌ی وایه میسۆدۆلۆژیا باشترین هۆکاره بۆ
تێگه‌یشتن و شی کردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی قووڵی دیارده هه‌ست پێکراوه‌کان.
ئه‌مه ئه‌و میسۆدۆلۆژیایه‌یه که پێویسته له لێکۆڵینه‌وه‌کانماندا
به‌کاریان بهێنین، هه‌روه‌ها له سه‌رمان پیویسته له ئێستادا له
خڵته و پڵته‌کانی پاک و پوختی بکه‌ین. که ئه‌مه‌ش کارێکی
بنه‌ڕه‌تییه که پێویسته ره‌وت و هێڵیی هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کانمان
به‌ره‌و ئاینده رێبه‌رایه‌تی و ئاراسته بکات.
سێهه‌م، دایله‌کتیک چی‌یه؟
ئه‌گه‌ر له رووی مێژوییه‌وه چاوێک به مێژووی فه‌لسه‌فه‌و لۆژیک دا
بخشێنین ده‌بینی دایله‌کتیک له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ راڤه‌کردنی
جوڵاوه‌کان و گۆڕاوه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه مرۆییه‌کاندا له‌دایک
ده‌بێت. به‌ڵام کاتێک فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر بوونه‌وه‌رێک یان ره‌هایه‌ک
راده‌وه‌ستێت ئه‌وا ئه‌و کاته هیچ شوێنه‌وارێکی دایله‌کتیک نامێنێ،
چونکه ئه‌و کات بزاف و نه‌گۆڕان نابنه جێگه بایه‌خی فه‌یله‌سوفان،
به‌م شێوه‌یه تا کاره‌که به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیستی ئاڵمانی،
به نوێنه‌رایه‌تی فیخته و شلنگ و هیگله‌وه سه‌قامگیر بوو. ئه‌و
فه‌یله‌سوفانه وایان داده‌نا که جیهان جه‌سته‌یه‌کی یه‌کجار
گه‌وره‌یه و به‌بێ وه‌ستان و به به‌رده‌وامی له ژێر کاریگه‌ریی هێزو
یاسا ناوخۆییه‌کاندایه‌و به‌رده‌وامیش له گۆڕان و ئاڵوگۆڕدایه.
به‌ڵام ئه‌وان په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م جیهانه‌یان به‌سته‌وه به
په‌ره‌سه‌ندنی گیانه‌وه، وه‌له‌مه‌ی دواییاندا دروستکه‌رێک و
رێکخه‌رێکیان بۆ بوونه‌وه‌رو شته‌کان دروست کرد. ده‌کرێت له‌م
سیسته‌مه فه‌لسه‌فیانه‌دا ئه‌نجام گیری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی لای
خواره‌وه بکه‌ین.
اـ گیان په‌ێوه‌ندییه‌کی ته‌واوی به‌و جیهانه‌وه هه‌یه که خۆی
دروستی ده‌کا و له رێیه‌وه ناوه‌رۆکی خۆی بۆ ده‌ره‌وه ده‌خاته روو.
ئه‌م یه‌کێتی‌یه‌ی نێوان واقعی مادیش پیداویستی چاره‌سه‌ر کردنی
ئه‌فکار و روداو‌و و شته‌کان که له رووی دایله‌کتیکه‌وه به
په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆڕئامێز و له په‌ره‌سه‌ندنیشیا به‌ره‌و ئاینده نه‌ک
میتافیزیکا ئاراسته ده‌کات، ده‌یهێنێته ئاراوه.
ب ـ گواستنه‌وه له تێگه‌یشتنی میتافیزیکیه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی
دایله‌کتیکی بۆ جیهان، گۆڕینی بیرۆکه‌ی باڵابوون ده‌سه‌پێنێت، که به
هۆی بیرۆکه‌ی (ملازمة)ه‌وه بنه‌مایه‌ک دروست ده‌کات و گه‌شه‌ی رێک
ده‌خات و ده‌یخاته ده‌ره‌وه‌ی جیهانه‌وه. سه‌رئه‌نجام جیهانیش به
بنه‌مای دروست کردنی و رێک خستنه‌وه‌ی ده‌مج ده‌کات، بیرۆکه‌ی (ملازمة)
به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه فه‌لسه‌فیه له بایه‌خی ده‌سکه‌وته‌کانی مێژوو
که ره‌ها بۆ جیهانی ده‌گێڕێته‌وه زیاد ده‌کات.
ج ـ ئه‌م تێگه‌یشتنه دایله‌کتیکه بۆ جیهان اعتابرکردنی هه‌قیقه‌تی
جه‌وهه‌ری وه‌کو هه‌قیقه‌تێکی زیندوو ده‌سه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێی
تێبگه‌ین پێویسته له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی وردبینه‌وه، واته
ده‌بێت جیهان له ماوه‌کانی گۆڕان و ئاڵوگۆڕ و گه‌شه کردنی روو له
پێشی له‌به‌رچاو بگیرێ.
د_ له‌م تێگه‌یشتنه دایله‌کتیکه‌وه ئه‌و بۆچوونه سه‌ر هه‌ڵده‌دات
که پێ‌ی وایه ره‌گه‌زی سه‌ره‌کی واقع بریتی‌یه له دژایه‌تی و
ململانێ که سه‌رچاوه‌کانی ژیان و بنه‌ماکانی هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنی
پێشکه‌وتنه‌کان پێک ده‌هێنێت.
ئاشکرایه ئه‌مانه هه‌وڵی چه‌ند فه‌یله‌سوفێکی ئایدیالیستی بوون له
راستای ره‌وتی مێژوو و جیهان که به‌رده‌وام له ئاڵوگۆڕ دایه، که
واته دایله‌کتیک ئه‌و په‌ڕه‌شوته ده‌گمه‌نه بو که لێکدانه‌وه
کۆسمۆپۆلیژییه‌کانی له جیهانی میتافیزیکاوه بۆ جیهانی هه‌ست پێکراو
پێ دابه‌زی. به‌ڵام ئه‌م ئایدیالیزمه فه‌لسه‌فیه نه‌یتوانی به
ته‌واوی خۆی له دۆگما‌و غه‌یبانیه‌تی قوتار بکات، چونکه له گه‌سنه‌ی
دایله‌کتیکدا هه‌میشه دژه‌کان له یه‌کێتی‌یه‌کی باڵاتردا یه‌ک ده‌گرن
که له ئاکامی ته‌وافوقێکه‌وه دروست بووه، وه هه‌موو ئه‌و
ناکۆکیانه‌ی که ده‌بنه هۆی لێک گرێدانی واقع، ده‌یسڕێته‌وه. پاشان
توندی دژایه‌تی نێوان توخمه ناکۆکه‌کان زیاد ده‌کات تا ئه‌و راده‌یه‌ی
که ناتوانن چی دی به یه‌که‌وبژین، به‌م شێوه‌یه قه‌یرانێ ده‌قه‌ومێ
که توخمه ناکۆک و دژ به یه‌که‌کان له یه‌کێتی‌یه‌کی جیاوازی
پێشکه‌وتوودا ده‌توێنه‌وه و شتێکی تازه‌تر دروست ده‌که‌ن.
هیگل پێ‌ی وایه ئه‌م شته تازه‌یه به ده‌وڵه‌ت به‌دی دێت، دیاره
هه‌موو ده‌وڵه‌تێکیش نا، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی پروسی ئه‌و سه‌رده‌مه که
وای داده‌نا لوتکه‌ی به یه‌ک گه‌یشتنی نێوان دژه‌کانی بێت، که
بریتی‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی گشتی ئه‌قلانی که له سه‌رو
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانه‌وه قه‌رار ده‌گرێت.
ئایدیالیستییه‌که‌ی هیگل، هیگلی به‌رو کۆتایی مێژوو ئاراسته کرد،
سه‌رئه‌نجامیش دایله‌کتیک بووه ئامرازێک به‌ده‌ست ئایدیالیزمه‌وه بۆ
گێڕانه‌وه‌ی جهانی هه‌ست پێکراو و واقع بۆ ئایدیاڵه باڵاکه‌ی پێشووی.
به‌م شێوه‌یه هیچ چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی زه‌وت کردن نه‌بوو ته‌نها به
تێپه‌ڕاندنی له‌سه‌ر ئاستی بیرۆکه‌دا نه‌بێت. ئه‌و کۆیله‌یه‌ی که
له‌به‌ر ده‌م خاوه‌نه‌که‌یدا ویست زه‌وتکراوه، ناتوانێت ئه‌م حاڵه‌ته
تێپه‌ڕینێت ته‌نها به بیرکردنه‌وه و خۆ به‌سه‌ربه‌ست زانی نه‌بێت.
ئه‌و ئازادییه‌ی که له ئاکامی ململانێ و دژایه‌تی نێوان کۆیله و
خاوه‌نه‌که‌یه‌وه دروست ده‌بێت، ئازادییه‌که که له هزری
کۆیله‌که‌دا نه‌بێت له هیچ شوێنێکی تر بوونی نی‌یه. ئه‌م
ئایدیالیزمه‌ش له بنه‌ڕه‌ته‌وه له بیرێکی ته‌قلیدی
کۆنه‌په‌ره‌سته‌وه داکه‌وتووه، بۆیه کاتێ هیگل ده‌یویست به‌رگری له
ریژیمه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یه باوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بکات جگه
له فکر به هیچ شتێکی تر نه‌یده‌توانی ململانێکان چاره‌سه‌ر بکات،
ئه‌مه‌ش ناو ده‌به‌ین به دایله‌کتیکی ئایدیالیستی یان رۆحانی که
فه‌یله‌سوفه ماتریالیستی‌یه‌کان به ماتریالیزمی دایله‌کتیکی و
مێژووییه‌وه روبه‌ڕوی بوونه‌وه.
ماتریالیزمی مێژوویی دایله‌کتیکی
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وته ئایدیالیستیه‌ی که هیگل پروپاگه‌نده‌ی بۆ
ده‌کرد و ده‌وڵه‌تی پروسیش پشتیوانی لێ ده‌کرد، ره‌وتێکی مه‌تریالستی
تر سه‌ری هه‌ڵدا که فیورباخ یه‌کێ له گه‌وره‌ترین تیۆریسته‌کانی بوو،
به‌ڵام فیورباخ تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشتی
نه‌گواسته‌وه بۆ پیوه‌ندی نێوان مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه وه‌کو مارکس کردی.
لێره‌وه دایله‌کتیکه‌که‌ی فیورباخ له مه‌ڕ مه‌تریالیزمی میکانیکی که
گۆڕا بۆ جۆرێک له میتافیزیکیا وشک هه‌ڵات. چونکه ئه‌میش وه‌ک هیگل
نه‌یتوانی له بزاڤی کۆمه‌ڵگه تێبگات و په‌ی به په‌یوه‌ندی نێوان
مرۆڤ و ئه‌و واقعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تیایدا ده‌ژیت به‌رێت و بۆی روون
نه‌بۆوه و هه‌قیقیه‌تی ئه‌م ململانێ و ناکۆکی و ئاڵوگۆڕانه‌ی که
لێیانه‌و دروست ده‌بێ چین و چۆنن. بۆیه وه‌کو دیلێکی ئایدیالیزمی
ماتریالیستی له جیاتی ئایدیالزمه میتافیزیکیه‌که‌ی هیگل مایه‌وه،
که واته ده‌بوو ئه‌و میسۆدۆلۆژییه به‌کار بهێندرێت که هیگل به
کاری هێنابوو، که بریتی بوو له دایله‌کتیک و ته‌تبیق کردنی
دایله‌کتیک به‌سه‌ر پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ست پێکراوه‌کاندا،
نه‌ک هه‌ر به ته‌نها به‌سه‌ر پێوه‌ندی مرۆڤ به سروشته‌وه. مارکس‌یش
هه‌ر ئه‌وه‌ی کرد. مارکس له واقعه‌وه ده‌ستی پیکرد به‌و ئیعتیباره‌ی
که ناکرێت له دام و ده‌زگا سیاسیه‌کان تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر له توێی
پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا لێیان نه‌کۆلینیه‌وه، نه‌ک به
ئینطلاق له‌و ئیعتباراته گشتی و ئه‌بستراکتیانه‌ی که پێش وه‌خت له
پێشه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه و تێڕوانینه‌کانی واقعه‌وه داندرابن.
دایله‌کتیکی ماتریالیستگی مارکسی پێش هه‌موو شتێ دایله‌کتیکێکی
کۆمه‌ڵایه‌تییه که بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ناکۆکی و
رێبازه جیاوازه‌کان به نه‌زه‌ری ئیعتیبار وه‌رده‌گرێت، ئه‌م
ناکۆکیانه‌یش به پێ‌ی سروشتی په‌یوه‌ندییه باوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه
ده‌گۆڕێت! بۆرژوازی له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاکانی رێژیمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی مه‌له‌کی و شێوه‌ی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی له‌و
رێژیمه‌دا ناکۆک بوو. کاتێکیش بۆرژوازی به هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ
چینی کرێکاردا توانی شۆڕش له دژی ده‌ره‌به‌گه‌کان به سه‌رکه‌وتن
بگه‌یه‌نێت، خۆی بینیه‌وه له ناکۆکیه‌کی گه‌وره‌دایه له‌گه‌ڵ چینی
کرێکاردا و تا بێتیش ئه‌و ناکۆکیه قوڵتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه له مێژوودا ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه که په‌ره‌سه‌ندن و
پێشکه‌وتن دێنێته ئاراوه که هێنده بێ‌سنووره ناتواندرێت له
شێوه‌یه‌کی دیاریکراو له شێوه‌کانی په‌یوه‌ندیدا راگیرێت. کاتێکیش
هیگل بزاوتی مێژو به پێک هێنانی رێژیمی پڕوسییه‌وه ده‌به‌ستێته‌و که
باڵاترین شکلی ده‌وڵه‌تی پڕوسی‌یه، ئه‌وا له‌و دایله‌کتیکه
هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه که خۆی به‌کاری هێناوه. مارکس‌یش دیسان
جوڵانه‌وه‌ی مێژوویی هێنایه‌وه ئارا. ئه‌ویش به هۆی ئه‌و کار
لێکردنانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگه و ناکۆکی په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوی، چونکه
دایله‌کتیک له هیچ ئاست و سنوورێکدا ناوه‌ستێ. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می
په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌کان رێک ده‌خات و هه‌موو ناکۆکی و محاورو
کاردانه‌وه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه شی ده‌کاته‌وه. به کورتیه‌که‌ی
ده‌توانین بڵێن ''ریبازی میسیۆدۆلۆژی‌ی هیگلی له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا
جگه له په‌رده‌پۆشکردنی واقع شتێکی تر نی‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کێشه‌کانی ده‌وڵه‌ت جگه له چه‌ند شێوه‌یه‌کی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵک هیچی تر نی‌یه. هیگل کاروباره‌کان وا چاره‌سه‌ر ده‌کات وه‌کو
ئه‌وه‌ی گه‌ل و ده‌وڵه‌ت، چونکه ده‌ستور ناتوانێت گه‌ل دروست بکات
به‌ڵکو ئه‌وه گه‌له که ده‌ستور دروست ده‌کات. له دیموکراسیه‌تیش دا
ده‌وڵه‌ت چی دی ئه‌و توخمه باڵا و زاڵه نی‌یه. مرۆڤی هه‌قیقی و
بونه‌وه‌ری هه‌ستکه‌ر هه‌ر به ته‌نها هاونیشتمانیه‌ک نی‌یه، به‌ڵکو
ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه‌یشه که له چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تیی
دیاریکراوه‌کان و ئه‌و چالاکییه هاوبه‌شانه‌ی به‌رده‌وام و به‌بێ
وه‌ستان له گۆراندان، به‌شدارن.
به‌ڵام مارکس ئه‌م چه‌ند گۆڕانکارییه‌ی به‌سه‌ر دایله‌کتیکه‌که‌ی هیگل
دا هێنا:
اـ پاکردنه‌وه‌ی دایله‌کتیک له دوگما و دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو
هه‌ڵوێسته‌کانی پێش خۆی. جا هه‌ڵوێسته‌کان میتافیزیکی یان مه‌تریالیستی
یان ته‌نانه‌ت گه‌ر ره‌وشتیش بووبێت، فه‌رقی نه‌کردوون. پاشان هه‌وڵی
دا ''ریژه‌یی‌یه‌کان و گۆراوه‌کان و فه‌وتاوه‌کانی'' به‌دیار بخات. که
واته دایله‌کتیکه‌که‌ی مارکس واقعیکه دوو ئاراسته‌ی هه‌یه:
یه‌که‌میان: جولانه‌وه‌ی دایله‌کتیکی، جوڵانه‌وه‌یه‌کی واقعی‌یه بۆ
سه‌رجه‌م واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها بۆ دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه
پێشکه‌وتوو روو له پیشه‌کانیش.
دوهه‌میان: ئه‌م واقعیه‌ته دایله‌کتیکیه ئه‌و رێگایه‌یه که بۆ
جڵه‌وگرتنی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه راسته‌قینه‌کان به مه‌به‌ستی
ناسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌خرێته گه‌ڕ.
ب ـ مه‌رکه‌زیه‌تدانی ته‌واو به دایله‌کتیک، به‌و ئیعتباره‌ی که
بزوتنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌یه به‌سه‌ر واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیمای
میژووییه‌وه.
مارکس وای داناوه که ئایدۆلۆژیاکان خۆشیان له جووڵانه‌وه‌یه‌کی
دایله‌کتیکیدا دروست ده‌بن. واته ئه‌و کاره‌ی که به‌شێک له
هه‌قیقه‌تی خۆی له کاتی پێ‌به‌خشینی هه‌ڵسووراوییه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌و
داله واقعی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گیرێته‌وه.
ج ـ خاڵێکی تر که مارکس هێنایه نێو دایله‌کتیکه‌وه بریتی بوو له
ئاشکرا کردنی ئه‌و رێبازه جیاوازانه‌ی بزاڤی دایله‌کتیکی واقعی که
له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا تێبینی ده‌کرێت.
ده‌توانین لێره‌دا چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌و رێبازانه بژمێرین.
1ـ دایله‌کتیکی شۆڕشه‌کان و پێکهات شۆڕشگێڕییه‌کان.
مارکس له ئایدۆلۆژیای ئاڵمانیدا نووسیویه‌تی ''هێزی کار‌و دۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تی و هوشیاری ده‌شێت و پێویسته له‌ناو خۆیاندا پێش برکێێ
یه‌کتری بکه‌ن''. ئه‌م ناکۆکییه‌ی نێوان هێزه به‌رهه‌م هێنه‌کان و
شێوازه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند جارێک له مێژوودا
وه‌ده‌رکه‌وتن، وه هه‌ندی جاریش له سه‌ر شێوه‌ی شۆڕش ده‌رده‌که‌وێت.
گه‌وره بوون و ته‌نینه‌وه‌ی هێزی به‌رهه‌م هێنان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له
بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی باو‌و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنان دا به‌رپا
ده‌کات، که ده‌بێته هۆی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌ردی، هه‌روه‌ها شێواندنی به‌رهه‌مه‌کانی ژیاری و تێکچون و شێواندنی
ئایدۆلۆژیا کۆنه‌کان وبوژانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا تازه‌کان. شۆڕش بریتی‌یه
له پێکهاته‌یه‌کی دایله‌کتیکی راسته‌قینه که له ئاکامی هه‌وڵدانی
مرۆڤه‌وه دروست ده‌بێت و رێکخستنی له نێوان پله‌کانی واقعی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌کات. له هه‌مان کاتدا پێکهاتی دایله‌کتیکی شۆڕشگێڕی
به دایله‌کتیکی بزاوتی مێژووه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه. چونکه
شۆڕشه‌کان روداوی مێژووین، دایله‌کتیکی ریژیمی سه‌رمایه‌داری وزه‌ی
شۆڕشگێڕی چینی کرێکار ده‌جوڵێنێ و ئاماده‌ی ده‌کات بۆ پێکهاتنی شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تی.
2ـ دایله‌کتیک له نێوان هێزه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و په‌یوه‌ندییه‌کانی
به‌رهه‌م هێنان و هوشیاری و به‌رهه‌مه ژیارییه‌کان و
ئایدۆلۆژی‌یه‌کان.
ئه‌م بزاڤه دایله‌کتیکییه له ماوه‌ی سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تیدا رو
ده‌دات، که ده‌لاله‌ت له ئالۆزی واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی و گرانی ئه‌و
جوڵانه‌وه دایله‌کتیکیانه‌ی له گه‌لیا ده‌گونجێ ده‌کات. سه‌رتاپاگیری
له واقعی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وا ده‌کات که ناکرێت واقع به مه‌به‌ستی
ناسینی به‌ش به‌ش بکرێ. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌م سه‌رتاپاگیرییه
بناسریت چۆن ده‌بزوێ، به‌جۆرێک که ناکرێت و نابێت بوه‌ستێندرێ ئه‌گین
ده‌بێته شتێکی ته‌حنید کراوی بی ژیان، ئالێره‌دایه بایه‌خی
دایله‌کتیک به‌دیار ده‌که‌ویت. ناسینی ئه‌م سه‌رتاپاگیریه به‌رده‌وام
له واقعی کۆمه‌ڵایه‌ت دا خۆی حه‌شار داوه.
لێره‌دا ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر بایه‌خی لیکدانه‌وه و که‌م و
کورتیه‌کانی به نیسبه‌ت واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتی‌یه‌وه راوه‌ستین،
پیویسته ویستگه‌و مه‌ر‌که‌زه‌کان به مه‌به‌ستی ناسینی لێکبدرێنه‌وه
و بخرێنه واقعی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، به‌ڵام لێکدانه‌وه‌یه‌کی
سه‌رتاپاگیری تێک ده‌شکێنێت که ناسینی راسته‌قینه لێک ده‌دات.
له‌به‌ر ئه‌وه میسۆدۆلۆژیای دایله‌کتیکی ئه‌م یه‌کیتی‌یه‌ی واقعی
کۆمه‌ڵایه‌تی تێک نادات و ته‌واو دابه‌شی ناکات به‌ڵکو سه‌ر له نوێ
دروستی ده‌کاته‌وه.
به‌م شێوه‌یه‌ی هێزه به‌رهه‌م هێنه‌ره ماتریالیه‌کان و، شیوازه‌کانی
به‌رهه‌م هێنان، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌م هینان و بنیادی
کۆمه‌ڵایه‌تی و وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی راسته‌قینه و ئاکامه ژیارییه‌کان
و سه‌رخانی ئایدۆلۆژی، هه‌موویان سیمای واقعێک و هه‌قیقه‌تیکی گشتی
سه‌رتاپاگیره که بریتی‌یه له هه‌قیقه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بزۆک!
هێزه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌م هێنان دروست
ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هیزیکی به‌رهه‌م هینه‌ری تر
دروست ده‌کات. هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت هوشیاری و بنیادی ئایدۆلۆژیشه‌وه
ئه‌م په‌یوه‌ندییه دایله‌کتیکیه‌ی نێوانی ئه‌م دیاردانه و
کاریگه‌رییه دووسه‌ره‌کانیان وا ده‌کات که به‌ده‌ست هێنانی سه‌خت
بیت. ته‌نها میسۆدۆلۆژییه‌کیش که شیاو بێت میسۆدۆلۆژیای دایله‌کتیکه.
3 ـ دایله‌کتیکی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ململانێ وگۆرانکاری
ئه‌دوار و ئامێره‌کان و دابه‌ش بوونه نێوخۆییه‌کان.
ئه‌و چینه نمونه‌یه‌ی که ئه‌م دایله‌کتیکه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت
چینی بۆرژوایه، که بۆته قوربانی کاردانه‌وه‌ی هیزه به‌رهه‌م
هێنه‌ره‌کان له ره‌گه‌زه‌کاندا که سه‌خته کۆنترۆلی بکرێت، چینی
کرێکاریش جگه له ئاکامی کارلیکه دایله‌کتیکیه‌ی که بۆرژوازی پێیدا
تێپه‌ڕ بووه که دژێکه‌و نه‌ک هه‌ر کۆنترۆل کردنی سه‌خته به‌لکه
مسته‌حیله کۆنترول بکرێت هیچی تر نی‌یه. هه‌ر به ته‌نها چینی کرێکار
نیه بۆته خه‌می بۆرژوازی به‌لکو له ناو خۆشی‌دا دابه‌ش بووه، بۆ
هه‌ر به‌شێکیشیان دایله‌کتیکێک هه‌یه که وه‌کو گشتی ده‌یکێشێت به
بورژوازیدا، له‌ناوخۆشیدا به یه‌کتردا ده‌کێشێن: بۆ نمونه بۆرژوازی
مالی و بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆرژوازی کیشه‌ی تری
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دا هه‌یه که خۆی دروستی کردوه و به سوپایه‌ک له
کارمه‌ند و سه‌رباز چه‌کداری کردووه و کردوویه‌تیه ئامێرێکی
بیروکراتی سیاسیی و بگره سه‌ربازیش، که خۆبه‌خۆ جۆرێک له
سه‌ربه‌خۆیی که ئه‌توانێ له‌و رێیه‌وه زۆربه‌ی کات کۆنترۆلی چینه‌کان
به بۆرژوازیشه‌وه بکات پێ‌ی ببه‌خشێت.
4 ـ دایله‌کتیکی ئه‌و زه‌وتکردنانه‌ی که واتا‌و شێوه‌ی جیاواز له‌خۆ
ده‌گرێت.
مرۆڤ به‌پێی ئه‌و رێژیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له سایه‌یدا ده‌ژی ویست
زه‌وتکراوانه له‌به‌رده‌م هه‌ژمونی که له سه‌ر و هێز و توانای
خۆیه‌وه‌یه‌تی راوه‌ستاوه. ئه‌م زه‌وت کردنه ناهێڵێت ته‌حقیقی خودی
خۆی بکات، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و هۆشیاری و ئایدۆلۆژیا
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی که هه‌قیقه‌ت ده‌شێوێنن و ده‌یسڕنه‌وه، به‌ڵام
زه‌وت کردن له کۆمه‌ڵگه‌ی ملکه‌چی ریژیمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌گاته
لوتکه، به شێوه‌یه‌ک ناکۆکی هوشیاری‌یه‌ک دروست ده‌کات که زه‌وت
کردن له‌ناو ده‌بات و پاشان تێی ده‌په‌ڕێنێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و
دایله‌کتیکه‌یه که ئاماژه بۆ فره‌یی و لق لێ بوونه‌وه‌ی ریبازه‌کانی
زه‌وت کردن ده‌کات له ریژیمی سه‌رمایه‌داریدا. مارکس به‌شێوه‌یه‌کی
تایبه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر زه‌وت کردن له کاردا ده‌کاته‌وه! کارکردن که
له بنچینه‌دا روخسارێ له روخساره‌کانی به‌دیهێنانی خوده له ریژیمی
سه‌رمایه‌داریدا ده‌گۆڕێت بۆ کاڵایه‌ک تا کرین و فرۆشتنی پێوه بکرێت و
چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده بکرێت. ئاشکرایه مرۆڤ ناتوانێت واز
له کارکردن بهێنێت چونکه ئه‌و له ڕێ‌ی کارکردنه‌وه‌یه که ده‌توانێت
ته‌حقیقی خودی خۆی بکات. لێره‌وه ناکۆکی نێوان کاری کالایی و کاری
به‌دیهێنه‌ری خود له‌دایک بوو، که ئه‌مه‌ش به‌نابانگترین جۆری
دایله‌کتیکه به نیسبه‌ت زه‌وت کردنه‌وه. به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌م
ناکۆکییه‌و تێپه‌راندنی له پێکهاتنی باڵاوه به‌هۆی هوشیاری و
جولانه‌وه‌وه یان به هۆی کارکردنه‌وه بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م زه‌وت
کردنه به‌ڕێوه ده‌چیت، که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی کارێکی شۆڕشگێڕیه.
5 ـ دایله‌کتیکی ژیانی ئابوری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ئابوری
سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی
مارکس ده‌ریده‌خات که چۆن به‌رهه‌م و کرێ و وه‌گه‌رخستنی سه‌رمایه و
قازانج له لایه‌که‌وه و به‌های به‌کاربردن و ئاڵوگۆڕو نرخی کالا و
دراو له لایه‌کی تره‌وه ده‌چنه سه‌نگه‌ری دژایه‌تی له
یه‌کتریه‌وه، هێزی کاریش که له کرێکار جیا ده‌بیته‌وه زۆربه‌ی کات
به‌هۆی وه‌به‌رهێنانی کاره‌وه ده‌ست سه‌رمایه‌داری ده‌که‌وێت، چونکه
کرێکار ناتوانێت به‌ده‌ستی بهێنێ، هه‌روه‌ها زیده‌بایی که کارگه‌ران
به‌رهه‌می ده‌هێنن ئاکامی کۆمه‌لی ناکۆکیه که ده‌ریده‌خه‌ن
سه‌رمایه‌داری جگه له په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنان که ته‌رکیز
ده‌کاته سه‌ر زیده‌بایی‌یه‌کی نامه‌شروع که له ئاکامی کرینی هێزی
کاره‌وه وه‌کو کالایه‌ک دروست بووه هیچی تر نی‌یه. له‌راستی دا کار
هه‌ر به ته‌نها هێزی کار نی‌یه، هێزی کاریش ناکرێت بگۆریت به کالا،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کار بریتی‌یه له مرۆڤ، که له هه‌مان کاتیش‌دا
بریتی‌یه له تاک، هه‌روه‌ها بریتی‌یه له‌و که‌سانه‌ی که له
کارگه‌کاندا وه‌کو پیشه و چین و... هتد دروس بن. هه‌روه‌ها له راستای
ئابووری دا ئه‌مه ته‌نها ناکۆکی نی‌یه به‌لکه ناکۆکی له نێوان
ئابووری و کۆمه‌ڵناسیشدا هه‌یه، واته ئه‌وه‌ی که چینه
کۆمه‌ڵایه‌تییه تازه‌کان و ریبازه ریکخراوه‌یی‌یه‌کان دروست
ده‌که‌ن، چونکه دایله‌کتیک هه‌ر له نێو دیارده ئابوری‌یه‌کاندا
نی‌یه به‌لکو ده‌چیته نیو ئابوری و کۆمه‌ڵناسیش، پێویسته لێره‌دا
ئه‌وه به‌بیر بهێنینه‌وه که به‌ش به‌ش کردنی دایله‌کتیک به
مه‌به‌ستی ئاسان کردنیه‌تی یان گه‌ر راستتر بڵێین دیاله‌کتیکیک هه‌یه
و ژماره‌یه‌ک ره‌وت و روخساری هه‌یه.
6 ـ دایله‌کتیک له نێو کۆله‌کاندا به‌و پییه‌ی که کولیکی
سه‌رتاپاگیرن، هه‌روه‌ها له نێوان ئابووریه‌کانیاندا به‌و ئیعتباره‌ی
چه‌ند به‌شێکی ئه‌و کوله‌ن.
وه‌کو باسمان کرد ئه‌مه دایله‌کتیکی تایبه‌تی نی‌یه، به‌لکو ئیعتیبار
کردنی په‌یوه‌ندی دایله‌کتیکی نیوان کۆمه‌ڵگه و ئابوری‌یه‌که‌یه‌تی،
چونکه ئابوری جگه له دیارده‌یه‌ک له دیارده‌کانی کۆمه‌ڵگه
به‌ولاوه شتێکی تر نی‌یه، به‌ڵام مارکس به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و
په‌یوه‌ندیه توندوتۆله‌ی نێوان بونیادی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگه و نێوان
ئابوری، ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه کردۆته‌وه، به‌ڵام خۆیشی
له کاریگه‌رییه‌کانی تر گێل نه‌کردوه وه‌کو هه‌ندی به‌ناو مارکسیست
ده‌یانه‌وێت وای نیشان بده‌ن، بێگومان حه‌تمیه‌تیک له نێوان
په‌یوه‌ندی دایله‌کتیکی ئابوری و کۆمه‌ڵگه‌ی کولی دا هه‌یه، به‌ڵام
ئه‌میش ته‌نها حه‌تمه‌یه‌تیک نی‌یه، پاشانیش حه‌تمه‌یه‌ته‌که
حه‌تمیه‌تیکی سه‌به‌بی نی‌یه به‌ڵکو دایله‌کتیکییه.
7 ـ دواین ئاراسته‌ی دایله‌کتیکی، بزاوتی میژووه
که حه‌ز به‌وه ده‌کات هه‌موو ئاراسته‌کانی تری دایله‌کتیک بگرێته
خۆی ''خه‌ڵک خۆیان میژووی خۆیان دروست ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی
کاتیش ئه‌مه نازانن'' ئه‌وان به هۆی هه‌وڵه به‌رهه‌م
داره‌کانیانه‌وه و له رێی ناکۆکییه به‌رده‌وامه‌کانیانه‌وه له دژی
رێگریه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانیان، له رێی ململانێ‌ی چینه‌کانه‌وه،
له رێی ناکۆکی نیوان هیزه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی
به‌رهه‌م هینانه‌وه میژوو دروست ده‌که‌ن. که واته میژوو بریتی‌یه
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بزۆک که ئه‌گه‌ر دایله‌کتیکیانه نه‌بێت، ناکرێت
لێی تێبگه‌ین. چونکه لۆژیکی ئاسایی جولانه‌وه‌که‌ی لێ تێک ده‌دات و
پاشان له ویسته‌گه‌کاندا ته‌حنیتی ده‌کات، بۆیه دایله‌کتیکی میژوویی
له‌گه‌ڵ ره‌وتی مرۆڤایه‌تیدا یه‌ک ده‌گریت و به‌ره‌و پیش خستن و ئازاد
کردنی هه‌نگاو هه‌لده‌گرێت.
چواره‌م: میسۆدۆلۆژی ریالیستی بۆ تێگه‌یشتنی ره‌وتی میژوو و کۆمه‌ڵگه.
له کۆتاییدا، له بواری میسۆدۆلۆژیادا، ده‌توانین میسۆدۆلۆژیای زانستی
ریالیستی له دایله‌کتیکیدا کورتبکه‌ینه‌وه که له کۆی لیکۆڵینه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانماندا پشتی پێ ده‌به‌ستین. بێگومان
میسۆدۆلۆژیا بریتی‌یه له دایله‌کتیکی ته‌تبیق کراو نه‌ک ئه‌بستراکت،
له‌به‌ر ئه‌وه غه‌رز کردنمان بۆ میسۆدۆلۆژی عه‌مه‌لی نابێت چونکه
ته‌جرید ده‌بیت، به‌ڵام جگه له‌و مه‌نهه‌جه‌ش بوار بۆ هیچ مه‌نهه‌جێکی
تر نی‌یه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی پاساوی ئه‌و مه‌نهه‌جیه‌ته‌مان
ده‌داته‌وه ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌یه که بنچینه‌ی داده‌نێت، بنچینه‌ش
بیناکردنی میسۆدۆلۆژیایه‌کی ئه‌بستراکت نی‌یه که بمانخاته
ئایدیالیزمیکه‌وه خۆشمان نه‌زانین چۆن سه‌ری لێده‌ربهێنین.
دایله‌کتیکی راسته‌قینه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م
تێگه‌یشتنه چه‌سپیوه نه‌گۆڕاوه ده‌ست پێده‌کات، تا رێگه له
به‌رده‌م وشک هه‌ڵاتنیاندا بگرێت، که له بێتوانایی بۆ گه‌یشتنه
کولیاتی سه‌رتاپاگیری راسته‌قینه‌وه دێت، که بریتی‌یه له رۆیشتنێکی
به‌رده‌وام.
پێویسته دایله‌کتیک خۆی نه‌به‌ستێته‌وه به هیچ هه‌لوێستیکه‌وه که
پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابێت، جا ئه‌و هه‌ڵویسته فه‌لسه‌فی بێت فه‌رق
ناکات. چونکه دایله‌کتیک پێش هه‌لوێسته‌کان ده‌که‌وێت و رێگه‌یان بۆ
داکاته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی دورخستنه‌وه‌ی دوگما له رێگه‌کانیان.
دایله‌کتیکی فعلی ئه‌وه‌یه که به ئه‌زمون کۆتایی دێت، جا ئه‌و
ئه‌زمونه زیندو بیت یان رۆژانه‌یی بیت یان ئه‌زمونێکی بنیات نراو بێت،
وه‌کو زانسته هه‌مه‌جۆره‌کان. یه‌کگرتنی ئه‌زمونیش له‌گه‌ڵ
دایله‌کتیکدا که‌مال به ئه‌زمون ده‌به‌خشێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م له‌محه‌یه له‌سه‌ر دایله‌کتیک کۆتایی پێ‌بهێنین،
تێگه‌یشتنی خۆمان له‌مه‌ر دایله‌کتیک له‌م چه‌ند دیره‌دا کورت
ده‌که‌ینه‌وه:
ا ـ گشت دایله‌کتیکی له جوله‌دابێت یان به‌ریوه بێت بجوڵێ،
ئامانجیه‌تی بگاته ئه‌و کولیات و توخمه دوورانه‌ی که لێیان پێک
هاتووه. جوله‌ی کولیات و به‌شه‌کان یان جوله‌ی نێوانیان بریتی‌یه له
دایله‌کتیک، بۆچوونه لێک جیاوازه‌کانیش یان ته‌ئکید له‌سه‌ر
کلیاته‌کان ده‌که‌ن یان له‌سه‌ر به‌ش به‌شی شته‌کان، جا چ له‌سه‌ر
یه‌کێتی بێت یان له‌سه‌ر فره‌یی بێت، به‌ڵام دایله‌کتیکی راسته‌قینه
کوشتنی یه‌کێتی له فره‌ییدا یان کوشتنی فره‌یی له یه‌کیتیدا ره‌ت
ده‌کاته‌وه، دایله‌کتیک به هه‌مان توندی و خێراییه‌وه رێگه ده‌بری
جا چ به‌ره‌و یه‌کگرتنه‌وه یان کولیاته‌کان رێگه ببڕێت. لیره‌وه
ده‌رده‌که‌وێت که به‌ش به‌شی شته‌کان هیچ واتایه‌ک نی‌یه گه‌ر له
جوله‌یه‌کی به‌رده‌وامدا نه‌بن به‌ره‌و کولل، کوللیش گه‌ر له گه‌ڵ
ئه‌و به‌شانه‌ی که لێیان پێکهاتووه نه‌که‌وێته کارلێکردنه‌وه،
ده‌بێته مۆمیایه‌کی وشک هه‌ڵاتوو.
ب ـ خاڵێکی تر که پێویسته وه‌کو رێگه‌یه‌کی معته‌به‌ر له
دایله‌کتیکدا ئاماژه‌ی پێ بده‌ین ئه‌وه‌یه که هه‌میشه ناکۆکه،
ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه نا که وه‌کو زۆر جار ده‌وترێت له نێوان
گریمانه و پێچه‌وانه دژ به یه‌که‌کاندا روبه‌رو ده‌بیته‌وه،
نه‌خیر! به‌لکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساکانی لۆژیکی فۆرمالیستی به‌تاڵ
ده‌کاته‌وه، چونکه له کوللدا ته‌جاوه‌زی ناکات. له گۆشه نیگای
دایله‌کتیکه‌وه هیچ شتێک هاووێنه‌ی خۆی نی‌یه چونکه رێبازی
دایله‌کتیکی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که په‌یوه‌ستن به قۆناغه
دیاریکراوه ملکه‌چ و ته‌جرید و عممیه‌کانه‌وه ره‌ت ده‌کاته‌وه،
واته دایله‌کتیک بریتی‌یه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. چونکه واقع هه‌ر
جۆرێ بێت ناكرێت له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا یان له قۆناغێکی
نه‌گۆڕدا ته‌نگه‌تاو بکرێت. بۆیه لێره‌دا هه‌ڵوه‌شانه‌وه بریتی‌یه
له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ق به‌ستویی و خۆلێسانه‌وه.
ج ـ خاڵی سێهه‌می دایله‌کتیک شی ده‌که‌ینه‌وه که داده‌نرێت به تێک و
پێک ده‌ری چه‌ق به‌ستویی، جا هه‌ر چه‌ق به‌ستوییه‌ک بێت که له واقعی
کۆمه‌ڵایه‌تی یان مه‌عریفه‌دا ده‌ربکه‌وێت. دایله‌کتیک بریتی‌یه له
ململانێ له دژی چه‌ق به‌ستوییه ده‌ستکرده‌کانی نێو واقع و نێو
چه‌مکه‌کان. دایله‌کتیک بریتی‌یه له تێکدانی ئه‌و تێگه‌یشتنه ووشک
هه‌ڵاتوانه‌ی که له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌کو خالی ئاماژه پێدان به‌کار
بهێندرێت رێگه له په‌نابردنی واقعی تایبه‌ت بۆ واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌گرێت. هه‌روه‌ها دایله‌کتیک له یه‌ک کاتدا له دژی گومان بردن و
دۆگما ده‌جه‌نگێ، ناشمانگه‌یه‌نێته لوتکه‌یه‌کی دیاریکراو که پێشتر
له ئاکامی بیرکردنه‌وه‌ی ئایدیالیستیانه و غه‌یبیانه‌وه دروست
کرابێت.
6 ـ خاڵی چواره‌م له دایله‌کتیکدا ئه‌وه‌یه که دژایه‌تی و ململانێ و
ناکۆکیه‌کان ئاشکرا ده‌کات و ده‌یخاته روو، وه ئه‌م ململانی و
ناکۆکیانه هه‌ر به ته‌نها له نێوان کوللیاته جیاواز و ناکۆکه‌کاندا
نی‌یه، به‌ڵکو ده‌کرێت له نێوان به‌شه‌کانی یه‌ک کلیاتدا بێ، یان له
نێوان کوللیاته‌کاندا بێت، یا له نێوان به‌شێکی کولل و به‌شێکی
کوللێکی تردا بێت، یان له نیوان به‌شه‌کانی هه‌مان کلیات بێت ئه‌م
خاڵه زۆر گرنگه به‌تایبه‌تی به نیسبه‌ت بیری ئایدیالیستی‌یه‌وه
هه‌موو شته‌کان راڤه بکرێن.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه تایبه‌تمه‌ندییه جیاکه‌ره‌وه‌کانی دایله‌کتیکه
وه‌ک رێبازێک، به‌ڵام رووی تریشی هه‌یه که له ناوخۆیاندا له
په‌یوه‌ندییه‌کی دایله‌کتیکیدان، ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه کورتیان
بکه‌ینه‌وه.
ـ دایله‌کتیک مادام بزووتنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌یه، ریگا‌یه‌کیشه
کوللیاته مرۆیی‌یه سه‌رتاپاگیره‌کان به گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
مێژووییه‌کان به تایبه‌تی ده‌یگرنه به‌ر، ئه‌م کوللیاتانه کامل
ده‌بن هه‌لده‌خلیسکێن و پاشان خۆیان کامل ده‌که‌نه‌وه، ئه‌ویش له رێی
کارلێکردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ش به‌شه‌و روودانه‌ی که لێیان
پێک هاتووه.
ـ به‌و پێیه‌ش که دایله‌کتیک میسۆدیکه، پێش هه‌موو شتێک شێوه‌یه‌که
به هۆیه‌وه ده‌توانین جولانه‌وه‌ی کوللیاته کۆمه‌ڵایه‌تیه
راسته‌قینه‌و میژووییه‌کان بناسین.
ـ دایله‌کتیک ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه که له نێوان بابتی زانست و ئه‌و
رێگه‌یه‌ی له پێناویدا گیراوه‌ته به‌ر دروست ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه
ناکرێت رێگه‌یه‌ک که بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگه یان کۆمه‌ڵگه‌کان یان
کوللیاته‌کان (کوللیاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان) به‌کار ده‌هێنیت لێی
داببریت و به دوور له واقعی ئه‌و بینای بکات، ئه‌گه‌ر نا هیچ
رێگه‌یه‌ک بۆ که‌وتنه دۆگمائیه‌ته‌وه شک نابه‌ین. لێره‌دا دایله‌کتیک
ته‌نها شتێکه که بتوانێت هه‌موو ئه‌و ریگرییه سه‌ختانه‌ی که یاخین
له گشت رێگه زانستی‌یه‌کانی تر تێپه‌ر بێت، ئه‌مه‌یشه که ناکرێت
وه‌لا بنرێت، چونکه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆیدا تێده‌په‌ڕێت، واته
ئه‌وه‌ی که مارکس هێنایه نێوه‌وه رێگه‌ی ناسینی مرۆڤ و سروشت و
کۆمه‌ڵگه‌یشه.
ئا لێره به دواوه ده‌توانین روه‌کانی دایله‌کتیک و پاشان میسۆدۆلۆژی
له‌م پێناسه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا کورت بکه‌ینه‌وه: ئه‌و رێگایه‌یه که
بوونه‌وه‌ره مرۆیی‌یه بزۆزه‌کان به مه‌به‌ستی شه‌ر کردن له‌گه‌ڵ
ئه‌و رێگرانه‌دا که دێنه پێش کوللیاته راسته‌قینه بزۆزه‌کان که
له کاتی رێکردنیدا ده‌یگرێته به‌ر، بۆ گه‌یشتنه ئه‌و کوللیاتانه و
ناسینی ئه‌و کوللیاتانه به‌تایبه‌تی هه‌قیقه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و ئه‌و پێکهێنه‌رانه‌ی که چ له نزیک یان له دوور مۆرکی ئه‌م
هه‌قیقه‌ته هه‌ڵده‌گرن، ده‌گرێته به‌ر.
ئێمه له‌م روون کردنه‌وه سه‌ر پێیانه‌یه‌دا هه‌وڵمان داوه چه‌ند
بتوانین به ساکاری له باره‌ی میسۆدۆلۆژیاوه بدوێین. بواریش بۆ هیچ
فراوان کردنه‌وه‌یه‌کی زیاتری نی‌یه چونکه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
ئیکتیفا به لێکۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فی و تیۆری‌یه‌کان نه‌که‌ین، جێگه‌ی
خۆشیه‌تی ئه‌و رێگه‌یه ده‌ست نیشان بکه‌ین که واده‌کات بتوانین
بابه‌تێکی دیاریکراو بناسین، به‌ڵام ئێمه دۆگما‌و دور له واقع
ده‌مێنینه‌وه گه‌ر خۆمان نه‌خزێنینه تۆپی ئه‌م پێکهێنه‌ره بزۆکانه‌ی
ئه‌م بابه‌ته: نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ره‌وته مێژوویی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌که‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یه که له وتاری ئاینده‌دا به
مه‌به‌ستی ناسینی له تۆپی جوڵانه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کانی به
پێکهێنه‌ره‌کانیه‌وه باسی ده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش له خۆیدا ئاڵۆزترین
کاره به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و شێوازانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه، هه‌ر
له جه‌ده‌لێکه‌وه که له ئایدیالیزمێکی ره‌هاوه رێ ده‌کات تا رووه
ته‌سه‌وفی‌یه‌که‌ی تا واقعیه‌ته ئاسان کراوه‌که‌ی. به تێپه‌ربوون
به‌و ویستگانه‌دا که زۆربه‌ی کات بۆ پاساودانێکی دیاری کراو به‌کار
ده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی هه‌ڵوێستی خۆپه‌رستانه و
کورت‌بینی‌یه و نه‌ته‌وه‌مان وه‌کو لاشه‌یه‌کی بێ جوڵه و گیان،
به‌ره‌و پێشکه‌وتن پاڵ ده‌نێت.
سه‌رچاوه: مجلة دراسات عربیه_ السنة التاسعة. العدد _2_ محاولة
لتعریف الطرائقیة العلمیة ( تألیف: د. فؤاد شاهین.
و: یاسین عومه‌ر
|