نووسینی: حشمه‌ت خوسره‌وی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و تێک چوونی ئۆردوگای به‌ناو سوسیالیستی
سۆڤیه‌تی پێشوو، هه‌راو هوریایه‌کی زۆری له دونیادا ساز کرد.
ئه‌وه‌بوو رێگای خۆش
کرد بۆ، تیوریزان و هزرمه‌ندانی باڵی راست تا به دڵنێایی ته‌واوه
بااس له
مه‌رگی ، سسیالیزم بکه‌ن. له رێزی ئه‌و تیوریزانانه‌دا بیردۆز و
هزرمه‌ندی وه‌ک،
فۆکۆیاما به شادیه‌وه باس له "کۆتایی میژوو" ده‌کات. ئه‌و به‌و
تیۆریه‌ی خۆی
ده‌یه‌وی ئه‌وه بسه‌ڵمێنێ که سیسته‌می(سه‌رمایه‌داری) له پایه‌وه
هیچ جۆره
ئالترناتیڤێک و به‌دیلێک بۆی نیه‌و هه‌ر سههرمایه‌داریه‌که، ئه‌توانێ
باشترین
شێوه‌ی ژیان بۆ ئینسانه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات
ته‌واوی ئه‌و قسانه نیشانده‌ری ئه‌و ئیدیعاییه‌یه که
هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی، رزگاریخواز‌و شۆڕشگێر چاره‌نووسیان شکست و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه، مادامێک سیسته‌می (سه‌رمایه‌داری) له
بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕه‌خنه
هه‌ڵگر بێت. ئه‌مانه جارێکی به تیورییه‌کانی خۆیان گارنتی
وه‌حشیگه‌ری
هه‌وسارپچڕاوی سیسته‌مه بورژوازییه‌کان ده‌که‌ن. که‌واته هه‌وڵدان و
خه‌بات بۆ
ڕزگاری له ده‌ستی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان به ده‌ستی ئینسان شتێکی بێ
سووده یان
ئه‌سڵه‌ن به‌و پێیه مانایه‌کی نیه، به‌ڵام حه‌قیقه‌ته‌کان به که‌س
ناشاردرێنه‌وه‌و پاش چه‌ند ساڵ که به سه‌ر تیۆرییه‌که‌ی (فۆکۆیاما)
دا تی
ده‌په‌رێت ئه‌وه‌تا شاهیدین که ئه‌و وته‌یه‌ی نه‌ک، راست له ئاو
ده‌رنه‌هات
به‌ڵکوو پێش بینی‌یه‌کانی ناوبراو به پێچه‌وانه، ده‌رچوون. ده‌یه‌ی
شه‌سته‌کان
ئه‌و ده‌یه بوو که جیهانی سه‌رمایه‌داری تووشی قه‌یران و هه‌ره‌س
هێنان هات،
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و دیموکراتخوازه‌کان له ژێر کاریگه‌ری بیر‌ورا و
تیۆرییه
زانستیه‌کانی (مارکس) و به ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌کانی (ئیستالین)
سه‌ر له نوێ
هه‌وڵی ئه‌وه‌یان‌دا که مارکسیزمی مۆدیرن بنیات بنێنه‌وه و وه‌ک
به‌دیلێکی سیاسی
بۆ جێگای سه‌رمایه‌داری شکڵی پێ بده‌ن و له راستی‌دا بیکه‌ن به
رێنیشانده‌ری
ئینسانه‌کان به هه‌ر، بیر‌و باوه‌رێکه‌وه که هه‌یانبووه
فه‌لسه‌فه‌و خوێندنه‌وه زانستی‌یه‌کانی مارکس، له ئاستێکی
وادا جیهان په‌سه‌ند بوون که ئه‌مرۆش پاش چه‌ندین ده‌یه له مه‌رگی
ئه‌و گه‌وره
ئینسانه شاهیدین که ئه‌و شتانه‌ی ناوبراو وه‌ک ئیستراتیژیکی و
ڕزگاریده‌ری
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له چنگی دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی
سه‌رمایه‌داری
هێنابویه گۆڕێ، هه‌نووکه ئامانجی ملیۆنها ئینسانی چه‌وساوه‌و
مافخوازه له
سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چونکا فه‌لسه‌فه‌ی مارکس ئه‌توانین وا پێناسه‌ی
بکه‌ین که
خوازیاری کۆتایی هێنان به چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان به ده‌ستی ئینسان
بووه،خوازیاری
سه‌قامگیر‌کردنی به‌رابه‌ری و یه‌کسانی ئینسانه‌کان بووه، لایه‌نگری
ئازادی و
نه‌هێشتنی هاودژه کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری و سیاسیه‌کان بووه. به گشتی
ئه‌و پێ
وابووه که ئینسان له هه‌موو شتێک به نرختره بۆیه هه‌رجۆره
قوربانیه‌ک له
پێناوی به‌خته‌وه‌ری ئینسانه‌کانی به پێویست زانیووه. به‌دوای مه‌رگی
(مارکس)دا
که‌سێکی وه‌ک
(لنین)
توانی نوێتر و ئیسانی‌تر ببه‌خشێته په‌یکه‌ری سوسیالیزم و
ئه‌م رێبازه پێشکه‌وتووه‌ی له لارێ گه‌ڕانده‌وه سه‌ر خه‌تی ئه‌سڵی
خۆی ،به‌ڵام
به‌داخه‌وه مه‌رگی (لنین) هاورێ بوو له گه‌ڵ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات
له لایه‌ن
(ئیستالین)
ه‌وه که بیروڕای چه‌پی و سوسیالیزمی مارکسیستی به‌ره‌و لارێ برد‌و
ئه‌م قوتابخانه مه‌زنه‌و ئه‌ندیشه‌کانی که‌م ڕه‌نگ کرده‌وه. ئه‌گه‌ر
ئه‌مرۆ
سه‌رماییه‌داری و هزرمه‌نده باڵ راسته‌کان له پاش کۆتایی شه‌ڕی
سارده‌وه باس
له مه‌رگی سوسیالیزم و کۆتایی مێژوو ده‌که‌ن ته‌واوی به‌ڵگه‌و
به‌هانه‌کانیان
ده‌به‌ستنه‌وه به‌و ده‌ورانه‌وه‌که، (ئیستالین) به گرتنه پێشی
جیهان بینی‌یه‌کی
دیکتاتۆرانه له باره‌ی سوسیالیزم ، ئه‌و هیوایانه‌ی که مارکس و لنین
ده‌یانخسته
پێش چاوی ئینسانه‌کان، گومان و دوو دڵی یان له ناو بیرورای جیهانی‌دا
پێکهێنا
که‌سێک وه‌ک( فۆکۆیاما) ڕه‌نگه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له
(کۆتایی
مێژوو) کۆتایی هاتن به شه‌ڕی ئایدولۆژیا و عه‌قڵه‌کان بووبێت که
سه‌رچاوه‌که‌ی بریتی بوون له ململانیێ نێوان به‌ره‌ی رۆژئاوا به
سه‌ر په‌ره‌شتی
ئامریکا و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات به سه‌رپه‌ره‌ستی یه‌کێه‌تی سۆڤیه‌تی.
شتێکی واقعی و
حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌گه‌ر بڵێن شه‌ڕی سارد کۆتایی نه‌هاتووه، چونکا
ئه‌و سیسته‌مه‌ی
که له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی بوو ، ناتوانین ناوی بنێن( سوسیالیزم)
له‌راستی‌دا
ئه‌وه بۆ خۆی سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو و له
به‌رانبه‌ر سیسته‌مێکی
دیکه‌ی سه‌رمایه‌داری که هه‌رکامیان نیازیان ئه‌وه بووه که به
تێک شکانی
لایه‌کیان بتوانن جیهان بخه‌نه ژێر سه‌یته‌ره‌ی خۆیانه‌وه وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئێستا ،
ئه‌مریکا له ژێر ناوی (عه‌وله‌مه) به جیهانی‌کردن بۆ جێبه جێ کردنی
خه‌ریکه.
ئه‌وه‌ی له سۆڤیه‌تی‌دا رووی‌دا شکستی سوسیاالیزم نه‌بوو، به‌ڵکو
شکستی کۆمه‌ڵێک
وڵات بوو که له ژێر په‌رده‌ی سوسیالیزم‌دا ئینسانه‌کانیان
ده‌چه‌وسانده‌وه. له
ژێر په‌رده‌ی سوسیالیزم‌دا مافی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جۆراو جۆریان له
ژیر پێ نابوو.
ئایا ئه‌کرێ ئه‌و شکسته به هی سوسیالیزم بزانین له حاڵیکدا
سوسیالیزم یانی نان‌و
ئاو، گوڵی سوور، په‌یامی به‌خته‌وه‌ری و به خۆشه‌ویستی پێکه‌وه
ژیانی ته‌واوی
ئینسانه‌کان به بێ له به‌ر چاوگرتنی، ڕه‌گه‌ز، میلیه‌ت و مه‌زهه‌ب‌و
بیردۆزێکی وه‌ک( ئادونور ماکوز) به پشت به‌ستنی به
جیهانبینی‌یه‌کانی مارکس و پاش دووری کردن له مارکسیزم(ئورتودوکس) به
شێوه‌یه‌کی
رادیکاڵانه ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ده‌گرێت‌و ئه‌و پێ
وایه که ئه‌م
نیزامانه‌ی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا حوکم ده‌که‌ن زۆربه‌یان
تینووی خوێنی
ئینسانه‌کانن و ئینسان وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی ئابووری ته‌ماشا ده‌که‌ن
که له
پێناوی سه‌رخستنی، پلان‌و ئیستراتیژیکی خۆیان. ناوبراو سوسیالیزمی
مارکسیستی وه‌ک ،
نوخته‌ی به‌رابه‌ری سه‌رمایه‌داری ده‌ناسێنێ و به‌ڵگه‌ی به‌هێز
ده‌هێنێته‌وه و له
روانگه‌و پێوه‌ره‌کانی خۆیه‌وه تیشک ده‌خاته سه‌ر راست‌و دروستی
رێبازی مارکس‌و
ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی سیسته‌مه سه‌رماییه‌دارییه‌کانی جیهان ده‌کات
و ئه‌وان
وه‌کو بۆگه‌ن ناو ده‌بات. هه‌روه‌ها گلادمن ، پشت ده‌به‌ستێ به تیۆری
و
نه‌زه‌راتی (لوکاچ) و له‌و رێگایه‌وه داکۆکی سه‌رسه‌خت له داخوازییه
سوسیالیستیه‌کان ده‌کات‌و له هه‌مان کاتدا پێی وابوو که یاسای چه‌پ
بێ که‌م‌و
کوڕی نیه‌و ئه‌کرێ ڕه‌خنه‌ی زانستی و ئه‌کادیمیانه له سه‌ری
بنووسرێت. ته‌واوی
ئه‌و هزرمه‌ندانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که پێیان
ده‌گوترێت،(چه‌پی نوێ خواز)
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌و بیر‌ورا زانستیانه‌ی که پایه‌و
بنه‌ڕه‌تی پرۆژه‌ی
سوسیالیزم پێک ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ ئاڵۆگۆڕه فیکرییه‌کانی مێژوو
و رۆژگار
ده‌ستکاری و گۆڕانی به سه‌ردا بێت، ئه‌توانێ سه‌ر له نوێ بڕوا‌و
متمانه‌ی خۆی
وه‌ده‌ست بهێنێته‌وه و ده‌بێت به ئالتر ناتێڤ له به‌رانبه‌ر
کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری‌دا. به تایبه‌تی چه‌په نوێ خوازه‌کانی ئه‌مڕۆ له سه‌ر
ئه‌و
باوه‌ڕه‌ن که به پێچه‌وانه‌ی پێش بینی‌یه‌کانی هزرمه‌ندانی باڵی
راست و له دوای
شه‌ڕی ساردا، سوسیالیزم هه‌رگیز نه‌مردووه. چه‌په نوێ خوازه‌کان
زیاتر به‌ڵگه
ده‌خه‌نه ڕوو و ، پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ئه‌و ئه‌زموونه‌ی
که له
یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوودا شکستی هێنا ، سوسیالیزم نه‌بوو، به‌ڵکوو
له باشترین
حاڵه‌ت‌دا کۆمه‌ڵێک بوو له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری که له‌ودا
خاوه‌نداریه‌تی
تایبه‌تی بره‌وی پێ درابوو.( کتێبی
>
در باره‌ء تعیر جهان لاپه‌ڕه‌ی 7) ئیمه
ده‌توانین بۆ ناساندن و باوه‌ڕهێنان به بنه‌ما‌و بناغه‌کانی سوسیالیزم
و دانانی
وه‌ک ئالته‌رناتیڤی سه‌رمایه‌داری په‌نابه‌رینه به‌ر ئه‌و
ئه‌زموونانه‌ی له شۆڕشی
ئوکتۆبه‌ری 1917ی روسیادا هه‌مانه. شۆڕشی ئوکتوبه‌ر یه‌کێک له
گرنگترین
بزوتنه‌وه چه‌پی‌یه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی به دژی نیزامی
سه‌رمایه‌داری و
هه‌وڵدان بۆ سه‌قامگیر کردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵکی به سه‌ر
چاره‌نووسی خۆیان‌دا بوو. ئههم شۆرشه که له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی
بیسته‌م
به‌رووی کۆشکی سه‌رمایه‌دا ته‌قی‌یه‌وه،ڕاسته هه‌ر زوو کۆتایی به
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
هات و به هۆی پلانی ئیمپریالیستی یه‌وه رووخا ، به‌ڵام پێناسه‌ی
سوسیالیزمی
دروست کرد. که‌م ژیا به‌ڵام وه‌ڵامی زۆر پرسیاری له‌باره‌ی
(سوسیالیزم) ه‌وه
دایه‌وه که، پیستر زۆر که‌س به گومانه‌وه باسیان لیوه ده‌کرد
به‌ڵام کاتیک باس له ئه‌زموون‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری بکه‌ین ئه‌توانین به سه‌دان به‌ڵگه بخه‌ینه روو بۆ
ئه‌وه‌ی
بۆگه‌نی و بێ هیوایی و دڕندایه‌تی سیته‌می سه‌رمایه‌داری بسه‌ڵمێنن.
پرسیار
ده‌که‌ین که داخوا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری نێوده‌وڵه‌تی جگه له
چه‌وساندنه‌وه‌و
له ژێر پێ نانی بایه‌خی ئینسانی ،چ کارێکی دیکه‌ی کردووه
داخوا دینامیزمی ئه‌م هه‌موو گێره‌و کێشه و ململانیه
نه‌ته‌وه‌یی‌و قه‌ومی و مه‌زهه‌بی‌یه هه‌ر خودی ئه‌م نیزامه نیه
مامه‌ڵه کردن به گه‌لانی ژێر ده‌سته‌و دواکه‌وتوو هه‌ر له
ئه‌مریکای لاتین و ئافریقای جنووبی تا ده‌گاته جیهانی سێهه‌م کێ‌یه؟
کێ عامڵی
شه‌ڕ و برسیه‌تی یه له‌م جیهانه نابه‌رامبه‌ره‌دا؟ کێ پێکهێنه‌ری (5)
ملیارد
هه‌ژار و ڕه‌ش و رووته له گۆشه‌و که‌ناره‌کانی جیهان؟ڕه‌نگه زۆر
که‌س مه‌سه‌ڵه‌ی
دیموکراسی و پرۆسه‌ی ئاشتی وه‌ک ئێستای که له جیهاندا ده‌یبینین
بکه‌ن به
پێناسه‌ی واقه‌عی بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری . به‌ڵام حه‌قیقه‌ت
شتێکی دیکه‌مان
پێ ده‌ڵێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مه‌سه‌ڵه‌ی دیموکراسی و هه‌وڵدان بۆ
ژیانێکی خۆش
شتێک نیه که له ناو جیهانبینی‌یه‌کانی سه‌رمایه‌داری بۆی بگه‌رێین
به‌ڵکو
سه‌دان ساڵه ئینسانه‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر
بژین. ته‌نانه‌ت
پێش له مارکس مه‌سه‌ڵه‌ی ژیانێکی نوێ و به‌خته‌وه‌رانه هه‌ر هه‌بووه
که‌واته
هه‌وڵدان بۆ ژیانێکی نوێ و شیاو دیارده‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری نیه و
ئه‌گه‌ریش باس
له سوسیالیزم بکه‌ین مه‌به‌ستمان نیوه‌رۆکه‌که‌یه‌تی که پێشتر
قسه‌مان لێ کرد.
ئێمه له حاڵیکدا باس له کۆتایی ئایدولۆژیا ده‌که‌ین که له گشت
زه‌مانێک زیاتر
هاودژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندوه. به ملیۆنان ئینسان له
به‌ر نه‌بوونی
نانی شه‌و ناچارن خۆیان بفرۆشن، به ملیۆنان منداڵ به هۆی برسیه‌تی و
هه‌ژارییه‌وه ده‌مرن، گارنتی ئه‌و قۆناخه‌ی که سه‌رمایه‌داری
به‌رێوه‌به‌ری بوون
پڕن له تابڵۆی ترسناک و تراژیدیای ئینسانی. ئاله‌م حاڵه‌ته‌دایه که،
سوسیالیزم
ئه‌توانێ سه‌رله‌نوێ وه‌ک ئالترناتیڤێکی پێویست له به‌رامبه‌ر
سه‌رمایه‌داری‌دا
خۆی فه‌رز بکات
له کۆتایی بابه‌ته‌که‌مدا ، پێویسته ئه‌وه بڵێم که
که‌سانێک وه‌ک( فۆکۆیاما) کاتێک باسی کۆتایی مێژوو یان کۆتایی هاتنی
ئایدۆلۆژیاکانی
ده‌کرد. ده‌بوایه پێش بینی، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی بکردایه که ئێستا
سه‌رمایه‌داری تێدا
ده‌ژیت، رۆژگارێک که به قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری ناسراوه. بێگومان
ئینسان ژه‌مانێک
بایه‌خی خۆی پێ ده‌درێت و شه‌ڕه‌کان کاتێک کۆتایی‌یان پێ دێت و
زه‌مانێک هه‌موومان
ده‌بین به خاوه‌نی نان و گوڵی سوور که کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی متمانه و
باوه‌ڕ به
سوسیالیزم مارکسیستی بهێننه‌وه و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ریسوا بکات
بۆ
نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم وه‌رگرتووه له
_
کتێبی" درباره‌ی تعیر جهان".نویسنده:میشێل لووی.و: حسن مرتضوی
_
دنیای سخن
شماره 62