ئۆکتاڤیۆپاز:
له نێوان خۆشه‌ویستی و چێژ وه‌رگرتن دا جیاوازی هه‌یه.
''ئۆکتاڤیۆپاز'' له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا، به یه‌کێک له
گه‌وره‌ترین سیماکانی ئه‌مریکای لاتین ده‌ژمێردرێت. یه‌که‌م
له‌به‌ر گرنگی شیعره‌کانی و جۆراوجۆری به‌رهه‌مه‌کانی که چیرۆک و
وتاری به‌خۆیه‌وه گرتوه. پاشان به‌هۆی رۆڵێکه‌وه که له
چوارچێوه‌ی بڵاوکراوه‌ی ''Veulta''
له بواری تێگه‌یشتنی ره‌خنه‌گرانه‌وه به ئه‌ستۆی گرتووه.
ئه‌و له‌مێژ ساڵه که له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریکای لاتین
دا جێگایه‌کی بێ‌وێنه‌ی هه‌یه. له بواره‌کانی شیعر و وتار و
چیرۆک دا کاری کردووه و به به‌رده‌وام له هه‌ر بوارێک‌دا که بۆی
ره‌خساوه بیروراکانی خۆی ده‌ربڕیوه. ئه‌و ته‌نیا رووی
نه‌کردوه‌ته بواری نووسینی رۆمان. کۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌کانی
جۆراوجۆرن و له ته‌واوه‌تی خۆیاندا نایابن. ئه‌و به نووسینه‌کانی
ته‌واوی ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی که له‌لایه‌ن گروپ و ره‌وته
ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه به سه‌ریدا داسه‌پاوه، تێک ده‌شکێنێ. ئه‌و
جۆره نووسینانه هاوکات ئه‌توانن (غینائی)، (القایی) و یا
یه‌کسه‌ر واقعبینانه بن، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا سنوره
ئاساییه‌کان ده‌بڕن و سیمایه‌کی یاخی به خۆیان ده‌ده‌ن. به جۆرێک
که ئه‌م یاخی گه‌رییه توانیویه‌تی به‌روبوومی تایبه‌ت به خۆی
هه‌بێ وبه هیچ جۆرێک ده‌سته‌مۆ نه‌کرێ.
وتووێژی (ژاک بوماکڤه‌ر _Mechovoer
Ta Cobo)
له‌گه‌ڵ ئۆکتاڤیۆپاز:
پ ـ به‌ڕێزت هه‌م شاعیری، هه‌م وتارنووس و هه‌م له بواری
رۆژنامه‌گه‌ریشدا ئیش ده‌که‌ی. له مه‌کسیک بڵاوکراوه‌ی ''Veulta''
به‌ڕێوه ده‌به‌یت. جا کام لایه‌ن له کاره‌کانت لای خۆت
گرنگی سه‌ره‌کی هه‌یه؟
و: بۆخۆشم نازانم. ناتوانم ده‌ست نیشانی بکه‌م کامیان گرنگتره. من
میراتگری نه‌ریتی شاعیرانێکم که توانیویانه به‌باشی له هونه‌ری
به‌رجه‌سته‌کاری و له بواری مۆسیقا به یه‌ک راده بیرکردنه‌وه‌ی
قوولیان هه‌بێت. وه‌ک (بۆدلێر) و (ڤالیری) و (برۆتۆن). سه‌باره‌ت
به خۆم ده‌بێ بڵێم به‌ر له هه‌ر شتێکی دیکه، پێم خۆشه شاعیر
بم. ته‌نیا دوای ئه‌وه‌یه که به شێوه‌ی په‌خشان ده‌نووسم.
به‌ڵام به بڕوای من ناکرێ ته‌نیا له بواری شیعردا بنووسین. له
لایه‌کی دیکه‌وه رۆژنامه‌نووسی‌و ره‌خنه‌گرتن چه‌ند جۆرێکی
ئه‌ده‌بی وه‌ک یه‌کن. من زیاتر خۆم به رۆژنامه‌نووس ده‌زانم تا
ره‌خنه‌گر. بابه‌ته‌کانی من بۆ خۆیان جۆرێکی رۆژنامه‌نووسین،
به‌ڵام به ئاهه‌نگێکی ئارامتره‌وه.
پ ـ تۆ خوازیاری مافی جۆراوجۆر‌و ناته‌بایت. له‌گه‌ڵ هه‌مووی
ئه‌مانه ئاره‌زوومه‌ندم بزانم یه‌کگرتوویی و گرنگی نووسینه‌کانت
له چ به‌شێکدایه؟
و: له راستی دا مافی ناته‌با مافێکه که یاسا دانه‌ران له کاتی
لێکۆڵینه‌وه‌یاندا له‌مه‌ڕ مافی مرۆڤ له‌بیریان کردووه.
''بۆدلێر'' کاتێک له باره‌ی خۆکوشتنی ''نروال'' ده‌دوا، ئه‌و
مافه‌ی به‌خۆی ده‌دا که خۆی جێ بێڵێ و له دژی ئه‌وانه‌ی که
هه‌یبوو بنووسێ. ئه‌و ئه‌م مافه‌ی به مافی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌زانی.
به باوه‌ڕی من وشه‌ی ''یه‌کگرتن'' وشه‌یه‌کی ترسناکه. من، چه‌ند
شێوه‌م. گه‌ڕان به دووای یه‌کگرتووبوون، جگه له گومان شتێکی
دیکه نییه.
پ3_ با بێینه سه‌ر بۆچوونه‌کانت له‌مه‌ڕ شیعر. له یادداشت
نامه‌یه‌ک دا که له ساڵی 1981 له لایان ''Seix
Baml''
بڵاو کرایه‌وه. به‌ڕێزت هێندێک ده‌قی جۆراوجۆرت وه‌ک شیعر ناساند
(له ''هه‌ڵۆ یان خۆر''وه بگره تا ئه‌و ده‌قانه‌ی که پتر
رواڵه‌تی کلاسیکیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێک ده‌قی وه‌ک ''میمون
گرامر''ی که له بنه‌ڕه‌ت دا ناتوانین له ریزبه‌ندییه‌کاندا
شوێنی بۆ دیاری بکه‌ین). جا پرسیار ئه‌وه‌یه که مانای شیعر و
شاعیری لای به‌ڕێزت چی ده‌گرێته‌وه؟
و: ئه‌و ده‌قانه‌ی که ناوت برد، له سنووری شێعردان. له (هه‌ڵۆ
یان خۆر) دا هه‌ندێک له ده‌قه‌کان شێعرن به شیعری په‌خشان له
مانا کلاسیکییه‌که‌ی دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دی چیرۆکن. چیرۆک جۆرێکی
ئه‌ده‌به که شاعیرانی نوێ خواز وه‌ک: ''ماکس'' یان ''بنجامین
پڕه'' به شانس و به‌ختی زۆره‌وه پێشوازییان لێ کردوه.
په‌خشانه شیعر ده‌رگه‌ی ئه‌و بوارانه ده‌ره‌خسێنێ که ناتوانین
به شیعر باسیان لێ بکه‌ین. ئه‌م په‌خشانه شاعیرانه‌یه هه‌ستێکی
ته‌واوکه‌ر به قسه‌کان ده‌به‌خشێ.
ئه‌وه‌ی زیاتر له (هه‌ڵۆ یان خۆر) بۆ من سه‌رنج راکێش بوو، گه‌ڕان
له ژێرزه‌مینه‌کانی ده‌روون و ئه‌فسانه‌ی مه‌کسیک دا بوو، له‌و
بواره‌دا زۆر که‌ڵکم له شێعری په‌خشانه وه‌رگرت. ((میمینی
گرامری))ش هه‌ر له‌و کاته‌دا په‌خشانی شیعر بوو.
پ ـ پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ سوریالیسته‌کان و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ
(ئه‌ندربه برۆتۆن)
و ''بنجامین پره'' چۆن بووه؟
و: کاتێک گه‌یشتمه فه‌رانسه ده‌ست به‌جێ بینیم که ئاڵای خه‌بات
بۆ شۆڕشێکی راسته‌قینه له شێعردا به‌ده‌ست بۆتۆن و
سووریالیسته‌کانه‌وه‌یه. بۆیه به بێ دواکه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا
پێوه‌ندیم گرت. دواتر، ''لوی بونویل'' هۆی ئه‌و کاره‌ی له من
پرسی. وه‌ڵام ئه‌مه بوو: ''به‌هۆی جوانناسی و به‌تایبه‌ت به‌هۆی
خه‌سڵه‌تی ئه‌خلاقی لای سووریالیسته‌کان جۆرێک سه‌لماندن و باوه‌ڕی
ئه‌خلاقی هه‌بوو، که منیش هه‌وڵم داوه خاوه‌نی بم، بێ‌شک دونیای
مۆدێڕن پیویستی به‌مه هه‌یه. من بیرم کرده‌وه که میرات گری
ئه‌و ئه‌ندیشه کاول کارانه و له هه‌مان کاتدا به‌خشنده‌یی
سووریالیسته‌کان بم که بریتییه له گۆڕینی مرۆڤه‌کان و گۆڕینی
ئه‌و پێوه‌ندی‌یه‌ی که له نێوان مرۆڤه‌کان و هه‌روه‌ها
به‌رامبه‌ر به هێز و سروشت هه‌یه". ''بونوئیل'' وه‌ڵامی دامه‌وه
که ئه‌ویش هه‌ر به‌و هۆیانه‌وه له سووریالیسته‌کان نزیک
بووه‌ته‌وه، به‌ڵام سروشتی‌یه که ته‌نیا به‌هۆی سیاسی و
ئه‌خلاقی نه‌چوومه لای سووریالیسته‌کان، به‌ڵکو بیرم ده‌کرده‌وه
که شیعر له سه‌نته‌ری چالاکییه‌کانی ئه‌واندایه. شیعر سه‌نته‌ر
و ناو‌کی نهێنی ژیانی راسته‌قینه پێک ده‌هێنێ. به‌ڵێ، ئه‌و جه‌خت
کردنه له‌سه‌ر کات و سات، که له ئه‌زموونی خۆشه‌ویستی و
هه‌روه‌ها له چێژ وه‌رگرتن (Erotism)و
یان له ئه‌زموونی شاعیرانه‌و هه‌روه‌ها له ئه‌زموونی یاخی گه‌ری
په‌یدا ده‌بێت، بنه‌ڕه‌تی ترین وانه‌یه که له
سووریالیسته‌کانه‌وه فێری بووم.
پ ـ به‌ڵام جاروبار سه‌باره‌ت به گروپ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی
ره‌خنه‌گرانه‌ت هه‌بووه؟
و: به‌بیری من، سوریالیزم ساته‌وه‌ختێکه له مێژووی شێعر، نه‌ک
سه‌ره‌تایه‌ک یان کۆتایی‌یه‌که‌ی، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ جیاوازی
بۆچوونه‌کانی من له بزووتنه‌وه‌که تا راده‌یه‌ک قوڵ بوو. من سه‌ر
به نه‌ریت و نه‌وه‌یه‌کی تازه‌ترم. شیعری زمانه‌کانی دیکه‌م
ته‌جروبه کردوه و سه‌رئه‌نجام ئاسۆی سوریالیزم به باوه‌ڕم زۆرتر
وه‌ک مه‌کته‌بی (ئۆرتۆدۆکس) ده‌هاته پێش چاو. سوریالیزم وای بیر
ده‌کرده‌وه که ده‌کرێ ده‌ست به‌رداری شیعر بین، گۆڕینی ژیان، به
هێزی خه‌یاڵی شاعیرانه لایان له هه‌موو شتێک گرنگ تر بوو. به‌ڵام
له‌و حاڵه‌ته‌دا چاره‌نووسی ئێمه له‌گه‌ڵ شێعر‌و به‌تایبه‌تی
له‌گه‌ڵ شێعری درێژدا، که بنه‌ڕه‌تیترین ده‌ستکه‌وته‌کانی
رۆژگارمانه چیه. بێگومان جیاوازییه‌کانیش هه‌ر له‌و بواره‌دا
بوو، چونکه ئیمه له قۆناخی خۆماندا مه‌حکووم به‌وه‌ین که شیعر
بنووسین و بخوێنین و، جیهان له نێو ئاوێنه‌ی ئه‌و جۆره
شیعرانه‌وه ببینین. له‌و کاته‌دا، سوریالیزم هه‌م له شۆڕش که‌متر
بوو و هه‌م زیاتر له شۆڕشێک بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهانی نه‌گۆڕی
به‌ڵام شیعری گۆڕی.
پ ـ چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه سیاسی و ئه‌خلاقیه‌ی
که بووه هۆی نزیک بوونه‌وه‌ت له سوریالیسته‌کانی ئه‌و کاته،
چۆن سۆراخ ده‌که‌ی؟
و: له ژیاننامه‌ی شه‌خسیم دا ساته وه‌ختی ئاشنا بوونم له‌گه‌ڵ
(ئه‌ندرێه بروتون)و (بنجامین پره) ساته‌وه‌ختی شکستێکی گه‌وره
بوو. شکستی هیواکانی شۆڕشگێڕی، شکستی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی و
هێزه‌کانی. ئه‌و کات ده‌مزانی که ئه‌مانه به‌ر له من و بێگومان
به‌ئاماده‌یی زیاتره‌وه ئه‌م نائومێدییه‌یان ته‌جروبه کردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه هێشتا به یاخیگه‌ری باوه‌ڕمان هه‌بوو. به‌بڕوای من
ئه‌مه بێ وێنه بوو. ئێستا له کۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا
مه‌سه‌له‌که جیاوازه. پێویسته به‌دڵه‌وه به‌رگری له دێمۆکراسی
بکه‌ین، به‌ڵام به‌رگری له دێمۆکراسی به‌س نیه. ده‌بێ
دێمۆکراسی‌یه‌کانی رۆژئاوا بکرێنه دێمۆکراسی زیندووتر و
داهێنه‌رتر.
پ ـ ''ئالفونسوریه‌و'' ''Alfonso
Re Yes''
له‌و نووسه‌رانه‌یه که کاریگه‌ریه‌تی به‌رچاویان له سه‌رت
بووه...
و: ''ئالفۆنسوریس'' له مامۆستایانی زمانی ئیسپانیایی بووه.
''بورخس'' پێی وابوو ئه‌و باشترین په‌خشان نووسی زمانی ئێمه‌یه.
ئه‌مه له‌وانه‌یه زیاده‌ڕۆیی بێت به‌ڵام بێگومان باشترین که‌س
هه‌ر (بورخس)ه.
پ ـ گرنگی ''خوان رولفو'' بۆت له چی دایه؟
و: به باوه‌ڕی من ئه‌و یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین رۆماننووسه‌کانی
(ئه‌مریکای لاتین). به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئه‌مریکای
لاتینی فێری کورت نووسی کردووه، نووسه‌رانێک که له حاڵی حازردا
مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه که زۆر کورت بنوسن و جاروباریش زیاد له
راده کورت‌تر بنووسن.
پ ـ به‌ڕێزت نیوه ئیسپانیایی و نیوه‌سوورپێستی. نمونه‌ی دوو
ره‌گه‌زو هه‌روه‌ها پردێک به‌سه‌ر جیاوازییه
که‌لتوورییه‌کانه‌وه. بایه‌خی مێژووی ئه‌م دوو ره‌گه‌زبوونه بۆ
ئێوه له چی دایه؟
و: مێژوو و شارستانیه‌ت به مانای تێکه‌ڵ بوونی شارستانیه‌کانه.
ئه‌مه گریمانه‌یه‌که له هه‌موو شوێنێک ده‌توانین راستیه‌که‌ی
بسه‌لمێنین. تراژیدیای گه‌لانی ده‌ورانی به‌ر له ''کۆلۆمب'' له
کاتی گه‌یشتنی ئیسپانیه‌کان ئه‌وه بوو که ئاگایان له خه‌ڵکی
دیکه نه‌بوو. نه ئازتکه‌کان، نه مایاکان، نه سوورپێستانی
ئه‌مریکای باکوور خه‌ڵکی شوێنه‌کانی دیکه‌یان نه‌ده‌ناسی.
به‌پێچه‌وانه، ئه‌زموونی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپاییه‌کان له‌و بواره‌دا
هه‌مان تێکه‌ڵ کردنی شارستانیه‌ته‌کان بووه. شارستانیه‌تی
چینی‌یه‌کان به‌بێ ده‌سکه‌وت و به‌شی هێندیه‌کان ناتوانرێ. ئه‌وه
له خه‌یاڵی شاعیرانه له ژیانی رۆژانه و له ئه‌وینیشدا
ده‌دۆزێته‌وه. ده‌رک بکرێت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به
ئورووپاییه‌کانیش ئه‌و شته ڕاسته. ئیمکانی نییه که
شارستانیه‌تی یۆنانیه‌کان به‌بێ کاریگه‌ری گه‌لانی دیکه‌ی ده‌ریای
سپی بێنینه به‌رچاو. ئه‌م رایه‌ڵ و پۆیه فه‌رهه‌نگییه نه‌ک
ته‌نیا به‌رهه‌می مێژووه، به‌ڵکو به‌رهه‌می ئاووس بوونه.
فه‌رانسه‌ویه‌کانیش بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار ببن، دوو ره‌گه‌زن.
پ ـ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بواری شیعر... ده‌ورو کاریگه‌ری
ئێوه له سه‌ر له‌زه‌تی سکسی چێژ وه‌رگرتندا، له ڕێبازی کاری
به‌ڕێزتاندا چۆنه؟
و: شیعر به‌ر له هه‌ر شتێک شێوازێکی هه‌ست پێکراوه و له
ده‌نگه‌کان، فۆڕمه‌کان، هه‌سته‌کان و شوێنه‌وار و که‌ف و کوڵه‌کان
پێک هاتووه. باشه. به‌هێزترین ده‌وری شوێنه‌وار و که‌ف و کوڵ
هه‌مان ده‌وری سیکس و هه‌سته چێژخوازه‌کانه. بابه‌تی زۆربه‌ی
شێعره‌کان یه‌کگرتنی دژه‌کانه.
پ ـ بۆچوونت له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی، له به‌راورد کردنی له‌گه‌ڵ
سوریالیسته‌کان له‌لایه‌ک و هه‌روه‌ها له به‌راورد کردنی له‌گه‌ڵ
بۆچوونی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیکس و چێژ وه‌رگرتن له چی
دایه؟
و: سوریالیسته‌کان خاوه‌نی فکره‌یه‌کی تایبه‌تن سه‌باره‌ت به
خۆشه‌ویستی. به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه هه‌روه‌ک شیعر، چ له
رابردوودا و چ له ئێستادا فکره‌یه‌کی خۆشه‌ویستی له وجودیان دا
هه‌بووه. له‌وانه‌یه خۆشه‌ویستی به‌و شێوه‌یه‌ی که (دنیس
رۆژمون) بیری لی کردوه‌ته‌وه، جۆرێک داهێنان بێت. من باوه‌ڕم به‌و
جۆره شته نییه. باوه‌ڕی من ئه‌وه‌یه که بوونی خۆشه‌ویستی له
ئه‌ده‌بیاتی رۆژهه‌ڵاتیش دا بۆ وێنه له ئه‌ده‌بیاتی چین دا خۆی
ده‌رده‌خا. له شیعری هیندی دا ''کریشنا'' خودایه‌کی ئاشقه.
که‌واته خۆشه‌ویستی ته‌نیا له پاوانی رۆژئاوادا نییه. له
لایه‌کی دیکه‌وه من هه‌وڵم داوه له نێوان سیکس و چیژ وه‌رگرتن
دا جیاوازی دروست بکه‌م. له بنه‌ڕه‌ته‌وه سیکس شتێکی بایۆلۆژییه
پێوه‌ندی به ژیانه‌وه هه‌یه. سیکس له نێو گیانله‌به‌ران و
سروشت و جیهانی رووه‌کیش دا هه‌یه. له حاڵێکدا ئوروتیزم
(چێژوه‌رگرتن) تایبه‌ت به مرۆڤه. له‌وانه‌یه نیشانه‌کانی
چێژوه‌رگرتن لای هێندێک له گیانله‌به‌ران هه‌بێت، به‌ڵام پێش له
هه‌موو شتێک ئوروتیزم خوڵقێنراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. مه‌سه‌له‌ی
سیکس هه‌رگیز له گیانله‌به‌راندا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، له
حالێک‌دا دڵداری مرۆڤه‌کان هاوڕێیه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ. مرۆڤ شت
ده‌خوڵقێنێ هه‌رچه‌ند شتی گه‌وره ناخوڵقێنێ، چونکه له‌م
چوارچێوه‌دا ناتوانێت شتی ئه‌وتۆ بخوڵقێنێ، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ
ده‌خوڵقێنێ. ئوروتیزم سه‌رزه‌مینی خه‌یاڵه. خه‌یاڵ، دیمه‌نه
ده‌روونیه‌کان، یان فانتازییه‌کانی حه‌زو ئاوات ده‌خاته ناو
چوارچێوه‌ی هه‌سته‌وه. خه‌یاڵ هه‌میشه مه‌یلی چێژوه‌رگرتن له‌و
سیکسه‌ی که له گیانله‌به‌راندا هه‌یه به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر
ده‌با.
ئه‌وه‌ی له چێژ وه‌رگرتندا گرنگی هه‌یه وه‌رگرتنی خۆشییه،
به‌ڵام خۆشی هه‌میشه له‌گه‌ڵ مازۆخیسم و سادیسم تێکه‌ڵاوه
ره‌گه‌زێکی ئازار له‌گه‌ڵ ئورتیزم کراوه. چاوپۆشی له‌م لایه‌نه
سامناک و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی (ئوروتیزم) کرده‌وه‌یه‌کی به‌ته‌واوی
بێ‌مانایه.
پ ـ ئایا ئه‌وین سه‌رزه‌مینێکی جیاوازی هه‌یه؟
و: شێوه و شوێنی ئوروتیزم له ئه‌ویندا ده‌گۆڕێ. له ئه‌ویندا
ئازادی و هه‌ڵبژاردن هه‌یه. ئه‌گه‌ر من که‌سێک هه‌ڵبژێرم،
هه‌روه‌ها ئه‌ویش به نۆره‌ی خۆی ده‌بێ من هه‌ڵبژێرێ. ئه‌م کاره
له ئوروتیزم دا ئه‌وه‌نده بایه‌خی نیه. لێره‌دا تیورێکی نوێتر
به‌دی دێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که عاشیق ته‌نیا که‌سێکی خۆش ده‌وێ.
هه‌ر له‌و کاته‌دا تیۆری رۆحیش خۆی ده‌رده‌خا. ئه‌مانه‌ن که
ئه‌وین به شێوه‌یه‌کی قووڵ له چێژوه‌رگرتن جیا ده‌که‌نه‌وه.
پ13_ بۆچوونی تایبه‌تی به‌ڕێزت له نێوان بۆچوونه‌کانی ''ک. هـ
لۆڕه‌نس'' و ''نست ژان دیلاکروا'' دایه.
و: ''لۆره‌نس'' مه‌یلی پیرۆز کردنی خۆشه‌ویستی له‌لایه، هه‌وڵی
داوه تا سه‌ر له نوێ هێزێکی پیرۆز ببه‌خشێته سێکس، له باره‌ی
''نست ژان دیلاکروا'' مه‌سه‌له‌که راست به‌پێچه‌وانه‌یه. ئه‌و
مرۆڤێکی خواناسه، به‌ڵام خواناسێکه، خۆشه‌ویستی خوا له قاڵبێکی
به‌ته‌واوی جه‌سته‌یی دا سۆراخ ده‌کا. خوای ''نست ژان دیلاکروا''
خوایه‌کی جه‌سته‌یی‌یه و مرۆڤ ده‌توانێ خوازیاری بێ. (پارادوکس)ی
گه‌وره‌ی شیعری عیرفانی له‌مه‌دایه، یانی له خودایه‌ک که
خاوه‌نی ئه‌ندام و له‌شه. (پارادوکس)ی لۆره‌نس ئه‌وه‌یه که
ده‌یه‌وێ پیرۆزی ببه‌خشێته سێکس. بۆچوون و زانیارییه‌کانی له
نێوان ئه‌م دووه‌دا جێگه‌ی گرتووه.
پ ـ شێعرت وه‌ک ناسینی سێهه‌م پێناسه کردووه. به‌پێی ئه‌و
شوێنه‌ی که بۆ شێعرت داناوه، ئایا ده‌توانیت رێگا چاره بۆ
قه‌یرانی رۆژگاری ئێمه ده‌ست نیشان بکه‌ی؟ ئایا ئه‌و
چاوه‌ڕوانییه‌ی که زۆر که‌س له تۆیان هه‌یه، چاوه‌ڕوانییه‌کی
به‌جێیه؟
و: من هه‌میشه بیرم کردوه‌ته‌وه که، شاعیر که‌سێک نییه که
ته‌نیا قسان بکات، به‌ڵکوو که‌سێکی که گوێش ده‌دا. چونکه ئێمه
خاوه‌نی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی گشتی نین. من پێم خۆشه پرسیار بێنمه گۆڕێ.
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ داڕشتن و خوڵقانی گه‌ڵاڵه کاری من نییه.
شاعیران قه‌ت ئه‌و جۆره کاره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه. شاعیران هه‌وڵ
ده‌ده‌ن راستی‌یه‌کان بخه‌نه ناو قالبی وشه‌کانه‌وه، به‌ڵام به
هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێنه پرده‌بازی سه‌رکه‌وتن. چ باشتر! تا ئه‌و
شوێنه‌ی په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه، نامه‌وێ پێغه‌مبه‌ری هیچ
شتێک بم.
پ ـ به‌ڵام جاروبار باست له نه‌بوونی جۆرێکی وشیاری و فه‌لسه‌فه‌ی
ره‌خنه‌گرانه له ئه‌مریکای لاتیندا کردوه. ده‌بێ بگوترێت که
به کرده‌وه ئێستا بۆ خۆت رۆڵی ئه‌م وشیاریه ره‌خنه‌گرانه‌یه
ده‌گێڕیت که نه‌بوونه‌که‌ی په‌رۆشی کردووی. جا سه‌باره‌ت به
دیکتاتۆره‌کانی ئه‌مریکای لاتین بێت (که له‌و باره‌وه گومانێک
له گۆڕێ‌دا نیه) یان سه‌باره‌ت به رێژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له
کوبا و نیکاراگوا. ئایا له هه‌ڵوێسته‌کانتاندا تا راده‌یه‌ک خۆت
به ته‌نیا و ته‌ریک که‌وتوو نازانیت؟
و: من به‌و راده‌یه‌ش ته‌نیا نیم. راسته که له مه‌کسیکه‌وه تا
کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکای لاتین، ئێمه ته‌نیا چه‌ند مرۆڤێکین که له
رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوتر، راست و ره‌خنه‌گرانه‌ترداین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راسته که زۆربه‌ی رۆشنبیرانی ئه‌مریکای لاتین
به پیاهه‌ڵگوتن به مارکسیزمی ساده و عامیانه‌و دامه‌زراندنی
دیکتاتۆرییه بیرۆکراسیه سه‌ربازییه‌کان له بواری
ئیدیۆلۆژییه‌وه ده‌ستیان دایه تێڕوانینێکی ساکارانه، به‌ڵام
رۆشنبیرانی وا هه‌ن که له‌گه‌ڵ به‌شێک له بۆچوونه‌کانم هاوبیرن.
بڵاوکراوه‌ی ''Veulta''
که گوزارشت له بۆچوونی ئه‌ندێشه تایبه‌تیه‌کان و دوورخراوه
کوباییه‌کان وه‌ک گی لرموکابررا ئییقاقه‌بان، سورد ساردوی و
نووسه‌رانی گه‌وری ئه‌مریکای لاتین وه‌ک: ماریودارگاس لیوزا،
ئادولفوبیوکازاس، خۆرخه ئێدواردز یان هارولد کامپوس هه‌روه‌ها
نووسه‌رانی ئیسپانیایی وه‌ک: خوان گوفشولوده‌کا و له ده‌وری
کۆبوونه‌ته‌وه.
پ ـ که واته بڵاوکراوه‌ی ''Veulta''
گه‌ڵاله‌ی له پێش دارێژراو رێگاچاره‌یه‌که به‌رامبه‌ر به تالی
ئایدیۆلۆژیا له ئه‌مریکای کاتین دا.
و: به‌ڵێ، بێ گومان. به‌ڵام به‌ڕه‌چاو کردنی بیروبۆچوونه
جیاوه‌زه‌کان. بۆ وێنه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌ین بۆ پێشکه‌تنی
ئه‌مریکای لاتین ریگا چاره هه‌یه. به‌ڵام بۆ ئه‌و کاره ده‌بێ
وازبێنین له‌وه‌ی که ته‌نیا له رووی بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌مریکا و
ئۆرووپاوه کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. به‌ڵکو ده‌بێ په‌نا
ببه‌ینه به‌ر ئه‌و بایه‌خانه‌ی که له ئێمه‌وه نیزیکترن.
''گابریل زاید'' که له‌گه‌ڵ بڵاو کراوه‌ی ''Veulta''
هاوکاری ده‌کات، ئابووری زان و شاعیریشه. له بابه‌ته
ئابوورییه‌کاندا به باشی روونی کردۆته‌وه که گومانی پێشکه‌وتن
جگه له‌وه‌ی که وڵاته‌کانی ئه‌مریکای لاتینی زیاتر به‌ره‌و
وێرانی بردووه، کارێکی تری نه‌کردووه. ئه‌و هه‌روه‌ها نیشانی
داوه که چلۆن ده‌سه‌ڵاتی له راده‌به‌ده‌ری سه‌رۆک کۆماری
مه‌کسیک و ئه‌و ریژیمه‌ی که ئه‌و به‌سه‌ریدا حاکمه، نه‌ک ته‌نیا
له بواری سیاسی‌دا به‌لکو له بواری ئابووریش شووم و مه‌رگهێنه‌ر
بووه. ئێمه به نۆره‌ی خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ره‌خنه‌ی
راسته‌قینه بێنینه گۆڕێ و له هه‌مان کاتدا هه‌ندێک پێداویستی
که بتوانن رێگا چاره بن، پێشنیار ده‌که‌ین. به‌ڵێ، له‌م
مانایه‌دا ئه‌مانه پلانن، به‌ڵام پلانه سه‌ره‌تاییه‌کان.
پ ـ بۆ وێنه رێگا چاره بۆ چ شتێک؟
و: پلانه گه‌وره‌و مودرناسیونه‌کان زۆر جار بۆ ئه‌مریکا سامناک
بوون... پلانێک بوون فیرعه‌ونیانه و به دوور له راده‌و پێوانه‌ی
پێویست. ئه‌مڕۆ ئه‌و گه‌شبینیه به ته‌واوی باوی نه‌ماوه. به‌شێک
له مه‌سه‌له‌ی قه‌رزی ده‌ره‌کی ته‌نیا بۆ گه‌نده‌ڵی به‌شی ماڵی
ئێمه‌و ئیشتیای مۆنۆپۆله گه‌وره‌کانی سه‌رمایه‌داری
ناگه‌ڕێته‌وه، به‌لکو بۆ خۆش بینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پ ـ له‌وانه‌یه پێویست بێت گه‌شتێک بکه‌ین به ناو ئه‌زموونه‌کانت
له رۆژهه‌ڵاتدا. کاریگه‌ریه‌تی دیار و به‌رچاوی رۆژهه‌لات له‌سه‌ر
که‌سایه‌تی و ئیشه‌کانت تا چ راده‌یه‌ک بووه؟
و: له‌و کۆمه‌له کتیبانه‌ی که له ده‌ورانی لاوه‌تیم دا
خوێندوومه، یه‌ک له دوای یه‌ک کاریگه‌ریه‌تییان له‌سرم بووه. بۆ
وێنه شیعره عه‌ره‌بیه‌کانی ئه‌نده‌لوس له‌سه‌ر من کاریگه‌رییان
هه‌بووه. هێشتا دیمه‌نه سه‌رسورهێنه‌ره‌کانی ئه‌و کتێبه
بچووکه‌م له‌بیر ماوه. کتێبه‌کانی چیرۆکیش کاریگه‌ریه‌تییان
له‌سه‌رم بوو. ده‌کرێ بڵێن که ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌ب له قۆناغێکی
دیاریکراودا، بۆ من وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیلهام بووه. دواتر
ده‌رفه‌تی سه‌فه‌ر کردنم په‌یدا کردوو هیندستانم بینی.
پ ـ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له هیندستان شالیار بوویت، دیاره دواتر له
پاش کوشتاری خوێندکاران له (تلاتکوکو) له 1968 له‌و پۆسته
کشایته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌ی که له هیندستان بوویت چ شتێکتان لا
ماوه؟
و:کاتێک سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵات قسه ده‌که‌ین، شته‌کان به
شێوه‌یه‌کی بی مانا کۆ ده‌که‌ینه‌وه، بۆ وێنه چاو له
ئه‌ده‌بیاتی ئێران بکه‌ن. راسته ئه‌و ئه‌ده‌بیاته تا راده‌یه‌ک
له‌گه‌ل ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌ب جیاوازی هه‌یه، به‌لام
په‌یوه‌ندییه‌کی قوول له نێوان ئه‌و دووه دا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هیندستان مه‌سه‌له‌که جیاوازه. هیند، رۆژهه‌لات
نیه به‌لکو زیاتر هه‌مان رۆژئاوایه. به‌ڵام به شێوه‌ی گۆڕدراو.
جگه له مه‌سیحیه‌ت یان ئایینی یه‌هوود، بنچینه‌کانی شارستانیه‌تی
هیندی، هه‌مان بنچینه‌کانی شارستانیه‌تی رۆژئاوایه. یان بڕێک له‌و
رۆژئاوایه ده‌چێ که نه مه‌سیحیه‌ت و نه ئه‌نجیلی سه‌رده‌می
کۆنیان نه‌ناسیوه... هیندیه‌کان له رێگای ئیمان و باوه‌ریانه‌وه
منیان بۆ لای خۆیان راکێشا، نه‌ک له رێگای شێعره‌وه. ته‌نانه‌ت
هونه‌ری ته‌جه‌سومی و مۆسیقای ئه‌وان زیاتر له شیعره‌کانیان منیان
راکێشا. ماوه‌یه‌ک له ژاپۆن ژیاوم. ئه‌و ئه‌زموونه زۆر بۆم خۆش
بوو، له رێگای شیعری ژاپۆنه‌وه بوو که، ده‌ستم کرد به
خوێندنه‌وه‌ی شێعری چینی (هه‌لبه‌ت به‌داخه‌وه به زمانی
ئینگلیزی، چونکه چینی نازانم) ئه‌مه بۆ من دۆزینه‌وه‌یه‌کی
نائاساییانه بوو. یه‌کێک له گه‌وره‌ترین جیاوازییه‌کانی جیهانی
نوێ له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی رینیسانس یان سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌وه
دایه که کلاسیکیه‌کانی ئێمه ته‌نیا لاتینی یان یۆنانی نین، به‌و
مانایه‌ی که ئێمه له په‌نای ئه‌و به‌رهه‌ماندا خاوه‌نی
ئه‌ده‌بیاتی مه‌زنی چین، ژاپۆن، هیند و عه‌ره‌بین. سنووری کلاسیزمی
ئێمه له سنووری کلاسیزمی کۆن زۆر واوه‌تره. به‌م جۆره شیعری
چین به‌شێکه له میراتی فه‌رهه‌نگی.
پ ـ چ شتێک له‌مه‌دا به شیوه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌رت کاریگه‌رییان
هه‌بووه؟
و: من هونه‌ری بێده‌نگی به شێوه‌یه‌کی بنه‌ره‌تی له چینی و
ژاپۆنیه‌کانه‌وه فێر بووم. هونه‌ری که‌م دووان بۆ شاعیره
لاتینیه‌کان که زۆر مه‌یلیان به فره‌وێژییه، ده‌توانێ
ده‌سکه‌وتیکی ریشه‌یی بێت. هه‌روه‌ها بایه‌خی شته ناته‌واوه‌کانیش
هه‌ر له ئه‌وانه‌وه فێر بووم. له بۆچوونی ئێمه‌دا کامل بوون
شتێکه که ته‌نیا ده‌توانێ له‌و دیارده‌یه‌وه هه‌لبهێنجرێ که
به کۆتایی خۆی گه‌یشتووه و، ره‌وتی خۆی ته‌واو کردووه. کامل
بوون ئه‌و شته‌یه که به نیوه‌چڵی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه شتێکه
که پێویستی به تێگه‌یشتن هه‌یه.
پ ـ پاش جیگیر بوون له رۆژهه‌ڵات سه‌ره‌نجام گه‌ڕایته‌وه مه‌کسیک
و له‌وێ، هه‌م به‌هۆی شیعره‌کانت و هه‌م له‌مه‌ر هه‌لویسته
سیاسیه‌کانت، بوویت به یه‌کیک له کارامه‌ترین سیماکانی کۆمه‌ڵی
رۆشنبیرانی ئه‌مریکای لاتین. زۆر جار به‌تایبه‌تی پاش
بوومه‌له‌رزه‌ی 1985 که به مێژوویه‌کی چاره‌نووس ساز له ژیانی
ولات و دانیشتوانیدا حیساب ده‌کرێ، شاری مه‌کسیکۆت به شارێکی
دیوئاسا چووان. ئه‌مرۆ چ بۆچوونێکت له‌باره‌ی ئه‌م شاره‌یه‌وه
هه‌یه؟
و: ده‌زانم که باسکردنی ئه‌م وشه‌یه ترسناکه، به‌ڵام
بوومه‌له‌رزه ئه‌زموونێکی به به‌رهه‌م بوو، که تیشکی هۆمیدی
به‌ڕووی داهاتووی مندا پژاند. پێش بوومه‌له‌رزه ره‌ش بینتر بووم
تا پاش بوومه‌له‌رزه.
چونکه ئه‌و کات بوو که هه‌ستم به شتێکی سه‌رسورهێنه‌ر
کرد: دژکرده‌وه‌ی خۆبه‌خۆی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر تراژیدیا. ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه توانا شاراوه‌کانی مرۆڤی به روودا
کردمه‌وه.هه‌لبه‌ت وه‌کو هه‌موو شوێنێک لێره‌ش هه‌ندێک دزی کرا.
به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌م دزییانه له‌و ئاسته‌دابوون، بینیم که
لاوه‌کان تا راده‌یه‌ک یه‌کیان گرت.
پ ـ به‌تایبه‌تی خوێندکاران له ریزی پێشه‌وه بوون...
و: نه‌ک ته‌نیا خوێندکاران، به‌لکو زۆربه‌ی خه‌ڵک وایان نیشان دا
که شایسته‌ی ده‌سته‌ویه‌خه بوون له‌گه‌ڵ رووداوه‌کانن.
به‌تایبه‌تی مرۆڤه نه‌ناسراوه‌کان. هه‌روه‌ها یه‌کگرتوویی
نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر به‌ربڵاو بوو... به باوه‌ڕی من لایه‌نی ئیجابی
مرۆڤه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌یه.
''ئالوی شتراوس'' ده‌یگوت: مرۆڤ منی له خۆی بی هیوا کردووه. له
راستیدا هه‌میشه هه‌روا بووه. به‌ڵام بوومه‌له‌رزه فێری کردم
که مرۆڤ هه‌موو کات بێ هیوام ناکات.
وه‌رگیرانی : ریبین
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (آدینه) ژماره 34 |