به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سه‌د
ساڵ به سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی دا
سه‌د ساڵ ، سه‌د مۆمی هه‌میشه هه‌ڵگیرساوی به‌ر
ڕه‌شه‌با
22
نیسانی 1998 سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ری ده‌رچوونی
یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی یه له‌سه‌ر ده‌ستی تێکۆشه‌ری مه‌یدانی
قه‌ڵه‌م "میقداد
مه‌دحه‌ت به‌درخان" سه‌د ساڵ له‌وه پێش له رۆژێکی وه هادا وشه‌ی
کوردی توانی
پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی شارستانی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات و به‌م
شێوه‌یه ئه‌گه‌رچی
دره‌نگ ، به‌ڵام ببێ به خاوه‌نی هێڵی ره‌نگینی خۆی له نێو کۆی
زمانه‌کانی جیهان
دا
ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی خۆی له خۆیدا هه‌م
هه‌ڵهێنانی یه‌که‌م هه‌نگاو و هه‌م دامه‌زراندنی سووننه‌تێکی
پێشڕه‌و بوو بۆ
راهێنانی وشه‌ی کوردی له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی تاوتوێ کردنی
مانا نوێ یه‌کاندا
...
ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی به مانای کردنه‌وه‌ی
ده‌رگایه‌کی هه‌ره
گرنگی سه‌رده‌م به رووی زمانێک دا بوو که له مه‌یدانی
ره‌سه‌نایه‌تی خۆی سووڕی
ده‌خوارده‌وه و هێشتا به‌داخه‌وه به هۆی هه‌ل و مه‌رجه
ناله‌باره‌کانی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یتوانیبوو ، ئامێزی به رووی داهێنراوه
نوێیه‌کاندا
بکاته‌وه
ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی له کۆتایی سه‌ده‌یه‌ک و
به پیره‌وه چوونی سه‌ده‌یه‌کی دیکه‌دا بوو که به گوێره‌ی
بۆچوونی زاناکان
پڕۆسه‌ی ئال و گۆڕه‌کان له کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی دا خێرایه‌کی
سه‌رسوڕهێنه‌ری به
خۆیه‌وه گرتبوو.سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ، سه‌ده‌ی ته‌کمیلکردنی پتری
شۆڕشی پیشه‌سازی
له وڵاتانی پێشکه‌وتوو و سه‌ده‌ی به کۆیله‌کردنی پتری ئه‌و وڵات
و ناوچانه ی بوو
که هێشتا له ژێر باری گرانی دواکه‌وتووی دا ده‌یانناڵاند .
هه‌روه‌ها سه‌ده‌ی
نۆزده ، سه‌ده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه یه‌ک به دوای یه‌که‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی بوو . شۆڕشه‌کانی 1848 و 1871 ،
هاتنه گۆڕی
فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی ئاڵمانی ، هاتنه گۆڕی فه‌لسه‌فه‌ی نیچه و
مارکس ،
سه‌رهه‌ڵدانی رۆمانتیزم له ئه‌ده‌ب دا ، سه‌رهه‌ڵدانی داروینیزم ،
شۆڕش له
ئابووری سیاسی دا و چه‌ندین رووداوی گرنگی دیکه ، سیمای جیهانیان
به ته‌واوی
گۆڕیبوو . هه‌ر له‌م کاته‌دا ، له شوێنێکی گرنگی ئه‌و دونیایه‌دا
، له رووبه‌رێکی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا که ناوی کوردستانه ، گه‌لێک ده‌ژیا که
نه‌یتوانیبوو
قه‌واره‌ی سیاسی خۆی دابمه‌زرێنێ و له ژێر باری قوورسی ناکۆکی و
فشاری داگیرکه‌ران
و دواکه‌وتوویی دا ده‌یناڵاند.جاده‌رچوونی رۆژنامه‌یه‌ک به زمانی
کوردی له
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رووبه‌ره گرنگه‌دا ، ده‌یتوانی نیشانده‌ری زانایی
و به خه‌مه‌وه
بوون و لێزانی و دووربینی ی ئه‌و که‌سه‌ی بێت که ئه‌م هه‌نگاوه
ده‌گمه‌نه‌ی
هه‌ڵدێنا . چوونکه ده‌یتوانی په‌نجه‌ره‌یه‌کی گرنگ بێت بۆ ئاشنا
کردنمان به‌م ئاڵ
و گۆڕانه. بێگومان رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا
ئه‌گه‌ر نه‌شی
توانیبا هه‌موو رووداوه گرنکه‌کانی جیهان بۆ ناوخۆی کوردستان
راگوێزێ ، لانی که‌م
ده‌یتوانی ئامرازێک بڕه‌خسێنێ که ده‌توانرا دواتر باڵه‌خانه‌یه‌کی
به‌رز و گرنگی
له‌سه‌ر دابمه‌زرێنین
سه‌ده‌ی بیسته‌میش ئه‌گه‌رچی سه‌ده‌یه‌کی پڕ له نه‌هامه‌تی و
کاره‌سات بوو و ئاسته‌نگی دیکه‌ی هێنایه سه‌ر رێگای رۆژنامه‌گه‌ری
کوردی ، به‌ڵام
له لایه‌کی دیکه‌وه کردنه‌وه‌ی رێگا نوێیه‌کان و هاتنه گۆڕی
ئیمکانه چاوه‌ڕوان
نه‌کراوه‌کان بوو {شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیا له بواری که‌ره‌سه‌کانی
رۆژنامه‌گه‌ریی دا و
سه‌رهه‌ڵدانی بارودۆخه سیاسی نوێیه‌کان و به ده‌ربه‌سته‌وه‌بوونی
دڵسۆزانی
نیشتمان ، ده‌یان و سه‌یان رۆژنامه‌ی کوردیی هێنایه گۆڕێ و به‌م
شێوه‌یه 22ی
نیسانی 1898 ، له وشه‌یه‌که‌وه بوو به رۆمانێک
ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی نه‌یتوانیووه هه‌موو پێناسه مۆدێرنه‌کانی بۆ خۆی
ده‌سته‌به‌ر بکات و هێشتا
له ژێر باری گه‌لێک ئاسته‌نگ و گیر وگرفت دا ده‌ناڵێنێ ، به‌ڵام
به‌ره‌وپێش چوونی
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه ، توانیوویه‌تی گه‌لێک
پێشکه‌وتنی به‌رچاو
له‌م بواره‌دا دابین بکات . له کوردستانی باشوور ئێستا گیر و
گرفتی سه‌ره‌کی له
ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانه له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی
یه‌کده‌ست...گیر و
گرفت هێشتا بریتی یه له ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی گه‌ل بۆ
ده‌رکردنی
بڕیارێکی میللی له پێناو سه‌قامگیرکردنی پێناسه مۆدێرنه‌کانی
دامه‌زراوه‌یه‌کی
گشتی و ده‌سته‌به‌رکردنی یاسا . ئه‌مه ئاسته‌نگێکی جدی یه له
سه‌ر رێگای
به‌ره‌وپێش بردنی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیش دا
بێگومان ده‌رچوونی ده‌یان گۆوار و رۆژنامه ناتوانێ له
دونیای ئه‌وڕۆدا ، نیشانده‌ری چالاکیی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی بێت .
ئیتر ته‌نیا به
کوردی ده‌رکردنی رۆژنامه ناتوانێ یه‌که‌م پێناسه و گرنگترین
پێناسه‌ی رۆژنامه‌ی
کوردی بێت . له دونیای ئه‌وڕۆدا پێناسه‌ی دیکه ناسێنه‌ری
رۆژنامه‌گه‌ری سه‌رده‌من
له‌وانه { فه‌زایه‌کی ئازاد و دیموکراتیک ، دابین کردنی ئازادیی
راده‌ربڕینی تاکه
که‌س ، دروست بوونی جه‌ماوه‌رێکی خوێنده‌واری ده‌ربه‌سی بیر و
ئه‌ندێشه ،
سه‌رئه‌نجام ئازادکردنی رۆژنامه‌کان له ژێر چاوه‌دێریی دام
وده‌زگاکانی
ده‌سه‌ڵات
به ڕای ئێمه له‌م نێوه‌دا ئازادیی راده‌ربڕینی تاکه
که‌س و قووتار بوون له ژێر چاوه‌دێریی ده‌سه‌ڵات گرنگترین
پێناسه‌کانی سه‌رده‌من
.
ئه‌مه ئه‌و دوو بواره گرنگه‌یه که له‌وێوه چه‌که‌ره‌کانی
سه‌رهه‌ڵدانی رای
گشتی ده‌خوڵقێنن و لێدانی شته به ناحه‌ق موقه‌ده‌سه‌کان ده‌ست
پێده‌کا و ئیتر
یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤی کورد له به‌سته‌ڵه‌کی
فیکر و هه‌ست و
تاک ره‌هه‌ندیی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی رزگاری بێت
رۆژنامه‌کان هه‌ر چه‌ند زۆریش بن ، بێ بوونی جه‌ماوه‌رێکی
چالاک و ئۆگر ، ناتوانن ده‌وری تایبه‌تی خۆیان بگێڕن . ئه‌گه‌ر
نه‌خوێنده‌واری
بنکۆڵ نه‌کرێ ، رۆژنامه‌کان ته‌نیا له نێو جه‌غزی گروپی
به‌رته‌سکی رۆشنبیران و
ئه‌و خوێنده‌وارانه‌دا گیر ده‌خوا ، که یان زۆر تامه‌زرۆن یان بۆ
راپه‌ڕاندنی ئیشی
رۆژانه‌یان ده‌یانکڕن . کۆمه‌ڵگای کوردی به داخه‌وه ئێستا نه
خوێنده‌واره
.
دووشه‌قبوونێکی قووڵ هه‌ست پێ ده‌کرێ . که‌واته جوڵه‌یه‌کی به
هێزی به‌خوێنده‌وار
کردن پێویسته . جوڵه‌یه‌ک که خه‌ڵک له به‌رته‌سکی ژیانی
رۆژانه‌یان ده‌ر بێنێ و
به‌ره‌و مه‌سه‌له‌کانی دیکه په‌لکێشیان بکا . واته شۆڕشێکی
فه‌رهه‌نگی . خۆ
ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنه‌وه‌ی بنه‌مای ئابووری ، هه‌زار ئه‌مما و
ئه‌گه‌ری له سه‌ر
رێیه ، خۆ جوڵه‌یه‌کی به‌هێزی به خوێنده‌وار کردن به ئه‌مما و
ئه‌گه‌ری
ناوچه‌ییه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه
له کوردستانی رۆژهه‌ڵات ، گرفته‌که له
چه‌شنی دیکه‌یه. له هه‌ل و مه‌رجێکدا که رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی
له شاخ ده‌وری
خۆی ده‌گێڕێ ، به هۆی قورسایی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌م
به‌شه هه‌ندێک
چاپکراوی ده‌ست به‌سه‌راگیراو له نێو خۆ ده‌رده‌چن .
رۆژنامه‌گه‌ریی شاخ ،
رۆژنامه‌گه‌ریی حیزبییه و یه‌کێک له گرفته‌کانی گرتنی
پێوه‌ندییه‌کی ئاساییه له
گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر . له نێو خۆشی دا هێشتا خوێنده‌واری کورد ناتوانێ
له قوتابخانه
به کوردی بخوێنێ که رۆژنامه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌ن . پارادۆکسێکی
سه‌یره ، وا نیه ؟!
نووسه‌ری خۆڕسکی کورد له نێوان ته‌وژمی زمانی بێگانه و
ئاره‌زووه زگماکییه‌کاندا
ده‌ناڵێنێ . ته‌نانه‌ت ناڵینه‌که‌ش به فارسی یه و دواتر بۆ سه‌ر
زمانی کوردی
ته‌رجه‌مه‌ی ده‌کاته‌وه
له کۆتایی دا ده‌ڵێین ، سه‌یر ئه‌وه‌یه که
یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی ، رۆژنامه‌یه‌کی حیزبی نه‌بوو ، به‌ڵام
دواتر به‌شێکی
هه‌ره به‌رچاوی رۆژنامه‌ی کوردی مۆرکی حیزبی‌یان پێوه‌نرا ؟
ره‌نگه ئه‌گه‌رئێستا
بایه ، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانیش سه‌ره‌تا حیزبی دروست ده‌کرد ،
ئه‌وسا
رۆژنامه‌ی ده‌رده‌کرد !؟
ئیتر هه‌ر بژین