هیراکلیتس
ناتوانین دوو جار له چه‌مێکدا مه‌له بکه‌ین. شه‌ڕ باوکی هه‌موو
شتێکه!
ئه‌مڕۆ شه‌ڕ به باس، جه‌ده‌ل، خه‌بات و شتی له‌و بابه‌ته
وه‌رده‌گێڕن.
ده‌ڵێن گوایه هیراکلیتس، یه‌که‌م فه‌یله‌سووفی یونانی کۆن، نامه
و نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی له گه‌ڵ داریووش، پاشای ئێران‌دا هه‌بووه.
ئه‌ویش وه‌ک زه‌رده‌شت رێزێکی تایبه‌تی بۆ توخمی ئاگر له پرۆسه‌ی
پێکهێنانی جیهان و سروشتدا داده‌نا.
هیراکلیتس نزیکه‌ی 500 ساڵ به‌ر له زایین ده‌ژیا. ناکۆکی له سه‌ر
ساڵی له دایکبوون و مردنی هه‌یه. ئه‌نسکلۆپیدیا چه‌پ و
سوسیالیستییه‌کان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ نێوان ساڵانی 483
–
544
ی به‌ر له زایین
و،
ئه‌نسکلۆپیدیا لیبڕالیه‌کانی رۆژئاوا ده‌یبه‌نه‌وه بۆ 550ی به‌ر
له زایین. هیراکلیتس یه‌کێک له یه‌که‌مین رۆشنگه‌رانی کولتوری
رۆژئاواییه. به سه‌رنجدان به که‌می ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی
له‌وه‌وه پێمان گه‌یشتووه، ده‌کرێ بڵێین که ئه‌و
فه‌یله‌سووفێکی دینامیکی بووه، نه‌ک چه‌قبه‌ستوو. هیراکلیتس
یه‌کێک له فه‌یله‌سووفه ئاوه‌زخوازه سروشتگه‌راکانی یونانی پێش
له سۆقرات بوو، چونکه ئه‌و بۆ گه‌یشتن به وه‌لامی پرسه‌کانی
جیهان بایه‌خی به سروشت ده‌دا. ئه‌و به فه‌یله‌سووفێکی سروشتی
ده‌ناسرێ. ره‌خنه‌گره چه‌په‌کان هیراکلیتس به فه‌یله‌سووفێکی
ماتریالیست و یه‌کێک له دیالکتیسییه‌نه ناوداره‌کانی سه‌رده‌می
کۆن ده‌ژمێرن.
هیراکلتس پێیوایه جیهان خواوه‌نده‌کان و مرۆڤه‌کان دروستیان
نه‌کردووه. به‌ڵکوهاودژی و خه‌باتی دژه‌کانه که جووڵه، ژیان،
گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی پێ ده‌به‌خشێ. هیراکلیتس زیاتر له 2000
ساڵه زانست و فه‌لسه‌فه‌ی خستۆته ژ‌ێر کارتێکه‌ری خۆیه‌وه.
ئه‌و خۆێشی له ژ‌ێر
کارتێکه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دینامیکی و به بزاوتی رۆژهه‌ڵاتدا بوو.
مارکس، ئینگلس و لنین به رێزه‌وه باسیان له گرنگی ئه‌و بۆ
ئه‌ندێشه‌ی مرۆیی ده‌کرد. سوقرات ده‌یوت، ئه‌شقێکی قووڵ پێویسته
تا مرۆڤی زیته‌ڵ بتوانێ له رسته‌کانی تێبگات. هێگل، هیراکلیتی به
رۆشنگه‌رێکی زانا ناو ده‌برد که بووه هۆی گه‌شه‌ی سه‌ره‌تایی و
هه‌ڵدانی زانستی فه‌لسه‌فه. نیچه ده‌ڵێ هه‌رگیز به‌رهه‌م و
روانگه‌کانی هیراکلیتس کۆن نابن. مێژوونووسانی ره‌وتی ئه‌ندێشه‌ی
مرۆیی پێیانوایه ئه‌فلاتوون، هیگڵ، مارکس، نیچه و فه‌یله‌سووفه
که‌لبییه‌کان له ژ‌ێر کارتێکه‌ری روانگه‌کانی هیراکلیتسدا بوون.
راسته قانوونی هاودژیی هیراکلیتس کاریگه‌رییه‌کی گرنگی له سه‌ر
هاوچه‌رخه‌کانی خۆی دانا، به‌ڵام ئه‌و قانوونه دواتر زۆرجار
که‌ڵکی خراپی لێوه‌رگیرا و راڤه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ کرا. داروینیزمه‌کان
هه‌وڵیاندا به پشتبه‌ستن به فێرکردنی تیۆری خه‌باتی دژه‌کان،
بنه‌مایه‌کی تیۆری بۆ روانگه‌کانی خۆیان، بۆ وێنه تیۆری
گه‌شه‌کردن و شه‌ڕی مانه‌وه بدۆزنه‌وه. خودی هیراکلیتیش له
هه‌ڵوێستێکی نادیموکراتیکه‌وه ره‌خنه‌ی له هێندێ له روانگه‌کانی
روناکبیرانی سه‌رده‌می خۆی وه‌ک، دمۆکریت، فیساگۆرس،هوومێر و
هزووبد گرت.
هیراکلیتس له شاری ئه‌فسووس، له رۆژئاوای ئاسیای بچووک، له
تورکیای ئه‌مڕۆدا له دایک بوو. (شاری) ئه‌فسووس له‌و سه‌رده‌مه‌دا
یه‌کێک له شاره گرنگه‌کانی چاخی کۆنین و خاوه‌ن حه‌وته‌وانه‌ی
سه‌رسووهێنه‌ری بیناسازی بووه. هیراکلیتس له رووی
چینایه‌تییه‌وه، نه‌جیبزاده‌یه‌کی بێ به‌ری کراو بوو و شاره‌که‌ی
ئه‌و یه‌کێک له کلۆنییه‌کانی یونانی کۆن له رۆژئاوای ئاسیا و
ماوه‌یه‌کیش پێته‌ختی ئاسیا، واته یه‌کێک له ویلایه‌ته‌کانی رۆم
بووه. به پێی ئه‌و روانینه سروشتییه‌ی که هیراکلیتس له
قانوونی هاودژی و جووڵه‌دا ده‌یخاته روو، ئه‌سته‌مه له نێو
کۆمه‌لگه‌یکدا دیموکراسی و عه‌داله‌ت به شێوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن
پیاده بکرێ. به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست بێ سه‌رو
به‌رییه‌کانی دیموکراسییه ساواکه‌ی سه‌رده‌می خۆیدا، رووی له
که‌ژ وکێو کرد و له ئه‌شکه‌وتێکدا ژیا و به هۆی خواردنی گژ وگیای
نه‌ناسراو له ته‌نیایی هه‌رد ودۆڵ و له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا گیانی
له ده‌ستدا. هیراکلیتس له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نیدا وه‌ها بێزار
ببوو که ده‌یوت باشتر وایه فه‌یله‌سووفه‌کان له باتی
به‌شداریکردن له پرسه کۆمه‌لایه‌تی و دیموکراتییه‌کاندا
سووچێک بگرن و له گه‌ل گه‌نجان خه‌ریکی قومارکردن بن!
ئه‌و خولقێنه‌ری دنیا به "ئه‌قڵی جیهان" ناو ده‌با. لۆگۆس
(logos)،
واته ئه‌و واژه‌یه‌ی ئه‌و که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرت، هه‌زاران ساڵه
به شێوه‌ی جۆراوجۆر ته‌رجومه و راڤه ده‌کرێ. دیاره (ئه‌م
واژه‌یه) له زمانی یونانیدا واتای ئاوه‌ز ده‌به‌خشێ. هیراکلیت
له باتی خواوه‌ند باس له ئاوه‌زی ره‌ها ئه‌کا. خواوه‌ندی ئه‌و
جیایه له خواوه‌نده ئۆستووره‌ییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه. به رای
ئه‌و قانوونی ئیداره‌کردنی جیهان، هه‌مان ئاوه‌زی گشته که جاری
واشه، به مانای ئاگر، وزه و جووله‌ی سه‌ره‌تایی پێناسه ده‌کرێ.
هیراکلیتس دنیا به ئه‌به‌دی ئه‌زانێ و پێیوایه به یارمه‌تی
ئه‌قڵی جیهان ده‌سووڕێته‌وه.
به میتافیزیک وه‌سفکردنی ئه‌قڵی جیهان، بووه هۆی ئه‌وه
که ئه‌فلاتوون و
فه‌یله‌سووفه هێلنیه‌کان به وێناکردنێکی خواوه‌ندی ئه‌مڕۆیی لێک
بده‌نه‌وه که دواتر له ئایینی مه‌سیحییه‌تدا به شێوه‌ی باش و
خراپ که‌ڵکی لێوه‌ر گیرا. هیراکلیت باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو که گیان
دوای مردن په‌ل بۆ ئاسمانه‌کان ده‌کێشێ.
به بڕوای ئه‌و کاتێ مه‌رگ هێرش دێنێ، گیان ده‌بێته به‌شێک
له ئه‌قڵی جیهان.
ئه‌و پێیوابوو که یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی فه‌لسه‌فه له ته‌نیشت
ناسین‌دا وریاکردنه‌وه‌ی مرۆڤه بێ خه‌به‌ره‌کان و په‌رده‌لادانه
له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که هه‌سته‌کانی مرۆڤ ده‌یکه‌ن. ئه‌و
ده‌یوت بۆ ناسین له
باتی که‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌ستی فه‌یله‌سووفه
سروشتگه‌راکان،
ده‌بێ که‌ڵک له بیر و ئاوه‌ز وه‌ربگرین. هیراکلیتس پێیوایه
زانسته ئه‌زموونییه‌کان ناتوانن له نهێنییه‌کانی سروشت تێبگه‌ن،
فه‌لسه‌فه ده‌بێ به سوودوه‌رگرتن له ئاوه‌ز و ژیری و لۆژیک و
دیالکتیک نهێنییه‌کان بدۆزێته‌وه. هیراکلیتس به هۆی به‌کاربردنی
رسته و وشه‌ی سه‌مبۆلیانه و خوازه‌یی وه‌ک فه‌یله‌سووفێکی تاریک
و ته‌مومژاویی ناسرا. دژبه‌ره‌کانی له به‌ر ئه‌م هۆیه،
ماتریالیستبوونی هیراکلیتس نه‌فی ده‌که‌نه‌وه. به ناوبانگترین
به‌رهه‌می هیراکلیتس له سه‌ر سروشته که پێکهاتووه له کۆمه‌له
رسته‌یه‌کی کورت، چه‌ند کورته په‌ره‌گرافی فه‌لسه‌فی و کۆمه‌له
واژه‌یه‌کی به توێکڵ. ئه‌و ده‌یوت، زانینی زانیارییه گشتییه‌کان،
مرۆڤ ناکا به حه‌کیم و زانا و فه‌یله‌سووف. هیراکلیتس له
به‌رهه‌مه‌کانیدا په‌رژاوه‌ته سه‌ر هێندێ مژار و وته‌زای وه‌ک،
ئه‌خلاق، سیاسه‌ت. تیئۆلۆژی، ئه‌ستێره‌ناسی، واژه‌ناسی وهتد.
ژێده‌ر:
www.aftab.ir
و. کۆسار فه‌تاحی
|