|
و: عه‌تا جه‌ماڵی
2-1
مۆنتسکیۆ بیرمه‌ندێکی مه‌زن و به‌ناوبانگه و
به‌رهه‌مه‌کانی کاریگه‌ریی به‌رچاویان له‌سه‌ر
ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئورووپا داناوه، به‌شێوه‌یه‌ک
که ده‌کرێ له گه‌لێک لایه‌نه‌وه له هزر و
به‌رهه‌مه‌کانی وردبینه‌وه. هه‌ندێ له نووسه‌ران وه‌ک
بنهماڕێژی زانستی سیاسی‌یان زانیوه و هه‌ندێکی تر،
وه‌ک ریمۆن ئارۆن، ئه‌ویان به پێشه‌نگی کۆمه‌ڵناسی
ناودێر کردووه. زۆرجار ده‌ڵێن مۆنتسکیۆ گرینگ‌ترین
رۆڵی هه‌بووه له‌سه‌ر پێکهاته‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌ر له‌م
رێگه‌یه‌وه به چه‌شنێکی ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی زۆر
و پته‌وی له‌سه‌ر پڕه‌نسیپه سیاسییه‌کانی یاسای
بنه‌ره‌تیی ئینگلستان داناوه. وه‌بیرتان دێنینه‌وه
که مۆنتسکیۆ، یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئینگلستان، به‌و
شێوه‌یه‌ی له کتێبی یازده‌هه‌می رۆحی یاساکاندا
روونیکردۆته‌وه، به نموونه‌ی به‌دیهاتنی ئازادی و
جودایی هێزه‌کان زانیوه. ره‌نگه هه‌ر له‌م
رووه‌وه‌یه که هه‌ندێ له راڤه‌کاران، مۆنتسکیۆیان
به نموونه‌ی کامڵی یه‌ک لیبراڵ ناوبردووه. به‌ڵام
هه‌ندێکی تر، وه‌ک ئه‌ربابێکی سه‌له‌فیی خاوه‌ن زه‌وی
باسیانکردووه که نه‌فره‌تی له (لڤیسی چوارده‌هه‌م)
بووه، چونکه لڤیس سیسته‌مێکی ناوهندیکراوهی
پێکهێنابوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه راسته که نه‌فره‌تی
ئه‌و له سیسته‌می ئیداریی ناوه‌ندیکراو و پاشایه‌تیی
ره‌ها، له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی روانگه‌ی توێژه‌که‌ی
ئه‌و، واته توێژی ئه‌ریستۆکرات بووه. به‌ڵام ناشێ
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، پره‌نسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی و گوته‌زا سیاسییه‌کانی ئه‌و،
ته‌نیا له‌به‌ر جیهانبینیی خودتهوهرانهکهی پشت گوێ
بخرێت. له یه‌که‌م روانین بۆ به‌رهه‌مه‌کانی
مۆنتسکیۆ، رووبه‌ڕووی دوو لایه‌ن ده‌بینه‌وه:
1.
هۆگرایه‌تیی هه‌میشه‌یی بۆ مێژوو
2.
هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌و بۆ په‌یوه‌ند دانه‌وه‌ی
تیۆریی سیاسی به زانسته‌کانه‌وه.
مۆنتسکیۆ، مه‌یلێکی ده‌روونی هه‌بوو بۆ مێژوو و
ده‌یویست مێژوو بکاته شتێکی ده‌رکپێکراو. ئه‌و
به‌شوێن ده‌رکی هه‌قیقه‌تی مێژووییه‌وه بوو، به‌ڵام
گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه که هه‌قیقه‌تی مێژوویی، خۆی
له هه‌ندێ فۆڕمی وه‌ک نه‌ریت، ئه‌ندێشه‌کان، یاساکان
و دامه‌زراوه‌گه‌لی جۆراوجۆردا نیشان ده‌دات. هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه، تێڕوانینی مۆنتسکیۆ بۆ مه‌عریفه‌ی
مێژوویی، ره‌سه‌نتر له‌وی ژان ژاک رۆسۆ و
کۆمهڵناسانهتره له‌وی ڤۆڵتێر. به‌ڵام پانتای
مه‌عریفه‌ی ئه‌و زۆر به‌رته‌سکه. له خوێندنه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌کانی مۆنتسکیۆدا ده‌رده‌که‌وێ که
تێگه‌یشتنێکی قووڵ و سه‌رنجڕاکێشی له‌سه‌ر مێژههی
رۆم هه‌یه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به یۆنان که‌م ده‌زانێ.
به‌هه‌رحاڵ به‌پێچه‌وانه‌ی رۆسۆ، خولیا
خودتهوهرانهکانی خۆی وه‌لا ده‌نێ. به‌بۆچوونی ئه‌و
ئوستووره ئهتنیکگهرا و خودگهراکان جێیه‌کیان له
جیهانی واقعیدا نییه. به‌م پێیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
هۆگرایه‌تیی مۆنتسکیۆ بۆ مێژوو زۆریش بێت، به‌هه‌ڵه‌دا
ده‌چین ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌و به هه‌ڵقوڵاو
له‌م زانستانه بزانین. مۆنتسکیۆ، له‌راستیدا به
مه‌به‌ستی بهستێنسازی و بشتڕاستکردنهوهی
روانگه‌کانی خۆی، سوود له مێژوو وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام
ئاخێزگه‌ی روانگه‌کانی ئه‌و له توێژینه‌وه‌ی مێژوودا
نییه. راستییه‌کی گرینگی تر ئه‌وه‌یه که مۆنتسکیۆ
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ره‌یه‌ک که به‌نسبه‌ت
فه‌لسه‌فه‌ی دیکارتی دژکرده‌وه نیشان ده‌دات و
له‌گه‌ڵی له ململانێدایه. روانینی مۆنتسکیۆ
به‌پێچه‌وانه‌ی دیکارت و بیرمه‌نده دیکارتییه‌کان که
به‌شوێن واتا پهتییهکانهوه بوون، بۆ دنیای
ئۆبژهکانه. ئه‌و لایه‌نگری شته واقعیییهکانه نه‌ک
ئامانجه تیۆریکه‌کان. هه‌روه‌ها به‌بۆچوونی مۆنتسکیۆ
ئاوه‌ز له بازنه‌ی کات و شوێندایه نه‌ک تاهه‌تایی و
جیهانی، له بارودۆخی جۆراوجۆردا بیچم ده‌گرێت و له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تر تێگه‌یشتنی
جیاوازی لێده‌کرێت. هه‌ر له‌م رووه‌وه، مۆنتسکیۆ
بیریارێکی جیهانگه‌را نییه، به‌ڵكوو رێژهگهرایه.
رێژه، به‌بۆچوونی مۆنتسکیۆ نه‌ک ته‌نیا پرس و
پڕه‌نسیپێکی تیۆرییه، به‌ڵکوو هۆگرایه‌تییه‌کی
کردهکیشه. به‌پێی بۆچوونی مۆنتسکیۆ، مرۆڤ
بوونه‌وه‌رێکی کارتێکراوه که خۆی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه
و ئه‌ندێشه‌کان و بۆچوونه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌ده‌وری ده‌ژین، ده‌گونجێنێت. به‌م پێێه، ده‌بێ
بگوترێ روانگه کۆمه‌ڵناسانه و مرۆڤناسانهکانی
مۆنتسکیۆ، په‌یوه‌ندیی به ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌و
سه‌باره‌ت به رێژهباوهڕییهوه هه‌یه.
مۆنتسکیۆ، به‌پێچه‌وانه‌ی هۆبز له‌و باوه‌ڕه‌دایه
ناسین و ئاگابوون له گه‌وهه‌ری مرۆیی، نه‌ک به
ماتماتیک به‌ڵکوو ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه
ئه‌نجام هه‌ڵده‌گرێت.
له‌م حاڵه‌ته‌دا، ئه‌زموونکردن چیمان فێڕ
ده‌کات؟ به‌ر له هه‌ر شتێک، راسته‌قینه‌ی
نهگریسییهکانی ئێمه و ناڕهساییهکانیی زانین و
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانمان ئاشکرا ده‌کات. مرۆڤه‌کان دوور
له ئاره‌زووه‌کان و له‌ده‌ره‌وی سۆزه‌کان کار ده‌که‌ن
و بۆ گه‌یشتن به ئاسایش و به‌شوێن سه‌رێتیی
خۆیانه‌وه‌ن. مۆنتسکیۆ ده‌ڵێ: "خۆپه‌رستی، گه‌وره‌ترین
فه‌رمانده‌ی سه‌ر رووی زه‌وییه."
به‌م شێوه‌یه روون ده‌بێته‌وه که مۆنتسکیۆ دژی رۆسۆ
بووه. له‌ڕوانگه‌ی رۆسۆدا، مرۆڤ وه‌ک خۆی چاکه و
به‌پاکی له‌دایک ده‌بێت. به‌ڵام مۆنتسکیۆ باس له
بێبه‌ختی و تاوانکاری رۆحیی ئێمه ده‌کات. ئه‌و به‌م
چه‌شنه له مرۆڤ ده‌ڕوانێت که بوونه‌وه‌رێکه
گه‌وهه‌ری خۆی دۆڕاندووه و له وێرانییه‌کی ته‌واودا
گه‌وزاوه. مۆنتسکیۆ باس له بێکه‌رامه‌تیی خوو و
سروشتی مرۆیی ده‌کات. به‌بۆچوونی ئه‌و مرۆڤ نه‌گریسه
چونکه حه‌زی له وێرانکردنی هه‌موو شتێکه. به‌م
پێیه رۆحی ئێمه له هۆگری و حه‌زێکی گشتی بۆ
نه‌گریسی، که‌ڵه‌که بووه. وه‌کوو ده‌ریا پڕاوپڕه له
خۆی. که‌واته خۆپه‌رستی، له‌وپه‌ڕی خۆیدا مرۆڤ
راده‌کێشێ به‌ره‌و وێرانی و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
که ئه‌وان ده‌که‌ونه دژایه‌تیی رێسا و یاساکانه‌وه.
له ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگه ته‌با و
رێکوپێکهکانیش هیچکات ناتوانن به‌ڕاستی هۆگرایهتییه
نه‌گریسانه دژه‌کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌کان له‌ناو
به‌رن یان چاکیان بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت له‌ڕوانگه‌ی مۆنتسکیۆوه، مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی
ئاوه‌زمه‌نده. به‌ڵام ئاوه‌زمه‌ندی له‌ودا شتێکی
بنچینه‌یی نییه و به‌رته‌سکه. به‌بۆچوونی مۆنتسکیۆ،
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی بهرزهخییه و له به‌رزه‌خی
نێوان ئاوه‌ز و بێئاوهزیدا قه‌تیس ماوه. ئه‌و
ئازاده یه‌ک له‌و دوانه هه‌ڵبژێرێت. به‌ڵام ئیراده‌ی
ئازاد به‌شێکه له گه‌وهه‌ری ونبووی ئه‌و. مرۆڤ
به‌پێچوانه‌ی یه‌زدان، ناچاره هه‌ڵبژێرێ و چونکه
ناچاره، که‌واته گرفتاری ململانێی نێوان پاڵنه‌ره
جه‌سته‌یی و ئه‌خلاقییه‌کان بووه.
به‌م شێوه‌یه، تیۆری و روانگه‌ی فکریی مۆنتسکیۆ
سه‌باره‌ت به مرۆڤ، جۆرێکه له مرۆڤناسی و کارکردێکی
بنه‌ڕه‌تیی له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه. له‌لای
مۆنتسکیۆ، هه‌وڵه ئه‌خلاقییه‌کانی مرۆڤ کلیلی په‌ڕجوو
(موعجیزه)ی ژیار.
مرۆڤ وه‌ک بوونێکی جه‌سته‌یی له به‌ندی یاسای
سروشتیدایه، به‌ڵام وه‌ک بوونێکی ئه‌خلاقی له‌به‌ندی
ئه‌ودا نییه و په‌یڕه‌وی له یاسا ده‌کات. به‌م
پێیه، ئه‌رکی یاساکان ئه‌وه‌یه به‌ره‌و رێگه‌ی راستی
به‌رن. مۆنتسکیۆ ده‌ڵێ: " گه‌وهه‌ری مرۆیی پێویسته
په‌روه‌رده بکرێت و رێکبخرێت. ئه‌م پێشنیاره له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که خووی مرۆیی نه کۆمه‌ڵایه‌تییه و نه
ناکۆمه‌ڵایه‌تی." ئه‌م بۆچوونه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه
که ئه‌و نه له‌به‌ندی تیۆرییه‌کانی هۆبز له‌مه‌ڕ
گه‌وهه‌ری مرۆڤدا بووه و نه گرفتاری تیۆرییه‌کانی
رۆسۆشه. مۆنتسکیۆ نه باوه‌ڕی به‌وه‌یه مرۆڤ گورگی
مرۆڤێکی تر بێت و نه باوه‌ڕی به مرۆڤی فریشتهئاساش
هه‌یه. به‌ڕای ئه‌و، مرۆڤ تاهه‌تا له باوه‌شی هه‌له
دژهۆنهکاندایه و پهلاپیتکهیهک ده‌توانێ به‌ملاو
ئه‌ولایدا به‌رێت. ئه‌و ده‌توانێ به‌ره‌و کلتوورێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی بچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری داشکان به‌ره‌و
ژیانی ئاژه‌ڵیش له‌ودا هه‌ر ماوه. مۆنتسکیۆ وه‌ک
بیرمه‌ندی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه
بیر ده‌کاته‌وه. به‌بۆچوونی ئه‌و بۆئه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری
راسته‌قینه‌ی مرۆڤمان بۆ ده‌رکه‌وێ، پێویسته تێبینیی
دۆخی به‌ر له پێکهاتن و ده‌سپێکی کۆمه‌ڵگه‌کان بکرێت.
مۆنتسکیۆ ده‌ڵێ مرۆڤ له دۆخی سروشتی‌دا، بوونه‌وه‌رێکی
به‌تاڵ له تایبه‌تمه‌ندی و فاکته‌ره ناسراوه
مرۆییه‌کان بووه، مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی هه‌سته‌وه‌ره،
به‌ڵام به‌تاڵ له تێگه‌یشتن. به‌هه‌رحاڵ تێگه‌یشتنی
مۆنتسکیۆ له دۆخی سروشتی، هیچ لێکچوونێکی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که هۆبز باسی ده‌کات، نییه.
مۆنتسکتۆ به‌پێچه‌وانه‌ی هۆبز،چه‌مکی دۆخی سروشتی له
به‌رانبه‌ر چه‌مکی
"دۆخی جه‌نگی" دانانێت. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر
مرۆڤه‌کان به‌ڕاستی ترسنۆک و گۆشه‌گیرن، که‌واته
به‌جێگه‌ی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ یه‌ک، ده‌بوو رێگه له
شه‌ڕی دژبه‌یه‌ک بگرن. چونکه مرۆڤ له دۆخی سروشتی‌دا،
ده‌رگیری به‌ربه‌ره‌کانێی مه‌رگ و ژیانه له‌گه‌ڵ
ره‌گه‌زه‌کانی سروشتدا و بیر له هێرش کردنه سه‌ر
که‌سانی تر ناکاته‌وه. که‌واته دۆخی جه‌نگی ناتوانێ
تایبه‌تمه‌ندی و فاکته‌ری دۆخێک بێت که مرۆڤه‌کان له
ده‌وری یه‌ک کۆده‌کاته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ل پێکهاتنی
کۆمه‌ڵگه، دۆخی جه‌نگی به‌دیدێت. دۆخی سروشتی،
به‌بۆچوونی مۆنتسکیۆ، دۆخێکی ته‌بایه. به‌ڵام
بارودۆخی سروشتیی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌که که به‌ناچار
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی راده‌کێشرێت. مۆنتسکیۆ و
هۆبز له‌م خاڵه‌دا هاوده‌نگن که ده‌وڵه‌ت، له‌ڕاستیدا
یه‌کانگیر بوونی ئیراده تایبه‌تییه‌کانی
ئه‌ندامه‌کانیه‌تی له ئیراده‌یه‌کی یه‌کانه‌دا.
به‌ڵام بۆچوونی مۆنتسکیۆ به‌و خه‌ستییه‌ی بۆچوونی هۆبز
نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له‌گه‌ڵ گۆڕانێکی تۆکمه و سروشتی مرۆڤی
ناکۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و مرۆڤی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گاته
ئه‌نجام.له‌م قۆناغه‌دا، بۆچوونی مۆنتسکیۆ له‌گه‌ڵ
تیۆرییه‌کانی رۆسۆ دژ به‌یه‌ک ده‌وه‌ستنه‌وه.
مۆنتسکیۆ ده‌ڵێ، کۆمه‌ڵایه‌تیبوونی مرۆڤ، ره‌مه‌کی
نییه، به‌ڵکوو به‌رهه‌می ژیانی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه که
ده‌توانێت هۆگرییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ره‌و خۆی
راکێشێت. به‌بۆچوونی منتسکیۆ، له ره‌گ و کاکڵی گشت
ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، ئیراده‌ی تاکگه‌لێکی
ته‌با شاراوه‌یه که گازیان ده‌کات به‌ره‌و
کۆبوونه‌وه له‌ده‌وری یه‌ک. ئه‌م خاڵه، مۆنتسکیۆ
ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌نجامگیرییه‌کی پراکتیکی و ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به‌بێ حکوومه‌ت مانه‌وه‌ی
به‌رده‌وام نابێت. له‌به‌رچی؟ چونکه حکوومه‌ت هه‌ڵگری
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1.
بانگه‌وازێکه بۆ ئاوێته‌یی و یه‌کپارچه‌یی
کۆمه‌ڵایه‌تی.
2.
کۆمه‌ڵێک هۆگرایه‌تی له‌خۆده‌گرێت که کۆتایی به
ناته‌بایی کۆمه‌ڵایه‌تی دێنێت.
به‌مشێوه‌یه، راستیی گرینگ لای مۆنتسکیۆ ئه‌وه
نییه که کێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و که‌ڵكی
لێوه‌رده‌گرێ، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه که چۆن که‌ڵک له
ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گیرێت. به‌گوته‌یه‌کی تر،
لای مۆنتسکیۆ یاسا و یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌کان، زۆر له
رۆح و ره‌گه‌زه‌که‌یان که‌م بایه‌خترن. له‌م رووه‌وه
رۆحی یاساکان هه‌موو شتێکه. ئامانجی مۆتسکیۆ له
کتێبی رۆحی یاساکاندا دیاریکردنی هه‌ندێک ره‌گه‌زه‌که
بتوانرێت به‌پێی ئه‌وان سه‌باره‌ت به یاسا مرۆییه‌کان
یان یاسا ئه‌رێنییه‌کان دادوه‌ری بکرێت. به‌م پێیه
ئه‌و له یاسا و ته‌وه‌ره یاساییه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه و
له توێژینه‌وه‌کانی خۆی ده‌گاته ئه‌و تیۆرییه که
هه‌ر حکوومه‌تێکی راست و دروست ده‌بێ له چوارچێوه‌ی
سنووره یاساییه‌کاندا بێت چونکه به‌بێ یاسا، به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک ئازادی بوونی نابێت. له زه‌ینییه‌تی
مۆدێرندا، وشه‌ی یاسا دوو واتا هه‌ڵده‌گرێت:
1.
یاسا، به‌رنامه‌یه‌که که له‌لایه‌ن به‌رپرس یان
حاکمییهتێکهوه ده‌رده‌کرێت بۆ دیاریکردنی ئه‌وه‌ی
چی ده‌بێ بکرێ و چی نابێ بکرێت.
2.
ده‌توانرێ وه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی هۆکارێتیی نێوان هۆکار
و بهرهۆکار، سه‌یری یاسا بکڕێت.
سه‌رناوی کتێبه‌که‌ی مۆنتسکیۆ، خۆی نیشانده‌ری
مه‌به‌ستی کارکردن به یاساکان نییه به‌ڵکوو
به‌جێهێنانی رۆحی ئه‌و یاسایانه‌یه. مۆنتسکیۆ
ده‌یه‌وێ بڵێ "یاساکان کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندیی زه‌روورین
که ده‌کرێ له زاتی شته‌کانه‌وه ههڵبهێنجرێن." بۆ
ئه‌وه‌ی بزانین تێگه‌یشتنی مۆنتسکیۆ له رۆحی یاساکان
چییه، پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بزانین:
1.
مۆنتسکیۆ به‌ر له هه‌مووشت له‌و باوه‌ڕه‌دایه که
جیهانی ئافرێنراوی یه‌زدان، یاسامه‌نده، که‌واته
یاسا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر زه‌ویدا حاکمه.
2.
مۆنتسکیۆ و هۆبز و لۆک، هه‌رسێکیان هاوده‌نگن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی به‌گشتی یاسا هه‌مان ئاوه‌زی مرۆڤه‌کانه و
یاسای هه‌ر گه‌لێک خاڵه تایبه‌تییه کرده‌کییه‌کانی
ئاوه‌زی مرۆڤه له‌و گه‌لانه‌دا.
3.
هه‌رکات مۆنتسکیۆ باس له په‌یوه‌ندییه
زه‌روورییه‌کان ده‌کات، مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیی نێوان
ئه‌و ره‌گه‌زه جیهانییانه‌ی گه‌وهه‌ری مرۆییه که
ئاوه‌ز پێیان گه‌یشتووه و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌شه
تایبه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسییه‌یه که له‌وێدا
ئاوه‌ز ده‌بێ به‌شێوه‌ی یاسا سوودی لێوه‌ربگیرێت و
ئه‌مه رۆحی یاساکانه.
به‌م شێوه‌یه، به‌ڕای مۆنتسکیۆ، گرینگ‌ترین شت له
که‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی‌دا، چییه‌تی و پڕه‌نسیپه‌کانی
حکوومه‌ته. به‌بۆچوونی ئه‌و، چییه‌تیی کۆمه‌ڵگه له
چییه‌تی و پڕه‌نسیپه‌کانی حاکمییه‌ته‌وه وه‌رده‌گیرێت
نه‌ک به‌پێچه‌وانه. به‌م پێیه هه‌ر حکوومه‌تێک
کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر یاسادانان. مۆنتسکیۆ
هه‌وڵده‌دات هزری جه‌بریی کوێرانه ره‌تبکاته‌وه و
بنچینه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ره‌هاگه‌رایی خاپوور بکات. وا
ده‌رده‌که‌وێ که گه‌ڵاڵه‌ی گشتیی کتێبی رۆحی یاساکانی
مۆنتسکیۆ سێ به‌شی سه‌ره‌کیی له‌خۆده‌گرێت:
1.
له به‌ندی یه‌که‌م تا سێزده‌هه‌م، کاری له‌سه‌ر
په‌ره‌پێدانی تیۆریی به‌ناوبانگی حکوومه‌ته
سێیانهکان کردووه. له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵدراوه بیچمه
جۆراوجۆر و جیاوازه‌کانی حکوومه‌ت بکه‌وێته به‌ر
لێکۆڵینه‌وه.
2.
به‌نده‌کانی
چوارده‌یه‌م تا هه‌ژده‌یه‌م، له‌سه‌ر هۆکاره
جه‌سته‌ییه‌کان دوواوه که په‌یوه‌ندیی به کاریگه‌ری
ئاو و خاک له‌سه‌ر سروشت و دامه‌زراوه
مرۆییه‌کانه‌وه هه‌یه.
3.
له‌به‌ندی بیسته‌م تا کتێبی بیست و شه‌شه‌م، مۆنتسکیۆ
کاری له‌سه‌ر کاریگه‌ریی هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،
وه‌ک بازرگانی، پاره، مه‌زهه‌ب و دانیشتوان له‌سه‌ر
سروشته مرۆییه‌کان و یاساکان، کردووه.
زێده له‌سه‌ر خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه:
1.
دوایین به‌ندی کتێبه‌که، ته‌رخانکراوه بۆ باس و
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مه‌شروعییه‌تی(حکوومه‌ت).
2.
به‌ندی بیست و نۆیهمتایبهته به‌م ته‌وه‌ره که،
"یاساکان چلۆن داده‌ڕێژرێن؟"
3.
به‌ندی نۆزده‌یه‌م، له رۆحی گشتیی نه‌ته‌وه و
ئه‌خلاق و نه‌ریته‌کانی ده‌دوێت.
4.
به‌ندی پازده‌هه‌م، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاسای
بنه‌ڕه‌تیی ئینگلستان و ته‌وه‌ری جودایی و سه‌ربه‌ستیی
هێزه‌کان. ئه‌م به‌نده به‌هۆی سه‌ردانی مۆنتسکیۆ بۆ
ئینگلستان له چاو به‌نده‌کانی پێشوو باشتر نووسراوه.
چونکه به‌نده‌کانی دووهه‌م تا هه‌شته‌م ، ته‌وه‌ری
رۆحی یاساکانه له کاری مۆنتسکیۆدا، گرینگییه‌کی
زیاتری هه‌یه به‌لامانه‌وه. له‌م کتێبانه‌دا ئه‌و سێ
جۆر حکوومه‌ت لێکده‌داته‌وه و له هه‌مانکاتدا،
چونکه به‌ر له سه‌فه‌ره‌که‌ی مۆنتسکیۆ بۆ ئینگلستان
نووسراون و له‌وه سه‌رده‌مه‌دا له‌ژێر کاریگه‌ریی
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌ره‌ستوودا بوو، به‌گشتی له
هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌م به‌ندانه‌دا، ئاماژه‌یه‌کی
ژێرپێشتی یان راڤه‌یه‌ک له سیاسه‌تی ئه‌ره‌ستوو
هێنراوه‌ته‌وه. میتۆدی مۆنتسکیۆ له‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دا
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه:
1.
ئه‌و پێناسه‌یه‌کی روون له حکوومه‌ته‌کان ده‌دات
به‌ده‌سته‌وه.
2.
پاشان له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی چییه‌تی و پڕه‌نسیپه‌کانی
هه‌رکام له حکوومه‌ته‌کان ده‌دوێت.
3.
سه‌ره‌نجام له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی دواتر له
دوورکه‌وتنه‌وه له پڕه‌نسیپه‌کانی حکوومه‌ته‌وه
سه‌رهه‌لده‌دات، ده‌دوێت.
لێره‌دا مۆنتسکیۆ هه‌روه‌ک ئه‌ره‌ستوو،
دابه‌شکارییه‌کی سێیانه ئه‌نجامده‌دات. به‌ڵام
به‌جێگه‌ی دیموکراسی(حکوومه‌تی زۆرینه)،
ئه‌ریستۆکراسی (حکوومه‌تی که‌مینه) و پاشایه‌تی
(حکوومه‌تی یه‌ک که‌س) ئه‌و دابه‌شکارییه‌کی
تری بریتی له کۆماری و پاشایه‌تی و ئیستبدادی
پێشنیار ده‌کات. هه‌رکام له‌م بیچمانه له‌ڕێگه‌ی دوو
تیۆرییه‌وه پێناسه ده‌کرێن که مۆنتسکیۆ پێشتر به
چییه‌تی و پڕه‌نسیپه‌کانی حکوومه‌ت ناویان ده‌بات.
پڕه‌نسیپه‌کانی حکوومه‌ت، هه‌ستێکه که خه‌ڵک له‌گه‌ڵ
جۆری حکوومه‌ت، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی هاوئاهه‌نگ
له‌گه‌ڵیدا، نزیک ده‌کاته‌وه. به‌م پێێه هه‌رکام له
مۆدێله‌کانی حکوومه‌ت به‌هۆی کۆمه‌ڵێک هه‌سته‌وه
ده‌ناسرێنه‌وه که به‌بێ ئه‌و ئه‌گه‌ری مانه‌وه و
به‌رده‌وامبوونی نابێت. سێ جۆر هه‌ستی بنچینه‌یی
هه‌یه:
1.
کۆماری، ده‌سته‌به‌ری شکۆمه‌ندییه.
2.
پاشایه‌تی، ده‌سته‌به‌ری شانازییه.
3.
ئیستبداد، ئاوێته‌ی ترسه و به‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
شکۆمه‌ندیی کۆماری، جیاوکێکی ئاکاری نییه، به‌ڵکوو
جیاوکێکی سیاسییه. رێزگرتن له یاسا و ده‌روه‌ستیی
تاک، ئاسووده‌یی هه‌موانی پێوه‌یه. شانازی حه‌زه،
حه‌زێکی که‌سانه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات و شێوازی
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات. به‌م پێیه ئه‌گه‌رچی
پاشایه‌تی به‌ستێنی شکۆمهندییهکانه به‌ڵام
شکۆمه‌ندی بۆ یه‌ک که‌س، نه‌ک بۆ دیترانیش. ترس
پێویستییه‌کی به پێناسه نییه، هه‌ستێکی دووهه‌مینی
سیاسییه که هۆبز گوته‌نی بنه‌مای ده‌وڵه‌ته.
مۆنتسکیۆ هێنده‌ی هۆبز ره‌شبین نییه، به‌ڵام باوه‌ڕی
وایه حکوومه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ترس له بناغه‌وه
گه‌نده‌ڵه و هه‌ڕه‌شه‌ی تێکشکانی له‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌ی چییه‌تیی حکوومه‌ت چییه؟ کۆماری، مۆدێلێکی
حکوومه‌ته که له‌وێدا خه‌ڵک وه‌ک په‌یکه‌ره‌یه‌کی
یه‌کانه و یان به‌شێک له خه‌ڵک، ده‌سه‌ڵاتی
حاکمییه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. به‌م پێیه، کۆماری
ده‌توانێ دیموکراتیک یان ئه‌ریستۆکراتی بێت. مه‌به‌ستی
مۆنتسکیۆ له دیموکراسی ده‌وڵه‌تێکه که
حاکمییه‌ته‌که‌ی راسته‌وخۆ له‌ده‌ستی شارۆمه‌نده‌کان
–وه‌ک په‌یکه‌رێکی یه‌کانه-دایه، نه‌ک لێژنه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی (وه‌ک حکوومه‌تی ئاتینی). مۆنتسکیۆ
له‌مه‌ڕ حکوومه‌تی ئه‌ریستۆکراتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه
ته‌نیا به‌شێک له په‌یکه‌ره‌ی گشتیی شارۆمه‌ندان بۆ
به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات دانیان پێدا ده‌نرێت
(وه‌ک کۆماریی ڤێنیز). پاشایه‌تی، مۆدێلێکی حکوومه‌ته
که له‌وێدا یه‌ک که‌س له‌سه‌ر بنه‌مای یاساگه‌لی
کۆنکرێتی و پێشتر دیاریکراو (وه‌ک فه‌ڕه‌نسای سه‌ده‌ی
هه‌ژده‌هه‌م) حکوومه‌ت ده‌کات. مۆنتسکیۆ له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاشایه‌تیدا، هیواخوازه
هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت له نێوان پاشا و
لێژنه‌کان و دامه‌زراوه ناوبژیوانه‌کانی وه‌ک کڵێسا و
خانه‌دانه‌کان. به‌لام به‌ڕای ئه‌و پاشایه‌تیی
فه‌ڕه‌نسا لایه‌کی ئه‌م سێکوچکه‌یه‌ی نییه و
ئینگلستانیش خاوه‌نی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی لێکدراوه.
پێشتر باسمان کرد که مۆنتسکیۆ به رێزه‌وه باسی
دامه‌زراوه سیاسییه‌کانی ئینگلستان ده‌کات. به‌ر
له‌و، ڤۆڵتێریش بۆچوونێکی له‌م شێوه‌یه‌ی هه‌بوو. ئه‌و
راستییه‌ی که ئینگلستان ئازادیی جێگیر کردووه،
کاریگه‌ریی قورسی خستبووه سه‌ر مۆنتسکیۆ. به‌بۆچوونی
ئه‌و، ئازادیی ئینگلیزی له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی
وه‌ستاوه:
1.
جودایی و سه‌ربه‌ستیی بنه‌ڕه‌تیی هێزه‌کان
(جێبه‌جێکردن)، (یاسادانان) و (دادوه‌ری).
2.
ئاوێته‌کردنی پاشایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ریستۆکراسی و
دیموکراسی له‌شێوه‌ی پاشا و لۆڕدهکان و جه‌ماوه‌ردا.
له‌به‌رچی مۆنتسکیۆ ستایشی جودایی و سه‌ربه‌ستیی
هێزه‌کان ده‌کات؟ چونکه
ده‌وری
چاودێری ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت ده‌بینن. به‌ڕای ئه‌و
ئینگلستان ئازاده چونکه جه‌ماوه‌ر و لۆڕدهکان وه‌ک
دوو هاوکار له پارلمان‌دا به‌شێوه‌ی دوولایه‌نه،
لایه‌نی یه‌کتر ده‌گرن. ئه‌م دوو هێزه یاسادانه‌ره
به نۆبه‌ی خۆیان چاودێریی مافی ڤیتۆی پاشا ده‌که‌ن.
پاشاش خۆی به‌هۆی مافی یاسادانه‌ران بۆ لێپرسینه‌وه‌ی
وه‌زیران و مافی پێداچوونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و
تاقیکردنه‌وه له چۆنیه‌تیی جێبه‌جێکردنی یاساکاندا،
ده‌که‌وێته ژێر چاودێرییه‌وه.
ئێستاش بزانین مۆنتسکیۆ سه‌باره‌ت به سێهه‌مین جۆری
حکوومه‌ت، واته ئیستبدادی، چی ده‌ڵێ؟ ئه‌و ئیستبداد
به راستییه‌کی قێزه‌ون ده‌زانێت و وه‌ک حکوومه‌تی
یه‌ک که‌س و به‌بێ هیچ چاودێرییه‌کی دیترانی ده‌زانێت.
جیاوازیی نێوان ئیستبداد و دوو جۆره‌که‌ی تری حکوومه‌ت
ئه‌وه‌یه ئیستبداد ناتوانێ حکوومه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تی
بێت. چونکه ئه‌گه‌ر پاشا بیه‌وێت بۆ چرکه‌یه‌ک
هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسووده بدات، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
ده‌دۆڕێنێت. به‌م پێیه، له حکوومه‌تێکی ئیستبدادیدا
ده‌که‌وینه دۆخی ململانێی هه‌میشه‌ییه‌وه، چونکه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شهڕوشۆڕێکیش له ئارادا نه‌بێ
دیسانه‌وه ئاشتییه‌ک له ئارادا نابێت. هه‌روه‌ها له
حکوومه‌تی ئیستبدادیدا، هه‌موو تاکه‌کان له دۆخێکی
پڕئازاردا له‌گه‌ڵ یه‌کتری یه‌کسانن، چونکه هه‌موا
له قووڵایی هه‌ره‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیدان. هیچ
به‌خته‌وه‌ری و شانازییه‌ک نابه‌خشرێته که‌س و هه‌موو
که‌سانی شیاو خانه‌نشین ده‌کرێن. مۆنتسکیۆ ئاماژه‌ی
به هه‌ندێ نموونه له رووسیا، تورکیا و وڵاته
خۆراواییه‌کان ده‌کات، به‌ڵام به‌رده‌وام چاو له
فه‌ڕه‌نسا ده‌بڕێت.
ئه‌وه‌ی شایانی سه‌رنجه، مۆنتسکیۆ ده‌سه‌ڵاتی
ئیستبدادی مه‌حکووم ده‌کات، به‌ڵام نه‌ک به
ده‌سته‌واژه‌گه‌لی شۆڕشگێڕانه، چونکه ئه‌و نه
شؤڕشوانه و نه دیموکرات. ئه‌و دان به حکوومه‌تێکدا
نانێت که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له کۆده‌نگی خه‌ڵکه‌وه
وه‌رنه‌گیرابێت و بیانووشی بۆ ئه‌م روانگه‌یه‌ی خۆی
هه‌یه. ئه‌و حه‌ز به یه‌کپارچه‌یی و پێکبه‌سته‌یی
ناکات و رێز بۆ جیاوازییه ناوچه‌ییه‌کان داده‌نێت.
ئه‌و نکۆڵی له زه‌رووره‌تی جیاوکهکان ناکات،
ئه‌گه‌رچی دواتر جیاوکهکان سڕانه‌وه. پێناچێت دانی
به جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤدا نابێت به‌ڵام به ته‌واوی
دانی به پڕه‌نسیپی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کاندا نا
که شۆڕشوانانی فه‌ڕه‌نسا له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و
وڵاته‌دا گونجاندیان.
مۆتنسکیۆ گومانێکی زۆری سه‌باره‌ت به گونجانی
کۆماریخوازی له سه‌رده‌می مۆدێرندا هه‌یه، چونکه
ئه‌و گومانی له مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که پشت
به هۆگرایه‌تیی شارۆمه‌ندان بۆ واز هێنان له
ده‌سه‌ڵات و گوازتنه‌وه‌ی بۆ حکوومه‌ته‌کان
ده‌به‌ستێت. به‌م پێیه ئه‌و (کۆماری) ته‌نیا به
شتێکی ئاڕمانی ده‌زانێت. به‌ڕای مۆنتسکیۆ پاشایه‌تی
له فه‌ڕه‌نسا بیره‌وه‌رییه‌کی مێژوویی هه‌یه و له
ئینگلستان راستییه‌کی سیاسی. نابێ ئه‌وه له‌بیر بکرێت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌گه‌لی
یه‌کسانیخوازانه نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
تیۆریسییه‌نی حاکمییه‌تی جه‌ماوه‌ریش نییه، چونکه
ئه‌و نایه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌رهاویشته‌ی کاکڵ
و گه‌وهه‌ری نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێت. به‌م پێیه
به ئاسانی نایه‌کسانی به سروشتی ده‌زانێت و دانی
پێدا ده‌نێت، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ریفۆرم و
باشترکردنی دۆخهکاندایه. له‌م رووه‌وه‌یه که
گه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی مۆنتسکیۆ لیبرالییه،
چونکه قازانجی نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌دایه که
له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌نگی و باڵانسی هێزه‌کانه‌وه،
ده‌سه‌ڵاتێکی ریفۆرمخواز بێته ئاراوه.
مۆنتسکیۆ گرینگییه‌کی تایبه‌ت ده‌دات به کارکرده
فره‌چه‌شنه‌کانی ره‌گه‌زگه‌لی بنچینه‌یی ماف له
پێکهێنانی گۆڕانه زه‌روورییه‌کان له دۆخه
مرۆییه‌کاندا. به‌بۆچوونی ئه‌و هه‌ندێ ره‌گه‌زی
ئاوه‌زیی ئه‌خلاقی هه‌ن که پێودانگی سه‌رکه‌وتنه‌کانی
حکوومه‌تێکن. مێژوو، لهڕاستیدادهرکهوتێکه له
توانست و زاڵێتیی ئه‌م چه‌شنه ره‌گه‌زانه. مۆنتسکیۆ
هه‌روه‌ک ئه‌ره‌ستوو له‌و باوه‌ڕه‌دایه ده‌وڵه‌ت
ده‌بێ له روانگه غایهتناسانهوه و وه‌ک ئامانجێک
له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ریی کۆمه‌ڵگه
پێناسه بکرێت. ئه‌ویش په‌یڕه‌وی له نه‌ریتی
فه‌یله‌سووفانی مافی سروشتی ده‌کات، به‌ڵام
بۆچوونه‌کانی (گرۆسیۆس) سه‌باره‌ت به مافی سروشتی،
به‌لایه‌وه په‌سندتره له بۆچوونه باوه‌کانی
سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م و هه‌ژده‌هه‌م. مۆنتسکیۆ ده‌ڵێ: "
حکوومه‌ت شوێنی نزیکبوونه‌وه و سازگاریی ره‌گه‌زه
گشتییه‌کانی مافی سروشتی و دۆخه تایبه‌ته‌کانه".
به‌بۆچوونی ئه‌و هه‌ندێ ره‌گه‌زی مافه‌کیی گشتی هه‌ن،
به‌ڵام ئێمه لێیان بێئاگاین چونکه بوونه‌وه‌رێکی
کامڵ نین و له هه‌لومه‌رجی خوازراودا ژیان ناکه‌ین.
دوو هۆکار هه‌یه بۆ ناڕه‌سایی:
1.
به‌رته‌سک بوونی زه‌ینی مرۆڤ.
2.
ئه‌و سنوورانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌ورووبه‌ری تایبه‌ته‌وه
داسه‌پاون. (تیۆریی کاریگه‌رییه ههرێمهکییهکانی
مۆنتسکیۆ)
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی سه‌ره‌وه، ره‌گه‌زه
گشتییه‌کان له‌هه‌موو شوێنێک هه‌ن. مۆنتسکیۆ ئه‌م
ره‌گه‌زانه به یاسا ناودێر ده‌کات. یاسا بریتییه
له په‌یوه‌ندیگه‌لێکی زه‌رووری که له گه‌وهه‌ری
شته‌کانه‌وه ده‌رده‌چن و حاڵه‌تێکی گشتییان هه‌یه.
مۆنتسکیۆ زات و گه‌وهه‌ری شته‌کان به ئاخێزگه‌ی یاسا
و ده‌روه‌ستیی سیاسی ده‌زانێت. به‌ڵام یاساکانی مرۆڤ
به سێ جۆر ده‌زانێت:
1.
یاسای گه‌لان، که یاسایه‌کی هاوبه‌شه بۆ گشت
کۆمه‌ڵگه‌کان.
2.
یاسای سیاسی، یاسایه‌که که دیاریکه‌ری په‌یوه‌ندیی
نێوان حاکمییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتێکه. ئه‌م
یاسایه به که‌م و زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی ئێمه
ئه‌مڕۆکه پێی ده‌ڵێین یاسای بنه‌ڕه‌تی یه‌ک
ده‌گرێته‌وه.
3.
یاسای شارستانی، یاسایه‌که که رێکخه‌ری په‌یوه‌ندیی
نێوان شارۆمه‌ندانه له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا.
که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێکخستن و
جێبه‌جێکردنی یاسا شارستانی و سیاسییه‌کان،
واته یاسایه‌که په‌یوه‌ندیی به کات و شوێنی
تایبه‌ته‌وه هه‌یه. مۆنتسکیۆ، یاسای رۆم که جه‌خت
له‌سه‌ر یاسامه‌ندی ده‌کات و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای
فه‌ڕه‌نسا و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌ڕۆیانه و
بێبهرنامهییهکهی ده‌داته به‌ر توێژینه‌وه،
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پێشنیاری رێکخستنی رێسهیهک
یاسای رێکوپێک و پێکبه‌سته پێشکه‌ش ده‌کات که
بتوانێت پێویستییه نه‌ریتی و هه‌روه‌ها نوێیه‌کانیش
ده‌سته‌به‌ر بکات.
مۆنتسکیۆ به سه‌رنجدان به یاسای سروشتی، کار له‌سه‌ر
زاتی خودی ده‌وڵه‌ت ده‌کات. به‌ڕای ئه‌و، هیچ مۆدێلێکی
باشی ده‌وڵه‌ت له‌ئارادا نییه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه
سه‌رێتیی مۆدێلی کۆماری به‌سه‌ر مۆدێلی پاشایه‌تیدا،
بڕوایه‌کی بێبنه‌مایه. ده‌بێ هه‌میشه ئه‌و پرسیاره
بکرێت: "چ کات، له‌کوێ و بۆکێ؟" به‌م پێیه، سه‌ره‌ڕای
دژوازییه‌ک که مۆنتسکیۆ له‌گه‌ڵ ئیستبداددا هه‌یه‌تی،
به‌ڵام هیچ رێگه‌چاره‌یه‌کی روون ناخاته به‌رده‌ست.
دوودڵه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کۆماری هه‌ڵبژێرێت، ده‌بێ
چاوپۆشی له به‌هاکانی پاشایه‌تی بکات. به‌م پێیه،
گه‌رچی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی مۆدێلێکی باش بۆ ده‌وڵه‌ت
به ته‌واوی ره‌تده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی
بتوانرێ حکوومه‌ته‌کان جیابکرێنه‌وه و پۆلێنبه‌ندی
بکرێنه‌وه ره‌ت ناکاته‌وه و هه‌روه‌ک ده‌زانین،
مۆنتسکیۆ به‌هۆی میتۆدی توێژینه‌وه پڕاکتیکییه‌کانی
ناوزه‌د و به‌ناوبانگه. به‌بۆچوونی ئه‌و میتۆدی
پۆلێنکاری هه‌ولێکی به‌نرخه بۆ واتاسازی له گوته‌زا
بنچینه‌ییه‌کانی تیۆریی سیاسی‌دا، به‌ڵام
پۆلێنکارییهکهی مۆنتسکیۆ به‌ته‌واوی په‌یڕه‌وه‌ی
پۆلێنپهندییه نه‌ریتییه‌که‌ی پاشایه‌تی و
ئه‌ریستۆکراسی و دیموکراسی نییه.
مۆنتسکیۆ حکوومه‌ته‌کان به سێ مۆدێلی کۆماری،
پاشایه‌تی و ئیستبدادی پۆلێن ده‌کات، به واتایه‌کی
تر، حکوومه‌ته‌کان به سێ شێوه‌ی کۆماری و
پاشایه‌تی(قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشاکان)
و ئیمپڕاتۆرین. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌ودا هۆی ئه‌م
چه‌شنه پۆلێنبهدییه ئه‌وه‌یه حکوومه‌ته‌کان نه‌ک
ته‌نیا به‌هۆی رووکاری ده‌ره‌کیی خۆیانه‌وه، به‌ڵکوو
ده‌بێ به‌پێی ئه‌و پڕه‌نسیپه زاڵ و سه‌ره‌کییانه‌ی
باسیان ده‌که‌ن پۆلێن بکرێن و هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه
کرا، بۆوێنه له کۆماریدا سێ پڕه‌نسیپی زاڵی:
شکۆمه‌ندی، خۆشه‌ویستی بۆ وڵات و یه‌کسانی له‌ئارادا
هه‌یه، به‌م پێیه کۆمارییه‌کان دابهشدهکرێنه سه‌ر
سێ جۆری: 1) دیموکراتیک، 2) ئه‌ریستۆکراتیک و 3)
میانه‌ڕه‌و.
له‌لای مۆنتسکیۆ، مۆدێلی کۆماریی میانه‌ڕه‌و روونترین
ئامانجی ژیانی سیاسییه و سه‌رله‌به‌ری کتێبه‌که‌ی
پڕاوپڕه له ئاماژه به‌و مۆدێکه. میانه‌ڕه‌وی
له‌ڕاستیدا هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی سنووربه‌ندی و
چاودێریکردنی ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئه‌ریستۆکراسییه.
ره‌گه‌زی ئاشکرا و جیاوهکهری پاشایه‌تی، شانازییه.
شانازی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که شان و
پێگه‌ی که‌سێک سه‌روه‌ره به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا. خه‌ڵک
هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن به کاره‌کانیان بسه‌لمێنن که
په‌یوه‌ستن به پێگه و شوێنی خۆیانه‌وه.
له حکوومه‌تی چه‌شنی پاشایه‌تیدا، گه‌له جیاجیاکان
خاوه‌نی ماف و جیاوکی تایبه‌تین و ئه‌مه‌ش له‌قازانجی
به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی پاشایه‌تیدایه. ئێستا بۆ
ئه‌وه‌ی نایه‌کسانی له چه‌شنی پاشایه‌تیدا پارێزراو
بێت، هه‌ندێک بۆنه و ئاهه‌نگ پێویستن که له‌واندا
ده‌وڵه‌مه‌ندان به خه‌رجکردن و گه‌یاندنی به
دهستبهتاڵان، هانیان بده‌ن بۆ کارکردن و به
کاره‌که‌یان مانه‌وه‌ی که‌یف و خۆشیی ده‌وڵه‌مه‌ندان
مسۆگه‌ر بکه‌ن. له‌م رێگه‌یه‌وه مۆنتسکیۆ ده‌گاته
ئه‌و ئه‌نجامه که: خێزانه‌کان و چالاکییه
ئابوورییه‌کان له باسکه‌ی جه‌ماوه‌ردان، هه‌ر له‌م
رووه‌وه‌یه پاشایه‌تییه‌کان به‌قورسی پشتیان به
جیاوازیی نێوان خه‌ڵکی ره‌شۆکی و که‌سه تایبه‌ته‌کان
به‌ستووه. ئه‌م جیاکارییه له مۆدێلی کۆماریشدا هه‌ر
ده‌پارێزرێت.
هه‌روه‌ک گوترا، مۆدێلی سێهه‌می حکوومه‌ت له‌روانگه‌ی
مۆنتسکیۆدا، ئیستبدادییه. تایبه‌تمه‌ندیی تایبه‌تی
ئه‌م مۆدێله له‌گه‌ڵ مۆدێلی پاشایه‌تی له‌مه‌دایه
که حاکم خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه و له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و کۆنترۆڵ و سنووری
هێڵه ره‌سمی و ناڕهسمییانهیه که له
وڵاتانی تر هه‌ن. له مۆدێلی ئیستبدادیدا هه‌مووکه‌س
به ئاشکرایی گوێڕایه‌ڵی حاکمه و جیاوازییه‌کی
ره‌سمیی چینایه‌تی له ئارادا نییه. له‌خواروو ده‌ستی
حاکمه‌وه حه‌شاماتێک هه‌یه که به‌هۆی ترسه‌وه
فه‌رمانده‌ر یاخود فه‌رمانبه‌رن. به‌م پێیه
به‌بۆچوونی مۆنتسکیۆ ئیستبداد مۆدێلی گۆڕاوی پاشایه‌تی
نییه و پاشایه‌تی و ئیستبدادی له‌ڕووی فۆڕمه‌وه لێک
جیاوازن. جیاوازیی سه‌ره‌کییان له هه‌بوون یان
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوبژیواندایه. له‌هه‌ردووک
مۆدێلی پاشایه‌تی و ئیستبدادیدا، پاشا سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه، به‌ڵام له پاشایه‌تیدا
هه‌ندێک بازنه‌ی ناوبژیوان هه‌ن که ده‌سه‌ڵات
له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه کار ده‌کات. به‌ڵام هه‌بوونی
ده‌سه‌ڵاته ناوبژیوانه‌کان بۆ مۆدێلی پاشایه‌تی به‌س
نییه، به‌ڵکوو پێویسته شوێنگهیهکیش هه‌بێت بۆ
پاراستنی ئاسایش. ئه‌م شوێنگهیهش ته‌نیا ده‌کرێ
له‌ده‌ستی دادوه‌رانی دیوانی باڵای وڵات‌دا بێت بۆ
ئه‌وه‌ی یاسای نوێ په‌سند بکات
و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر یاسا کۆنه‌کاندا بکات،
به‌ڵام له مۆدێلی ئیستبدادیدا هیچ جێگه و شوێنێک بۆ
یاسا و هه‌روه‌ها هیچ بازنه‌یه‌کی ناوبژیوان و
وابه‌سته به ده‌سه‌ڵات له ئارادا نییه.
ئیمپڕاتۆری عوسمانی و پاشان رووسیا، دوو نموونه‌ی
به‌رجه‌سته له مۆدێلی ئیستبدادیی به‌ر سه‌رنجی
مۆنتسکیۆن. به‌بۆچوونی ئه‌و پرسیاری شیکارانه لێره‌دا
و له هه‌موو شوێنێک ئه‌مه‌یه که هاوسه‌نگی و باڵانس
و په‌یوه‌ندی رێژه‌یی نێوان پاشا و شوێنکه‌وته‌کانی،
واتا له‌نێوان ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته
شوێنکه‌وته ناوبژیوانه‌کان چۆنه؟ مۆنتسکیۆ له‌م
ئاراسته‌یه‌دا جیاوازییه‌ک له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ره‌ها
ئورووپییه‌کان و ئیمپڕاتۆرییهکاندا به‌دی ده‌کات.
زۆربه‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌کان سوود له ده‌سه‌ڵاتێکی
ئیستبدادی وه‌رده‌گرن (وه‌ک چین). مۆنتسکیۆ له
ئورووپا، ئینگلستان به نموونه دێنێته‌وه که
به‌بۆچوونی ئه‌و مۆدێلێکی حکوومه‌تیی نائاساییه،
بۆچی؟ چونکه ئینگلستان، ئیستبدادی نییه، به‌ڵام
ئینگلیزییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئازادیی خۆیاندا
هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناوبژیوانانه ده‌سڕنه‌وه
که پاشایه‌تی له تێکه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌وانه‌وه
پێکهاتووه. به‌م شێوه‌یه، ئینگلستان له ته‌وه‌ری
ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گاته چاره‌سه‌رێکی تاکانه، که
به‌پێچه‌وانه‌ی حاکمییه‌تی فیۆدالی، کۆمارییه.
ئینگلستان ده‌گاته ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به حکوومه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی
ناوه‌ندییه‌وه و هاوکات نائیستبدادیشه. به‌بۆچوونی
مۆنتسکیۆ، ئینگلستان به‌جۆرێک هه‌م پاشایه‌تییه و
هه‌م کۆماری و ئاسا بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی یاسایه‌که که
ئامانجه‌که‌ی، ئازادییه.
1. ده‌بێ ئه‌وه بگوترێ مۆنتسکیۆ به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی
گشتیی خۆی له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه که ئازادی بۆ هه‌موو
خه‌ڵک باش بێت، چونکه هه‌ندێکه‌س جیکڵدانی
ئازادبوونیان نییه.
2. له‌و رووه‌وه که مۆنتسکیۆ پێی وایه
ئازادی به‌شێوه‌ی یه‌کسان و یه‌کپارچه جێبه‌جێ
نابێت، له‌وه ناترسێ بڵێ: " ئازادی ده‌شێ له‌ڕێگه‌ی
داخوازیی مافهکییهوه به‌ده‌ست بهێنرێت."
بام پێیه، خاڵی گرینگ له‌ڕوانگه‌ی مۆنتسکیۆوه
به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسا نییه، به‌ڵکوو خاڵی گرینگ لای
مۆنتسکیۆ ئه‌و رۆحه‌یه که له یاسادا حه‌شاره.
ئه‌وه یاسای پراتیکییه که نرخی سیسته‌می مه‌شرووع و
یاسایی دیاریده‌کات نه‌ک یاسای سه‌ر کاغه‌ز. ئازادیی
سیاسی به‌و مانایه نییه که‌سێک به‌خواستی خۆی
کاربکات، به‌ڵکوو به‌مانای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کرده‌وه
بوونه به‌و چه‌شنه‌ی ده‌بێ ئیراده‌ی بکات، که‌واته
بابه‌تی حه‌یاتیی ئازادی کاتێ گه‌ڵاڵه ده‌بێت که
له‌نێوان بڕیاری ئه‌خلاقیی کاربه‌ده‌ست و فه‌رمانه
حکوومه‌تییه‌کاندا نه‌سازی و به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌بێت.
به‌ڕای مۆنتسکیۆ، ئازادی هه‌ستی دڵنیایی تاکه له‌کاتی
ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌دا که پێچه‌وانه‌ی یاسا نین
و له‌سزا حکوومه‌تییه‌کان پارێزراو بێت. ئاسایشی
پێویست، ته‌نیا کاتێک هه‌یه که حکوومه‌ت خۆی له‌سه‌ر
بنه‌مای یاسا پێکهاتبێت. که‌واته ئازادیی سیاسی
ته‌نیا کاتێک رووده‌دات که یاسا زاڵه، که‌واته ئه‌م
چه‌شنه ئازادییه پێبه‌خشراو و خوازراوه که
مرۆڤه‌کان له چزووی ده‌سه‌ڵاته نابه‌رپرسیارانه‌کانی
به‌رده‌ستی حاکمه‌کانی خۆیان ده‌پارێزێت، چلۆن
بهدهیدێت؟ به‌بۆچوونی مۆنتسکیۆ، جیاکردنه‌وه‌ی
هێزه‌کان میتۆدێکی بووژاندنه‌وه‌یه بۆ رێگه‌گرتن له
کهڵکاوهژۆکان له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵات له تاک یان له
گرووپێکدا چڕ بۆته‌وه. به‌پێی ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه،
مۆنتسکیۆ پێی وایه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک هه‌ڵگری سێ جۆر
ده‌سه‌ڵاته: ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێکردنی ئه‌و کارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به
مافه‌کانی گه‌له‌وه هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی
ئه‌و کارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافه
شارستانییه‌کانه‌وه هه‌یه. یه‌که‌میان ده‌سه‌ڵاتی
په‌سندکردنی یاساکانه، دووهه‌میان ده‌سه‌ڵاتی ئیداره
و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی سیاسیی ده‌ره‌کی و سێهه‌میان،
ده‌سه‌لاتی دادوه‌رییه.
جۆن لۆک، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ هێزه‌کانی یاسادانان،
جێبه‌جێکاری و فیدراتیڤ دابه‌شده‌کات.
دابه‌شکردنه‌که‌ی مۆنتسکیۆ بۆ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر
بنه‌مای جۆری جێبه‌جێکردنه، چونکه له‌ده‌لاقه‌ی
سزاوه سه‌یر ده‌کرێت نه‌ک له ده‌لاقه‌ی پێکهێنانی
نه‌زم و رێساکان. وته‌ی مۆنتسکیۆ ئه‌وه‌یه که
ئه‌گه‌ر سێ هێز له شوێنێکدا کۆببنه‌وه، ئیتر نه
ئازادییه‌ک له ئارادا ده‌بێت و نه چاکسازیش. کاتێ
ئه‌م دوو بابه‌ته بوونیان هه‌یه که هێزی دادوه‌ری
جودا بێت. هیچکه‌س نابێ دادوه‌ری سکاڵای خۆی بێت یان
جێبه‌جێکاری ئه‌و سزایه بێت که خۆی بڕیاری
له‌سه‌ردابێت. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به
حکوومه‌تیش راسته. یاساداڕێژ ده‌بێ یاسا دا‌نێت،
دادوه‌ران کاتێ ده‌بێ دادوه‌ری بکه‌ن که تاوانبار
له‌به‌رانبه‌ریاندا به‌رگریی له خۆی کردبێت. له
ده‌وڵه‌تێکی ئازاد‌دا، خه‌ڵک وه‌ک په‌یکه‌ره‌یه‌کی
تاکانه ده‌بێ خاوه‌نی هێزی یاسادانان بن، چونکه
هه‌موو تاکه‌کان خاوه‌نی رۆحێکی ئازادن که له
ئیختیاری خۆیاندایه. مۆنتسکیۆ به مه‌به‌ستی
گه‌ره‌نتیکردنی دادوه‌رییه‌کی دادگه‌رانه، ئاماژه
به‌وه ده‌کات که دادوه‌ران ده‌بێ له‌هه‌مان ئه‌و
شوێن و پێگه‌یه‌دا بن که تاوانباری تێدایه.
ئه‌نجومه‌ی بڕیاردان له‌نێو خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێردرێن و
خانه‌دانه‌کان ده‌بێ له‌لایه‌ن لقی خانه‌دانه
یاسادانهرهکانهوه دادوه‌رییان له‌سه‌ر بکرێت.
جێبه‌جێکار جودایه له یاسادانه‌ر، یاسادانه‌ر
له‌ڕێگه‌ی ماف و تواناییه‌کانی له چاودێریدا، جودایه
له جێبه‌جێکار و چاودێریی کاره‌کانی جێبه‌جێکار
ده‌کات. به‌م شێوه‌یه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد له‌و
تاکانه پێکدێت که له‌ده‌وری هێزه جیاجیا و
سه‌ربه‌خۆکانی حکوومه‌ت، گرووپێک پێکده‌هێنن یان
ریفۆرم و چاکسازییان تێدا ده‌که‌ن. ئه‌م پڕه‌نسیپه‌ی
جودایی گشت هێزه‌کان، هه‌ر ئه‌و شته‌یه که مۆنتسکیۆ
پێی وابوو له حکوومه‌تی ئینگلستانی سه‌رده‌می خۆیدا
دیتوویه‌تی. که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی مۆنتسکیۆ سه‌باره‌ت
به یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئینگلستان، وابه‌سته‌بوونی هێزی
دادوه‌رییه. مۆنتسکیۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایه
له‌فه‌ڕه‌نسا دادگاکان به‌گشتی ئامرازی ده‌ستی
پاشایه‌تین.
تیۆریی جودایی هێزه‌کان له‌لایه‌ن مۆنتسکیۆوه وه‌ک
میتۆدێک بۆ گه‌ره‌نتیی ئاسایشی شارۆمه‌ندان له
به‌رانبه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانه نابه‌جێ و خۆڕاییه‌کان
له ژیانی ئارامی ئه‌واندا پێشنیار ده‌کات. ئه‌م
تیۆرییه له‌کاتی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا کاریگه‌رییه‌کی
مه‌زنی هه‌بوو و (سی یێس
siy eyes
)
زیاترین ئیلهامه‌کانی خۆی هه‌ر له‌م زه‌مینه‌یه و له
کاریگه‌رییه‌کانی مۆنتسکیۆ وه‌رگرت. فه‌ڕه‌نسای
شۆڕشوان، له تیۆرییه‌کانی مۆنتسکیۆ به مه‌به‌ستی
سڕینه‌وه‌ی سزادانه سه‌ره‌ڕۆیانه‌کان ، په‌یڕه‌وی
کرد، به‌تایبه‌ت له‌پاش ئه‌وه‌ی شۆڕش له قۆناغه
توندوتیژییه‌کانی خۆی تێپه‌ڕبوو و ئه‌رکی چه‌سپاندن و
رێکخستنی یاساکان هاته پێشه‌وه. مۆنتسکیۆ، هه‌ر به‌م
شێوه‌یه کاری کرده سه‌ر ئه‌مریکاش. نه‌ک ته‌نیا
یاسای بنه‌ڕه‌تیی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵکوو زۆریه‌ک له یاسا
بنه‌ڕه‌تییه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ئه‌ندێشه‌ی جودایی
هێزه‌کانی مۆنتسکیۆ، پێکهاتن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
مۆنتسکیۆ، وه‌ک (بۆرک
burke)
نیشانه‌یه‌کی دیاری لایه‌نی لیبرالیزم-
کۆنسێرڤاتیزمه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بۆرک له
بازنه‌ی ترس له وێرانی و خاپووریدا که خۆی بووه هۆی
ئه‌وه‌ی کۆنسێرڤاته‌کان لۆمه‌ی لیبراڵه‌کان بکه‌ن،
نییه. مۆنتسکیۆ له‌ڕاستیدا ، میانه‌ڕه‌وێکی دژ به
نائاوهزمهندیی توندڕه‌وانه‌یه له حکوومه‌تدا.
به‌واتایه‌کی تر مۆنتسکیۆ هاوده‌نگی حکوومه‌تی
پاشایه‌تیی ئیستبدادی نییه، به‌ڵام ده‌خوازێ که
مرۆڤه‌کان له سته‌می دووهێنده‌ی پێشداوه‌ری و
ئیستبدادهکان رزگار بێت.
سه‌رچاوه:
http://bokan.de/laparakan/Syaset/ata%20jamali/Baron7.pdf
|