|
و:عه‌تا جه‌مالی
به‌شی 5-1
ئه‌ندێشه سیاسییه‌کانی رۆسۆ ئاویته‌یه‌کی نامۆیه له
حه‌سره‌تی ئازادییه‌کانی سه‌رده‌می ساکاری و قۆناغی
شوانکاره‌یی مرۆڤ و زێده‌ڕۆیی له به‌باش زانینی دۆخی
سیاسیی سه‌رده‌می ئیسپارته‌کان و سه‌رده‌مای سه‌ره‌تای
حکوومه‌تی رۆم و هه‌روه‌ها هۆشدارییه
پڕمه‌ترسییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ره‌شۆکییه‌کانی سه‌ده‌ی
بیسته‌مه. به‌گوته‌یه‌کی تر، رۆسۆ، مرۆڤێکی مۆدێرنه
به رۆحێکی که‌وناراوه. رۆسۆ، جودایه له روانگه‌ی
گشتی و باوی چاخی رۆشنگه‌ری، چونکه ئه‌و هزری
"پێشکه‌وتن"ی ره‌تده‌کرده‌وه. به‌بۆچوونی رۆسۆ،
ئاوه‌زباوه‌ڕی، کۆمه‌ڵێک پاشهاتی کاره‌ساتباری
لێکه‌وتۆته‌وه. به‌بۆچوونی ئه‌و، ئاوه‌ز له
ئاراسته‌ی سه‌رکوت و گۆڕینی بیچمی هه‌سته
سروشتییه‌کانی ئێمه‌دا، وه‌ک ها‌ودڵی و مێهره‌بانی،
که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه. که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی رۆسۆ،
پرسی ئازادییه و زیاترین ترسی ئه‌و له
وابه‌سته‌بوونه. رۆسۆ هه‌وڵده‌دا ئه‌وه ئاشکرا بکات
که ئازادی یه‌کێک له سامانه سه‌ره‌کییه‌کانی
مرۆڤه. به‌ڵام مۆدێله نوێیه‌کانی پرۆسه‌ی
به‌کۆمه‌ڵایه‌تیبوون، له ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی ئازادی
و کۆیلایه‌تیدا کارده‌که‌ن. یه‌که‌م رسته‌یه‌ک که له
به‌ندی یه‌که‌می په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا نووسراوه،
ئاوا ده‌ڵی: " مرۆڤ به ئازادی له‌دایک ده‌بێت به‌ڵام
له هه‌موو شوێنێک له‌به‌نددایه". به‌م پێیه، رۆسۆ
دوو پرسیاری سه‌ره‌کی گه‌ڵاڵه ده‌کات:
-
ئایا مرۆڤ ده‌توانێ سوودمه‌ند بێت به
مه‌ده‌نییه‌ت و ئازادی؟
-
بایه‌خی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیبوونی ئێمه له‌چیدایه ؟
رۆسۆ له‌کاتی یه‌که‌م نووسینه‌کانیه‌وه سه‌رنجی پرسی
ناسازگاریی نێوان کۆمه‌ڵگه و سروشت ده‌دات.
به‌بۆچوونی ئه‌و، سروشت به‌وجۆره‌ی که هه‌یه له
مرۆڤ ده‌ڕوانێ نه‌ک به‌و جۆره‌ی که ده‌بێ ببێ. رۆسۆ
ده‌ڵێ، سروشت هۆی به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختیی مرۆڤه،
له‌حاڵێکدا کۆمه‌ڵگه ده‌بێته هۆی بێنه‌وایی و
بێبه‌شیی ئه‌و. به‌ڕای ئه‌و، فه‌یله‌سووفه‌کان،
هه‌میشه له‌و هه‌ڵه‌یه‌دان که ده‌یانه‌وێ
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌ندێشانه‌وه له سروشت
تێبگه‌ن که له کۆمه‌ڵگه‌یان وه‌رگرتووه. به‌م
پێیه، ئه‌و روانگه‌ی هۆبز سه‌باره‌ت به دۆخی سروشتی
ره‌تده‌کاته‌وه. له‌به‌رچی؟ چونکه به‌بۆچوونی رۆسۆ،
هۆبز سه‌لیقه مه‌ده‌نییه‌کانی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ سروشت و هه‌روه‌ک ده‌زانین، لا‌ی هۆبز، هه‌ست به
شانازی‌کردن، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ناسازگارییه‌کانی ناو
دۆخی سروشتییه. به‌ڕای رۆسۆ، شانازی کردن، هیچ شه‌ڕێک
له سروشتدا هه‌ڵنایسێنێت. چونکه له سروشتدا،
ناسازگاری بوونی نییه و ناسازگاری تایبه‌ته به
کۆمه‌ڵگه. هه‌ر له‌م رووه‌وه‌یه که رۆسۆ له‌نێوان
دوو چه‌مکی خۆشه‌ویستی بۆ خود و خۆشه‌ویستیی
خۆپه‌رستانه‌دا جیاوازی داده‌نێت. چه‌مکی خۆشه‌ویستی
بۆ خود، ره‌مه‌کێکی سروشتییه و چاکه بۆ پاراستنی خود
و خود باوه‌ڕی و خۆویستییه‌کی سروشتییه، به‌ڵام
خۆشه‌ویستیی خۆپه‌رستانه، لایه‌نی سۆزدارانه‌ی
شانازییه. رۆسۆ، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی هۆبز
وابیرده‌کاته‌وه که مرۆڤه‌کان له‌دۆخی سروشتی‌دا
وابه‌سته‌ی یه‌کتری نین، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی پێویستیان
پێیه‌تی، له‌به‌رده‌ستیاندا هه‌یه و پێویستیان به‌وه
نییه که ملکه‌چی دیتران بن. به‌ڵام پێویستییه
رووله‌زیادبوونه مرۆییه‌کان، ئه‌وان له‌حاڵه‌تی
سه‌ربه‌ستیی سروشتییه‌وه ده‌خه‌نه دۆخی
وابه‌سته‌بووم به دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. به‌م
پێیه، ده‌سه‌ڵاتکردن له دۆخی سروشتی‌دا شتێکی
ئه‌سته‌مه چونکه گه‌وهه‌ری وجوودیی ئه‌و خه‌یاڵییه
و (ده‌رهاویشته‌ی سروشت نییه). به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی
سروشتی، دۆخێکی به‌خته‌وه‌رانه‌یه، ئه‌ی بۆچی
مرۆڤه‌کان له‌ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه
و کۆمه‌ڵگه پێکدێنن؟ به‌بۆچوونی رۆسۆ،
وڵامه‌که‌ی ئاسانه، چونکه مرۆڤه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌کان پێشه‌نگ و داهێنه‌رن و وا پیش دێ که
په‌ره‌سه‌ندنی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، گه‌شه‌ی
هۆشیاری خێراتر ده‌که‌ن و ئه‌و هۆشیارییه‌ش ده‌بێته
هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌خلاق. به‌و مانایه که ئێمه
ده‌کارین خۆمان له سۆنگه‌ی چاوی دیترانه‌وه سه‌یر
بکه‌ین. له‌لایه‌کی تره‌وه کشتوکاڵ ده‌بیته هۆی
خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیی زه‌وی و کاتێ خاوه‌ندارێتیی
تایبه‌تی ده‌رکه‌وت، نایه‌کسانییه سروشتییه‌کان تۆختر
ده‌بنه‌وه. له ئه‌نجامی نایه‌کسانییه‌کاندا،
ده‌سه‌ڵاتی گشت، به‌گشتی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
ده‌گاته ده‌ست تاکێکی تایبه‌ت. که‌واته چاره چییه؟
ئه‌گه‌ر ژیانی مه‌ده‌نی به‌ره‌و رۆچوون بڕوات و
پێشکه‌وتنیش ترێزهه‌ڵنه‌گر و ناوه‌گه‌ڕ بێت، ئه‌ی
چاره چییه؟ ئێمه ناتوانین وا نیشان بده‌ین که
گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی ده‌ست لێنه‌دراو و
پاکژ، که دۆڕاوین، گه‌ڕاوینه‌ته‌وه و ناتوانین
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی دارستان و وه‌ک ئاژه‌ڵ بژین.
که‌واته رێگه‌ی ده‌رچوون له گه‌نده‌ڵی و سته‌مکاری
چییه؟ رۆسۆ دوو وڵامی هه‌یه بۆ ئه‌م پرسیاره:
رۆسۆ وڵامی یه‌که‌می له کتێبی "ئیم‌یل"ی خۆیدا
ده‌داته‌وه و هه‌روه‌ک پێشتر گوترا، ئیم‌یل، چیرۆکی
هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی تاکێک به ئه‌خلاقێکی
سه‌ربه‌سته‌وه په‌روه‌رده بکریت. راهێنانی ئیم‌یل،
به مه‌به‌ستی لادانی ئه‌و له به‌ستێنی کۆمه‌ڵگایه.
رۆسۆ ئه‌وی له کۆمه‌ڵگه بردۆته ده‌ره‌وه و
دیوارێکی به‌ده‌وردا هه‌ڵده‌چنێ و ده‌یپارێزێ بۆ
ئه‌وه‌ی توانا و بڕستی پێویستی بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
به‌م پییه، رۆسۆ، نه مه‌به‌ستیه‌تی مرۆڤێکی سروشتی
له ئیم‌یل دروست بکات و نه ئه‌وه‌ی تاکێکی ته‌واو
یه‌کپارچه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی ئه‌و
په‌روه‌رده‌کردنی "ئیم‌یل" وه‌ک تاکێکی
سه‌ربه‌سته.
وڵامی دووهه‌می رۆسۆ له کتێبی "په‌یمانی
کۆمه‌ڵایه‌تی"دا هاتووه. ئه‌م وڵامه،
چاره‌سه‌رێکی به‌کۆمه‌ڵه بۆ کێشه‌که. هه‌روه‌ک
له‌ناوی کتێبه‌که‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، په‌یکه‌ره‌ی
باسه‌که‌ی رۆسۆ له په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
وه‌رگیراوه. جارێک سه‌رێتی ده‌دا به کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی، به‌ڵام له‌ولایه‌نه‌وه که بڕیاره‌کانی
ئه‌و زیاتر ده‌ستکردن و ده‌یه‌وێ کرۆکی تیۆریی
په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی، واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له
خه‌ڵکه‌وه بۆ حاکمییه‌ت ره‌ت بکاته‌وه، کتێبه‌که‌ی
به‌م رسته‌یه‌وه ده‌ستپیده‌کات: " مرۆڤ به ئازادی
له‌دایک ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌موو شوێنێک له
به‌نددایه." به‌م بۆچوونه، ئه‌و ده‌یه‌وێ
ناڕاسته‌وخۆ ره‌خنه له هه‌موو تیۆرییه سیاسییه‌کان
گرتبێت. ناڕه‌زایی رۆسۆ له‌و جۆره راڤانه له تیۆریی
په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه
به‌ڵگه‌نه‌ویستن، چونکه پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان
کردۆته بنه‌ما. هه‌روه‌ک ده‌زانین به‌بۆچوونی هۆبز،
کرداری به‌شداریکردنی گشتی یه‌کسانه له‌گه‌ڵ ملکه‌چی.
به‌ڵام به‌بۆچوونی رۆسۆ، کۆمه‌ڵگه و حاکمییه‌ت
هه‌ردووکیان یه‌ک شتن. به گوته‌یه‌کی تر،
مه‌شرووعییه‌ت، ته‌نیا به مه‌رجێک دێته بوون که
حاکمییه‌ت له‌خه‌ڵکه‌وه ده‌رچووبێت. به‌م پێیه،
حاکمییه‌ت ده‌بێ یه‌کسان و هاوشان بێت له‌گه‌ڵ
شارۆمه‌نداندا. ئه‌م بۆچوونه به‌و مانایه‌یه که
له‌لای رۆسۆ، کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی شتێکه زیاتر له
رێککه‌وتنێکی ساده و راسته‌وخۆ که که‌سایه‌تیی
شارۆمه‌ندان تووشی گۆڕان ده‌کات. له‌م مانایه‌دا،
هه‌نگاو نان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه، شتێک زیاتر له
په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تییه و جۆرێک به‌رزبوونه‌وه و
باڵاکردنی مرۆییه. به‌پێی بۆچوونی رۆسۆ، کاتێ
په‌یمانێک ده‌به‌ستین، هه‌م چییه‌تیی ئێمه ده‌گۆڕی و
هه‌م که‌سایه‌تیمان و کۆهۆکارێک له خودی سروشتی
ئێمه‌وه به‌رهه‌مدێت. رۆسۆ لێره‌دا له هه‌ستێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ و به‌ڵێنێک ده‌دوێ که خۆی به
"ئیراده‌ی گشتی" ناوی ده‌بات. به‌ڕای ئه‌و،
ئیراده‌ی گشتی بڕیارێکه که‌ده‌بێ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی
حاکمییه‌تی پێکهاتوو له هه‌موو شارۆمه‌نده‌کانه‌وه
ده‌ربکرێت. به‌م پێیه، ئیراده‌ی گشتی له ساده‌ترین
ئاستی خۆیدا شتێکه که یه‌کسانه له‌گه‌ڵ بوونایه‌تیی
هه‌ر کۆپه‌یکه‌رێکدا. به‌بۆچوونی رۆسۆ، ته‌مه‌نی
کۆپه‌یکه‌ر به‌قه‌درایی کاتێکه که خه‌ڵک ناسیویانه
و خۆیان به ئه‌ندامی زانیوه. به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر
ئیراده‌ی گشتی له‌ناو بچێت مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌چێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه
خه‌ڵک ده‌بی هاوپێ بن له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گشتیدا و
له‌گه‌ڵی رێککه‌ون. ئێستا ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌خوازی
هاوپێی ئیراده‌ی گشتی بێت چی رووده‌دا؟ رۆسۆ به‌ڕوونی
وڵام ده‌داته‌وه: ... که‌سێک که سه‌رپێچی له
په‌یڕه‌ویی ئیراده‌ی گشتی بکات، ده‌بێ له‌لایه‌ن
هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌وه ناچار بکرێت مل بۆ ئیراده‌ی گشتی
که‌چبکات." به‌واتایه‌کی تر ئه‌و به‌زه‌بر ده‌بێ ئازاد
بێت. ئه‌م حاڵه‌ته به‌ڕای رۆسۆ، ئیستبداد و سته‌م
نییه، به‌ڵکوو دیموکراسییه‌کی ته‌واوه.
لێره‌دا پرسێکی تر بۆ رۆسۆ دێته‌پێشه‌وه، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که ئیراده‌ی گشتی ته‌نیا کۆبوونه‌وه‌ی
حه‌زه خۆپه‌رستانه‌کان نییه و له‌لایه‌کی تره‌وه،
هێزێکی ده‌ره‌کیش نییه. ئیراده‌ی گشتی، له‌راستیدا
شتێکی پێویسته بۆ هه‌موو شارۆمه‌ندێک بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ست به ماناداری بکات. له‌م حاڵه‌ته‌دا، شارۆمه‌ند
به په‌یڕه‌ویکردن له خود، وه‌ک ئه‌وه وایه که
په‌یڕه‌وی له حاکمییه‌ت بکات. به‌م پێیه، ئه‌وه زۆر
گرینگ و حه‌یاتییه که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت که شتێک ده‌توانێ به ته‌واوی
بوونی هه‌بێت که سوودبه‌خش بێت. بێ ئه‌وه‌ی دژی
به‌رژه‌وه‌ندییه تاکییه‌کانی ئه‌وان بێت. کاتێ ده‌نگ
ده‌ده‌ین نابێ بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که ده‌نگه‌که‌ی
ئێمه له‌ئاراسته‌ی پشتڕاستکردنه‌وه‌ی فڵانه
پاڵێوراوه به‌ڵکوو ده‌بێ دڵنیا بین له‌وه که ئایا
له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گشتیدا ده‌گونجێت یان نا. ئه‌نجام
ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت، کاتێک خوازراوتر ده‌بێ که
به‌ستێنی گشتی باڵی کێشابێت به‌سه‌ر به‌ستێنی
تایبه‌تیدا. به‌م شێوه‌یه په‌یڕه‌ویکردن له ده‌وڵه‌ت
له‌ڕاستیدا په‌یڕه‌ویکردنه له ئیراده‌یه‌کی مه‌زن
که له‌پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی نزمی خۆپه‌رستانه‌دایه.
هه‌ر له‌م رووه‌وه رۆسۆ به‌دژی په‌یکه‌ره
کۆمه‌ڵایه‌تییه نێوبژیوانه‌کان (وه‌ک پارته‌کان و
کۆمه‌ڵه سیاسییه‌کان) هه‌ڵوێست ده‌گرێ. چونکه
به‌بۆچوونی ئه‌و، ئه‌وانه بۆشایی نێوان خه‌ڵک و
ده‌وڵه‌ت پڕده‌که‌نه‌وه و کۆمه‌ڵێک ورده ئیراده‌ی
گشتی به‌دی ده‌هێنن. ئه‌م بۆچوونه، لیبراڵه‌کانی
هاندا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش
بکه‌نه سه‌ر
رۆسۆ و به تیۆریسییه‌نی تۆتالیتاریزم له‌قه‌ڵه‌می
بده‌ن. چونکه ده‌وڵه‌ته تۆتالیتاریسته‌کان رێگه له
به‌دیهاتنی ئه‌نجومه‌نه تایبه‌تییه‌کان و پارته‌کان
ده‌گرن و ئه‌وه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
سیسته‌مه تۆتالیتاریسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو.
به‌ڵام کێشه‌که له بۆچوونی رۆسۆدا شتێکی تره.
به‌ڕای رۆسۆ، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پانتایه‌که که
له‌وێدا، به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کان و
نابه‌رابه‌رییه‌کان، ده‌توانن ئازادی بخه‌نه به‌ر
هه‌ڕه‌شه و وێرانی. رۆسۆ هه‌ر به‌م شێوه‌یه،
ده‌نگدانی نهێنیش ره‌تده‌کاته‌وه، چونکه لا‌ی وایه
بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی گشتی هه‌بێت له‌ئارادا، تاکه‌کان
پێویسته حوزووریان هه‌بێت و به ئاشکرایی ده‌نگ بده‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشت به‌رزییه سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگه
بپشکوێن. به‌گوته‌یه‌کی تر، رۆسۆ باوه‌ری وایه که
نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی شتێکه له‌شێوه‌ی به
خزمه‌تگرتنی به‌کرێگیراو بۆ جه‌نگ. نوێنه‌رایه‌تی،
نیشانده‌ری رۆچوونه و رۆحی گشتی سه‌رکوت ده‌کات و
دایده‌به‌زێنێت. به‌م پییه، سه‌رکه‌وتنی په‌یمانی
کۆمه‌ڵایتی به‌ستراوه‌ته‌وه به رای گشتی و ئه‌خلاقی
شارۆمه‌ندانه‌وه، واتا، پیویسته هه‌میشه پاڵنه‌رێک
هه‌بێت بۆ ره‌وشت به‌رزیی سیاسی. رۆسۆ له کتێبی
"گۆتارێک له‌مه‌ڕ نایه‌کسانی"دا پێمان
ده‌ڵێ که کاتێ گوتارێک چێ ده‌که‌ین له‌راستیدا
سه‌رقاڵی کارێکین که "له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپادا
ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م به‌رده‌نگی هه‌یه و له‌نێو
ئه‌مانه‌شدا، هیچکام ئاماده نین گفتوگۆی له‌باره‌وه
بکه‌ن." ئه‌م گوتاره له دوو ئاراسته‌دا چێ ده‌کات:
1.
له ئاراسته‌ی فه‌یله‌سووفه راسته‌قینه‌کاندا.
2.
له ئاراسته‌ی ژماره‌ی به‌رفراوانی به‌رده‌نگه‌کاندا.
به‌م شێوه‌یه، چه‌مکی گوتار هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
هه‌ڵگری نایه‌کسانییه‌کی بنه‌ڕه‌تییه. نایه‌کسانییه‌ک
که خۆی ده‌رهاویشته‌ی نایه‌کسانیی مرۆڤه‌کانه. رۆسۆ
له دوایین رسته‌ی کتێبه‌که‌ی خۆیدا ره‌خنه‌یه‌ک
ده‌گێرێته‌وه که مۆنتاین
Montaugne
خۆی له زمان
ره‌خنه‌گرانی پاشایه‌تیی فه‌ڕه‌نساوه گێڕاویه‌ته‌وه.
رۆسۆ ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه که جۆری نایه‌کسانیی
زاڵ له‌نێوان هه‌موو خه‌ڵکی مه‌ده‌نیدا،
به‌پێچه‌وانه‌ی مافی سروشتی و یاسای سروشته.
به‌واتایه‌کی تر ئه‌ندێشه‌کانی رۆسۆ لێره‌دا ده‌رخه‌ری
دژبه‌رایه‌تیی بنه‌ڕه‌تیی نێوان سه‌رچاوه‌ی ره‌سه‌نی
مرۆڤ و گه‌نده‌ڵیی کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه. ئه‌م باسه‌ی
رۆسۆ خۆی به هۆی زه‌رووره‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
مۆدێرنیته، له ڕێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له
ده‌وڵه‌تشاره که‌وناراکان، به‌هێز ده‌کریت.
ئه‌وه‌ی رۆسۆ له ته‌وه‌ری "وتارێک له‌مه‌ڕ زانست و
هونه‌ر"دا پێمان ده‌ڵێ، ئه‌وه‌یه که،
په‌یوه‌ندییه‌کی زه‌رووری هه‌یه له نێوان گه‌نده‌ڵی
و رۆچوون له ژیانی ئه‌خلاقیی مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندن و
گۆڕانی ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌کاندا. به‌م پێیه، یه‌که‌م
وتاره‌که‌ی و "نامه‌یه‌ک بۆ دالامبێر"
کۆمه‌ڵێک بابه‌ت سه‌باره‌ت به رۆچوونی گه‌وهه‌ری مرۆڤ
به‌هۆی کاریگه‌ریی مه‌ده‌نییه‌ته‌وه له خۆده‌گرن.
رۆسۆ به‌ر له هه‌ر شتێک له‌و باوه‌ڕه‌دایه که
رۆچوونی به‌ها سروشتییه‌کان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی رواڵه‌ته‌کان جێگه‌ی راستییه‌کان بگرنه‌وه.
رواڵه‌ته‌کان ده‌ریناخه‌ن که راستییه‌کان چین به‌ڵام
ده‌وری سه‌ره‌کییان هه‌یه له داپۆشین و
پووکاندنه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری ره‌سه‌ندا. گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆڤی گه‌نده‌ڵ و بێ روخسار کردووه.
رۆسۆ له "وتارێک له‌مه‌ڕ نایه‌کسانی"دا
مرۆڤ له‌گه‌ڵ په‌یکه‌رێکدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت که
تێپه‌ڕبوونی کات و تۆفوبه‌ند و شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا
وایان خاپوور کردوه و تێکداوه که ئیتر جیاوازییه‌ک
نییه له‌نێوان ئه‌و وه‌ک خێو(رب النوع)ێک یان
دێوه‌زمه‌یه‌کی دڕنده‌دا. کاریگه‌ریی گشتیی تێکچوونی
گه‌وهه‌ری مرۆیی به‌شێوه‌یه‌ک بووه که تاکێتیی خه‌ڵک
و راسته‌قینه‌ی که‌سایه‌تی ئه‌وانی مه‌فح کردووه.
مرۆڤ لا‌ی خۆی غه‌ریب و نامۆ بووه. ئه‌و به
پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی خۆژیێنی سه‌ره‌تایی که له‌گه‌ڵ خۆی
و بۆخۆی ده‌ژیا، له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ژی. دۆڕانی ئه‌و
وزه که‌سانه‌یه، کۆیلایه‌تیی مرۆڤی مۆدێرنی
لێکه‌وتۆته‌وه. به‌م پێیه، مرۆڤی مه‌ده‌نی له دۆخی
له‌خۆنامۆییدا ده‌ژی و هه‌ر له‌وێشدا ده‌مرێت.
به‌بۆچوونی رۆسۆ، مرۆڤی مۆدێرن له بوونایه‌تیی
ره‌سه‌نی خۆی دوورکه‌وتۆته‌وه و نامۆ بووه. رۆسۆ له
کتێبی "ئیم‌یل"دا جه‌خت ده‌کاته‌وه: ئێمه له‌و
شوێنه‌ی تیایداین، ژیان ناکه‌ین، ئێمه له‌و شوێنانه
ده‌ژین له له‌وێ نین. یه‌کێک له به‌ڵگه
سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م ئاواره‌یی و نامۆییه،
کاریگه‌ریی کاره‌ساتباری ژیانی شارییه. که‌واته وای
لیهاتووه که مرۆڤی مۆدێرن به‌رده‌وام له
دژایه‌تیکردنی خۆیدایه، چونکه ئه‌و بۆ
به‌خته‌وه‌رکردنی خۆی ده‌ست بۆ چالاکیگه‌لیک ده‌بات
که هیچکات نایگه‌یه‌ننه خۆشبه‌ختی. به‌م پێیه، ئه‌و
به‌پێچه‌وانه‌ی پاپیره و پێشینانی خۆی ژیانێکی ئارام
و له‌سه‌رخۆی نییه.
ئه‌م دۆخه دژهۆنه ده‌روونییه، خۆی له راڕایی و
نیگه‌رانییه هه‌میشه‌ییه‌کانی مرۆڤی مۆدێرندا
نیشانده‌دات. ئه‌و راڕاییانه‌ی ره‌فتاری مرۆڤی
مۆدێرن له "کات"دا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه. مرۆڤی مۆدێرن
به‌رده‌وام به‌شوێن داهاتووه‌وه و تێرکردنی
پێویستییه‌کانی و خواسته‌کانی خۆی له دۆخی
ئه‌مێستاییدایه. به‌م شێوه‌یه، ئه‌وه‌ی رۆسۆ له
یه‌که‌م وتاری خۆیدا ده‌ینووسێت، رۆچوونی مرۆڤه
به‌ره‌و به‌دبه‌ختی و گه‌نده‌ڵی. به‌ڵام له وتاری
دووهه‌مدا هه‌وڵ ده‌دا له‌وه تێبگات که کامانه شتی
ره‌سه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شته ناڕه‌سه‌ن و
ده‌ستکرده‌کان، هی مرۆڤ بوون. رۆسۆ به مه‌به‌ستی
تێگه‌یشتن له گه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی مرۆڤ،
به‌پێویستی ده‌زانێ که له ئاخێزگه کاته‌کییه‌کانی
بدوێت. له‌م رووه‌وه کاتێ رۆسۆ له دۆخی سروشتی
ده‌دوێ، له‌راستیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که دۆخێک
شیده‌کاته‌وه که ئیتر بوونی نییه و ره‌نگه هیچکاتیش
بوونی نابێت. دۆخی سروشتی، کرچ‌وکاڵ و سه‌ره‌تاییه له
ژیانی مرۆڤدا به‌ڵام بیچمێکی ره‌سه‌نی وجوودی مرۆڤه،
لانیکه‌م تا کاتێک که به‌هۆی کاریگه‌ریی کۆمه‌ڵگاوه
تێکنه‌شکاوه وله‌ناو نه‌چووه. لێره‌دا دژوازییه‌ک
هه‌یه له‌نێوان روانگه‌کانی رۆسۆ و قوتابخانه‌ی مافی
سروشتیی گرۆسیۆس و پۆفیندۆرف
دا گرۆسیۆس و پۆفیندۆرف،
له‌راستیدا مرۆڤی سه‌ره‌تایی به ئاوه‌زمه‌ند و
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن( لۆکیش ئه‌م بۆچوونه‌ی
قه‌بووڵکرد). به‌ڵام رۆسۆ دۆخی سروشتی به‌قۆناغێک
ده‌زانێ که له‌وێدا مرۆڤ خاوه‌نی که‌مترین
تایبه‌تمه‌ندیی جیاواز له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌ران بووه.
واته مرۆڤ هه‌م سه‌ره‌تایی و هه‌م بوونه‌وه‌رێکی
ته‌واو ره‌مه‌کی بووه. ئه‌گه‌رچی رۆسۆش وه‌ک هۆبز
ئه‌وه قه‌بووڵ ناکات که مرۆڤ وه‌ک خۆی لاواز و
بێده‌ره‌تان بووبێت. به‌بۆچوونی رۆسۆ، دۆخی سروشتی
دۆخێکی ئاشتییانه‌یه و تیایدا هه‌لی ژیانێکی
سه‌ربه‌ست بۆ مرۆڤ ره‌خساوه. مرۆڤی سه‌ره‌تایی له‌ژێر
سه‌یته‌ره‌ی دوو زه‌رووره‌تی بنه‌ڕه‌تیدایه:
1.
پاڵنه‌ری خۆپاراستن.
2.
پاڵنه‌ری هه‌ستی هاوده‌ردیی سروشتی.
مرۆڤی مۆدێرن دیلی پێویستییه ده‌ستکرده‌کانه، به‌م
پێیه، پێگه‌یه‌کی وابه‌سته‌ی هه‌یه. ئه‌م
به‌دبه‌ختییه‌ی مرۆڤی مۆدێرن، به‌دیهێنه‌ری
نایه‌کسانییه‌کان بووه. نایه‌کسانیی جه‌سته‌یی له
بارودۆخی سروشتی‌دا کێشه نه‌بوو، چونکه نابێته هۆی
وابه‌سته‌یی مرۆڤیک به مرۆڤێکی تر. به‌ڵام له
کۆمه‌ڵگه‌دا نایه‌کسانییه‌کی ده‌ستکرد هه‌یه که
خه‌ڵکی به‌سه‌ر دوو گروپی خوداکان و به‌نده‌کان
دابه‌شکردووه. چ هۆکارێک مرۆڤه‌کانی به‌ره‌و ئه‌م
دۆخی نایه‌کسانییه کۆمه‌ڵایه‌تییه هانداوه؟
به‌بۆچوونی رۆسۆ، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ
توانایی پێگه‌یاندنی خۆی هه‌یه. به‌بۆچوونی رۆسۆ
توانای رۆیشتن به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری، هه‌م سه‌رچاوه‌ی
به‌دبه‌ختی(رۆچووون) و هه‌م سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌ورییه(
بووژانه‌وه). رۆسۆ ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
هه‌لومه‌رجه
رووکارییه‌کان له‌باربوون بۆ گه‌شه و گۆڕانی
توانسته شاراوه‌کانی مرۆڤ، به‌خێرایی له دۆخی سروشتی
دوورده‌که‌ونه‌وه. به‌گوته‌ی رۆسۆ، نزیکبوونه‌وه‌ی
مرۆڤه‌کان له‌یه‌کدی، بووه هۆی بیچمگرتنی
روانگه‌گه‌لی کرچوکاڵی ئه‌خلاقی. قۆناغێکی مسۆگه‌ر و
چاره‌نووسساز له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، به‌هۆی
پێکهاتنی خێزان و خاوه‌ندارێتییه‌وه ده‌ستیپێکرد.
دۆزینه‌وه‌ی کانزا و هه‌لی کشتوکاڵ بووه هۆی
دابه‌شکردنی کار و دانانی بناغه‌ی خاوه‌ندارێتی که
خۆی ململانێ و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی له‌نێوان
مرۆڤه‌کاندا دروستکرد. گرینگ‌ترین پاشهاته‌کانی ئه‌م
گۆڕانه، ده‌رکه‌وتنی نایه‌کسانی بوو. خه‌ڵک هه‌وڵیان
ده‌دا جیاواز له‌وه‌ی که هه‌ن خۆیان نیشان بده‌ن
(ده‌ستیان به خۆ ده‌رخستن کرد).
خاوه‌ندارێتی و نایه‌کسانی به‌هۆی یاساوه رێگه‌یان
پێدرا، هه‌تا جێیه‌ک که ئازادیی سروشتی بۆ هه‌میشه و
به یه‌کجاره‌کی له‌ناوچوو. بیچمگرتنی کۆمه‌ڵگه‌ی
سیاسی، قۆناغێکی کاره‌ساتباری له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا
هێنایه‌پێش. به‌بۆچوونی رۆسۆ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
هه‌میشه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی
به‌تواناتره‌کاندایه. (ئه‌م بۆچوونه دواتر له‌لایه‌ن
مارکس و مارکسیسته‌کانه‌وه قه‌بووڵکرا). خاڵی گرینگ
ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی نایه‌کسانی سیاسی، هه‌رشتێک
بێ، مه‌به‌سته‌که‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیی
ئه‌ندامه‌کانی و پارێزگاری له ژیان و داراییه‌کانی
ئه‌وانه. خه‌ڵک هه‌رچه‌نده نه‌زان بن، دیسان
هه‌میشه رێبه‌رانێک بۆ به‌رگری و پاراستنی
ئازادییه‌کانی خۆیان، نه‌ک وێرانکردنیان،
هه‌ڵده‌بژێرن. به‌ڵام ئه‌م ئامانجانه هیچکات
نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و یه‌کسانی پێکنه‌هات، به‌ڵکوو
نایه‌کسانیگه‌لێک هاتنه ئاراوه که بوونه رێگر
له‌به‌رانبه‌ر ده‌رکه‌وتن و هه‌بوونی ئازادیی
راسته‌قینه. رۆسۆ، شۆڕشه مێژووییه‌کان به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه شیده‌کاته‌وه.
1.
یه‌که‌مین شۆڕشی مێژوویی، به‌هۆی سوودوه‌رگرتن له
ئامێر بۆ دروستکردنی سه‌رپه‌نا، روویدا.
2.
دووهه‌م، به‌هۆی کشتوکاڵ و دۆزینه‌وه‌ی سووده‌کانی
کانزاوه روویدا که هه‌ندێ به‌ره‌نجامی وه‌ک
به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لی خۆویستانه‌ی لێکه‌وته‌وه. ئه‌م
قۆناغه بووه هۆی که‌وتنه‌وه‌ی رکابه‌ری. ئه‌نجامی
ئه‌م شۆڕشه‌ی دووهه‌م، شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانێ بوو.
3.
سێهه‌مین شۆڕش له‌ڕێگه‌ی تێپه‌ڕبوونی مرۆڤ له قۆناغی
دۆخی شه‌ڕ به‌ره‌و جۆرێک له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو،
که له‌راستیدا سیسته‌مێکی چه‌واشه‌کارانه‌ی سیاسی
بوو. ئه‌م دۆخه به سامانێکی کاته‌کیی نێوان
ده‌سه‌ڵتداران و خه‌ڵک ده‌هاته ئه‌ژمار. به‌ڵام
ئه‌مه په‌یمانێکی پووچه‌ڵ بوو و نه‌یده‌توانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سیاسیی راسته‌قینه پێکبهێنێت.
رۆسۆ له‌راستیدا ده‌ڵێ ئه‌و سیسته‌مه سیاسییانه‌ی که
هه‌ن، ده‌ره‌نجامی لۆژیکی و نکۆڵیهه‌ڵنه‌گری گه‌مه‌ی
خۆشه‌ویستیی خۆپه‌رستانه‌ن. هه‌روه‌ک پێشتر باسکرا،
رۆسۆ جیاوازی ده‌کات له‌نێوان خۆشه‌ویستی بۆ خود و
خۆشه‌ویستی خۆپه‌رستانه‌دا. شۆپی ژێده‌ری خۆشه‌ویستی
بۆ خود، ده‌توانێ له هه‌لومه‌رجی دۆخی سروشتی‌دا و
له‌وێوه هه‌تا ئیراده‌ی خوداوه‌ندی بێت. خۆشه‌ویستی
بۆ خود له ئاستی سه‌ره‌تاییدا به مانایه‌کی ساکار،
زه‌رووره‌تی پاراستنی مانه‌وه‌یه. به‌ڵام خۆشه‌ویستیی
خۆپه‌رستانه شێوه‌ی گه‌نده‌ڵی خۆشه‌ویستی بۆ خوده و
ته‌نیا له هه‌لومه‌رجی دۆخی سروشتی‌دا به‌دیدێت.
به‌بۆچوونی رۆسۆ، خۆشه‌ویستی بۆ خود، په‌یوه‌ندیی
هه‌یه به خۆشه‌ویستی بۆ دیترانه‌وه. خۆشه‌ویستی بۆ
مرۆڤ، له‌خۆشه‌ویستی بۆ خۆده‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و
ئه‌مه پڕه‌نسیپی دادی مرۆییه. خۆشه‌ویستی بۆ خود،
ره‌هه‌ندێکی رۆحانیی هه‌یه که تاک تینووی ئه‌و
هه‌ستانه ده‌کات که پێویستن بۆ هۆشیاری سه‌باره‌ت
به په‌یوه‌ندیی نێوان خۆشه‌ویستیی بۆ رۆح و پڕه‌نسیپی
نه‌زم.
... ئه‌وه شایانی سه‌رنجه که
رۆسۆ له "گوتارێک له‌مه‌ڕ نایه‌کسانی" دا خۆ
له به‌کاربردنی وشه‌ی "گوناح" ده‌پارێزێت. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئاماژه ده‌کات که مرۆڤ له‌به‌ر جودایی و
لادان له رێچکه‌ی دۆخی راسته‌قینه‌ی خۆی، خۆشبه‌ختی و
به‌خته‌وه‌رییه‌که‌ی دۆڕاندووه. رێگه‌چاره‌ی لۆژیکی
ئه‌وه‌یه که مرۆڤ بانگهێشت بکرێت بۆ گه‌ڕانه‌ووه بۆ
سروشت. به‌ڵام رۆسۆ له ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا باسێک له
گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت یان هه‌رشتێکی تر ناکات، به‌ڵکوو
له‌بیری کامڵکردنی گه‌وهه‌ر و زاتی مرۆڤدایه
له‌رێگه‌ی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌و هێڵه‌ی که ده‌بوو له‌پاش
"گوتاره‌که‌ی" شۆپی بگرتبایه، دیزاینی داهاتووی
کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی بوو. به‌و جۆره‌ی رۆسۆ له
کتێبی "ئیم‌یل"دا ده‌ڵێ: "ئێمه پێویسته کۆمه‌ڵگه
له‌رێگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه و مرۆڤایه‌تی له‌ڕێگه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌وه بخوێنینه‌وه." دوو رێگه هه‌یه بۆ ئه‌م
کاره: رێگه‌یه‌کیان "ئیم‌یل"ه و رێگه‌که‌ی تریان،
"په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیی"ه. "ئیم‌یل" کتێبێکی چڕ و
قه‌به‌یه. خوێنه‌ر ره‌نگه له‌نێوان مه‌یله‌و
تاکباوه‌ڕبوونی کتێبه‌که له سه‌ره‌تاوه و له
کۆتاییدا، مه‌یله‌و کۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌که‌ی هه‌ست به
کۆمه‌ڵێک ناڕه‌سایی بکات. مه‌به‌ستی رۆسۆ له نووسینی
"ئیم‌یل" له‌راستیدا ده‌رهاویشته‌ی مه‌یلی
په‌روه‌رده‌ناسانه‌ی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵکوو ده‌یویست
ئاسۆی سه‌رکه‌وتووانه‌ی مرۆڤ له سازگاری له‌گه‌ڵ
ده‌ورووبه‌ری ئه‌خلاقیدا نیشان بدات.
مه‌به‌ستی رۆسۆ له ئیم‌یل دا بیچمدان به شارۆمه‌ند
(مرۆڤی شارۆمه‌ند) نییه، به‌ڵکوو په‌روه‌رده‌ی مرۆڤی
سروشتییه، رۆسۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که
به‌رنامه‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وی کردن له سروشته. ئه‌و له
کۆتاییدا، ئیم‌یل دێنێته ناو بوونه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه و له‌گه‌ڵ خێزان پێکه‌وه‌نانی
ئه‌ودا، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌رکه شارستانییه‌کان ده‌کات.
ئه‌وه‌ی رۆسۆ مه‌به‌ستییه‌تی بیڵێ ئه‌وه‌یه:
1.
هه‌میشه ململانێیه‌کی دایمی له‌نێوان کۆمه‌ڵگه
وسروشتدا هه‌یه.
2.
ناتوانرێ، ئازادی له‌م یا له‌و جۆره‌ی حکوومه‌تدا
بدۆزرێته‌وه به‌ڵکوو ئازادی له ناخی پیاوه
ئازاده‌کاندا حه‌شاره.
کتێبی "ئیم‌یل" دابه‌ش ده‌کرێته سه‌ر پێنج به‌ش: به‌شی
یه‌که‌م، دۆخی منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی سێ ساڵی و راڤه‌ی
چوونه ناو قۆناغی غه‌ریزه‌کان ده‌کات. به‌شی دووهه‌م،
له دۆخی منداڵ له ته‌مه‌نی چوار هه‌تا دوازده ساڵی
ده‌دوێت، که قۆناغی "تێگه‌یشتن"ه.
به‌شی سێهه‌م، په‌یوه‌ندی به قۆناغی کۆتایی
ته‌مه‌نی منداڵیی ئیمیله‌وه هه‌یه. ئه‌م قۆناغه،
قۆناغی بیرکردنه‌وه‌یه. له‌به‌شی چواره‌مدا، قۆناغی
مێرمنداڵیی مه‌به‌سته که قۆناغی هه‌ست و سۆزه.
به‌شی پێنجه‌م، پێناسه‌ی "سووفی" و خۆشه‌ویستی و
پێکگه‌یشتنی ئه‌و دوو گه‌نجه ده‌کات. ئه‌و قۆناغه،
قۆناغی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئامانجی گشتیی رۆسۆ له ئیمیلدا، لێکۆڵینه‌وه و
گه‌وهه‌ری سروشتیی مرۆڤه. ئه‌و له‌و رێگه‌یه‌دا
روانگه‌یه‌کی گه‌شبینانه‌ی هه‌یه، چونکه له
تواناکانی ناو گه‌وهه‌ری مرۆڤ دڵنیایه هه‌ر له‌م
رووه‌وه‌یه که ئه‌و بانگه‌شه ده‌کات ئیم‌یل"
په‌یمانێکی فه‌لسه‌فییه له به‌خته‌وه‌ریی سروشتیی
مرۆڤدا" به‌ڵگه‌ی دڵنیایی رۆسۆ، پێشتر له کتێبی
"گوتار"ه‌که‌یدا هاتووه و له ئیمیلدا
دووپاتکراوه‌ته‌وه: ئه‌م به‌ڵگه‌یه له راستیدا
هه‌مان هه‌بوونی خۆشه‌ویستی بۆ خوده. ئامانجی
په‌روه‌رده له کتێبی ئیمیلدا، پێشگیری له رۆچوون و
گه‌نده‌ڵبوونی خودی سه‌ره‌تایی به‌هۆی نزیکایه‌تیی
ئه‌و له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ری گه‌نده‌ڵه: په‌روه‌رده
له‌سه‌ر بنه‌مای میتۆدی سروشتی، به‌جێگه‌ی تێکه‌ڵکردنی
ئیراده‌ی مرۆڤ له په‌روه‌رده‌دا، خاوه‌نی
تایبه‌تمه‌ندیی په‌یوه‌نددانی گه‌شه‌ی تاک له‌گه‌ڵ
بنه‌ماییترین لایه‌نه‌کانی دۆخی مرۆییه. ئیم‌یل به‌بێ
ئه‌زموونی رۆحی، ناتوانێ به‌خته‌وه‌ر بێت. به‌ڵام ئه‌و
ته‌نیا له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت که
له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی رۆسۆیی
پێکهاتبێت.
رۆسۆ ده‌ڵێ هه‌موو مرۆڤه‌کان ئازاد و یه‌کسان له‌دایک
ده‌بن، به‌م حاڵه‌شه‌وه له کۆمه‌ڵگه سیاسییه‌کاندا
به‌چه‌شنێکی نایه‌کسان ده‌ژین و گرووپێک له‌ژێر رکێفی
گرووپێکی تردان. ده‌سه‌ڵات له سروشته‌وه سه‌رچاوه
ناگرێ، به‌م پێیه، ده‌بێ پشت به بنه‌مایه‌کی تر جگه
له سروشت ببه‌ستێت. ئه‌ندێشه‌کانی رۆسۆ له
گوتاره‌کان و په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌ردووکیان
هه‌وڵێکن بۆ پێشکه‌شکردنی روانگه‌گه‌لێکی جیاواز و
دۆزینه‌وه‌ی بنه‌مایه‌کی سروشتییه بۆ ئۆتۆریته‌ی
سیاسی. به‌م شێوه‌یه ئه‌و مرۆڤانه‌ی به سروشتی ئازاد
و یه‌کسانن، هیچ ده‌روه‌ستی دیتران نین مه‌گه‌ر به‌و
به‌ڵێنی و ئه‌رکانه‌ی خۆیان قه‌بووڵیان کردوون.
به‌گوته‌یه‌کی تر ته‌نیا بنه‌مای گونجاو بۆ مافی
حاکمییه‌تی سیاسی، په‌یمانێکه که به ره‌زایه‌تی
که‌سانێک که تیایدا به‌شدارن، به‌سترابێت. که‌واته
ئه‌و ئۆتۆریته سیاسییه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای
په‌یمانێکی له‌م چه‌شنه نه‌بێت، توندوتیژییه‌کی
رووته. تیۆریی رۆسۆ سه‌باره‌ت به حاکمییه‌ت،
تیۆرییه‌کی په‌یمانییه که شه‌رعییه‌تی سیاسیی خۆی
له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زایه‌تی شارۆمه‌ندان بونیاد
ده‌نێت. به گوته‌یه‌کی تر، ئازادی، په‌یوه‌ند
ده‌داته‌وه به شێوه‌ی به‌شدارییکردنی شارۆمه‌ندان
له شه‌رعییه‌ت پێدان به حاکمییه‌ت. ئازادی،
به‌بۆچوونی رۆسۆ، به‌واتای په‌یڕه‌ویکردن له
یاساگه‌لێکه که تاکه‌کان بۆخۆیانیان داڕشتووه.
واتا رۆسۆ ده‌ڵی ته‌نیا ئه‌و یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن
ته‌واوی خه‌ڵکه‌وه دانیان پێدانراوه، دروست و
دادگه‌رانه‌ن.
رۆسۆ، له راستیدا یه‌که‌م فه‌یله‌سووفێکه مرۆڤ له
ده‌لاقه‌ی ئازادییه‌وه پێناسه و روون ده‌کاته‌وه.
به‌بۆچوونی ئه‌و، ئازادی چاره‌نووسی مرۆڤه.
(چارلز تیلۆر) ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه به ئه‌ندیشه‌ی
مرۆڤناسانه ناودێر ده‌کات و له ژیانی مرۆیی وه‌ک
چالاکییه‌کی هۆشیارانه ده‌دوێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئاشکرایه، رۆسۆ ده‌که‌وێته ململانێی پره‌نسیپی
لیبراڵه‌کان سه‌باره‌ت با ئازادی. رۆسۆ، سه‌رله‌نوێ
پرسێک ده‌ورووژێنێته‌وه که هه‌ست ده‌کرا به تیۆرییه
ده‌ورانسازه‌کانی لیبرالیزمی جۆن لۆک، چاره‌سه‌ر
کراوه و کۆتایی پێهاتووه. ئه‌وه‌ی رۆسۆ له ئازادیی
هه‌ڵده‌هێنجێ، ئازادیی تاکه. به‌رنامه‌ی سیاسیی ئه‌و
داهێنانه‌وه‌ی دۆخی سه‌ربه‌ستی له سیسته‌مێکی له‌سه‌ر
بنه‌مائۆتۆریته و حاکمییه‌تدایه. سه‌ربه‌ستیی ئه‌و
له ئیراده‌ی دیتران، ته‌نیا له‌رێگه‌ی وابه‌سته‌یی
ته‌واو به یاسا گه‌ره‌نتی ده‌کرێت. یاساگه‌لێک که
هه‌موو شارۆمه‌ندێک به‌شداره له داڕشتنیدا.
هه‌ڵبه‌ت ئافراندنه‌وه‌ی دۆخی سروشتی ئه‌سته‌مه.
به‌ڵام ده‌کرێ به گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی دیکه
شوێنه‌که‌ی پڕبکرێته‌وه. له دۆخی سروشتی‌دا مرۆڤه‌کان
سه‌ربه‌ست بوون، چونکه به شێوه‌ی تاکی ده‌ژیان و
پێویستییه‌کانی هه‌مووکه‌س هێنده ساکار بوون که هه‌ر
به هه‌وڵی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌بوون. له دۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا، مرۆڤه‌کان کۆمه‌ڵێک پێویستییان هه‌یه
که ده‌سته‌به‌رکردنیان پێویستی به هاوکاری ئه‌وانیتر
هه‌یه.
به‌رنامه‌ی سیاسیی رۆسۆ، له‌راستیدا قوازتنه‌وه و
به‌کارهێنانی سه‌ربه‌ستیی دۆخی سروشتییه بۆ دۆخی
سیاسی.
له ناوه‌ندی به‌رنامه‌که‌ی رۆسۆدا په‌یمانێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که بۆ هه‌ر تاکێک کۆمه‌ڵێک
ئازادی له‌به‌رچاو ده‌گڕێ که به‌ر له بیچمگرتنی
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوویانه. ئێستا
ئه‌گه‌ر بڕیار وابێ ئازادی له‌ڕێگه‌ی گه‌یشتنه‌وه به
سروشت ده‌سته‌به‌ر بکرێ، ئازادیی دیموکراتیک بریتییه
له گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چی له به‌رانبه‌ر
به‌ڕێوبه‌رێتیی باڵای ئیراده‌ی گشتیدا.
له روانگه‌ی رۆسۆدا، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ره‌سه‌ن
له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌و به "مێگه‌ل" ناوی ده‌بات،
یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌رێگه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی
به‌شه‌ره‌کانه‌وه پێکهاتووه، جیا ده‌کاته‌وه،
ئیراده‌ی گشتیی چالاک و دینامیکی خه‌ڵکه. هه‌ر به‌م
شێوه‌یه، ئه‌وه‌ی یاسایه‌کی ره‌سه‌ن له‌وه‌ی ئه‌و به
حوکم و فه‌رمان ناوی ده‌بات جیاده‌کاته‌وه، ئه‌ویه
که یاسا له راستیدا ده‌رکه‌وتی پراکتیکیی ئیراده‌ی
گشتییه. یاساکانی ناو نه‌زمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
دادگه‌رانه، ده‌رکه‌وتی ئیراده‌ی گشتیی خه‌ڵکه،
ئیراده‌ی گشتی هه‌ڵگری سێ تایبه‌تمه‌ندییه:
1.
نامۆیی په‌رێزه.
2.
نوێنه‌رایه‌تی قه‌بووڵناکات و ناگواسترێته‌وه.
3.
ته‌نیا ده‌توانێ وه‌ک ئیراده‌یه‌کی دینامیک بوونی
هه‌بێت.
به‌ڕای رۆسۆ، حاکمییه‌ت نامۆیی په‌رێزه و هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵگری نوێنه‌رایه‌تیش نییه. به‌م
پێیه، ئیراده‌ش ناگواسترێته‌وه. ئیراده ته‌نیا
به‌شێوه‌ی خواست و ویست بوونی هه‌یه و ته‌نیا له
رێگه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و ویستن و ئیراده‌کردن
ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ده‌بێت، جا چ به پراکتیکی هه‌بێت
له‌ناو گرووپێکدا یان نه‌بێت. به‌م شێوه‌یه،
به‌بۆچوونی رۆسۆ، یاسای ئه‌خلاقی له یه‌کانگیری و
پێکبه‌سته‌یی زه‌رووریی نێوان ئیراده‌ی تاک و ئیراده‌ی
گشتییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. کاتێ تاک ده‌گات به
ئازادیی ئاوه‌زمه‌ندانه، ئیراده‌ی گشتیش رووی
راسته‌قینه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. شارۆمه‌ند که‌سێکه
که به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی بیچمدان به ئیراده‌ی
گشتیدایه و ئه‌گه‌ر که‌سێکیش وا نه‌بێت که‌سێکی
بێلایه‌ن و بێهه‌سته و له‌راستیدا شارۆمه‌ند نییه.
هه‌ڵبه‌ت، ئیراده‌ی گشتی هه‌میشه ئیراده‌ی هه‌موان
نییه چونکه هه‌ندێجار به‌شداریکردنی خه‌ڵک کورتی
دێنێت. له‌م رووه‌وه رۆسۆ ئه‌وه شیده‌کاته‌وه که
ره‌نگه که‌سێک به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندی و
به‌خته‌وه‌ریی خۆی بوێت، له‌حاڵێکدا که‌سێکی تر
وانه‌بێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه، رۆسۆ جیاوازی ده‌کات له‌نێوان
به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی
کۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌ک ده‌ڵی: ئیراده‌ی پاژه‌کی وه‌ک خۆی
گرینگی به جیاوازییه‌کان ده‌دات به‌ڵام ئیراده‌ی گشتی
مه‌یله‌و یه‌کسانییه" رۆسۆ به سه‌رنجدان به شێوه
جۆراوجۆره‌کانی ئیراده، واته، ئیراده‌ی پاژه‌کی و
ئیراده‌ی گشتی، باوه‌ڕی وایه که ئه‌مانه هیچ خاڵێکی
هاوبه‌ش و رێککه‌وتن ئامێزیان پێکه‌وه نییه. به‌ڕای
رۆسۆ، ئیراده‌ی پاژه‌کی، ئیراده‌ی به‌شه‌ره وه‌ک
بوونه‌وه‌رێکی سروشتی، به‌ڵام بوونه‌وه‌رێک که ئه‌و
به بێمێشک ناوی ده‌بات.
ئه‌م ئیراده پاژه‌کییه، مه‌ترسییه بۆسه‌ر
کۆمه‌ڵگه، چونکه تاک تووشی چه‌واشه‌یی له‌نێوان خۆی
وه‌ک بوونه‌ورێکی سروشتیی ئازاد و بوونه‌وه‌رێکی
به‌تاواو مانا مرۆیی ده‌کات که خاوه‌نی ئازادیی
ئه‌خلاقییه.
شارۆمه‌ند، ئه‌گه‌ر بڕیار بێ له قه‌ڵه‌مڕه‌وی
ئه‌خلاقیدا گه‌شه بکات و سه‌ربه‌ستییه‌که‌ی پارێزراو
بێت ده‌بێ له پرۆسه‌ی ئازادیی ئه‌خلاقیدا به‌شدار
بێت. بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی هه‌ل و ئه‌رکه
شارۆمه‌ندییه‌کان، پێویسته خۆ له دیلی و ملکه‌چبوون
له به‌رانبه‌ر ئاره‌زووه ره‌مه‌کییه‌کان لابدات.
په‌یڕه‌وی له ئیراده‌ی گشتی یه‌کسانه له‌گه‌ڵ
ره‌تکردنه‌وه‌ی بوونی ره‌ها و سه‌ربه‌ستی که‌سی تر و
به‌شداریی به‌رده‌وام له پێکهێنانی ئیراده‌ی
گشتیدایه.
له‌و رووه‌وه که ئیراده‌ی گشتی پێویسته به
هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا پێک‌بێت، ئه‌و پرۆسه‌یه
هه‌نگاوێکه به‌ره‌و به‌کۆمه‌ڵایه‌تیبوون. جا
به‌مه‌به‌ستی به‌دیهاتنی په‌یمانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی
کاریگه‌ر و پاراکتیکی، تاک ده‌بێ به‌شداریی چالاکانه‌ی
له کار و خواسته گشتییه‌کاندا هه‌بێت. زاتی ئه‌و
هێزه چییه که ره‌نگه تاکه‌کان له ئیراده‌ی
پاژه‌کییه‌وه به‌ره‌و بیچمگرتنی ئیراده‌ی گشتی
هانبدات؟
لێره‌دا بۆچوونی رۆسۆ له‌مه‌ڕ هه‌وڵدان بۆ
ئازادبوون، نزیکه له بۆچوونی ئه‌فلاتوون له کتێبی
کۆمار‌دا. له چیرۆکه سیمبۆلیکه‌که‌ی ئه‌فلاتووندا،
زیندانییانی ناو ئه‌شکه‌وته‌که له سێبه‌ره‌کان
راده‌مێنن و پاشان که به‌ئاگا دێنه‌وه ده‌ڕۆن
به‌ره‌و هه‌تاو له‌سه‌ر ئه‌شکه‌وته‌که. ئه‌فلاتوون
سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی
فه‌لسه‌فی گه‌ڵاڵه ده‌کات. رۆسۆ به سوود وه‌رگرتن
له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌فلاتوون له په‌یمانی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌ندێشه‌ی سو‌و
وه‌رگرتن له زه‌بر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی به‌مانای
هه‌وڵ بۆ تۆکمه‌کردنی ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵکوو
مه‌یلێکه به‌ره‌و فه‌لسه‌فه. رۆسۆ له ئێمه‌ی ده‌وێ،
که شێوه‌ی "بوون"ی خۆمان بگۆڕین. ئێمه ده‌توانین
شێوه‌ی بوونی خۆمان له‌ڕێگه‌ی وازهێنانی به‌یه‌کجاریی
له مافه تاکییه‌کانمان، خۆمان بگۆڕین. وازهێنانێکی
له‌م چه‌شنه به دوو هۆ پێویسته:
1.
تاکه‌کان ناتوانن له به‌رانبه‌ر حاکمییه‌تدا داوای
مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن و بیانپارێزن.
2.
ئه‌گه‌ر تاکه‌کان له هه‌ندێ حاڵه‌تدا هه‌ندێ مافی
تایبه‌ت و پارێزراویان هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی حاکمییه‌ت
ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
جا ئه‌گه‌رچی تاکه‌کان، هه‌موو مافه‌کانی خۆیان
ده‌گوازنه‌وه بۆ حاکمییه‌ت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌چنه ژێر رکێفی سیسته‌مێکی نادادگه‌رانه‌وه،
هه‌ندێ پاڵپشت و پشتگیری تایبه‌تیش به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ئه‌وانه بریتین له:
1.
پرۆسه‌ی یاسادانان.
2.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌وره‌ییانه‌ی بۆ په‌سندکرانی
هه‌موو یاساکان پێکدێن.
رۆسۆ دوو ئه‌رک له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی گشتی ره‌چاو
ده‌کات. له "په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی"دا ئه‌نجومه‌نی
گشتی ئه‌و خه‌ڵگه له‌خۆده‌گریت که له‌ده‌وری یه‌ک
کۆده‌بنه‌وه. له حکوومه‌تی له‌هستاندا(پۆڵندا)،
ئه‌نجومه‌ن له که‌سه ده‌ستبژیرکراوه‌کان پێکدێت.
له‌و رووه‌وه که رۆسۆ نوێنه‌رایه‌تی
ره‌تده‌کاته‌وه، که‌سه هه‌ڵبژێردراوه‌کان، ته‌نیا
له‌رێگه‌ی خه‌ڵکه‌وه، ده‌توانن ببنه خاوه‌نی مافی
دانانی یاسایه‌کی تایبه‌ت. "په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی"ی
رۆسۆ، بابه‌تیکی تریشی تێدایه: خه‌ڵک چۆن ده‌بێ بزانن
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌دروستی کار ده‌کات و سیسته‌مێکی
دروستی هه‌یه؟ چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
یاسادانه‌ر. یاسادانه‌ر ئه‌ندازیارێکه که ماشێن چاک
ده‌کاته‌وه نه‌ک که‌سێک که به‌رپرسی ئه‌و
ماشێنه‌یه. له‌م رووه‌وه، ناشێ مافی یاسادانان بدرێت
به هه‌مووکه‌سێک که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته. ئه‌و
مافێکی له ئه‌ستۆی مرۆڤه‌کان نییه و به‌ڕاستیش
ناتوانێ یاسا دابنێت. چونکه ته‌نیا ده‌نگه
ئازاده‌کانی خه‌ڵک خاوه‌نی مافێکی له‌و چه‌شنه‌ن.
یاسادانه‌ر، به‌پێی ره‌زامه‌ندیی گشتی ده‌توانێ مافی
به‌دواداچوون و راسپاردنی یاسای هه‌بێت. ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌ده‌سته‌وه نییه. ده‌سه‌ڵاتی
کاریزماتیکیش بۆ ئه‌و ده‌بێته هۆی رووخانی هه‌ستی
سه‌ربه‌ستیی تاکه‌کان.
سه‌رچاوه:
http://bokan.de/laparakan/Syaset/ata%20jamali/Janjakroso.pdf
|