|
نووسینی: پول کارتلیج
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: خالید که ریمی
بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته هه‌می
دیکارت له ره‌گی تێکڕای تیۆریکاری فه‌لسه‌فه‌ی
ئه‌قڵانی دا جێی گرتووه.
ئه‌م په‌یڤه وه‌ڵامی(سه‌قه‌تی)
دیکارت بوو بۆ ئه‌م پرسیاره بونیادییه که ده‌پرسێ
"له چی ده‌کرێ دڵنیا بین؟"
له سه‌رده‌می دیمۆکریتۆسیشدا بیرمه‌ندان له‌وه
که‌متر گیرۆده‌ی ئه‌م چه‌شنه دووڕیانه
مه‌عریفه‌ناسیانه نه‌بوون و لایه‌نگیری زاڵ له ناو
پێش سوکراتیه‌کاندا،
به‌تایبه‌ت سۆفیسته‌کان
(مه‌به‌ستمان نه‌وه‌ک قوتابخانه‌یه‌ک به‌ڵکوو
بزوتنه‌وه‌یه‌که له هزرڤانانی نه‌هاوئاست)،
ئه‌وه بووه که لایه‌نی نیسبی خوازی گومان خوازی
بگرن.[7]
له‌وپه‌ڕی دژبه‌ری ئه‌م
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا
-تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵاوارده‌ی بیر
و هزری یۆنانی ئه‌وه بوو که کێشه‌کانی به زمانی
قوتبی ده‌رببڕێ-
پارمنیدۆسی ره‌هاخواز/ تاکخواز ده‌بینرا
که خه‌ڵکی ئالێئا بوو.
هه‌روه‌ک چاوه‌ڕوانی ده‌کرێ ئه‌فلاتوون،
پارمنیدۆسی به باوانی ئه‌م وانه‌ی خۆی ده‌زانی که
پێی وایه ناسینکاری حه‌قیقه‌ت هه‌م مومکینه و هه‌میش
وا پێده‌چێ به هه‌مان چه‌شن پێویسته،
چونکه پێویسته ناسینکاری به شتێکه‌وه گرێ بدرێ که
به راستی هه‌یه و ئه‌وه‌ی که به راستی هه‌یه هه‌م
به شێوه‌یه‌کی ره‌ها بوونی هه‌یه و هه‌م دووره له
هه‌ڵپه‌سارده‌یی و ئاڵ وگۆڕ. دیمۆکریتۆس له نێوان
سۆفیسته‌کان و پارمنیدۆس دا شوێنێکی دیاری
میانه‌ڕه‌وانه‌ی هه‌یه.
له لایه‌که‌وه،
له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌س به ناسینکاری ره‌های
حه‌قیقه‌ت راناگا:
پێویسته مرۆڤ خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م چه‌مکه فێر
بکات که له حه‌قیقه‌ت دوور که‌وتۆته‌وه.(D/K
B6; C/M 23)
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه له داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێ که
به کرده‌وه ناکرێ بزانرێ که هه‌ر شتێک له واقیع دا
چیه.(D/K
B8; BP. 253)
ئێمه به راستی هیچ نازانین،چونکه حه‌قیقه‌ت خۆی له
قووڵاییدا حه‌شار داوه.
(D/K
B117)
له‌م بابه‌ته‌وه دیمۆکریتۆس له گه‌ڵ سۆفیسته‌کان
هاوده‌نگه.له لایه‌کی دیکه‌وه،به‌ڵگه‌ی ئه‌زموونی
هه‌سته‌کان،
به‌و شێوه‌ی که له پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمیستی ئه‌ودا لێک
ده‌درێته‌وه،
ئاسۆیه‌کمان ده‌خاته روو که بکه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی
نه‌ریتی خوازی نیسبی خوازانه‌ی رووته‌وه.
ئێمه له مه‌ڕ حه‌قیقه‌تی هیچ شتێکه‌وه هیچ
نازانین،به‌ڵکوو شه‌پۆلانێک له
[ناووکه‌کانی رۆح]
بۆ هه‌رکاممان خۆ ده‌دا به‌ده‌سته‌وه.(D/K
B7)
ئێمه له راستیدا به وردی له هیچ شتێک
تێناگه‌ین،به‌ڵکوو ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ی نه‌بێ به
به‌راورد له گه‌ڵ بینای له‌شی ئێمه‌دا ئاڵ و گۆڕ
ده‌بێ و ئه‌و شتانه‌ی که ده‌چنه ناوه‌وه‌ی یاخود له
هه‌مبه‌ریدا خۆڕاگری ده‌که‌ن.(D/K
B9)
دیمۆکریتۆس زۆر جیاوازی ده‌خاته نێوان کارێکی
چێژبه‌خش که له بواری زه‌ینیه‌وه بگۆڕه‌و چاکه یا
هه‌قیقه‌تێک که له روانگه‌ی عه‌ینیه‌وه ئاڵ وگۆڕی
به‌سه‌ردادێ و هه‌ر ئه‌مه‌یش بۆ تیۆری ئه‌خلاقی و
سیاسی ئه‌و لایه‌نێکی بونیادییه.
له روانگه‌ی هه‌موو مرۆڤێکه‌وه چاکه و راستی شتێکی
تاکه،
به‌ڵام خه‌ڵکانی جۆربه‌جۆر له شتی جۆربه‌جۆر چێژ
وه‌رده‌گرن.(D/K
B69; MCK30)
چه‌ندین سه‌رچاوه راده‌گه‌یه‌نن که دیمۆکریتۆس
شێوازکارێکی مه‌زن بووه‌و له باره‌یه‌وه که‌م و زۆر
به هه‌مان شێوه ده‌دوێن که له بابه‌ت
ئه‌فلاتوونه‌وه ده‌په‌یڤن.
ئه‌گه‌ر بکرێ متمانه بکه‌ین به وته‌ی
گالن،
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دیمۆکریتۆس ته‌نانه‌ت
کامڵ‌بوونی گوتن و بیستنی ئه‌فلاتوونی له
قه‌واره‌یه‌کی هونه‌ری پڕ
به
باڵادا پێشبینی کرووه.
لانیکه‌م واوێده‌چێ که دیمۆکریتۆس
سووکه-هه‌ڤپه‌یڤینێکی،
agon
(خه‌بات)ێکی،
رێکخستووه له‌سه‌ر تێکهه‌ڵچوونی ئه‌قڵ و
هه‌سته‌کان.واده‌رده‌که‌وێ که ئه‌مه له کاکڵی خۆیدا
نیشانده‌ری هه‌وڵی ئه‌و بێ بۆ ئاشتیه‌کی
مه‌عریفه‌ناسانه:
ئه‌قڵ:
شیرینی به پێی بڕیار شیرینیه و تاڵی به پێی بڕیار
تاڵیه،
تین و ره‌نگێش به هه‌مان شێوه له سه‌ر بنه‌مای
قه‌رارێکن؛له هه‌قیقه‌تدا ئه‌تۆمه‌کان و بۆشایی
بوونیان هه‌یه.
هه‌سته‌کان:
ئه‌ی زه‌ینی چاره‌ڕه‌ش به‌ڵگه‌مان لێ ده‌سێنی و هه‌ر
به‌وه‌یش ژێره‌وژوورمان ده‌که‌ی؟
ژێره‌وژووربوون له‌نێوچوونی خودی تۆیه.(D/KB
125)
ده‌کرێ بڵێین له روانگه‌ی دیمۆکریتۆسه‌وه ئاوه‌زی
ره‌سه‌ن،به بێ خاوه‌نێتی وه‌رگرتنی هه‌ست،
له‌و گۆزه‌که‌ره ده‌چوو که له ده‌سته‌کانی یاخود
له گڵه‌سووره که‌ڵک وه‌رناگرێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه،
شوێندانه‌ران و ئه‌و شێوه زه‌ینیانه‌ی که ئه‌م
شوێندانه‌رانه له رێگایه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر
به‌جێ دێڵن،
ده‌توانن فریومان ده‌ن.
رێگای تێگه‌یشتن پێویسته له تێکه‌ڵاوێکی ئاقڵانه
له ئاوه‌زی فکری و ئه‌زموونی هه‌ستکردندا
بدۆزرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر وابێ وانه‌ی "ئه‌تۆمه‌کان و بۆشایی"
ئایینی نوێی دیمۆکریتۆس چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م
مه‌عریفه‌ناسیه‌دا رێک ده‌که‌وێ؟
ئه‌وه که دیمۆکریتۆس،
وه‌ک هه‌ڤاڵانی لایه‌نگری توێژینه‌وه‌ی
(historia)
خۆی خوازیاری زانین یا لانیکه‌م تێگه‌یشتنی بوو فوسیس
(phusis)،
واته جیهانی سروشت بوو.
ئه‌م داکۆکیکردن له سه‌ر راستیه‌ی
"ئه‌قڵ"
که ده‌ڵێ
"له حه‌قیقه‌تدا ته‌نیا ئه‌تۆمه‌کان و بۆشایی بوونیان
هه‌یه"
جێگای سه‌رنجی تایبه‌تی خودی دیمۆکریتۆس بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئایا ده‌بێ ناوی ماتریالیست له‌م
هه‌ڵوێسته بنرێ،
چ بگا به‌وه‌ی که (وه‌ک مارکس)
به دایک و بابی هه‌موو ماتریالیسته‌کانی بزانین،
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌یه.
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گاڵته‌ئامێزی
"بیر چیه؟
ماده نیه.ماده چیه؟
بیر نیه"
ره‌نگه وه‌ک به‌رانبه‌رکێیه‌کی دوولایه‌نه‌ی
پاش-دیکارتی رازاوه به‌کار بێت،
به‌ڵام یۆنانیه کۆنه‌کان به کۆمه‌ڵێک پێوانه‌وه
ده‌یانڕوانیه جیهان که هێنده دیار و وردبینانه
نه‌بوو. وشه‌یه‌ک که ئه‌وان به کاریان دێنا،
پسووخێ،
که ئێمه به "گیان" یا "زه‌ین" وه‌ریده‌گێڕینه‌وه،
پتر وه‌ک شتێک چاوی لێ ده‌کرا که خاوه‌نی تێکه‌ڵکه‌ر
(ئه‌گینا بونیاد)ێکی گرینگ له ماده‌یه و له
راستیدا دیمۆکریتۆس به ته‌واوی به ماده
ده‌یهێنایه ئه‌ژمار.له لایه‌کی دیکه‌وه، دیمۆکریتۆس
له‌و ره‌هه‌نده‌وه که ده‌توانین به واتای
ده‌قاوده‌قی وشه ناوی ئامرازی ئه‌زموونی لێ بنێین،له
فوسیس تێنه‌ده‌گه‌یشت و شرۆڤه‌ی نه‌ده‌کرد و ده‌ستی
پێی رانه‌ده‌گه‌یشت.له‌و دیوه‌وه‌ی پێناسه‌ی تێکڕای
به‌شی دواتری "ئه‌تۆمه‌کان و بۆشایی"دا ئاستێک له
مه‌رج دانانی چه‌مکه ناسراوو پێشینه‌کان شاراوه‌یه
که ناسڕێته‌وه.
به‌ربڵاوترین شرۆڤه‌ی ئه‌تۆمیزمی دیمۆکریتۆس له
راپۆرتێک‌دا له لایه‌ن
سیمپلیکیۆس،
یه‌کێک له شرۆڤه‌کارانی دواتر له ئه‌ره‌ستووه‌وه
وه‌شاوه که له‌وه ده‌چێ وه‌رگیراوێک بێت له وتاری
ئه‌ره‌ستوو "له‌بابه‌ت دیمۆکریتۆس"ه‌وه:
دیمۆکریتۆس پێی
وایه هه‌وێنی شته ئه‌به‌دیه‌کان، کۆمه‌ڵه
جه‌وهه‌رێکی بچووکن که له ژماردن نایه‌ن و شوێنێکی
دیکه‌یان بۆ له‌به‌رچاو ده‌گرێ که له بواری پانتاوه
که‌ناری بۆ نیه. ئه‌و به‌م شوێنانه ده‌ڵێ"بۆشایی" و
"هیچی" و "بێ که‌نار"؛ هه‌روه‌ها بۆ هه‌رکام له‌م
جه‌وهه‌رانه نێوی "شت" و "جه‌ماد" و "خاوه‌ن بوون"
داده‌نێ. ئه‌و پێی وایه جه‌وهه‌ره‌کان ئه‌وه‌نده
وردن که خۆ ناده‌ن به ده‌س هه‌سته‌کانی ئێمه‌وه و
له روانگه‌ی که‌مایه‌تیه‌وه هه‌موو جۆره‌کانی فوڕم و
هه‌موو به‌شه‌کانی فورمده‌ر و جیاوازیه‌کان به خۆوه
ده‌گرن. ئه‌و له‌وانه ده‌یتوانی، به هه‌مان شێوه‌ی
توخمه‌کان، شتی دیار و بۆتێگه‌یشتن پێک‌بێنێ و ساز
بکات. ئه‌تۆمه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن و به هۆی
ناهاوشێوه‌یی و جیاوازیه‌کانیانه‌وه ده‌که‌ونه
بۆشاییه‌وه و له کاتی بزووتندا له یه‌ک ده‌که‌ون و
له جێگرێیه‌کدا پێکه‌وه ده‌نووسێن،به شێوه‌یه‌ک که
واداریان ده‌کا پێکه‌وه پێوه‌ندیان بێت و له پاڵ
یه‌کتریدا بن، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا هیچ
بوونه‌وه‌رێکی یه‌کگرتووی دیکه‌یان لێوه پێک نایه‌ت؛
چونکه زۆر گێلانه‌یه که‌وا بیر بکه‌ینه‌وه که دوو
یاخود چه‌ند شت بتوانن یه‌ک شتیان لێ ده‌ربێ. ئه‌و
بۆمان شی ده‌کاته‌وه که چۆن به هۆی ئه‌وه‌ی که
شته‌کان لێک ده‌هاڵێن و پێکه‌وه
ده‌چه‌سپن،جه‌وهه‌ره‌کان له پاڵ یه‌کدیدا
ده‌مێننه‌وه، چونکه ئه‌م جه‌وهه‌رانه هه‌ندێکیان
ناڕێکن و هه‌ندێ سه‌رلارن و هه‌ندێ ده‌رپۆقیو و هه‌ندێ
قوپاو و ئه‌وانی دیش خاوه‌ن جیاوازی له راده‌به‌ده‌ری
دیکه‌ن.لێره‌وه‌یه که ئه‌و پێی وایه ئه‌م
جه‌وهه‌رانه پێکه‌وه چه‌سپاون له پاڵ یه‌کتریدان تا
کاتێک هێزێکی قه‌به‌تر له‌وی ده‌وروبه‌ریان
سه‌رهه‌ڵبدات و بیانبزوێنێ و لێکیان هه‌ڵبوێرێ. ئه‌و
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که زایین و دژبه‌ره‌که‌یشی
واته له‌به‌ین چوون، نه‌ک ته‌نیا له
گیانله‌به‌راندا،به‌ڵکوو هه‌روه‌ها له گیاوگژ و
جیهانه‌کان و به گشتی له هه‌موو ئه‌و شتانه‌یدا که
ده‌بینرێن هه‌یه.(D/K
A 347; BPP. 247-8)
وه‌ک ده‌ڵێن وادیاره ئه‌تۆمه‌کانی دیمۆکریتۆس به هۆی
ئه‌و هانایانه‌وه له تێکه‌ڵبوونی دوباره‌یان بۆ
پێکهێنانی جه‌وهه‌ره جۆراوجۆره‌کان له هه‌مان کاتدا
که هه‌مان ماده‌ی بونیادی له خۆ ده‌گرن،هاوشێوه‌ی
پارچه‌کانی "لێگۆ"ن. به‌و حاڵه‌یش، ئه‌م بڕگه وتاره‌ی
سیمپلیکیوس، ئه‌تۆمیزمی دیمۆکریتۆس (له جیاتی
ئه‌وه‌ی شی بکاته‌وه) وه‌ک نموونه ده‌یهێنێته‌وه.
نموونه هێنانه‌وه‌یه‌کی دیکه (و نه‌ک زیاتر له‌وه)
له بڕگه‌وتارێک له نامیلکه‌ی
مێتافیزیکی
ئه‌ره‌ستووه‌وه ده‌بینرێ که ئێستا له
به‌رده‌ستدایه‌و تێیدا دیمۆکریتۆس له گه‌ڵ لوسیپیۆس
به شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز پێکه‌وه گرێ ده‌دا:
رێک وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن
که جه‌وهه‌ری بنه‌مایی یه‌ک شته و ئه‌وه
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و شته‌یه که شتی دیکه پێک
دێنێ، هه‌ر به‌و شێوه ئه‌م که‌سانه [واته لوسیپیۆس
و دیمۆکریتۆس] ده‌ڵێن که جیاوازیه‌کان[ی نێوان
ئه‌تۆمه‌کان] عیلله‌ته‌کانی دیکه‌ی شته‌کانن و ده‌ڵێن
جیاوازیه‌کان له سێ شتدایه:فوڕم و ریزبه‌ندی و دۆخ.
چونکه ئه‌وان ده‌ڵێن که بوونه‌وه‌ره‌کان ته‌نیا له
لایه‌نی "ئاهه‌نگی لێدان" و "پێوه‌ندی" و
"حاڵه‌ت"ه‌وه جیاوازیان هه‌یه- لێره‌دا ئاهه‌نگی
لێدان فوڕمه و پێوه‌ندی ریزبه‌ندیه و حاڵه‌تیش
دۆخه.- پیتی
A
له گه‌ڵ پیتی
N
له بواری فوڕمه‌وه جیاوزازی هه‌یه؛
AN
له گه‌ڵ
NA
له بواری ریزبه‌ندیه‌وه جیاوازی هه‌یه؛ و هه‌روه‌ها
N
گه‌ڵ
z
له بواری دۆخه‌وه جیاوازی هه‌یه.(D/K
A 6; BP. 248)
ئه‌وه‌ی که لوسیپیوس کێیه و-له راستیدا هه‌ر بووه
یان نا- له‌مڕۆدا شتێکی روون نیه، وه‌ک ده‌ڵێن
وادیاره له چاخی کۆنیشدا هه‌ر وا بووه: هه‌ر چۆنێک
بێت،
ئێپیکوروس
له ئه‌سڵدا نکۆڵی له بوونی ده‌کاو لانیکه‌میش
لێکۆڵه‌رێکی مه‌زنی وه‌ک
سێکستووس ئه‌مپریکووس
لایه‌نگری لێ کردووه. وێڕای هه‌موو ئه‌مانه، گرینگتر
ئه‌وه‌یه که بۆچی دیمۆکریتۆس پێی وابوو که جیهان
له هیچ شتێکی دیکه دروست نه‌بووه ئیللا ئه‌تۆمه‌کان
و بۆشایی نه‌بێ و ئه‌مه شتێکه که ئه‌م ده‌قانه به
راشکاوی تێیدا ده‌سته‌وه‌سان ده‌بن. ره‌نگه بڕگه‌یه‌ک
له نووسراوه‌یه‌کی ئه‌ره‌ستوو له ژێر ناوی
ده‌رباره‌ی
سه‌رهه‌ڵدان و تێداچوون[بوون و گه‌نده‌ڵبوون]
نزیکمان کاته‌وه له‌م شرۆڤه‌ی به‌رباسمان:
ئایا ئه‌وه‌ی که وا به بیری که‌سێکدا بێت که ماده
یا تۆزێک هه‌یه که ده‌کرێ له هه‌موو شوێنێکدا
دابه‌ش دابه‌ش بێت و مومکینه ئه‌م دابه‌شبوونه
بقه‌ومێ کێشه‌یه‌ک دێنێته ئاراوه؟ چونکه چ شتێک
هه‌یه بکارێ خۆی له‌م دابه‌شبوونه ده‌رباز کا؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م شته له هه‌موو شوێنێک دابه‌شبوون
له‌خۆ ده‌گرێ و ئه‌م دابه‌شبوونه مومکینه، ئه‌وده‌م
بۆی هه‌یه له هه‌مان شێوه و له هه‌مان حاڵ‌دا
دابه‌ش ببێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌مان حاڵ‌دا
هه‌موو دابه‌شبوونه‌کان نه‌قه‌ومێن؛ ئه‌گه‌ر شتێکی
وایش روو بدا، ئه‌وا هیچ شتێکی نامومکین نایه‌ته
ئاراوه. که‌وابوو ئه‌گه‌ر جسمێک به گوێره‌ی سروشتی
خۆی ده‌توانێ له هه‌موو شوێنێکدا دابه‌ش بێت،
ئه‌وده‌م که دابه‌ش بوو-ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م
دابه‌شبوونه په‌یتا په‌یتا یاخود به شێوه‌یه‌کی
دیکه رووبدا- دیسان هیچ شتێکی مه‌حاڵ نایه‌ته
ئاراوه...
دوای ئه‌وه ئه‌ره‌ستوو به پشت به‌ستن به
پارادۆکسیکال درێژه ده‌دا به هێنانه‌وه‌ی نموونه،
هه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌کانی خۆی و دیمۆکریتۆس چه‌ندپاته
ناکاته‌وه، به‌ڵکوو وێده‌چێ بابه‌ته دیمۆکریتیه
ره‌سه‌نه‌کان به شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی ده‌ردێنێ
(که ئه‌مه‌ش خۆی مومکینه هه‌ر له‌م رێبازه‌وه بۆ
ره‌دکردنه‌وه‌ی جۆری به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی پاڕادۆکسیکالی
خۆشه‌ویستی زنون الئاتی گه‌ڵاڵه کرابووبێت، بڕوانه
خواره‌وه):
وه‌رن با جه‌سته‌یه‌ک بهێنینه به‌رچاومان که بکرێ
گشتی دابه‌ش بکه‌ین، هه‌روه‌ها وه‌رن دیسان وا فه‌رز
بکه‌ین که ئه‌م له‌شه دابه‌ش بووه. ئه‌وده‌م چ شتێک
له به‌رده‌ستدا ده‌مێنێته‌وه؟ ئاشکرایه که ئه‌وه‌ی
که ده‌مێنێته‌وه بڕ[ئه‌ندازه] نیه، چونکه ئه‌گه‌ر
وابێ ده‌توانێ دابه‌ش بێت، به‌ڵام ئێمه وامان دانا
که له هه‌موو شوێنێک بتوانێ دابه‌ش ببێت. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر نه له‌شێک بمێنێته‌وه و نه بڕێک له
به‌رده‌ستدا بێت و به‌و حاڵه‌یش دابه‌شبوون بقه‌ومێ،
ئه‌وده‌م جسم ده‌بوو تێکه‌ڵاوێک بێت له خاڵه‌کان و
پاشماوه‌کانی خاوه‌ن بڕ(ئه‌ندازه)نابێت، یا له
بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌ن هیچ شتێک نابێت، به شێوه‌یه‌ک که
هێچ شتێک بوونی نابێت و هیچ شتێک پێکهاتوو نابێت و
تێکڕای جسمه‌که هیچ شتێک نابێت بێجگه له
ده‌رکه‌وته‌یه‌ک(نموودێک).. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
وابزانین که بڕێک پێکهاتووه له شتێک که بڕێک
نیه،شتێکی بێ که‌ڵکه(D/K
A 9; BPP 220-1)
به‌م پێیه، لای دێمۆکریتۆس جسمه‌کان تائه‌وپه‌ڕی
ئیمکان ناتوانن دابه‌ش-دابه‌ش بن؛ و ده‌بوو جیهان یا
پێکهاته‌یه‌ک بێت له ئه‌تۆمه‌کان،
a-toma
یا "بێ دابه‌شبوون"، و یا ناجسمه‌کان یاخود بۆشایی بێت
که ئه‌ویش ئه‌و فه‌زا به‌تاڵه‌یه که له راستیدا
هه‌نووکه‌ییه. وێڕای هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌ره‌ستوو خۆی
دڵنیا نه‌بوو؛ له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه، شته‌کان، له
ده‌روونی خۆیاندا، ده‌توانن تا ئه‌وپه‌ڕی ئیمکان
دابه‌ش بن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ره‌ستوویش به ته‌واوه‌تی له‌م بابه‌ته‌وه
نه‌یتوانی خۆی بسه‌پێنێ. له‌وه گرینگتر ئه‌وه‌یه
که،
ئێپیکورۆس،
هاوسه‌رده‌می گه‌نجتری، له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی چوار
و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی پێش زایین‌دا، به هۆی کات
به‌سه‌رنه‌بردنی له سه‌ر راڤه‌یه‌کی نوێ دانی به
ئه‌تۆمیزمدا نا، هه‌رچه‌ند ئێپیکورۆسی نه‌یاری نیهایی
خوازی، ره‌نگه هه‌روه‌ها ئه‌تۆمیزمی ماتریالیستی
به‌بڕشتی دێمۆکریتۆسی نه‌ک له‌به‌ر هۆکاری به‌س
"زانستی" به‌ڵکوو له‌به‌ر هه‌ندێ هۆکاری دیکه هه‌ستی
به نزیکبوونیان کردبێ له روانگه‌کانی خۆی.
که‌وابوو، له به‌رچی تا ئه‌و راده‌یه بۆ دێمۆکریتۆس
بایه‌خی بوو که ئه‌تۆمیزم هه‌ققانیه‌تی بێ و بتوانێ
ئه‌رکه راڤه‌کاریه‌کانی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ؟ له
لایه‌که‌وه، ره‌هه‌ندی نێگه‌تیڤی هه‌یه، ئه‌ویش له
به‌ر شتێک یا که‌سێک که دژ به‌وه به‌ڵگه‌ی
ده‌هێناوه. ئه‌م کاره به گشتی قوتابخانه‌ی جیهانی
له‌مێژینه‌ی ئیلیائیه‌کان(که نێوی خۆی له شوێنی
نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی ئه‌م قوتابخانه وه‌رگرتووه
له ئیلئای یۆنان که له باشووری ئیتالیا
هه‌ڵکه‌وتووه)و پارمنیدۆس و زنوون و په‌یڕه‌وه
رۆژهه‌ڵاتیه‌که‌یان واته (ملیسووس)ی خه‌ڵکی (سامووس)ی
ده‌گرته‌وه.ئه‌م هزرڤانه پاوانخوازانه سه‌رهه‌ڵدان
و تێداچوونیان له جیهانبینی خۆیاندا سڕیبووه‌وه،
چونکه ئه‌م پرۆسێسانه پێویست بوو بکه‌ونه
حاڵه‌ته‌کانی سه‌ره‌تا و کۆتایی هیچی و نه‌بوونه‌وه
که ئه‌مه‌یش له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه
وه‌رنه‌ده‌گیرا، ئه‌وان داعیه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد
ئه‌وه‌ی هه‌یه تاهه‌تایه هه‌یه و گۆڕانی به‌سه‌ردا
نایه.نهێنی واتا چه‌قبه‌ستووه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی مادی
ئه‌م که‌سانه بۆ تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، به
توندی ئه‌فلاتوونی به‌ره‌و لای خۆی راده‌کێشا که بوو
به هۆی ئه‌وه‌ی که پێوه‌ره ئیلیاتیه‌کان له واتا
ئه‌خلاقیه‌کانیدا به‌کار ببا‌و نه‌م بۆنه‌وه روخساره
کامڵ و بێگۆڕانکاریه‌کانی خۆی پێک بێنێ که له جێی
خۆیدا بوون به ژێرخانی هه‌قیقه‌ته ئه‌خلاقیه
به‌رهه‌سته‌کان. دێمۆکریتۆس چه‌مکی بابه‌تیانه‌ی
ئیلیائیه‌کانی قبووڵ کرد –هیچ هیچی لێ ناکه‌وێته‌وه-؛
به‌ڵام چه‌مکی بابه‌تیانه‌ی چه‌قبه‌ستوویی ئه‌وانی به
ته‌واوه‌تی وه‌لا نا: ئه‌ویش وێڕای هیراکلیتۆس، که
یونانیه‌کی پێشووتری خه‌ڵکی ئێفێسووس بوو(سه‌رده‌می
چالاکیه‌کانی ده‌که‌وێته نزیکه‌ی 500ی پێش زایین) له
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که، به پێچه‌وانه‌وه،
هه‌موو شتێک له جوڵه‌دایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌تۆمه‌کانی دێمۆکریتۆس
یارمه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌هه‌ندی پۆزه‌تیڤه‌وه،
لانیکه‌م بۆ ئاسووده‌بوونی خۆی،زۆربه‌ی مه‌ته‌ڵه‌کانی
دیکه،به تایبه‌ت ناواخنی خودی جیهان شرۆڤه بکات.
|