|
وه‌رگێڕانی
له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1) وا چاکه سێ هۆکاری زه‌خت و زۆر له سه‌ر ژنان له
یه‌کتر جیا بکه‌ینه‌وه: ئه‌لف) هۆکاری سیاسی ـ
کۆمه‌ڵایه‌تی که بۆ وێنه له سه‌رده‌می یۆنانی کۆندا
باو بوو. ب) هۆکاری بیۆلۆژی که بۆ وێنه له بیر‌و
بۆچوونه‌کانی ئه‌ره‌ستوودا هه‌یه. پ) وێنا
ئایینیه‌کان که لای توماس ئه‌کویناس ده‌بیندرێن.
سه‌باره‌ت به هۆکاری سیاسی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانین
ئاماژه بکه‌ین به نه‌بوونی مافی سیاسی. بۆ وێنه
ده‌بینین که له ئاتێنی یۆنانی کۆندا ژنان وه‌ک
پیاوان له مافی هاووڵاتی بوون به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون و
هه‌ر بۆیه له بڕیاره سیاسیه‌کاندا هیچ ده‌ورو
نه‌خشێکیان نه‌بوو. ژنان له مافی خوێندن به تایبه‌ت
له‌و بوارانه‌دا که په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به
زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه بوو، به‌هره‌مه‌ند
نه‌بوون،. هه‌روه‌ها له مافی په‌ره پێدانی به
کرده‌ی پیشه بێ به‌ری بوون. کچان هه‌ر له ته‌مه‌نی
سیانزه تا شازده ساڵیه‌وه به پیاوانی گه‌لێک به
ته‌مه‌نتر له خۆیان به شوو ده‌دران. ئه‌رکی ئه‌وان
وه‌ک هاوسه‌ر ته‌نیا منداڵ به‌خێوکردن و خانه‌داری
بوو. ژنان له راستیدا له چوارچێوه‌ی ماڵدا یه‌خسیر
کرابوون و زۆر جار به هۆی زاوزێی زۆر و خراپی خۆراک
هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تیدا ده‌مردن.
2) هۆکاری بیۆلۆژیکی: به پێی تیۆری ئه‌ره‌ستوو چ له
جیهانی ئاژه‌ڵان و چ له جیهانی مرۆڤدا ئه‌وه
نێرینه‌یه که رۆڵی چالاکی ده‌گێڕێ و مێینه‌ش پاسیف و
وه‌رگره. ئه‌ره‌ستوو پێی وابوو که ئه‌وه پیاو یاخود
نیرینه‌یه که منداڵ ده‌خوڵقێنێ و ژن یاخود مێینه
ته‌نیا ئه‌رکی را‌گرتن، به‌خێوکردن و خه‌مڵاندنی له
ئه‌ستۆدایه. له ترمینۆلۆژیی فه‌لسه‌فیی ئه‌ره‌ستوودا
نێرینه فۆڕمی به تاک (منداڵ) ده‌به‌خشێ و مێینه
"تۆز".
3) وێنا ئایینیه‌کان: به گوێره‌ی بۆچوونی توماس
ئه‌کویناس داستانی خڵقه‌ت له بابه‌ت ژنه‌وه هۆکاری
ژێرده‌سته‌بوونی ژنی روون کردووه‌ته‌وه. وه‌ک
ده‌زانین له داستانی خڵقه‌تدا باس له‌وه کراوه که
"خودا ژنی له که‌له‌که‌ی پیاو خوڵقاند"، نه‌ک له
سه‌ری. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ رابه‌ر بوونی پیاو.
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا نه‌گوتراوه که ژن له قاچی
پیاو دروست کراوه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌گوترێ
پیاو مافی پێشێل کردنی ژنی هه‌یه.
4) "جان ستوارت میل" باوه‌ڕی به دابین کردنی مافی
ده‌نگدان هه‌بوو بۆ هه‌موو گه‌وره‌کان. له سه‌رده‌می
ئه‌ودا ژنان که‌متر خۆیان له قه‌ره‌ی کێشه‌کانی
کۆمه‌ڵگا ده‌دا، هه‌ر بۆیه ئه‌و پێی وابوو که دابین
کردنی مافی ده‌نگدان بۆ ژنان ده‌بێته هۆی جوڵاندنی
ژنان ۆ به‌شداری کردنیان له کاروباری کۆمه‌ڵگاو له
سیاسه‌تدا.
5) باوکی جان ستوارت میل واته جه‌یمز میل له دژی
ئه‌م بۆچوونه بوو و پێی وابوو که ئه‌م ئه‌رکه له
ئه‌ستۆی پیاوانه. جان ستوارت میل ره‌خنه‌ی له‌م
بۆچوونه ده‌گرت و ده‌یگوت که تاکه‌کان بۆخۆیان باشتر
ده‌توانن پارێزگاری له حه‌ز و داواکانی خۆیان بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه منداڵان و ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه
که پێویستیان به سه‌رپه‌رستی کردن هه‌یه. که‌واته
ژنان نابێ بهێڵێن که پیاوان له جیاتی ئه‌وان بڕیار
بده‌ن.
6) له به‌رامبه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌یدا که به‌رگریان له
فره ژنی ده‌کرد و پێیان وابوو که به‌م شێوه‌یه ژن
به‌خته‌وه‌رترێکه، جان ستوارت میل ده‌یگوت که ئه‌م
جۆره که‌سانه چه‌وسێنه‌ری ژن و منداڵه‌کانیانن. له
وه‌ڵامی ئه‌م رسته‌یه‌شدا که گوایا ژن به شێوه‌یه‌کی
سروشتی له خزمه‌ت ئه‌وی دیدایه، میل ده‌یگوت: سروشتی
بوون پێش هه‌ر شتێک بریتیه له ده‌رفه‌تێک که تێیدا
ژنان بتوانن به شێوه‌یه‌کی ئازادانه خۆیان به‌ره‌و
پێش به‌رن. واته ده‌رفه‌تی به‌رامبه‌ر و یه‌کسان له
گه‌ڵ پیاوان.
7) مه‌به‌ست له ئازادی ژنان ئه‌وه نیه که که ئیتر
ژنان له په‌یوه‌ندی و وابه‌ستییدا نه‌بن، به‌ڵکو
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ژنان بتوانن به شێوه‌یه‌کی
ئازادانه و به پێی حه‌ز و داواکانی خۆیان، ژیانیان
چێ بکه‌ن.
8) ئنگڵس پێی وایه که ژن له بنه‌ماڵه‌دا
ده‌چه‌وسێندرێته‌وه. هه‌روه‌ها پێی وایه که له
کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ژن وه‌ک ئامرازی
به‌رهه‌مهێنانه، پیاو ده‌یپارێزێ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی
بکا. پیاو له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا خاوه‌ن
ده‌سه‌لاتی ئابووری و نان هێنه‌ری ماڵه. ژنیش
کرێکاری پیاوه و له راستیدا کار ده‌کا له پیناوی
مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیی ژیانی له ناو بنه‌ماڵه‌دا.
9) له کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستیدا چیدیکه ژن به هۆی
ئابووریه‌وه به پیاو نا‌به‌سترێته‌وه. چونکه
ئه‌وه کۆمه‌لگایه که خاوه‌ن ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م
هێنانه و ژنانیش وه‌ک پیاوان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان
ده‌بێ که له کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شداری
بکه‌ن و سه‌هم و به‌شی پێویستی خۆیان وه‌رگرن. له
وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا بنه‌ماڵه له ناو ده‌چێ، چونکه
چیدی نابێته په‌نا بۆ دابین کردنی پێداویستیه‌کانی ژن
و منداڵ. له راستیدا ئه‌وه کۆمه‌ڵگایه که ئه‌م
ئه‌رکه راسته‌وخۆ له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و مندالان له
باغچه‌ی منداڵاندا په‌روه‌رده ده‌کرێن.
10) "سیمون دوبوڤار" یش پێی وایه که گه‌مه‌ی
ده‌سه‌لات له ناو ژن و پیاودا هۆکاری مێژوویی هه‌یه
نه‌ک سروشتی. واته ده‌سه‌ڵاتی پیاو له سروشته‌وه
نایه‌ت. له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان ژن و پیاودا
ژنان شه‌ڕ ده‌که‌ن له پێناوی به‌رابه‌ری و
یه‌کسانیدا.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
|