سه‌ره‌تایه‌ک ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌کانی نێوه‌راست
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست به کام سه‌رده‌مانه ده‌ڵێن؟
به‌شی یه‌که‌م
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست به‌و سه‌رده‌مانه ده‌وترێ که تێدا رۆژئاوا
به مانا ئه‌مڕۆییه‌که‌ی بوو به خاوه‌ن شوناسی خۆی. واته، چه‌ند
سه‌رده‌مێک له مێژووی هزری رۆژئاوایی که گه‌لێک بیرمه‌ند تێیدا
قسه‌یان له سه‌ر دین، سروشت، میتافزیک، مرۆڤ وکۆمه‌ڵ کرد. باسه
فه‌لسه‌فی و تیۆلۆژییه نوێیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه درێژه‌ی
باسه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، به چه‌شنێک که هه‌تا پرسه
فه‌لسه‌فی و تیۆلۆژییه‌کانی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست به ته‌واوی
ده‌رک پێنه‌کرێن، ئه‌سته‌مه سه‌رده‌مه‌کانی دواتر فام بکرێن. به
گشتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ریتی کاتۆلیکی شکڵی گرت و چاکسازیی دینی
لای پرۆتستانه‌کان په‌رچه‌کردارێک بوو له ئاست دینداریی
کڵێسه‌کانی سه‌رده‌م دا. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ک کاتۆلیزم ده‌ناسرێ،
که مه‌زنترین مه‌زهه‌بی مه‌سیحیشه، جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی له
گه‌ڵ هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا نییه، فه‌لسه‌فه‌کان و تیۆلۆژییه
کاتۆلیکییه‌کان به گشتی هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له‌و سه‌رده‌مه‌دا
شکڵیان گرت و ته‌نیا جار و بار پاشگری "نوێ" وه‌ر ده‌گرن.
زاراوه‌ی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست له زمانی فارسی (کوردیش- و)دا
وه‌رگێڕدراوی زاراوه ئه‌وروپییه‌کانه. ئه‌م سه‌رده‌مه به
ئینگلیزی
the Middel Ages
و به زمانی فه‌ڕه‌نسی
Moyen Age
یه. دیاره پێش
زمانه ئه‌وروپییه تازه‌کان له زمانی لاتینیدا ئه‌م زاراوه‌یه
به کار براوه. له ساڵی 1469دا زاراوه‌ی
media tempestas
و له ساڵی 1518دا
media aetas
و له ساڵی 1604دا
iuw
aevumمان
به‌رچاو ده‌که‌وێ.
مێژونووسان ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ک سه‌رده‌مێ که ده‌که‌وێته نێوان
دوو سه‌رده‌می یونانی - رۆمی که به سه‌رده‌می کۆن
و نوێ ناسراون، پێناسه ده‌که‌ن. بۆیه به‌م سه‌رده‌مه
ده‌وترێ سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست. به‌گشتی سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌رده‌مه
به سه‌ده‌ی پێنجه‌م واته، روخانی ئیمپراتوریی رۆمی رۆژئاوایی به
ده‌ستی ژێرمه‌نه‌کان
و کۆتاییه‌که‌شی به سه‌ره‌تای رێنسانس و سه‌رده‌می نوێ له
سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م ده‌زانرێ. ژماره‌یه‌ک له مێژونووسان رێکه‌وتی
وردتری بۆ دیاری ده‌که‌ن. بۆ وێنه ده‌توانین ساڵی 1453 که مێژوی
داگیرکردنی قوسته‌نته‌نییه (که دواتر بوو به ئێستامبوول) به
ده‌ستی عوسمانییه‌کان یا دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ساڵی 1492دا
وه‌ک دوو رووداوی گرنگی مێژویی بۆ سه‌رتاپای ئه‌م سه‌رده‌مه له
قه‌ڵه‌م بده‌ین. هێندێ له فه‌یله‌سوفه‌کان له رووی
فه‌لسه‌فییه‌وه سنووره مێژوویه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ره‌چاو
ده‌که‌ن. به‌ڵام که‌سانی واش هه‌ن که سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌ی
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست تا سه‌ده‌کانی یه‌که‌م یان دووه‌م ده‌به‌نه
دواوه. هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌یانه‌وێ
هاوئاهه‌نگبوونی جۆری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه که پێکه‌وه
له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌تدا ده‌ست پێ ده‌که‌ن و تا رێنسانس درێژه
ده‌کێشن، له به‌رچاو بگرن. له‌ملاشه‌وه ژماره‌یه‌ک مێژونووس هه‌ن
که بڕوایان وایه سه‌رده‌مێک که کڵێسه سه‌رهه‌ڵ ده‌دا،
سه‌رده‌مێکی کولتوری تایبه‌ته و جیاوازه له سه‌ده‌کانی
نێوه‌ڕاست.
ئه‌م تاقمه پێیان وایه سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست له سه‌رده‌می
ئۆگۆستینوس یا ن ته‌نانه‌ت بۆئتیوس واته سه‌ده‌ی پێنجه‌می زایین
ده‌ست پێ ده‌کا. لای هێندێ که‌سیش داخرانی قوتابخانه
فه‌لسه‌فییه‌کانی ئاتێن له لایه‌ن یوستینیانوس، ئیمپراتۆری رۆمی
رۆژهه‌ڵات له ساڵی 529دا کۆتایی فه‌لسه‌فه‌ی یونان و ده‌سپێکی
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاسته. هێندێ که‌سی دیکه ته‌نانه‌ت تا سه‌ده‌ی
هه‌شته‌م دێنه پێش و ریفۆرمه‌کانی شارلمانی، یه‌که‌م مه‌زنه
ئیمپراتۆری مه‌سیحی دوای روخانی
رۆمی رۆژئاوایی به سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌رده‌مه ناو ده‌به‌ن.
(به‌ڵام) بۆ کۆتایی سه‌ده فه‌لسه‌فییه‌کانی نێوه‌ڕاست مێژونووسانی
فه‌لسه‌فه‌ش وه‌ک مێژونووسانیتر ده‌سپێکی سه‌رده‌می ر‌ێنسانسیان
به دروست ده‌زانن.
له‌م
سه‌رده‌مانه‌دا فه‌لسه‌فه و به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی
بیرکردنه‌وه تیۆرییه‌کان ده‌رباره‌ی مه‌سیحییه‌ت شکڵیان گرت.
مه‌سیحییه‌تی کاتۆلیکی له کۆتاییه‌کانی ئیمپراتۆریی رۆمی
رۆژئاوایی‌دا به‌ره‌به‌ره بوو به دینی زۆرینه، به چه‌شنێک که
دوای رووخانی ئه‌م ئیمپراتورییه، پاپ رێبه‌ری کڵێسه‌ی کاتۆلیک،
فه‌رمانڕه‌وایی سیاسی به‌ده‌سته‌وه گرت. کڵێسه‌ی کاتۆلیکیش به
له‌به‌رچاوگرتنی نه‌ریتی
پۆلۆسی- یوحه‌نایی، که به حه‌قێقه‌تی ره‌های ده‌زانی، به
که‌ڵکوه‌رگرتن له ئامرازی تیۆری، بڕوایی و هێندێ جاریش فیزیکی
هه‌وڵی ئه‌دا تا پێوه‌ندی نێوان بیرکردنه‌وه تیۆرییه‌کان و
بیروباوه‌ڕی مه‌سیحی رابگرێ. به واتایه‌کی دیکه هه‌وڵ ده‌درا
یه‌که‌میان بکاته ملکه‌چ و خزمه‌تکاری دووه‌م. به‌م شێوه‌یه له‌م
سه‌رده‌مه‌دا فه‌لسه‌فه، زانست و هه‌رچه‌شنه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
تیۆری یان له خزمه‌ت دین دا بوو یان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیندا
سه‌ری هه‌ڵ ده‌دا. له‌به‌ر ئه‌مه ژماره‌یه‌ک له فه‌یله‌سوف و
مێژونووسان بڕوایان وایه ناوی فه‌لسه‌فه بۆ بیرکردنه‌وه
فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه گونجاو نییه؛ دیاره ئه‌م باسه
له‌مه‌ڕ هه‌رچه‌شنه فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دینی بۆ وێنه، بیرکردنه‌وه‌ی
یه‌هودی و ئیسلامیش له ئارادایه؛ چونکه ئه‌مانه پێیان وایه
فه‌لسه‌فه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌ست و بێ کۆت و به‌نده، به
تایبه‌ت هیچ کۆت وبه‌ندێکی دینی له‌خۆ ناگرێ. دیاره ئه‌م قسه‌یه
که ئاخۆ ده‌کرێ بیرکرنه‌وه هیچ کۆت و به‌ندێکی بۆ نه‌بێ، گه‌لێک
باس هه‌ڵگره.
(ئه‌میل برئیه)، یه‌ک له مێژونووسانی فه‌لسه‌فه، دژی
به‌کاربردنی زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیحی بوو. ئه‌و ده‌یوت
هه‌روه‌ک چۆن ناتوانین قسه له ماتماتیکی مه‌سیحی بکه‌ین،
زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیحیش بێ مانایه. ناکۆکی له نێوان
چه‌مکی فه‌لسه‌فه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مه‌سیحییه‌تدا هه‌یه و
ئه‌گه‌ر ئیمانی مه‌سیحی کاریگه‌ری له سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی تیۆری
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست داناوه، ناتوانین پێی بڵێین فه‌لسه‌فه. له
به‌رانبه‌ردا (ئه‌واتین ژێلسۆ) ئایدیای مه‌سیحی به ره‌وا ده‌زانی.
ئه‌و باوه‌ڕی وا بوو که هێندێ سیستمی فه‌لسه‌فی هه‌بوون که به
بێ بوونی دینی مه‌سیحی مێژو هیچکات ئه‌وانه‌ی به خۆوه نه‌ده‌دی و
لێره‌دا ئیمانی مه‌سیحی بۆ پێکهێنانی ئه‌مجۆره سیستمانه ده‌بێته
هاوڕێی ئه‌قڵ. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیحی هه‌یه.
له‌به‌رئه‌مه ئه‌و ناوی "مێژوی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیحی له
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست"ی بۆ کتێبی مێژوی فه‌لسه‌فه‌ی خۆی به زمانی
ئینگلیزی هه‌ڵ بژارد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌کار‌هێنانی
ده‌کرده‌وه. (ژاک ماریتن) و (فردریک کاپلستون) پشتی ژیلسۆنیان
گرت. چه‌ند فه‌یله‌سوفێکی کاتۆلیکیش، بۆ وێنه (فرناندۆن
ستینبێرگن)
(Van Steenberghen)
پسپۆڕی ناوداری فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست و تیئۆلۆگی
کاتۆلیک، فه‌لسه‌فه و تیۆلۆژییان لێک جیا کرده‌وه. لای
ئه‌وان که‌لام پێکهاته و مه‌به‌ستێکی جیاوازتری له فه‌لسه‌فه
هه‌یه و ده‌بێ فه‌یله‌سوفه‌کانی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست به
"خوداشناس( تیۆلۆگ)" ناو ببرێن به واته‌یه‌کیتر به‌کاربردنی
زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه دروست نییه. دیاره ده‌بێ
وه‌بیر بێنینه‌وه که زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی سه‌ده‌کانی
نێوه‌راست واژه‌ی فه‌یله‌سوف
(philosophus)
بۆ فه‌یله‌سوفه نامه‌سیحییه‌کان به کار ده‌به‌ن و مه‌سیحییه‌کان
به
(theologus)
ناو ده‌به‌ن. جاری واش بووه که زاراوه‌ی فه‌یله‌سوفی مه‌سیحی
(philosophuschristianus)یان
به‌کار هێناوه. پێویسته ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ که زۆربه‌ی
نزیک به ته‌واوی بیرمه‌ندانی ئه‌م سه‌رده‌مه هێندێ جار
جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان له نێوان فه‌لسه‌فه، تیۆلۆژی و زانست‌دا
دانه‌ناوه. به سه‌رینی ئه‌مه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێک
به‌رهه‌م له میتافزیک، لۆژیک و ده‌روونناسی به‌رچاو ده‌که‌ون که
هیچکامیان ئاماژه‌یه‌ک به دین یان ده‌قه دینییه‌کان ناکه‌ن؛
به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا ده‌بێ ئه‌وه قبوڵ بکه‌ین که بیرمه‌ندانی
سه‌ده‌کانی نێوه‌راست ئه‌و ئیماندارانه بوون که له ئیمان و
بڕواکانی خۆیان رامان و هێندێ سیستمی تیۆرییان داهێنا که پشتیان
به ئیستدلالی فه‌لسه‌فی به‌ستبوو. ئه‌مان به سوودوه‌رگرتن له‌م
سیستمه فه‌لسه‌فییانه‌ی یونان و له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی
دوازده‌شدا(به‌سوودوه‌رگرتن) له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها
به تێفکرین له‌و ئه‌قلانییه‌ته‌ی که له‌م سیستمانه‌وه وه‌ریان
گرتبوو، ویستیان دینه‌که‌یان ئه‌قلانی و به‌ڵگه‌مه‌ند بکه‌ن و بۆ
خۆیان و بۆ مه‌سیحییه‌کانی روون بکه‌نه‌وه و له به‌رانبه‌ر
نامسیحییه‌کاندا به‌رگری لێ بکه‌ن.
به‌م واتایه ده‌کرێ بڵێین ئه‌مانه فه‌یله‌سوف بوون و
فه‌یله‌سوفه یونانی زمانه‌کانی وه‌ک فلووتین و پرۆکلۆس ویستیان
به زمانی فه‌لسه‌فی باس له دین بکه‌ن.
ده‌توانین فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست له رووی مێژوییه‌وه
بکه‌ین به چه‌ند به‌شی جیاوازه‌وه. به‌شی یه‌که‌م، باسکردنی
روانگه‌ی پیرانی کڵێسه‌یه که له سه‌ده‌ی یه‌که‌می زایین‌دا به
زمانه‌کانی یونانی و لاتینی شتیان له سه‌ر مه‌سیحییه‌ت نووسی.
ئه‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که فۆرمیان به بیروباوه‌ڕی مه‌سیحی
به‌خشی و به جۆرێ سه‌رچاوه‌ی مه‌سیحییه‌تن، به ئه‌ژدادی کڵێسه
ناو ده‌برێن. به‌شی دووه‌م، پێوه‌ندی به شکڵ‌گرتنی فه‌لسه‌فه‌ی
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست له رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی رۆم تا کۆتایی
سه‌ده‌ی یازده‌هه‌مه‌وه هه‌یه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا کڵێسه‌ی
کاتۆکلیک توانی مه‌سیحییه‌تی کاتۆلیکی تا دوورترین ناوچه‌کانی
باکوور و رۆژئاوای ئه‌وروپا په‌ره پێ بدا و زمانی لاتینی بکا به
زمانی دینی، تیۆلۆژی، ئه‌ده‌بی وزانستی. به‌مجۆره ئه‌وروپای دوای
ئیمپراتۆریی رۆمی رۆژئاوایی شوناسێک تازه په‌یدا ده‌کا و
مه‌ده‌نییه‌تی ئه‌وروپی شکڵ ده‌گرێ. ریفۆرمه شاره‌لمانییه‌کانی
سه‌ده‌ی هه‌شته‌م ده‌بێته هۆی تۆکمه بوونی سیستمی
په‌روه‌رده‌وفێرکردن و قوتابخانه‌کان زیاتر له جاران ره‌ونه‌ق
په‌یدا ده‌که‌ن و ئاستی کولتوری و خوێنده‌واری به شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو گه‌شه ده‌که‌ن. به‌شێکی دیکه پێوه‌ندی به سه‌ده‌ی
دوازده‌هه‌مه‌وه هه‌یه که به به‌هاری فیئۆدالیزم ناسراوه.
له‌م سه‌ده‌یه‌دا ئه‌ورپییه‌کان زیاتر له گه‌ڵ ده‌قه‌کانی رۆمی
کۆن ئاشنا بوون و قوتابخانه‌کان پشکوتنی زیاتریان به خۆوه بینی،
به چه‌شنێک که چه‌ند قوتابخانه‌ی وه‌ک سنت ڤیکتۆر، شارتر، لان و
سیتۆ بوون به خاوه‌ن رێبازی تیۆلۆژی، فه‌لسه‌فی یان عێرفانی. له
نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه فه‌لسه‌فی
و زانستییه‌کان له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه ئاسۆیه‌کی نوێی به رووی
ئه‌وروپییه‌کاندا کرده‌وه.
به‌شی
دیکه سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌مه. ئه‌م سه‌ده‌یه، سه‌ده‌ی بنیاتنانی
زانستگاکان و به وانه‌ییکردنی فه‌لسه‌فه و سیستمه مه‌زنه
فه‌لسه‌فییه‌کانه. فه‌یله‌سووفه‌کان، مامۆستای زانستگه‌ن و ده‌قه
فه‌لسه‌فی و تیۆلۆژییه‌کان به زۆری بۆ وانه‌وتنه‌وه نووسراون و
سه‌ده‌کانی چوارده و پانزه‌ش به پاییزی فیئۆدالیزم ناسراون. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا کلێسه‌ی کاتۆلیک تووشی قه‌یران ده‌بێ و
فه‌رمانڕه‌وایی خۆی تا راده‌یه‌ک له ده‌ست ده‌دا. به گه‌شه‌کردنی
ناسیونالیزم و دروستبوونی وڵاته نوێیه‌کان شه‌ڕی درێژخایه‌ن
سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تاعوون رۆژره‌شی
ئه‌وروپییه‌کان دوو ئه‌وه‌نده ده‌کا. فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌کانی
سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م هه‌رکام به شێوه‌ی خۆیان ره‌خنه له
فه‌لسه‌فه‌ی وانه‌یی ده‌گرن و مه‌یله ئۆمانیستییه‌کان و ئاسۆی
نوێ، که ده‌بنه هۆی رێنسانس، که‌م که‌م
له رۆژئاوادا ده‌رئه‌که‌وه‌ن. له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی
پانزه‌هه‌م و به تایبه‌ت سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا میتۆد و روانگه‌ی
روژئاواییه‌کان گۆڕانێکی میژوییان به سه‌ردا دێت و سه‌رده‌مێک که
پێی ده‌ڵین رێنسانس سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا.
به‌شی دووه‌م
هزری یه‌هودی- مه‌سیحی
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست، سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی هزری رۆژئاواییه.
هزری سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست له بنه‌ڕه‌تدا هزرێکی دینییه. خه‌می
په‌ره‌سه‌ندنی دین و به‌رگریکردنی، خه‌می گه‌وره‌ی بیرمه‌نده
رۆژئاواییه‌کانی ئه‌م سه‌دانه بوو. دینی ئه‌م سه‌دانه
خوێندنه‌وه و راڤه‌کردنی پۆلۆسیانه‌ی مه‌سیحییه‌ت بوو. پۆلۆس،
جووله‌که‌یه‌کی یونانی ئاسا بوو که له سه‌ده سه‌ره‌تاییه‌کانی
زایین‌دا له چوارچیوه‌ی هزر و دینه یونانی ئاسا‌کاندا راڤه‌یه‌کی
نوێی بۆ بیر و کرده‌وه‌کانی عیسای مه‌سیح کرد. ئه‌م راڤه نوێیه،
بنیادی جیهانناسیی دینیی رۆژئاوای داڕشت و بوو به دینی باڵاده‌ستی
ئه‌م کیشوه‌ره. بۆ باشترناسینی چوارچێوه‌ی هزری پۆلۆس که
ده‌مانگه‌ینێته ناسینی هزری دینیی رۆژئاوا و فه‌لسه‌فه‌ی
سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست، ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه
دوو ره‌وتی هزری دینی- فه‌لسه‌فی یونانی و یه‌هودی. له
سه‌رده‌می یونانی ئاسادا هزری یونانی، دینی یه‌هود و دینه
ئێرانی، بابلی و میسرییه‌کان تێکه‌ڵ به یه‌ک بوون و هزری دینی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان له شکڵ وفۆرمی جیاوازدا پێک هێنا. هزری
مه‌زهه‌بیی باڵاده‌ستی ئه‌م سه‌رده‌مه، دینی رزگاریده‌ر بوو که
باس له‌وه ده‌کا له ئاسمانه‌وه که‌سێک دێ و مرۆڤ رزگار ده‌کا.
دینی کۆنی یونانی ستراکتۆرێکی چه‌ند خودایی و جیهانبینییه‌کی
ئوستووره‌یی هه‌بوو. خواکانیان له‌گه‌ل ئه‌م جیهانه له دایک
ببوون و شتێکی جیا له‌م جیهانه نه‌بوون. به واتایه‌کی دیکه
دابه‌شکردنی جیهان به سروشت و میتافیزیک لای ئه‌وان بێ مانا بوو.
ته‌نانه‌ت شوێنی ژیانی خواکانیش دیار بوو. له‌م رژیمه دینییه‌دا
هه‌رکام له خواکان ئه‌رکێکیان له ئه‌ستۆ بوو وکتێب یان ده‌قێکی
پیرۆز وه‌ک ژێده‌ر و ده‌لیلی دینی،
و پێغه‌مبه‌رێکی تایبه‌ت وه‌ک بنیاتنه‌ر له ئارادا نه‌بوو.
پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و خواکان به رێگای سرووت و رێ و ره‌سمه
ئایینییه‌کاندا پێک ده‌هات. خواکانی ئه‌م دینه مرۆئاسا بوون و
تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌خڵاقییه‌کانیشیان زۆر له مرۆوه نزیک بوو.
ئه‌وان له ئاسماندا ده‌ژیان و مرۆ له سه‌ر زه‌وه‌ی و هه‌رکامه
جڤاتێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو. دینی کۆنی یونانی وه‌ک دینه
رۆژهه‌ڵاتییه‌کان چاوی نه‌ده‌بڕییه فه‌زیله‌ته میتافیزییه‌کان و
جیهانه‌که‌ی جیهانێکی سروشتی بوو. دیاره سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند
دینێکی وه‌ک ئۆرفۆئوسی و فیساگۆرسی، که ره‌هه‌ندی عیرفانی و
تیۆرییان هه‌بوو، بوونه هۆی به‌هێزکردنی ره‌هه‌نده رۆحی، عیرفانی
و ئه‌بستراکته‌کانی دینی یونانی و هێندێ فه‌یله‌سووفی وه‌ک پلاتون
(ئه‌فلاتون) په‌ره‌یان به ره‌هه‌نده تیۆرییه‌کانی هزری دینی
یونانی به‌خشی.
فه‌یه‌له‌سوفه سه‌ره‌تاییه‌کانیش هه‌وڵیاندا به شێوه‌یه‌کی
ئه‌قلانی، نه‌ک چیرۆکئاسا و ئوستوره‌ییانه جیهان راڤه بکه‌ن.
ئه‌وان له ته‌نیشت ئه‌قڵانییه‌تی ئوستووره‌یدا، ئه‌قلانییه‌تێکی
نوێیان هێنایه ئاراوه و ناویان نا ئه‌قلانییه‌تی فه‌لسه‌فی.
سروشت و جیهانێک که ئه‌م فه‌یله‌سووفانه به هاوچه‌رخه‌کانیان و
ژیاره‌کانی دوای خۆیان ناساند، جیهانێکی قانوونمه‌ند بوو که به
هۆی قانوونه ئه‌قڵییه‌کانه‌وه ئیداره ده‌کرا. به‌مجۆره ئه‌قل
توانای تێگه‌یشتن له قانوونه‌کانی سروشتی هه‌بوو و هه‌ر
بوونه‌وه‌ر یان توخمێک له سروشتدا شوێنی خۆی هه‌بوو و نه‌زمی
جیهان له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندی ئه‌م بوونه‌وه‌رانه دامه‌زرابوو
که هه‌رکامه‌و به‌شێکیان پێک ده‌هێنا. قانوونی علییه‌ت
(به‌رهۆبوون) بوونه‌وه‌ره‌کانی پێکه‌وه به‌ستبۆوه. هه‌ر
دیارده‌یه‌ک هۆکارێکی بۆ بوونی خۆی هه‌بوو و به فه‌راهه‌مبوونی
هه‌لومه‌رجی پێکهاتنی، ئه‌م دیارده‌یه سه‌ری هه‌ڵ ده‌دا. که‌واته
سروشت قابیلی لێکدانه‌وه و ناسین بوو و ته‌نیا ده‌بوایه له
رێگای لێکۆلینه‌وه له رێکخراوه‌که‌یدا له به‌شه‌کانی تێبگه‌ن.
به‌م شێوه‌یه سروشتناسی و زانسته‌کانی دیکه‌ی وه‌ک پزیشکی له‌م
شارستانییه‌ته‌دا هه‌لومه‌رجی گونجاویان بۆ گه‌شه‌کردن په‌یدا کرد.
له کۆمه‌لگه‌ی یونانیشدا، قانوون نیشانه‌ی خواستی هاوڵاتیان بوو.
قانوونه خوداییه‌کان که له لایه‌ن گرووپێکی تایبه‌ته‌وه به
ناوی کاهێنه‌کان جێبه‌جێ ده‌بێ، له‌م ژیاره‌دا شوێنێکی نییه.
ئه‌ندامانی کۆمه‌لگه به قانووندانان و پشتگیری‌کردن له رێکخراوی
قانوونمه‌ندی کۆمه‌ڵگه کاریان ده‌کرده سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه.
له ته‌نیشت ئه‌م ژیاره‌دا، له فه‌له‌ستین ژیارێکی دیکه هه‌بوو
که ئه‌ویش ده‌وری له فۆرمبه‌خشین به هزری به‌شه
رۆژئاواییه‌که‌یدا
هه‌بوو. قه‌ومی یه‌هود
به ئیمان به خوای گه‌وه‌ره و تاک و ته‌نیا و به‌رز و
زانا له‌م سه‌رزه‌وییه له ته‌نیشت قه‌ومه‌کانی دیکه‌دا ده‌ژیا.
خوای یه‌هود پێش ئه‌م جیهانه هه‌بوو و دوای ئه‌ویش هه‌ر ده‌بێ.
واته ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دونیایه بوونی هه‌بوو. ئه‌م
قه‌ومه له قۆناغی دووه‌می ژیانی دینی خۆیدا واته
دوای دوورخرانه‌وه بۆ بابل به باشی باسیان له گه‌وره‌یی
خوا کرد. خوایه‌ک که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دونیایه‌یه و جیهان
به‌ستراوه به‌وه. ئه‌و جیهانی له هیچه‌وه دروست کردوه و
ئیراده‌ی خۆی به سه‌ریدا زاڵ کردوه. دینی قه‌ومی یه‌هود له
سه‌ر بنه‌مای په‌یمانێکی مێژوویی دروست بوو. ئیبراهیم وه‌ک
نوێنه‌ری ئه‌م قه‌ومه په‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌هوه، خوای تاک و
ته‌نیا به‌ست که له بری پاراستن و رێنوێنیکردنیان و گه‌یاندنیان
به سه‌رزه‌وینی به‌ڵێندراو، وه‌ک خوای بێ هاوتا بیپه‌رستن و
فه‌رمانه‌کانی جێبه‌جی بکه‌ن. له سه‌رده‌مه‌کانی دواتردا
پێغه‌مبه‌ره‌کانی یه‌هود ئه‌م په‌یمانه‌یان وه‌بیر یه‌هودییه‌کان
ده‌هێناوه. حیکایه‌تی ئه‌م په‌یمانه وپێوه‌ندی
ئه‌م قه‌ومه به خوای خۆیانه‌وه له کتێبی ته‌وراتدا
ماوه‌ته‌وه. کتێبیک که باسی مێژووی ئه‌م قه‌ومه و پێوه‌ندیی به
یه‌هوه و هه‌روه‌ها دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وه‌ی ده‌کا، وه‌ک
ده‌قێکی پیرۆز و سه‌رچاوه‌ی دینداری جێی رێزی ئه‌م قه‌ومه‌یه.
به‌م شێوه‌یه پێوه‌ندی ئه‌م قه‌ومه به خودای خۆیه‌وه به رێگای
ده‌قێکی پیرۆز و ئه‌و که‌سانه‌وه بوو که وه‌ک پێغه‌مبه‌ر په‌یامی
خودایان پێ راده‌گه‌یاندن. له قۆناغی دواتردا رێکخراوی سیستماتیکی
رۆحانییه‌کان جێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان گرته‌وه.
دینی یه‌هود دینێکی ته‌واو مێژووییه و مێژوو بۆ ئه‌م دینه باری
مانایی هه‌یه. ئه‌گه‌ر به زاراوه‌ی ئه‌مرۆیی قسه بکه‌ین، دینی
یه‌هود خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی مێژووییه. یه‌هودلۆژی خۆی له ریگای
ئه‌م مێژووه‌وه ده‌دۆزیته‌وه و دیدێکی مێژوویی بۆ جیهان هه‌یه.
مێژوویه‌ک که جارێک رووی داوه و سه‌ره‌تاو کۆتاییه‌که‌ی دیاره و
به پێی ئیراده‌ی یه‌هوده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ. قانوون و نه‌ریتی
زال خواست وئیراده‌ی یه‌هوه‌یه. ئه‌م مێژووه، ته‌نیا مێژووی مرۆڤ
و کۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵکو مێژووی جیهان و سروشتیشه. که‌واته
ئیراده‌ی یه‌هوه هه‌م به‌سه‌ر سروشتدا زاله و هه‌م وه‌ک یاسایه،
به‌لام ئیراده‌ی یه‌هوه له‌وه به‌رزتر بوو که مرۆڤ بتوانێ لێی
تیبگا؛ بۆیه سروشت بۆ یه‌هودی نه‌ناسراو بوو. هه‌ر کاتێک
له‌وانه بوو به پێی ئیراده‌ی یه‌هوه رووداوێک روو بدا. هیچ
یاسایه‌کی نه‌گۆڕ بۆ پێشبینیکردنی داهاتوو له ئارا نه‌بوو،
هه‌روه‌ک چۆن گه‌لێک په‌رجوو به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی رووداوه‌کان
روو ده‌دا. که‌واته ئه‌گه‌ر رووداوێکی خۆشی وه‌ک شه‌قکردنی ده‌ریا
و تێپه‌ڕین له سه‌رزه‌وینی میسر رووی دا، یان ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند
ساڵێک به‌ڵایه‌کی سروشتی یان مرۆیی به سه‌ر به‌شه‌ردا باری،
نیشانه‌ی ئه‌وه بوو که ئه‌م قه‌ومه کرده‌وه‌ی ناڕه‌وایان
ئه‌نجام داوه، په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌هود شکاندووه‌و
سه‌ربزێوییان کردوه، بۆیه که‌وتوونه‌ته به‌ر غه‌زه‌بی یه‌هود.
که‌واته ده‌بێ مل بۆ ئیراده‌ی یه‌هود بده‌ن و ته‌واو ملکه‌چی بن
تا هێور بێته‌وه و سروشت رووی خۆشی خۆی به به‌شه‌ر نیشان بدا.
به‌مجۆره ئه‌م خه‌ڵکه ئه‌وه‌نده له سروشتناسیدا نه‌چووبونه
پێش، چونکه سروشت له‌خۆیدا خاوه‌ن یاسا نه‌بوو و به‌ش و
توخمه‌کانی سه‌رچاوه‌ی دیارده‌کان نه‌بوون تا یه‌هودییه‌ک هه‌وڵ
بدا بیانناسێ. کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌هودیش هه‌ر به‌م شیوه‌یه جڤاتێکی
سه‌ربه‌خۆی پێکهاتوو
له هاوولاتیان نه‌بوو. ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌ورێكیان
له دانانی قانوون‌دا نه‌بوو. یه‌هود قانوونه‌کانی راده‌گه‌یاند و
گرووپێکیش وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه که له مێژوودا دوای
ئامانجێکی تایبه‌ت ده‌که‌وت، ملکه‌چی ئه‌م قانوونه و پارێزه‌ری
دین بوون.
له سه‌ده‌ی چواره‌می به‌ر له زایین‌دا ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدوونی
به‌ناوی په‌ره‌سه‌ندنی کولتوری یونانییه‌وه په‌لاماری
سه‌رزه‌وییه‌کانی دیکه‌ی دا. به‌زمگێڕییه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ر به
پێجه‌وانه‌ی زۆرێک له داگیرکارییه‌کان، ته‌نیا ئاکامی سیاسی به
دواوه نه‌بوو، به‌ڵکو بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توخمێکی تازه له
به‌شه رۆژئاواییه‌که‌یدا به ناوی کولتوری شێوه‌یونانی. پاش
تێکچوونی سنووره قه‌ومی و نیشتمانییه‌کان و دروستبوونی حکومه‌تێکی
یه‌کگرتووی یونانی، مه‌جال بۆ سه‌رهه‌لدانی ئه‌قلانییه‌تێکی یونانی
له سه‌رزه‌وییه داگیرکراوه‌کاندا دروست بوو. له لایه‌کی
دیکه‌وه دینه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م
ئه‌قلانییه‌ته و ئه‌و نیشتمانه جیهانییه‌ی که ئه‌م
ئیمپراتوورییه به زمانێکی یه‌کگرتوو پێک هێنابوو، له جیهانی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌ره‌یان گرت و ره‌نگ و رووی رۆژهه‌ڵاتییان
به‌خشییه دینداری یونانی و رۆمی. به‌م شێوه‌یه زۆربه‌ی رێچکه
فه‌لسه‌فییه‌کانی یونان مۆرکی دینییان وه‌رگرت و دینه رۆمی و
یونانییه‌کانیش رۆحیانه‌ت و مه‌یله عیرفانی و پڕرمز و رازه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتیان وه‌رگرت. ره‌وتی زاڵی دینی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، خاوه‌ن
ستراکتۆرێکی رزگاریده‌ر بوو که ناودارترینیان له سه‌روبه‌ندی
سه‌رهه‌ڵدانی عیسای مه‌سیحدا، بریتی بوون له دینه عیرفانی-
سه‌نه‌وی گنوسیسیه‌کان، مه‌سیحیه‌تی پلۆسی- یوحه‌نایی و دینه
پڕره‌مزورازه‌کان. ئێرانییه‌کان به عیرفان و سه‌نه‌وییه‌ت و
تیۆریی "منجی و ئیشراقیان" ده‌ورێکی گه‌لێک گرنگیان له رێکخستنی
ئه‌مجۆره دیندارییه‌دا هه‌بوو که راسته‌وخۆ له شێوه‌ی دینه
گنۆستیسییه‌کان، میترایزم و مه‌زده‌ئیزمدا و به شێوه‌ی
ناڕاسته‌خۆش کاریگه‌ریی هزرییان له سه‌ر دینه مه‌سیحیه‌کان و
تیۆلۆژییه یونانی ئاسا‌کاندا هه‌بوو.
داگیرکارییه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ر فه‌له‌ستینیشی گرته‌وه. جگه له‌و
سه‌ده‌یه که (مه‌کابییه‌کا‌ن) حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆیان پێک هێنا،
ئه‌م خاکه له سه‌ده‌ی چواره‌می به‌ر له زایینه‌وه به‌ره‌و
ئه‌ملا له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی رۆمییه‌کان و یونانییه‌کاندا بوو.
ده‌توانین کاریگه‌ری ئه‌م (دینه) یونانی ئاسایه ته‌نانه‌ت له
ده‌قه‌کانی ته‌وراتیشدا به‌دی بکه‌ین، به جۆرێک که ئه‌و به‌شه
له ده‌قه‌کانی ته‌ورات که له سه‌رده‌می یونانی ئاسادا نووسراون،
زۆر تیۆلۆژیانه‌ترن له نووسراوه‌کانی پێشوو و به ده‌قه
حیکمه‌تیه‌کان ناسراون. له‌م ده‌قانه‌دا خوای یه‌هود به‌رزتر و
سیسمتی خیلقه‌ت ئه‌قلانیتره. له‌م ده‌قانه‌دا ئه‌قڵ یا حیکمه‌تی
خودا تایبه‌تمه‌نتره، به چه‌شنێک که ئه‌م ئه‌قله له ده‌قی
حیکمه‌تی سلێماندا باس له خۆی ده‌کا. بڕوا به سه‌رهه‌ڵدانی
رزگاریده‌ر و ژیان له دونیا ئاخردا، به هۆی
فه‌رمانره‌وایی یونانییه‌کان و رۆمییه‌کان، که
یه‌هودییه‌کان وایان ده‌زانی یه‌هود له سه‌ربنه‌مای ئه‌و
په‌یمانه‌ی که له گه‌ل قه‌ومی یه‌هوددا به‌ستوویه، ئه‌وان
ناخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کافره‌کان و رۆژێک مه‌شیا
(Meshiah)
به فریایان ده‌گا.
به‌شی سێهه‌م
فیرقه یه‌هودییه‌کان له فه‌له‌ستین له تێگه‌یشتنی خۆیانه‌وه
بۆ دین باسیان له که‌سێتی مه‌شیا ده‌کرد. لای (قانیعه‌کان) که
بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌رچونی رۆمییه‌کان له فه‌له‌ستین و پێکهێنانی
حکومه‌تێکی خودایی ده‌کرد، مه‌شیا زیاتر که‌سێتییه‌کی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و رزگارکه‌ری قه‌ومی یه‌هود له ده‌ستی کافران بوو.
هاتنی مه‌شیا بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی خودایی له سه‌ر زه‌وی
شتێکی پێویست بوو. لای (ئه‌سنییه‌کان) که له عیرفانه‌وه بۆ دینی
یه‌هود ده‌یانڕوانی و وه‌ک دینه یونانی ئاساکانی دیکه جه‌نگی
نێوان خێر و شه‌ڕ و "ره‌هبانییه‌ت"یان به جه‌وهه‌ری دینی یه‌هود
ده‌زانی، مه‌شیا رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی بوو و کرده
رزگاریخوازانه‌که‌ی له چوارچێوه‌ی دینی یه‌هود واوه‌ترده چوو.
مه‌شیا، پیر و حه‌کیمێکی خاوه‌ن بوونی ئه‌زه‌لی بوو که وه‌ک
حیکمه‌تی خودایی سه‌یری ده‌کرا. هه‌روه‌ک چۆن له کتێبی "ئه‌خنوخ"
(Enoch)
که سه‌ر به‌م ره‌وته فکرییه‌یه، باس له‌وه کراوه که مه‌شیا،
هه‌مان حیکمه‌تی خواوه‌ند و هاوده‌می ئه‌و بووه له کاتی
دروستکردنی مرۆڤدا کاتێ خودا پێی وتووه: "مرۆڤ له شێوه‌ی خۆمان
و وه‌کو خۆمان دروست بکه‌ین" (سه‌فه‌ری سه‌رهه‌ڵدان، 1:26).
"فریسییه‌کان" شه‌ریعه‌تی دینیان به کرۆکی دین ده‌زانی. مه‌به‌ست
له شه‌ریعه‌ت ئه‌و فه‌رمانانه بوو که یه‌هود به قه‌ومه‌که‌ی
خۆی راده‌گه‌یاند و خاخامه‌کانی یه‌هود به فه‌تواکانیان په‌ره‌یان
پێده‌دا. ره‌چاوکردنی ئه‌م فه‌رمانانه، به مانای ره‌چاوکردنی
حه‌ڵاڵ و حه‌رامه و هۆی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ومه‌یه له
کافره‌کان. ئه‌مانه‌ش چاوه‌ڕوانی مه‌شیا بوون تا بێت و رزگاریان
بکا؛ به‌ڵام رزگارکه‌ره‌که‌یان تایبه‌تمه‌نییه‌کانی خاخامه
به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌وانی هه‌بوو. جگه له فیرقه‌ی "سدوقییه‌کان"
قه‌ومه‌کانی دیکه‌ی یه‌هود، چ له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی
فه‌له‌ستین، وایان ده‌زانی ئاخرزه‌مانه و چاوه‌ڕێی هاتنی
رزگارکه‌ره‌که‌یان بوون که بێت و
به هاتنی سه‌رده‌مێکی تازه له‌ژیانی ئه‌وان و جیهاندا
ده‌ست پێ بکا.
دیاره
گشت یه‌هودییه‌کان له
فه‌له‌ستیندا نه‌ئه‌ژیان. به‌شێکی به‌رچاویان له ئه‌نجامی
ناله‌باری سیاسی، قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ناچار بوون کۆچ
بکه‌ن، یان کۆچێان پێ بکه‌ن. گرووپێک له‌مانه له سه‌رزه‌وییه
یونانی زمانه‌کاندا گرسانه‌وه و له شاری ئه‌سکه‌نده‌رییه له
باکووری میسردا کۆمه‌لگه‌یه‌کی گرنگیان پێک هێنا. ئه‌مانه
په‌یڕه‌وییان له پیرانی که‌نیسه‌ی ئۆرشه‌لیم ده‌کرد و باجی دینی و
نه‌زرو قوربانییه‌کانیان پێشکه‌شی ئه‌وێ ده‌کرد و هه‌وڵیان ئه‌دا
لانیکه‌م جارێک بچنه زیاره‌تی ئه‌م شوێنه. به هۆی دووری له
فه‌له‌ستین مه‌یلی نیشتمانی- دینی ئه‌م گرووپه به‌رو کزی ده‌رۆێشت
و به‌هۆی ژیان له کۆمه‌ڵگه یونانی زمانه‌کاندا خوێندنه‌وه‌یه‌کی
ئه‌بستراکیان بۆ دین په‌یدا کردبوو. به یونانی قسه‌یان ئه‌کرد
وزۆرێک له نه‌ریته یونانییه‌کانیان قبوول کردبوو. به‌ره‌به‌ره
زمانه زگماکه‌که‌یان له یاد کرد‌و ئیتر ده‌قه پیرۆزه‌کان به
زمانی عیبری بۆیان ئاشنا نه‌بوو.
له ئاکامدا که‌وتنه فکری
وه‌رگێرانی ته‌ورات بۆ زمانی یونانی. ئه‌م ره‌وته له سه‌ده‌ی
سێهه‌می پێش زایین‌دا ده‌ستی پێ‌کرد و به حه‌فتاییه‌کان یان)سبعینیه/
(Septuaginta
ناوزه‌د کرا. هۆی ئه‌م ناوزه‌دکردنه ئه‌وه بوو که چیرۆکی
یه‌هودی، ئه‌م وه‌رگێڕانه ده‌داته پاڵ حه‌فتا که‌س له
فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م دینه له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی به‌تلیمووس
فیلادفی(285-247
پ.ز)دا که هه‌رکامیان به تاقی ته‌نیا ئه‌م ده‌قه‌یان له
عیبرییه‌وه کرده یونانی. دوای ته‌واوبوونی وه‌رگێرانه‌کان هه‌موو
وه‌رگێڕانه‌کانیان پێکه‌وه به‌راورد کرد و بۆیان ده‌رکه‌وت که
ته‌نانه‌ت له یه‌ک
وشه‌شدا جیاواز نین. به‌مجۆره یه‌هودییه یونانی زمانه‌کان به
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه هه‌وڵیان ئه‌دا وا نیشان بده‌ن که
ده‌قه یونانییه‌کانی ته‌ورات ئیلهامی خودا‌یین
و پیرۆزن. مێژوناسان
باوه‌ڕیان به‌م شته نییه و ده‌ڵین ئه‌م وه‌رگیڕانه له
ماوه‌ی سه‌د ساڵ و به شێوه‌ی به‌ش به‌ش و به‌ره‌به‌ره له لایه‌ن
که‌سانیکی زۆره‌وه ئه‌نجام دراوه. هه‌رجۆری بیت ئه‌م
وه‌رگێرانه له که‌نیسه یه‌هودییه یونانی زمانه‌کاندا به
شیوه‌ی فه‌رمی خوێندرا و سه‌رچاو دینیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قه
عیبرییه‌کدا یه‌کسان بوو. ئه‌م وه‌رگیرانه یونانییه ته‌نیا
ده‌قێک بوو که بۆ نوسه‌رانی ئه‌نجیله‌کان، پۆلۆس و مه‌سیحییه
یونانی زمانه‌کانی دیکه‌ش ناسراو بوو. مه‌سه‌له‌ی گرنگ لێره‌دا
ئه‌وه‌یه که وه‌رگێرانی ته‌ورات له زمانی عیبرییه‌وه بۆ زمانی
یونانی (که زۆر فه‌لسه‌فی بوو و چه‌ندین سه‌ده گه‌لێ ده‌قی
فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بیی پێ نووسرا) وای کرد که زۆریک زاراوه و
چه‌مکی عیبری له وه‌رگیراندا باری فه‌لسه‌فی به خۆوه بگرن. به
چه‌شنێک که وه‌رگیره‌کانیش له ژیر سریمه(کاریگه‌ری)ی هزره
یونانی ئاسا‌کاندا مرۆڤی شێوه‌خودایی له وه‌رگێرانه
یونانییه‌کاندا که‌مڕنگ بکه‌نه‌وه، گه‌وره‌یی خودا به‌رجه‌سته‌تر
بکه‌ن و شه‌ریعه‌تی یه‌هودی که‌م بکه‌نه‌وه. به‌مجۆره به هۆی
ئه‌م وه‌رگێڕانه‌وه دینی یه‌هود، یان به واتایه‌کی دیکه نه‌ریتی
سامی- ئیبراهیمی، هه‌نگاویک له هزری یونانی و تیگه‌یشتنی ئه‌م
دینه به ریگای ئه‌قلانییه‌تی یونانی نزیک که‌وته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌وڵێکی زۆری بۆ نزیککردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو
جیهانبینییه‌دا، فیلۆن ئه‌سکه‌نده‌رانی (یه‌هودی) بوو. (25ی پ.ز-
40ی ز). هه‌روه‌ک له ناوه‌که‌ی ده‌رئه‌که‌وێ، ناوبراو
یه‌هودییه‌کی خاوه‌ن بڕوای یونانی ئاسا و خه‌ڵکی ئه‌سکه‌نده‌رییه
بوو. له نیو کولتوری یونانیدا گه‌شه‌ی کرد و گه‌لێک به‌رهه‌می
بیرمه‌ندان و نوسه‌رانی یونانی به زمانی زگماکی خوێنده‌وه. ئه‌و
هه‌ردوو کولتوره‌که‌ی به راست ده‌زانی و پێیوابوو به‌هۆی
یه‌کبوونی حه‌قیقه‌ت، حه‌قیقه‌ته‌کان له به‌رانبه‌ر یه‌کتردا
راناوه‌ستن، که‌واته راسته ئه‌م دوو حه‌قیقه‌ته به رواڵه‌ت
له‌یه‌ک ناچن، (به‌ڵام) هه‌ردووکیان یه‌ک په‌یامیان پێیه؛ بۆیه
ده‌بێ قووڵ بڕوانین تا حه‌قیقه‌تمان بۆ ده‌رکه‌وێ. فیلۆن به
که‌ڵکوه‌رگرتن له هزری یونانی، به تایبه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی
ئه‌فلاتونی میانه، تێکۆشا به پشتبه‌ستن به میتۆدی ره‌مز و
دراماتیکی
(allegoria)ی
ده‌ق، که له لایه‌ن یونانی و رۆمییه‌کانه‌وه بۆ راڤه‌کردن و
به‌ئه‌خلاقیکردنی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کان و تێگه‌یشتنی به‌شیک له
ده‌قه ئه‌فسانه‌یی و دینییه‌کان به‌کار ده‌برا، له مانای
راسته‌قینه و حه‌قیقی ته‌ورات تێ‌بگا. دیاره ئه‌و له میتۆدی
راڤه‌کردنی ره‌مزی- دراماتیکی دا به پێجه‌وانه‌ی یونانی و
رۆمییه‌کان، باوه‌ڕی وابوو که رواله‌تی ده‌قه‌که‌ش باس له
حه‌قیقه‌ت ئه‌کا، به‌ڵام مانای رواڵه‌تی یان زاره‌کی ته‌نیا بۆ
خه‌ڵکی ئاساییه و مانای شاراوه بۆ نوخبه‌کان. ئه‌و که له
چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتونی میانه و عیرفاندا له مانای
شاراوه تێده‌گه‌شت، زۆرجار بۆ سه‌لماندنی تێگه‌یشتنی خۆی له ده‌ق
بیرمه‌نده یونانیه‌کانی وه‌ک شاهید ده‌هێنایه‌وه.
فیلۆن و یه‌هودییه هاوچه‌رخه‌کانی، له رێگای راڤه‌کردنی ره‌مزی-
دراماتیکییه‌وه زۆرێک له چه‌مکه یونانییه‌کانیان هێنایه نێو
تیۆلۆژی یه‌هوده‌وه. بۆ وێنه ده‌توانین باسی هاتنی خوداناسیی
ئه‌فلاتونی میانه بۆ نێو تیۆلۆژی یه‌هود و فامکردن و باسکردنی
یه‌کخواپه‌رستی ئیبراهیمی به رێگای ئه‌قلانییه‌تی یونانییه‌وه،
گونجاندنی جیهانناسی یه‌هودی له‌گه‌ڵ جیهانناسی ئه‌فلاتونی میانه
و ره‌چاوکردنی ئاوه‌ز
logosی
خالق وه‌ک ریگای نێوان خواوه‌ند و مه‌خلووقاتی دیکه بکه‌ین. فیلۆن
له به‌ر پابه‌ندبوون به یه‌کخواپه‌رستی یه‌هودی، ئاوه‌زی
مه‌خلووقی له‌به‌رچاو گرت، به‌لام چونکه کاریگه‌ری به سه‌ر
مه‌سیحییه یونانی ئاساکان، به تایبه‌ت یوحه‌نا، نوسه‌ری ئه‌نجیلی
چواره‌مه‌وه هه‌بوو، ده‌ورێکی گرنگی له دروستبوونی تیۆلۆژی و
تیۆریی مه‌سیحیدا گێرا.
له سه‌ده‌ی یه‌که‌می زایینی‌دا که‌سێک به ناوی عیسا ناسری
له فه‌له‌ستین سه‌ری هه‌ڵدا که زۆر که‌س پێێان وابوو خودی
مه‌شیایه. ئامۆژگاری وکرده‌وه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی ئه‌م که‌سه
پارێزه‌رانی دینی یه‌هودی ورووژاند. ئه‌مانه رۆمییه‌کانیان هاندا
ئازاری بده‌ن؛ گه‌لێک کێشه و چه‌رمه‌سه‌رییان تووش کرد. دوای
ئه‌و، چه‌ند که‌س له لایه‌نگرانی به پێی ئاخێزی دینی، کولتوری و
قه‌ومی خۆیان راڤه‌ی جۆراوجۆریان بۆ که‌سێتی عیسا و ریساڵه‌تی وی
کرد. چه‌ند گرووپێک
یه‌ک یان چه‌ند ده‌قێکیان ده‌رباره‌ی ژیان و هزر و کرده‌وه‌کانی
وه‌ک ده‌قی پیرۆز قبووڵ کرد و فره‌یه‌ک فیرقه‌ی مه‌سیحییان دروست
کرد. ئه‌م ده‌قانه ناو نران ئه‌نجیل، به مانای مزگێنی یان
هه‌واڵی خۆش
evenggelion.
دواتر ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی که به پێێ روانگه‌کانی پۆلۆس و یوحه‌نا
مه‌سیحییه‌تی رۆژئاوایان پێکه‌وه نا، چوار دانه له
ئه‌نجیله‌کانیان به ناوه‌کانی مه‌تا، مه‌رقس، لۆقا و
یوحه‌نا هه‌ڵبژارد و ئه‌وانیتریان به ساخته
apocgryhaزانی.
له
پاڵ ئه‌م ئه‌نجیلانه‌دا نامه‌یه‌کی زۆر هه‌بوو که پیرانی مه‌سیحی
له سه‌ده‌ی یه‌که‌م یان نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی دووه‌م به
مه‌به‌ستی رێنونی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بۆ که‌س و کۆمه‌ڵگه
مه‌سیحیه‌کانیان نووسی بوو. (ئه‌م نامانه) به هۆی زاڵبوونی
زه‌ینییه‌تی ژیان له ئاخر زه‌مان و چۆنیه‌تی کۆتاییهاتنی دنیا
نووسرابوون. که‌لیسای پۆلۆسی- یوحه‌ناییش له پێناو جۆری
تێگه‌یشتنی خۆی له ئامۆژگاری و کرده‌وه‌کانی عیسای ناسری هێندێ
له‌م نامه و دۆزینه‌وانه‌ی یوحه‌نای وه‌ک کۆمه‌له ده‌قێکی پیرۆز
قبوول کرد و ئه‌وانیتری به ناڕه‌وا زانی.
خاڵی
گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هیچکام له‌و نامانه هی یارانی
مه‌سیح یان هی ئه‌و
که‌سانه نین که ئه‌ویان دیتووه یان له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵی
بوون. یه‌که‌م گرووپی لایه‌نگرانی عیسای ناسری له ئۆرشه‌لیم
ده‌ژیان و ده‌رکه‌وتن و ریساله‌تی ئه‌ویان له چوارچێوه‌ی دینی
یه‌هوددا قبوول کرد. مێژونووسان، ئه‌م گرووپه به‌هۆی باسکردنی
مه‌سیحییه‌ت له ستراکتۆری یه‌هودیدا، به یه‌هودی- مه‌سیحی ناو
ده‌به‌ن. دوو که‌س له رێبه‌رانی ئه‌م گرووپه بریتین له پترۆسی
حه‌واری و یه‌عقووب، برای عیسا. ئه‌مانه بڕوایان وابوو که عیسای
مه‌سیح رزگارکه‌ری قه‌ومی یه‌هوده. ئه‌و پێغه‌مبه‌رێکه وه‌ک باقی
پێغه‌مبه‌ره یه‌هودییه‌کانی دیکه. دیاره هه‌روه‌ک مۆعجیزه‌کانی
سه‌لماندیان، له پێغه‌مبه‌ره‌کانی دیکه‌ی به‌نی ئیسراییل به‌هێزتر
بوو، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک ره‌هه‌ندی خودایی نه‌بوو.
ئه‌و مرۆڤێک بوو وه‌ک مرۆڤه‌کانیتر. ئه‌مانه زۆر پابه‌ندی
شه‌ریعه‌تی یه‌هود بوون و بڕوایان وابوو رزگاربوون ته‌نیا به هۆی
یه‌هود و جێبه‌جێکردنی شه‌ریعه‌تی ئه‌و به‌دی دێت.
جگه له یه‌هودییه‌تی فه‌رمی ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌ندێ که‌سیش
وێڕای جه‌ختکردن له‌سه‌ر مرۆڤبوونی مه‌سیح، ریساله‌تی
رزگارکه‌رانه‌ی ئه‌ویان له چوارچیوه‌ی دینه یونانی ئاسا‌کاندا
راڤه ده‌کرد. ئه‌مان مه‌سیحیان به کوڕی خوا ده‌زانی که به‌هۆی
ئه‌خلاقی به‌رز و کرده‌وه‌ی بێ خه‌وشی شیاوی وه‌رگرتنی ئه‌م پله و
پایه بوو. خواوه‌ند پله‌یه‌کی به‌رزتری پێ به‌خشی. نوێنه‌ری
ئه‌مجۆره بیرکردنه‌وه‌یه، له نامه‌ی شوان، به‌رهه‌می
هێرماس دا ده‌رده‌که‌وێ.
گرووپێکی‌تر مه‌سیحییه‌تیان به پێێ جیهانبینی عیرفانی- سه‌نه‌وی
قبووڵ کرد. ئه‌مان بڕوایان وابوو که مه‌سیح نێردراوی خوای خێره
له به‌رانبه‌ر خوای شه‌ڕدا، خوای خالق و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م
جیهانه. مه‌سیح له رێگای به‌خشینی عیرفان
gnosis
و وشیاریدان به مرۆڤ که بوونی پێوه‌ندی به‌م جیهانه‌وه نییه و
تیشکێکه له خوای خێر که ده‌ستی چاره‌نووس ئه‌وی تووشی ئه‌م
دنیایه کردووه، هه‌لومه‌رجی ده‌ربازبوونی مرۆڤی له‌م جیهانه
فه‌راهه‌م کردووه. مه‌سیح مرۆڤ له گوناهکردن رزگار ناکا، به‌ڵکو
له چنگ خوای شه‌ڕ ده‌ربازی ئه‌کا. به‌زۆری له‌م جیهانبینییه‌دا
دینی یه‌هود و خواکه‌ی وه‌ک خوای شه‌ڕ نه‌فی ده‌کرێنه‌وه.
ته‌وراتیش وه‌ک به‌رهه‌می خوای شه‌ڕ، دیرۆکی له شه‌ڕه‌وه‌گلاندنی
مرۆڤه. له نێو ئه‌نجیله عیرفانی- سه‌نه‌ویه‌کاندا، ده‌توانین
ناوی ئه‌نجیلی تۆماس و ئه‌نجیلی فلیپ ببه‌ین که
که‌لیسای فه‌رمی مه‌سیحییه‌تی رۆژئاوا دانی
پێدا نه‌هێنان.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ مه‌سیحی رزگارکه‌ر و
بیروبڕواکانی کرد، پۆلۆس بوو. ئه‌و سه‌ره‌تا یه‌هودی بوو، به‌ڵام
دواتر ده‌یگوت له رێگای ده‌مشق دا
کاتێ دوای مه‌سیحییه‌کانی ئه‌و ناچه‌یه که‌وتبوو، عیسای
مه‌سیح لێێ په‌یدا ده‌بێ و داوای لێده‌کا بێته سه‌ر دینی ئه‌و.
ناوبراو له چوارچێوه‌ی هزره یونانی ئاسا‌کاندا به زمانی یونانی
بانگه‌شه‌ی بۆ ئامۆژگارییه‌کان و کرده‌وه‌کانی مه‌سیح کردووه و
مه‌سیحییه‌تی له چوارچێوه‌ی دینی یه‌هود ده‌رهێنا و رایگه‌یاند
که مه‌سیح رزگارکه‌ری مرۆڤه. ئه‌و به پشتبه‌ستن به‌چه‌مکه‌کانی
جهانناسی، مرۆناسی و رزگارکه‌ربوونی دین و فه‌لسه‌فه یونانی
ئاساکان باسی له ده‌سکه‌وته‌کانی مه‌سیح بۆ مرۆڤایه‌تی کرد. ئه‌و
مه‌سیحییه‌تی برده نێو یونانی زمانه‌کان و دین و رێوره‌سمه
یه‌هودییه‌کانی به هه‌ڵوه‌شاه‌وه راگه‌یاند. په‌یڕه‌کردنی
شه‌ریعه‌تی یه‌هودی نه‌ک هه‌ر به رزگارکه‌ر نه‌زانی، به‌ڵکو به
شه‌یتانیبوونی له‌قه‌له‌م دا. هۆی ئه‌م هه‌ڵوێستگرتنه ئه‌وه‌بوو
که ئه‌و جیهان و زاتی مرۆڤی به شه‌یتانی ده‌زانی و په‌یڕه‌کردنی
شه‌ریعه‌تی به هاوهه‌نگاویکردنی دنیا و چۆنژیان له دنیادا زانی.
له‌م رووه‌وه، ئه‌و له گنۆسیسیه‌کان نزیک بوو. پۆلۆس بڕوای وابوو
که سروشت و زاتی مرۆڤ گوناحباره و هه‌ر بۆیه دوای شه‌یتان
ده‌که‌وێ. مرۆڤ له هه‌لومه‌رج و دۆخێکی گوناحاویدا ده‌ژی.
به پێی جیهانبینی پۆلۆس، مرۆڤ به‌رپرسی گوناحه‌کانی خۆی نییه،
به‌ڵام له‌و نێوه‌دا ده‌ژی. بێ ئه‌وه‌ی له رووی (وجودشناختی)سییه‌وه
پێی خۆش بێ، یان ئاگای لێ بێ، تووشی گوناح بووه، به‌ڵام ئه‌مه
له گوناحی ئه‌و که‌م ناکاته‌وه، ئه‌م گوناحه ئه‌و کاته روویدا
که ئاده‌م له باخی عه‌ده‌ن دا سه‌ربزێوی فه‌رمانی خودا بوو،
و(ئه‌م گوناحه) بوو به میراتی مرۆڤ و زاتی
هه‌موویانی گوناحبار کرد. سزای ئه‌م گوناحه ئه‌وه‌یه که
مرۆڤ له‌م جیهانه پڕ کوفر و شیرکه‌دا بژیت. به‌ڵام خودا ده‌ستی
له مرۆڤ به‌رنه‌دا، به‌ڵکو کاتێ ئارام بوویه‌وه، به پێی پلانێکی
تایبه‌ت رێگاکانی ده‌ربازبوونی فه‌راهه‌م کرد. به‌نی ئیسراییل
ته‌نیا قه‌ومێک بوون که وه‌حیان پێ گه‌یشت و به‌پێی وه‌حی روویان
له شه‌ریعه‌تی خوایی کرد. به‌ڵام وه‌رگرتنی شه‌ریعه‌ت و
په‌یڕه‌وکردنی، سروشتی گوناحباری ئه‌م جیهانه‌یه
و رزگاری، ده‌بێ ده‌ربازبوون بێت له‌م جیهانه. به‌م پێیه
قبووڵکردنی شه‌ریعه‌ت، به مانای گیرۆده‌بوونی دنیایه، به‌ڵام
سه‌ره‌نجام شه‌ریعه‌ت وای کرد که یه‌هودییه‌کانی له گوناحی
زیاتره‌وه نه‌گلێن و ئه‌وانی ئاماده کرد تاکو له رێگای
قوربانی‌کردنی کوڕی خوا له سه‌ر خاچ، خۆیان رزگار بکه‌ن.
پێغه‌مه‌ره‌کانی به‌نی ئیسراییل به‌ڵێنی هاتنی رزگارکه‌ریشیان به
مرۆڤ به‌خشی. هیواداریان کرد که رۆژێ خودا هه‌لومه‌رجی
رزگاربوونیان فه‌راهه‌م ده‌کا. پۆلۆس ته‌وراتی به پێی جیهانبینی
یونانی ئاسا و به زمانی یونانی ده‌خوێنده‌وه و به
دینه عیرفانییه رزگارکه‌ره‌کانه‌وه ده‌یبه‌سته‌وه و
راڤه‌ی ده‌کرد.
له روانگه‌ی پۆلۆسه‌وه مه‌سیح، کوڕی خودا و، ده‌سه‌ڵات و
حیکمه‌تی خودایه و ته‌واو
خوداییه؛ به‌لام به‌ته‌واوی له خودا جیایه و پله‌یه‌ک له
خوارتره و ملکه‌چی خوایه. مه‌سیح خولقێنه‌ری ئاسمان و زه‌وی و
بینراو و نه‌بینراوه‌کانه. ئه‌و هه‌موو شتێکی دروست کردووه و
هه‌موو شتێک بۆ ئه‌و دروست کراوه. ئه‌و پارێزه‌ری جیهانه و
هه‌موو شتێک پێکه‌وه ده‌به‌سێته‌وه. له‌م رووه‌شه‌وه پۆلۆس له
جیهانبینی یه‌هود که پێغه‌مه‌ره‌کانی به پردی پێوه‌ندی نێوان
خوای تاک وته‌نیا و مرۆڤ ده‌زانی، دوور که‌وته‌وه. خوداییبوونی
رزگارکه‌ر لای ئه‌و مانای ئه‌وه‌یه که رزگارکردن کاری خودایه و
له‌گه‌ڵ رزگاربوونی مرۆڤ، جیهانی سروشتیش به جۆرێ رزگار ده‌بێ.
به‌شی چواره‌م
ئینجیله‌کانی مه‌تا، مه‌رقس و لۆقا که دواتر بوونه به‌شێک له
کۆمه‌ڵه کتێبه پیرۆزه‌کانی لایه‌نگرانی پۆلۆس و یوحه‌نا، له
نێوان راڤه‌ی پۆلۆس و یه‌هوودی- مه‌سیحی دا ته‌فسیرێکی دیکه‌یان
خسته روو. ئه‌م سێ
ئینجیله له رووی زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانه‌وه هاوبه‌ش بوون و
له‌به‌ر ئه‌م جیهانبینییه هاوبه‌شه به "ئینجیله هاو دیده‌کان"
ناویان ده‌رکرد. ئه‌م ئینجیلانه وێڕای نزیکبوون له هێندێ له
چه‌مکه یه‌هوودییه‌کان، له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دینی یه‌هوود
وله رێگای سوودوه‌رگرتن له ره‌وتی دینی یونانی ئاسا ره‌وته
دینییه‌کانی له‌مه‌ڕ مه‌سیحییه‌ت نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م سێ ده‌قه
ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی بڕوامه‌ندی دینی یه‌هووده‌وه.
هێندێ جار (مه‌سیح) به پێغه‌مبه‌ر و خودا، هێندێ جار به
کوڕی مرۆڤ و جاری واش به کوڕی خودا ناو ده‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌م سێ ئینجیله پشتیان به بیر وباوه‌ڕی دینی یه‌هوود به‌ستبوو،
تێیاندا چه‌مکی پێغه‌مبه‌ربوون و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و
خودا به هۆی پێه‌مبه‌ره‌کانه‌وه باس کراوه. عیسا وه‌ک
پێغه‌مبه‌ره‌کانی پێش خۆی شاروگونده جۆراوجۆره‌کان ده‌گه‌ڕا و
خه‌ڵکی رێنوێنی ده‌کرد.
ئه‌م ئینجیلانه گرنگییه‌کی زۆریان به‌و باسانه ده‌دا که
ده‌رباره‌ی شه‌ریعه‌ت له نێوان عیسا و رۆحانییه فریسی و
سدیقییه‌کاندا ده‌هاته پێش، زۆرێک له روانگه دینییه‌کانی مه‌سیح
له دڵی ئه‌م باسانه‌وه دروست بوو، به‌ڵام به ناوزه‌د‌کردنی عیسا
به کوڕی خوا، له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕی نه‌ریتی و فه‌رمی دینی
یه‌هوود دوور که‌وتنه‌وه. دیاره له‌م سێ ئینجیله‌دا چه‌مکی کوڕی
خوا وه‌کو نامه‌کانی پۆلۆس و ئینجیلی یوحه‌نا جیهانناسانه نییه و
هیچ ده‌ورێکی له خیلقه‌تدا نییه. هه‌رجۆرێ بێ عیسای مه‌سیح به
پێی ئه‌م ئینجیلانه هه‌وڵی چاکسازیی دینی یه‌هوود ئه‌دا و
ئه‌رفراندنی ئه‌و له دینداریدا،بریتییه له به‌ئه‌خلاقیکردنی
شه‌ریعه‌تی یه‌هوود، بایه‌خدان به ئاخرزه‌مان و جیهانی دیکه‌و
راگه‌یاندنی دروستبوونی مه‌له‌کوتی ئاسمانه‌کان یان پاشایه‌تی
خواوه‌ند.
ئینجیلی یوحه‌نا ته‌واو ده‌که‌وێته نێو چوارچێوه‌ی یه‌هوود‌ییه‌تی
یونانی ئاساوه، یوحه‌نا زۆر چاک له فه‌لسه‌فه یونانی ئاساکان
تیگه‌یشتبوو و سوودی لێیان وه‌رده‌گرت، و بیروڕاکانی فیلونی
ئه‌سکه‌نده‌رانیشی باش ئه‌ناسی. ئه‌و له ده‌ربیجه‌ی عیرفانییه‌وه
ده‌یڕوانییه دینی مه‌سیح و ره‌خنه‌ی له عیرفانی سه‌نه‌وی و هێندێ
له چه‌مکه فه‌لسه‌فییه باوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گرت و
هێندیکی دیکه‌ی قبووڵ ده‌کرت. (ئینجیلی یوحه‌نا) چه‌مکی لۆگۆسی
خالقی که له نێو فه‌لسه‌فه یونانی ئاسا‌کاندا باو بوو، هێنایه
گۆڕێ و (لۆگۆس)ی هه‌م به زات و هه‌م به کۆڕی خوا ناوزه‌د کرد و
باسی له‌وه کرد که کوڕی خوا له پێناو رزگاری خه‌ڵکدا مه‌رگی
سه‌ر خاچی قبووڵ کرد. ئه‌گه‌رچی ره‌خنه‌ی له جیهانبینی گنۆسیسی
سه‌نه‌ویی گرت، به‌ڵام زۆرێک له چه‌مکه‌کانی ئه‌و جیهانبینییه و
یه‌ک له‌وان تیۆریی ئه‌شراقی وه‌رگرت.
له دووسه‌ده‌ی سه‌ره‌تای زایین‌دا
ده‌رباره‌ی مه‌سیحییه‌تی فه‌له‌ستین و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه
گه‌لێک راڤه‌ی جۆراوجۆر هاتنه گۆڕێ که کێشه‌و ناکۆکییه‌کی زۆریان
له نێوان فیرقه جۆراوجۆره‌کاندا دروست کرد، به‌ڵام هیچ نه‌ریتێکی
زاڵ له ئارادا نه‌بوو و هیچ فیرقه‌یه‌ک وه‌ک خودی مه‌سیحییه‌ت
قه‌بووڵ نه‌کرا. زۆرێک له رۆمییه‌کان ئه‌و فیرقانه‌یان به
فیرقه‌ی یه‌هوودی ده‌ناسی. له سه‌ده‌ی یه‌که‌مدا پۆلۆس له
ته‌نیشت راڤه عیرفانی - سه‌نه‌وییه‌کان و لایه‌نگرانیشی به
سوودوه‌رگرتن له ئینجیلی یوحه‌نا توانییان له نێو
مه‌سیحییه‌کاندا په‌ره به جڤاته‌کانیان بده‌ن. به‌گشتی به هۆی
هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و باوبوونی جیهانبینییه‌کانی دنیای
یونانی ئاساوه خه‌ڵکێکی زۆر روویان له خوێندنه‌وه‌ی مه‌سیحی
ئاسمانی نا و ئه‌و مه‌سیحییه‌ته‌ی که مه‌سیحی زیاتر وه‌ک مرۆڤێک
ده‌ناسی له چوارچێوه‌ی دینی یه‌هوود یان تێگه‌یشتنی
یه‌هوودیانه‌دا قه‌تیس ما. ئه‌گه‌ر به پێی ده‌قه به‌جێ ماوه‌کانی
ئه‌وسه‌رده‌مه حوکم بده‌ین، پێده‌چێ به‌و ئاکامه بگه‌ین که
یونانی ئاساکان ده‌قه عیرفانی- سه‌نه‌وی و پۆلۆسی-
یوحه‌ناییه‌کانیان له‌وانیتر به باشتر زانیوه.
مارشۆن Marciones
یه‌کێک له قه‌شه گه‌وره‌کانی سه‌ر به جیهانبینی عیرفانی-
سه‌نه‌وی له ده‌وروبه‌ری ساڵی 160ی زایینی‌دا بۆ یه‌کمجار کۆمه‌ڵه
ده‌قێکی کۆکرده‌وه و وه‌ک ده‌قی پیرۆز به مه‌سیحییه‌کانی ناساند.
مارشۆن ئه‌م کۆمه‌ڵه ده‌قه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێک له ده‌قه‌کانی پۆلۆس
و چه‌ند به‌شێک له ئینجیلی لۆقادا خسته یه‌ک و کتێبێکی به‌ناوی
به‌رهه‌می خوای خراپه ئاماده کرد و کتێبی ته‌وراتی له‌م ده‌قانه
هه‌لاوارد. به دوای ئه‌مه‌دا له کۆتاییه‌کانی هه‌مان سه‌ده‌دا
لایه‌نگرانی پۆلۆسیش بیریان له ئاماده‌کردنی کتێبی پیرۆز
کرده‌وه. رێبه‌رانی ره‌وتی پۆلۆسی که رێکخراوێکی دینییان بۆ
خۆیان پێکهێنابوو، ئه‌وجۆره ده‌قانه‌یان وه‌ک کتێبی پیرۆز په‌سند
کرد که له‌گه‌ڵ
راڤه‌ی پۆلۆسی- یوحه‌نایی بۆ مه‌سیحییه‌ت یه‌کیان ده‌گرته‌وه، و
ده‌قه‌کانی دیکه‌یان به ساخته‌کاری له قه‌ڵه‌م دا. کتێبی پیرۆزی
پۆلۆسییه‌کان، که کتێبی پیرۆزی ئه‌مڕۆی مه‌سیحییه‌کانیشه،
پێکهاتبوو له هه‌رچوار ئینجیلی مه‌تا، مه‌رقه‌س، لۆقا و یوحه‌نا،
نامه‌ی کرداری پێغه‌مبه‌ران، نامه‌کانی پۆلۆس، پترۆس، یه‌عقوب،
یوحه‌نا، یه‌هودا و مکاشفه‌که‌ی یوحه‌نا و کتێبی ته‌ورات. ئه‌وان
کتێبی ته‌وراتیان به چاخی کۆنینیه و ده‌قه‌کانی دیکه‌یان به
چاخی نوێ له قه‌ڵه‌م دا. دیاره په‌سندکردنی هه‌موو ده‌قه‌کانی
سه‌رده‌می نوێ و کۆکردنه‌وه‌یان تا نێوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی سێهه‌م
درێژه‌ی کێشا. یه‌کێک له‌و ده‌قانه‌ی که په‌سندکردنی له
سه‌ره‌تاوه کۆمه‌ڵێک هه‌رای لێ که‌وته‌وه، کتێبی "مکاشفه"ی
یوحه‌نا بوو. ئه‌م کتێبه باس له ئاخرزه‌مان و چۆنیه‌تی شه‌ڕ و
خه‌باتی عیسا له دژی شه‌یتان ده‌کات.
به‌هه‌رحاڵ، راڤه‌ی پۆلۆسی- یوحه‌نایی له سه‌ده‌ی سێهه‌مدا
سه‌رنجی زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌کانی بۆ لای خۆی راکێشا و بوو به
راڤه‌ی باڵاده‌ستی مێژووی مه‌سیحییه‌ت، به چه‌شنێک که ئه‌م
روانگه‌یه بوو به بنه‌مای مه‌سیحییه‌تی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات.
دواتر بانگه‌شه‌ده‌رانی ئه‌م نه‌ریته له ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌کانی
چواره‌م و پێنجه‌مدا بنه‌ماکانی سێ کوچکه‌ی باوه‌ڕی مه‌سیحیه‌ت و
مه‌سیحناسییان دانا.
چه‌ند خاڵێکی گرنگ ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌کانی نێوه‌راست
1.
به سه‌رنجدان به نووسینه‌کانی بانگه‌شه‌ده‌رانی سه‌ده‌کانی
نێوه‌ڕاست، ره‌نگه بتوانین باشتر له
ره‌هه‌نده نه‌ناسراو و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی
به‌رهه‌مه فه‌لسه‌فییه‌کانی گه‌وره فه‌یله‌سووفانی ئیسلام
تێبگه‌ین و جگه له‌وه
هه‌رچه‌شنه گفتوگۆ ودانوستانی فه‌ر‌هه‌نگی و فه‌لسه‌فی
نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات به بێ ئاگابوون له گفتوگۆ
ودانوستانێکی هاوشێوه له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا ناواقیعی
ده‌نوێنێ. به وردبوونه‌وه له‌م دوو خاڵه ده‌توانین بڵێین نه‌ک
هه‌ر چاره‌نووسی فه‌لسه‌فه له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا به
رۆژئاوایی ورۆژهه‌ڵاتییه‌وه به‌و دانوستانه‌وه گرێی خواردووه،
به‌ڵکوو ره‌نگه بتوانین بڵێین که چاره‌نووسی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ش
ره‌گی قووڵی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا داکوتاوه. ئه‌وه‌ی له رووی
فه‌لسه‌فییه‌وه له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا رووی داوه،
به‌کرده‌وه سنووری کات و شوێنی به‌زاندووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وا
ده‌کا که بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له خوێندنه‌وه‌ی ورد و مێژوویی
به‌رهه‌می بیرمه‌ندانی
ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵگرین، به به‌راوردکردنی ئه‌وانه
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه رۆژهه‌ڵاتی و ئیسلامییه‌کاندا، ره‌نگه بتوانین
توانا فه‌لسه‌فییه‌کانی داهاتووی خۆمان بناسین و رێچکه
میژوویه‌که‌ی خۆمان به‌رنه‌ده‌ین و وێڕای پاراستنی ریشه نه‌ریتی،
قه‌ومی و نیشتمانییه‌کانی خۆمان، به‌رده‌وام نوێ بین.
پیره‌داره‌کان له که‌ش وهه‌وای له‌باردا ده‌بووژێنه‌وه و به‌ر
ده‌ده‌ن. ده‌بێ نه‌زانانه و به‌ناوی نوێگه‌ری و چاکسازییه‌وه له
ره‌گ و ریشه‌یان نه‌ده‌ین.
2.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ چاوێکی گشتی به مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌کانی
نێوه‌ڕاستدا بگێرین، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ که له قۆناغه
جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، مه‌یل و ره‌وتی جۆراوجۆری لێ
که‌وتۆته‌وه، به چه‌شنێک که زۆربه‌ی فه‌لسه‌فه‌ناسه گه‌وره‌کان
توانیویانه جگه له هێندێ حاڵه‌ت، تایبه‌تمه‌ندی و
خه‌سڵه‌ته‌کانی هه‌ر قۆناغێک به وردی ده‌ستنیشان بکه‌ن ...
هه‌رجۆرێ بێ، ئه‌و هزرانه له ئه‌نجامی پێکهه‌ڵپرژان و ناکۆکی
له قۆناغێکی تایبه‌تیدا به‌کرده‌وه له بارودۆخ و ره‌وشی
تایبه‌تی خۆیاندا نه‌یانتوانیوه روانینێکی هاوبه‌ش له ئاست
نه‌ریته فه‌لسه‌فییه‌کانی چاخی کۆنین په‌یدا بکه‌ن، (بۆیه)
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بتوانین هێندێ چه‌مکی فه‌لسه‌فی له نێو دینی
مه‌سیحیه‌تدا په‌یدا بکه‌ین، دیسانه‌وه مه‌سیحیه‌ت هه‌ر دینه،
نه‌ک فه‌لسه‌فه. دوای تێپه‌ڕینی یه‌که‌مین سه‌ده‌کانی زایین که
هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک هزر و به‌رهه‌می جۆراوجۆر و سه‌لیقه‌ی جیاوازی
پیرانی مه‌سیحی و لایه‌نگرانیان بوو، و داوی ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت
له ته‌واوی ئیمپراتوریی رۆمدا ده‌بێ به دینی فه‌رمی، گه‌وره‌ترین
بیرمه‌ندێک که سه‌رهه‌ڵده‌دا و به هێندێ هۆ
کلیسای فه‌رمی مه‌سیحیه‌کان دانی پێدا ده‌نێ، (ئاگۆستین)ه.
ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌کی راسته‌وخۆ به بوونی جیاوازی
نێوان فه‌لسه‌فه و خواناسی بکا، له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی
خۆیدا، بۆ ده‌ربڕین و وه‌سفی باوه‌ڕ وئیمانی خۆی نه‌ک له پێناو
سه‌لماندنی به‌رحه‌قبوونیاندا،
سوود له نه‌ریته ئه‌فلاتونی و نوێ ئه‌فلاتونییه‌کان
وه‌رده‌گرێ. دیاره سه‌ره‌نجام ئیمان، به ده‌ره‌نجامی به‌خشش و
چاکه‌ی تایبه‌تی خوا ده‌زانێ، نه‌ک به به‌رهه‌می ئه‌قل و ویستی
مرۆڤ که له هه‌ر لایه‌که‌وه تماشای بکه‌ی، نه‌ک هه‌ر سه‌قه‌ت و
ناته‌واوه، به‌ڵکوو ته‌ریکخراو و بێزراویشه.
3.
له لایه‌کیتره‌وه نه‌ریتییه کۆنه عێرفانییه‌کان، به گنۆسیسی و
نوێ ئه‌فلاتونییه‌کانه‌وه تا راده‌یه‌ک له به‌رهه‌مه‌کانی
دیونوسیوسدا ره‌نگی مه‌سیحییان به خۆیانه‌وه گرتووه و
ئه‌گه‌رچی گومانێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م کلیساییبوونی که‌سه هه‌یه،
به‌ڵام چارناچار زۆربه‌ی عارفه گه‌وره‌کانی دینی مه‌سیح هه‌ر له
کۆنه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ له ژێر باندۆری فیکر و به‌رهه‌مه‌کانی
ئه‌ودا بوون، ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک تۆماس ئاکوینییش که
زیاتر وه‌ک خواناسێکی فه‌رمی مه‌شایی سه‌ده‌ی سێهه‌می زایینی
ده‌ناسرێ و زۆر بایه‌خ به عێرفان نادا، دیسانه‌وه نا‌توانێ له
ژێر باندۆری ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌ربچێ. هه‌روه‌ها ده‌بێ بزانین
که مه‌سیحییه‌کان هه‌میشه به دڕدۆنگییه‌وه چاویان له
سروشتناسی و متافیزیک و
ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی ئه‌ره‌ستو کردووه و له ته‌نیشت
کتێبی تیمائوسی ئه‌فلاتون وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی سروشتدا که هێندێکیان
سوودیان لێوه‌رگرتووه، ده‌ستیان بۆ هیندسه‌ی ئۆقلیدۆسیش بردووه
که نموونه‌یه‌که له ده‌رسه فێرکارییه‌کان. ئه‌وان له نێو
هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ره‌ستودا ته‌نیا لۆژیکه‌که‌یان
وه‌رگرتووه. مێژوو پێمان ئه‌ڵێ ناودارترین که‌س که ئه‌م لۆژیکه‌ی
له نێو رۆژئاواییه‌کاندا په‌ره پێدا، بئۆسیوسه که خۆی
له بنه‌ڕه‌تدا لایه‌نگری ئه‌فلاتون بووه به چه‌شنێک که له
دیارترین به‌رهه‌می خۆیدا به ناوی ئارامبه‌خشیێ فه‌لسه‌فه
که له به‌ندیخانه‌دا نووسیویه‌تی، وا ده‌رئه‌که‌وێ که ته‌نانه‌ت
زیاتر له مه‌سیحییه‌ت بڕوای به‌م فه‌لسه‌فه‌یه بووه. له‌به‌ر
ئه‌مه ناکۆکی نێو سیستمی فیکری بئۆسیوس به‌کرده‌وه بریتییه له
شه‌ڕکردن له‌سه‌ر "گشته‌کان" و ئه‌مه‌ش له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی
یازده‌هه‌م و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌مدا خۆی ده‌رده‌خا و
کۆمه‌ڵێک هه‌ڵوێستی فه‌لسه‌فییانه و خواناسا‌نه و ته‌نانه‌ت
سیاسییشی له به‌ستێنی واقعیه‌تی میسالی، یان ته‌نیا له ئاستی
باسکردنی وێناکان و چه‌مکه گشتییه‌کاندا
لێ ده‌که‌وێته‌وه.
به‌شی پێنجه‌م و کۆتایی
4-
نه‌ریتی زانیاری کۆکردنه‌وه و ئینسکلۆپیدیانووسین به که‌سانی
وه‌ک کاسیدورس و ئیزیدورسه‌وه ده‌ستی پێکردووه و سه‌ره‌نجام له
کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زایینی‌دا چه‌شنه بووژانه‌وه‌یه‌کی
کولتوری روویداوه
که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شارلمانییه‌وه پێکهاتووه، به پێێ
فونه‌تیکی لاتینیی، ناوونابانگی به کارۆلژین روێشتووه. دروستکردن
و دامه‌زراندنی حوجره و قوتابخانه له سه‌رانسه‌ری ئیمپراتوریی
شارلمانی دا وێرای ته‌دبیر و به‌ڕیوه‌به‌ریی مامۆستایه‌کی وه‌ک
ئه‌لکۆیین، وای کردووه که له ته‌نیشت وانه دینییه‌کاندا
بایه‌خێکی باشیش به لقی وه‌ک (صرف ونحو)، جه‌ده‌ل و وتاربێژی و
هه‌روه‌ها ژمێریاری وئه‌ندازیاری و کۆسمۆلۆژی و مۆسیقا
دراوه. له سه‌ده‌ی نۆهه‌می زایینی‌دا، ژان سکات ئه‌ریژن سه‌رباری
ئه‌نجامدانی کۆمه‌لیک وه‌رگێران و راڤه‌ی فره‌چه‌شن، توانیویه له
بواری فه‌لسه‌فه‌ی عیرفانیدا هێندێ ئه‌فراندن بکا که شیاوی رامان
و وردبوونه‌وه‌یه. له سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا به هۆی هێرشی هۆزه‌کانی
وایکینگ له ناوچه‌کانی باکووره‌وه- که به رێگره ده‌ریاییه‌کان
ناسرابوون- هه‌روه‌ها هێرشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی
هه‌نگرییه‌کان له ناوچه رۆژهه‌لاتییه‌کان و سارازانه‌کان له
ناوجه باشورییه‌کانه‌وه و سه‌ره‌نجام به هۆی نائارامی و هه‌ژاری
و نه‌بوونی هێزه ئه‌منی و به‌رگریکه‌ره‌وه، ناوه‌نده زانستی و
خوێندنگه‌کان به کرده‌وه ره‌ونه‌قیان نه‌ما و ئه‌سته‌مه ئه‌م
سه‌رده‌مه جگه له چه‌ند به‌رهه‌مێکی روونووسکراو شتێکی دیکه‌ی
هه‌بووبێ. له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی یازده‌هه‌مدا له‌گه‌ڵ
که‌سێتی و به‌رهه‌مه‌کانی تیۆلۆگێکی مه‌زنی وه‌ک ئانسلم ئاشنا
ده‌بین که پێشتریش ناومان هێناوه و مه‌سیحییه‌کان به قه‌دیس
ناوی لێ ده‌به‌ن. هه‌لوێسته‌کانی که‌سانی وه‌ک روسلیوس له
به‌رانبه‌ر ئانسلم ودواتریش ئابلار له به‌رانبه‌ر گیوم دوشامپۆدا
که هه‌مان کێشه‌یه له‌سه‌ر شته گشتییه‌کان، ته‌نیا باس و
مناقشه‌یه‌کی ساکار نییه به‌لکو ده‌رخه‌ری سه‌رجه‌می هاودژییه
کۆمه‌ڵایه‌تی و هزرییه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌یه و ده‌توانین به
پشتبه‌ستن به‌م بنه‌مایه رووی راسته‌قینه‌ی کولتوری ئه‌و
سه‌رده‌مه بناسین.
5- ئه‌م هاودژییه ناوخۆییه به کرده‌وه هانده‌ر و هۆکارێکیش
بووه بۆ ناسینی کولتور و فه‌لسه‌فه نامسیحییه‌کان و له‌به‌ر
ئه‌مه له سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌مدا هه‌وڵێکی زۆر بۆ وه‌رگێڕان و
تێگه‌یشتنی به‌رهه‌می موسڵمانان و هه‌روه‌ها له رێگای ئه‌وانه‌وه
سه‌رنجێکی دوباره دراوه‌ته میراتی زانستی و فه‌لسه‌فی
یونانییه‌کان. شه‌ڕه خاچپه‌ره‌ستییه‌کان که له ساڵی 1095ه‌وه
پچڕپچڕ تا ساڵی 1291ی زایینی بۆ ماوه‌ی 2 سه‌ده درێژه‌ی کێشاوه،
نه‌یتوانیوه به‌ر به‌وه بگرێ که رۆژئاواییه‌کان بایه‌خ بده‌نه
سیما زانستی و فه‌لسه‌فی و هونه‌رییه‌کانی موسڵمانان و له هه‌موو
بواره‌کاندا که‌ڵک له ده‌سکه‌وته‌کانی موسڵمانه‌کان وه‌رنه‌گرن.
دیاره له سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌مدا، جۆرێک له ئازادئه‌ندیشی و یان
لانیکه‌م هه‌وڵ بۆ رزگاری له ده‌سه‌ڵاتی کلیسای رۆمییش ده‌بینرێ
که له کۆتاییه‌کانی هه‌مان سه‌ده‌دا بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
ناکۆکییه‌کی قووڵ له نێوان مه‌سیحییه‌کاندا و له باشووری
فه‌ڕه‌نسه‌دا، فیرقه‌کانی کاتار و ئالبی ژوا که له رووی
باوه‌ڕه‌وه زیاتر به مانه‌وییه‌کان ده‌چوون، پێک هاتوون.
کۆتاییهاتنی کاره‌ساتئاوی ئه‌م فیرقانه بۆ خۆی نیشانده‌ری چه‌ند
ره‌هه‌نده بوونی هزره له‌م سه‌ده‌یه‌دا که له لایه‌کیتره‌وه
به‌ره‌به‌ره وه‌رچه‌رخانی دیکه‌ی به خۆوه بینیوه و بووه‌ته
هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی فه‌رمی مه‌سیحی، واته ره‌وتی دۆمینیکه‌ن
و ره‌وتی فرانسیسکه‌کان. له نێو ئه‌م دوو ره‌وته‌شدا به‌کرده‌وه
ره‌وتی زۆر ناکۆک و ره‌نگیشه ره‌وتی دژبه‌یه‌ک ده‌بینرێ.
6-
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌مدا زۆربه‌ی مێژونووسان
بڕوایان وایه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا جۆرێک له هاوئاهه‌نگی
وباڵانسی ده‌سه‌ڵات پێک هاتووه. مه‌سیحییه‌ت توانیویه‌تی
تاراده‌یک یه‌کده‌نگی خۆی له ناوچه رۆژئاواییه‌کاندا بپارێزێ.
له رۆهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هێز و ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له ده‌ست میر و
فرمانڕه‌وا تورکه‌کاندا بووه که وه‌ک بڵێی توانیویانه له
ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیاندا ریزه حکومه‌تێکی هاوشیوه
دروست بکه‌ن؛ له ولاتانی ئاسیای رۆژهه‌ڵاتیشدا مۆغۆله‌کان حاکم
بوون. له لایه‌کیتروه سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م له رۆژئاوا سه‌ده‌ی
پێکهاتنی زانستگه‌کانه؛ له‌و سه‌رده‌مه‌دا، حوجره و قوتابخانه
بچوکه‌کان تێکه‌ڵ به یه‌ک کران و زانستگای جێی متمانه که به‌هۆی
پاپه‌وه چاوه‌دێری ده‌کرا تا په‌روه‌ده و فێرکردنێکی فه‌رمی و
دیاریکراویان هه‌بێ، دامه‌زراون. زانستگای پاریس له سالی 1209،
ئۆکسفۆرد له ساڵی 1210، سالامانک له ساڵی 1220، پادۆ له ساڵی
1221، ناپل له ساڵی 1224، تولۆز له ساڵی 1230 و رۆم له ساڵی
1246 و هتد پێک هاتوون و مادده ده‌رسییه‌کان له سێ قۆناغی
سه‌ره‌کی واته، "به‌کالۆریس" و "لیسانس" و دۆکتۆرا"دا
وتراونه‌ته‌وه. لاوه‌کان له ته‌مه‌نی چوارده ساڵی و پانزه
ساڵیدا و ئه‌گه‌ر بیانویستایه له دوانزه تا سێزده ساڵییه‌وه
ده‌ستیان به خوێندن ده‌کرد و جیاوازیی نه‌ژادیش له ئاراد
نه‌بووه. 7- له سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌مدا هه‌ره‌ها گه‌لێک تیۆلۆگی مه‌زن هه‌م له نێو فیرقه‌ی فرانسیسکه‌ن وه‌ک، بونئاڤه‌نتور Bonaventure 1231-1274 و هه‌م له فیرقه‌ی دۆمه‌نیکه‌ن وه‌ک، ئالبێرتی مه‌زن Albertlegrand 1206-1280 و تۆماس ئه‌کوینیThomas d Aquin سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن. سه‌رب |