|
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1) پێش فرۆید، بیر‌و رای زاڵ ئه‌وه بوو که زه‌میر و
رۆحی مرۆڤ هه‌مان وشیاری مرۆڤه. به گوێره‌ی ئه‌م
بۆچوونه زه‌میر دوو شتی ده‌گرته‌وه: ئه‌لف)
کارتێکه‌ریه‌کانی سه‌ر هه‌ست و هه‌سته‌کان (باسه‌کانی
هیوم له مه‌ڕ سریمه). 2) وێنا و ماناکان (باسه‌کانی
هیوم له بابه‌ت وێنا و ئایدیا). فرۆید به باڵاخانه‌ی
وشیاری، قاتێک وه‌ک ژێرخان زیاد ده‌کا و ناوی ده‌نێ
ناوشیاری. له ناوشیاریدا حه‌جمێکی تێک ترنجاو له
سریمه و هه‌سته‌کان هه‌ن که ته‌نیا بۆ ساتێک له
شکڵی وشیاریدا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌م حه‌جمه خۆی
له وشیاری جودا ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا وه‌ک
هه‌ڵخڕێنه‌رو جوڵێنه‌ری رۆح له ناوشیاریدا بژیت. له‌م
ژێرخانه‌دا ئه‌م حه‌جمه به شاراوه‌یی ده‌ژی، به‌ڵام
نه‌ک به شیوه‌یه‌کی له بیرکراو. ئه‌م حه‌جمه
به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دا که به‌ره‌و وشیاری
بگه‌رێته‌وه، به تایبه‌ت کاتێک که‌سه‌که وشیار
نیه و بۆ وێنه له خه‌ودایه.
2) ئه‌و هه‌ست و ئه‌زموونانه‌ی که ده‌چه‌پێندرێنه
ناو ناوشیارییه‌وه بریتین له‌و حه‌ز و بیرانه‌ی که
ئازاراوی، ناخۆش، نائه‌خلاقین و جێی نامتمانه‌یین.
واته له گه‌ڵ ئه‌خلاقی ئه‌و که‌سه و داوا
ئه‌خلاقیه‌کان به گشتی نایه‌نه‌وه. چه‌پێندراوه‌کانی
ناو رۆح دواتر ده‌توانن ببنه هۆی ترس، فشاری رۆحی،
کوێری و ئیفلیجی. بۆ تیماری که‌سێکی له‌م چه‌شنه
پێویسته که چه‌پێندراوه‌کانی ناو ناوشیاری ئاشکرا
بکرێن و چه‌ند و چۆنیان دیاری بکرێن، به شێوه‌یه‌ک
که که‌سی موبته‌لا له ئاستیان وشیار بێته‌وه. له
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا فرۆید تیۆرێکی
هێناوه‌ته گۆڕێ که باس له چۆنیه‌تی گه‌شه‌ی ئاسایی
و نۆڕماڵی که‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌کا. به گوێره‌ی ئه‌م
تیۆره که‌سایه‌تی مرۆڤ به شێوه‌ی نۆڕماڵ ئاکامی سێ
قۆناغه: ئه‌لف) ئید یاخود غه‌ریزه ب) ئێگۆ یاخود
"من" . پ) سوپێر ئێگۆ. مرۆڤێکی به‌خته‌وه‌ر و
سه‌رکه‌وتوو ئه‌و که‌سه‌یه که تێیدا هارمۆنی و
هاوئاهه‌نگی له نێوان ئه‌م سێ به‌شه‌ودا پێک هاتبێ.
3) هه‌ر منداڵێکی تازه له دایک بوو، وه‌حشێکی
بچووکه ته‌یار به هێزه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان. کۆی
ئه‌م هێزانه که به شوێن مورتاح بوونی خۆیانه‌وه‌ن،
"ئید" پێک دێنن. له ئیددا پیش هه‌موو شتێک "لیبیدۆ"
واته هێزی سێکس ده‌بیندرێ که حه‌ز پاڵنه‌ریه‌تی.
هێزی سێکس به هۆی خۆشه‌ویستی، هه‌ستی هاوسۆزی و
لایه‌نگرییه‌وه مانای پێ ده‌به‌خشرێ.
4) له گه‌ڵ گه‌وره بوون، منداڵ به‌ره به‌ره خۆی
له ئید ده‌رباز ده‌کا و سه‌رنجی به‌ره‌و بوونی خۆی
واته ئیگۆ راده‌کێشرێ. به هۆی ئه‌وه‌وه که ئیگۆ
له گه‌ڵ پرینسیپه‌کانی جیهانی واقعدا سه‌روکاری
هه‌یه، بۆیه ده‌کرێ بکه‌وێته ململانێ له گه‌ڵ
ئید. سه‌رنجی ئیگۆ به‌ره‌و ئه‌و سۆزانه ده‌کشێ که
راستیه‌کان بۆی داده‌نێن. ژیانێکی هارمۆنیک و
هاوئاهه‌نگ پێویستی به‌وه‌یه که ئید به شوێن
به‌دیهێنانی هه‌موو داواکارییه‌کانیه‌وه نه‌بێ.
5) پاش ئیگۆ، مرۆڤ له گه‌ڵ قۆناغی سوپێرئیگۆ
به‌ره‌و‌ڕوویه. له‌م قۆناغه‌دا منداڵ رووبه‌ڕووی یاسا
موڕاڵیه‌کان ده‌بێته‌وه، واته ئه‌و یاسایانه‌ی که
نیشانه‌ی هاوڕایی نێوان مرۆڤه‌کانه و هه‌ر تاکێک
ده‌بێ ره‌چاویان بکا بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن
به‌رامبه‌ره‌وه قبوڵ بکرێ. سوپێرئیگۆ سه‌ره‌تا له
لایه‌ن دایک و باوکه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێ، به‌ڵام
له هه‌مان کاتدا وه‌ک ویژدانی گشتی له ناو
کۆمه‌ڵگایشدا خۆی ده‌رده‌خا و ده‌بێته سه‌رچاوه بۆ
که‌سایه‌تی.
6) ئه‌م سێ به‌شه یه‌کتر چاوه‌دێری ده‌که‌ن، به‌ڵام
ده‌بێ بگوترێ که زۆربه‌ی کات له گه‌ڵ یه‌کتر له
ململانێدان. ئیگۆ له نێوان ئید و سوپێرئیگۆدا قه‌راری
گرتووه، که هه‌ر دووکیان رکه‌به‌ری ئه‌ون و هه‌وڵ
ده‌ده‌ن به سه‌ریدا زاڵ بن. ئیگۆ به‌رده‌وام له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که ئید و سوپێرئیگۆ به سه‌ریدا
زاڵ نه‌بن. سه‌رکه‌وتنی سوپێرئیگۆ ده‌بێته هۆی
چه‌پاندن، ئازاری جه‌سته و رۆح. سه‌رکه‌وتنی ئیدیش
ده‌بێته هۆی رووخانی ئه‌و پردانه‌ی که ژیانی
هاوبه‌شیان له سه‌ر بنیات نراوه. ئامانج ئه‌وه‌یه
که ژیانی رۆحی مرۆڤ له هاوئاهه‌نگی و هارمۆنیدا بێت.
مه‌به‌ستی فرۆید ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خاوه‌ن
سه‌لامه‌تیی رۆحی و ده‌روونی بێت.
"ئید" به پێی پرینسیپی حه‌ز، ئیگۆ به هۆی پرینسیپی
رئاڵ و سوپێر ئیگۆ به گوێره‌ی پرینسیپی ویژدان
ده‌جوڵێنه‌وه.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
|