|
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1) هه‌تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده ئه‌م بیروباوه‌ڕه
زاڵ بوو که جیاوازیی نێوان رووه‌ک، ئاژه‌ڵ و مرۆڤ
جیاوازییه‌کی نه‌گۆڕه. واته تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
هه‌ر کام له‌مانه له به‌ره‌یه‌که‌وه بۆ
به‌ره‌یه‌ک‌ی دیکه راده‌گوێزرێ به بێ هیچ چه‌شنه
گۆڕانێک. ئایدیای ئه‌فلاتونی و بۆچوونه‌کانی
ئه‌ره‌ستوو له بابه‌ت فۆڕمه‌وه له سه‌ر ئه‌م
بنیاته رۆنراون.
2)
به سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌ی وردتری سروشت، به تایبه‌ت
ئه‌و ئاڵ و گۆڕه مه‌به‌ستدارانه‌ی که مرۆ له
ئاژه‌ڵی ده‌سته‌مۆدا ده‌یکا، به جوانی ده‌رده‌که‌وێ
که ئاژه‌ڵ ده‌توانێ گۆڕانی به سه‌ردا بێت، ئه‌و
گۆرانه‌ی که ده‌شێ ئارام روو بدات، به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا له مه‌ودایه‌کی درێژ خایه‌ندا ببێته هۆکاری
گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی تێیدا. ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی
داروین ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن (له به‌شی بێگل
Beagle
دا) که له رووه‌ک و ئاژه‌ڵدا گۆڕانکاریه‌ک رووده‌دات
که هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆگونجاندنی ئه‌و
رووه‌ک یان ئاژه‌ڵه له گه‌ڵ سروشت و شوێنی ژیان و
ده‌ورووبه‌ری.
3) گرنگترین به‌رهه‌می زانستیانه‌ی داروین کتێبی
"تیۆری گه‌شه" یه که تێیدا باس له هۆکاره‌کانی
گۆڕانی ئارام هاتووه. داروین له‌م کتێبه‌دا به وردی
باس له‌م هۆکارانه ده‌کا. ئه‌و بۆ خۆی پێی وایه که
کلیلی ئه‌م تیۆره خۆی له تیۆری توماس ماڵتوس دا
ده‌بینێته‌وه که تێیدا باس له‌وه کراوه که
حه‌شیمه‌تی مرۆ زۆر خێراتر له خۆراک گه‌شه ده‌کا و
په‌ره ده‌ستێنێ. که ئاکامی ئه‌مه ده‌بێته هۆی
شه‌ڕێکی به‌رده‌وام له پێناوی بووندا. شه‌ڕێک که
تێیدا زۆر که‌س پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه قۆناغی زاوزێ له
ناو ده‌چن. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ده‌مێننه‌وه و درێژه
به ژیان ده‌ده‌ن که له ئامرازی باشتر
به‌هره‌مه‌ندن.
4) ره‌وتێکی وا تایبه‌ت به هه‌موو سروشته. له شه‌ڕ
له پێناوی بووندا هه‌ندێک تاک سه‌رکه‌وتن به ده‌ست
دێنن، که ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌بوونی ئامراز و
تایبه‌تمه‌ندیی باشتره‌وه‌یه. ئه‌م ئامراز و
تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌رفه‌تی خۆگونجاندن له گه‌ڵ
شوێنی ژیان و ده‌ورووبه‌ر ده‌ده‌ن. ته‌نیا ئه‌مانه
ده‌توانن زاوزێ بکه‌ن و درێژه به نه‌سڵی خۆیان
بده‌ن. لێره‌دا داروین که‌ڵک له ده‌سته‌واژه‌ی
"هه‌ڵبژاردنی سروشتیانه" وه‌رده‌گرێ. که مه‌به‌ست
له‌م ده‌سته‌واژه ئه‌وه‌یه که سروشت بۆخۆی،
ئه‌وانه بۆ درێژه‌دان به ژیان و مانه‌وه
هه‌ڵده‌بژێرێ که خاوه‌ن ئامرازی باشترن.
5) ئه‌م بۆچوونه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه راوه‌ستاوه
که جیاوازیی بچوک، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا گرنگ له
نێوان ئه‌ندامانی جۆرێک له ئاژه‌ڵ یان رووه‌ک له
باری میراته‌وه هه‌یه. وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ لێره‌دا
داروین له گه‌ڵ گۆڕانی کتوپڕی ژێنه‌کان واته
موتاسیۆن
Mutasjon
نامۆ بووه.
6)
داروین پێی وایه که ئاژه‌ڵه‌کان له راستیدا
سه‌ره‌تا خاوه‌ن فۆڕمێکی هاوبه‌ش بوونه، که دواتر
له پرۆسه‌یه‌کدا به هۆی هه‌ڵبژاردنی سروشتییه‌وه
توانیویانه ئه‌م فۆڕمه‌ی ئیستایان سه‌قامگیر بکه‌ن.
ده‌توانین بڵێین که ئاژه‌ڵه‌کان هه‌موویان له
په‌یوه‌ندییه‌کی خزمایه‌تی له گه‌ڵ یه‌کتریدان. کلیلی
تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که بۆچی ئه‌ندامه‌کانیان له
یه‌کتر ده‌چن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌گه‌ز و بنچینه،
واته ئه‌و خزمایه‌تیه‌ی که له ژێنه‌کاندا هه‌یانه.
7) به بۆچوونی داروین مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه
به‌رهه‌می گه‌شه‌ی پله به پله‌ی فۆڕمه‌کانی پێشوتری
خۆیه‌تی. شه‌مپانزه (که مه‌یموون ـ مرۆڤێکه) و مرۆڤ
دوو لکی بوونه‌وه‌رێکی هاوبه‌شن که ئیستاکه له‌ناو
چووه. بۆچوونی داروین له مه‌ڕ ره‌گه‌زی
مه‌یموونانه‌ی مرۆڤ، گه‌لێک هه‌ڵوێستی توند و تیژی
لێکه‌وتووه‌ته‌وه. دژبه‌ران پێیان وایه که وه‌ها
تیۆر و بۆچوونێک هه‌م به دژی مه‌سیحیه‌ته و هه‌م له
بایه‌خی مرۆ که‌م ده‌کاته‌وه.
8) له بابه‌ت ره‌گ، بنچینه و بایه‌خی مرۆڤ،
لایه‌نگرانی تیۆری گه‌شه له ئاست دوو پرسیاردا لێک
جودا ده‌بنه‌وه: ئه‌لف) ئایا مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کانی
دیکه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌ره‌تایه‌کی هاوبه‌شیان
هه‌یه؟ ب) ئایا جیاوازیی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له
ئاستێکی وه‌هادایه که مرۆڤ به ته‌واوی له‌وانی دی
جیا بکاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م جیاوازیه خۆی له
چیدا ده‌بینێته‌وه؟
9) ئه‌وه‌ی که بۆچی له سروشتدا شه‌ڕ له پێناوی
مانه‌وه روو ده‌دا بۆ راده و ئاستی خوارده‌مه‌نی
ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و خوارده‌مه‌نییه‌ی که له به‌ر
ده‌ست ئاژه‌ڵه جۆربه‌جۆره‌کاندایه، له ئاستێکی
وه‌هادا نیه که بتوانێ به شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌شی
هه‌موو تاکه‌کانی سه‌ر به جۆرێک له ئاژه‌ڵێکی
تایبه‌ت بکات، بۆیه شه‌ڕیکی سروشتی له نێوانیاندا
روو ده‌دات و له‌م شه‌ڕه‌دا ته‌نیا ئه‌وانه
ده‌یبه‌نه‌وه که له توانای باشتر به‌هره‌مه‌ندن و
دواتر ده‌توانن له رێگای زاوزێوه درێژه به ژیانی
نه‌وعی خۆیان بده‌ن و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیان بۆ
وه‌چه‌کانی داهاتوو رابگوێزن.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
|