|
وه‌رگێڕانی له نۆڕوێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1ـ تیۆری مارکس له بابه‌ت گه‌شه‌ی مێژوو، هه‌م
ده‌ربڕی قۆناغه‌کانی مێژووه‌وه‌و هه‌م ده‌ربڕی
چۆنیه‌تی گه‌شه‌یه‌تی له داهاتوودا. به‌ڵام گرنگترین
شت له‌م تیۆره‌دا تیۆری جوڵێنه‌ری مێژووه.
2ـ به پێچه‌وانه‌ی بیر و بۆچوونی هیگڵ که مارکس به
توندی له ژێر سریمه‌ی دا بوو، مارکس پێی وابوو که
جۆری هێزی جوڵێنه‌ری مێژوو له مه‌تریاڵه.
مه‌تریالیسمی مێژوویی مارکس یاخود "تێگه‌یشتنی
مه‌تریالیستی له مێژوو" باس له‌وه ده‌کا که هۆکاره
مه‌تریالی و ئابووریه‌کان که له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ
کار و به‌رهه‌مهێناندان، هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی جوڵه
له سروشت و مێژوودان.
3ـ مێژوو و
کۆمه‌ڵگا خاوه‌ن بنه‌مای مه‌تریالین و ئه‌نجامی وزه‌ی
به‌رهه‌م هێنه‌ر، به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندییه‌کانی
به‌رهه‌م هێنانن. وزه‌ی به‌رهه‌مهینان بریتیه له
چاوگه سروشتیه‌کانی وه‌ک ئاو، با، نه‌وت، هێزی مرۆڤ و
زانیاری و ئه‌زموونه‌کانی، هه‌روه‌ها ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌م هێنان (وه‌ک تکنۆلۆژی و که‌ره‌سه‌کان). له
گه‌ڵ به‌کارهێنانی هێزه نوێیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان،
په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، بارودۆخی ژیانی مرۆ
له کۆمه‌ڵگا، په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌ندار و کرێکاران،
مووچه خۆر و کاربه‌ده‌ست، به گشتی دۆخی چینایه‌تی
گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
4ـ له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما مه‌تریالییه (ژێرخان)،
سه‌رخان داده‌مه‌زرێ که بریتیه له ئایدیاکان،
سیسته‌می یاسایی، موڕاڵ، هونه‌ر و ئایین. به‌ڵام
ئه‌مانه به‌رهه‌می لاوه‌کیی په‌یوه‌ندییه
مه‌تریالیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانن. سه‌رخان، شوێنی
نواندنه‌وه و به هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه
مه‌تریالیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئابووریه. بۆ وێنه
ئه‌م رسته‌یه که ده‌ڵێ "دین تریاکی جه‌ماوه‌ره" باس
له‌وه ده‌کا که له وه‌ها دۆخێک‌دا دین ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک رازیی بن به‌و دۆخه‌ی که تێیدان و
له راستیدا ئارامیان ده‌کاته‌وه و متمانه‌یان پێ
ده‌به‌خشێت. مارکس پێی وایه که بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی
دیاریکه‌ری وشیاریی مرۆڤه.
5ـ هه‌ر وه‌ک گوترا پێ به پێی گه‌شه و به‌ره‌وپێش
چوونی وزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، هه‌م په‌یوه‌ندیی
کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ ده‌خوڵقێ و هه‌م دۆخی ژیان گۆڕانی
به‌سه‌ردا دێت. ئه‌مه ده‌بێته هۆی گۆرانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشی سیاسی له ده‌ورانه
جۆربه‌جۆره‌کاندا. مارکس له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا باس له
چوار ده‌وران ده‌کا: 1) ده‌ورانی کۆیلایه‌تی. 2)
فئۆدالیزم (که ده‌ورانی کۆیلایه‌تی ده‌سرێته‌وه). 3)
ده‌ورانی سه‌رمایه‌داری که تێیدا فئۆداله‌کان
سه‌روه‌ریی ئابووریان له ده‌ست ده‌ده‌ن. 4)
سه‌رئه‌نجام ده‌ورانی کۆمۆنیستی. هه‌ڵبه‌ت مارکس پێی
وایه که له دوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران
به هۆی شۆڕشی کرێکاری، بۆ ماوه‌یه‌ک دیکتاتۆریی
پڕۆڵتاریا داده‌مه‌زرێ که رێگا بۆ چێکرنی سیسته‌می
کۆمۆنیستی خۆش ده‌کا.
6) له کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستیدا دۆخی ژیان و ده‌سه‌ڵات،
جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی له گه‌ڵ جۆری کۆمه‌ڵگاکانی
پێش خۆیدا هه‌یه. چونکه چیدی چینه‌کان نامێنن و
ژێرده‌سته و باڵاده‌ست مانای خۆیان له ده‌ست
ده‌ده‌ن.
7) له سێ ده‌ورانی یه‌که‌مدا، واته له سیسته‌می
کۆیلایه‌تی، فئۆدالیزم و سه‌رمایه‌داریدا هاودژییه‌کی
بنه‌ڕه‌تیانه له نێوان چینه جۆربه‌جۆره‌کاندا
هه‌یه. ئه‌مه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی "خه‌باتی
چینایه‌تی" که زۆربه‌ی کات به شێوه‌یه‌کی نهێنی له
ئارادایه، به‌ڵام جاروبار خۆی له ململانێیه‌کی
ئاشکراو و سه‌ختیشدا نیشان ده‌دات.
8) خه‌باتی چینایه‌تی، شه‌ڕێکه له نێوان کرێکاران و
ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانن. له
سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیدا شه‌ڕێکه له نێوان کۆیله و
خاوه‌ن کۆیله، له فئۆدالیزمدا له نێوان خاوه‌ن
زه‌وی و جووتیاردا و، له سه‌رمایه‌داریشدا له نێوان
سه‌رمایه‌دار و کرێکاردا. ته‌نیا له کۆمه‌ڵگای
کۆمۆنیستیدایه که خه‌باتی چینایه‌تی مانای نامێنێ،
چونکه ئامرازی به‌رهه‌مهێنان له خاوه‌نداریه‌تی
کۆمه‌ڵگادایه.
9) له هه‌ر سێ سه‌رده‌می پێش کۆمۆنیزمدا، کرێکاران
له لایه‌ن چینی باڵاده‌سته‌وه تا ئه‌و په‌ڕی خۆی
ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. هۆکاره‌کیشی ئه‌وه‌یه که ئه‌م
چینه ته‌نیا ئابووریی له ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا نیه،
به‌ڵکوو ده‌سه‌ڵاتیشی به ده‌سته‌وه‌یه (یاسا و هێز).
هه‌ربۆیه ده‌توانێ کرێکاران مل که‌جی ئه‌و دۆخه‌ی بکا
که بۆ خۆی پێی خۆشه.
10) له‌م سێ سه‌رده‌مه‌دا چه‌وساندنه‌وه به رواڵه‌ت
به شێوه‌ی جۆراوجۆر، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا به سێ
شێوه‌ی وه‌ک یه‌ک به‌رێوه ده‌چێ: کرێکار ناچار ده‌کرێ
که زیاتر له‌وه‌ی کار بکا که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی و
بنه‌ماڵه‌که‌ی پیویسته. بایه‌خی ئه‌م کاره زیادیه
(قازانج) ده‌چێته گیرفانی خاوه‌نکاره‌وه. ته‌نیا
شتێک که ئه‌م سێ جۆر کۆمه‌ڵگایه له یه‌کتر جودا
ده‌کاته‌وه ئه‌و شێوازه‌یه که کاری زیادی پێ
ده‌سه‌پێندری به سه‌ر کرێکاره‌که‌دا.
11) بۆ وێنه له دوانزه ساعه‌ت کاری رۆژانه شه‌ش
ساعه‌ت کار به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که کرێکاره‌که ژیانی
خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی پێ دابین بکا. به‌ڵام کرێکاره‌که
(له سیسته‌می کۆیلایه‌تیدا کۆیله، له فئۆدالیزمدا
جوتیار و له سه‌رمایه‌داریدا کرێکار) له هه‌ر سێ
کۆمه‌ڵگاکه‌دا له شه‌ش سه‌عات زیاتر کار ده‌کات.
ئه‌وان ته‌نیا حه‌قده‌ستی ئه‌م شه‌ش سه‌عاته
وه‌رده‌گرن و ئه‌و شه‌ش سه‌عاته‌ی دیکه ده‌چێته
گیرفانی خاوه‌ن کاره‌که‌وه (واته کۆیله‌دار، ئاغا و
سه‌رمایه‌دار).
12) مارکسیزم
ده‌یه‌وێ کۆتایی به وه‌ها سیسته‌مێک بێنێ، واته
سیسته‌مێک که زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌ره‌و هه‌ژاری پاڵ
پێوه ده‌نێ. رێگا چاره‌ش له‌وه‌دایه که
ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ببێ به موڵکی گشتی و ئه‌و
قازانجه‌ی که به‌رهه‌می به‌رهه‌مهێنانه وه‌ک یه‌ک
به سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بکرێ.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
|