|
وەرگێڕان و ئامادەکردنی :
حەمەی
ئەحمەد
رەسوڵ
فەیلەسوفى ماتریالیزمى یۆنانى، ساڵى (341 پ. ز) لە
سامۆس لەسەردەمى هیلینیەکاندا لەدایک بووەو لەساڵى
(271-270 پ.ز) لە ئەسینا کۆچى کردووە. یەکێک بوو
لەدیارترین کەسایەتیەکانى چاخە کۆنەکان بەتواناترین
هزرمەندەکان. لەوە زیاتر کە ساڵى (306 پ.ز) (باخچەى
ئیپیکۆر)
(کە لەزمانى عەرەبیدا ئەبیقورى پێدەڵێن) دروست
دەکات کەقوتابخانەیەک بووەو بەدرێژایى (36) ساڵ وانەى
تێدا خوێندوەو وتۆتەوە. باوکى خەڵکى (ئەتیکا) بوو،
بەڵام لە(سامۆس)دا نیشتەجى بوو بوو، لەپارچە زەوییەکى
بچوکدا قوتابخانەیەکى دروست کربوو و وانەى بەکوڕەکەى -
ئیپیکۆر دەوتەوە، پاشان بۆ (تایۆسس)ى دەنێرێت تاوەکو
لەسەر دەستى یەکەمین مامۆستاکەى وانە بنەڕەتیەکان
بخوێنێت، ئەویش (نۆزیفانس)ى قوتابى دیموکرتیس بوو،
وانەکان لەسەر رێبازى ئەتۆمیەکان بوو، ئەوانەى لەرێى
ئیپیکۆریزمەوە ئاشناى دەبین، مەبەستى وانەکان لەمێشکى
ئیپیکۆردا تەنها پتەوکردن و پاڵپشتى کردنى بنەماى
ماتریالیزم بوو بۆ دەروون و بۆ مرۆڤایەتى و تەنانەت بۆ
رۆحگەرایى رێبازەکەى.
پاش تەواوکردنى خزمەتى سەربازى لەئەسینا، لە گەڵ
هاوڕێکەیدا (مناندرس) ى شاعیر کە وەک نووسەرێکى کۆمیدى
ناوبانگى دەرکرد، دەگەرێتەوە سامۆس، بەڵام هێندەى
پێناچێت بڕیارى دەرکردنى باوکى لەو شارەدا دەردەچێت،
لەباوکییەوە هەژارىو ئاوارەیى بۆ دەمێنێتەوەو
نەهامەتیەکانى ژیان دەچێژێت، دەڵێت: "زەوى
جەمسەرگیرێکەو لەئازاردا دەژىو بەئازاریش مەزنترین
هێزى خۆى وەدەست دێنێت"، لەگەڵ ئەوەى لەژیانێکى سەختدا
دەژیا، بەڵام سروودى بۆ خۆشىو شادى دەچڕىو دانایىو
هونەرو ئارامیى لەژیانێکدا دەدۆزییەوە کە لەنێوەندەى
کێشمەکێشەکاندا تانگ درا بوو، ئەوەى ئیپکۆر دەیخواست
بێدەنگى شوێنو بێگەردى دڵو دەروون بوو.
هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوە نییە کە ئیپیکۆر لەنزیکەوە
هاوڕێیایەتى گەورە هزرمەندانى سەردەمەکەى کردبێت،
لەساڵى (322) پ.ز) دا ئەرستۆ لە دووخراوەییەکەى خۆیدا
لەئەسینا کۆچى دوایى دەکات، (کزینۆکراتس) لەو دەمەدا
لەئەکادیمیاى ئەسینادا وانەى دەوتەوە، بێگومان ئیپیکۆر
ئارەزووى بووە لەو قوتابخانەیەدا وانە بڵێتەوە، بەڵام
ئەوکاتە لەگەڵ چەندین کەسدا لەکەمپەکانى سەر سنوور لە
(ئەتیکا)دا نیشتەجێ بوو، لەبەرئەوەیە هەردەم بەتەنهاو
دوور لەقوتابخانەکان نوغرۆى تێڕامان بوو، ئەو وەک
پلاتۆ و ئەرستۆ ژیانێکى بێدەنگو بێخەمى نەبوو، بەڵکو
لەهەموو ئاسانکارییەکانى ژیانێکى سادەى لاوێک بێبەش
بوو، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێیانى زۆر بوونو بەدرێژایى
ژیانى پارێزگارى لەهاوڕێیەتیەکانى دەکرد، یەکەمین
هاوڕێى (مترۆدۆرس) بوو، کە کۆچى کرد، ئیپکۆر لەگەڵ
هاوڵاتیدا لەهەموو (20)ى مانگێکدا ئاهەنگى یاد
کردنەوەیان بۆ ساز دەدا، لەبارەیەوە ئیپیکۆر وتوویە:
"ئەگەر هاوڕآ بمرێت، یادى بۆنخۆشى هەردەم دەمێنێتەوە"،
رێزو خۆشەویستى ئیپیکۆرو مترۆدرۆس ببووە بابەتى
پەیکەرتاشەکان کەچەندین نیوە پەیکەرى سەرو دەموچاوى
هەردووکیانیان پێکەوە دروست کردبوو.
فێربوونو هاوڕێیایەتى لاى ئیپیکۆر ئەو دوو دیمەنەى
ژیان یبوون کە ئازارو خۆپەرستى نەیاندەتوانى زەفەریان
پێبەرن. ئازارى ژیانى لەلایەک و ئازارى هەوکردنى
گورچیلەو ریخۆڵەکانیشى لەلایەک کەتاوەکو مردنى لە (71)
ساڵیدا لێى جیا نەبۆوە، لەکاتى سەرە مەرگیدا بەمجۆرە
ماڵئاوایى لەقوتابیانى (ئیدۆمانایۆس) دەکات: "ئەمە
جوانترین رۆژەکانى ژیانمە کە دوا رۆژەکانیەتى، ئازارى
ناو سکم ئازارێکە وەسف ناکرێت، تۆش، ئەى ئەوەى لەتافى
هەرزەییەتەوە بەردەوام بۆ فەلسەفەو منیش دڵسۆز بوویت،
پەیمان بدە کەچاودێرى قوتابیانى مترۆدرۆس بکەیت".
ئیپیکۆر نکولى لە دەست تێوەردانى خودا لەکاروبارى
جیهاندا دەکرد، دەستپێکى ئەو دانهێنان بوو بە نەمریى
مادە، چونکە خاوەنى چاوگەیەکى ناوخۆیى جووڵەیە، کارى
ئیپیکۆر زیندووکردنەوەى رێبازى ئەتۆمى لیوکیووسو
دیموکرتیس بوو، لەگەڵ ئەو گۆڕان تایبەتییانەى بەسەریدا
هێنا، بیرۆکەى (لادان لەرێڕەوەکانى خۆیاندا)ى خستە سەر
ئەتۆمییەکان (ئەوەى مەرجدارە - پابەندە بەبارودۆخى
ناوخۆییەوە)، بۆئەوەى بتوانێت بەر یەککەوتنى ئەتۆمە
جووڵاوەکان لە بۆشایداو لەخێراییەکى یەکساندا
لێکبداتەوە، ئەمەش بنەڕەتى دیدێکى قوڵترى بەنێو
یەکداچوونى (پێویستو رێکەوت/ الچرورە والێدفە) ە و بە
بەراورد لەگەڵ (هەربوونایەتى خۆکردەیى/ الحتمیە
اڵالیە) دیموکریتسدا هەنگاوێکى بەرەو پێش چووى
گەورەیە.
بەڕاى ئیپیکۆر هەستو نەستەکان لەخودى خۆیاندا، راستە،
چونکە لەواقیعێکى بابەتییەوە دروست دەبن، گەرچى
هەڵەکان، لە لێکدانەوەى هەستو نەستەکان دروست دەبن،
ئیپیکۆر بنەڕەتى هەستو نەستەکان بەڕێگەى ماتریالیزمى
چەواشەیى/ المادیە الساژجە شیدەکاتەوە: دەرپەڕینى
بەردەوامى تەنۆچکە وردەکان لەسەر رووى تەنەکانەوە،
لادەچن تاوەکو هەستەکان بمێت و وێنەى شتەکانى تیادا
دروست بکات.
ئامانجى مەعریفە - زانین بە بڕواى ئیپیکۆر؛ ئازادکردنى
مرۆڤە لەنەزانینو شتە بێ ماناکانو ترسى لەخوددا
لەمردن، بەبێ ئەمەش هاتنە دى خۆشى مەحاڵ دەبێت،
لەبوارى ئاکاریشدا (ئەخلاق)؛ پاساو بۆ ئەو چێژە
ئەقڵییە دەهێنێتەوە کە لەسەر نموونەى باڵاس - ئایدیالى
تاکگەرا دامەزراوە، لەپێناو دەربازبوونى لەئازارو
هێنانەدى حاڵەتێک لەچێژى رۆحى، بەڕاى ئیپیکۆر زۆربەى
حاڵەتە ئەقڵانییەکانى مرۆڤ بریتى نییە لەچالاکى یان
جووڵە، بەڵکو؛ ئاشتى تەواوەتییە، ئارامییە. ئەمە بەشو
کورتەیە کە لەرێبازى ماتریالى ئیپکیۆر، ئەگەرچى
لەلایەن فەلسەفەى ئایدیالیزمەوە (بۆ نموونە وەک هێگڵ)
ئەم رێبازە ماتریالییەى ئیپیکۆر شێوێندا، تەنانە هیگڵ
لەبارەیەوە وتوویە: "ئیپیکۆر لەژیانى خۆیدا زۆرى
نوسیووە، بە ڕادەیەک دەگاتە (300) دەق، ئەو دەقانە
نەگەیشتوونەتە دەستمان، بزر بوونى دەقەکانیش خەمێکى
گەورە نیە، بەڵکو سوپاس بۆ خودا کەئەو دەقانە لەبووندا
نەماون، چونکە تۆژەرانى دەقەکان لەپێناویدا ماندوێتى و
مەینەتییەکى زۆریان دەچەشت".
هەروەک هیگڵ ئاماژەى بۆ کردوە، ئیپکیۆر سەدان دەقى
نووسیوە، بەڵام هۆکارى بزربوونى ژمارەیەکى زۆریان
ئاشکرا نییە، ئەوە نەبێت کە (دیوجینیس لایرتى)ى
نووسەرى گریکى، کەنووسینێکى گەورەى دەربارەى ژیانى
فەیلەسوفانو رێبازو گووتەکانیان هەیە، بەئەمەکەوە
هەندێک لەدەقەکانى ئیپیکۆرى کۆکردۆتەوە، وەک: نامەکان
کەفەلسەفییە، تێهەڵکێشەکان یاخود پەرتەوازەکان کە
دەقێکى مرۆڤایەتى پەتییە، بیرۆکە سەرەکییەکان،
راپۆرتێک لەسروشت، راسپاردە یان وەسییەت نامە. ئیپکۆر
خۆشى دەخوازێت نەک چێژ، ساکارییەکى بێخەم نەک تەنتەنەى
(خۆ هەڵکێشانى) بەڵادارو لووتبەرزانە، لەوەش زیاتر
خوازیارى ژیانێکى بێدەنگو هێمنو ئازادە، دەڵێن:
"پێویستە مرۆڤ کاتێک گووتەى بەنرخ دەڵێت
(دەفەلسەفێنێت)، بزانێت چۆن پێدەکەنێت".
دەربارەى ئیپیکۆر وتویانە:
ئیپیکۆر تاکە کەسێکە کەزمانى لوقیانوس پێوەى نەداوە
(لوقیانووس نووسەرێکى یۆنانى بەبنەڕەت سورییە،
لەسەردەمى رۆمانییەکاندا ژیاوە، بێجگە لەچەندین چیرۆکو
رۆمان، دەیان دەقى رەخنەیى لەسەر رێبازە فەلسەفەیەکان
نووسیوە بەشێوازى سوکایەتى پێکردنیان..)
ژمارەیەکى کەم دەیانتوانى لەبەهاى قوڵى رێبازەى
تێبگەن، هزرى ئیپیکۆر پێویستى بە(گوێ)ى وریاو (هەست)ى
رەخنەیى و بەتایبەتیش بەهاوسەنگىو ئەو شتە هەیە کە
(ئەهلى زەوق) چێژو جوانناسەکان خاوەنین. "فنشنزۆ
شیلنتۆ" .
*ئیپیکۆر خودا بوو، بەڵآ خودا بوو، چونکە یەکەم کەسە
ئەو شێوازەى لەژیاندا دۆزییەوە کەئەمڕۆ وتەى بەنرخى بۆ
دەوترێت، ئەو کەسەیە کە بەهونەرەکەى ئێمەى لە لوودانى
گەردە لوولو لەتاریکى شەو دەرباز کردو چەرخى ژیانمانى
وا لێکرد لەهێمنى و رووناکیدا (کە دوو شتى مەزنن)
بسوڕێتەوە. "لۆکراسیۆس"
*گوتەکانى ئیپیکۆر زۆر جوانو رازاوەن، بەڵام بە
بەردەوامى یەکگرتنى (لۆژیک)ى تیادا دەرناکەوێت.
"شیشرۆن".
*ژمارەى هاوڕێکانى ئیپیکۆر لەژماردن نایەن، بەسەرژمێرى
شارەکانیش تەواو نابێت. "دیوجینیس لایرتى".
*وەک سنیکا باسى دەکات، ئەو پرەنسیپانەى ئیپیکۆر
خستیەڕوو، رێکو تەندرست و تەواون، گەرچى ناوبانگى
بڵاوبوونەوەى خراپ بوو، بەڵام شایانى نۆژاندن نییە،
ئەگەر بڕوانینە ئەو ئەفسانەیەى سەبارەت بەپێش خستنى
وشەى چێژو خراپ راڤەکردنى -لێکدانەوەى- دروستیان کرد.
"گاسندى".
*دەتوانین هەموو شتێکى باش دەربارەى رەوشت بەرزییەکەى
بڵێین، هەروەها هەموو خراپیەکیش بخەینە پاڵ بۆچونەکانى
لەئاییندا، زۆر کەس باوەڕیان پتەوو بەهێزە و کەچى
لەژیانێکى خراپدا دەژین، بەڵام ئیپیکۆرو لایەنگرانى..
رێبازەکەیان خراپ بوو، بەڵام ژیانیان باش بوو.
"بابل"
*ئیپیکۆر بەدرێژایى ژیانى فەیلەسووفێکى ژیرو داناو
دادپەوەر بوو، یەکەم فەیلەسوفێکە کەهەموو قوتابیەکانى
هاوڕێى بوون، بانگەوازەکەشى تاکە بانگەوازێکە کەرت
نەبوو بێتو پڕە لەخۆشەویستى.
"ڤۆڵتێر".
*هیچ فەلسەفەیەک هێندەى فەلسەفەى ئیپیکۆر دەرگاى
گوێبیستنى لەڕوو دانەخراوەو نەکراوەتە بابەتێک بۆ
قێزەوەنىو گاڵتەجاڕى.
"دیدرۆ".
*مادام فەلسەفە ئەو دڵۆپە خوێنەیە کەئەوپەڕى ئازادى بۆ
لێدانى ترپەکانى دڵە ئازادەکەى زامن دەکاتو دەیکاتە
گەورەى جیهان، لەبەڕەنگاربوونەوەى دوژمنەکانیدا پشت
بەهاوارە (بەنرخو مەزنەکەى) ئیپیکۆر نابەستێت، کە
دەڵێت: "کافر خوانەناس) ئەو کەسە نییە کەگاڵتە
بەخواوەندەکانى جەماوەر دەکات، بەڵکو ئەوەیە کەبیرۆکەى
جەماوەر سەبارەت بەخواوەندەکان لەخۆ دەگرێت.
"کارل مارکس - 1841".
*ئیپیکۆر مردنى لە بووندا رەتکردەوە، چونکە هەموو شتێک
لەم جیهانەدا مادەیە، ماناى مردنیش تەنها گەڕانەوە بۆ
یەکەم رەگەز دەگەیەنێت.
"ئەلبێر کامۆ".
*ئیپیکۆریزم تاقە فەلسەفەیەکى کۆنە کەمەسیحییەت
نەیتوانیووە نموونەیەکى لێوەرگرێت. "رۆبیر جولى".
|