|
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1ـ کیرکه‌گارد رسته‌یه‌کی به ناوبانگی هه‌یه که
تێیدا ده‌ڵێ "سوبژه راستیه". له فه‌لسه‌فه و
بۆچوونی وی‌دا له نێوان سێ شێوازی بوون و ئه‌م
رسته‌یه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه. له قۆناغی یه‌که‌م
یاخود خواره‌وه‌دا ئه‌م رسته‌یه مانایه‌کی که‌می بۆ
مرۆڤ هه‌یه، واته له‌م قۆناغه‌دا راستییه
سۆبژیکتیڤیه‌کان له ئاستێکی که‌مدان. به‌ڵام له
قۆناغی سێهه‌م یاخود هه‌ره سه‌ره‌وه‌دا راستیه
سۆنژیکتیڤیه‌کان ئاست و گرنگیان روو له‌زیاد بوون
ده‌کا، که بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به بڕوای
مه‌زهه‌بی بکه‌ین. ئه‌م سێ قۆناغه به‌م سێ
تایبه‌تمه‌ندییه‌وه پێناسه ده‌کرێن: قۆناغی یه‌که‌م
به جیددیه‌تێک که له زیادبووندایه، قۆناغی دووهه‌م
به هاودڵی و قۆناغی سێهه‌م به سۆز.
2ـ
باسمان له سێ شێوازی بوون کرد. کیرکه‌گارد شێواز یا
خود قۆناغی یه‌که‌م به ستاتیکا پێناسه ده‌کا
(هه‌ڵبه‌ت ستاتیکا له مانا بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی خۆیدا
واته له مانا هه‌ستیه‌که‌یدا). ستاتیکه‌ره‌کان به
هه‌سته‌کانیان ده‌ژین، بۆیه په‌یوه‌ندی یاخود
تێگه‌یشتنێکی رواڵه‌تیان سه‌باره‌ت به ژیان هه‌یه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه نه جیددیه‌تی تێدایه و نه
هاودڵی و نه سۆز. ژماره‌یه‌کی زۆر له مرۆڤه‌کان له‌م
قۆناغه‌دان و به‌م شێوازه له گه‌ڵ ژیان له
په‌یوه‌ندیدان. ستاتیکه‌ره‌کان تێگه‌یشتنێکی که‌میان
له بایه‌خه‌کان واته شته گرنگه‌کانی ژیان هه‌یه.
ئه‌وان پێیان وایه که مرۆ ته‌نیا جارێک ده‌ژی و هه‌ر
بۆیه ته‌نیا ده‌بێ هه‌ڵگری ئه‌وه‌نده بێ که پێی
پێشنیار ده‌کرێ.
3ـ گۆڕان له هه‌ر شێوازێکه‌وه به‌ره‌و شێوازی دیکه
به شێوه‌ی کت‌وپڕ یاخود "په‌ڕین" رووده‌دات. ئه‌م
گۆڕانه زۆر جاران به هۆی رووداوێکی چاوه‌ڕوان
نه‌کراو یاخود هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه‌یه که ترس و
ناهومێدیمان تیا پێک دێنێ. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا
چاومان ده‌کاته‌وه له ئاست ئه‌وه‌ی که له راستیدا
چ شتێک ده‌توانێ مانا به ژیان ببه‌خشێ.
4ـ ئه‌زمونێکی وه‌ها ده‌توانێ ئێمه به‌ره‌و شێواز
یاخود قۆناغی موڕاڵ (واته شێوازی دووهه‌م ـ وه‌رگێڕ)
ببات که تێیدا مرۆ به وشیاری له بابه‌ت بایه‌خه‌کان
گه‌یشتووه و ده‌توانێ شێوازی هه‌ڵس و که‌وت و ژیانی
خۆی له رووی ئه‌وانه‌وه دیاری بکا (لێره‌دا
جیاوازییه‌ک له گه‌ڵ کانت دا خۆی نیشان ده‌دا، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که به گوێره‌ی ئه‌م بۆچوونه هیچ چه‌شنه
یاسایه‌کی موڕاڵی گشتی بوونی نیه. هه‌ر تاکێک ده‌بێ
بۆخۆی بایه‌خه‌کانی خۆی دیاری بکا، واته ئه‌وه‌ی که
چ شتێک بۆ ئه‌و خاوه‌نی گرنگترین مانایه له ژیاندا).
نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م شێوازه واته شێوازی موڕاڵ:
بروتوس
Brutus
که سیاسه‌تمه‌دارێکی رۆمی بوو کوره‌که‌ی خۆی کوشت
چونکه شۆڕشی ساز کردبوو. ئه‌و بایه‌خه‌ی که لێره‌دا
بروتوس هه‌ڵس و که‌وتی پێ ده‌کا ئه‌وه‌یه که وڵات
له منداڵ بایه‌خی زیاتره. لێره‌دا کرده‌یه‌کی
ئه‌قڵانی ئه‌نجام دراوه.
5ـ
له شێواز یاخود قۆناغی سێهه‌مدا هه‌ندێ شتی
ناعه‌قڵانی خۆیان به دیار ده‌خه‌ن، که لێره‌دا بۆ
وێنه ده‌توانین ئاماژه به "بڕوای کوێرانه" بکه‌ین.
وه‌ک ده‌زانین بڕوای کوێرانه ده‌توانێ ببێته هۆی
پێشێل کردنی موڕاڵ و یاساکان. بۆ نمونه له ده‌قه
ئایینیه‌کاندا هاتووه که ئیبراهیم ویستی ئیسحاقی
کوڕی بکوژێ. گه‌ر ئه‌م ویسته‌ی ئیبراهیم له گه‌ڵ
کرده‌ی بروتوس به‌راوه‌رد بکه‌ین ده‌توانین بڵێین که
کرده‌ی ئیبراهیم له رووی بڕواوه بوو و کرده‌ی بروتوس
له رووی ئه‌رکه‌وه. لای ئیبراهیم خودا له یاسا
موڕاڵیه‌کان گرنگتر بوو. واته گه‌ر یاسا موڕاڵیه‌کان
بکه‌ینه پێوه‌ر ده‌بینین که کوشتنی ئیسحاق
کرده‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند و دژه ئه‌خلاقیه. واته
قه‌تڵه و قه‌تڵیش دژی عه‌قڵه. به‌ڵام له روانگه‌ی
مه‌زهه‌بییه‌وه ئه‌مه قوربانییه‌ک بوو بۆ خودا و
ئه‌و هه‌سته‌ی که ئیبراهیم به‌رامبه‌ر به خودا له
خۆیدا هه‌ستی پێده‌کرد له هه‌موو شتێکی دیکه به
لایه‌وه گرنگتر بوو.
6ـ مرۆ ده‌توانێ خۆی له جیاتی بروتوس دابنێ و له
کرده‌ی وی تێ‌بگا، به‌ڵام ناتوانێ له کرده‌ی ئیبراهیم
تێ‌بگا. کرده‌ی ئیبراهیم (یاخود شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی)
کرده‌یه‌کی سوبژکتیڤییه که مرۆ ناتوانێ تێی بگا.
به‌ڵام ئه‌مه رێک ئه‌و شێوازه یاخود قۆناغه‌یه که
کیرکه‌گارد به شێواز یاخود قۆناغی هه‌ره به‌رز ناوی
ده‌با، چونکه له‌م قۆناغه‌دایه که مرۆ به
جیددیه‌تی ته‌واوه‌وه‌و، هاودڵانه و له رووی
سۆزه‌وه ده‌جوڵێته‌وه. لێره‌دا مرۆڤ له
وه‌فادارییه‌کی ته‌واودایه به‌رامبه‌ر به خۆی.
7ـ بۆ که‌سێکی ئه‌خلاقی (ئێتیکه‌ر)، ئه‌رک گه‌وره‌ترین
به‌های هه‌یه و بۆ مرۆڤێکی مه‌زهه‌بی، خۆشه‌ویستی.
8ـ کیرکه‌گارد به توندی له ژێر کاریگه‌ریی هیگڵ دا
بوو، به‌ڵام له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا
کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی نیشان دا به‌رامبه‌ر به‌و
مه‌یله‌ی که له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ دا هه‌بوو. واته
به‌رامبه‌ر ئه‌و بیره سیسته‌ماتیکه‌ی که هه‌موو
شتێکی له چوارچێوه‌ی دیاریکراودا داده‌نا. به‌لام له
هه‌مووی زیاتر دژی ئه‌و مه‌یله‌ی هیگڵ راوه‌ستا که
تاک واته ئیندیڤیدی ده‌خسته ژێر ده‌سه‌لاتی کۆمه‌ڵگا
یاخود ده‌وڵه‌ته‌وه. لای ئه‌و تاک گرنگترین بوو نه‌ک
سیسته‌م، کۆمه‌ڵگا یاخود ده‌وڵه‌ت.
9ـ لای فه‌یله‌سووفه پێشووه‌کان، مرۆڤ بوون بریتی بوو
له‌وه‌ی که مرۆڤ نموونه‌یه‌ک له نه‌وعی مرۆڤ یاخود
مرۆڤایه‌تی بێت. ئه‌وان سه‌ریان به‌و دیاردانه‌وه قاڵ
بوو که له نێوان هه‌موو مرۆڤه‌کاندا هاوبه‌ش بوون.
به‌ڵام لای کیرکه‌گارد مرۆڤ بوون بریتی بوو له‌وه‌ی
که مرۆ سه‌رقاڵی خۆی بێت. واته بیر کردنه‌وه له
تاک و وشیاری وی
سه‌باره‌ت به بوونی خۆی. به باوه‌ڕی ئه‌و، بوون له
جه‌وهه‌ر گرنگتر بوو.
10ـ گرنگترین په‌یوه‌ندی و دیارده‌کان له ژیانی تاکدا
ئه‌و شتانه‌ن که له تاکایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن. بۆ وێنه ته‌نیا تاکه که بوونی هه‌یه،
بیرده‌کاته‌وه‌و هه‌ڵده‌بژێرێ. ته‌نیا تاکه که کرده
له‌خۆی نیشان ده‌دات، باوه‌ڕی هه‌یه به خودا و
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵیدا هه‌یه.
11ـ کۆمه‌ڵێک راستی ئۆبژێکتیفی هه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان
ئاسایین و له ئاستێکی ئه‌وتۆدا نین. راستی ئۆبژێکتیڤی
بریتیه له وێنایه‌ک له مێشکی مرۆڤدا که له گه‌ڵ
دیارده‌یه‌کی ده‌ره‌کیدا هاوته‌بان. راستی سۆبژکتیڤی
وێنایه‌که له دۆخ یاخود په‌یوه‌ندییه‌ک که
مانایه‌کی گرنگی هه‌یه لای ئه‌و که‌سه‌ی که
خاوه‌نیه‌تی. کیرکه‌گارد له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا
نموونه‌یه‌ک دێنێته‌وه: ئه‌گه‌ر خودا بوونی هه‌بێ،
بوونه‌که‌ی راستیه‌کی ئۆبژکتیڤیه. به‌ڵام بوونی خودا
راستیه‌کی سۆبژکتیڤیه تا ئه‌و جیگای که مانایه‌کی
یه‌کجار گرنگی لای من هه‌یه، جا چ خودا بوونێکی
ئۆبژکتیڤی هه‌بێ یان نه‌یبێ. به یارمه‌تی سۆزی به
پایان من ده‌توانم ئه‌م ئۆبژه نادیاره بگرم.
12ـ به پێچه‌وانه‌ی راستیه ئۆبژێکتیڤیه‌کان (بۆ
نموونه ماتماتیک یان ئه‌و زانیاریانه‌ی که له
بابه‌ت دنیای واقعه‌وه هه‌مانه) راستیه
سۆبژێکتیڤیه‌کان له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤی دی به پێی
ئاستی گرنگیان ده‌گۆڕدرێن. هه‌ر بۆیه ناتوانین به
شێوه‌یه‌کی ئاسایی له راستیه سۆبژێکتیڤیه‌کان
بگه‌ین. واته ئه‌م جۆره راستیانه ناتوانین له گه‌ڵ
که‌سانی دیکه به‌ش بکه‌ین. بۆ مندال خۆشه‌ویستیی دایک
و باوک راستیه‌کی سۆبژێکتیڤیه، جا چ په‌یوه‌ندی ئه‌و
له گه‌ڵیانا راستیه‌کی ئۆبژێکتیڤی بێت یان نه‌بێت.
منداڵه‌که ناتوانێ که‌سانی دیکه به شێوه‌یه‌کی
راسته‌وخۆ له‌م خۆشه‌ویستیه بگه‌یه‌نێ، به‌ڵام
ده‌توانێ راستیه ئۆبژکتیڤیه‌کان راسته‌وخۆ بۆ
که‌سانی دیکه راگویزێ.
فیلسووفه بوونگه‌را مۆدیڕنه‌کان
13ـ ئه‌و جیاوازییه ئاساییه‌ی که فیلسووفه‌کانی
پێشوو له نێوان سوبیه‌کت و ئۆبیه‌کتدا ده‌یکه‌ن،
بوونگه‌راکان تێر ناکات. به گوێره‌ی وان مرۆ چاوه‌دێر
نیه، به‌ڵکو به‌شداری له جیهاندا ده‌کا. مرۆڤ
بوونیكی پاسیف نیه، به‌ڵکو ئه‌کتیڤ و چالاکه. ئاکامی
رۆڵێکی وا ئه‌وه‌یه که مرۆڤ بۆ خۆی ببێته چێکه‌ری
جیهانی خۆی.
14ـ ئه‌وه‌ی گرنگه له جیهاندا په‌یوه‌ندی به حه‌ز
و داواکانی تاکه‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه
تایبه‌تمه‌ندیی تاک و ئه‌و دۆخه هه‌نووکه‌ییه‌ی تێیدا
ده‌ژی، گرنگترینن. لای بوونگه‌راکان دابه‌ش کردنی
مرۆڤه‌کان به پیی سیسته‌می دیاریکراو و پێناسه‌ی
هه‌میشه‌یی، ناتوانێ زانیاریه‌کی زۆرمان سه‌باره‌ت به
مرۆ پێشکه‌ش بکات.
15ـ ئه‌وه‌ی مرۆ له بوونه‌وه‌ره‌کانی دی جیا
ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که مرۆڤ سه‌باره‌ت به بوون و
مه‌رگی خۆی خاوه‌ن وشیارییه. جا هه‌ر ئه‌مه‌یه
ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ترس و دڵه‌راوکێ و ناهومێدی
تێیدا، هه‌ر وه‌ها هه‌ر ئه‌مه‌یه که بنه‌مای
تێگه‌یشتنی وی له خۆی وه‌ک بوونێک له جیهاندا ده‌رک
پێک دێنێ. (کیرکه‌گارد)
16ـ وشیاری سه‌باره‌ت به بوونی خۆ، ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی که لای بوونه‌وه‌ری وشیار، دریژه و
به‌رده‌وامی |"بوون" ببێته کێشه‌ی سه‌ره‌کی. لێره‌دا
مرۆ ده‌که‌وێته ناو ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنێکه‌وه که
تێیدا مرۆ بوونی خۆی به گوێره‌ی ئه‌و بایه‌خانه‌وه
دیاری ده‌کا که لای ئه‌و گرنگترینن. جا گه‌ر مرۆ
نه‌توانێ هه‌ڵبژێرێ، ده‌که‌وێته دۆخێکه‌وه که تێیدا
به‌رپرسیاره له ئاست ئاکامه‌کانی. ئه‌و ئازادیه‌ی
که تێیدا مرۆڤ ده‌توانێ به گوێره‌ی
بایه‌خه‌کانیه‌وه هه‌ڵبژێرێ، دۆخێکه که مرۆ ناتوانێ
خۆی لێ ده‌رباز کا.
17ـ بۆ نموونه وشیاری سه‌باره‌ت به گرنگیی
هه‌ڵبژاردن، ده‌بێته هۆی ئه‌وه که مرۆ زۆر زیاتر
له جاران هه‌ست به لاوازی و بێ دیفاعیی خۆی له
به‌رامبه‌ر دنیای ده‌وروبه‌ریدا بکا. ئه‌مه ده‌بێته
سه‌رچاوه‌ی ترس، دڵه‌راوکێ، ناهومێدی و ئازار. به‌لام
له هه‌مان کاتدا وه‌ها حاڵه‌تگه‌لێکن که ده‌بنه هۆی
کرانه‌وه‌ی چاو له ئاست دیارده گرنگه‌کانی بوون.
ترسی زۆر ئاکامی ترسێکه که سه‌باره‌ت به بوون
هه‌مانه، نه‌ک ترس سه‌باره‌ت به شتێکی دیاریکراو.
18ـ وشیارکردنه‌وه‌ی که‌سێک له بابه‌ت راستیه‌کانی
بوونی (راستیه سۆبژێکتیڤیه‌کان ـ کیرکه‌گارد) که‌سێکی
دی دژواره. سارتێر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا باس له‌وه
ده‌کا که وشیاری خۆی له خۆیدا خاڵیه، واته هیچی
تێدا نیه. ئه‌وه‌ی که له راستیدا بۆ ئێمه هه‌یه و
ئێمه ده‌توانین له بابه‌تیه‌وه وشیار بین ئه‌و
دیاردانه‌یه
Fenomen
که "بوون" لێیانه‌وه خۆی نیشان ده‌دات. له‌مه‌وه
سارتێر به‌و ئه‌نجامه ده‌گا که نه وشیاری بوونی
هه‌یه و نه شت، به‌ڵکو ته‌نیا دیارده‌کانن
Fenomen
که هه‌ن (بۆ ئێمه). شته‌کان
واته جیهانی ئۆبژێکتیڤی سه‌ره‌تا له‌و مانایه‌دا هه‌ن
که بۆ من هه‌ن، واته له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ جیهانی
مندا، کاتێک من هه‌ڵیده‌بژێرم له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا که
په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه. ئه‌مه مرۆڤه‌کانی
دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه، کاتێک بۆ وێنه من ده‌مه‌وێ
ببمه به‌شێک له جیهانی که‌سێکی دی. به‌م جۆره
ناکۆکی له نێوان دوو مرۆڤ بۆ وێنه پیاو و ژنێکدا
سه‌رهه‌ڵده‌دات.
به کورتی:
له‌م بابه‌ته‌دا باسی سێ شێوازی بوون کرا: ستاتیکی،
ئیتیکی و ئایینی. هه‌ر کامیانیشمان به‌م
تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه پێناسه کرد: جیددیه‌تێکی روو
له‌زیاد بوون، هاودڵی و سۆز. هه‌روه‌ها جه‌ختیشمان له
سه‌ر مرۆ کرد وه‌ک تاک له جیاتی بوونه‌وه‌رێکی گشتی.
مرۆڤ سه‌رقاڵی خۆیه‌تی وه‌ک بوونێک، هه‌روه‌ها
سه‌رقاڵی راستیه سۆبژێکتیڤیه‌کانه (واته ئه‌و
راستیانه‌ی که ما‌نایان هه‌یه بۆ خاوه‌نه‌کانیان وه‌ک
بوونێک). راستیه سۆبژێکتیڤیه‌کان ناتوانرێن
راسته‌وخۆ بۆ مرۆڤێکی دی بگوازرێنه‌وه. هه‌ر وه‌ها
سه‌باره‌ت به بوونگه‌را مودیڕنه‌کان گوتمان که
ئه‌وان چیدی قایل به جیاوازیی نێوان سوبژه و ئوبژه
نین، به تاکایه‌تی مرۆڤه‌وه سه‌رقاڵن، باس له
وشیاری مرۆ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به بوونی خۆی و
هه‌روه‌ها له کۆتاییدا ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن لای
ئه‌وان پرسێکی یه‌کجار گرنگه.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt
for filosofihistorie og vitenskapshistorie.av Anfinn
Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
|