|
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1)
هیگل له دوو بواری به رواله‌ت لێک جیاوازدا که‌ڵک
له واژه‌ی دیالکتیک وه‌رده‌گرێ: یه‌که‌م) له بواری
دارشتنی مودێلێک بۆ ره‌وته مێژووییه گرینگه‌کان
(ئه‌و ره‌وتانه‌ی که مه‌ودایه‌کی زه‌مه‌نی درێژخایه‌ن
له مێژوو داگیر ده‌که‌ن). دووهه‌م) له بواری داڕشتنی
مودێلێک بۆ ئه‌و بیر‌و ئایدیانه‌ی که له ره‌وتی
مێژوودا خۆیان به‌دیار ده‌خه‌ن.
2)
به‌م مودیلانه یاخود مودێله ده‌گوترێ دیالکتیکی (له
دیالۆگه‌وه دێت) چونکه جارێکی دی له ئاڵ و گۆڕی
ئه‌ندێشه و مانادا خۆی ده‌بینێته‌وه و له سێ قۆناغ
پێک دیت: 1) تێز
Tese.
2) ئانتی تێز
Anti Tese.
3) سێنتێز
Syntese.
تێز له گه‌ڵ ئانتی تێز رووبه‌ڕوو ذيىێته‌وه که
ئه‌نجامی ئه‌م وێک که‌وتن و رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه
سێنتێزه. بۆ وێنه که‌سێک بۆچوونێک دێنێته گۆڕێ
(تێز)، یه‌کی دی هه‌روا به ئاسانی قه‌بوڵی ناکا و
هه‌وڵ ده‌دا به هێنانی به‌ڵگه رووبه‌روووی بێته‌وه
(ئانتی تێز)، سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو لا به ئاکامێکی
مامناوه‌ندی ده‌گه‌ن (سێنتێز) که به‌رهه‌می جه‌ده‌ل و
وتووێژی نێوانیانه. سێنتێز، لێره‌دا قۆناغێکی
به‌رزتره که تێیدا دژبه‌ره‌کان یه‌کیان
گرتووه‌ته‌وه.
3)
له ره‌وتی مێژوودا دیالک تیک به‌م شێوه‌یه خۆی نیشان
ده‌دا: بۆ وێنه سه‌ره‌تا وه‌ک ئه‌لف)
بزووتنه‌وه‌یه‌کی گوتاری، که دواتر ب) به‌ره‌وڕووی
به‌ره‌نگاری (دژ) ده‌بێته‌وه‌و سه‌رئه‌نجام پ) ئه‌و
رفۆرمانه‌ی که لایه‌نه به‌شداره‌کانی به سه‌ریاندا
دێت. له بیرکردنه‌وه‌شدا شێوه‌ی بیرکردنه‌وه
وه‌هایه که مانا به مانا ده‌چێته پێش. لێره‌دا
نموونه‌یه‌کی به ناوبانگی خودی هیگل دێنینه‌وه که
تێیدا ئه‌لف) "بوونی بێ خه‌وش"1 هه‌ڵگری ب) "هیچ"ه
که دژی خۆیه‌تی. پ) ئاکامی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و
دژایه‌تی ئه‌م دووانه بریتیه پێک هاتنی جیهان،
جیهانێک که له نێوان "هیچ" و بوونی بێ خه‌وشدا
راوه‌ستاوه. له راستیدا ئه‌وه ئایدیا هیگلیه‌کانن
که به ناو ئه‌م قۆناغانه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ن و له
ره‌وته مێژوویی و ره‌وته فیکریه‌کاندا ده‌بنه هۆی
گه‌شه و به‌ره‌وپێش چوون.
4)
مێژووی جیهان له گه‌شه‌ی خۆیدا ئه‌م سێ قۆناغه له
سێ ده‌وره‌دا نیشان ده‌دا: ئه‌لف) جیهانی رۆژهه‌ڵات.
ب) جیهانی رۆمی ـ یۆنانی. پ) جیهانی ژێرمه‌نی. ئه‌و
ئایدیایه‌ی که له‌م ره‌وته‌دا خۆی گه‌شه پێده‌دا و
خۆی واقعی ده‌کاته‌وه، ئایدیای ئازادیه: ئه‌لف) له
دنیای رۆژهه‌ڵاتدا ته‌نیا یه‌ک مرۆڤ ئازاده
(ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌ڕۆ). ب) له جیهانی رۆمی ـ
یۆنانیدا کۆمه‌ڵێک که‌س ئازادن و پ) له جیهانی
ژێرمه‌نیدا هه‌مووان ئازادن. ئه‌و هێزه‌ی که پاڵنه‌ری
به‌ره‌وپێش بردن و گه‌شه‌ی جیهانه، هیگل ناوی ده‌نێ
"رۆحی جیهان".
5)
که‌س ناتوانێ به‌ر به رۆحی جیهان بگری، به‌ڵام مرۆ
ده‌توانێ به‌ره‌نگاریی خۆی به‌رامبه‌ر به رۆحی جیهان
تاقی بکاته‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێکشکاندنی
له ژێر چه‌رخه به هێزه‌کانی مێژوودا. که‌سانی
دیکه‌ش ده‌توانن ئه‌م به‌ره‌وپێش چوونه ده‌رک بکه‌ن
و ببن به‌و ئامرازانه‌ی که له رووی مه‌یل و
حه‌زه‌وه خۆیان پێشکه‌ش به رۆحی جیهانی کردووه
(وه‌ک ئه‌لکساندرای مه‌زن، سێزار و ناپلیۆن). ئه‌مانه
بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌توانن ببن به رێبه‌ری رۆحی جیهانی و
دواتر بۆ هه‌میشه بزر ببن. مێژوو "یه‌کیه‌تیه‌که له
ئازادی و زه‌رووره‌ت": له رایه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی جیهاندا
هه‌م تانی "گه‌شه‌ی زه‌روورانه‌ی مێژوو" هه‌یه و هه‌م
پۆی "به‌شداری کردنی ئازادانه‌ی مرۆڤ".
6)
وه‌ک گوترا هه‌موو مرۆڤه‌کان له ده‌وڵه‌تی ژێرمه‌نیدا
به ئازادی ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئازادی به‌و مانایه نیه
که مرۆڤ چی پێ خۆش بوو بیکا. هیگل ده‌ڵێ "ئازادیی
راسته‌قینه" بریتیه له "زانین و ئه‌نجام دانی ئه‌و
شتانه‌ی که یاسایین"، زانینی ئه‌وه‌ی که یاسای
ده‌وڵه‌ت چیه و چلۆن مرۆ ده‌توانێ به کرده‌وه
ره‌چاوی بکا. ته‌نیا به‌م شێوه‌یه هه‌موو مرۆڤه‌کان
ده‌توانن له ئاستێکی دیاریکراودا ببنه خاوه‌نی
ئازادی. ئازادی بۆ هه‌مووان ئاکامی هه‌بوونی ئه‌و
یاسایانه‌یه که ده‌بێ هه‌مووان له ناو کۆمه‌ڵگادا
ره‌چاوی بکه‌ن.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
|