|
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1ـ له کاتی ناسینی راستیه‌کاندا عه‌قڵی مرۆ وه‌ک یاسا
دانه‌رێک خۆی ده‌رده‌خا. جا هه‌ر به هه‌مان شێوه
عه‌قڵی پراکتیکیانه‌ی مرۆ له بواری موڕاڵیشدا خۆی
ده‌رده‌خا. واته وه‌ک یاسادانه‌رێکی بواری ئاکار و
کرده. کاته‌گۆریه‌کانی عه‌قڵی تیۆریستانه‌ی مرۆ
ئاپریۆرین (پێش ئه‌زموون ده‌که‌ون) و فۆڕمه‌کانی
ئه‌زموون دیاری ده‌که‌ن. هه‌ر به هه‌مان شێوه یاسا
موڕاڵیه‌کانیش ئاپریۆرین فۆڕمی ئاکار له رێگای "
ئه‌مری ئیجبار"ه‌وه دیاری ده‌که‌ن. مرۆ
بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی که گوێڕایه‌ڵی
یاسایه‌کی موڕاڵی بێت یان نه‌بێت. ئاپریۆری بوونی یاسا
موراڵیه‌کانیش خۆ به خۆ به مانای ره‌چاو کردنیان له
لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه نیه. هه‌ر بۆیه یاسا
موڕاڵیه‌کان خۆیان به شێوه‌ی ئه‌مر نیشان ده‌ده‌ن و
وه‌ک ئه‌رکێک خۆیان ده‌نوێنن.
2ـ لێره‌دا دوو پرسیار دهێته گۆرێ: ئه‌لف) چلۆن
عه‌قڵی پراکتیکی له رێگای یاسای موراڵییه‌وه کردار و
ئاکار دیاری ده‌کا؟ ب) یاسای موڕاڵی چ ده‌ڵێ؟ چۆن مرۆ
ده‌توانێ له‌وه دڵنیا بێت که ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی
کراوه، خاوه‌ن یاسای موڕاڵیه؟
3ـ سه‌ره‌تا کانت به بێ خۆ نزیک کردنه‌وه له یاسای
موڕاڵ بڕیارێکی له‌م چه‌شنه ده‌رده‌کا: ئه‌لف)
جوڵێنه‌ره‌کانی کرده له دوو شتدان، له جیهانی
ده‌ره‌وه‌و له پێویستیه ده‌روونیه‌کاندا (وه‌ک حه‌ز
و خولیاکان). ب) مه‌یل دوای هه‌ڵسه‌نگاندن
هه‌ڵده‌بژێرێ. که ئه‌مه ده‌بێته هۆی پ) ئه‌وه‌ی که
مرۆ کرده‌یه‌ک ره‌چاو کا و به‌م کرده‌یه به‌ره‌و
گه‌یشتن به مه‌به‌ست هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت. جا یاسای
موڕاڵ ده‌توانێ راسته‌وخۆ ئه‌م پرۆسه‌یه بخاته ژێر
کاریگه‌ریی خۆیه‌وه. واته به شێوه‌یه‌ک که "مه‌یل"
ئیدی ته‌نیا له ژێر کاریگه‌ریی یاسای موڕاڵیدا بێت
نه‌ک له ژێر بزوێنه‌ره ئه‌زموونیه‌کاندا.
4ـ له ترمینۆلۆژی کانت دا ته‌نیا زه‌مانێک کرده
ده‌توانێ پڕاوپڕ ئه‌خلاقی بێت که مه‌یل له ژێر
کاریگه‌ری یاسای موڕاڵیدا بڕیاری دابێت. بۆ نموونه
گه‌ر من مه‌به‌ستم له یارمه‌تیدانی خه‌ڵک ئه‌وه بێت
که ئه‌وان شادمان بکه‌م ئه‌وا کرده‌که‌م ئه‌خلاقیه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پێناوی حه‌ز و مه‌یله‌کانی خۆمدا
ئه‌و کاره‌م کردبێت ئه‌وا کرده‌که‌م شایانی مه‌دح
نیه. یاسای موڕاڵ، ده‌بێ ته‌نیا بزوێنه‌ر و موتیڤی
ئه‌خلاق بێت. ته‌نیا، ئه‌و کرده ئه‌خلاقیه، که به
هۆی ئه‌رکه‌وه به‌ڕێوه بچێت. هه‌ربۆیه یاسای
ئه‌خلاقی مه‌جبوورکه‌رانه‌یه و به‌م شێوه‌یه فۆرموڵ
به‌ندی ده‌کرێت: "تۆ ده‌بێ...".
5ـ به‌ڵام ئیجبار بوونی یاسای موڕاڵ به مانای ئه‌وه
نیه که مرۆ هه‌ست به یه‌خسیری و نائازاد بوونی خۆی
بکات. چونکه یاسای موڕاڵ له ده‌روونی مرۆڤدایه و
به‌شێکه له عه‌قڵی مرۆڤ، نه‌ک دیارده‌یه‌ک له
ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ. تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که یاسای مۆڕاڵ
له مرۆڤدایه ده‌بێته هۆی سه‌رسوڕمان و رێزی مرۆ له
یاسای موراڵ. رێزی مرۆ بۆ یاسای موڕاڵ ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی که ئیدی مرۆ ره‌چاوی بکا. ئه‌رک بریتیه له
: "پێویستیی کرده به هۆی رێز بۆ یاسا".
6ـ یاسای موڕاڵ له بابه‌ت چ شتێکه‌وه‌یه؟ له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که یاسای موڕاڵ فۆڕمی کرده دیاری ده‌کا،
به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه که بۆ هه‌ر
کرده‌یه‌کی رۆژانه پێشنیاری تایبه‌تی هه‌بێ. یاسای
ئه‌خلاقی ته‌نیا ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک فورموڵی گشتی ده‌ست
نیشان بکا. ئه‌و رستانه‌ی که یاسای مۆڕاڵیان تێدا
فۆرموڵه ده‌کرێ به "تۆ ده‌بێ..." ده‌ست پێده‌که‌ن و
وه‌ک وترا پێیان ده‌گوترێ "ئه‌مری ئیجبار". بۆ وێنه
یه‌ک له‌وان ده‌ڵێ: "تۆ ده‌بێ کرده‌ت وه‌ها بێت که
یاسای بڕبڕه‌ی کرده‌که‌ت بتوانێ ببێ به یاسایه‌کی
گشتی". دۆزینه‌وه‌ی یاسای موڕاڵ زۆر دژوار نیه، به‌س
مرۆ ته‌نیا ده‌توانێ له کاتی ره‌چاو کردنی
کرده‌یه‌کدا له خۆی بپرسێ که داخۆ یاسای بڕبڕه‌ی
ئه‌م کرده‌یه ده‌توانێ ببێ به یاسایه‌کی گشتی وه‌ها
که هه‌مووان بتوانن قبوڵی بکه‌ن و ره‌چاوی بکه‌ن!
7ـ ئه‌مره ئیجباریه‌کانی دیکه‌ی کانت باس له‌وه
ده‌که‌ن که هه‌موو مرۆڤه‌کان له خۆیاندا خاوه‌ن
یاسای موڕاڵن و ئه‌مه بایه‌خێکی وه‌ها به مرۆ ده‌دا
که بتوانێ ببێ به پاشای بوونه‌وه‌ره‌کان. ئه‌م
بایه‌خه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ته‌نیا وه‌ک
ئامراز سه‌یر نه‌کرێت، به‌ڵکو وه‌ک ئامانجیش. مرۆ
ته‌نیا بوونه‌وه‌رێکی ئازادی سه‌ر رووی زه‌وییه،
چونکه ته‌نیا مرۆڤه که ده‌توانێ به که‌ڵک وه‌رگرتن
له یاسا موراڵیه‌کان، یاسا بۆ خۆی دیاری بکا
(ئه‌وتۆنۆمه). له‌و کاته‌دا هه‌ر مرۆڤێک یاسا بۆ خۆی
دیاری ده‌کا، راسته‌وخۆ ئه‌م یاسانه بۆ مرۆڤه‌کانی
دیش ده‌شێن. هه‌ر مرۆڤێک دانه‌ری یاسای گشتیه. واته
مرۆڤه‌کان هه‌موویان له‌مباره‌یه‌وه یه‌کسانن و که‌س
له که‌سی دی بانتر یاخود خوارتر نیه.
به کورتی:
یاسای موڕال (عه‌قڵی به کرده) ئاپریوریه و کرده
ده‌خاته چوارچێوه‌ی داوای دیاریکراوه‌وه. بۆ وێنه
ده‌ڵێ که ئه‌و یاسایه‌ی که ده‌بێته بناغه‌ی کرده‌ی
مرۆڤ، ده‌بێ بتوانێ یاسایه‌ک بێت که هه‌مووان
بگرێته‌وه. یاسای موڕاڵ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆ
شوێنی تایبه‌ت و جیای له بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه
هه‌بێ و له‌باری بایه‌خه‌وه به‌رزتر له
بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه له چه‌رخی گه‌ردووندا
رابوه‌ستێ.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt
for filosofihistorie og vitenskapshistorie.av Anfinn
Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
1ـ
det kategoriske imperativ
|