|
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1)
کانت له گه‌ل ئه‌زموونگه‌راکان هاوڕایه که ناسینی
مرۆڤ له بابه‌ت دنیای ده‌رهه‌ست، له
هه‌سته‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کا، به‌ڵام هه‌ر له‌و
کاته‌دا شتێک به‌م بۆچوونه‌ش زیاد ده‌کا که ئێمه
وه‌بیری عه‌قڵگه‌راکان ده‌خاته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که ناسینی مه له بابه‌ت دنیای ده‌رهه‌ست له
گشتیه‌تی خۆیدا ته‌نیا له ئه‌زموونه‌وه به ده‌ست
نایه‌ت. مرۆ له ریگای هه‌سته‌کانه‌وه دنیای مه‌تریال
ئه‌زمون ده‌کا، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا به هۆی ئه‌و
پێکهاته هوشیاریه‌ی که له مرۆدا هه‌یه، ئه‌و
ئه‌زموونانه له فۆرمگه‌لی دیاریکراودا ده‌رک
پێده‌کا. که‌واته ناسینی دنیای ده‌رهه‌ست
پێکهاته‌یه‌که که له دوو به‌ش یاخود فاکتۆر پێک
هاتووه: یه‌که‌م ئه‌و شتانه‌ی که مرۆ له رێگای
هه‌سته‌کانه‌وه وه‌ریانده‌گرێ، واته ئه‌و شتانه‌ی
له رێی ئه‌زموونه‌وه (ئاپۆستریۆری ) پێیان ده‌گا.
دووهه‌م ئه‌و توانا ناسینیه‌ی که له مرۆدا هه‌یه و
به‌هۆیه‌وه مرۆ ده‌توانێ به‌شداری له پرۆسه‌ی
ناسیندا بکا. که ئه‌مه‌ش وه‌ک وترا ئه‌زموونی نیه،
به‌ڵکو توانایه‌که که له مرۆدا هه‌یه و پێش
ئه‌زموون ده‌که‌وێ (ئاپریۆری). ئاپریۆری، به دنیای
ده‌رهه‌ست کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌نی ده‌به‌خشێ که
بنه‌ڕه‌تین.
2)
ئه‌و کاره‌ی که به‌شی وشیاریی
مرۆ له گه‌ڵ ئه‌زموونه هه‌ستیه‌کان ده‌یکا، له
چه‌ند قۆناغی یه‌ک به دوای یه‌کدا خۆیان نیشان
ده‌ده‌ن، که به‌م شێوه‌ن: ئه‌لف) جیهان که
سه‌ربه‌خۆیه له مرۆ (وه‌ک بوونێک له خۆیدا) له
سه‌ر هه‌سته‌کان کارتێکه‌ری هه‌یه، به شێوه‌یه‌ک که
ئه‌م کارتێکه‌ریانه سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونی
هه‌ستین که ناڕێک و پێکن و هێشتا مرۆ نه‌یتوانیووه
کاریان له سه‌ر بکا. ب) کارتێکه‌ریه هه‌ستیه‌کان به
هۆی ئه‌و فۆڕمانه‌ی که له وشیاریی مرۆڤدا هه‌ن
(وه‌ک کات و شوێن) ریک و پێک ده‌کرێن و له کات و
شوێندا به هۆی وشیاریی مرۆڤه‌وه رێک ده‌خرێن. کات و
شوێن دوو دیارده‌ی ئاپریورین که له وشیاریی مرۆفدا
هه‌ن و جۆری هه‌ست پێکردنی جیهانی ده‌رهه‌ست دیاری
ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها وشیاری ده‌بێته هۆی ئه‌وه که
ئه‌زموونه هه‌ستیه‌کان به شێوه‌ی دیاریکراو پێکه‌وه
گرێ بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ بتوانێ ده‌رکیان بکا. ت)
ئه‌م فۆڕمانه له توانای بیرکردنه‌وه‌ی مرۆفدان و
ئاپریورین (واته له ئه‌زموونه‌وه نایه‌ن و پێش
ئه‌زموون ده‌که‌ون). گرنگترین داوا لێره‌دا ئه‌وه‌یه
که ئه‌زموونه هه‌ستیه‌کان ده‌بێ له په‌یوه‌ندییه‌کی
هۆکارانه‌دا له گه‌ڵ یه‌کتر بن (kausalitet).
3)
که‌واته ده‌بێ چه‌ند شت له یه‌ک جودا بکه‌ینه‌وه:
له لایه‌ک ئه‌زموونه هه‌ستیه‌کان و له لایه‌کی
دیکه‌وه ئه‌و شێوه ئاپریۆریانه‌ی که له شێوه‌ی
روانین و تێگه‌یشتنی ئێمه‌دا هه‌ن (واته کات و شوێن
که فۆڕمن و تێیاندا روانین و تێگه‌یشتن و هۆکار
به‌رجه‌سته ده‌کرێن). شێوه ئاپریۆریه‌کان له مرۆدا
هه‌ن و پێش ئه‌زموون ده‌که‌ون و مرۆ توانای
سڕینه‌وه‌یانی نیه. توانای ئاپریۆریانه له
روانیندا، ئه‌و ده‌رفه‌ته به مرۆ ده‌ده‌ن که
ئه‌زموونه هه‌ستیه‌کان بخاته نێو چوارچێوه‌ی کات و
شوێنه‌وه و له تێگه‌یشتنیشدا ئه‌و ده‌رفه‌ته
ده‌ده‌ن که مرۆ دیارده هه‌ستیه‌کانی جێگرتوو له کات
و شوێندا پێکه‌وه گرێ بدا (بۆ وێنه بیانخاته ناو
په‌یوه‌ندییه‌کی هۆ و هۆوه‌رگردا).
4)
که‌واته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرینگانه‌ی که له
کاتی ده‌رکی جیهانی ده‌رهه‌ست له پرۆسه‌ی ناسیندا
خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، نه به‌رهه‌می جیهانی ده‌ره‌وه،
به‌ڵکو به‌رهه‌می فۆڕمه‌کانی روانین (کات و شوێن) و
فۆڕمه‌کانی تێگه‌یشتنن (هۆ و هۆدار) که له خودی
مرۆڤدا هه‌ن (ئاپریۆرین). کانت لێره‌دا ده‌توانێ بڵێ
که ئیدی جیهان به گوێره‌ی فۆڕمه‌کانی ناو وشیاری
مرۆڤ رێک و پێکی وه‌رده‌گرن. هه‌ربۆیه مرۆ بده‌ری
یاسا سروشتیه‌کانه. بیری مرۆ سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و
خه‌سڵه‌ته بنه‌ڕه‌تیانه‌ن که وه‌پاڵ سروشت ده‌درێن
(شۆرشی کۆپێرنیکوسیانه‌ی کانت: به گوێره‌ی ئه‌م
تێگه‌یشتنه‌ی کانت، مه‌تڕیال له ریگای ناسینه‌وه
فۆڕمی رێک و پێک وه‌رده‌گرێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی که ناسین
له ریگای مه‌تریاڵه‌وه فۆڕمی رێک و پێک وه‌ربگرێ).
جیهان ئیتر له‌م کاته‌دا له خۆیدا نیه و به‌ڵکو وه‌ک
دیارده‌یه‌که که خۆی نیشانی ئێمه ده‌دا (فێنومێن).
جیهان لێره‌دا به گوێره‌ی فۆڕمه‌کانی ناو وشیاری مرۆڤ
رێک ده‌خرێ.
5)
بنه‌مای شۆرشی کۆپێرنیکۆسیانه‌ی کانت له هه‌ندێک
فۆڕمی ئاپریۆریانه و سێنته‌زیانه‌دا خۆی
ده‌بینێته‌وه. به‌و مانایه که ئه‌م فۆڕمانه
پێویستن و به گشتی ده‌رباره‌ی جیهانی ده‌رهه‌ستن و
هه‌ندێک زانیاری راسته‌قینه‌مان له بابه‌ت دنیای
ده‌رهه‌سته‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌م فۆڕمانه زانیاری مرۆ سه‌باره‌ت به دنیای
ده‌رهه‌ست به‌ربڵاوتر ده‌که‌ن، به‌ڵام پێویستیان
به‌وه نیه که له رێگای ئه‌زموونه‌وه ته‌ئید
بکرێن. هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه که راستیی وان له
ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، به‌ڵکو له وشیاریی
مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. ئه‌م فۆڕمانه
په‌یوه‌ندییان به شێوه‌ی جیهانی ده‌رهه‌سته‌وه
هه‌یه. زۆربه‌ی فۆڕمه‌کانی وه‌ک شوێن، کات و هۆ و
هۆوه‌رگر فۆڕمی ناسینن و سێنته‌زی و ئاپریۆرین. پێش
ئه‌وه‌ی که مرۆ جیهانی ده‌رهه‌ست ئه‌زموون بکا، له
رێگای ئه‌م فۆڕمانه‌وه دیاری ده‌کا که جیهانی
ده‌رهه‌ست ده‌بێ خاوه‌نی چ تایبه‌تمه‌ندیی گه‌لێک بێت.
6)
لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ک له فۆڕمی روانین و فۆڕمی
تێگه‌یشتن ده‌هێنینه‌وه: "ته‌نیا یه‌ک شوێن هه‌یه"،
"رابردوو ناگه‌ڕێته‌وه"، هه‌ر رووداوێک هۆکارێکی
هه‌یه". دوو نمونه‌ی یه‌که‌م پیشانده‌ری فۆڕمه‌کانی
روانینن (واته فۆڕمه‌کانی کات و شوێن). رسته‌ی
سێهه‌میش نموونه‌ی فۆڕمی تێگه‌یشتنه (واته هۆ و
هۆوه‌رگر). فۆڕمه‌کانی روانین پێکهێنه‌ری بنه‌مای
ماتماتیکن، فۆڕمی تێگه‌یشتنیش پێکهێنه‌ری زانستی
سروشتناسی. به بۆچوونی کانت رسته ماتماتیکی و
فیزیکیه‌کان سێنته‌زی و ئاپریۆرانه‌ن.
7)
به بڕوای کانت مرۆ ناتوانێ جیهان وه‌ک بوونێکی
سه‌ربه‌خۆ له خۆی، وه‌ک بوونێک له خۆیدا بناسێ. مرۆڤ
ته‌نیا ده‌توانێ ته‌نیا کاتێک سه‌باره‌ت به جیهان ببێ
به خاوه‌نی زانیاری و زانست که جیهان وه‌ک
دیارده‌یه‌ک له سه‌ر هه‌سته‌کانی ئێمه کارتێکه‌ری
هه‌بێ و به‌م شێوه‌یه له‌م رێگای هه‌سته‌کانمانه‌وه
جیهان وه‌ک دیارده‌یه‌ک بناسین. واته مرۆ ناتوانێ
جیهان وه‌ک خۆی بناسێ، به‌ڵکو ته‌نیا ده‌توانێ تا ئه‌و
جێگایه بیناسێ که وه‌ک دیاردیه‌ک خۆی نیشانی مرۆ
ده‌دا. هه‌روه‌ها ناتوانین بڵێین که شته‌کان وه‌ک "شت
له خۆیاندا" له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه بوونیان هه‌یه،
چونکه شوێن فۆڕمێکی دیتنه له مرۆڤدا. "شت له
خۆیدا" به دووره له سنووری ناسینی مرۆ.
له کۆتاییدا به گشتی ده‌توانین بڵێین که کانت له
نێوان ئه‌زموونگه‌راکان و عه‌قڵگه‌راکاندا
راوه‌ستاوه.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt
for filosofihistorie og vitenskapshistorie...av
Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk
Forlag
|