وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1)
هیوم دوو پرسی سه‌ره‌کی له فه‌لسه‌فه‌ی مۆڕاڵدا لێک
جیا ده‌کاته‌وه: ئه‌لف) موتیف یاخود هانده‌ری ئاکار
ب) سه‌رچاوه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئاکار. مه‌به‌ستی هیوم له
به‌شی ب دیاریکردنی پێودانگی هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده‌ی
ئه‌خلاقه. لێره‌دا مه‌به‌ست ده‌رخستنی بنه‌ڕه‌تی
لێکدانه‌وه‌ی کرده ئه‌خلاقیه‌کانه.
2)
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری یه‌که‌مدا هیوم ده‌ڵێ که
بیر (عه‌قڵ) سه‌رچاوه‌ی ئاکار نیه. هه‌روه‌ها بیر
ناتوانێ له ئه‌نجامدانی کرده‌یه‌ک مرۆ په‌شیمان
بکاته‌وه. له راستیدا هه‌ست، خواست و جوڵه
رۆحیه‌کانی وه‌ک ترس و برسیه‌تی و حه‌ز و...
سه‌رچاوه‌ی ئاکارن. هه‌روه‌ها هه‌ڵخڕێنه‌رێکی هه‌ستی
ته‌نیا ده‌توانێ به هۆی هه‌ڵخڕێنه‌رێکی هه‌ستیی
دیکه‌وه به‌تاڵ بکرێته‌وه (بۆ وێنه ترس له سزا
وه‌رگرتن).
3)
هه‌ڵبه‌ت بیر ده‌توانی ده‌وری له ئاکاردا هه‌بێ،
به‌ڵام نه‌ک له دیاری کردنی ئامانجی ئاکاردا، به‌ڵکو
له دۆزینه‌وه‌ی رێگا بۆ گه‌یشتن به ئامانج (بۆ وێنه
من سه‌رمامه و ده‌بێ خۆم گه‌رم بکه‌مه‌وه. لێره‌دا
بیر یارمه‌تی ده‌دا به‌وه‌ی که چلۆن من ده‌توانم خۆم
گه‌رم بکه‌مه‌وه). بیر ته‌نیا کۆیله‌ی هه‌سته‌کانه و
بۆیه ده‌بێ خزمه‌تکار و گوێرایه‌ڵیان بێت.
4)
له وه‌ڵامی پرسیاری دووهه‌مدا هیوم پێی وایه که
له‌م به‌شه‌دا عه‌قڵ رۆڵێکی له جاران زۆرتر ده‌گێڕێ و
به رواڵه‌ت واده‌رده‌که‌وێ که له گه‌ڵ هه‌سته‌کان
کارتێکه‌ری هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا حوکمه
مۆڕالیه‌کانی ئێمه په‌یوه‌ستن به هه‌ستێکی
ده‌روونیه‌وه. بیر ته‌نیا ده‌توانێ ئێمه له بابه‌ت
ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌وه که په‌یوه‌سته به
ئاکارێکه‌وه، وشیار بکاته‌وه (بۆ وێنه حه‌قیقه‌تی
کوشتن). دیاریکه‌ری حوکمه ئه‌خلاقیه‌کان له
کاردانه‌وه‌ی هه‌ستیانه‌ی مرۆدان، نه‌ک له واقعه
رووته‌کاندا. بێزاری مرۆ له قه‌تڵ له ده‌روونی
مرۆدایه نه‌ک له واقعی کوشتنه‌که‌دا. ئه‌م
کاردانه‌وه‌یه له هه‌سته‌وه‌یه نه‌ک له بیره‌وه.
بنه‌ڕه‌ت و ئه‌ساسی هه‌ستی ئه‌خلاقیانه‌ی مرۆ له
مه‌یلێکی سروشتیدایه که له مرۆڤدا هه‌یه، واته
له کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر سریمه‌دا.
5)
بێزاری یاخود حه‌زی مرۆ به‌رامبه‌ر به ئاکارێک،
هه‌ستێکی له خۆڕا و کتوپڕی نیه، به‌ڵکو ره‌گی له
حه‌ز و خۆشی‌دا هه‌یه. ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
که مرۆڤه‌کان تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌شیان له ئاکار
هه‌بێ. هه‌ستێکی ده‌روونی له مرۆڤه‌کاندا هه‌یه که
له نێوانیاندا هاوبه‌شه و ئه‌مه پێوه‌رێکی نه‌گۆڕ و
گشتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کرده و ئاکاره
ئه‌خلاقییه‌کان به مرۆ ده‌به‌خشێ.
6)
ئه‌م هه‌سته ئه‌خلاقیه هاوبه‌شه، کاتێک لاواز ده‌بێ
که حه‌زه تاکه‌که‌سیه‌کان به ته‌واوی به سه‌ر
هه‌سته‌کاندا زاڵ بن. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ شیاوی دانی حوکمی
ئه‌خلاقی بێت، ده‌بێ له‌م حاڵه‌ته دوور که‌وێته‌وه
(دادوه‌ری بێ لایه‌ن).
به کورتی:
سه‌باره‌ت به‌م دوو پرسیاره که ئه‌لف) هۆکاری ئاکار
چیه و ب) بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌خلاقیه‌کان
کامانه‌ن، هیوم وه‌ڵام ده‌داته‌وه که هۆکار و
بنه‌ره‌ته‌کان له هه‌ستدان نه‌ک له‌و زانیاریه‌کانمان
سه‌باره‌ت به کرده ئه‌خلاقیه‌کان. دادوه‌رێکی
ئه‌خلاقیی باش بێ لایه‌نه، واته کاتێک حوکمی
ئه‌خلاقی ده‌دا، به گوێره‌ی ئه‌و هه‌سته
ئه‌خلاقیانه ده‌ری ده‌کا که له نێوان مرۆڤه‌کاندا
هاوبه‌شه.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
|