وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1) به
بۆچوونی هیوم زه‌ینی مرۆڤ سه‌ره‌تا وه‌ک ته‌خته‌ره‌شه‌یه‌که
که هیچی له سه‌ر نه‌نووسرابێت. هه‌موو ئه‌و ئایدیا و
بیرانه‌ی که دواتر ئه‌م ته‌خته ره‌شه داگیر ده‌که‌ن له
هه‌سته‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. به واتایه‌کی دی هه‌ست
سه‌رچاوه‌ی مه‌تڕیالی بیر و ئه‌ندێشه‌کانی مرۆڤه.
2) وێنا
و بیری مرۆ کۆپیی کارتێکه‌رییه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه‌یه له
سه‌ر هه‌ست. هه‌ربۆیه ئایدیاکان ناتوانن به قه‌ده‌ر خۆدی
ئه‌م سریمه و کارتێکه‌ریانه زیندوو و به هێز بن.
کارتێکه‌رییه‌کان، ئه‌زموونن (بۆ وێنه وه‌ک ژان و ئازار)
وێناکانیش یان له فۆڕمی یاده‌وه‌ریدا خۆیان ده‌نوێنن یان له
فۆڕمی فانتازیدا (بۆ وێنه وه‌ک ئه‌زموونی ژان). له پاڵ
سریمه‌ی رووتی هه‌ستدا (ئه‌وه‌ی که شتێک کار ده‌کاته سه‌ر
هه‌ست) سریمه‌ی کاردانه‌وه‌ی مرۆ هه‌یه (بۆ وێنه وه‌ک
خۆشحاڵی و هومێد) هه‌روه‌ها ئه‌و وێنایانه‌ی که له
سریمه‌کانی سه‌ر هه‌ست ده‌چن.
3) به
بێ سریمه‌ی سه‌ر هه‌ست ئایدیا، بیر یا خود وێناش ناتوانن له
مرۆدا پێک بێن. هه‌ر له‌و کاته‌دا مرۆ ده‌توانێ وێنا ساده‌کان
(که به هۆی سریمه‌وه پێک هاتوون) بخاته پاڵ یه‌ک وێنایه‌کی
ئاوێته‌یان لێ ساز بکات. به جۆرێک که ئیدی هاوتراز نین له
گه‌ڵ سریمه‌کان (بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به ده‌سته‌واژه‌ی
"کێوی ئاڵتون" بکه‌ین که "کێو" و "ئاڵتون" سریمه‌ی جیهانی
ده‌ره‌وه‌ن له سه‌ر ئێمه، به‌ڵام "کێوی ئاڵتون" که
به‌رهه‌می لێکدانی "کێو" و "ئاڵتون" ه، داهێنراوی مرۆڤه و
له راستدا ده‌ربڕی سریمه‌ی راسته‌وخۆی جیهانی ده‌ره‌وه له
سه‌ر ئێمه نیه).
4)
توانای مرۆ له بابه‌ت لێکدانی وێناکان و ئه‌وه‌ی که ئه‌م
وێنائاوێتانه راسته‌قینه نین، هیوم به‌ره‌و ئه‌وه پاڵ پێوه
ده‌نێ که کۆمه‌ڵێک ره‌خنه ئاراسته‌ی ئه‌م دیارده‌یه بکا.
به رای وی زۆربه‌ی ئایدیا، بیر و وێنا ناڕوونه‌کان وێناگه‌لی
لێک گرێدراون (واته مرۆ بۆ خۆی سازیان ده‌کاـ وه‌رگێڕ).
که‌واته بۆ به‌دیارخستنیان ده‌توانین له ره‌وشی ئانالیزه
که‌ڵک وه‌ربگرین و ئه‌م ئایدیا لێک گرێدراوانه به سه‌ر
به‌شه ساده‌کاندا دابه‌ش بکه‌ین. ئه‌وسا سه‌باره‌ت به هه‌ر
به‌شێک ئه‌م پرسیاره ئاراسته بکه‌ین: "ئه‌م وێنایه له چ
سریمه‌یه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟". ئه‌م شێوه‌یه له سه‌ر
ئه‌وه بڕیار نادا که کام وێنا راسته، به‌ڵکو ناوه‌ڕۆکی
روونی وێناکه‌مان پیشان ده‌دا.
5)
گرنگترین وێنا که هیوم لێی ده‌کۆڵێته‌وه "وێنای
هۆکاره".ئه‌وه‌ی که
A
و B
له په‌یوه‌ندێکی هۆکارگرانه‌دان به جۆرێک که
Aکاتێک
وه‌به‌ر
B
ده‌که‌وێ ده‌بێته هۆی جوڵه‌ی
B.
هیوم به‌م شێوه‌یه وێنای هۆکار شی ده‌کاته‌وه: ئه‌لف)
A
و B
له شوێن و کاتدا وه‌به‌ر یه‌ک ده‌که‌ون. ب)
A
پێش
B
ده‌که‌وێ. پ) په‌یوه‌ندیی پێویست له نێوان
A
و B
دا هه‌یه، به جۆرێک کاتێک
A
هه‌یه، به ناچار و به گوێره‌ی پێویست
B
ش هه‌یه، یاخود دێته روودان.
6) له
ئانالیزه‌دا هه‌ر به‌شێک ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ سه‌رچاوه
هه‌ستیه‌که‌ی، واته ئه‌و سریمه‌یه‌ی که له سه‌ر هه‌ست
بوویه‌تی. گه‌ر سه‌یری قۆناغه‌کانی ئه‌لف و بێ له به‌شی
پێنج‌دا بکه‌ین، ده‌بینین که ئه‌مه ده‌توانێ کرده‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتوو بێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به به‌شی پ وه‌ها نیه،
چونکه په‌یوه‌ندی نێوان
A
و B
په‌یوه‌ندێک نیه که سه‌رچاوه‌ی له هه‌ستدا بێت. ئێمه
A
و
Bهه‌ست
پێده‌که‌ین، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دووانه هه‌ست پێ
ناکه‌ین.
7) هیوم
لێره‌دا ئه‌م دیاردیه به ده‌سته‌واژه‌ی "سریمه ـ
کاردانه‌وه" شیده‌کاته‌وه. مرۆ گه‌لێک جار ده‌بینێ که
A
و B
وه‌به‌ریه‌ک ده‌که‌ون و دوای ئه‌وه‌ی که
A
ده‌جوڵێ و وه‌به‌ر
B
ده‌که‌وێ،
B
ش ده‌که‌وێته جوڵه. دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته
چاوه‌ڕوانیه‌ک له ئێمه‌دا دروست ده‌کا (ئه‌وه‌ی که
A
دواتر
B
ده‌خاته جوڵه).
جا ئه‌م چاورڕوانیه بنه‌مای وێنای
په‌یوه‌ندی پێویستی نێوان
A
و B
یه. ئه‌م چاوه‌ڕوانیه مه‌یلێکی زاتیه له مرۆدا بۆ چێکرنی
عاده‌ت.
8) وێنای
"زه‌رووره‌ت و پێویستی" ئیله‌مێنتی بنه‌ڕه‌تی له وێنای
هۆکاردایه. مرۆ ئه‌مه چێ ده‌کا و به سروشتی زیاد ده‌کا. به
واتایه‌کی دی ناتوانین بڵێین که په‌یوه‌ندییه زه‌رووریه‌کان
له ناو سروشتدا هه‌ن. "وێنای هۆکار" ته‌نیا له زه‌ینی
مرۆدایه و خاوه‌ن مانایه‌کی پراکتیکی گرنگه له ژیانی
رۆژانه‌دا.
به
کورتی:
هه‌ر چه‌شنه بیر و وێنایه‌ک ره‌گی له سریمه‌دا هه‌یه، جا
ئه‌و سریمه‌یه له رێگای هه‌سته‌کانه‌وه بێت یان له رێگای
کاردانه‌وه‌وه. ئه‌و وێنایانه‌ی که ره‌گیان له سریمه‌دا
نیه، نارونن و هه‌ر بۆیه شیاوی فڕێ دانن. "وێنای هۆکار"
ئه‌گه‌ر چی ره‌گی له چاوه‌ڕوانی مرۆدا هه‌یه و سریمه‌یه‌کی
ده‌روونیه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه که بێ که‌ڵکه و
جێی بڕوا نیه. "وێنا هۆکار" ره‌گی له سروشتی مرۆدا هه‌یه.
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen
Akademisk Forlag