کورته‌یه‌ک له سه‌ر ژیان و فکری سیمۆن دووبوار، وه‌ک بیرمه‌ندێکی
گه‌وره‌ی ژن
"سیمۆن
دووبوار"[1]
له ساڵی 1908ی زایینی له ولاتی فه‌ڕه‌نسه له دایك بوو، له
ساڵی 1986 کۆچی دوایی کرد. له ده‌یه‌ی 1920ی زایینی‌دا بوو به
خوێندکاری زانکو و له ساڵی 1930دا له‌گه‌ڵ "ژان پۆل سارتر"[2]
فه‌یله‌سووفی
به ناوبانگ
ئاشنا بوو و له پاشان پێوه‌ندێکی پته‌و و به‌هێز له نێوان ئه‌م
دوو که‌سه‌دا پێکهات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان پێوه‌ندێکی
پته‌ویان پێکه‌وه هه‌بوو زۆرجاریش به هۆی فکره‌کانیان لێك توڕه
ده‌بوون و ده‌که‌وتنه دمه قاڵه‌وه.
دووبوار و
سارتر وه‌ک دووکه‌سی بیرمه‌ند شوێنێکی دیاری‌کرا و به‌نرخیان له
نێو فه‌هه‌نگ و کولتۆری رۆژئاوا هه‌یه، به تایبه‌تی ولاتی
خۆیان. له سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، ئه‌و کات که وڵاتی
فه‌ڕه‌نسه ته‌واو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قورسی سیاسی و میلیشه‌ی
وڵاتی ئه‌ڵماندا بوو، دووبوار و سارتر هاتنه نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت
و وه‌ک دوو که‌سی چالاک و خاوه‌ن فکر تێکه‌ڵاوی حیزبی چه‌پی ئه‌و
ولاته بوون.
ئه‌گه‌ر
که‌سێك بیهه‌وێت "سیمۆن دووبوار" بناسێ و باش له بیر و
بۆچونه‌کانی ئه‌و تێ‌بگا، ره‌نگه له‌گه‌ڵ هیلاکێکی زۆر رووبه‌روو
ببێته‌وه، چونکه بۆ ناسینی دووبوار پێویسته بزانین که "ژان
پۆڵ ساڕتر" کێیه و کاریگه‌ری ئه‌و له سه‌ر ژیانی دووبوارتا چ
راده‌یه‌ک بووه و پێوه‌ندی ئه‌م جووته گه‌یشتۆته چ قۆناغێك.
لاشمان وا
نه‌بێ که ناو و ناوبانگی سیمۆن دووبوار ته‌نها به هۆی په‌یوه‌ندی
نزیکی ئه‌و له‌گه‌ڵ سارتر بووه، یان له‌به‌ر ئه‌و به‌م ناو و
ئاوازه گه‌یشتووه، چونکه ده‌توانین به راشکاوی ئه‌وه بڵێین
که، ئه‌وه‌ندی دووبوار له سارتر له باری فکر وه‌ری گرتووه،
زۆر زۆرتری پێشکه‌ش به سارتر کردووه. به‌ڵام دووباره دیسان
پێوه‌ندی نزیکی کۆمه‌لایه‌تی و فکری ئه‌م جووته بیرمه‌ند پێکه‌وه
بوو که هه‌ر دوو به جۆرێك نا و ناوبانگیان ده‌رکرد.
به ناسینی
دووبوار بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که سارتر ئه‌وی له فه‌لسه‌فه‌ی
"ئیدئالیسم"[3]
دوور کرده‌وه و به‌ره‌و "ئیگزیستانسیالیسم"[4]
رایکێشا؛ لێره‌دابوو که بیر و بۆچونی ئه‌م جووته یه‌کی گرته‌وه
و چه‌مکێکی ئه‌ساسی و ناوه‌ڕۆکداری به خۆیه‌وه گرت. ئه‌وه‌ی که
له‌م باس و خواسه‌دا گرینگه، ئه‌وه‌یه که ئه‌م دوو
که‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه چۆن توانیان ببنه بنه‌ما و بنچینه‌ی
"تازه‌کاری" له رۆژئاوا. دووبوار و سارتر به‌شێکی هه‌ره‌گرینگی
ژیانیان چ له بواری فه‌لسه‌فی و چ له باری سیاسی ته‌رخان کرد به
پیشتیوانی و دادوه‌ری له ئامانج و ئاره‌زۆکانی چه‌رخی "رۆشنگه‌ری"
یانی فه‌رمان ڕه‌وایی ئه‌و سه‌رده‌م، فه‌رمانڕه‌وایی به مانای
عه‌قڵ و تێگه‌یشتن.
هه‌ر چه‌ند
ئه‌م فکره‌ی دووبوار بۆ به هۆی هالوزی و ناڕه‌زایه‌تی
فه‌رمانڕه‌وایانی ئایینی و کومه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌م؛
به‌ڵام له روانگه‌ی ئه‌و، ئه‌م جیهانه ته‌نها له رێگای عه‌قڵ و
تێگه‌یشتن ده‌ناسرێت و ته‌نها به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی ده‌بین به
خاوه‌نی جیهانێکی پر له ئاشتی و ئارامی.
زۆرجار
دووبوار له روانگه جوراوجۆره‌کان وه‌ک سیمایه‌کی دیاری‌کرا
و به‌ناوبانگی "فمینیزم"ی چه‌رخی بیسته‌م ناوی بردراوه،
به‌ڵام ئه‌و "فمینیزم" نه‌بوو، ئه‌وه بیر و باوه‌ڕی فمینیزمی بو
که خۆی له بازنه‌ی فکری دووبواردا دیته‌وه و له‌پاشان خۆی
لێنزیك کرده‌وه، به واتایه‌کیتر ئه‌وه فکری فمینیزمی بوو که
بیر و باوه‌ڕی دووبواری به دنیا ناساند.
له سه‌ر و
به‌ندی چه‌رخی رۆشنگه‌ریدا، دوایی ئه‌وه‌ی که دووبوار له
به‌رانبه‌ر "پۆست مۆدێرن"یسم[5]
راوه‌ستا و دژایه‌تی کرد، کۆمه‌ڵێك له نووسه‌رانی ئه‌وه سه‌رده‌م
دژ به فکر و بۆچونه‌کانی دووبوار وێستان و تاڕاده‌یه‌کی زۆر له
بیر و بۆچونه‌کانی ئه‌و دوور که‌وتنه‌وه. ئه‌و دژایه‌تییه بوو
به هۆی ئه‌وه که دووبوار کۆڵی نه‌داو بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی
خۆی، به ناو بانگترین کتێبی خۆی به ناوی "ره‌گه‌زی دووهه‌م"
نووسی، که ئه‌و کتێبه به‌ڵگه‌یه‌ک بوو بۆ سه‌لماندنی فکری ئه‌و
که جیاوازی له نێوان ژن و پیاو هه‌یه (هه‌م له‌باری
کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌میش له‌باری بیۆلۆژییه‌وه).
دوایی
نووسیینی ئه‌و کتێبه، دووبوار سه‌ر له نوێ هاته نێو مه‌یدانی
رۆشنگه‌ری و کاراییه‌کی قوڵ و قورسی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و کولتوری
چه‌رخی بیسته‌می رۆژئاوا دانا. به بۆچونی دووبوار ژن و پیاو
جیاوازییان زۆره، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژن به وشیاری و
لێهاتوویی ده‌توانێ به کردار و ره‌فتاری خۆی روح و ده‌روونی پیاو
شیفته‌ی خۆی بکات و فریشته‌یه‌کی زه‌ینی لای پیاو پێك بێنێت. به‌م
ره‌واڵه دووبوار توانی سه‌رله‌نوێ خاڵێکی سه‌ره‌تایی له مێژووی
په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زایه‌تی دیاری بکات که ئه‌مڕۆ ئێمه به‌هره‌ی
لێوه‌رده‌گرین.
ئه‌و به‌ستێن
و بوارانه‌ی که دووبوار خستنیه به‌رده‌ست که "مرۆ به ژنی له
دایك نابێت، به‌ڵکو له دواییدا ده‌بێ به‌ژن" هاته مه‌یدان بۆ
راڤه کردن و لیکۆڵینه‌وه که له‌پاشان بوون به پوخته‌یه‌ک له
فکری کۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵات. دووبوار بێ ئه‌وه‌ی که له قسه‌کانی
خۆیدا جێگه‌یه‌ک بۆ شکوگومان دیاری بکات، به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێ:
"شارستانییه‌ت بنچینه‌ی سه‌ره‌کییه بۆ جیاوازی خستنه نێوان
ره‌گه‌ز".
که‌واته، دووبوار له پانتایی فکره‌کانی خۆیدا سێ فاکته‌ری
سه‌رکیمان بۆ ده‌سنیشان ده‌کات:
ü
ناسین و
بۆچونی ئێمه له‌سه‌ر ژن، ئه‌و خه‌لاته‌ی که کولتوری پیاوسالاری
له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
ü
چه‌مك و
مانای ژیان بۆ مه‌به‌ست له پلانێکی دیاری‌کرا و دارێژتراو.
ü
گرینگتر له
هه‌مووان ئاڵ و گوڕبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی، له ژێر سێبه‌ری
ده‌سه‌ڵاتێکی رێك و پێك و عادڵانه.
1) Simone de
Beauvoir
2) Jean – Paul
Sartre
3) Idealisme
(بزاڤێکی فه‌لسه‌فییه بۆ ئازادی تاک، بۆ دامه‌زراندنی ژیانی مرۆ
له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی)4)
Eksistensialisme
5)
Postmodernisme
سه‌رچاوه:
Key
Sociallogical Thinkers, by Rob Stones
|