دێمۆکریتۆس
کورته‌یه‌ک
له ژیان و سه‌رده‌می
چه‌مکی ماده‌یه‌ک که جیهانی لێ پێکهاتووه ئێستا له رووانگه‌ی
زانستیه‌وه سه‌لمێندراوه.له گه‌ڵ ئه‌وه‌شداشیمانه ده‌کرێ زۆر
نه‌بن ئه‌و که‌سانه‌ی ئاگایان له‌وه بێ که کاتێک پسپۆڕانی زانست
له‌سه‌ره‌تاوه دۆزینه‌وه‌ی"کوارکی سه‌ره‌وه"یان بڵاو
کرده‌وه،خه‌ریکی راگه‌یاندنی ته‌واوبوونی پلانێک بوون که یۆنانی
یه‌کان ده‌ستیان پێ‌کردبوو.ئه‌و که‌سه‌یش که به‌م شته‌ی
زانی،وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ،ئێروین شرۆدینگێری کۆچکردوو بوو:
مادده له زه‌ڕڕاتێک پێک دێ که به مه‌ودایه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک
به‌ربڵاو له‌یه‌ک دابڕاون؛مادده له فه‌زایه‌کی به‌تاڵدا
ده‌وه‌ستێ.ئه‌م بۆچوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لووسیپیۆس و دیمۆکریتۆس
که له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین و له
ئابدرا
ده‌ژیان.واتای زه‌ڕڕه و فه‌زای به‌تاڵ تا ئێستا‌ش
بایه‌خداره...له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،درێژه‌ده‌ریه‌کی هێور هێوری
ته‌واو له ئارادایه.[1]
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا،ته‌نانه‌ت شرۆدینگێریش به گوێره‌ی
پێویست له بابه‌ته‌که
نه‌گه‌یشتووه.له زمانی یۆنانیداatomon
له بواری
ره‌گه‌زناسیه‌وه به واتای جه‌وهه‌رێکه که نا‌توانی بیبڕی
یادابه‌شی که‌ی،واته
a-tomon.خه‌سڵه‌تی
دابه‌شنه‌بوون ده‌کرا له روانگه‌ی تیۆری یه‌وه پتر واتایی بووبێ
له جیاتی ماددی و فیزیکی،به‌ڵام لانیکه‌م له هه‌ندێک له‌و
شرۆڤانه‌یدا که له تیۆری دیمۆکریتۆس کراوهatomaی
به‌رباس به زمانی ماددی به شێوه‌ی "ناوپڕ"وه‌سپ ده‌کرێ(D/K
A 44, 45, 46)[2].
ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا شتێک ببێ که دانه‌بڕاوی بێشکی نێوان
شیکاری یۆنانی که‌ون له سروشت و تیۆری پراکتیکی زانستی مودێرن
ده‌ربخا،ئه‌وا ئه‌م شته شکاندنی ئه‌تۆم و دۆزینه‌وه‌ی زه‌ڕڕاتی
ژێرئه‌تۆمی یه له ڕێی تاقیکردنه‌وه‌وه‌و له سه‌رده‌ستی کاکرافت
و واڵتۆن له ساڵی 1932 دا له که‌یمبریج.
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه،له‌وه‌دا که دیمۆکریتۆس له سه‌ده‌ی
پێنجه‌می پێش زایین‌دا ژیاوه هه‌ر ئه‌وه‌نده جێی باوه‌ڕه که له
مه‌ڕ هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی دیکه‌ی رابردوو دڵنیایی ببێ.له گه‌ڵ
ئه‌وه‌یشدا،وێڕای ناوبانگی ته‌واو به‌جێی له سه‌رده‌مانی
که‌وندا-ئه‌ره‌ستوو،تێئۆفراستووسی شاگردی،ئێپیکورۆس،مێترۆدورۆسی
هاوده‌نگی و کۆمه‌ڵه ره‌واقی یه‌کی که‌ڵه‌پیاوی وه‌ک کلێ ئان تێس
و ئێسفایرۆس هه‌موویان هه‌ندێ نامیلکه‌یان به کاری ئه‌و ته‌رخان
داوه-به‌و حاڵه‌یش ژیانی بۆ ئێمه به کرده‌وه وه‌ک کتێبێکی
نه‌کراوه‌یه.دیۆگێنس(لائێرتیوس)که کورته‌یه‌ک له
ژیانی
فه‌یله‌سووفانی سه‌رده‌می کۆن
ی له سه‌ده‌ی سێهه‌می رۆژگاری ئێمه‌دا کۆکرده‌وه،باشترین کاری
کرد،به‌ڵام ئاکامی کاره‌که‌ی به‌ناچاری به‌قه‌د ژێده‌ر و
سه‌رچاوه‌کانی به‌رده‌سمان دڵناخۆشکه‌ر و بێبایه‌خه.[3]
دیمۆکریتۆس
به پێوه‌ره‌کانی سه‌رده‌می کۆن ته‌مه‌نێکی باشی کردووه و
واوێده‌چێ له نزیکه‌ی 385 ه‌وه تا 460ی پێش زایین ژیابێ.ئه‌مه‌یش
ماوه‌یه‌کی درێژ پێش له‌وه بووه که یۆنانیه‌کان هۆگری ئه‌و
چه‌شنه ژیاننامه‌نووسینه بن که له ساڵی 100ی زایینی‌دا
له"ژیانه به‌راوردکراوه‌کان"ی یۆنانی و رۆمیه‌کانی به‌رهه‌می
پلۆتارک
دا ده‌گاته لوتکه.هه‌روه‌ها، دیمۆکریتۆس له
ئابدراژیانی
ده‌برده سه‌ر و له ئاتینا نه‌ده‌ژیا که له‌و کاته‌داوه‌ک
ناوه‌ندی جیهانی بیری یۆنانیه‌کان و هه‌موو دونیا ده‌هاته
ئه‌ژمار،ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌فلاتوونی هاوسه‌رده‌می که له‌م
گه‌نجتر بوو (نزیکه‌ی 347-427ی پێش زایین)له‌ڕووی نیشتمانخوازی
یه‌وه ناوی "ته‌لاری حیکمه‌ت"ی لێ نابوو.ئابدرا ئاوه‌دانییه‌ک بوو
له لێواری باکووری ده‌ریای ئیژه هه‌ڵکه‌وتبوو
که به ده‌ستی یۆنانیه ئه‌یوونانیه‌کانی خه‌ڵکی
تێئۆس،ده‌وروبه‌ری
ساڵی 540ی پێش زایین له ئاسیای بچووک بنیات نرابوو.ئه‌م گونده
له سه‌رده‌می دێموستنووس دا(322-384 پ.ز)به پێچه‌وانه‌ی
ئاتینابه سووکی و هیچ نه‌زانی ناوبانگی ده‌رکردبوو،دیاره
ئه‌مه‌یش له رووی بێ ئینسافیه‌وه بوو.له هه‌ر حاڵ‌دا،دێموکریتۆس
له دایک بوو و ده‌ڵێن ئیشی فه‌رمی بووه و شیمانه‌ی ئه‌م
زانیاریه ئه‌و سککانه پشت راستی ئه‌که‌نه‌وه که نووسراوه‌ی"له
مه‌ڕ دێموکریتۆسه‌وه"یان له سه‌ر هه‌ڵکه‌نراوه و مێژووی نزیکه‌ی
414 یپێش زایینیان له‌سه‌ره. دێموکریتۆس به پێچه‌وانه‌ی هاوڕیزه
باکووریه‌که‌ی واته ئه‌ره‌ستوو(له‌دایکبووی 384ی پ.ز)رێگای کۆچی
به‌ره‌و باشوور،به‌ره‌و ئاتینای نه‌گرته به‌ر.له گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌مانه‌یشدا،ئه‌ویش وه‌ک پرۆتاگۆراس ی هاونیشتمانی هاوسه‌رده‌م
وبه‌ساڵاچووتری سه‌ردانی ئه‌و شاره پۆپه‌وه‌نه‌وشه‌ی کرد.به پێی
وته‌کانی خۆی،له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به شێوه‌یه‌کی ئازاراوی هه‌ڵس وکه‌وت
کرا:"هاتم بۆ ئاتینا و که‌س نه‌یناسیمه‌وه".ئه‌م پێشهاته ره‌نگه
دووای بڵاوبوونه‌وه‌ی لانیکه‌م هه‌ندێک له نووسراوه‌کانی رووی
دابێ له بڕگه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا،به‌ڵام ئه‌مه پێش له
دامه‌زراندنی یه‌که‌م قوتابخانه باڵاکانی په‌روه‌رده‌ی یۆنان و
قوتابخانه‌کانی ئیزۆکراتس(338-436 ی پ.ز)و ئه‌فلاتوون له
سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی چواره‌مدا بووه.
دێموکریتۆس به هۆی سه‌فه‌ره به‌ربڵاوه‌کانیه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌و
هه‌روه‌ها ناوخۆی یۆنانیش ناوبانگی ده‌رخست.یه‌کێک له‌و ژێده‌ره
دوواییانه‌ی که دیۆگێنس لائێرتیۆس که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ بۆمان
ده‌گێڕێته‌وه که دێموکریتۆس نه ته‌نیا سه‌فه‌ری میسر ده‌کا بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ردانی قه‌شه‌کان بکاو هه‌نده‌سه‌یان لێوه فێر بێت-ئه‌م
بابه‌ته‌یان وردبینانه‌تره-به‌ڵکوو سه‌فه‌ری ئێران وبابل(بۆ دیدار
له‌گه‌ڵ کلدانه‌کان)و تا ده‌ریای سووریشی کرد. سه‌رچاوه‌یه‌کی تر
باسی ئه‌و وته‌یمان بۆ ده‌کا که"ئه‌و وای پێ باشتره
روونکردنه‌وه‌یه‌کی عیللی تاقانه[واته
aitologia
که له راستیدا ره‌نگه وشه‌یه‌ک بێت به‌ده‌ستی دێموکریتۆس
داهاتبێ]بدۆزێته‌وه‌تا ئه‌وه‌ی پادشای مه‌زنی ئێران بێت"(D/K
B118).زۆرگریمانه‌ی
ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ئاماژه‌یه پشت ئه‌ستوور به ئه‌زموونێکی بێ
وێنه بووبێ له ده‌سه‌ڵاتدارێتی شاهه‌نشایه‌تی به هێزی ئێران که
نزیکه‌ی 550 ی پێش زایین دامه‌زرابوو و له ئاکامدا پانتاکه‌ی له
په‌نجابه‌وه تا خۆرهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه په‌ره‌ی سه‌ند.له
لایه‌کی دیکه‌وه،رۆمانێکی مێژوویی ئه‌م ساڵانه‌ی دووایی پتر ئه‌م
بابه‌ته‌ی قوت کرده‌وه که له رێگای زه‌ماوه‌نده‌وه
خزمایه‌تیه‌کی ئێرانی به دێموکریتۆس ده‌به‌خشێ.[4]
له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا،له‌به‌رچاو گرتنی نزیکایه‌تیه‌کی
رۆژهه‌ڵاتی بۆ دێموکریتۆس نه ته‌نیاله روانگه‌ی گوتاری
زانکۆییانه‌ی سه‌رده‌م و له بوواری سیاسیه‌وه راسته،به‌ڵکوو
هه‌روه‌ها له روانگه‌ی فکری-مێژووییشه‌وه دروسته.ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی زانستی یۆنانی له گرێدراوی زۆر نزیک و هه‌ندێ جار
وابه‌سته‌گی ته‌واوو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌و هزرانه‌وه سه‌ری
هه‌ڵداو سه‌رکه‌وت که له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به تایبه‌ت بابیل و
ئێران و میسره‌وه گه‌یشت به هزرڤانانی یۆنان.له لایه‌کی
دیکه‌وه،توێژینه‌وه‌ی نائوستووره‌یی و نائایینی یۆنانیه‌کان
له‌سه‌ر سروشت داهێنانی خۆیان بوو و سه‌ره‌تا سه‌رقاڵی ئه‌وه بوون
بزانن که جیهانی جیا له مرۆڤ له چی پێکهاتووه،نه‌ک ئه‌وه‌ی به
دوای ئه‌وه‌وه بن که چۆن یاخود بۆچی جیهان به‌م شێوه‌ی
ئێستایه‌تی.[5]
به‌گشتی،وا پێده‌چێ که ئه‌م له‌مپه‌ربه‌زاندنه فیکریه له
ئیونیاوه سه‌ری هه‌ڵداوه که ده‌که‌وێته به‌شی خۆراوای تورکیای
ئێستا.یه‌که‌م نێوی تۆمارکراو نێوی تالیس ه که وه‌ک ئه‌ندامی
هه‌میشه‌یی
حه‌وته‌وانه‌ی زانایانی
یۆنان دێته ئه‌ژمار.ئه‌و خه‌ڵکی میلتۆس بوو،هه‌روه‌ها
ئاناکسیماندۆر و ئاناکسیماندۆس یش خه‌ڵکی میلتۆس بوون؛کسنوفانس
خه‌ڵکی کلوفۆن و هێراکلیتۆس خه‌ڵکی ئێفێسووس بوو.وێکڕا،چاخی
تێکۆشانی ئه‌م[که‌ڵه]پیاوانه،سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین له‌خۆ
ده‌گرێ که له کۆتاییه‌که‌یدا ئیونیای یۆنان وه‌ک به‌شێک له
ئیمپراتۆریه‌تی ئێران هاتۆته ئه‌ژمار.ئه‌وان له نێو خۆیاندا
له‌سه‌ر توخمی پێکهێنه‌ری نیهایی مادده بیروڕایان
ده‌رده‌بڕی،پێشبینی خۆرگیران ومانگ گیرانیان ده‌کرد،فوسیلیان
ده‌دۆزیه‌وه‌و به دروستی ده‌که‌وتنه شرۆڤه‌کردنی،نه‌خشه‌ی
جیهانیان ده‌کێشاو نکۆڵیان له‌وه ده‌کرد جیهان ته‌نانه‌ت به
ده‌ستی خودایان هاتبێته ئه‌فراندن.
هه‌ڵپه‌ساردنی باوه‌ڕ به یه‌زدان،یاخود به هه‌ر قه‌ده‌رێک
سڕینه‌وه‌ی یه‌زدان له فه‌رزییه شرۆڤه‌ییه‌کان،به‌و شێوه‌ی که
له روانگه‌ی نه‌ریتی(ئه‌فسانه‌یی)یه‌وه ده‌بینرا،خۆی بزووتنێکی
دیار بوو که به‌ده‌رله باوه‌ڕ و کرداره ئایینی یه‌کانی هه‌ر
کامیان وه‌ک لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌موویان ده‌هاته ئه‌ژمار.ئه‌وه‌ی
که ئه‌م بزوتنه‌وه تا چه‌نده نه‌ریت به‌زێنانه بوو نیازی به
داکۆکی کردنێکی قورس هه‌یه.ئه‌و ئیدعای که به تالیس نیسبه‌ت
دراوه‌و ده‌ڵێ که"هه‌موو شتێک لێوڕێژه له خودایان"باوه‌ڕێک بوو
که یۆنانیه ئاسایی و نابیرمه‌نده‌کان تێیدا شوێنیان بوو و له
راستیدا ژیانی رۆژانه‌یان له‌و چوارچێوه‌دا رێک ده‌خست.وێڕای
هه‌موو ئه‌مانه،له دووای تالیسه‌وه بۆ ماوه‌ی دووسه‌د ساڵ
جیاکردنه‌وه‌و هه‌ڵاواردنی نێوان ئایین و زانست بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی
بیریی توێژینه‌وه له سروشتدا بایه‌خی ئێجگار زۆری بوو.ئه‌مه
ره‌نگه ناو‌کی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و شته بێت که جاروبار وه‌ک سه‌رده‌می
رۆشنگه‌ری یۆنان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن.
ده‌کرێ بڵێین،ئه‌فلاتوون،له رووی ناچاریه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م
ره‌وته هاوده‌نگ نیه.هه‌روه‌ها پتر له سایه‌سه‌ری
ئه‌فلاتوونه‌وه‌یه که ئه‌و زانا‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی که به
کۆمه‌ڵ به‌ناوی پێش سوکراتیه‌کان ده‌یانناسین و دێموکریتۆسیش
دووایین که‌سیانه،وێکڕا نه‌مانه‌وه تاوه‌کوو به زمانی خۆیان
بانگمان که‌ن بمانکه‌نه گوێگریان.چونکه زیاترین مه‌به‌ستی
ئه‌فلاتوون ئه‌وه بوو که هه‌موو فه‌یله‌سووفه‌کانی پێشتر له خۆی
بێجگه له سوکرات-یا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێجگه له تێگه‌یشتنی خۆی
له "سوکرات"-بێ بایه‌خانه بنوێنێ و له مه‌یدان وه‌ده‌ریان نێ و
له‌م بوواره‌دا ئه‌فلاتوون به ته‌واوی خۆی به نوێنه‌ری بێ وێنه
یا بێ ڕکابه‌ر نیشان ده‌دا له پانتای ئه‌قڵانیه‌تی یۆنانی
کۆندا.ئه‌فلاتوو به ته‌واوه‌تی به‌و ئامانجه‌ی ده‌گا.بۆ نموونه
ئێمه له پرۆتاگۆراسه‌وه ته‌نیا شه‌ش نموونه‌مان له شتێک به
ده‌سته‌وه‌یه که مومکینه عه‌ینی وشه‌کانی ئه‌و بووبێ و ئه‌ویش
به‌گشتی زۆر کورته؛له راستیدا پرۆتاگۆراس به شێوه‌یه‌کی
دژبه‌رنوێنانه له ڕێگای
پرۆتاگۆراس
ه‌وه به باشترین شێوه ناوبانگی ده‌رکردووه،ئه‌ویش ئه‌و بڕگه
هه‌ڤپه‌یڤینه سوکراتیه‌یه که ئه‌فلاتوون نێوی ئه‌وی له‌سه‌ر
داناوه.ئه‌فلاتوون له بابه‌ت دێموکریتۆسه‌وه،تێکڕاو به ڕاشکاوی
له ناوهێنان یا بیرخستنه‌وه‌ی نووسراوه‌کانی که‌مته‌رخه‌می
ده‌کا،ئه‌گه‌رچی(به تایبه‌ت له
تیمائۆس)خۆی
ده‌رده‌خا و نیشانی ده‌دا که،هه‌رچه‌ند به شێوه‌یه‌کی
ناڕاسته‌وخۆ،هه‌م خۆی و هه‌م نووسراوه‌کانی ده‌ناسێت.ئه‌گه‌رچی
ئێمه پتر له شه‌ش "پارچه"ی لکێندراو به دێموکریتۆسمان له
به‌رده‌ستدایه-له سه‌ریه‌ک نزیکه‌ی 300 تاقم و دوو کۆمه‌ڵه‌ی
کۆنی سه‌ره‌کی که پێکه‌وه نزیکه‌ی 200 تاقم له‌خۆ ده‌گرێ-هێشتا
زۆر که‌من و له پاڵ ئه‌و پێڕسته قه‌به‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه
کامڵانه‌ی که نیسبه‌ت دراوه پێی و دیوگێنس لائێرتیۆس له رووی
ئه‌مه‌گناسیه‌وه ریزبه‌ندی کردووه سووک ده‌نوێنێ.
ئێمه قه‌ت ناتوانین دڵنیا بین که ئه‌م گێڕانه‌وه ئیددعاییانه‌ی
نووسه‌رانی بیروباوه‌ڕ و توێژه‌ران و گۆڤارنووسانی دواتر
پێشکه‌شیان کردووه،وشه به وشه له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌که‌یدا بێته‌وه؛
لانیکه‌م له باری شێوازه‌وه جیاوازی زۆر به‌رچاویان هه‌یه،له
ستایلی قورس و ته‌نانه‌ت درێژدادڕانه‌وه بگره تا شێوه
ئاخافتنی زۆر پێچه‌ڵپێچ.له بابه‌ت ئه‌و نووسراوانه‌وه که له
جیاتی دێمۆکریتۆس خراونه‌ته پاڵ "دێموکراتێس"،بێ گومان ته‌واو به
دڵنیاییه‌وه‌له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که له هه‌ر حاڵێکدا ئه‌و
گوتانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.(هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ته‌نیا
له‌وه بپرسین،هه‌ڵه‌ی نووسینی ناو،هه‌ڵه‌یه‌کی سروشتی یه).هه‌ر
ئه‌م بابه‌ته،زۆر چاکتر،له سه‌ر به‌رهه‌مێکی دیکه به راست
ده‌رده‌چێ که ناوی
یامبیلیخی گومناو
ی لێ نراوه(نووسه‌ری ونی یامبیلیخۆس،بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه
چونکه ده‌قه‌که له به‌رهه‌می ئاقیده‌نووسێک دا به ناوی
iamblichusهه‌ڵکه‌وتووه
که سه‌ر به سه‌ده‌ی چواره‌می پاش زایینه).وێڕای هه‌موو ئه‌مانه
و به هه‌موو ئه‌م به‌ندوبالۆرانه‌وه،واده‌رده‌که‌وێ توێژه‌ران
هاوده‌نگ بن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌نده شت ومه‌ک و
داروبه‌ردی راست و به‌نرخی دێمۆکریتی به‌جێ ماوه که لانیکه‌م بۆ
ئه‌وه ببێ که له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه به کۆمه‌ڵه ئه‌نجامێکی
کاتی قایم بگه‌ین.
جیا له قرچ بوونی بنه‌مای به‌ڵگه‌نامه و دوکومێنته‌کان،خاڵێکی
گرینگی دیکه له‌مه‌ڕ کۆی به‌رهه‌مه‌کانی دیمۆکریتۆس که هه‌ر
له‌م سه‌ره‌تاوه پێویستی به داکۆکی کردنه،جۆراوجۆر بوونی
بابه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه.ئه‌مڕۆ به ناچاری ئه‌و له‌گه‌ڵ
ئه‌تۆمیزم به گرێدراوی دێته به‌رچاو،یا ته‌نانه‌ت به دیده‌ی
ره‌گه‌زئه‌تۆمیستی لێی ده‌ڕوانن و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به
چوارچێوه‌ی زانسته‌وه ته‌رخانی ده‌ده‌ن.به‌ڵام له یۆنانی
که‌ونارادا،هه‌ر وه‌ک له سه‌رده‌می رینیسانس و له راستیدا تا
سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میش،زانست یا ناسینکاری(ره‌گی واتای لاتینی
Scientia)پتر
به وارێکی تاقانه ده‌زانرا تاوه‌کوو کۆمه‌ڵێک بێت
له"ناسینکاری"یه لێک دابڕاو و به‌ش به‌ش کراوه‌کان و
دێموکریتۆسیش له هه‌موو فۆرمه‌کانی زانین و ئاوه‌زمه‌ندی ناسراوی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا،له ریزی ده‌ورگێڕانی سه‌ره‌کی دا جێ
ده‌گرێ،تیۆریسیه‌نێکی هزر ئینتزاعی خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی زۆر به‌رز و
به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا تیۆریسیه‌نێک به هه‌ڵوێستێکی پراکتیکی
به‌رچاوه‌وه بوو.به‌م پێیه،ئه‌و به پێی پێوه‌ره‌کانی ئێمه نه
ته‌نیا فیزیک زان به‌ڵکوو هه‌روه‌هایش که‌ونناس و زه‌مین ناس و
نووسه‌ری پێوه‌ندیدار به کاروباری پزشکی و فه‌یله‌سووفی ئه‌خلاق و
سیاسه‌ت و جێی خۆیه‌تی بڵێین فه‌یله‌سووفێکی گرینگ و ره‌سه‌نیش
بوو.
له راستیدا،به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له
به‌رده‌ستدایه،مافی ئه‌وه‌مان نیه بڵێین که ئه‌و زاته پتر
له‌وه‌ی ئیشی"زانست"یانه‌ی خۆی وه‌ک ئاکامێکی سه‌ربه‌خۆ و
ئامانجێک بۆ خۆی چاو لێ بکا،به بنه‌مایه‌کی ده‌زانی که له
ئاکامدا ده‌بوو ببێ به په‌یڕه‌وی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی
ئه‌خلاقی-سیاسی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه؟هه‌رچۆنێک بێت،خاڵێکی
سه‌ره‌کی که پێویسته وه‌بیر بهێنرێته‌وه ئه‌وه‌یه که
هزر،یاخود فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و،ته‌نیا له چوارچێوه‌ی زانستی
فیزیادا قه‌تیس نه‌بوو.هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئێمه سه‌ره‌تا به
فیزیاوه ده‌س پێده‌که‌ین (فیزیا له چه‌مکی یۆنانیدا و له
په‌یڤدا به واتای"مه‌وادی پێوه‌ندیدار به سروشت"ه) ئه‌وه‌یه
که دیمۆکریتۆس ئێستا پتر له هه‌موو شتێک به هۆی
فیزیاکه‌یه‌وه ناوبانگی ده‌رکردووه.
Nusini:Pol Kartlej
Wergerani le farsiewe:Xalid Kerimi
|