چۆنیه‌تی
جیابوونه‌وه‌ی زانستی سروشت و فه‌لسه‌فه له میتۆلۆژی، له قۆناغی
گواستنه‌وه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ قۆناغی نوێ.
جیاوازیی نێوان ریالیزم و نومینالیزم.
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
1ـ له
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا تیۆلۆژی هه‌موو زانسته‌کانی له‌خۆ ده‌گرت.
ئه‌و کات زۆربه‌ی بیرمه‌ندان وایان بیر ده‌کرده‌وه که فه‌لسه‌فه
به که‌ڵک و به نرخه، به‌ڵام ده‌بێ له خزمه‌ت تیۆلۆژیدا بێت.
ئه‌م بۆچوونه هه‌موو به‌شه‌کانی زانست بۆ وێنه زانستی پزیشکیشی
ده‌گرته‌وه. زانستی پزیشکی له لایه‌ن تیۆلۆگه‌کانه‌وه
چاوه‌دێریی ده‌کرا. له هه‌موو بواره‌کانی زانست‌دا ده‌با ئه‌و
بابه‌تانه‌ی که له گه‌ڵ ئایین ناته‌با بوون، سانسۆر کرابان.
به‌ڵام به‌ره‌به‌ره له گه‌ڵ گه‌شه‌ی زانست، له کۆتاییه‌کانی
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا هاوکاری نێوان کلیسا و زانست (بڕوا و
زانست) تا ده‌هات دژوارتر و دژوارتر ده‌بوو، به شێوه‌یه‌ک که له
سه‌ده‌کانی شانزده و هه‌فده‌دا شه‌ڕێکی دژوار له نێوانیاندا
هه‌ڵگیرسا (بۆ نموونه بڕوانه جوردانو برۆنۆ و گالیله).
2ـ له
سه‌ده‌ی سێزده‌ی زایین‌دا توماس ئه‌کویناس سێنتێزێکی
syntese
له هه‌موو ئه‌و زانسته گرنگانه پێشکه‌ش کرد که له خانه‌ی
تیۆلۆژیدا خۆیان ده‌بینیه‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته ئیدی له سه‌ده‌ی
چوارده به‌ولاوه وه‌ک خۆی نه‌ما و زانسته‌کان روویان له لێکجودا
بوونه‌وه کرد. ئاکامی ئه‌مه سه‌رهه‌ڵدانی دوو گۆره‌پانی تیۆلۆژی
و فه‌لسه‌فه بوو. به‌ڵام فه‌لسه‌فه هه‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده
به‌رده‌وام مه‌کۆی زۆربه‌ی زانسته سروشتیه‌کان بوو (فه‌لسه‌فه‌ی
سروشت). لێکۆڵه‌ران و زانایان ئیدی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی
خۆیان سه‌ربه‌ست
له تیۆلۆژی و کلیسا ده‌هێنایه گۆڕێ (بۆ وێنه تیۆلۆگه‌کان دژی
روانگه‌ی خۆرـ ناوه‌ندی1 بوون و وه‌ک راستیه‌ک چاویان لێنه‌ده‌کرد.
ده‌یانگوت که ئه‌مه ته‌نیا گریمانه‌یه‌کی ماتماتیکیه)
3ـ ئه‌و
فاکتۆرانه‌ی دیکه که بوونه هۆی لێکجودابوونه‌وه‌ی تیۆلۆژی و
فه‌لسه‌فه، هه‌ر هه‌مان ئه‌و هۆکارانه‌ن که بوونه هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی رێنسانس. هه‌روه‌ها ئه‌م فاکتۆرانه په‌یوه‌ندییان
هه‌یه به کۆمه‌ڵێک گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری. واته گۆڕان
له کۆمه‌ڵگای کشت و کاڵی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی پیشه‌سازی، زۆر
بوون و گه‌وره‌بوونی شاره‌کان، بازاڕه‌کان و شتی له‌م بابه‌ته.
ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه داواکاریی ته‌کنیکیی نوێ ئاراسته‌ی لێکۆڵه‌ران
ده‌که‌ن.
4ـ له
سه‌ده‌ی هه‌فده‌وه کۆمه‌ڵێک جیابوونه‌وه له ناو فه‌لسه‌فه‌دا
رووده‌دات که له ئه‌نجامدا زانستگه‌لی وه‌ک فیزیا، ماتماتیک
کیمیا و ژینناسی ده‌بنه خاوه‌ن که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان. ئه‌م
زانستانه ئیدی ده‌بنه خاوه‌ن پرنسیپ و میتۆدی تایبه‌ت به خۆیان.
ئیمپیریزم (ئه‌زموونگه‌رایی) و لێکۆڵینه‌وه‌ی پشت ئه‌ستور به
تاقیکردنه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م قۆناغه‌ن. ئه‌مه جودایه له
میتۆدی فه‌لسه‌فه که تێیدا لێکۆڵینه‌وه له رێگای راڤه،
ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه روودات (به پێچه‌وانه‌ی ئیمپیریزم
واته ئه‌زموونگه‌رایی).
5ـ
نومینالیسته‌کان ده‌یانگوت که مرۆ ناتوانێ ببێ به خاوه‌نی ئایدیا
هاوبه‌شه روونه‌کان. به‌ڵام له جیاتی ئه‌مه مرۆ ده‌توانێ
خاوه‌نی ناو ی هاوبه‌ش یاخود وشه بێت (nomen)
مه‌سیحیه‌کان بیروبۆچوونی نومیانالیسته‌کانیان به جێی مه‌ترسی
ده‌زانی. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر شتێکی هاوبه‌ش له نێوان خودا، کوڕ و
رۆحی پیرۆزدا نه‌بێ، چلۆن ده‌کرێ بڵێین که ئه‌م سیانه له
راستیدا یه‌ک شتن (ئایینی مه‌سیحی ئه‌م سیانه له راستیدا به
یه‌ک بوونه‌وه‌ر ده‌زانێ.
Treenighetslæren)
به کورتی:
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست تیۆلۆژی هه‌موو زانسته‌کانی له خۆ
ده‌گرت. له سه‌ده‌ی سێزده‌ی زایینه‌وه ئه‌و به‌شانه‌ی لێ جیا
ده‌بنه‌وه که په‌یوه‌ندیان به ئایینه‌وه نه‌بوو، وه‌ک
فه‌لسه‌فه. له سه‌ده‌ی شازده‌وه کۆمه‌ڵێک زانست به میتۆد و
پرینسیپی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه له فه‌لسه‌فه جودا ده‌بنه‌وه.
هۆکارێکی دیکه‌ی لێکجودا بوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له تیۆلۆژی ئه‌و
گۆڕانه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن که دواتر ده‌بنه هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی رێنسانس. نومینالیسمیش تیۆرێکه که ده‌چێته
به‌ربه‌رکانێی دۆگما مه‌سیحیه‌کان و هه‌وڵی ناشتنیان ده‌دات.
ژێده‌ر:
1ـ
Heliosenteriske
Verdensbilde
واته ئه‌وه‌ی که خۆر ناوه‌ندی جیهانه. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی
رای ئه‌ره‌ستو بوو که ده‌یگوت زه‌وی ناوه‌ندی جیهانه ـ
وه‌رگێڕ
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og
vitenskapshistorie...av Anfinn Stigen
Cappelen
Akademisk Forlag
|