فه‌لسه‌فه چیه؟
به درێژایی
مێژوو زۆر له زانایان وشه یا واژه‌ی فه‌لسه‌فه‌یان به شێوه‌ی
جیاواز پێناسه کردووه. ره‌نگه وشه‌ی پێناسه‌ش لێره‌دا زۆر
پڕبه‌پێست نه‌بێت بۆ ناساندنی ئه‌م زانسته قووڵه، به‌ڵام هه‌ر
چۆنیک بێت، راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که فه‌لسه‌فه له ناخی
مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له بوونی مرۆڤ ده‌دوێ. هه‌ر
ئه‌وه‌یش ئه‌م واتایه‌ی زۆر به‌هێز کردووه. ئه‌مه‌ی که له
خواره‌وه هاتووه پێناسه‌کردنی زانستی فه‌لسه‌فه‌یه که له (Greek
Wikipedia)
دا به زمانی یۆنانی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
"فه‌لسه‌فه
"Philosophy"
یان "Philosofia"
له دوو وشه‌ی لێکدراوی (Philo-)
واته "خۆشه‌ویستی"
و (-sofia)
واته "ئاوه‌ز یا عه‌قڵ" پێک هاتووه که له زمانی یۆنانی
کۆنه‌وه وه‌رگیراوه.
پێناسه‌ی
فه‌لسه‌فه هه‌ر بۆ خۆی به ته‌نها پرسیارێکی فه‌لسه‌فییه.
فه‌یله‌سووفه‌کانی هه‌ر سه‌رده‌مێک به پێی ئه‌و ده‌سته‌واژه و
بۆچوونه نوێیانه‌ی که به زانستی فه‌لسه‌فه‌یان به‌خشیوه، هاوکات
زۆر بۆچوون و هێڵی فیکری جیاوازیشیان ده‌ستنیشان کردوه. به گشتی
مرۆڤ ده‌توانێت پێ له سه‌ر ئه‌وه دابگرێت که بۆچوونێکی
فه‌لسه‌فی واته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فیکری قووڵ له هه‌موو ئه‌و
پرسیارانه‌ی که باس له په‌یوه‌ندی مرۆڤ له گه‌ڵ جیهانی
ده‌ورووبه‌ر و جێگای مرۆڤ له‌وێدا ده‌که‌ن. دیاره به
دڵنیاییه‌وه زانستی فه‌لسه‌فه ته‌نها باس له شیکردنه‌وه‌ی
ڕاستییه‌کان له جیهانی تاقیکاریدا ناکا، به‌ڵکو پێشنیاری نوێش بۆ
گۆڕینی ئه‌و راستیانه پێشکه‌ش ده‌کات. مرۆڤێکی فه‌یله‌سووف
ته‌نها باس له چۆنیه‌تی راستیه‌کانی سه‌رده‌م ناکات، به‌ڵکوو به
دوای کۆمه‌ڵه وه‌ڵامێکی ووردتردا ده‌گه‌ڕێ که ئایا ئه‌م
راستیانه ده‌یانتوانی به چ شێوه‌یه‌کیتر بهاتنایه‌ته گۆڕ.
"Bertrand
Russell"
توانی زانستی فه‌لسه‌فه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فیکری له
قه‌ڵه‌م بدات که خۆی به ته‌نیا هێشتا ناتوانێت وه‌ڵامده‌ری
دانووساندنی زانستی بێت له جیهانی پێشکه‌وتوودا. به‌ڵام له گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا هه‌ر وه‌کوو له مێژه سه‌لمێندراوه فه‌لسه‌فه زانستی
هه‌موو زانسته‌کانه، بناغه‌ی هه‌موو بیر و بۆچوونێکی زانستی و
تامه‌زرۆی بێ کۆتایی مرۆڤه بۆ گه‌ڕان به دوای ڕاستیه‌کان دا.
که‌وابوو زانسته پێشکه‌وتووه ئه‌زموونییه‌کان وه‌ک ( بیرکاری،
فیزیک، کیمیا، زانستی پزیشکی، ئه‌ستێره‌ناسی و ...هتد) و زانسته
تیۆرییه‌کان وه‌ک (ده‌روونناسی، کۆمه‌ڵناسی و ...هتد) چیتر له
چوارچێوه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه‌دا نه‌ماون.
فه‌لسه‌فه
به گشتی له چوار به‌ش پێک هاتووه. به‌شی یه‌که‌م که له‌وه
ده‌کۆڵێته‌وه ئایا مرۆڤ پێویسته به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی
هه‌ڵسوکه‌وت بکات یا خود هه‌ندێک یاسا و نه‌ریتی گشتی بۆ
کرده‌وه‌کانی خۆی دابنێت، وه‌ک "ره‌وشت" یا "Ethic"
ناسراوه. به‌شی دووهه‌م که فراوانتر و قووڵتره له واتای "باش"،
"جوان" و به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه ده‌کۆڵێته‌وه به"جوانکاری" یا
"
Aesthetic"
ناسراوه. به‌شی سێهه‌م که بریتییه له "بیردۆزی" یا "Gnosology"
له ئاست، سه‌رچاوه و چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ
ده‌کۆڵێته‌وه.
به‌شی چواره‌م که پێی ده‌گوترێت "میتافیزیک" یا "Metaphysic"
باس له‌و بۆچوونانه ده‌کات که تاقیکرده‌وه‌کان ناتوانن ئاشکرایان
بکه‌ن و بیانسه‌لمێنن. شایانی باسه که ده‌سته‌واژه‌ی مێتافیزیک
یان "ماوراءالطبیعه" نابێت له گه‌ڵ به‌شه نازانستییه‌کانی وه‌ک
نموونه "پارافیزیک" یا "مابعدالطبیعه"دا تێکه‌ڵ بکرێت.
هه‌روه‌ها به‌شێکیتر که زۆر نزێکه له میتافیزیک به
"بوونه‌وه‌رناسی" ناسراوه و به تایبه‌تی باس له بوونه‌وه‌ر و
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌کات. ئه‌م به‌شه‌ش نابێت له گه‌ڵ زانستی
خواناسی و دۆگمه ئائینییه‌کاندا به هه‌ڵه بگیرێت. هه‌موو ئه‌و
به‌شانه‌ی که له سه‌ره‌وه باس کراون زۆر لقی زیاتریان لێ
ده‌بێته‌وه که به‌م شێوه‌یه به ف‌راوانی هه‌موو ئه‌و
بابه‌تانه‌ی که له جیهانی زانستی پێشکه‌وتوودا پێناسه کراون
له‌خۆ ده‌گرن. واته هه‌موو زانسته تیۆری، تێکنۆلۆژی و
ئه‌زموونییه‌کان ده‌گرنه‌وه.
هه‌ر وه‌ک
پێشتر باس کرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه وشه‌ی فه‌لسه‌فه،
بوارێکی زۆر به‌رین و به‌رفراوانی هه‌یه، بۆ خۆی زانسته و دایکی
هه‌موو زانسته‌کانه. که‌واته ئه‌و رێگایه‌ی یا ئه‌و مێتۆده‌ی
که ده‌توانێت پێناسه‌یه‌کی پڕبه‌پێستی فه‌لسه‌فی به بۆچوونێک
ببه‌خشێت، پێویسته به هه‌ندێک قۆناغ و مه‌رجی تایبه‌تدا
تێپه‌ڕببێت. ئه‌و قۆناغانه‌ش ئه‌مانه‌ن: تێروانین، پيشبینیکردن،
تاقیکاری، سه‌لماندن و سه‌رله‌نوێ دووپاتکردنه‌وه‌ی هه‌موو
کرداره‌کان. که‌وابوو هه‌موو بۆچوونێکی فه‌لسه‌فی پێویسته
زنجیره کرداری سه‌لماندن به رێگایه‌کی زانستیه‌وه تێپه‌ڕ بکات.
"
سه‌رچاوه:
Greek
Wkipedia
|