یه‌که‌م
بنیادنه‌ری ئه‌ندێشه‌ی سیاسی
مرۆناسیی ئه‌فلاتون به پێی دابه‌شکردنی ئه‌ندامانی له‌ش له سه‌ر
سێ به‌ش دامه‌زراوه: سه‌ر (نیشانه‌ی ئاوه‌ز و بیرکردنه‌وه)، سینگ
( نیشانه‌ی خواست و ویست) و خوارکه‌مه‌ر(نیشانه‌ی حه‌ز و تکا).
هه‌رکام له‌م سێ به‌شه‌ش ده‌ربڕی ئایدیالی مرۆیین. بۆ وێنه ئاوه‌ز
ده‌بێ به دوای ئایدیالی زانایی و زیره‌کیدا بگه‌ڕێ. "ویست' ده‌بێ
به دوای ئایدیالی دلێرییه‌وه بێت.
ئه‌فلاتون (424-347 پ.ز)
platoon
زۆربه‌ی ناوه‌نده ئاکادیمی و فکرییه متمانه‌پێکراوه‌کانی ئه‌م
سه‌رده‌مه، که‌م وزۆر له سه‌ر ئه‌وه ساغ بوونه‌ته‌وه که له
نێو ئه‌ندیشمه‌نده مه‌زنه‌کانی میژووی جیهاندا پێنج که‌س جێگه و
پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان له ئاڕاسته‌کردنی ئه‌ندیشه و مه‌عریفه‌ی
ئه‌مڕۆی جیهاندا هه‌یه. ئه‌ره‌ستو له سه‌رووی هه‌موانه‌وه‌یه،
پاشان ئه‌فلاتونی مامۆستای دێت. سی بیرمه‌ندی مه‌زنی دیکه بریتین
له: کانت، نیچه و ویتگنشتاین.
کاتێ سوقرات پێکی ژاره‌که‌ی هه‌ڵدا، ئه‌فلاتون 29 ساڵی بوو.
ئه‌فلاتون ده‌مێکی درێژ شاگردی سوقرات بوو و به په‌رۆشی و
خه‌مناکییه‌وه شوێن ره‌وتی دادگاییکردنه‌که‌ی مامۆستاکه‌ی
ده‌که‌وت. تاوانبارکردنی سوقرات وه‌ک بیرمه‌ند و به ته‌مه‌نترین
هاووڵاتی ئاتن له لایه‌ن لێژنه‌یه‌کی 500 که‌سی دادوه‌رانه‌وه
(ئه‌گه‌رچی زۆر پێکته‌با نه‌بوون) کارێکی قووڵی له سه‌ر
تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فی ئه‌فلاتون دانا. یه‌که‌م به‌رهه‌می وی ناوی
(به‌رگری نامه‌ی سوقرات) بوو. ئه‌و دوای مه‌رگی تراژدیای
مامۆستاکه‌ی، قوتابخانه فه‌لسه‌فی و فێرکارییه‌که‌ی – که به
ئاکادیمی ناسرابوو- بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئاتن گواسته‌وه. واژه‌ی
ئاکادیمی دوای ئه‌فلاتون و له ژێر کاریگه‌ری ئه‌ودا بوو به
واژه‌یه‌کی جیهانی و ئه‌مڕۆش بۆ ناوه‌نده زانستی و زانکۆییه‌کان
به‌کار ده‌برێ. ئه‌فلاتون واژه‌ی ئاکادیمی له ناوی
Academus
وه‌رگرتووه که یه‌کێک
له پاڵه‌وان و جه‌نگاوه‌ره هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی یونان بووه.
فه‌لسه‌فه، بیرکاری و وه‌رزش گرینگ‌ترین وانه‌کانی ئاکادیمیا‌که‌ی
ئه‌فلاتون بوون، که ده‌وترانه‌وه، یان گفتوگۆ و راهێنانیان له
سه‌ر ده‌کرا. به‌م شێوه‌یه ئه‌و چه‌ند بوارێکی نوێتری بۆ باس و
شرۆڤه خسته به‌رچاو و هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه که ئه‌فلاتون
یه‌که‌مین گه‌راکانی بیر و ئه‌ندێشه‌ی له زانسته جۆراوجۆره‌کانی
وه‌ک زانسته په‌روه‌رده‌ییه‌کان، زانسته سیاسییه‌کان و تیۆری
ده‌وله‌ت، لۆژیک، روانین بۆ ژن، فه‌لسه‌فه، زانین، رۆح و ره‌وانی
مرۆڤی داناوه. به‌لام گرنگترین مژاری فێرکردنی ئاکادیمی،
فه‌لسه‌فه بوو که له زمانی یونانیدا مانای خۆشویستنی زانین و
زاناییه.
ئه‌فلاتون له ژێر کاریگه‌ری تاوانبارکردنی زاڵمانه‌ی
مامۆستاکه‌یدا باوه‌ڕێکی قووڵی به ناڕه‌وابوونی توندوتیژی په‌یدا
کرد. وانه‌ی ناتوندوتیژی له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا
ده‌ورێکی گرنگی له زه‌ین و بیرکردنه‌وه‌کانی ئه‌فلاتوندا گێرا و
له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تێگه‌یشتنه له ته‌مه‌نی دوور ودرێژی خۆیدا
بواره جۆراوجۆره‌کانی بیرکردنه‌وه و ناسینی شرۆڤه کرد.
ئه‌فلاتون بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی چۆن ژیانی مرۆڤ هه‌موو
بواره‌کانی مرۆناسی و ئه‌خلاق تا سیستمه سیاسییه‌کان و
دادپه‌روه‌ری له
ئاکادیمیا فه‌لسه‌فییه‌کاندا وێرای خوێندکارانی خسته به‌رباس و
لێدوان. به‌لام بێگومان سه‌ره‌کیترین پرسیارێک که گه‌لێک سالان
بیری ئه‌فلاتونی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردبوو، ئه‌مه بوو که له
جیهاندا که هه‌موو بوونه‌وه‌ر و گیانداران و تێکڕای سروشت له
حاله‌تی گۆڕاندان، ئاخۆ شتێک هه‌یه که بێ جووڵه، ئه‌به‌دی و
چه‌قبه‌ستوو بێت؟ ئه‌فلاتون له وه‌لامدا وتی ئه‌وه‌ی له سروشتدا
هه‌یه، بگۆڕه و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌گۆڕی نییه. بڕوای ئه‌و وا
بوو که هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که مرۆڤ ده‌یبینێ، به هۆی تێپه‌ڕینی
زه‌مه‌نه‌وه ده‌گۆڕێن. که واته هه‌موو شتێک له سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و پارچه سه‌ره‌تاییانه‌ی که بۆ دروستکردنی زینده‌وه‌رێک، بۆ
نموونه ئه‌سپ به کار ده‌برێ، ناتوانێ خۆبه‌خۆ و به بێ بوونی
سه‌رمه‌شقێک و هزرێکی ته‌واو ئه‌سپێکی دروست کردبێ. که‌واته ده‌بێ
ئه‌م وزه مه‌زنه له شوێنێکدا هه‌بێ که بتوانێ بێ ئه‌وه‌ی
هه‌ڵه بکا، هه‌موو ئه‌سپه‌کان بکا به ئه‌سپ و ئه‌و وزه یان ئه‌و
هێزه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که بۆ خۆی گۆڕانی به سه‌ردا نایه‌ت.
ئه‌م هێزه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که نه‌گۆڕ و ئه‌به‌دییه.
به‌رده‌وامیی ئه‌م شێوه به‌ڵگاندنه، ئه‌فلاتونی هێنایه سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه که ئه‌وه‌ی ئه‌به‌دی و نه‌گۆڕه، جگه له زه‌ینی
مرۆڤ هیچی دیکه نییه. که‌واته زه‌ینی مرۆڤ له ئه‌ندێشه‌ی
ئه‌فلاتوندا شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م خاڵی ده‌سپێکه
ئه‌فلاتونی گه‌یانده "ئایدیایه‌کی ته‌واو" که له سه‌رووی جیهانی
بوون (هه‌ست)ه‌وه‌یه. له درێژه‌ی ئه‌م زنجیره به‌ڵگاندنانه‌دا
سه‌ره‌نجام ئه‌فلاتون گه‌یشته ئه‌و بڕوایه که ئه‌و سروشته‌ی
ئێمه ده‌یبینین، واقیعێکی بابه‌تی نییه، و ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه
و به‌شێکی زۆر که‌مه له‌و شته‌ی که "ئایدیای ته‌واو"ه.
ئه‌فلاتون زۆر که‌یفی به بیرکاری ده‌هات. چوونکه عه‌مه‌لیاتی
بیرکاری هه‌رچه‌ند که‌ڕه‌ت دووباره ببێته‌وه، ئاکامه‌که‌ی یه‌ک
شته و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌فلاتون ناوی لێنابوو "دڵنیاترین
زانست". به‌لام به گشتی ئه‌فلاتون به گومانه‌وه ده‌یڕوانییه
زانیارییه‌کان و ده‌ستڕاگه‌یشتنی مرۆڤ به مه‌عریفه‌ی راسته‌قینه
و متمانه‌یه‌کی ئه‌وتۆی به‌و شته نه‌بوو که زه‌ینی مرۆڤ ده‌رکی
ده‌کا.
مرۆناسیی ئه‌فلاتون به پێی دابه‌شکردنی ئه‌ندامانی له‌ش له سه‌ر
سێ به‌ش دامه‌زراوه: سه‌ر (نیشانه‌ی ئاوه‌ز و بیرکردنه‌وه)، سینگ
(نیشانه‌ی خواست و ویست)و خوارکه‌مه‌ر (نیشانه‌ی حه‌ز و تکا)یه.
هه‌رکام له‌م سێ به‌شه‌ش ده‌ربڕی ئایدیالێکی مرۆیین. بۆ نموونه
ئاوه‌ز ده‌بێ به دوای ئایدیالی زانایی و زیره‌کیدا بگه‌ڕێ، "ویست"
عه‌وداڵی ئایدیالی دلیری بێت. "حه‌ز" ده‌بێ شوێن ئایدیالی
جله‌وکردنی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر تکاکاندا بکه‌وێ. ئه‌گه‌ر هه‌رکام
له‌م ئایدیالانه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه په‌یگیری بکرێ، مرۆڤێکی
نۆڕماڵی لێ ده‌که‌وێته‌وه. که‌واته لای ئه‌فلاتون هارمۆنی و
باڵانسی مرۆڤ گه‌لێک گرینگه و ئه‌م حاله‌ته‌ش له رێگای بایه‌خدان
به هه‌رسێ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌ندامانی له‌شه‌وه به ده‌ست
دێت.
ئه‌فلاتون هه‌ر له درێژه‌ی بیرکردنه‌وه و جۆهری ده‌رککردنی له
سه‌ر مرۆڤ ده‌گاته تیئۆری ده‌وڵه‌ت. "سه‌ری کۆمه‌لگه" که
حکومه‌ت بێت، نیشانه‌ی ئه‌قل و سه‌مبولی باشترین نوخبه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه، "سینگی کۆمه‌ڵگه" هه‌موو بڕیاره‌کان و هێزه‌کانی
ئاسایش ده‌گرێته‌وه و "خوارکه‌مه‌ری کۆمه‌ڵگه"ش بریتییه له
سه‌ربازه‌کان و جوتێره‌کان.
تیۆری ده‌وڵه‌تی ئه‌فلاتونیش له گه‌ڵ تیۆرییه فه‌لسه‌فی، مرۆناسی
و بوونناسییه‌کانیدا هاوئاهه‌نگی هه‌یه. بۆیه ئه‌فلاتون یه‌که‌م
تیۆریدانه‌ره که له نێوان پێکهاته‌ی بڕوا و تێگه‌یشتنه‌کانیدا
هاوئاهه‌نگییه‌کی ئاوه‌زمه‌ندانه و توکمه‌بوونێکی راسته‌قینه
ده‌بینرێ. به‌م پێیه شوێن و جێگه‌ی ئاوه‌زمه‌ند و
فه‌یله‌سووفه‌کان له حکومه‌تدا گرنگترین "تیۆری ده‌وله‌ت"ی
ئه‌فلاتونه.
ئه‌ندێشه‌ی سیاسی ئه‌فلاتون
گومانی تێدا نییه که ئه‌فلاتون بنیادنه‌ری سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسییه و وانه‌کانی ئه‌و بناخه‌دانه‌ری ئه‌ندیشه‌ی توکمه‌ی
سیاسییه. تیۆری ده‌وڵه‌تی ئه‌فلاتون سازگارییه‌کی سیستماتیکی له
گه‌ڵ خویندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه و هه‌روه‌ها بۆ
دادپه‌روه‌ری و ئایدیالی مرۆیی‌دا هه‌یه. به‌م پێیه وانه‌کانی
ئه‌فلاتون به درێژایی سه‌ده‌کانی رابردوو سه‌رچاوه‌ی ئیلهام
وه‌رگرتن و مژاری باس و لێدوانی هه‌موو بیرمه‌ندان و جێ باوه‌ڕترین
ناوه‌نده فه‌لسه‌فی و سیاسییه‌کانی جیهان بووه. دوو کۆڵه‌که‌ی
سه‌ره‌کی بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌فلاتون تێکه‌ڵاوێکه له ئاوه‌ز و
حکومه‌ت و نوخبه‌گه‌ری. ئه‌فلاتون پێیوایه مرۆڤه‌کان توانایی و
ئاماده‌ییه‌کی یه‌کسانیان تێدا نییه. به‌م پێیه "نوخبه‌کان" که
له چاو که‌سه ئاساییه‌کاندا هۆشمه‌ندی و توانایی رێبه‌ریکردنی
زیاتریان تێدایه، شیاوترین که‌سن بۆ گرتنه ده‌ستی پۆسته
گرینگه‌کانی کۆمه‌ڵگه و دادپه‌روه‌ی و خۆی له بنه‌ره‌تدا حه‌ق
وایه حکومه‌ت له پاوانی نوخبه‌کاندا بێت.
ئه‌فلاتون بڕوای وایه که زۆربه‌ی مرۆڤه ئاساییه‌کان ساویلکه،
خۆویست و له دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌کاندا بێ توانان و ته‌نیا
ژماره‌یه‌کی که‌م، ئه‌ویش پاش تێپه‌ڕکردنی ده‌وره‌یه‌کی دوور و
درێژ له فێربوون و تاقیکاری و په‌روه‌رده‌ی رۆحی، فیکری و
جه‌سته‌یی له په‌نجاکانی ته‌مه‌نیاندا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه
ده‌ست بۆ ئه‌رکی ئه‌سته‌می رێبه‌ریکردن و حکومه‌تداری و
رێنوێنیکردنی مرۆڤه‌کان به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و رۆژگه‌شی ببه‌ن.
مه‌عریفه و ئه‌خلاق که ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م له نوخبه‌کان
ده‌توانن به ده‌ستیان بێنن، گرنگترین گه‌ره‌نتین له به‌رانبه‌ر
مه‌ترسییه گرینگه‌کانی وه‌ک بێ کیفایه‌تی، لادان، و گه‌نده‌ڵی
حکومه‌تدا. ئه‌فلاتون له جیهانه یۆتۆپیایه‌که‌یدا سیستمێکی
ئایدیالی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته به‌رده‌م مرۆڤایه‌تی که دوو
کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌که‌ی بریتین له دادپه‌روه‌ری و حکومه‌تی
نوخبه‌کان.
***
له دیدی
ئه‌فلاتونه‌وه دیموکراسی شتێکی نائه‌قلانییه و ئازادی ده‌بێته
هۆی دروستبونی قه‌یران له کۆمه‌ڵگه‌دا و پێش به دروستبوونی مرۆڤی
ئایدیالی ده‌گرێ. به‌ڵام ئه‌و نوخبانه‌ی که بۆ په‌روه‌رده‌بوون
و
له ئاکادیمیای تایبه‌تییه‌کاندا بۆ رێبه‌ریكردنی کۆمه‌ڵگه
هه‌ڵده‌بژێرین، له دیدی ئه‌فلاتونه‌وه ده‌بێ واز له هه‌رچه‌شنه
پێگه‌یه‌کی چینایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و ماڵ ومۆڵکی تایبه‌تی و
هاوسه‌رگیری بێنن تا نه‌کا دادپه‌روه‌ری و راستی ببێته فیدای
هانده‌ره‌کانی دیکه. ئه‌فلاتون له کتێبی "کۆمار"دا هێندێ پێوه‌ر
بۆ بژارکردنی شیاوترین که‌سه‌کان بۆ کۆمه‌ڵ ده‌خاته روو که
هێندێ له بیرمه‌نده مۆدێڕنه‌کان پێیان وایه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی
حکومه‌ته کۆمۆنیستی وفاشیستییه‌کان بووه بۆ بژارکردن و
په‌روه‌رده‌کردنی کادره‌کانی رێبه‌ری. ئه‌فلاتون بوونی
دیموکراسییه‌کی راسته‌وخۆ و گفتوگۆی ئه‌قڵانی له نێوان گرووپی
بچوکی نوخبه‌کان له ته‌نیشت هه‌لومه‌رجی وه‌ک جیایی ده‌سه‌لات و
سامان و "حکومه‌تی فه‌یله‌سووفه‌کان" به گه‌ره‌نتی سیستمێکی
کۆمه‌لایه‌تی وئایدیالی و دادپه‌روه‌رانه ده‌زانێ.
ئه‌مڕۆ چۆن چاو له ئه‌فلاتون ده‌که‌ن؟
ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌فلاتون پاش دوو هه‌زار ساڵ هێشتا به نفووزترین
وانه‌کانی جیهانی سیاسه‌تن. به دڵنیاییه‌وه له جیهانی ئه‌مڕۆدا
دوو ئایدیۆلۆژی له رووی راده‌ی نفووز و به‌ربڵاوی و کاراییه‌وه
له سه‌رووی وانه سیاسییه‌کانی دیکه‌وه‌ن که بریتین له
لیبرالیزم و ئه‌فلاتونیزم(نوخبه‌گه‌ریی). راسته واژه‌ی
ئه‌فلاتونیزم ئه‌وه‌نده باو نییه، به‌لام هه‌وێنی سه‌ره‌کی
ئه‌ندێشه‌ی ئه‌فلاتون هه‌مان نوخبه‌گه‌رییه که هاوواتای
ئه‌فلاتونیزمه. جه‌وهه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌ندیشه‌ی ئه‌فلاتون
جه‌ختکردنه له سه‌ر ده‌ور و شوێنی چاره‌نووسسازی زانایان،
کارناسان و پسپۆڕان له ئیداره‌ی کاروباری کۆمه‌لگه‌دا .
ئه‌فلاتون بڕوایه‌کی قووڵی به رێبه‌ریکردنی کۆمه‌لگه له لایه‌ن
نوخبه‌کان و ئاکادیمیسته‌کانه‌وه هه‌یه و بڕوای وایه که
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن خه‌ڵکی ره‌شۆکییه‌وه که
کورتبین و دیلی ده‌ستی سۆز و هه‌ستن، تانوپۆی کۆمه‌لگه له
به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێ، بۆیه ده‌سه‌لاتی راسته‌قینه ده‌بێ له
ده‌ستی نوخبه‌کاندا بێت. به‌ڵام ئه‌فلاتون به درێژی له سه‌ر
نوخبه‌کان ده‌دوێ. نوخبه له روانگه‌ی ئه‌فلاتونه‌وه
نوخبه‌یه‌کی دینی یان خۆدانه‌ر نییه، به‌ڵکو ئه‌و
که‌سانه‌ن که به رێگای زه‌حمه‌تێکی فراوانه‌وه به مه‌عریفه
گه‌یشتوون و گه‌لێک فه‌زیله‌تی مرۆیی وه‌ک به‌کارنه‌هینانی
ده‌سه‌ڵاتی شه‌خسییان به ده‌ست هێناوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌ندێشه نۆخبه‌گه‌رییه‌کانی ئه‌فلاتون له زۆربه‌ی
حکومه‌ته دیموکراته‌کانی جیهاندا به دی ده‌کرێن که ئاوێته‌یه‌کن
له هه‌ڵبژارده‌کانی هاووڵاتیان و کارناسانی بواره جۆراوجۆره‌کان.
بۆ نموونه له یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپادا به‌شێکی گرنگ له
کاروباره‌کان له لایه‌ن کارناسان و بیرمه‌ندانه‌وه به‌ڕێوه
ده‌چێ و باسی باڵانسی نێوان دیموکراسی جه‌ماوه‌ری و نوخبه‌گه‌ری
یه‌کێکه له پرسه جدییه‌کانی.
شایانی باسه دوو گرفتی سه‌ره‌کی سیستمه دیموکراسییه‌کانی ئه‌م
سه‌رده‌مه بریتییه له دروستبوونی گرووپه لابییه‌کان و
هه‌روه‌ها ره‌وتی هێواشی جێبه‌جێکردنی قانوون. دامه‌زراندنی
گرووپه لابییه جۆراوجۆره‌کان (گرووپه‌کانی فشاری قانوونی) له
هه‌موو سیستمێکی دیموکراتیکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ده‌بنه رێگر له
به‌رده‌م ره‌وتی دیموکراتیانه‌ی کاره‌کاندا. ئه‌م گرووپانه که
بریتین له نوێنه‌رانی کۆمپانیا بازرگانی، دارایی، ئایدۆلۆژیی و
مه‌ده‌نییه‌کان، له رێگای جۆراوجۆره‌وه کار ده‌که‌نه سه‌ر
بڕیاری سیاسه‌تمه‌داره‌کان.
پاشان هێواشبوونی ره‌وتی بڕیاردانه‌کان و جیبه‌جێکردنی یاساکان،
یه‌کێکی دیکه له دیارده‌کانی سیستمه دیمۆکراتییه‌کانه که
گه‌لێک گله وگازنده‌ی له لایه‌ن هاوولاتییانه‌وه لێ
ده‌که‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی ره‌فتاری لاوازی ناوه‌نده‌کانی
بڕیاردان. به گشتی ره‌وتی قانوونی حاڵه‌تێکی ئارام و له‌سه‌ره‌خۆی
هه‌یه که پێویستیی بڕیاردانی ئاقلانه، دیموکراتیک و
راویژکارانه، له گرنگترین هۆکاره‌کانی ئه‌و شته‌یه.
له راستیدا ئه‌م دوو کێشه سه‌ره‌کییه‌ی دیمۆکراسی نرخێکی گرانه
که ده‌بێ هه‌موو رژیمه دیموکراته‌کانی جیهان بۆ به‌رگریکردن له
خۆیان بیده‌ن.
هێواشبوونی ره‌وتی کاره‌کان له سیستمه
دیموکراسیدا و نرخێک که ده‌بێ سه‌باره‌ت به
قانوونگه‌رایی بدرێ به زۆری هه‌موو رۆژێک به
شێوه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن چاپه‌مه‌نییه‌کان، بیرمه‌ندان، تیۆری
سازان و فه‌یله‌سووفه‌کانه‌وه باس و لێدوانی جددی له سه‌ر
ده‌کرێ. ده‌رباره‌ی گرووپه لابییه‌کان ده‌بێ بڵیین ئه‌م کێشه‌یه
نه‌ک له رژیمی سیاسی ئه‌مریکادا، به‌لکوو له هه‌موو ولاتانی
(رۆژئاوایی)دا هه‌یه. گرووپه لابییه‌کان که به گشتی
نوینه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراو یان ئابووری یان
ئایدۆلۆژییه‌کی دیاریکراو ده‌که‌ن، به شیوه‌ی جۆراوجۆر
کارده‌که‌نه سه‌ر ره‌وتی بڕیاردانه‌کان. رایڵکه‌ی گرێپێچکه‌ی
بڕیاردانه‌کان و ئاییننامه راڤه‌خواز‌کان و بوونی که‌سانی قازانج
ویست به‌ستێنه‌کانی ئاماده‌بوون و کارتێکه‌ری به‌رچاوی گرووپه
لابییه‌کان و گرووپه‌کانی فشاره که داوێنی هه‌موو رژیمێکی
دیموکراتیکی گرتووه‌ته‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ر جارێک ئه‌م کێشه زاتیانه‌ی
دیموکراسی له دامه‌زراوه‌کانی تویژینه‌وه و بنیاده
بڕیارده‌ربه‌ده‌سته‌کاندا ده‌خرێته به‌رباس، دوو ئالترناتیڤی
سروشتی له به‌رانبه‌ریاندا دێنه ئاراوه که یه‌کیان بڕیاری
کارناسان و نوخبه‌کان و ئه‌ویتریش پێکهێنانی بنیاده‌کانی
جڵه‌وکردنی ده‌سه‌لاته.
گرنگترین ئیمتیازی نوخبه‌گه‌ریی، بڕیاردانه له سه‌ر بنه‌مای
زانیارییه کارناسی، زانستی و ئه‌قڵییه‌کان و هه‌روه‌ها خێرایی
کارکردن و بێ خه‌وشبوونی بڕیاردان به بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندی
گرووپه‌کانی فشار. له راستیدا زۆرێک له ره‌هه‌نده‌کانی
نوخبه‌گه‌ریی له روانگه‌ی ئه‌فلاتونه‌وه له سیستمه
سیاسییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌خشی ته‌واوکه‌ر و واقعی
ده‌گێڕن.
به جیهانیبوون یه‌کێکیتر له هه‌ره‌شه جددییه‌کانی سه‌ر
دیموکراسییه. هیچ گومانی تێدا نییه که دیموکراسی و خه‌ڵکسالاری
(سکۆلاریزم) پرۆژه‌یه‌کی نیشتمانی و رێکخه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی
ده‌نگده‌ران و هه‌ڵبژێردراوانن. به‌لام ره‌وتی به جیهانیبوون درزی
نێوان ئایدیال و واقیعی دیموکراسی به راده‌یه‌کی زۆر به‌رچاو قوول
ده‌کا و هه‌ڵبژیردراوان نه‌ک له به‌رانبه‌ر ده‌نگده‌راندا به‌ڵکوو
له به‌رانبه‌ر که‌سانی دیکه‌دا به‌رپرسن که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی
دیکه رێنوینی ره‌فتاره‌کانیانه.
له لایکیتره‌وه یه‌کێک له که‌م و کورتییه‌که گرینگه‌کانی
ئه‌ندێشه‌ی نوخبه‌گه‌ریی نه‌بوونی میکانیزمی جڵه‌وکردنی سیستمی
نوخبه‌گه‌رییه. به‌لام ئه‌فلاتون خۆی ئاگای له‌م که‌موکورتییه
جددییه بوو. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش جه‌ختی ته‌واوی له سه‌ر
مه‌رجێکی سه‌ره‌کی دابینبوونی سیستمی رێبه‌ریکردنی نوخبه‌کان
ده‌کاته‌وه ئه‌ویش بریتییه له‌وه که نابێ فه‌رمانڕه‌واکان مافی
پێکه‌وه‌نانی بنه‌ماڵه و داراییان هه‌بێ. ئه‌فلاتون زۆرجار جه‌خت
ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ده‌سه‌لاتداران به‌رژه‌وه‌ندی
شه‌خسی ده‌خه‌نه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه. به‌لام ئه‌وه
له بیر نه‌که‌ین که له سیستمی فکری ئه‌فلاتوندا مرۆڤه‌کان به
شێوه‌ی زگ‌ماک
ئیستعدادی جیاوازیان هه‌یه. ئه‌فلاتون باوه‌ڕی وایه که زۆربه‌ی
خه‌ڵک ئاوه‌زی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگه‌یان نییه و ته‌نیا
ژماره‌یه‌کی که‌م، خاوه‌ن ئاوه‌ز و ئێستێعدادن وتوانای رێبه‌رییان
هه‌یه.
به هه‌رحاڵ پاش تێپه‌ڕینی زیاترله 2000 ساڵ به سه‌ر وانه‌کانی
ئه‌فلاتوندا گومانی تیدا نییه له جیهانی واقیعیدا بوونی نوخبه
دڵخوازه‌کانی ئه‌فلاتون که پشت له ژیانی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌روه‌ت
و سامان بکه‌ن،
ته‌نیا خه‌ون و خه‌یاله و به‌س. به‌لام دیموکراسی سه‌رباری
که‌موکورتییه زاتییه‌کانی پته‌نسییه‌ل و تواناییه‌کی زۆری بۆ
گه‌شه‌کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌یه. بۆیه نوخبه‌گه‌ریی
ئه‌فلاتونی له به‌ر ئه‌وه‌ی که بڕوای به که‌ڵکوه‌رگرتن له
زانایی و توانای نوخبه‌کان بۆ کامڵکردنی دیموکراسی و زاڵبوون به
سه‌ر که‌مو کورتییه‌کانیدا هه‌یه، هێشتا گرنگی خۆی پاراستووه و
له هه‌ر تاقیکردنه‌وه و حاڵه‌تێکی گرنگی سیاسی‌دا تازه‌بوونی خۆی
ده‌سه‌لمێنێ. که‌واته ئه‌مڕۆ له هه‌موو سیسیتمه
دیموکراتییه‌کانی جیهاندا باڵانسی نێوان نوخبه‌گه‌ریی و خه‌ڵک
سالاری به‌م شێوه‌یه دروست بووه که له سیستمه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا مێشکه‌کان و ئه‌ندیشه‌کان بپارێزرین و پله و
پایه‌ی گرینگ‌یان پێبدرێ. ئه‌مانه به گرنگترین سه‌رمایه
کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی هه‌ر سیستمێکی دیموکراتیک ده‌ژمێردرێن.
ژیده‌ر/
و. کۆسار فه‌تاحی
|