زه‌نگی نه‌رمی ده‌نگی بۆ تاوێک سڕم ده‌کات. چاوه‌کانی له گه‌ڵ
جووڵه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که ده‌گێڕێ. خشه‌یه‌کی ته‌نک له بێ ده‌نگی.
دڵۆپه بارانه‌کان پرچی ته‌ڕ ده‌که‌ن. له نێوانماندا
بارانێکی نه‌رم ده‌بارێ.
له سه‌ره‌تای رێگه‌ی قیری گرده‌که‌م. جاده‌که ته‌ڕ و چۆڵه.
مارێکه و به گرده‌که‌دا هه‌ڵکشاوه. (ویلچێره‌که‌م) جار جار
له سه‌ر ته‌ڕایی جاده‌که ده‌خزێ.
باران په‌رستگای مه‌ڕمه‌ڕینی سه‌ر گرده‌که ده‌شواته‌وه.
سه‌یاره‌یه‌ک نه‌رم نه‌رم له پشت منه‌وه دێته ده‌رێ.
سه‌رهه‌ڵدێنم. مێرسێدێس بێنزێکی ره‌شه و کچ و کوڕێکی تێدایه.
چاویان لێ ده‌که‌م. هه‌ست ده‌که‌م برێک له خێراییه‌که‌ی که‌م
ده‌کاته‌وه. پاشان به پڕتاو له گرده‌که وه‌سه‌ر ده‌که‌وێ و
له سوڕانه‌وه‌یه‌کی گرده‌که‌دا لێم ون ده‌بێ.
خۆر له پشت هه‌وره‌کانه‌وه وه‌دیار که‌وتووه. تاووباران و
هه‌ڵمی ئه‌رزی ته‌ڕ، ده‌وریان ته‌نیوم. پرچم به ته‌واوی
خووساوه. ورده ورده خه‌ریک له چوونه سه‌رێ ماندوو ده‌بم.
چاوه‌کانی ده‌بریسکێنه‌وه و ده‌ڵێ: بۆ کوێ ده‌چێ؟
ده‌ڵێم: دێ بۆ لای تۆ.
بزه‌یه‌ک ده‌کا و هه‌ڵده‌ستێ. ده‌ست ده‌داته ئیستکانه
به‌تاڵه‌که‌ی چایه‌که‌م و ده‌ڵێ: بێ تام. کورسیه‌که‌ی
ده‌کشێنێته پشته‌وه و ده‌ڵێ: هیچت پێویست نییه بۆت بێنم؟
سه‌یری پرچه ره‌شه قه‌ترانییه‌که‌ی ده‌که‌م و چاوێکی لێ
داده‌گرم.
- ماچێکم ده‌یه جا بڕۆ.
خۆر ته‌واو وه‌دیارکه‌وتووه. باران خۆشی کردۆته‌وه. سه‌یاره
ره‌شه‌که پاش ماوه‌یه‌ی زۆر دیسان گه‌ڕاوه و به ته‌نیشتمدا
تێپه‌ڕی.
کچه‌که و کوڕه‌که ده‌میان له ناو ده‌می یه‌کتر نابوو، لێوی
یه‌کتریان ده‌مژت، یان له‌وانه‌یه من وام دیتبێ. ژووری
مه‌ڕمه‌ڕین، له به‌ر تاوه‌که ده‌بریسکێته‌وه. ده‌م
ده‌خه‌مه سه‌رده‌می. ساردی لێوه‌کانی مووچوڕکێکی سپیم
پێدادێنێ. هه‌ست ده‌که‌م پێیه‌کانم وزه‌یه‌کی تۆفانی دایگرتوون
و ده‌توانن جه‌سته‌ی شه‌که‌تی منی پیره پیاو دووباره قبووڵ
بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر له یه‌که‌م جووڵه‌مدا بێ تواناییم
دڵم پڕ له نه‌توانین ده‌کات.
دادێمه‌وه ده‌ستی ماچ ده‌که‌م. ئه‌و هه‌روا چاوی له دووره
ده‌سته‌کانی وڵاتی زه‌رده. چاوه‌کانم له سه‌ر خاڵی ته‌وێڵی
ده‌خلیسکێته خوارێ و له‌سه‌ر گواره‌ی گوێچکه‌ی
ده‌گیرسێته‌وه. هۆ خالقی ئه‌رز و ئاسمان ده‌تانه‌وێ چاو له
چاوم که، له پڕ گه‌نجم که‌وه با به‌سه‌ر گاشه به‌رده‌کانی
دۆڵی سوبحاندا باز بازێن بکه‌م و به رێگه‌ی پر شه‌ونمی
کێڵگه‌ی بارانی ره‌حمه‌تتدا به هه‌ڵاتن وبه سه‌ما به‌ره‌و
جوانییه‌کانی ئافرێنراوت باوه‌ش بگرمه‌وه.
قه‌ڵه‌مه‌که داده‌نێم. وێنه‌که‌ی له سه‌ر مێزه‌که‌ی
به‌رانبه‌رمه. ده‌ڵێم: بڵێی ئێستا چی بکات؟
گوتی: بابه وه‌ڕه‌زم له‌و وڵاته‌ی که
نهێنی ژیان له‌ودا پڕووکانه.
له سه‌ر ماتۆڕێکی سه‌ر به‌فری دانیشتووه. پاڵتۆیه‌کی زه‌ردی
له‌به‌ردایه و کڵاوێکی ره‌ش. عه‌ینه‌کێکی ئه‌ستوور له سه‌ر
کڵاوه‌که‌یه‌تی و ده‌وران ده‌وری له‌به‌فر سپی ده‌چێته‌وه.
ده‌سته‌وانه‌یه‌کی له ده‌ستی چه‌پی دایه و تای
ده‌سته‌وانه‌که‌ی ده‌ستی راستی ده‌رهێناوه و به ده‌سته
رووته‌که‌ی به‌ره‌و کامێراکه بای بای ده‌کات و من دڵنیام له‌و
کاته‌دا ئه‌و وێنه‌یه‌ی به‌نیه‌تی ناردنه‌وه بۆ من گرتووه.
سه‌یاره ره‌شه‌که پاشه وپاش کشایه‌وه و له‌به‌ر ده‌مم
رایگرت. شۆفیره‌که شووشه‌ی لای کچه‌که‌ی داداوه
و گوتی: مامه بۆ کوێ ده‌چی بتگه‌یه‌نین. چاوێک له
کچه‌که ده‌که‌م، پاڵتۆیه‌کی زه‌ردی له‌به‌ردایه. عه‌ینه‌کێکی
ئه‌ستووریش له سه‌ر کڵاوه‌که‌یه‌تی. بزه‌یه‌ک ده‌مگرێ و
ده‌ڵێم: سوپاس ماڵم هه‌ر له خواره‌وه‌ی گرده‌که‌یه. راهاتووم
ئێواران بێمه ئه‌و په‌رستگایه.
کوڕه‌که ده‌ڵێ: ته‌ڕ بووی سه‌رمات ده‌بێ.
به گاڵته ده‌ڵێم: بۆ پێت وایه پیرم کوڕه، ئێستاش به
دووانی وه‌ک تۆ پێم ناوه‌ستن.
هه‌ردووکیان پێده‌که‌نن و به ده‌ست بای بایم لێ ده‌که‌ن و
شووشه‌که هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڕۆن. ئه‌سرینێک مژۆڵی ته‌ر
ده‌کات. بڕۆن بڕۆن. خۆش بن. خۆش بن.
ماسیگره سپییه‌کانی قه‌راغ ده‌ریا تا ئه‌و دورانه‌ش هاتوون و
به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه قاووقیژیانه. بۆنی ده‌ریا و ئاو و لم و
سه‌وزاییه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاگه‌شکه‌ی ده‌که‌ن.