زه‌لامێک هێدی هێدی هه‌نگاوه وردیله‌کانی هێواش
ده‌کاته‌وه‌وه و له ئاست ئاگره سووره به‌سۆزه‌که‌ی چه‌ن
پیاو راده‌وه‌ستێ:
- شه‌وتان باش
- ژیانت باش، به‌خێرێی!
یه‌کێک له پیاوه‌کان که له‌وه ده‌چوو له هه‌موویان
به‌ته‌مه‌نتر بێ به ده‌م کۆخه‌یه‌کی پڕ له ژان و ئێشه‌وه
مێزه‌ره‌که‌ی ده‌هێنێته پێشه‌وه و به چاوه سۆما لێ
بڕاوه‌کانی وردی زه‌لامه‌که ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ:
- ها کاکی خۆم، بۆ کوێ ده‌ڕۆی؟
زه‌لام که چاک ده‌زانێ پاش وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره
ده‌بێ ده‌ستی بنێته گه‌روی پرسیارێکی دیکه تا ئه‌ویش بخا به
لا دا ده‌ڵێ:
- سه‌رمام بوو وسیتم لێره‌دا خۆم گه‌رم بکه‌مه‌وه و تینێکم
تێ‌بێ.
- زۆر چاکه به‌خێرێی، ناوت چیه؟
- چاک نازانم ناوم چیه؟!
- خوا ره‌حمت پێ بکا، یانی چی ناوی خۆت نازانی؟ مه‌گه‌ر ده‌بێ؟
- هه‌ر که‌س هه‌رچی پێ خۆشه با‌نگم ده‌کا، بۆ خۆیشم گرینگ
نییه!
- بیسملا!! هه‌ر ئه‌مه‌مان نه‌دیبوو که ئه‌مه‌یش‌مان دیت،
باشه کوڕی کێی؟
- ئه‌ویش نازانم
زه‌لام ئه‌مه‌ی گوت و کابرا پیره‌که قاقایه‌کی سه‌یر دزێوی
کێشا و بۆ چرکه‌یه‌ک ده‌نگی قاقا ئاوێته‌ی ده‌نگی سووتانی
داره ویشکه‌کان بوو. ئاوێته بوونێکی ناحه‌ز، هه‌ر وه‌ک
ئاوێته بوونی دوو جه‌سته، دوو گیانله‌به‌ر.
یه‌کێکی‌تر له کابراکان به چیلکه‌یه‌ک ئاگره‌که ده‌خا به‌م
لاو لا دا ده‌ڵێ:
- ده‌ی گه‌ر وابێ تۆ به‌ره‌ی گوناحه به‌تامه‌کانی
تا ئه‌مه‌ی گوت و سه‌ری هه‌ڵێنا ، کابرای زه‌لام رێگای شه‌قامی
گرتبووه به‌ر و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت:
- داخۆ ده‌روخێ؟ ئه‌ی چۆن... ئه‌ی چۆن... ده‌بێ بروخێ.
کابرای چیلکه به ده‌س چاوی به په‌رتووکێکی دڕاوی کۆن که‌وت
که له زه‌لام به جێ مابوو،هاواری کرد:
- کاکه کتێبه‌که‌ت
- ئه‌وه‌یش به‌شی ئێوه‌یه، بۆ ئێوه
یه‌کیان که ده‌یتوانی بنوسێ و بخوێنێته‌وه ، په‌رتووکه‌که‌ی
کرده‌وه و به جۆرێک که ده‌ڵێی له زانکۆ بۆ خوێندکاره‌کانی
گرینگ‌ترین کتێبه‌که شرۆڤه ده‌کا، ده‌سی کرد به خوێندنه‌وه
و ره‌سته‌ی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ی خوێنده‌وه: ( به یاد بوسه
های طویله)
که هات ره‌سته‌یه‌کی دیکه بخوێنێته‌وه ، کابرا مێزه‌ر
به‌سه‌ره پیره‌که جگه‌ره‌یه‌کی داگیرسان و گوتی:
-
ئای یادی به‌خێر، به خوڵای لاوی خۆشه
- بۆ مامه حه‌مه لاوی خۆشه؟
- کوڕه چۆن ده‌ڵێی بۆ خۆشه؟ به‌شه‌ره‌ف ئه‌ونده ده‌سگیرانم
بوو ناوه‌کانیانم لێ تێک ده‌چوو.
کابرا چیلکه به‌ده‌سه‌که له ئاگره‌که دوور که‌وته‌وه و
له ته‌نیشت مامه حه‌مه، له سه‌ر به‌ردێکی پان دانیشت و
گوتی:
- ئه‌رێ مامه حه‌مه تا ماشێنه‌که‌مان دێ بۆ چێرۆکی ژیانی
خۆتمان بۆ ناگێڕیته‌وه؟
پاش دوو سێ کاتژمێر له ئاخاوتنی مامه حه‌مه ، ئاگره‌که
لاواز ببوۆ و مامه حه‌مه هه‌ر له دووره‌وه له ئاگره‌که‌ی
ده‌ڕوانی و له پاشه‌رۆکی چیرۆکی ژینای گوتی:
- ئیدی سۆیبه‌م هێنا،سۆیبه‌یش قوقه‌ی هیچ که‌ڵه‌شێرێکی
نه‌بیستبوو. ئه‌رێ ئه‌و کتێبه چی دیکه‌ی تێدا نووسراوه؟
داده‌ی بۆمان خوێنه‌وه
- کوڕه ئه‌مه کتێبی هه‌ر که‌سێ بووبێ ئه‌و که‌سه شێت بووه!
- بۆ باوکم؟
- له هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی نووسراوه: داخۆ ده‌ڕوخێ؟
مامه‌حه‌مه هه‌ستایه سه‌ر پێ و گوتی:
- ئه‌وه ماشێنه‌که‌مان هات، هه‌ستن،کوڕه دوور له رووی تۆ
به جه‌هه‌نده‌م ده‌روخێ یان نا؟ به ئێمه چی؟
- باشه مامه‌حه‌مه مه‌گه‌ر تۆ ده‌زانی پرسیار له چی ده‌کات؟
- نا نا نازانم به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم که من رووخام،ده‌بێ
ئه‌و ده‌عبایه‌ش بروخێ.