بێده‌نگی له غوربه‌تی تۆڵه‌دا
هێمن
عومه‌ر خۆشناو- شه قلاوه
نه‌مده‌ویست ئه‌و
بخه‌مه نێو ده‌ریای
پان و پۆڕی چیرۆك و بۆن و به‌رامه‌ی ئاشنا بكه‌م به
هۆگرانی، چونكه له ڕێگاكان هه‌میشه خۆم لێی ده‌شارده‌وه،
هه‌ر چۆن بێت وام داده‌نا تینی گه‌رمییه‌كه‌ی با من ئازار بدات و
بمخاته دووڕیانی نووسین و ڕامان، به‌لاَم
دیواری دڵی به ڕووی قه‌ڵه‌می چیرۆكی من نه‌شكێنێت. به
یه‌خه گرتنمه‌وه به‌ره‌و ڕووم هات
به ڕاشكاوی بۆم دواو ناچاری نێو دونیای چیرۆكی
كردمه‌وه:
عه‌یامێكه هه‌ستم ده‌ڕووشێنێت، ده‌مه‌وێت پاته‌و پات بۆت بێمه
گۆ، هه‌ر له خت و خۆرا سه‌رم لێشێواوه و چیرۆكی چی
وسه‌ربرده‌ی چی، ئه‌وه‌ی خۆی هاویشتێته ناو مێشكم
تێمهه‌ڵداوه‌و له‌م
كاته‌دا ناوێری چزوره‌ی سه‌ری خۆی ببزێوی ، ئیتر كاتی
ئه‌وه‌یه خه‌ونه شرایه‌وه‌كان مه‌راقه متبووه‌كان و نیازه
له‌نگه‌ر گرتووه‌كان و
ڕاستییه ونه‌كان و
كرده نه‌گریسه‌كان له‌ناو چوار دیواری مێشك و به‌ر
هه‌یوانی دڵم دا بێ مه‌رایی له‌به‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی
قه‌ڵه‌م دا له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و پشت له زه‌وی رایانبخه‌م، هه‌ستم
دنه‌م ده‌دات و به‌رده‌وامه و ئه‌زیش به شكایه‌تم له هه‌موو
شتێك خه‌ریكه شێت
ده‌بم.
من له‌به‌ر ده‌رگاوه‌م
كه ئاوڕێك ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌و به تیژی به سووكه سلاَوێك
به‌ره‌و ژوور تێده‌په‌ڕی، نازانم ئه‌و من ده‌ناسێته‌وه یان نا،
ناسین چ سوودێكی هه‌یه، ده‌مه‌وێ بچمه ژووره‌وه
تێر تێر هه‌وای تۆڵه هه‌ڵمژم
و، چه‌ند جارێكی تر بینیومه به‌لاَم
ئه‌و منی نه‌ناسیه‌وه‌و منیش وه‌ك كه‌سێكی بێ ده‌سه‌لاَتی
ماندوو خۆم له خه‌تی بێئاگایی داوه، قه‌ت ڕقم وا هه‌ڵنه‌ستاوه
، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مجاره چاوپۆشی له گه‌وره‌م نه‌كه‌م و با
ئیتر به یه‌كجاری فه‌سڵ بكرێم، له خه‌یاڵمه تفێكی گه‌وره ڕێك
له نێو چاوی بكه‌م و ده‌ردی دڵمی پێدامركێنم.
ئه‌و كات كه منی
زیندانی كرد شه‌قه
زلله‌یه‌كی لێدام ئێستاش ئێشی هه‌رماوه و ده‌نگی له بناگوێم
ده‌زرینگێته‌وه.
له ڕابردوو گه‌لێك
بێزارم ده‌مه‌وێ هه‌موو نه‌مام و گژووگیاكانی ته‌مه‌نی ڕابردووم
ببه‌مه سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می و به شاهێدی صوبحی
چاوره‌شی گه‌وره‌م هه‌موویان سه‌ر ببڕم، بێ ئه‌وه‌ی خوێنیان
لێبێت ده‌رخواردی بده‌م.
هه‌ندێك جاریش حه‌زده‌كه‌م
له په‌نجه‌ره‌كه‌ی پشت سه‌رم، سه‌رم ببه‌مه ژووره‌وه و
تێر تێر وه‌ك منداڵێكی شێتی نێو كۆلاَنه‌كان
ئه‌وه‌ی پێم كرا بیكه‌م و بگریم و پێبكه‌نم.
ئاوێنه بچووكه‌كه‌ی نێو باخه‌ڵم ده‌ردێنم، ته‌ماشایه‌كی ده‌م و
چاو و ڕوخسارم ده‌كه‌م، خۆم به‌راورد ده‌كه‌م له گه‌ڵ ئه‌و ، ئاخر
یه‌ك ته‌مه‌نین، سمێڵی‌سوور و سپیم تێكه‌ڵ به یه‌ك بووه‌و له‌ڕو
لاواز به گاز گۆشتیان له له‌شم پێناكرێته‌وه:
سیلمه، باشت
ده‌ناسم و به بیرمه،
ئێستا یه‌ك له
كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كه‌مان دێت و به هه‌ڵه‌داوان لێم
ده‌پرسێ:
كاك سه‌عید له ژووره‌وه‌یه؟
بێده‌نگ ڕووی خۆم وه‌رده‌سوڕێنم ئه‌گه‌ر یه‌ك به ده‌نگی
خۆم هاوارده‌كه‌م سه‌عه سیلمه، ڕه‌نگه تووشی به‌لاَیه‌ك
بم. له بیرمه ده‌مانه‌ویست شاخ بكه‌ینه گۆڕستانمان و
له‌وێ ده‌نگ هه‌ڵبڕین و به ئازادی بێژین:
"ئێمه‌ش خاوه‌نی دایكمانین ، ئێمه په‌یڕه‌وكاری په‌یره‌و
كاره‌كانی ئه‌و دروشمه بووین و هێشتا سمێڵمان گوو گره نه‌بوو
بوو كه ماندوو شه‌كه‌ت به‌دیاریانه‌وه ئێش‌و ئازاره‌كانمان وه‌ك
تامی ئه‌و نانه‌ی كه ده‌رخواردیان ده‌داین ده‌چه‌شت و،
هه‌ر رۆژه‌ی چه‌شنی هه‌زارو یه‌ك شه‌وه‌یه‌ك چیرۆكمان له
بێژینگ ده‌كرد".
سه‌عه به جۆرێك هۆگرم
ببوو برا و باوك و دایك ئاسا به‌یه‌كه‌وه ڕۆژانه خه‌مه‌كانمان
له‌به‌ر هه‌تاو سپی ده‌كرد و پێكه‌وه دڵداری شاخ و خاك و ئاو‌و
دار‌و دره‌خت ده‌بووین.
سووك سووك به
ڕێگادا ده‌ڕۆم پشووم
لێهه‌ڵماوه هانه هانی هه‌ورازم پێكه‌وتووه بۆ ماوه‌ی سعاتێك
ده‌بێ له‌م هه‌ورازه دا له پشتی خۆم كردووه، ئه‌و له‌سه‌ر
پشتم تینوو ده‌بێ.. ده‌گری.. ، ده‌نگی ته‌قه و تۆق له دوور
ده‌بیسرێ، ماندوو شه‌كه‌ت... گه‌رمایه‌تی.. ترسیش به‌رۆكی
به‌رنادات ، جار به جار به‌خۆمم ده‌وت:
"هه‌موو ڕێگاكان ده‌چنه‌وه سه‌ر دووڕیانی ترس گه‌ر له‌وێ
به‌ڕه‌نگارانه له به‌رامبه‌ری ڕانه‌وه‌ستین ده‌شێ هه‌موو
ئامانجه‌كانمان له ناو پاروویه‌ك نان دا به‌ره‌و ده‌می هه‌موو
برسیه‌كان بنێین و یاخود له‌ناو ترس‌دا بتوێینه‌وه و بۆ دوا جار‌و
تا هه‌تایه ئه‌شكی شه‌كه‌تیمان بسڕین و
سه‌رخه‌وێكی سه‌رخۆشانه بشكێنین و مه‌رگی
توانای وه‌رچه‌رخان و سه‌رهه‌ڵدان به چاومان له ناو
ڕۆحمان ببینین."
من به هۆی ئه‌و كردارانه‌مه‌وه نازناوی هه‌ورازه بڕم به
سه‌ردا سه‌پاوه‌و ئه‌ویش سیلمه.
ده‌مه‌وێ پڕ به گه‌رووم هاوار بكه‌م بابه .. دایه... ئه‌وانیش
ده‌زانم وه‌لاَمم
ناده‌نه‌وه ، هه‌ر بۆ هیچ نه‌بێ تۆڵه‌ی دوو ڕۆژ زیندانییه‌كه‌ی
لاباس بكه‌م :
نازانم سێ ڕۆژ تێ په‌ڕی بوو یان نا به‌سه‌ر شه‌هیدی بابم دا ،
كه له سه‌نگه‌ر هێشتا مه‌یته‌كه‌مان
نه‌هێنابویه‌وه، دێمه‌وه ماڵ، زڕ دایكم
وه‌ك هه‌میشه جنێو ده‌فرۆشی
َ
و به تووڕه‌ییه‌وه جنێوێكیش به ڕێگای من بۆ بابم ده‌نێرێ . من
ئارامم لێ ده‌بڕێ زلله‌یه‌كی ده‌سره‌وێنمه بنا گوێی و
گواره‌كه‌ی ده‌په‌ڕێنم، سیلمه كه ئه‌وكات سووكه به‌رپرسێك
ده‌بێت و له‌سه‌ر زڕ دایكم زلله‌یه‌كم لێ ده‌دات ودوو ڕۆژ
ده‌مخاته ئه‌و كاوله‌ی كه چه‌ندین جار له نێویدا ماندووبوونی
ئه‌وم ساندۆته‌وه و
له باوه‌شی مندا گریان و ترسم لێ ره‌واندۆته‌وه. هه‌مدیس
ده‌مه‌وێ پڕ به گه‌رووم هاوار بكه‌م:
(دایكی خۆشه‌ویستم له
كوێی)
ئێستا ئه‌وانه‌م دێنه بیر، بێز له خۆم و خه‌بات و
تێكۆشان و خێر‌و پیاوه‌تیم ده‌بێته‌وه، دڵم پڕ بووه،
هێڵنجم دێتێ خه‌ریكه
ده‌ڕشێمه‌وه به‌لاَم
چه‌ندی ده‌كه‌م ڕشانه‌وه‌م نایه‌ت، ده‌ست له گه‌رووی خۆم
ڕاده‌كه‌م... هیچ .
بیری ڕاگوزاریم به
مێشكدا دێت و سه‌رنجی ڕابردوو له تیشكی ئه‌و كاته‌وه گیر
ده‌بێت كه به دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی بابم دام. گه‌رما
تیشكی خۆی خزاندۆته سه‌ر سه‌ر و گێلاكمان و خۆی خزاندۆته
خوار، تا ماچێكی
گه‌رماو گه‌رمی خاك بكات.
من به هه‌ر جۆرێك جامانه‌یه‌كی پیرانی له‌سه‌رم ده‌به‌ستم و
به‌ناو ڕه‌زو باخه‌كانی ئه‌ماڕه‌تی ڕووخسار سپی سپاتییه‌كانی
سیلمه‌وه
ده‌رده‌چم و به‌ره‌و ئه‌ماره‌تی ڕه‌شی كڵاو ڕه‌ش ، هێشتا به
ته‌مای ڕۆحی خۆم نیم ، ده‌چمه كه‌مپی به‌ری دواوه‌ی شه‌ڕگه
، له پرسگه‌كه‌وه لێم ده‌پرسن بۆ كوێ.
وه‌ك كه‌سێكی له ولاَتێكی
تر هاتوو، خۆم به بێگانه داده‌نێم و به ئاوازێكی
سواڵكه‌رانه‌ی نه‌رمی له‌سه‌رخۆَ:
قوربان ده‌مه‌وێ كاك ...ببینم.
كه‌ده‌چمه
ژووره‌وه سلاَوێكی
لێده‌كه‌م و به لا ملێكی خواره‌وه:
قوربان ئه‌گه‌ر كاغه‌زێكی جه‌نابتان
بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی بابم نزیكه‌ی ده ڕۆژه ئێستا
بۆگه‌نیو...قسه‌كه‌م پێده‌بڕێت به نه‌ڕه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه
وه‌ك بڵێی ده سه‌گێك
ڕا خوڕێت:
سه‌ربازی ئه‌ماڕه‌تی سه‌گباب .باب با ...ب
بۆ مه‌یتی بابی تۆپیویشت دێیت.
ده‌چمه ده‌ره‌وه له
ناو باخچه بچووكه‌كه‌ی به‌ر ده‌رگا داده‌نیشم، وشه‌ی "تۆ پیو
یوو یوو" به ناو
مێشكمدا گوزه‌ر ده‌كات. هۆن هۆن.. ده‌گریم ...
دواتر به هۆی
ناسیاوێكه‌وه مۆڵه‌تم پێده‌درێ و كاك .. بنی گوێم ده‌گری و پێم
ده‌بێژێت:
ئه‌وه كاغه‌ز و جارێكی تر له‌به‌ر ئه‌م ده‌رگایه‌ت نه‌بینم.
زللله‌یه‌ك ده‌سره‌وێنێته بنا گوێم، و قسه‌یه‌كی بچوكیشم
بۆ فڕێده‌دات:
له‌به‌ر خاڵ عه‌بدووڵڵاش نه‌بێ ئێستا له‌و ژووره‌وه سه‌رت
ده‌نێه‌وه. تێگه‌یشتی...
به خۆم و مه‌تاره ئاوه‌كه‌و چنگێكی گه‌وره‌ی نایلۆنه‌وه
به‌سه‌ر شاخه‌كه‌وه هه‌ڵده‌گه‌ڕێم و نزیك ڕه‌بایه‌یه‌كی
سه‌ربازی ئیستێك ده‌كه‌م و كاغه‌زه‌كه‌یان نیشان ده‌ده‌م و دوو
كه‌سیان له گه‌ڵم دێن. بۆنی باوكم ڕۆژه ڕێیه‌ك ده‌ڕواو
من له داخی سیلمه و داخی خه‌باتی پێچوونی بابم
خه‌ریكه مێشكم تێكه‌ڵ به گه‌رماش له‌یه‌ك بترازێ و
بته‌قێ.
دوو كه‌سه‌كه دوور به دوور جێم دێڵن و پێده‌چێ
بۆنی كه‌لاكی بابم
گێژی كردبن. نزیك ده‌بمه‌وه له بابم كه له بن
ته‌ڕاشه‌كه‌ی دیوی لای ڕاستی دۆڵه‌كه كه‌وتووه .
ئاره‌قه‌و فرمێسك تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بن سه‌رم شۆڕ ده‌كه‌مه‌وه‌و
له خولیای ماچێك دام بۆ دوا جار . په‌لكه گه‌لاَو
گیایه‌كه‌ی له‌سه‌ر
سه‌ری لاده‌به‌م ده‌ستم به پێستی سه‌ری ده‌كه‌وێت و گۆشتی
پرتك پرتك لێی هه‌ڵده‌وه‌رێ و
وه‌ك گۆشتێكی كوڵیوی نێو مه‌نجه‌ڵێك له گه‌ڵ ده‌ست لێدان
هه‌مووی لێك ده‌ترازێ. جگه له خوا‌و ته‌یرو كرم و مێش‌و
مه‌گه‌زانه‌ی سه‌ر سه‌رم كه‌سی تر نامبینێ و منیش كه‌س شك
نابه‌م بیانبینم.
ده‌مه‌وێ لێره منیش دوا هه‌ناسه‌م بێت، ئێستێك ده‌كه‌م تا ماندوو
ده‌بم ده‌گریم دواتر دێمه‌وه سه‌ر خۆم.
بێ سووده‌و هه‌موو ئه‌و گومان و فكر‌و خه‌یاڵانه. نایلۆنه‌كه
ڕاده‌خه‌م و لێی لوولده‌ده‌م و پشك پشك و پارچه پارچه گۆشت و
هێسكه لێكترازاوه‌كان ده‌خه‌مه‌وه ناو
و ده‌یپێچم و له پشتی خۆمی هه‌ڵده‌ده‌م:
ئاخر بابی شیرینم تۆ لێره له‌م شاخ و داخ و خاكه ڕقه‌وه بۆ
دواجار خه‌وت لێكه‌وت، عه‌یامێكه له‌و كاته‌وه من له شاخ خۆم
ناسیوه تۆ هه‌میشه عاشقی ئه‌و خاكه بووی و له شوێنی بابت و
به نێوانی بیست و چوار ساڵ له هه‌مان گردۆلكه گیانتان خه‌بات
كرد، به‌لاَم
بۆ كێ؟ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو جارێك له‌پشتمان ده‌كردو ترسمان
لێ ده‌رده‌كرد، كه ئێستاش به‌چاوی پڕ له عه‌شقی ئه‌و خاكه‌ی
تۆی له‌سه‌ر شه‌هید بوو
ده‌ڕوانێته ژنه‌كه‌ت و
ده‌یه‌ویست وه‌ك بۆ تا هه‌تایه تۆ به‌ره‌و ئه‌و
چاره‌نووسه ببات و منیش نه‌توانم به تۆزقاڵێك به‌رگری نووزه‌م
لێوه بێت.
من ده‌مه‌وێ ڕابردوو
ئێستا بژیێنمه‌وه‌و یه‌ك یه‌ك له پێش چاوی ئه‌و دا، له سه‌ر
مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می هه‌زارو
یه‌ك خه‌فه‌تی خۆم و هه‌زارو یه‌ك سته‌می
ئه‌و بخه‌مه ڕوو یه‌ك.. یه‌ك چه‌شنی شه‌هره‌زادو شه‌هریار
نه‌ك به هه‌زارو یه‌ك شه‌و به‌ڵكو به هه‌زارو یه‌ك نیوه چركه
له ملی بپێچم و بیخنكێنم و، دواتر ئاگرێك به‌ر بده‌مه ڕابردوو
یان سه‌ری ڕابردووم پان بكه‌م و
به شنه‌بای تۆڵه
ئه‌و جار من بتوانم ئه‌و ده دوانزه داوه مووه
ڕه‌شانه‌ی پرچم به ئاسایی خۆیان سپی بن.
له‌نێو گێژاوی ئه‌و خه‌یاڵانه‌دا خه‌ریكه نقووم ده‌بم، له گه‌ڵ
ده‌نگی سوبحی چاوڕه‌شی گه‌وره‌م به ئاگا دێمه‌وه:
هه‌ورازه بڕ تۆی،
نا…
نا حه‌سه‌ن تۆ
وه‌ره . ده‌نگی ده‌رگا دێت و
دێنه ده‌ره‌وه . ده‌مێكه پلان داده‌نێم كه سیلمه بێته
ده‌ر. دێته ده‌ره‌وه له سه‌ره‌خۆ سه‌یرێكم ده‌كات هه‌ورازه
بڕ!!
...ئاگام
لێیه به هێواشی ده‌ڵێ: كاك سوبحی ئه‌مه هه‌ورازه بڕه؟؟!
...من چاوم بڕیوه‌ته ئه‌م لا.. ده‌سته‌كانی له سه‌ر شانم
داده‌نێت :
هه‌ورازه بڕ بۆ وا پیر بووه،؟ چۆنی و باشیی و حاڵ پرسینێًكی
پڕ به ئه‌ده‌ب و ڕێزی
له ده‌م ده‌ڕژێته خوار، من نوقه‌م لێوه نایه‌ت ، خۆی
ده‌سوڕێنێته به‌رامبه‌رم ، به نه‌رمی قسه‌م بۆ ده‌كات:
من زۆر زۆر داوای لێبوردنم هه‌یه هه‌وراز، زیندانیكرنی هه‌شت
ساڵ له‌مه‌و به‌رتم
به ده‌ست خۆم نه‌بوو
باوه‌ڕبكه هه‌ورازه‌بڕ.
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم دێته
سه‌ر لێوان، ته‌ماشایه‌كی پله‌و پایه‌و قیافه‌و چوار
شانه‌یی ده‌كه‌م و وێنه‌ی به‌ر ئاوێنه بچووكه‌كه‌ی خۆشم دێته
پێش چاوو به‌راوردیان ده‌كه‌م... من بێده‌نگ و ئارام
ده‌ڕوانم، ده‌مخاته‌باوه‌شی خۆی. ماوه‌یه‌ك هه‌ردووكمان
بێده‌نگ . له‌گه‌ڵ داوای لێبووردنێكی زۆر دوور ده‌كه‌وێته‌وه،
من نازانم خستنه
ناو باوه‌شی خۆمی له خه‌می منیه‌تی یان بابم .. سه‌ری خۆی
با ده‌داو چه‌ند ئاخێك هه‌ڵده‌كێشێ ... سواری سه‌یاره‌كه‌ی
ده‌بێت، من لێی
ده‌چمه پێشێ وه‌ك بلێی هیچمان له نێوان نییه . دێته گۆ:
"هه‌ر كارێكت هه‌بێ له خزمه‌تم"
ده‌ستی له
ناو سه‌یاره‌كه‌ی ده‌ردێنێ ته‌ماشایه‌كم ده‌كات و به نزمیی و
سه‌ر با دانێكه‌وه:
خودا حافیز..
خودا...
حا فیز
.10-8-2006 |