كاره‌ساتی زه‌مان و مه‌رگه‌ساتی ژیان
ئه‌سرین ئه‌سکه‌نده‌ری
داخۆ خۆداش ده‌گۆردرێ؟!!
لێگه‌ڕێ رایمه‌چڵه‌كێنه!
ماوه‌یه‌كه له
دڵمدا هه‌ور و هه‌ڵایه! ئه‌مرۆش دیسان هه‌ور
و هه‌ڵایه به‌ڵام به
داخه‌وه باران داناكات، چاوه‌ڕوانی بارانێكم، به‌ڵام نازانم بۆ
نابارێ؟ بێ هۆ رێگه‌ی شه‌قامم گرته‌به‌ر
و ده‌ڕوشتم، به
ته‌مای بارانێك بوم، كه دامشورێ، كه باران ده‌بارێ حه‌ز به
چه‌تر ناكه‌م، خۆم ده‌خه‌مه به‌ر باران، ئه‌مڕۆش هه‌ورێكی ره‌ش
ئاسمانی داپۆشیوه
و منیش به
په‌له‌م، هۆی په‌له‌كه‌شم نازانم! هه‌ست ده‌كه‌م له ده‌ست
شتێكه‌وه راده‌كه‌م، هه‌ڵدێم به‌ڵام بۆ؟! نازانم.
گه‌یشتمه نزیك ئه‌و شه‌قامه‌ی كه نزیكترین رێگه‌یه بۆ ماڵه‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌شم تێپه‌ڕاند
و به په‌له به‌رده‌وام بووم له رۆشتن، خۆزگه لامدابا و رێك
برۆشتبام بۆ ماڵه‌وه، دڵنیا بووم كه وشیارم و خه‌ون نابینم،
هه‌موو شتێك له
پێش چاوم گۆڕابوو، ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كان، هه‌ستم ده‌كرد تووشی
خه‌ون
و خه‌یال بووم و پێم وابوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بینم له
مرۆڤ نه‌ده‌چوون، به‌ڵام من دڵنیا بووم كه نه‌خه‌وتوم و
ماوه‌یه‌ك نابێ له ده‌فته‌ری رۆژنامه هاتبوومه ده‌ر و
برسیه‌تی زه‌ختی بۆ هێنابووم و ده‌مویست بگه‌رێمه‌وه بۆ ماڵ،
نه‌رۆشتمه‌وه بۆ ماڵ، به‌په‌له بووم نه‌مده‌زانی ده‌بێ بۆ كوێ
برۆم، وشیار بووم و هه‌ستم ده‌كرد خه‌ون ده‌بینم. به‌ڵام
نه‌خه‌وتبووم! له
ناكاو چیرۆكه‌كه‌ی كافكام بیر هاته‌وه: "مه‌سخ" (گره‌گوار سامسا)م
بیر كه‌وته‌وه كه چۆن ئه‌ویش له
ناو جێگاكه‌یدا تووشی ئه‌و هه‌سته بووبوو! به‌ڵام ئه‌و خه‌وتبوو
و خه‌ونی ده‌بینی
و من وشیار بووم و ده‌مبینی. دلنیا بووم له‌شار دام، له شه‌قام
دام ماوه‌یه‌ك نابێ له سه‌ر
كار گه‌رابوومه‌وه، به‌ڵام چ هه‌ستێك بوو؟! هه‌موو شار
چه‌شنێكیتری لێهاتبوو هه‌موو شتێك له شوێنی خۆی ترازابوو، هه‌موو
شتێك گۆڕابوو، ته‌نانه‌ت ماشینه‌كان، بینا به‌رزه‌كان، تۆ بڵێی چ
رویدابێ؟! به‌ڵام من هه‌ر به‌رده‌وام و به‌په‌ڵه ئه‌و شته
سه‌یرانه‌م تێده‌په‌ڕاند و نه‌مده‌زانی بۆ كوێ ده‌ڕۆم
.له
ناكاو له
ناو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا كه گیانله‌به‌ره‌كان له
سه‌ر دو قاچیانه‌وه ده‌روشتن رێك وه‌ك مرۆڤ، به‌ڵام دو ده‌ستی
زیادییان هه‌بوو كه له یه‌كیاندا قه‌ڵه‌م، ئه‌ویتریان موبایل،
ئه‌وه‌كه‌یشان جانتا و، یه‌كیتریان مه‌قه‌ست. له‌و لاتره‌وه
دیسان هه‌ر به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه به‌ڵام شته‌كانی ده‌ستی
نه‌ختێ جیاواز بوو، هه‌ر قه‌ڵه‌م، به‌ڵام ده‌مانچه‌یه‌كیش له‌بن
شاڵه‌كه‌یدا موبایلێك و رۆژنامه‌یه‌ك، هه‌ر وا به‌رده‌وام بوو
هاتو چوو، ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه هه‌ر رۆشتنیان وه‌كو مرۆڤ
بوو، ورگێكی زل داشۆراو، لاقێكی لاواز و له پێڵاوێكی گه‌وره‌دا،
وه‌ك به‌له‌م. كه زۆر سه‌رنجت ده‌دا هه‌ستت ده‌كرد ئامێرێك له
سه‌ره‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ت ئه‌داتێ به‌جوانی ئه‌و گیانله‌به‌ره
سه‌ره‌وه تاكو په‌نجه‌ی پێ ببینی بزانی له
چی پێكهاتووه (سه‌رێكی خڕ به دوچاو‌و لوت و ده‌م، كه
له‌ده‌مییه‌وه بۆ خوراوه مشتێك ریخۆڵه‌ی پێچ واپێچ له‌ناویا گرێ
خواردووه‌و كۆتاییه‌كه‌شی له‌ژێر ناوكیانه‌وه ده‌گه‌شته كلكێك
له‌پێشه‌وه بوو دوو هێڵكه‌ی لێبه‌سترابوو) ئه‌وانیش به په‌له
بوون، ده‌هاتن و ده‌چوون.
راوه‌ستن لێره‌دا سێ كه‌سی جیاوازم بینی، ئه‌وانه نه‌گۆڕابوون،
ئه‌وانه هه‌ر مرۆڤ بوون، به‌لام له‌و ناوه‌دا چی‌یان ده‌كرد؟ دوو
مندال و دایكێك، یه‌كێكیان له باوه‌شی دایكه‌وه گۆی مه‌مكی له
ده‌مدا بوو
و ده‌یمژی، ئه‌ویتریان سه‌ری له
سه‌ر رانی دایكدا‌و خه‌وی لێكه‌وتبوو
!دیمه‌نێكی
حه‌زین و خه‌ماوی بوو! له‌وێدا بۆ چركه‌یه‌ك راوه‌ستام، به
بینینی ئه‌و دیمه‌نه هه‌ژام، شڵه‌ژام، به
دوای ئاوێنه‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕام، خۆم ببینم، داخۆ منیش مرۆڤ بووم
یان یه‌كێ له‌و گیانله‌به‌رانه، ئاوێنه‌م ده‌ست نه‌كه‌وت.
سه‌یرێكی ئاسمانم كرد هه‌ر هه‌ور و هه‌ڵابوو! منداڵه‌كه به
جوانی خه‌وی لێكه‌وتبوو له
سه‌ر زه‌وییه‌كی قوڕاوی و سارد، ژێر ئاسمانێكی ره‌ش و ته‌ماویدا
خۆ خه‌وی لێكه‌تبوو؟ داخۆ خه‌ونی به‌چییه‌وه ده‌بینی؟ به ماڵێكی
بچوك و ژۆرێكی گه‌رم یان نا
هه‌ر چاوی نوقابوو له ترسا، ره‌نگه ئه‌ویش هه‌ستی كردبوو شار
گوڕاوه‌و ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی بینیبوو!؟
جانتاكه‌م كرده‌وه تاكو شتێكی پێبده‌م، به‌ڵام به داخه‌وه هیچی
لێنه‌بوو جگه له دو په‌نجا دیناری كه ته‌نانه‌ت به‌ردێكی
نه‌ده‌كرد بیده‌ی به‌سه‌ر خۆتدا. زۆر به شه‌رمه‌وه ئه‌ویشم
تێپه‌ڕاند و روانیم بۆ ئه‌وبه‌ری شه‌قام دوكانێكی لێ‌بوو وێنه و
تابلۆ جۆراوجۆر له جوانیایه‌كانی سروشتی به ریز دانابوو له ناو
ئه‌و تابلوانه‌دا وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆمارم بینی كه له ناو
دارستانێكی سه‌رسه‌وز و خۆشدا بوو، به بزه‌یه‌ك و نیگایه‌ك كه
له سه‌ر ئه‌و منداڵانه قه‌تیس مابوو، پێتوابوو زیندووه و
ده‌بینێ به‌ڵام بزه‌یك، ئه‌و بزه‌یه له‌چی بوو؟! تازه باران
ده‌ستی پێكردوو؟ خۆزگه نه‌ده‌باری، ره‌قم له باران هه‌ستابوو،
ئێسته ئه‌و منداڵه راده‌چڵه‌كێنێ، ده باران، راوه‌سته
مه‌باره، ده باران لێگه‌رێ و رای مه‌چڵه‌كێنه، ئه‌و له ترسا
چاوی نوقاوه و لێگه‌ڕێ با نه‌یبینێ، به‌ڵام هه‌ستی ده‌كرد و
هه‌ستی پێكردبوو.
تابلوی سه‌رۆك كۆماریش له به‌ر باران بوو به‌ڵام هه‌ر بزه‌ی
له‌سه‌ر لێو بوو؟ رانه‌ده‌چه‌ڵكا و ده‌یڕوانی، وایه ئه‌وه
ته‌نیا وێنه‌یه‌ك بوو له قاپێكدا كه شوشه‌یه‌ك ده‌یپاراست. گرنگ
نه‌بوو ببارێ یان نه‌بارێ، ئه‌و خۆ زیندو نه‌بوو، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ریش زیندوو بوایه له ژێر شوشه‌كه‌دا پارێزراو بوو، باران
نه‌یده‌توانی لێ‌بدا و رایچڵه‌كێنێ.
ده باران راوه‌سته، مه‌باره، رقم له باران هه‌ستابوو، خه‌وی لێ
ده‌شێوا، ئه‌و هه‌ستی كردبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌نێشتی
تێده‌په‌ڕێن، ئاوڕی لێناده‌نه‌وه، ئاخر گۆڕابوون، گیانلبه‌رێكی
زیاتر نه‌بوون، نه‌یانده‌توانی بیبینن، هه‌ست بكه‌ن ئه‌وه
منداڵێكه له ژێر باراندا خه‌وی لێكه‌وتووه؟ ئیتر له شه‌قامێكی
شارێك نه‌بووم، جاده‌یه‌كی بی كۆتایی بوو، به ریز دوكان بوو، ئه‌م
به‌ر و ئه‌و به‌ر دوكان بوو، چێشتخانه و رستوران،
گیانڵه‌به‌ڕه‌كان ده‌رۆشتنه ژوور و به ورگی شوڕه‌وه ده‌هاتنه
ده‌ره‌وه، چایخانه و چێشتخانه، خواردن و خواردنه‌وه،
جاده‌یه‌كی بێ كۆتایی. له ناكاو ده‌نگێ، ئاپۆره‌یه‌ك له
دووره‌وه هاوریان ده‌كرد، عه‌ره‌بانه‌كانی سه‌ر جاده بوون
هاواریان ده‌كرد میوه‌یان ده‌فرۆشت، به‌ڵام كه تۆزێك نزیكتر
بوومه‌وه میوه نه‌بوو، ته‌نانه‌ت میوه‌كانیش گۆڕابوون. هه‌راجیان
كردبوو له‌سه‌ر یه‌كیان دێموكراسی (1000) پیشه‌سازی (2000)
رۆشنبیری (500) یه‌كیتریان هاواری ده‌كرد ئیسلامی سیاسی (3000)
مافی ژنان (250) مافی مرۆڤ (500) مافی منداڵان (100)
له سه‌روتره‌وه هاواری ده‌كرد فیدرالیزم (1500)، ئازادی هه‌راجه
وه‌رن سه‌ربه‌خۆییشم بینی، هیچ لێنه‌نوسرابوو به‌س هێمای
(؟)لێدرابوو. زۆریش گه‌وره، كه‌س ئاوڕی لێنه‌دایه‌وه ره‌نگه
له‌به‌ر ئه‌وه كه‌س نه‌یده‌توانی به ته‌نیایی بیكرێ، ره‌نگه
زۆر گران بوو، نازانم به‌ڵام دڵنیا بووم گه‌ر هه‌موویان بیانویستبا
ده‌یانتوانی بیسێنن. ئیتر په‌له‌م نه‌ده‌كرد به سه‌رسورمانه‌وه،
له ناو جاده‌یه‌كی بێ كۆتاییدا وێل و سه‌رگه‌ردان و نامۆ،
نه‌مده‌زانی بۆ كوێ و بۆچی ده‌رۆم؟! ریز تا ریز دوكان، هاوار،
هه‌ڵاله و هه‌ڕاج، هه‌ڕاج، وه‌رن بیبه‌ن به‌كیلو به‌دانه!!!
كتێب فرۆشێكم بینی، له‌ناو ئه‌و ریزه دوكانه‌دا سه‌یر بوو، كتێبی
زۆری دانابوو، جۆراوجۆر، منداڵان، گۆڤاری ته‌ندروستی، زانستی،
سیاسی، ئه‌ده‌بی، رۆمانی تاوان و سزای داستایوفسكی. دیسان ئه‌و
منداڵانه‌م هاته‌وه به‌رچاو له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌موت داخۆ تاوانی
ئه‌وانه چی بووبێ كه وه‌ها سزایه‌كیان هه‌یه؟!
تاوانبارێكی بێ تاوان، به‌س له تێكئاڵانێكدا كه دیار نییه
هه‌وا و هه‌وه‌س بووه یان عه‌شق، خوشه‌ویستی بووه یان نه‌فره‌ت،
به‌رێكه‌وت كورپه‌ڵه‌یه‌ك ده‌گرسێ، به‌پێی یاسای مانه‌وه‌ی ژیان
له سكی دایكێك دا 9 مانگ‌و 9 رۆژ گه‌شه ده‌كا و له
چركه‌ساتێكدا به‌ده‌م ره‌نج‌و ئازارێكی زۆره‌وه له‌گه‌ڵا لافاوێكی
خوێن و پیسایی له كونێكی بچوكه‌وه به‌ده‌م گریانه‌وه له‌دایك
ده‌بێ.
داخۆ گریان له‌به‌ر چی؟ ئایا ده‌زانێت ئه‌م دنیایه چییه؟ ژیان
چییه؟ هه‌ستی پێده‌كات؟ بێ ئه‌وه‌ی بزانێ له‌كوێوه‌و هاتووه‌و
بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ بۆچی هاتووه؟ ده‌بێ چ بكات؟
قه‌د بیرم نه‌ده‌كرده‌وه رۆژێ له رۆژان خۆزگه‌م بخوازتبا كه من
خۆدا بم و پێش باران بگرم، له به‌ر خۆمه‌وه وتم خودا و باران،
بۆچی خودا باران ده‌بارێنێ، بۆچی نایبینێ، مه‌گه‌ر ناڵێن ئاگای
له هه‌موو شت هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌و گه‌ڵایه‌ی كه له دارێك
لێئه‌بێته‌وه، ئه‌ی كوا؟! ئه‌و منداڵه نابینێ، ره‌نگه خۆداش
گۆرابوو!! داخۆ خۆداش ده‌گۆردرێ؟!
به‌ڵام ئێسته حه‌زم ده‌كرد خۆدا بوایه‌م و ئه‌و هه‌وره ره‌شانه
راماڵم و هه‌تاوێكی گه‌رم بێنم، یان پاره‌یه‌كم هه‌بوایه و
برۆشتایه‌م باشترین په‌تو و سه‌رین بۆ ئه‌و منداڵه بكڕم تاكو به
جوانی بخه‌وێ، با كاره‌ساتی زه‌مه‌ن و مه‌رگه‌ساتی ژیان
نه‌بینێ، له‌ناكاو ده‌نگێك له‌دوره‌وه بانگی كردم،
"باران".
3/2/2009
باشوری کوردستان ، سلێمانی
|