|
رزگار ئه‌مین نژاد
خوایه گیان فرمێسکی دروست کرد تا خه‌ڵک بزانن مرۆڤ
ئه‌گریت. ئه‌ی له دایکم! ئه‌گه‌ر ئه‌و فرمێسکه ده‌نک
کریستاڵییانه‌ی تۆ نه‌بوایه، کێ ده‌یزانی به‌دیار
منه‌وه داده‌نیشتیت و ده‌گریای. ها پێم بڵی بزانم، کێ
ده‌یزانی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نکه فرمێسکانه
نه‌بوونایه، خه‌ڵك چیان ده‌وت؟ وایانده‌زانی
خهلفاویت و به‌دیار منه‌وه حه‌په‌ساوی.
ده‌ست ده‌وه‌شێنم؟ جا پیاو بڵێ چی! قسمه‌ت و نه‌سیب.
زۆر که‌س شێتیهتیهکهی به پێکه‌نینه‌وه ده‌گرێت و،
منی داماو به ده‌ست وه‌شاندن! خوا ئه‌وه‌ی بگرێت که
لێدانی داهێنا. من تێناگه‌م، بۆچی ده‌ست ده‌وه‌شێنم!
کوا؟ که‌ی من بووم! هه‌ر به‌راست ئه‌وه من بووم؟
به‌خوا نازانم! ئه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه بۆچی به‌ربوونه‌ته
گیانم؟ به شه‌ق، زللة، مست و پێلاقه. لێیده‌ن! نه
یه‌ک نه‌دوو نه ده و... هه‌تا خوێن به گوێ و زارم
دا شۆڕ شۆڕ نه‌یه‌ته‌خوار و لووتم نه‌پژێ،
ده‌ستبه‌ردار نابن، نه‌خێر واز ناهێنن. ئه‌ی به
قوربانی خوا بم، ئه‌ها کاری چه‌ند جوانه! ئه‌گه‌ر
ئه‌م خوێن پژانه نه‌بوایه هه‌تا دانی سبه‌ینێ هه‌ر
شه‌ق بوو که جێی به شه‌ق چۆڵ ده‌کرد. ئه‌وه‌تا،
لێیده‌ن تا ئاقڵ ده‌بێت!
"ئاقڵ بووی سه‌گباب؟" وه‌ڵا نازانم به سایهقهت بم،
سه‌نگی قه‌پانی دوکانی مام حاجی دراوسێمان تاقانه
بوو. هه‌موو دوکانی ئه‌م شاره‌ت کردبایه نموونه‌ت
نهدهدبینییهوه. کیلۆیه‌ک نیسکی دووکانی مام حاجی
له کیلۆ نیسکی هه‌موو دوکانه‌کان زیاتره. باوه‌ر
ناکه‌ی؟ فه‌رموو دانیشیه و بیانبژێره، بزانه
کامه‌یان زیاتری تێدایه. ئه‌و ده‌ستانه‌ی، به
قوربانیان بم، ده‌تگوت قه‌پانه. پاش مردوان له‌حنه‌ت
باشه.
"کوڕم له‌حنه‌ت نا، بڵی ره‌حمه‌ت. گوناحت ده‌گا
باوانم." ئه‌ی له دایکم. ده‌ی فه‌رقیان چییه؟
هه‌ردووکیان چوار پیتن. (ر) له‌وه‌ی تریان هه‌ڵگره و
له‌جێی (لام) دانێ و، (میم) له جێی (نون). ئیتر
ته‌واو. پیاو ده‌بێ دڵ و ده‌رونی باش بێ به‌قوربان.
شه‌رت ئه‌وه‌یه که پیاو چ نییه‌تێکی له دڵدا بێ. خۆ
ئه‌م خه‌ڵکه هه‌موو رۆژێ ره‌حمه‌ت ده‌نێرن و له خوا
به‌زیا بێ هه‌ر لهحنهتیش ده‌بارێ. ئه‌ی له دایکم،
ده‌ستی پێ کرده‌وه. دیسان پروکه پروک. ئاخره‌که‌ی
لافاوی ئه‌م فرمێسکانه‌ی تۆ ماڵی خه‌ڵک ویران ده‌کات.
ئهه، ده‌یبینی.
ئای، مامه‌حاجی نوقڵهکانت تامی زه‌رده‌چێوه‌ی ده‌دا.
من فێڵم لێ ناکرێ، ها. ئێستا بووم به پیاو، هه‌ر
ژنێکم که‌مه. هاکا به‌م زووانه بیستت منیش عاشق
بووم. گۆچانێک هه‌ڵده‌گرم و وێڵی ده‌شت و سه‌حرا
ده‌بم. ئه‌ی له خۆم، زوو زوو شێعریشم بۆ دێت. ها،
چاکی ده‌ڵێم. به‌س جێگه‌ی قافییهکانم لێ تێک ده‌چێ!
هه‌ی پشتت شکێ رۆڵه. به خوا هیچ وه‌ستایه‌ک وه‌ک تۆ
شێعر دانانێت. برا مه‌که‌ن، کاکه مه‌که‌ن، تۆزێ ده‌ست
راگرن، خه‌ریکه شێعرم دێ. تا ئازارم له له‌شدا
ده‌گه‌ڕێ و سڕ نه‌بووم، با شێعرێکتان بۆ بڵێم. ده‌ڵێن
شێعر به ئازاره‌وه له دایک ده‌بێ. کوڕه پیاوی چاک
بن به‌سه.
بانه و مه‌ریوان ئه‌م دیواودیوه... توخوا به‌مه
ده‌ڵێن شێعر؟ وه‌ڵا من بمکوتایه، چینێکیان
تێههڵدهدام و ده‌یان گوت سه‌گبابی شێت وه‌ڕینه
ده‌کا. قات و قڕانی شێعره، دایه. به مسقاڵیش ده‌ست
ناکه‌وێ. ئه‌وه‌ی شێعرێکی وت سه‌ری له سیاسه‌ت
ده‌رهێنا. ده‌با له جیاتی شێعر نووشته بنووسن.
ده‌ردی ئه‌م خه‌ڵکه به نووشته عیلاجی دێ، دایه.
"پدر سوخته، شعر مینویسی؟" به خوا قوربان، باوکم له
بان ماڵین که‌وته خوارێ و، قه‌زا و به‌ڵای تۆی برد،
ئه‌م به‌سته‌زمانه نه‌سووتا. ئه‌مانه‌ش شێعر نین،
کۆڵێ خه‌م و په‌ژاره‌ن و به شێعر له دایک بوون.
له خوا به‌زیا بێ، ئێستا سه‌رمان سووکه، شێعرمان بۆ
نایه‌ت. ئه‌گه‌ر باوکم به‌شه میراتێکی باشی بۆ به‌جێ
هێشتبام، به‌رامبه به دووکانه‌که‌ی مام حاجی
دووکانێکم ده‌کرده‌وه. کوته کاغزی ئه‌م دنیایه‌م کۆ
ده‌کرده‌وه و به کتێب به خه‌ڵکم ده‌فرۆشته‌وه. خوا
روحمی کرد که باڵی نه‌دا به گامێش، ده‌نا ده‌چووه
سه‌ربانی ماڵه فه‌قیران و ... ئه‌وه‌ی تری چی بوو؟
له‌بیرم چۆته‌وه، ده‌ی با وازی لێ بێنین. مه‌که برا
مه‌که، به خوا ئیتر واناکه‌م. ئاخر ده‌ست وه‌شاندنێک
ئه‌م هه‌مووه تێهه‌ڵدانه‌ی ده‌وێ؟ برا خۆ گوناحمان
نه‌کرد. هه‌وه‌سی شه‌قێک له کهللةی داین. خۆ کفرمان
نه‌کرد. ئێمه‌ش پیاوین، غیره‌تمان هه‌یه. چاو له‌م
سمێڵه که‌ن، له سمێڵی کامتان باریک تره.
شهقێکیشمان پێ ره‌وا نابینن؟ هه‌ی له پیاوه‌تی ئێستا
و له پیاوه‌تی جاران!
مامه حاجی، لهشهرمانت به به‌ر دووکانهکهتدا
تێنهدهپهریم. خۆم له نه‌دیوی ده‌دا و له‌وبه‌ر
جاده‌که‌وه به خێرایی ده‌رۆشتم. هه‌رات لێ ده‌کردم:
"وه‌ره کوڕم، وه‌ره رۆڵه، به‌شه ههتیوانهکهت
له‌بیر نه‌چێ". چما که‌س له‌و چاوه تیژانهت ده‌رباز
ده‌بێ؟ به خوا زه‌حمه‌ته ئه‌ڵێی تفه‌نگی بڕنووه.
نوقڵهکهت له ده‌ست ده‌کردم و فریا نه‌ده‌که‌وتم به
تهاوای بیمژم، خیرا ده‌ستت ده‌گرتم و بۆ پاشخانی
دوکانه‌که‌ت ده‌بردم. "سه‌گباب، له‌وه زیاتر گه‌وره
ده‌بێ؟ ئه‌وه دیسان تارهتت نه‌گرتوه‌ته‌وه؟ تف له
ئه‌ژداو ئابادت، له سه‌گ گڵاو تری". مامه‌حاجی، قۆڵنج
شێلان تاره‌ت گرتنی بۆچییه؟ قۆڵنجی خۆت بشێله و چاو
له وێ مه‌که. خه‌ڵک هه‌یه نوێژیش ده‌که‌ن و تاره‌ت
ناگرن. مامه‌حاجی به که‌شکۆڵ له سه‌رم مه‌ده، سه‌رم
ده‌شڵه‌قێ. ئاخر به‌م چله‌ی هاوینه کێ قۆڵنجی دێ؟
ده‌ی برا با نوێژی مه‌ییت دابه‌ستین. زه‌حمه‌ت نه‌بێ،
بۆ شاد کردنی رۆحی مه‌رحومی مامه حاجی ئه‌وه‌ی
تاره‌تی نه‌گرتووه بچێ بۆ ئاوده‌ست و تاره‌ت بگرێت.
خه‌متان نه‌بێ، ئاو به خۆراییه، له‌سه‌ر به‌شه
میراتی مامه حاجی. ئای له پروکه پروکی دایکم! له
خوا به‌زیابێ هه‌موو شتێکمان که‌مه گریان نه‌بێ.
ده‌ی بگری، هه‌ر بگری با بزانین ئه‌م جووته چاوانه‌ت
که‌ی وشک ده‌بن.
خۆزگه‌م به پاسارییه‌کان. که پاییز دێ، له خۆشیان و
به جریوه جریو ئه‌م کاول بووه جێ ده‌هێڵن و ده‌رۆن.
هه‌تا به‌هار دڵی له سوێیان نه‌بێته‌وه،
ناگه‌رێنه‌وه. که هاتیشنه‌وه، دار و به‌رد و گوڵ و
گیا و که‌ر و مێشووله‌ش وهرهزیان ده‌که‌ن. حه‌ی حه‌ی
له دایکم، لێمان بووه به پاساری و به‌جێمان دێڵێ.
که‌ی ته‌شریفتان ده‌گه‌رێته‌وه قوربان؟ بێ تاقه‌تیی
پروکه پروک و فرمێسکه‌کانت ده‌که‌ین. برا واز بێنن،
کاکه به‌سه، هاکا منیش رۆیشتم. کوڕه رۆژێ به جێتان
دێلم. ئه‌وجار ده‌تانبینمه‌وه که به هیچ شتێ جێی
به‌تاڵی منتان پێ پڕ نابێته‌وه. ئه‌ی له‌خۆڕا
ههڵماسیوم. که من نه‌مام، پێکه‌نینیش فت. ئه‌گه‌ر
منتان نه‌بێ ئه‌م چڕوچاوه مۆن و گرژهتان به کێ
ده‌کرێته‌وه ماڵی وێرانم. ئه‌ی ئه‌م شه‌قانه بۆ کێ
هه‌ڵده‌گرن؟ برا مه‌که‌ن، توخوا به‌سته. به‌رگه‌ی
ئه‌م هه‌مووه لێدانه ناگرم. کاکه ئێمه گوناحین،
فه‌قیرین، به‌سته‌زمانین، کهوچکمان نییه، سه‌رینمان
نییه، نوقلیش نه‌ما، شێعر فه‌وتا، نانیش بڕا، دایکمان
نییه...
هه‌ی له‌و درۆ زله‌ی! هه‌تیو که‌م به‌و خه‌ڵکه‌ی
رابوێره ره‌حمه‌ت له باوکت. به‌رۆژی رووناک درۆی
واده‌که‌ی ته‌پوتۆزی له پاش هه‌ڵده‌ستێ.
ئه‌ی ئه‌وه دایکت نییه کێیه که له‌بن دوو
گه‌ز خاک و خۆڵ دا لێی راکشاوه؟ هه‌ی کوێر بم. به
خوا ده‌زانم ئێستاش له‌و ژێر خاکه هه‌ر فرمێسکم بۆ
هه‌ڵده‌رێژێ، ئای نه‌سیب.
25.04.2009
|