|
فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
شه‌ممه:
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆم. ده‌چم بۆ کار.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ. سه‌عاتی شه‌ش هاوڕێکه‌م ده‌بینم.
ده‌چرپێنین. ده‌چمه‌وه ماڵ. نانی شه‌و ده‌خۆم. گوێ
له رادیۆ ده‌گرم. کتێب ده‌خوێنمه‌وه. سه‌عاتی چواری
به‌یانی به وه‌ره‌قه‌کانی ناو گیرفانمه‌وه ده‌چمه
ده‌ر. بڵاویان ده‌که‌مه‌وه. ده‌چمه‌وه ماڵ.
ده‌خه‌وم.
یه‌ک شه‌ممه:
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆم. ده‌چم بۆ کار.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ. سه‌عاتی شه‌ش هاوڕێکه‌م ده‌بینم.
ده‌چرپێنین. ده‌چمه‌وه ماڵ. نانی شه‌و ده‌خۆم. گوێ
له رادیۆ ده‌گرم. کتێب ده‌خوێنمه‌وه. سه‌عاتی چوار
بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له خه‌و راده‌بم.
ده‌خه‌ومه‌وه.
دوو شه‌ممه:
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆم. ناچمه ده‌ر.
ناچرپێنم. له ماڵ ده‌مێنمه‌وه. نانی شه‌و ده‌خۆم.
گوێ له رادیۆ ده‌گرم. کتێب ده‌خوێنمه‌وه. سه‌عاتی
چوار بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له خه‌و راده‌بم.
ده‌خه‌ومه‌وه.
سێ شه‌ممه:
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆم. ده‌چم بۆ کار.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ. سه‌عاتی شه‌ش هاوڕێکه‌م ده‌بینم.
ده‌چرپێنین. دڵی هاوڕێکه‌ی توند لێده‌دات. ده‌ڵێ هه‌ست
ده‌که‌م به شوێنمه‌وه‌ن. ده‌چمه‌وه ماڵ. نانی شه‌و
ده‌خۆم. گوێ له رادیۆ ده‌گرم. کتێب ده‌خوێنمه‌وه.
سه‌عاتی چوار بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له خه‌و راده‌بم.
ده‌خه‌ومه‌وه.
چوار شه‌ممه:
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆم. ده‌چم بۆ کار.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ. سه‌عاتی شه‌ش هاوڕێکه‌م ده‌بینم.
ده‌چرپێنین. ده‌چمه‌وه ماڵ. نانی شه‌و ده‌خۆم. گوێ
له رادیۆ ده‌گرم. کتێب ده‌خوێنمه‌وه. سه‌عاتی چوار
بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له خه‌و راده‌بم.
ده‌خه‌ومه‌وه.
پێنج شه‌ممه:
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆم. ده‌چم بۆ کار.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵ. سه‌عاتی شه‌ش هاوڕێکه‌م ده‌بینم.
ده‌چرپێنین. ده‌ڵێ بۆ ماوه‌یه‌ک یه‌کتر نه‌بینین.
ده‌چمه‌وه ماڵ. نانی شه‌و ده‌خۆم. گوێ له رادیۆ
ده‌گرم. کتێب ده‌خوێنمه‌وه. باش حاڵی نابم! غه‌مگینم.
سه‌عاتی چوار بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له خه‌و راده‌بم.
ده‌خه‌ومه‌وه.
هه‌ینی:
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆم. ده‌چم بۆ کار. کت‌وپڕ
دێت. ده‌ڵێ ده‌بێ بڕۆین. ناچمه‌وه ماڵ. ئه‌و شه‌وه
ناخه‌وم. له ماڵ بۆ هه‌میشه دێمه ده‌ر. ده‌ڕۆم.
ئه‌و سه‌ری رێگا با‌نگم ده‌کا!
دوای شه‌ش مانگ
شه‌ممه:
که هه‌تاو هه‌ڵدێ ده‌خه‌وم. نیوه‌ڕۆ له خه‌و
هه‌ڵده‌ستم. نان ده‌خۆین (نانی وشک ره‌نگه له گه‌ڵ
په‌نیر یان ...). جگه‌ره ده‌کێشم. ده‌کێشین. ئێواره
خۆمان ده‌پێچینه‌وه. ده‌ڕۆین. ده‌چینه ئاواییه‌ک.
به سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش ده‌بین. نان ده‌خۆم. نان
ده‌پێچمه‌وه. ده‌ڕۆین.

دووشه‌ممه:

خۆمان ده‌پێچینه‌وه. ده‌ڕۆین. که‌مین داده‌نێین.
ده‌کوژین. ده‌کوژرێین.
چوار شه‌ممه:
که هه‌تاو هه‌ڵدێ ده‌خه‌وم. نیوه‌ڕۆ به ده‌نگی تۆپ
له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. خۆمان ده‌پێچینه‌وه. شه‌ڕ.
ده‌کوژین. ده‌کوژرێین. ده‌ڕۆین. ناچینه هیچ گوندێک.
پێنج شه‌ممه:
که هه‌تاو هه‌ڵدێ ده‌خه‌وم. له برسا خه‌به‌رم
ده‌بێته‌وه. کۆڵه پشتیه‌که‌م ده‌پشکنم. هیچ
نابینمه‌وه. تۆپ. شه‌ڕ. ده‌کوژین. ده‌کوژرێین.
ده‌ڕۆین.
هه‌ینی:
که هه‌تاو هه‌ڵدێ ده‌خه‌وم. نیوه‌ڕۆ له خه‌و
هه‌ڵده‌ستم. جگه‌ره ده‌کێشم. ده‌کێشین. ئێواره خۆمان
ده‌پێچینه‌وه. ده‌ڕۆین. له گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌م قسه
ده‌که‌م. ناو چاوانی تێک ده‌نێ! ئه‌وسه‌ری رێگا با‌نگم
لێ ده‌کا!
دوای دوو ساڵ
شه‌ممه:
ده‌چم بۆ کلاسی زمان. ده‌چمه‌وه ماڵ. نان ده‌خۆم.
کتێبی زمانه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه. خه‌یاڵ ده‌مبا.
سه‌یری تێ ڤێ ده‌که‌م. به ته‌له‌فۆن قسه ده‌که‌م.

باسی کۆمپیوتر و ئێنته‌رنێت.
سێ شه‌ممه:
ده‌چم بۆ کلاسی زمان. ده‌چمه‌وه ماڵ. نان ده‌خۆم.
کتێبی زمانه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه. خه‌یاڵ ده‌مبا.
سه‌یری تێ ڤێ ده‌که‌م. ده‌چمه پشت کۆمپیوتره‌که‌م.
چوار شه‌ممه:
ده‌چم بۆ کلاسی زمان. ده‌چمه‌وه ماڵ. نان ده‌خۆم.
کتێبی زمانه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه. خه‌یاڵ ده‌مبا.
سه‌یری تێ ڤێ ده‌که‌م. چاوم یه‌کجار ماندووی
کۆمپیوتره. ده‌خه‌وم.
پێنج شه‌ممه:
ده‌چم بۆ کلاسی زمان. ده‌چمه‌وه ماڵ. نان ده‌خۆم.
کتێبی زمانه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه. خه‌یاڵ ده‌مبا.
سه‌یری تێ ڤێ ده‌که‌م. ماندووی کۆمپیوتر. ده‌خه‌وم.

سه‌ره‌تای رێگایه با‌نگم لێ ده‌کاته‌وه!
|