هه‌میشه حه‌زی له باران و به‌فر و هه‌ور بوو. چه‌ند خۆش بوو
ئه‌و کاتانه‌ی هه‌وره‌کان نزم نزم ده‌بوونه‌وه‌و لێک ده‌چڕژان
و به زمانی بارین ده‌که‌وتنه دووان له گه‌ڵ زه‌وی. به‌فر و
باران چه‌ند خۆش زه‌وی و هه‌وریان پێکه‌وه گرێ ده‌دا. که
ده‌باری له به‌ر رێژنه‌ی باران و هوروژمی بێ بڕانه‌وه‌ی
کلوه به‌فره‌کاندا راده‌وه‌ستا، گه‌ردنی ده‌کێشا، روخساری
به‌رز ده‌کرده‌وه‌و ده‌یدایه به‌ر ده‌نکه دابڕاوه‌کان.
ئه‌وجار ده‌ستی راده‌داشت به‌ره‌و ئاسمان. به‌ره‌و هه‌ور و
به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که سیحراویانه خۆی به سه‌ر زه‌ویدا
هه‌ڵده‌ڕشت. چه‌نده‌ی ده‌خایاند؟ نازانێ. ره‌نگه زه‌مه‌نێک
به قه‌ده‌ر ته‌ڕبوون، به قه‌ده‌ر توانه‌وه‌ی جه‌سته له ناو
به‌فر و له ناو باراندا.
کات، گرنگ نه‌بوو که‌یه. گرنگ بارین بوو. گه‌ر شه‌و بایه،
ده‌نگی باران و به‌فر بانگی لێ ده‌کرد. ئه‌ویش ئارام جله‌کانی
له به‌ر ده‌کرد و ده‌هاته ده‌ره‌وه. سوپاس باران! سوپاس
به‌فر! ئه‌وسا باران و به‌فر وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه:
ـ سوپاس بۆ تۆش، بۆ راوه‌ستان، بۆ راوه‌ستانه‌که‌ت!
ئیدی به‌ره به‌ره ئاوێته‌بوونێکی ته‌ڕ ده‌یبردن. ئه‌و ده‌بوو
به به‌فر و باران و، باران و به‌فریش ده‌بوون به ئه‌و.
یه‌کێک له دره‌نگ ئیوارانی وه‌ها ئاوێته‌بوونێک بوو که
به‌ره‌و ماڵه‌وه بووه‌وه. شه‌قام چۆڵ و بێده‌نگ. خوڕه‌ی ئاوی
ناو جۆگه سه‌رشێته‌کانی دوا باران، گوێی ده‌لاوانه‌وه. ده‌ست
له گیرفان و نیگا نوقمی پێشه‌وه، هه‌نگاوی شه‌وی هه‌ڵده‌گرت.
ده‌ڕۆیشت. شه‌وێکی درێژی له به‌ر بوو! ده‌یزانی. گه‌یشت.
ده‌رگا، کلیله سارده‌که‌ی ناو مشتی خوارد‌و کرایه‌وه. چه‌ند
حه‌وشه‌که گه‌وره بوو! پێش ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌وه،
هه‌وه‌سی پشکنینی گرتی. تاریک تاریک. به ئه‌سپایی هه‌نگاوی
به ناو حه‌وشه‌که‌دا هه‌ڵگرت. سه‌ره‌تا به ناو باغه‌که‌دا،
به ناو ئه‌و دار‌و دره‌ختانه‌دا که سووکه بۆنێکی هاوینیان
هێشتا پێوه مابوو. ئه‌وسا به ناو یادی گوڵه‌کاندا، به ناو
ئه‌و بنه گیایانه‌ی ئێستا زه‌رد زه‌رد بوون. به‌ره‌و دیوی
پشته‌وه‌ی حه‌وشه‌که سووڕی خوارد. ئه‌وێ، گه‌لێک تاریک‌تر.
ئارامتر هه‌نگاوی هه‌ڵگرت. راوه‌ستا. ویستی بگه‌ڕێته‌وه. وه‌ک
بڵێی دوو چاو له‌وێ له ناو تاریکایی بێ بندا به ئاسته‌م لێی
ده‌تروکێن. به‌ڵام نا، غیره‌تی به‌ر خۆی دا و رۆیشت.
حه‌وشه‌که‌ی باش ده‌ناسی. ئه‌وه‌نده باش که نه‌ده‌کرا
ته‌نانه‌ت که‌س له تاریکیشدا نه‌بینێ. حه‌وشه‌که هه‌موو
شتێکی پێ ده‌گوت. ده‌نگ و ئیشاره‌و زمانی ده‌ناسی. گه‌ر که‌سێک
له‌وێ بایه، دیواره‌کان به دیانه جیڕکه پێیان ده‌گوت. گه‌ر
که‌سێک له‌وێ بایه، په‌نجه‌ی تاریکایی ده‌جوڵا و پێی ده‌گوت.
یان ده‌دوا. ده‌یگوت ئاگات له خۆت بێت. به‌ڵام حه‌وشه هیچی
نه‌گوت. بۆیه زۆر بێ ترس تا نزیک قه‌راغه‌کانی رۆیشت. هیچ باس
نه‌بوو. ئه‌وه‌نده دڵنیا، که ته‌نانه‌ت که‌مێکیش راوه‌ستا.
رێک له ناو جه‌رگه‌ی حه‌وشه‌و تاریکاییدا. ته‌نانه‌ت له سه‌ر
سینگ راکشاو و به قه‌د لاسکێک له چاوییه‌وه له حه‌وشه‌و
له قه‌راغه‌کانی روانی. باشه بۆ یه‌کسه‌ر نه‌ڕۆیشته ژوور؟
بچوایه ژوور و ده‌رگای له سه‌ر خۆی داخستایه و ئیتر له
حه‌وشه هه‌رچی با، با ببایه! به‌ڵام نا! ئه‌مه پیشه‌ی بوو،
تا دڵنیا نه‌بایه نه‌ده‌چووه ژوور. ئه‌و پێی وابوو حه‌وشه و
ناو ماڵ فه‌رقیان نیه. ئه‌وه‌ی بتوانێ بێته حه‌وشه، دێته
ژووریشه‌وه!
به قه‌د لاسکێک به‌رز هه‌ر وا به راکشاوی مایه‌وه. بۆ؟
نازانێ. ئه‌وجار تاریکاییه‌کی خه‌ستتری له تاریکایی، له
سووچه‌که‌ی به‌رده‌می خۆیدا بینی. خه‌ستێکی گرمۆڵه، وه‌ک
که‌سێک یان شتێک. ئاوی ناو ده‌ماره‌کانی لاسکی جه‌سته‌ی چه‌ند
خاو بوونه‌وه. باشه بۆ حه‌وشه هیچی نه‌گووت؟ بۆ حه‌وشه
نه‌دووابوو؟ بکشێته‌وه یان به‌ره‌و پێش بڕوات. به بێ جوڵه
هه‌ر وا مایه‌وه. چه‌ند؟ دیسان نازانێ. له ناو چیمه‌نه‌که‌دا
جه‌سته‌ی ته‌ڕی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خووسا. خووسانێک وه‌ک رزیوی.
سێبه‌ره تۆخه‌که نه‌ده‌جوڵا. ئه‌ویش مات و کپ وه‌ک ئه‌و.
بیستبووی که که‌سی وا هه‌ر به بیستنی ده‌نگی پێی خاوه‌ن ماڵ
ده‌رده‌چێ. نامێنێته‌وه. به‌ڵام گه‌ر مایه‌وه؟ له کاتێکدا
ده‌ستی به هه‌ڵکه‌وت چڵه دارێکی پڕ به مشتی له خۆ گرتبوو،
به سینگه خشێ به‌ره‌و سێبه‌ره‌که کشا. که راست بووه‌وه بۆ
لێدانی، سێبه‌ره‌که هه‌ر نه‌جوڵا. راوه‌ستا. هێشتا
سێبه‌ره‌که هه‌ر سێبه‌ر بوو. نه‌ده‌بیندرا. له ناو هه‌نسکه
هه‌نسک و ئاره‌قه‌ی ترس که ئیستا تێکه‌ڵ به جه‌سته‌ی ته‌ڕی
بووبوو، که‌وته پێکه‌نین. پێکه‌نینێکی ترسناک. بیری کرده‌وه:
"سێبه‌ره‌که ته‌نانه‌ت خۆیشی بچووک نه‌کرده‌وه." داره‌که‌ی
فڕێ دا و ئارام گه‌ڕایه‌وه. ده‌رگای پشته‌وه‌ی کرده‌وه و
چووه ژوور. زۆپاکه‌ی هه‌ڵکرد. جله‌کانی گۆڕی. جله ته‌ڕه‌کانی
هه‌ڵخست. گۆره‌وییه‌کانی شۆرد. جێگاکه‌ی راخست. له به‌ر
ئاوێنه‌که‌دا قژی وشک کرده‌وه. که‌مێک له خۆی راما. پێستی
گه‌نجیه‌تی له به‌ر باراندا چه‌ند گه‌شتر و روونتره!
بزه‌یه‌ک گرتی. هه‌موو ژووره‌کانی به سه‌ر کرده‌وه. تاریک و
سارد و ته‌نیا. چای ساز کا! نا، ئاوی خوارده‌وه. له
ئاشپه‌زخانه خواردییه‌وه. په‌نجه‌ره‌ک رێک به سه‌ر شوێنه
تاریک تاریکه‌که‌ی ناو حه‌وشه‌که‌دا ده‌یڕوانی. هه‌ر وه‌ک
که‌مێک له‌وه پێش، تاریک تاریک بوو. به بێ جوڵه.
په‌رداخه‌که به ده‌ست و ده‌میه‌وه وشک بوو. هه‌ستی کرد چاوی
لێ ده‌تروکێنێ. سه‌ری کێشا. ته‌نیا جارێک چاوی تروکاند. چه‌ند
ترسا. بچێته‌وه ده‌ر؟ به په‌له له مه‌تبه‌قه‌که چووه
ده‌ر، گڵۆپه‌که‌ی کوژانده‌وه و ده‌رگاکه‌ی پێوه‌دا. بێ گومان
هه‌ڵه ده‌کا. ئه‌وه شه‌وقی گڵۆپه‌که بوو که چاوی به
تاریکایی تروکاندبوو. چووه‌وه ژووری زۆپاکه. چه‌ند گه‌رم!
زه‌بته‌که‌ی هه‌ڵکرد. گۆرانی. جێگاکه‌ی راخست و به
کتێبێکه‌وه خزایه نێوی. چه‌ند جار شریته‌که‌ی ئه‌م دیواودیو
کرد؟ نازانێ. چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی خوێنده‌وه؟ نازانێ. جار جاره
به ده‌م گوێ گرتن له گۆرانی و به ده‌م کتێب خوێندنه‌وه‌و
سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێ و بیر له سێبه‌ره‌که ده‌کاته‌وه.
هه‌ڵده‌ستێ. به بێ ئه‌وه‌ی گڵۆپی داڵانه‌که هه‌ڵکات،
به‌ه‌ره‌و ئاشپه‌زخانه‌که ده‌کشێ. ده‌رگا ده‌کاته‌وه، به‌ڵام
دیسان گڵۆپ هه‌ڵناکا. له سه‌ر چۆک و چنگ ده‌گاته
په‌نجه‌ره‌که. به دزییه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌کا. چیدی
قوژبنه‌که تاریک تاریک نیه، هه‌ر وه‌ک تاریکایی ده‌وروبه‌ری
خۆیه‌تی. ماوه‌یه‌کی سه‌یری ده‌کا. نا، چاوی درۆ ناکا. باوه‌ڕ
ناکا. سه‌ر داده‌خا. داده‌نیشێ. پشت له دیواره‌که. باشه بۆ
ته‌له‌فۆن نه‌کا. ته‌له‌فۆن بۆ خزمێک یان هاوڕییه‌ک بکا و ئیدی
ته‌واو. سه‌یری سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستی ده‌کا. سه‌عات یه‌کی دوای
نیوه‌شه‌وه. هه‌ست ده‌کا ترس خه‌ریکه لێکی هه‌ڵده‌وه‌شێنێ.
ده‌ست به ده‌موچاوییه‌وه ده‌گرێ. گه‌ر تاریکاییه‌که له‌وێ
مابا باشتر بوو. ناتوانێ جوڵابێ. هه‌ڵده‌ستێته‌وه. ئارام. رێک
سه‌یری هه‌مان شوێن. چی؟ تاریکاییه‌که دیسان له‌وێدایه.
ئه‌مجاره هه‌ست ده‌کا دوو جار چاوی لێ ده‌تروکێنێ.
داده‌نیشێته‌وه. چیدی ناتوانێ سه‌یری ده‌ره‌وه بکا. به
ئاسته‌م به چنگه خشێ له مۆبه‌ق ده‌چێته ده‌ر. رێک به‌ره‌و
ژووره‌که. دڵنیایه له‌وه‌ی که ده‌رگاکان قوفڵن. ده‌چێته
ناو جێگاکه‌ی. سه‌ره‌تا زه‌بته‌که ده‌کوژێنێته‌وه. حه‌ز
ده‌کا گوێ هه‌ڵبخا. ناکرێ. مۆسیقا یارمه‌تی ده‌ره. لێفه‌که
له خۆی ده‌ئاڵێنێ و ده‌نگی زه‌بته‌که که‌م ده‌کا و له خۆی
نزیک ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بۆ رۆژ. ته‌نیا چه‌ند
سه‌عاتێک. بێ گومان هیچ نیه. ته‌نیا گومانێکه. گومانی
ته‌نیایی. وادیاره هێشتا به ته‌نیایی رانه‌هاتووه.
خه‌وتووه یان به خه‌به‌ر! نازانێ. ئه‌وه‌نده ده‌زانێ که
ده‌نگی باران دێ. دیسان له ده‌ره‌وه ده‌بارێ. چه‌ند بارانێکی
به‌له‌ز! له نێوان خه‌و و بێداری و ترس و ئاهه‌نگ دا
هه‌ڵده‌ستێ. په‌رده‌که لاده‌دات. دنیا خرۆشاوه.
هه‌وره‌تریشقه ده‌دا. چ هه‌وره تریشقه‌یه‌ک! ده‌ڵێی دنیا
چڵه شه‌مچه‌یه‌که‌و داناگیرسێ. باران بانگی ده‌کا. ده‌بێ
دیسان بچێته ده‌ر، دیسان بچێته‌وه به‌ر باران! په‌رده‌که
داده‌داته‌وه. نه گڵۆپ هه‌ڵده‌کا و نه جل و به‌رگ له به‌ر
ده‌کا. باران ده‌ڵێ به رووتی وه‌ره ده‌ر! ئه‌مشه‌و کاتی رووت
بوونه‌وه‌یه. ته‌نانه‌ت به بێ که‌وش و بێ پێڵاو. له ده‌رگای
پشته‌وه ده‌چێته ده‌ر. ده‌ره‌وه چ هه‌رایه‌که. ئه‌وه‌نده
هه‌را که که‌س ناتوانێ بترسێ. ئه‌ویش ناترسێ. مه‌ستی ده‌نگ و
ئیشاره‌و زمانی بارانه. له پلیکانه‌کان ده‌ترازێ و ده‌چێته
ناو حه‌وشه‌که. دیسان سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌و روخسار نوقمی
باران کردن. دیسان ته‌ڕ بوون تا بێ کوتایی. دیسان زه‌وی و
ئاسمان له گه‌ڵ یه‌ک جووت بوون. چاو ده‌قونجێنێ و بزه له
سه‌ر لێو له ناو دڵۆپه‌کاندا ون ده‌بێ. سه‌عات چه‌نده‌یه و
که‌یه گرنگ نیه، گرنگ بارانه. بارانه‌و نوقم بوون. یه‌که‌م
هه‌وره تریشقه دنیا رووناک ده‌کاته‌وه. دووهه‌م هه‌وره
تریشقه‌ش. دنکه‌کان به په‌له‌ترن ئیستا. به‌ڵام ئه‌مشه‌و
جه‌سته‌ی ده‌له‌رزێ. بۆ؟ قه‌ت وانه‌بووه. پشتی ده‌له‌رزێ.
له‌رزینێک که جاری وایه له سه‌ر په‌نجه‌کانیه‌وه
ده‌رده‌چێ. پشتی له حه‌وشه‌که‌ی پشته‌وه‌یه. له شوێنی
سێبه‌ره هه‌ره تاریکه‌که. له بیری نیه. بێ گومان ئیستا
ئه‌ویش خوساوه. له شه‌وێکی وادا ده‌بێ هه‌مووان به‌س
راوه‌ستن و ببن به ئاسمان و باران و هه‌وره تریشقه. ببن به
ده‌نکێک باران. ئیستا هه‌ست ده‌کا قاچیشی ده‌له‌رزێ. ته‌نانه‌ت
لیوه‌کانی. هه‌ست ده‌کا گرێ ده‌که‌وێته ناو چاوانی. وه‌ک بڵێی
بایه‌ک له دوواوه هه‌ڵیکردووه. بایه‌ک که حه‌ز ده‌کا به‌س
با بێت. له‌و بایانه‌ی که شته‌کان له گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
ئه‌م نازانێ. ته‌نیا ئاگای له بارانه. که سێهه‌م هه‌وره
تریشقه ده‌دا چاو هه‌ڵدێنێ. هه‌وره تریشقه دوو چاوی پڕ
هوروژمه که دێت. دێت و ئاسمان شه‌ق ده‌کا. چه‌ند ترسناک دێت.
وه‌ک بیره‌وه‌رییه‌ک. وه‌ک ترووکانی چاوی سێبه‌رێکی تاریک
تاریک. وه‌ک سێبه‌رێکی تۆخ که ده‌ڕوانێ. کت‌وپڕ ده‌زانێ.
ئه‌مجاره ته‌زووه‌که له تۆقه سه‌رییه‌وه ده‌رده‌چێ. به
په‌له لا ده‌کاته‌وه. سێبه‌رێک که ترووکانی چاوی له هیچ
ترووکانێکی دی ناکا، لێی ده‌ئاڵێ. ئه‌مجاره که راده‌کشێ له
قه‌دی لاسکێک نزمتره. ئه‌مجاره که راده‌کشێ، بارانێکی دی
ده‌ست ده‌کا به بارین. بارانێک به قه‌ده‌ر مه‌ودای هه‌وری
جه‌سته‌ی و زه‌وی ره‌قی میلیۆنان ساڵ له‌وه پێش.