|
کهماڵ حهسۆ
زۆر کەڕەت لە تەلەفزیۆن دا سیرکم دیتبوو، بەڵام ئەوە
هەوەڵ جار بوو کە بۆم دەڕەخسا لە نزیکەوە حەیواناتی
جەنگەڵ و شیرینکاریەکانیان و سیرک بازان و کارە سەیر و
سەمەرەکانیان ببینم.کاکم بڵیتی ڕیزی پێشەوەی بۆ
کڕیبووین.پڕ بە دڵ کارە سەیر و سەمەرەکانی سیرک بازانم
چاو لێکرد،
ئەو جار نۆرەی شیرینکاری بوونەوەرەکانی تر هات. بەراز
سەمای دەکرد،
فیل لە سەر تۆپێ ڕادەوەستا و
گەمەی پێدەکرد،
شیریشیان لە ناو قەفەسێک دا بەر دەرگای هۆڵهکە
ڕاگرتبوو، هەتا پاش تەواو بوونی کاری سیرک بازان،
هەر کەس لە هۆڵەکە وەدەر دەکەوت لە نزیکەوە بیبینێ.
لە گەڵ کاکم لە کاتی وەدەر کەوتن دا لە بەر دەرگای
سیرک ڕاوەستاین.ئارام،
بێ هاش و هووش و نووزە وەرکەوتبوو و چاوی لە حەشیمەت
بڕیبوو. تێری تێڕاماین، وردە وردە ساڵۆنەکە چۆل بوو و
تەنیا ئێمەی لێ مابووین.کاکم تێی کوتام: چاو لە چاوی
کە تێی ڕامام،
لە چاوی دا دڵۆپێک فرمێسک قەتیس مابوو لێی خورد
بوومەوە،لە ناو فرمێسکە قەتیس ماوەکەدا، دیمەنی
لێڕەوارم بەدی کرد.
***
دەرگاکانیان یەک یەک لە پشتەوەڕا داخست. بردیانمە دیوی
ژوورەوە لە دیوێکیان کردم کە بە میلان لە دیوێکی تر
جوێ دەبۆوە بڕێک چاوەڕوان بووم،
کاکمیان هێنا پێکەنینم پێی دەهات. سەری وەک جەڕە
ئەستوور ببوو ئەوەندە ئەستوور کە بە زەحمەت دە
دەرگاکەوە دەچوو.
چاوەکانی بە قەد ئاوێنەیەکی محەددەبی گەورەیان لێ
هاتبوو.
گوێی دە هێندی گوێی ئاسایی پێکەنینم پێی دەهات بە زۆری
خۆم پێ ڕانەدەوەستا لە پڕ چاوی شیری ناو قەفەسم وەبیر
هاتەوە خێرا چاوم لە چاوانی بڕی دە چاوانی دا،
میلەکانم دەدیت و لە پشت میلەکانیش دا خۆم بەدی
دەکرد.لە ئاوێنەی محەددەبی چاوەکانیدا، چاو و گوێم
چووکە ببوونەوە و زارم سەد هێندەی ئاسایی زەلام ترسم
ڕێنیشت، هەرام کرد لێرەم بەرنە دەر.
|