|
سرووشت عومه‌ر مه‌عرووف
ته‌قه‌ته‌قی پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌کانی، حه‌جمینی له
راڕه‌وه‌که بڕیبوو.جارێک ئه‌نگاوت به‌لان به‌و
کاریته‌یه‌ی هاته پێشی خۆی گرته‌وه.شه‌قاوه‌کانی
وه‌کی بازبازێنی گۆره‌پانان ده‌هاتنه پێشی چاوان، وای
زه‌ن ده‌کرد
و له مێشکیدا خولی ده‌خوارد، مه‌حشه‌ر دێت و ئاوقای
سه‌روکاره‌که‌ی بابلێین به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی نابێت.
گه‌ر باش سه‌رنجت لێ بدایه تێرامانی دیده‌کانت
بڕواییان نه‌ده‌کرد. لار
و
له‌نجه‌ی مامۆستا شیلانی
حه‌په‌ساو
ئاوهای لێ هاتبێت، زه‌لام دار
و به‌رد هه‌ستیان ده‌کرد نا ده‌یان زانی پێشهاتێك
کاره‌ساتێك قه‌وماوه،
جاران بابڵێین دوێکه نه‌ی ده‌زانی بێ زه‌رده‌خه‌نه
قسان هه‌ڵوه‌رێنێ، گلێنه ره‌شه‌کانی جارێک ده‌بوونه
ده‌نکه ترێیان جارێکیش هه‌ڵووژه‌ی باخان، هه‌میشه
له ژێر قووڵینه‌یه‌ک شه‌رمه‌وه وه‌شێری دابوون.
ئێستاش به هه‌موو
که‌سانێك ده‌چێت به‌وی نه‌بێت.
له
بێ ئۆقره‌یدا له
فکران چوو یه‌ک دوو ته‌قان له
ته‌خته‌بۆره‌ی ده‌رگایی سه‌روکاره‌که‌ی هه‌ستێنێ، خۆی
له
پێشی به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی دیته‌وه.که خه‌ریکی پیاڵه
چایه‌که‌ی بوو ده‌یشێواند. ژووره‌که‌ی گه‌رم و
هه‌راسان به
بۆنی چایی کوڵآتوو له حه‌ژمه‌تانا پیاڵه
چا نا دنیا ژێره‌و ژوور بوو پێنووس و تیانووس به‌رۆکی
به‌ڕێوبه‌ر ته‌ڕ ته‌ڕ به‌ره‌و خووسان ده‌چوو،ئازای
گیانی هه‌ردووک ئه‌و له
ترسی ئه‌م ئه‌میش له‌ترسی ئه‌و له سێبه‌ری ئاگرێكێ
تازه دایسا
و ده‌چوون، ئه‌و شێوه
خۆکردنه ژووره‌وه‌ی مامۆستا شیلان هه‌رایه‌ک به‌ڵایه‌ک
به‌سه‌ر قوتابخانه‌که‌ی به‌ڕێوبه‌ردا باریوه.......
ست مه‌ڵۆیه‌ک بوو له
تووڕه‌یی و به‌ره‌و ده‌ماندن ده‌ڕۆیی ،چی دیکه خۆی
پێ را نه‌گیرا قیژاندی چ بووه چی قه‌وماوه؟! ئه‌میش
تازه
به
تازه زه‌ینی روون ده‌بۆوه که کارێکی چاکی
هه‌ڵنه‌خستووه،خه‌جاڵه‌تیه‌کی خه‌ست هێدی هێدی
رووخساری باریکی ده‌شێلا،گلێنه‌کانی که‌و‌تبوونه
دامێنی و له‌دوویان ده‌گه‌ڕا،یه‌قینی هه‌بوو که‌مێکی
دی دنیا له سه‌ری داده‌خرێت. ستی په‌شۆکاو له جیاتی
وه‌ڵام ته‌نها زایه‌ڵه‌ی هه‌ناسه ونجڕونجڕه‌کانی
مامۆستا شیلانی ده‌هاتنه به‌ر گوێیان.... هاته‌وه
بیری ئه‌و کوته کاغه‌زه‌ی له ناو له‌پی ئاره‌قاویدا
نووقاندبووی، به‌هانایه‌وه هات و خستیه مشتی ست
ناهیده‌وه، که ئاڵهای سه‌ره‌داوێک بوو تا له
ده‌ستانی گیر بێت و کوته کوتی دڵی به‌ره‌و
هێوربوونه‌وه به‌رێت به‌ده‌ستێکی له‌رزۆکه‌وه کوته
کاغه‌زه‌که‌ی واڵا کرد،په‌له‌په‌ل که‌وته
خوێندنه‌وه‌ی ... جه‌سته‌ی ئه‌میش هاڕه‌ی کرده سه‌ر
یه‌کێک له قه‌نه‌فه‌کان، ست سێ جارانی خوینده‌وه بۆ
دوا جار کوته کاغه‌زه‌که‌ی تێگرت و به‌و په‌ڕی
بێزاریه‌وه ووتی؛
ماڵت هه‌ر رۆژی له شوینێ بێت و ئاوا نه‌بێت بۆ خۆت
وئه‌م به‌زمه‌ت، خۆ رۆحم هه‌ڵکوڕوزا، ئه‌م قسانه‌ی ست
ئه‌وه‌نده‌یتر به‌نجی ته‌ریق بوونه‌وه‌که‌ی به‌شی
هه‌موو قوتابیانی قوتابخانه‌که‌ی ده‌کرد، خه‌مێکی
دیکه‌ی لێ نیشت نه‌وه‌ک ست تۆڵه‌ی لێ بکاته‌وه و
هه‌رایه‌کی بۆ بسازێنێ،زۆری له خۆی کرد تا لێوه‌کانی
به‌ئاسته‌م جوڵاندن، ئه‌م ئه‌مه ئه‌م کاغه‌زه
نه‌حله‌تیه‌م به قوتابیه‌کی پۆلی پێنچی ئه‌لفم
گرت،ده‌یویست وه‌یشێرێ به‌لان پێمزانی و نه‌مهێشت. له
پێشاندا به کارێکی مناڵانه‌م زانی، دوایی که زێده‌تر
خه‌یاڵم فراوانتر کرد، گووتم گه‌ر بێ ده‌نگی هه‌ڵخه‌م
له‌وانه‌یه ئه‌م په‌تایه گشت پۆله‌که و دواتر
قوتابخانه‌که‌شمان بته‌نێته‌وه و به هیچ کلۆچێك
بۆمان رام نه‌کرێت، و کاره‌ساتی لێ بکه‌وێته‌وه،
ئێمه و به‌ڕێزیشتان ده‌بینه شه‌وچه‌ره‌ی به‌ڕێوبه‌ری
قوتابخانه‌کانی دیکه ئه‌وساش ناومان ده‌زڕێت و
ده‌که‌وینه ناو ناوانه‌وه، له به‌ر ئه‌وه که‌وتمه
وێزه‌یان تا ده‌ستم شل بوو لێمدان به‌وه‌ش دڵم ئاوی
نه‌خوارده‌وه، به په‌له هاتم بزانم ئه‌مرتان
به‌چیه، تا له‌دوایدا نه‌ڵێت بۆ زوو پێت نه‌ووتوم،
به‌خوا مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نه‌بوو سه‌غڵه‌تان بکه‌م
داوای لێبوردنت لێده‌که‌م، چی بکه‌م واکه‌وته‌وه،
خه‌تا له منه‌وه بوو، له سه‌ر خۆ ده‌دوا
بۆ ووشه‌کانی
ده‌گه‌ڕا تا به جوانی بیان هۆنێته‌وه .ست ناهیده‌ش،
جگه‌ره‌یه‌کی پێ‌کردبوو په‌یتا په‌یتا به‌ر مژانی
ده‌دا، وه‌ک خووی هه‌موو جارێکی زۆر گوێ بۆ قسان
رانه‌ده‌گرت ووتی: ده‌ستت خۆشبێت ئیشێکی باشت کرد.
به‌ڵام هه‌ناومت خسته کۆشمه‌وه. گوتم ئاخۆ چ
روویدابێت، ست تۆنی ده‌نگی بڵند کرد هه‌ر ئه‌ت گوت
ئه‌و که‌سه‌ش نیه که تۆزێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک
جه‌نگاوه‌رێکی ترسنۆک له مه‌یدانی شه‌ڕدا خۆی لێ وون
ببوو (ئه‌مانه بێره‌وشتن،باوک ودایکیان هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانن سواری یه‌ک بن وده‌ریان په‌ڕێنن
و به‌بێ هیچ په‌روه‌رده‌کردنێک له کۆڵی خۆیانیانی
بکه‌نه‌وه بۆ ئێمه‌ی ره‌وانه بکه‌ن قوتابیه‌کی پۆلی
پێنچی سه‌ره‌تایی ده‌م له شتی ئاوا وه‌ر بدات ئه‌ی
سبه‌ینانێک هه‌ڵکشان، چی ده‌که‌ن به‌خوا پیاویش
ده‌کوژن،ئه‌مه‌یه ئاخری زه‌مان) مامۆستا شیلان له‌پێک
ره‌نگی ئاڵ ببۆوه ووتی: ئه‌وه‌ی جێی که‌سه‌ره ئه‌م
کوڕ وکچه هه‌ره زیره‌کی پۆله‌که‌من،ست زه‌نگێکی لێدا
رووی کرده ده‌می داده گوڵچین هه‌رئێستا بڕۆ ئه‌و دوو
بێ ئه‌خلاقه‌م بۆ بێنه
به‌لان هه‌ر
زوو پاش گه‌زان بۆوه
نا نا داده جارێ
تۆبڕۆ داده‌ش بێ ئه‌وه‌ی له هیچان تێبگات له
ده‌رگاوه ره‌ت بوو.
- شیلان ئه‌بێت کاریکی وا بکه‌م ئه‌مانه بکه‌مه
عیبره‌ت بۆ هه‌موو قوتابیان و مامۆستاکان تا جارێکی دی
نه قوتابی نه مامۆستا نه فه‌ڕاش پرکێشی کارێکی
له‌وجۆره
له خه‌یاڵیاندا په‌پکه نه‌خوات .دار
حه‌یزه‌رانی سه‌ر مێزه‌که‌ی خسته بن هه‌نگڵی وه‌ک
ئه‌فسه‌رێک ژووره‌که‌ی ته‌ی ده‌کرد، ئه‌میش له‌م هه‌ڵس
و که‌وته دڵی وێک ده‌هاته‌وه ده‌یزانی ست له هه‌وڵی
ساز کردنی مه‌راقێک دایه، هۆشی به‌وه‌بوو ئه‌م
جانانه‌یه به موویه‌ک ته‌شی خۆی ده‌ڕێسێ. دیسانه‌وه
زه‌نگێکی دی لێ دایه‌وه، داده له به‌ر ده‌می قووت
ڕاوه‌ستا، هه‌ر ئێستا بڕۆ به پۆله‌کانه‌وه بگه‌ڕێ با
مامۆستا وقوتابیه‌کانیان بێنه گۆڕه‌پانه‌که وات
ده‌زانی فه‌رمانی جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نێ مامۆستا شیلان
که مێرووله‌ی په‌شیمانی ریزیان به‌ستبوو ده‌یان
گه‌ست، له ژێر لێوه‌وه گووتی؛ ست ست نیازی چیته!!
- به‌و په‌ڕی له‌خۆبایبوونه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی رووی
لێ بکات، ووتی گه‌ر په‌له‌ت نه‌بێت هه‌موو شتێک به
دڵی خۆمانده‌بێت.
زۆربه‌ی مامۆستاکان سه‌یریان له بڕیاره‌که‌ی هات. له
ڕاڕه‌وه‌که‌دا مامۆستا ئاراس شان به‌شانی مامۆستا
دره‌خشان هه‌نگاوی ده‌نا تۆ بڵێیت به‌م سه‌رمایه چ
کاربه‌ده‌ستێک ته‌شریفی هێنابێت. ئه‌م هه‌موو زه‌رد و
سووره بچنه حه‌وشه، دار و به‌رد به‌ستوویه‌تی،
به‌راستی گوناحیان ده‌گات ئه‌مه که‌ی کاتی سه‌ردانه
نیوه‌ی منداڵ ده‌ست و قاچی ده‌شکێت، مامۆستا دره‌خشان
یه‌خه‌ی رینکۆته‌که‌ی ڕێك کرده‌وه و ملپێچه
په‌مه‌ییه‌که‌ی له ده‌م و لووتیه‌وه ده‌ئاڵاند،
ووتی، ئه‌ی کێ ناڵێت بازرگانێک یان ده‌وڵه‌مه‌ندێك
یارمه‌تی بۆ قوتابیه ده‌ست کورته‌کان نه‌هێناوه،
قوتابیه‌کانیش له خۆشی‌دا به بن ده‌ستی
مامۆستاکاندا به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌که فرته فرتیان بوو
گوێ مه‌ده‌رێ مامۆستا ئاراس با بچینه حه‌وشه هه‌موو
شتێکمان بۆ روون ده‌بێته‌وه نزیکه‌ی دوو چاره‌کی
خایاند تا پۆله‌کان
له شوێنی خۆیاندا ریز بوون ژماره‌ی قوتابیه کچه‌کان
که‌متر بوون له قوتابیه کوڕه‌کان، ست له‌و
په‌نچه‌ره‌یه‌ی که ده‌یڕوانیه سه‌ر گۆره‌پانه‌که
ته‌ماشایی ده‌کردن و بزه‌ی ده‌هاتێ، چووه به‌ر ده‌م
ئاوێنه گه‌وره‌که‌ی به‌رامبه‌ر مێزه‌که‌ی
هه‌ڵواسرابوو. که‌وتبووه ته‌مه‌نه‌وه به‌ڵام هه‌رگیز
بڕوایی به‌خۆی نه‌ده‌هێنا که قه‌ڵه‌و و پیر بووه
ته‌نووره‌که‌ی ڕێک کرده‌وه به‌دار حه‌یزه‌رانه‌که‌وه
به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌که ملی نا.
چووه‌لای پۆله‌که‌ی مامۆستا شیلان که خه‌ریکی رێک
خستنیان بوو، به گوێدا چرپاند شیلان کوامانه‌ن ئه‌میش
زمانی له گۆ که‌وتبوو نه‌یده‌زانی سه‌رماکه‌یه
ته‌نگی پێ
هه‌ڵچنیوه یان ئه‌و باره ناخۆشه‌یه که تێی
که‌وتوه (به‌تایبه‌تی مامۆستاکان چاویان تێبڕبوون
ئۆقره‌یان تنۆک تنۆک ده‌که‌وته سه‌ر چیمه‌نتۆی
گۆره‌پانه‌که و ده‌بووه زوقم) ناچار ده‌ستێکی له
گیرفانی ڕینکۆته‌که‌ی ده‌رهێنا، ئاماژه‌ی دا ئه‌و قژ
زه‌رده چاو کاڵه‌یه ئاها ده‌گری، به‌ڵام نازانم
مه‌ریوان چی لێ هاتووه. قوتابیه‌ک هه‌ڵیدایه مامۆستا
وابزانم به‌ره‌و ئاو ده‌سته‌کان ڕای کرد. خۆی له‌وێ
شاردۆته‌وه، ست به مامۆستا شیلانی گووت بڕۆ مه‌ریوان
بدۆزه‌ره‌وه و په‌لکێشی بکه‌ره ئێره، زۆربه‌ی
قوتابیه‌کان ئه‌کۆکین و سه‌ری لووت و روومه‌تیان ئاڵ
هه‌ڵگه‌رابوو ده‌سته‌کانیان له گیرفانه‌کاکیان ئاخنی
بوو. مامۆستاکانیش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمیان بێته‌وه
ده‌هاتن و ده‌چوون وله هیچ حاڵی نه‌ببوون،
مه‌ریوانیان هێنا په‌لێکی به ده‌ست ست شیلان و
قۆله‌که‌ی دیکه‌ی قوتابیه‌ک تووند گرتبووی، ئه‌گریا
و ئه‌ڵاڵایه‌وه به خوا هیچم نه‌کردووه تۆبه تۆبه
مامۆستا گیان ده‌یزانی بگاته لای ست ناهیده بێ
فه‌لاقه ده‌رناچێت، زۆر هه‌وڵیدا له ده‌ستیان
ده‌رباز بێت به‌ڵام بێ سوود بوو، ڕاکێش ڕاکێش هێنایان.
ست یه‌ک دووداری تێ سره‌واند چاوی لێ ده‌رپۆقاند
قیژاندی گڕو‌زه گڕوز ووس به که‌ر جسن هیچت لێ
ناکه‌ین جوان ڕاوه‌سته ئه‌و چه‌تیوه‌ش بێنن، جارێکی
دی یه‌کی چوار داری مزری گه‌یانده ناو له‌پیان
هه‌ردووکیان بۆڕه بۆڕ که‌وتنه گریان به‌ڕێوبه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردن گه‌ر ژیر نه‌بنه‌وه لێدانه‌که‌یان
خه‌ستر ده‌کات مامۆستا شیلان که چاوی که‌وت به
مامۆستا ئاراس و ست دره‌خشان فسکه فسکیان بوو
ئه‌وه‌نده‌ی تر سیمایی ته‌ڵخ بوو ڕه‌ش داگه‌ڕا،
به‌رێوبه‌ر خۆی قیت کرد وه‌ک چۆن که‌ڵه‌شێر خۆی
ئاماده ده‌کات بۆ خوێندن به ئه‌ده‌به‌وه چاوێکی
گێڕا.( مامۆستایان قوتابیه کوڕ و کچه خۆشه‌ویسته‌کان
پێشه‌کی زۆر سوپاسی ئێوه ده‌که‌م له‌م ڕۆژه سارده‌دا
و له کاتی وانه ووتنه‌وه‌دا کۆمکردوونه‌ته‌وه
له‌وانه‌یه سه‌رتان سووڕ بمێنێت چی وای له‌من کردبێت،
بانگتان بکه‌مه ئێره، خۆتان باش ده‌زانن
قوتابخانه‌که‌مان نموونه‌ی ڕه‌وشت به‌رزی و زانست و
زانیاریه چندین نه‌وه‌ی پێ گه‌یاندووه قوتابیمان
هه‌یه دکتۆره ئه‌ندازیاره مامۆستایه هه‌ر له‌م
قوتابخانه‌یه‌ی خۆی که ڕۆژێک له ڕۆژان تێیدا قوتابی
بووه .لێره‌دا نیگایه‌کی گرته مامۆستا شیلان، ئه‌م
هه‌موو ده‌ست که‌وتانه‌ش به‌هه‌وڵی خه‌باتی مامۆستا
به‌ڕێزه‌کانی که هه‌رده‌م جێی شانازی شاره‌که‌مان
بووه، قوتابیان فێرکردن بێ په‌روه‌رده نه‌بووه
هه‌روه‌کو ده‌ڵێن په‌روه‌رده ئه‌نجا فێرکردن گه‌ر
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بووایه له‌م
ڕۆژه تۆفه‌دا ئێوه‌م لێره‌داخڕ
نه‌ده‌کرده‌وه)به‌رێوبه‌ر ده‌تگووت له مێژه قسانی
نه‌کردووه‌و تازه زمانی پژاوه خۆشی نه‌یده‌زانی چۆن
ئه‌و هه‌موو ووشه و ڕستانه ڕیز ده‌کات ودووباره‌و
سێ باره‌یان ده‌کاته‌وه که‌یفی پێ ده‌هات زیاتر قسان
بکات، قوتابیاکان گوێ بگرن بۆچی دایک و باوکتان بۆ لای
ئێمه‌تان ده‌نێرن بۆ فێربوونی ڕه‌وشتی به‌رز و زانست و
زانیاری، نه‌ک بۆ شتی بێ ئه‌ده‌بی و ناجایز به داب
ونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری. قوتابیه‌کان سه‌رمایان
له بیر کردبوو کپ و بێده‌نگ هه‌موویان بۆ به‌رێوبه‌ر
ببوونه گوێیه‌کی گه‌وره جار جاره گوێت له زیغه
زیغی قوتابیه‌ک ده‌بوو که سه‌رما که‌سیره‌ی کردبوو،
هه‌ڵمێکی خه‌ستیش له سه‌رتاپایی نمه و مه‌ریوان
به‌رز ده‌بۆوه، ده‌له‌رزین و به‌بێده‌نگی فرمێسکیان
ده‌وه‌راند. مامۆستایان خۆتان ده‌زانن
قوتابخانه‌که‌مان نمونه‌ییه ئێمه لێره‌دا خوشک و
برایی یه‌کترین یه‌ک خێزانین چندین ساڵه لێره‌دا
حه‌یا و شه‌ره‌ف کۆده‌که‌ینه‌وه، نایه‌ڵین به هۆی
دوو قوتابی لاساره‌وه له‌که‌دار بکرێت. مامۆستا ئاراس
خه‌ریک بوو شه‌قی ده‌برد تا بزانێت چی ڕوویداوه وا
خه‌ریکه وورده وورده شتێکی لاڕوون ده‌بێته‌وه‌زیاتر
هۆشی دایه. ئێمه لێره‌دا ده‌بێت سوپاسێکی مامۆست
شیلان بکه‌ین که چۆن به ته‌نگ ڕه‌وشتی
قوتابیه‌کانمانه‌وه دێت هیوادارم هه‌موو
مامۆستایه‌کیش وه‌کو ئه‌م مامۆستا به‌رێزه بن دڵنیاشم
هه‌ر وا ده‌بن ئه‌میش گه‌رم داهاتبوو هه‌ستی ده‌کرد
گرانه‌تاکه‌ی سه‌ری هه‌لداوه‌ته‌وه له ناخه‌وه
قرچه‌قرچ ده‌سووتا. نه‌یده‌زانی ئه‌م هه‌لایه‌ی سازی
کردووه که‌ی و چۆن ته‌واو ده‌بێت، مامۆستا عه‌لی
به‌قوتابیکی ته‌نیشت خۆی گووت(هاوناز ئه‌بێت مامۆستا
شیلان چی کردبێت نه‌وتی هێناوه یان زۆپایی بۆ
ژووره‌کان کڕیوه گه‌ر وابێت جێگه‌ی ده‌ست خۆشی و پێ
زانینه). ست له پڕێکدا تاقه‌تی قسانی نه‌ما دیار بوو
سه‌رما گازی له گۆشته نه‌رمه‌که‌ی ده‌گرت. ده‌نگه
ده‌نگ که‌وته ڕیزه‌کانه‌وه بێزاریه‌ک
گۆره‌پانه‌که‌ی راوده‌نا هاواری کرد تکایه بێ
ده‌نگی [ده‌زانم تاقه‌تان چووه با له‌وه زیاتر له
سه‌ری نه‌رۆین به‌هۆی ئه‌م دوو لاساره‌وه نه‌خۆش
ب‌که‌ون ده‌ستێکی بۆ مه‌ریوان راکێشا که چکۆله
چکۆله ببوه‌وه هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو به حه‌وشه‌که‌وه
نه‌تلیسێته‌وه سه‌یری که‌ن ئه‌م مه‌ریوانه گزگله
نامه‌ی دڵداری بۆ ئه‌م چه‌تیوه بێ ره‌وشته نووسیوه
له‌م کاته‌دا چه‌پۆکێکی قایمی کێشا به سه‌ری نمه‌دا
هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو سه‌ری نه‌که‌وێته کۆشیه‌وه له
جیاتی هه‌موو عیلم و مه‌عریفه‌تێک نامه‌ی دڵداری
بگۆرنه‌وه له ئێستاوه خه‌ریکی چی بن دیاره له
ماڵه‌وه په‌روه‌رده نه‌کراون. به‌ڵام خۆم ده‌زانم
چۆن ئاقڵیان ده‌که‌م جا قوتابیه خۆشه‌ویسته‌کان ووریا
بن باش ئاگاتان له خۆتان بیت باوه‌کو ئه‌م دوو بێ
ره‌وشتتان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت حه‌یای خۆتان نه‌خه‌نه
به‌ر ده‌می سه‌گان بریارم داوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژان
ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌یان بکه‌مه‌وه مامۆستا شیلان له
هه‌موویان تامه‌زرۆتر بوو، تا جۆری سزاکه‌یان بزانی.
ئه‌م قسه‌یه‌ی دواییان هه‌ناوی خست (دوای ئه‌وه‌ش
ده‌بێت دایک و باوکیان بهینین و بۆ دواجاریش نه‌قلیان
ده‌که‌ین گه‌ر قوتابخانه‌یه‌کیتر هه‌بیت وه‌ریان بگرێت
ئێمه مه‌منونیان ده‌بین، ئاده‌ی قوتابیه
خۆشه‌ویسته‌کان چه‌پڵه‌یه‌کی قایم بۆ مامۆستا شیلان لێ
بده‌ن، که توانی ئه‌و دوو بێ ره‌وشته بدۆزیته‌وه
ئه‌مانیش ده‌سته ووردیله‌کانیان ته‌زیبوو ژانی
ده‌کرد که‌وتنه چه‌پڵه لیدان تا ست ووتی به‌س به‌س
مامۆستا ئاراس له به‌روویه‌کی ناو ئاگردانی ده‌کرد
خه‌ریک بوو ده‌ته‌قی، ست ئه‌مری کرد چه‌مۆڵه له نمه
و مه‌ره بنێن قوتابیه‌کانیش کردیانه هه‌را و
چه‌مۆڵه لێنان مامۆستا ئاراس به ده‌نگیکی نزم ووتی
نه‌که‌ن نه‌که‌ن ئه‌وانه هاوریتانن. هه‌ندێ له
قوتابیه‌کان به قسه‌یان کرد مامۆستا شیلان سه‌د ده‌ر
سه‌د یه‌قینی هه‌بوو چه‌مۆڵه له‌و ده‌که‌ن نه‌ی
ده‌زانی به چ شیوه‌یه‌ک ده‌ربازی ببێت پر به دڵ
حه‌زی ده‌کرد گۆڕه‌پانه‌که ده‌ریاچه‌یه‌کی به‌ستوو
بوایه ئه‌م یه‌ک دوو له‌قانی لیبدایه و هه‌موویان
رۆچوونایه‌ته بنی به‌لام ئاخ خۆزگه‌ی ئه‌م له کوێ
وخه‌یال له کوێ دلنیا بوو مامۆستا ئاراس به خیسه‌وه
چاوی لێ ده‌کات وورته وورتی
لێوه‌کانی راڤه‌ده‌کرد( شیله قه‌یره‌ی داماوی
ده‌ستی رۆژگار ئه‌وه کارێکی گیلانه بوو یا تۆڵه
کردنه‌وه ئه‌و هه‌موو رقه‌ت له کوێوه هێنا و به
سه‌ر ئه‌و دوو منداڵه‌دا قڵپت کردنه‌وه، ده‌به‌نگ
نه‌ت ده‌زانی ئه‌وانه منداڵن شووت نه‌کردووه ئاوا
ده‌که‌یت ئه‌مه ره‌فتارت بێت تاماوی بۆنی نێر ناکه‌یت
مه‌گه‌ر شه‌وانه به‌دزییه‌وه بیری لێ
بکه‌یته‌وه)ست له مامۆستا ئاراس نزیک که‌وته‌وه
هه‌تا له بۆڵه‌بۆڵی بخات یان بزانێت چی ده‌ڵێت گوێ
بگرن مامۆستا ئاراس گوێت له‌من بێت، بزانن ئه‌م گزگله
چی بۆ خاتوو نمه نووسیوه:
{نمه‌گیان شه‌و نیه خه‌وت پێوه نه‌بینم به‌ڕاستی جوان
و نازداری خۆزگه زوو گه‌وره ده‌بوویت و ده‌هاتی بۆ
ماڵمان نمه گیان دایمه به‌شه‌وان بیرت لێ
ده‌که‌مه‌وه تۆ زۆر جوانی له‌هه‌موو کچه‌کان باشتری
له مامۆستا کانیشمان جوانتری خۆزگه ماڵمان لای
یه‌کتره‌وه ده‌بوو هه‌ر به‌یه‌که‌وه سه‌عیمان ده‌کرد
حه‌ز ده‌که‌م وه‌ڵامم بده‌یته‌وه}
قوتابی
مه‌ریوان عبدولقادر که له‌ولاته‌وه دا ئه‌نیشێت
ئێستا گوێتان لێ بوو
ئیتر زۆر سوپاستان ده‌که‌م دنیا زۆر ساردی کردوه
به‌ره‌و پۆله‌کانتان بگه‌ڕینه‌وه قوتابیه‌ک هاواری لێ
هه‌ستا ئه‌روه‌ڵا مامۆستا نمه میزی کرد به‌خۆیدا ست
ئاوڕی دایه‌وه ووتی شیله گیان بیان نیره‌وه بۆ
ماڵه‌وه شیله‌ش ووڕو کاس ته‌نها به‌سه‌ر وه‌ڵامی
دایه‌وه دیمه‌نه‌که‌ی به‌خه‌و ده‌هاته به‌ر چاو زۆر
جارانیش خۆی و نمه‌ی بۆ لێک جیا نه‌ده‌کرایه‌وه
یه‌قنی هه‌بوو له خه‌ویدا یا له منداڵی‌دا ئه‌م
رووداوه‌ی بینیوه و زۆریش پێی ئاشنایه به‌لام بیری
نه‌ئه‌که‌وته‌وه.
سوله‌یمانی/ زه‌رگه‌ته
samaeastera@yahoo.com
|