چیرۆک


باوه‌شێک

 

''خوا حافیز'' دوا ووشه‌. دانی به‌خۆیدانا تا گه‌یشته‌ باوه‌شی هاوڕێکه‌ی. وه‌کو مناڵ گریا. داوای له‌ هاوڕێکه‌ی کرد بیشارێته‌وه‌، زۆر توند له‌ باوه‌شیگرێت. هه‌ستیده‌کرد شتێک له‌ ناخیا تێکده‌شکێت. خۆی بوو، باوه‌ڕی، یا دڵی؟ هه‌ستیده‌کرد ده‌ڕوخێت. هه‌ستیده‌کرد زۆر بێ ئه‌قڵ بووه‌ که‌ جارێکی تر باوه‌ڕی به‌ خۆشه‌ویستیی کردووه‌. حه‌زیده‌کرد بچێته‌وه‌ ناو ڕه‌حمی دایکی، له‌وێ‌ به‌ئارامی بخه‌وێت، چیتر که‌س ئازاری نه‌دات، برینداری نه‌کات، تا چیتر بیرنه‌کاته‌وه‌، تا چیتر هه‌ستنه‌کات. ده‌یزانی که‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ڵناسێته‌وه‌. ''چۆن بتوانم له‌بیرکه‌م؟'' هاوڕێکه‌ی توند له‌ باوه‌شی گرتبوو و ده‌ستی به‌ قژیا ده‌هێنا.

ئاوات