|
نوسینی: کافکا
وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه: شاهۆ حه‌سه‌نپوور
داڵاشێک خه‌ریکی کۆڵینی په‌نجه‌کانی پێم بوو. که‌وش‌و گۆرییه‌کانی
دڕاندبووم و پڕزۆڵه‌ی کردبوون، ئینجا ئه‌نگژایه سه‌ر پێیه‌کانم و
هه‌ڵی‌ده‌کۆڵین. چ هه‌ڵکۆڵینێک!
پاشان به بێ ئۆقره و به‌له‌ز چه‌ند جار به‌ده‌ورمدا ده‌سوڕایه‌وه و
ئه‌وسا ده‌گه‌ڕایه‌وه
سه‌رم و درێژه‌ی به کاره‌که‌ی ده‌دا. رێبوارێک که به‌لامدا تێده‌په‌ڕی
پاش ئه‌وه‌ی قه‌یرێک تێم ڕاما، لێی پرسیم که بۆچی خۆم داوه‌ته ده‌ستی
ئه‌م داڵاشه. له وه‌ڵامدا پێم وت چی بکه‌م زه‌بوون و داماوم. پاشان پێم
وت کاتێ هات و په‌لاماری دام هه‌وڵم دا له‌خۆمی دووربکه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت
به‌ره‌نگاریشی بوومه‌وه، ده‌زانی ئه‌م باڵندانه گه‌لێ به‌هێزن، هێنده‌ی
نه‌مابوو په‌لاماری ده‌م وچاوم بدا، به‌ڵام من پێم باشتر بوو پێیه‌کانمی بۆ
بکه‌مه قوربانی. ئێستا ده‌بینی چۆن پێیه‌کانمی ئه‌نجن ئه‌نجن کردووه.
رێبواره‌که وتی:
ـ "سه‌یره ئیزن بده‌ی به‌م جۆره ئه‌شکه‌نجه بکرێی. ته‌نیا گولله‌یه‌ک
کۆتایی به‌م ئازاره دێنێ"
گوتم:
ـ "به‌ڕاست؟"
ئه‌وسا ته‌قه‌ی گووله‌یه‌ک و کۆتایی ژیانی داڵاشه‌که بوو.
پرسیارم لێ کرد:
ـ "پێت خۆشه ئه‌مه ده‌که‌ی؟"
رێبواره‌که وتی:
ـ "به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه!
ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌س بوو بڕۆمه‌وه ماڵ و تفه‌نگه‌که‌م بێنم."
ئه‌وجا پرسی:
ـ
"ده‌توانی نیو کاتژمێری دیکه چاوه‌ڕووانی بکه‌ی؟"
له وه‌ڵام دا وتم:
ـ "دڵنیا نیم"
ماوه‌یه‌ک قورس و خۆراگرانه
به‌م ئازاره‌وه خۆم راگرت. پاشان پێم وت که
له هه‌موو حاڵه‌تێکدا هه‌وڵی خۆی بدا.
رێبواره‌که له وه‌ڵامدا وتی:
ـ "زۆر باشه، من ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م."
له‌م ماوه‌ی گفتوگۆی من و
رێبواره‌که‌دا داڵاشه‌که به له‌سه‌ره‌خۆییه‌وه گوێی لێ گرتبووین و نیگای
چاوانی له‌نێوان من و رێبواره‌که‌دا گواستبوونه‌وه. ئه‌وکاته زانیم له
گشت شتێ تێگه‌یشتووه. باڵی لێدابوو و خۆی به‌ره‌و پشته‌وه خوار
کردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
په‌ڕی هێز کۆبکاته‌وه و پاشان وه‌ک یاری زانانی هه‌ڵدانی نێزه، ده‌نووکی
به ده‌ممدا بباته خوارێ، هه‌تا ناو هه‌ناوم. که
خۆی کێشایه‌وه دواوه
و ده‌نووکی له ناو خوێنم ده‌رهێنایه‌وه، ئاهێکم هاته‌وه به‌ر
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مه جارێکه و بۆ هه‌میشه روونه‌داته‌وه. ئه‌مه
هه‌ستێک بوو له‌ناخمه‌وه ده‌هاته‌ده‌ر و، پاشان هه‌موو جه‌سته‌م له
خوێندا شه‌ڵاڵ بوو.
سه‌رچاوه:
The Complete Stories by Franz Kafka, Translated by Tania and James Stern
Published in the United States by Schocken Books Inc., New York.
|