ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران

چیرۆک
 
  خهونێكی سهخت
Home
فارسی
English
 

هێمن مهحمود

Hemnm1979@yahoo.com

(هاوڕێی بهرێزم ئارام كاكهی فهلاح لهئیمێلێكدا بۆی نوسیوم ههموو چیرۆك نوسینێكم دوو كیلۆ كهم دهكهم، وهها بڕوات پڕ مشتێكم دهمێنێتهوه. ئهم نوسینهدرێژكراوهی ئهو وتهیهی ئهوه)

ههندێ جار دهڵێی له شاخێكی بهرزهوهفڕێ دهدرێمهخوارهوه، لهجیاتی ئهوهی كهههست بهوهبكهم ههموو گیانم دهشكێت كهچی ههست بهوه دهكهم شتێكی تازهله رۆحمهوهدهیهوێت دهربێت، شتێكی تازهی وهها كهئهو ههستهم له لا دروست دهكات من سهر بهمهملهكهت و دونیایهكی دیكهم، سهر بهم مهملهكهت و دونیا جهنجاڵهنیم.

ههندێ سات ههن له ژیانماندا كهتهعبیری لێ ناكرێت، ناتوانرێت بنوسرێتهوه، ناتوانرێت لێی تێبگهین.

نوسینی چیرۆك ئازارێكی سهخته، ههندێ جار بیری ئهو ئازارهدهكهم و به دوایدا وێڵم، ههندێ جاریش حهز ناكهم بهو ئازارهدا تێپهڕبم و حهزم لهوهیهئهو ئازارهم نهبێت و ههڵبێم.

خودایه... ئهوهچ ئازارێكهوهها دهكات بهدوایدا وێڵ بین، وهها دهكات بیری بكهین و رۆح بۆ بهرگه گرتنی رابێنین.

من دهمهوێت چی بنوسمهوه؟ باس لهچی دهكهم؟ كهسێك كه ساڵانێكی دواتر ئهو كاتهی بومهتهخۆڵهمێشی رۆژگار چی له من تێدهگات؟.

نازانم و تا ئێستا وهڵامێكم دهستنهكهوت...

رۆژگارێكی درێژ بیرم له نوسین و نهنوسین دهكردهوه، شهوانێكی زۆر ههرچیم دهنوسی دهمدڕی و بێ ئومێدی و بێهودهییهكی زۆر دایدهگرتم.

نوسین له نێوان ئومێد و نا ئومێدیدا تهنها مهگهر ئهوانهلێی تێبگهن كهمیوانێكی ههمیشهیی نێوان ئهو دووانهن..

شهوێك دهموت ههموو ئهوانهی نوسراون و ئهوانهی دهینوسین هیچ نین جگهلهخۆفریودان..

بهیانیهكی زوو كهیادهوهریی كهسێك خهیاڵی داگیردهكردم دهموت خودایهچهند حهزم له نوسینهتا لهم تهنهاییهدهرم بكات و دهستم دهكرد بهنوسین.

نازانم لهكوێوهدهست پێبكهم؟ لهكوێوهحهرفی ئهو رۆژگارانهكۆ كهمهوهكهلهدهستمان چون، لهكوێوههاوڕێیانم زیندوكهمهوه، لهكوێوهخێزانهكهمان كۆكهمهوهوهك سهردهمی مناڵی.

من نهخۆشم، نهخۆشی نوسین، نهخۆشی بهر شاشهی كۆمپیوتهرهكهم، نهخۆشی سهر وهرهقهی سپی ئهو وهرهقانهی كهزۆربهی جار بێ ئهوهی تهنانهت دێڕێكیش بنوسمهوهرهشی دهكهمهوه...

خودایه...ئهم نهخۆشییهچهند حیكمهته....ئهم ژانهچهند خۆشی یه...

من ههموو شتێكم ههیه، ههر لهژنێك كهتا مردن خۆشم دهوێت تا وهكوو خانو و وهزیفهو مناڵێكی جوان و هتد...كهچی ههر تهنهام.

تهنهام و هیچ شتێك جگهلهنوسین و چیرۆك ناتوانێت تهنهایم چارهسهر بكات...ئای..ئهوهچی نهگبهتیهكه..

نوسین و چیرۆك و چیرۆك و نوسین..

نازانم لهكوێوهبنوسم...لهكوێوهدهست پێ بكهم..وهك چۆن ناشزانم لهكوێوهواز بهێنم و لهكوێشهوهدواههمین خاڵ دابنێم.

من نازانم باسی چیدهكهم، وهك چۆن نازانم چیش دهنوسم، تهنها شتێك كهبزانم ئهوهیهژیانی من بێ چیرۆك ، بێ نوسینهوهی چیرۆك ژیانێكی بێ هودهو پوچه..

ههربۆیهخودای گهورهمهمانكوژهتاوهكو فریای نوسینهوهی ههموو چیرۆكهكان دهكهوم…كهفریاش ناكهوم!

هاوینی 2008






info@qelem.com