|
ڕووناك شوانی
ئاخۆ ئه‌و وێنه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ی
ئاوێنه‌که خۆم بم؟! ئا، ئه‌وه منم وا لێره‌دا له به‌رده‌م
ئاوێنه‌که‌دا وه‌ستاوم. به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک له
من ناچێت! به هه‌ردوو ده‌ستم سه‌رم گرت ...
ئه‌مه ده‌م و چاوم ...ئه‌مه
گوێم.
ده‌ستم
به جه‌سته‌مدا هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی گه‌رمی
ده‌سته‌کانمه‌وه هه‌ست به بوونم بکه‌م، پێیه‌کانم له به‌رده‌م
ئاوێنه‌که‌دا له‌سه‌ر زه‌وی جێگیرن، به‌ڵێ دڵنیام که ئه‌مه خۆمم!
له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌یه‌ك له ئاوێنه‌که‌دا هه‌بێت وا وێنه‌که‌می
به‌یه‌کا شێواندووه. ده‌ستم برد بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌که پاك
بکه‌مه‌وه، شه‌پۆله‌کانی ده‌ستم له ده‌ریایه‌کی سه‌رشێت ده‌چوون له
کاتی تۆفاندا. له نێوان به‌رز و نزمی شه‌پۆله‌کاندا، ده‌ستم له
مه‌چه‌کم جیا بووه‌وه.
شه‌پۆله‌کان دامرکان ...ده‌سته ئازاده‌که به‌ره‌و سه‌رووی وێنه‌که
هه‌ڵکشا ...هه‌ڵکشا ...په‌نجه‌کانم ده‌تگوت په‌نجه‌کانی شمشالژهنێکه
و له‌سه‌ر شمشاڵه‌که سه‌ما ده‌که‌ن و، ئاوازی ناسۆرییه‌کانی ژیان
ده‌ژه‌نن. نینۆکه‌کانم دوو که‌رت بوون و هه‌ر که‌رتێکی به ره‌نگێك
بۆیه کرابوون، هه‌ستم به ئازاری شه‌قاری نێوان له‌ته‌کان ده‌کرد.
ده‌م و چاوم، تابلۆیه‌کی زۆر سه‌یرتری له ده‌ستم پێکهێنا. گۆناکانم
دوو سێگۆشه‌ی گۆشه تیژیان به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌م و چاوم
دروستکرد و، به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵکشان، له دوو خه‌نجه‌ری نووك تیژ
ده‌چوون، زه‌رد ...زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان. چاوه‌کانم گه‌لێك له چاوه
ئاساییه‌کانی خۆم گه‌وره‌تر بوونه‌وه، به شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی
به‌ره‌و خواره‌وه داکشان و نیوه‌ی ده‌م و چاومیان داگیرکرد.
په‌رده‌یه‌کی خۆڵه‌مێشی گلێنه‌کانمی داپۆشی و، به‌شێکی زۆری سپێنه
ههڵبزڕکاوهکهیان گرته‌وه. تاوه‌کوو ده‌هات برژانگه‌کانم کاڵتر
ده‌بوونه‌وه، ویستم به ماسکارا ڕه‌شیان بکه‌م، له ژێر فرچه‌ی
ماسکارهکهدا ته‌ڵ ...ته‌ڵ ...برژانگ له ژێر ده‌ستمدا به‌ره‌و ڕه‌گ
کشایه‌وه ...برژانگه‌کان نوقوم بوووووون ...له ماسکارهکه که‌وتمه
گومانه‌وه، سه‌یری مارکهکهیم کرد، له‌سه‌ری نووسرا بوو لانکۆم،
پاریس، وێنه‌ی گوڵێکی ئاڵتوونیشی له‌سه‌ربوو.
نێوچاوانم هێنده‌ی کتێبێکی قه‌باره گه‌وره ده‌بوو، پێسته لاپه‌ڕه‌ی
یه‌که‌م خاڵی ...خاڵی بوو، چه‌ندین پێسته لاپه‌ڕه‌ی دیکه به‌سه‌ر
یه‌کدا که‌وتبوو. که‌واته وه‌کو هه‌ر کتێبێکی تر جێگه‌ی نووسینه‌وه‌ی
مێژووی ته‌مه‌نێکی دوور و درێژی تێدا بووه‌ته‌وه! بۆ سه‌لماندنی
قسه‌که‌ی نه‌نکم که
ده‌یووت "چاره‌نووسی مرۆڤ له نێوچاوانیدا نووسراوه و هیچ که‌س
ناتوانێت بیگۆڕێت"، پێسته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌م لابرد بۆ ئه‌وه‌ی
لاپه‌ڕه‌که‌ی ژێری بخوێنمه‌وه، له‌به‌ر لینجی ژێر پێسته‌که، هه‌موو
وشه و ڕسته‌کان تێکه‌ڵ به یه‌کتر بوون و هیچچچچچم بۆ
نه‌خوێندرایه‌وه، له‌ملاو و ئه‌ولا چه‌ند ژماره‌یه‌کی په‌رش و بڵاوم
به دیکرد، ئه‌وه یه‌ك ...ئه‌وه سێ ...، لاپه‌ڕه‌کانی تریش هه‌موو
به یه‌که‌وه نووساون و هه‌ڵنادرێنه‌وه.
ڕاهێنه‌ری یۆگا ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت درێژ بێت، ده‌بێت ڕۆژانه
چه‌ند جارێك چاوه‌کانت دابخه‌یت و پڕ به پڕی سییه‌کانت هه‌ناسه‌یه‌کی
قووڵ هه‌ڵمژیت و، ئه‌م ڕسته‌یه له‌به‌ر خۆته‌وه بڵێیته‌وه
"ماده‌م هه‌ناسه ده‌ده‌م، که‌واته من ده‌ژیم، من هه‌م". بۆ
ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به بوونی خۆی بکات و ژیانی به‌رده‌وام بێت،
پێویسته له ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه وزه به ژیان ببه‌خشێت و خه‌می
ڕۆژگار له بیر خۆی به‌رێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه به هه‌موو
ئه‌ندامه‌کانی له‌ش بگات، باشتر وایه به مه‌شقی به‌رده‌وام فێربین
که چۆن به هه‌موو جه‌سته‌مان هه‌ناسه بده‌ین. به‌ڵام من ئێستا
ته‌نها دوو کونه لووتی داخراوم هه‌یه! له‌م کونهلووته
داخراوانه‌وه چۆن هه‌ناسه بده‌م؟ چۆن وزه وه‌به‌ر ئه‌م ژیانه پڕ
چه‌رمه‌سه‌ری و سارد و سڕه بخه‌مه‌وه؟ هه‌ست ده‌که‌م هه‌ناسه‌م توند
ده‌بێت ...خه‌ریکه سییه‌کانم ئۆکسژینی تێدا که‌مده‌بێته‌وه ... .
قژم له باری ئاسایی خۆیدا بوو، به مودێلی کلکه ئه‌سپ له دواوه
به‌سترابوو، خاو خاو له‌سه‌ر شانمه‌وه بۆ خواره‌وه شۆر بووبووه‌وه،
هه‌روه‌كو چۆن که منداڵ بووم دایکم قژهکهمی توند ...توند
له‌سه‌ره‌وه ده‌به‌ست و، به قردێله‌یه‌کی سپی گوڵیکی جوانی بۆم دروست
ده‌کرد. مارگرێتی هاوڕێیشم ده‌هات و داوای له دایکم ده‌کرد که
هه‌روه‌كو قژی من بۆ ئه‌ویش کلکه ئه‌سپ دروست بکات. مارگرێت ...دوو
چاوی شین و قژێکی کاڵی جوانی هه‌بوو، ده‌نگێکی خۆشیشی هه‌بوو، هه‌موو
جارێ گۆرانی فه‌یروزی بۆمان ده‌ووت.
که گه‌وره بووین ئیتر له یه‌کتر دابڕاین، وتیان ئاشقی کوڕێکی
تورکمان بووه و بووه به موسڵمان و شووی پێکردووه، دواتر که لێێ
جیا بووه‌ته‌وه، نه‌یتوانیوه ببێته‌وه به کریستیان، ناچار بووه بۆ
ئه‌مریکا کۆچ بکات.
له سه‌مایه‌کی ده‌روێشانه‌دا سه‌رم به چوار ده‌وری خۆمدا باده‌دا،
کلکه ئه‌سپیش به ئاره‌زووی خۆی، شێتانه، له هه‌ردوولاوه به‌ر
ڕوومه‌ته سێگۆشهییهکانم ده‌که‌وت و ئازاری به ده‌م و چاوم
ده‌گه‌یاند. ئه‌مه له‌و کلکه ئه‌سپه میهره‌بانه ناچێت که دایکم بۆ
من و مارگرێتی دروست ده‌کرد، ئه‌م کلکه زۆر دڕنده‌یه و له قامچی
ده‌چێت! له‌به‌ر ئازاری ده‌م و چاوم ، سه‌رم به‌ره‌و خواره‌وه شۆڕ
کرده‌وه، له‌سه‌ر سینگم، دوو بازنه‌ی گه‌وره‌ی داخراوم به‌دی کرد، به
هێڵێکی سووری ئاڵ، جوغزێکی ئه‌ستووریان به ده‌وردا کێشرا بوو، له
ناوه‌ڕاستی هه‌ر یه‌که‌یاندا خاڵێکی هه‌ڵتۆقیو به‌رز بووبووه‌وه.
هه‌تا ده‌هات هه‌ناسه‌م توندتر ده‌بوو ... .
ده‌سته‌که له شمشاڵژه‌نین که‌وت، نینۆکه‌کان هه‌ڵوه‌رین،
په‌نجه‌کانیش خوێنیان لێ ده‌چۆڕا. نووکی سێگۆشه‌کان له هه‌ڵکشان
به‌ره‌و ژوور به‌رده‌وامن ...وه‌کو نووکی قه‌ڵه‌م تیژتر و تیژتر
ده‌بنه‌وه. گڵێنه خۆڵه‌مێشیه‌کان به ته‌واوه‌تی ڕه‌نگی مه‌رگیان لێ
نیشت، برژانگه‌کان، ته‌نها دوو هێڵی سوور سووریا‌ن لێ ماوه‌ته‌وه.
نێوچاوانهکه هێنده چرچ بووه‌وه، له‌و نامه‌یه ده‌چێت که
ناخوێندرێته‌وه و، فڕێده‌درێته ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه. کلکه ئه‌سپیش
له فه‌لاقه‌ی ده‌م و چاوم به‌رده‌وامه. ئه‌م تۆفانی هه‌ره‌سی
جه‌سته‌یه هه‌ر به‌رده‌وام بوو، زۆر له‌وه ترسام ڕۆچێته ناخمه‌وه
و زه‌فه‌ر به ڕۆحم به‌رێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌ره‌و فه‌نا بوونم
به‌رێت. باوه‌شم به سینه‌مدا کرد و به باڵه‌کانم پردێکم بۆ
ده‌ربازبوونی ڕۆحم دروستکرد. له پڕ تۆڕێکی گه‌وره که‌وته سه‌ر سه‌رم
...به‌رچاوم ڵێڵ بوو ، ئیتر هیچم نه‌بینی.
زه‌نگی کاتژمێره‌که ڕایچڵه‌کانم، ده‌بوایه هه‌ستم و خۆم بۆ پێشوازی
ڕۆژێکی نوێ ئاماده بکه‌م ... .
13/8/2008
هانینگه
|