|
و. له هــــۆڵـه‌ندییه‌وه: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
شارۆچكه‌یه‌كی چكۆلانه هه‌بوو،
دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌موویان دز بوون، شه‌وانه ماڵـی خۆیان جێـده‌هێـشت
و به كۆمه‌ڵێ كلیل و لایتـی ده‌ستییه‌وه به‌ره‌و بڕینی ماڵـی ده‌رو
دراوسـێ، به‌ره‌و كـۆڵانه‌كان ده‌كه‌وتنه‌ڕێ، ده‌مه‌و به‌یانیش به
كۆڵێــكه‌وه ده‌گـه‌ڕانه‌وه لای ماڵــی خۆیان كه ئه‌ویش هیچی وای
تـیا نه‌مابـوو، چونكێ دزرا بوو. ئاوه‌ها هه‌موویان
له‌و په‌ڕی به‌خته‌وه‌ریدا ژیانیان ده‌برده سه‌ر. هیچ كه‌سێ
له شتێكی ئه‌وتۆی كه‌م نه‌بوو، هه‌ریه‌كه دزی له‌وه‌ی دیكه ده‌كرد،
به‌م شێوه‌یه تا ده‌گه‌ییه دووا كه‌سێ كه ئه‌ویش له
یه‌كه‌مینی ده‌دزی. بازرگانیی له‌م شاره چكۆله‌یه‌دا له فێڵێـك
ده‌چوو له مابه‌ینی
كڕیار و فرۆشیار دا. ده‌وڵه‌تیش هه‌روا ڕێكخراوێكی تاوانبار بوو
به‌وه‌ی دزی له میلله‌ت ده‌كرد...
میلله‌ته‌كه‌ش هیچی بۆ نه‌ده‌مایه‌وه له‌وه زیاتر كه فڕو فێڵ له
ده‌سته‌و دایه‌ره‌ی ده‌وڵه‌تدا سازبدات. ئا به‌وه شێوازه‌ش ژیان زۆر
به هێمنی و ئارامیی ده‌چووه پێش. نه كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند بوو،
نه‌كه‌سیش هه‌ژار بوو. ڕۆژێ له رۆژه‌کان، که‌س نازانێت ئه‌مه چۆن
قه‌وما، كه یه‌كێكی ده‌ستپاك و خانه‌دان هاته ئه‌مشاره‌وه و تیایا
نیشته‌جێبوو...
شه‌وانه، له جیاتی ئه‌وه‌ی به خۆی و گوێنی و لایتی ده‌ستییه‌وه
وه‌ده‌ركه‌وێ، له ماڵه‌وه ده‌مایه‌وه. جگه‌ره‌ی ده‌كێشا و ڕۆمانی
ده‌خوێنده‌وه. دزه‌كان ده‌هاتن و كه ڕووناكییان له ژوره‌که‌یدا
ده‌بینی وه‌ژوور نه‌ده‌كه‌وتن. ئه‌م بارودۆخه ده مانگێكی خایاند،
به‌ڵام ناچار بوون كه ئه‌وه بۆ كابرا ڕوونبه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر
ده‌یه‌وێ به‌و شێوه‌یه گـوزه‌ران به‌رێته سه‌ر، که‌یفی خۆیه‌تی،
به‌ڵام با نه‌بێته ڕێگر
له به‌رده‌م ئه‌وانی دیکه و ئه‌مان له كار و كاسبی بکه‌ن.
كابرای ده‌ستپاك نه‌یده‌توانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ووته‌ی خه‌ڵكی
شارۆچكه‌كه ده‌رببڕێت. ئه‌میش ناچار ملی دا‌و وه‌كو
ئه‌وان هه‌موو شه‌وێ ده‌چووه ده‌رێ و ده‌مه‌و به‌یانیان وه‌كو
ئه‌وان ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵێ. وه‌لێ بێوه‌ی دزییه‌ك بكات، چونكێ
كابرا پیاوێكی زۆر ده‌ستپاك بوو. هه‌رچییه‌كیشت پێ بووتایه بێ
كه‌ڵـك و بێ سوود بوو. شه‌وانه ده‌چووه سه‌ر گرده‌كه و ته‌ماشای
ئاوه‌كه‌ی ژێــر گرده‌كه‌ی ده‌كرد، كاتێـكیش كه ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵێ
ده‌یزانی كه‌وا ماڵه‌كه‌یان بــــــڕیوه...!
هه‌فته‌یه‌كی نه‌خایاند و كابرا (كه‌وته‌سه‌ر ساجی عه‌لی)، هیچی نه‌بوو
بیخوات، ماڵێـكی ڕه‌ق و ته‌ق، به‌ڵام ئه‌مه‌ش گـرفتێك
بوو، چونكێ هه‌ڵه‌ی خۆی بوو. ئه‌م به ده‌ستی خۆی ماڵی خۆی
وێـرانكرد. ڕێگـه‌یدا به‌وانیتر كه دزی لێبكه‌ن و به بێ ئه‌وه‌ی
كابرا هیچ بۆ خۆی
بدزێــته‌وه... به‌رانبه‌ر به‌وه‌ش كه‌سێـك هه‌بوو كه له دزی
ده‌گه‌ڕایه‌وه و ده‌یبینی كه‌وا ماڵه‌كه‌ی
ده‌ستی لێنه‌دراوه، ئه‌و ماڵه‌ی كه پێویست بوو شه‌و كووت
بكرایه.
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌وانه‌ی كه ماڵیان
به شه‌و نه‌ده‌بڕ درا، له‌وانیدیكه ده وڵه‌مه‌ندتر ده‌بوون وئیدی
پێویستییان به‌وه‌نه‌بوو شه‌و چه‌ته‌یی بكه‌ن. له‌وه خراپتـریش
ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وانه‌ی شه‌وانه هه‌ڵیان ده‌كوتایه سه‌ر ماڵی كابرای
ده‌ستپاك، به سه‌ر ماڵێكی ڕه‌ق و ته‌ق دا ده‌که‌وتن، بۆیه ڕۆژ له
دوای ڕۆژ هه‌ژارتر ده‌بوون له‌و ده‌مووه‌خته‌شدا كه ئه‌وانه‌ی زۆر
ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، خووڕه‌وشتی كابرای ده‌ستپاكیان گرت و ئیتر ئه‌وانیش
شه‌وانه ده‌چوونه سه‌ر پرده‌که و له‌و زێیه‌یان ده‌ڕوانی كه به
ژێر پرده‌که‌دا گووزه‌ری ده‌كرد. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی
بارودۆخه‌كه ته‌واو بشێوێ و ڕێـــــژه‌یه‌كی زۆر له هه‌ژار و له
ده‌وڵه‌مه‌ندی هێنایه ئاراوه. بۆیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆیان
ده‌ركه‌وت كه ئه‌گـه‌ر هه‌ر به‌رده‌وا بن و شه‌وانه له جیاتی دزی
به‌ره‌و لای پرده‌كه بچن زۆر ناخایه‌نێ و هه‌ژار ده‌بنه‌وه. بۆیه
پیلانێكیان دانا:"لێگه‌ڕێ با بڕێــك پاره به هه‌ژاران بده‌ین بۆوه‌ی
بچن و دزیمان بۆ بكه‌ن".
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند گرێبه‌ست وقۆنته‌رات و مانگانه‌یه‌كیان
چێكرد، ئه‌وان هه‌ر دزه‌كه‌ی جاران بوون و ئێـستا ده‌یانوویست
فڕو فێــڵ له یه‌كدی بكه‌ن، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ڕوویدا ئه‌وه‌بوو که
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زێتـر زه‌نگـین بوون و هه‌ژاره‌كان نه‌دارتر
ده‌بوون. به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێ له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان گه‌یشته پله
و پایه‌یه‌ك كه ئیدی پێویستیان به هه‌ژاره‌کان نه‌مابوو تا دزیان
بۆبكه‌ن، به‌ڵام هێشتاكه ترسی ئه‌وه‌یان له دڵدا بوو كه ئه‌گه‌ر واز
بێـــنن و ئه‌وا هه‌ژار ده‌بنه‌وه و هه‌ژارانیش دزیان لێده‌كه‌نه‌وه.
بۆیه هه‌ژارانیان به كرێگرتن تا داكۆكیان لێبكه‌ن و له هه‌ژارانی
تریان بپارێزن، ئه‌مه‌ش ڕێخۆشكه‌رێك بوو بۆ دامه‌زراندنی هێزی پۆلیس و
بیناسازدانی به‌ندیخانه‌كان. به‌و پێـیه دوای چه‌ند ساڵێ به هاتن و
نیشته‌جێبوونی كابرای ده‌ستپـــاك له‌و شارۆچكه‌یه‌دا ئیدی خه‌ڵكی
وازیان له دزی و دزیكردن هێنا، وه‌لێ باس هه‌ر باسی ده‌وڵه‌مه‌ند و
هه‌ژار بوو. كه‌چی
هێشتاكه هه‌ر دزبوون ته‌نها كابرای ده‌ستپاك و خانه‌دان نه‌بێ كه پاش
ماوه‌یه‌كی كه‌م له برسانا مرد!
سه‌رچاوه و ژێده‌ر
(*) چیرۆكنووس و ڕۆماننووسی ئیتالیایی ناودارItalo
Calvino
ئیتالۆ كالفینۆ 1923 - 1985 له ده‌موه‌ختی شه‌ڕی جیهانیی
دووه‌مدا ئه‌ندامێكی چالاكی به‌ره‌نگاری بووه و دژی نازی و
فاشیزمه‌كان جه‌نگاوه، سه‌ربرده و چیرۆكه
میللییه ئیتالییه‌كانی
كۆكردۆته‌وه و به چاپی گه‌یاندوون، نووسینه‌كانی كالفینۆ به
ئه‌فسانه و ئه‌ندێشه‌ی نوێ ناوزه‌د ده‌كرێن
و به به‌كارهێنانی ئه‌فسانه و خورافاتی کۆن گوزارشتی له ژیان
و گوزه‌رانی هاوچه‌رخ ده‌كرد.
|