|
عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕانی: که‌ریم تاقانه(سوێد)
ئه‌وه‌ی كه له خـواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه، كۆمه‌ڵێك
شته كه یه‌كێك له دۆسته‌كانم، له‌باره‌ی منه‌وه،
لای یه‌كێكی دیكه له هاوڕێكانم گوتوویه‌تی.
هاوڕێكانی ئێوه‌ش، له‌باره‌ی ئێوه‌وه، ئه‌م شتانه
به یه‌كدی ده‌ڵێن. ئێوه خوێنه‌رانیش، ئه‌م شتانه،
یان شتی له‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به هاوڕێكانتان
ده‌ڵێن.
-"نابێ پـێ به حه‌قدا بنێین، به‌ڕاستی مرۆڤێكی
خۆشه‌ویسته، به‌لاَم .. نازانم چۆنی بڵێم
.. هه‌ر ده‌ڵێی نه‌ختێك خۆپه‌رسته.. وا نییه؟. پێت
وا نه‌بێ خراپیی ده‌ڵێم
.. قه‌ت شتی وا نییه
.. به‌لام چ ده‌كه‌ی؟
.. واز له سوودی خۆی‌و تۆ ناهێنێ ئه‌گه‌ر به
زه‌ره‌ر‌و زیانی كه‌سانی دیكه‌ش ته‌واو بێ … ده‌زانی
ئه‌من ڕقم له چییه؟.. له خۆده‌رخستن... ڕقم
له‌وه‌یه كه مرۆڤ باسی دۆستایه‌تی‌و ڕگه‌زدۆستی
بكا‌و ئه‌وجا له ژێره‌وه ته‌نیا‌و ته‌نیا له بیری
خۆیدا بێ. ئه‌گینا به‌ڕاستی بنیاده‌مێكی
خۆشمه‌شره‌به.. به‌ڵێ.. ڕاسته... به‌ڕاستی
نووسه‌رێكی چاكه.. نووسینه‌كانی یه‌ك له یه‌ك
به‌پێزترن... به‌لام سوودی چـییه؟.. ئه‌وه‌ی
ده‌ینووسێ چییه؟.. ئاخر گاڵته‌جاڕی نابێته نووسین…
منداڵی قوتابخانه‌ش ده‌توانێ قسه‌ی قۆڕی ئه‌وتۆ
بكا... قسه‌كانم خراپ لێك نه‌ده‌یته‌وه!.. ئه‌من
به‌ڕاستی خۆشیم ده‌وێ... ئیجگار مرۆڤێكی
له‌به‌ردلانه...
به‌ڵێنی، به‌ڵێنه... له‌و كه‌سانه نییه له‌ژێر
قه‌وڵی خۆی ده‌ربچێ... به‌كورتی، مرۆڤێكی جێی
باوه‌ڕه.. به‌لام... نازانم چونی بڵێم.. حسێب‌و كتێبی
دروست نییه... ته‌نیا به كه‌ڵكی ئه‌وه دێ له‌گه‌ڵی
بكه‌ویته گه‌پ‌و گاڵته... به‌لام خوا نه‌كا قه‌رزی
وێ بده‌ی... هه‌ركه ده‌ستی خۆی وه‌شاند ، ده‌چێ‌و
جارێكی دیكه نایبینیه‌وه... ئاخر كه‌رامه‌تیش چاك
شتێكه!.. گوڵگوتنو گوڵبیستن به جێی خۆی؛ مرۆڤ
ده‌بێ سه‌ره‌تا پابه‌ندی كه‌رامه‌تی خۆی بێ..
مرۆڤێكی دڵ‌و ده‌ست ئاوه‌لایه.. تا بڵێی جوامێره..
له‌م باره‌وه به‌ڕاستی ده‌توانی بڵێی تای نییه..
به‌لام حسێب بۆ دلاوایی‌و به‌خشنده‌ییی خۆیشی ده‌كا.
ئه‌گه‌ر ده‌نكه زه‌یتوونێكت وێ بدا، دڵنیا به
ده‌یه‌وێ ته‌نه‌یه‌ك ڕۆن زه‌یتوونت لـێ بسێنێ.
ئه‌گه‌ر جوامێری ئه‌وه‌یه كه… وا بیر نه‌كه‌یه‌وه
كه… ئه‌من به‌ڕاستی زۆرم عیلاقه پێی هه‌یه.. ئاخر
ئه‌گه‌ر عه‌لاقه‌م پێی نه‌با ، بۆچ ئه‌م قسانه‌م
ده‌كرد.. وا نییه؟.. پیسكه نییه.. پاره
خهرجكهره.. له‌پێناوی هاوڕێ‌دا باكی له گیانی
خۆیشی نییه.. به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێ ، هه‌مووی
ئه‌مانه له‌به‌ر قازانجی تایبه‌تی خۆیه‌تی...
پیاوی‌و پیاوه‌تیی ئه‌و ، گومانی تێ‌دا نییه..
به‌ڕاستی شـاكۆڕه.. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خێری به‌م‌و
به‌و بگا ، له هیچ فیداكارییه‌ك ناسڵه‌مێته‌وه..
ئه‌مانه ڕاستن.. به‌لام.. نازانم سه‌رنجت داوه ، یان
نا؟.. پیاوی‌و پیاوه‌تیشی ته‌نیا به كه‌ڵكی خۆی دێ.
خـۆ داستانی گاوه‌كه ده‌زانی؟.. ده‌ڵێن گاوێك بووه
پێنج سه‌د كیلۆ یۆنجه‌ی خواردووه‌و پێنج سیر شیری
داوه. تازه ئه‌و پێنج سیره‌شی به پێ‌له‌قه
ڕژاندووه.. ئه‌ویش دروست وه‌ك ئه‌و گاوه‌یه… باوه‌ڕ
بكه ، ئه‌من له براكه‌م زیاتریم خۆش ده‌وێ. مخابن
نه‌ختێك به‌رچاوته‌نگه!.. نازانم له مه‌ستم
تێ‌ده‌گه‌ی ، یان نا؟.. به‌ڵێ؟.. منیش چاك مه‌به‌ستی
تۆ تێ‌ده‌گه‌م.. ئه‌منیش زۆریم خۆش ده‌وێ.. واته
یه‌كێكه له‌و كه‌سه زۆر نایابانه كه من به‌ڕاستی
عیلاقه‌م پێی هه‌یه.. ده‌توانم بڵێم ، ته‌نانه‌ت له
براكه‌م زیاتر خۆشیم ده‌وێ.
ده‌زانی فره‌تر خۆشم له چیی دێ؟.. له
ڕاستوێژییهكهی.. هه‌رچی له دڵی بێ ، له سه‌ر
زمانیه‌تی.. به‌لام نازانم ئیدی ئه‌م فێڵبازییانه چین
وه‌كاریان ده‌با؟.. به خۆی بڵێی ، ده‌ڵێ:
"نه‌زاكه‌ته"!.. به‌لا كییه گۆڵی ئه‌م قسانه
بخوا؟.. ته‌ڵه‌كه‌بازه ، به‌لام چۆن
ته‌ڵه‌كه‌بازێك!.. ڕاستت بوێ، ئه‌منیش له دنیادا
زۆرم ڕق له‌م شته‌یه… به‌خوا، باوه‌ڕ بكه، زۆریم خۆش
ده‌وێ.. ئاخر مرۆڤی چاك هه‌موو كه‌سێ خۆشی ده‌وێ..
ئه‌مه‌یان وا.. به‌لام .. بێگومان تۆیش سه‌رنجت داوه
… ئاوی ژێر كایه.. كاتێ كه له لات بێ، به شان‌و
باڵتدا هه‌ڵده‌ڵێ ، چاكه‌ت ده‌ڵێ؛ به‌لام خوا
ده‌زانێ له پشت سه‌رت چ ناو‌و ناتۆره‌یه‌كت بۆ
هه‌ڵده‌به‌ستێ.. به‌ڕاستی ئه‌م خووه‌ی فره
جاڕسكه‌ره.. ئه‌من زۆر ڕقم له مرۆڤی دووڕوویه …
هه‌م تۆ چاكی ده‌ناسی‌و هه‌م من … به‌ڕاستی له‌و
دۆستانه‌یه كه به‌ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ون.. تا
ئێستا نه‌بینراوه حه‌قی كه‌سێك وه‌ژێر پێ بخا..
نه‌بینراوه له بیری خۆیدا بێ.. به‌لام به‌داخه‌وه
ڕقی له "استثمار" نییه.. پێت وا نه‌بێ ته‌نیا
له‌باره‌ی هاوڕێكانیه‌وه وه‌هایه.. ته‌نانه‌ت كاتێ
كه مه‌سه‌له‌ی قازانجی خۆی له گۆڕێ‌دا بێ ، ڕه‌حمیش
به باوكی ناكا… وا نه‌زانی ده‌مه‌وێ خراپیی بڵێم..
قه‌ت شتی وا نییه...
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێی كه به‌ڕاستی مرۆڤێكی
به‌شه‌ره‌فه... به حه‌ق بنیاده‌مێكی به‌شه‌ره‌فه..
به‌لام... بڕوانه... ئه‌وه‌تا خۆیشی هات.. به‌هـ..
به‌هـ.. به‌هـ.. كوره به قوربانت بم.. ئه‌وه له
كوێی؟.. سه‌عاتێكه خه‌ریكین زیكری خێری تۆ ده‌كه‌ین..
به‌خۆڕایی نه‌یانگوتووه: مرۆڤی حه‌لاڵزاده كه باسیت
كرد، خێرا سه‌ر‌و كه‌له‌ی په‌یدا ده‌بێ..."
|