|
فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
جامێکی بلورینی درێژ، هه‌ر بۆیه قوڵ. ئاوه‌که‌ی ناوی
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه لێورێژ بێت. له بنیشیدا
کۆمه‌ڵێک خڕکه به‌ردی وردی لووس له گه‌ڵ چه‌ند
دانه‌یه‌ک که‌للاشووشه و لاسکێک به چه‌ند به‌رگه‌وه
که هێشتا ته‌واو باڵای نه‌کردووه. جووتێ ماسیش تێیدا
دێن و ده‌چن. ماسیه‌کان زۆر جوانن. کلک زه‌رد و ره‌نگ
خۆڵه‌مێشی. ورد ورد. ئه‌وه‌نده ورد که بۆ بینینی
ره‌نگیان ده‌بێ لێیان ورد بیته‌وه. ئه‌وه‌نده ورد
که ره‌نگه‌کانیان له ناو یه‌کتردا بزر ده‌بن. ئه‌میش
چه‌ند حه‌زی به سه‌یرکردنیانه. که ماندوو ده‌بێت،
یاخود بێ تاقه‌ت یان خه‌مۆک، هه‌ڵده‌ستێ و سه‌یری ئه‌م
جووته ماسیه ده‌کا. سه‌ره‌تا ماسیه‌کان لێی
ده‌ترسان، به‌ڵام ئیستا نا. وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ر
که‌سێکی لێ نه‌بێ سڵ ناکه‌ن و خه‌ریکی مه‌له‌ی خۆیانن.
مه‌له ده‌که‌ن چون ماسین، یاخود ماسین چونکه مه‌له
ده‌که‌ن و له ناو ئاودا ده‌ژین. پێکه‌نینی دێت.
شته‌کان چه‌ند ساده ده‌توانن ببن به فه‌لسه‌فه.
سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێ، سه‌یری شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌که ده‌کا.
ئه‌و په‌نجه‌ره‌ی که ماسیه‌کانی له قه‌راغ دانراوه.
بیر ده‌کاته‌وه که ره‌نگه ئه‌م ماڵه‌ش زه‌رفێکی پڕ
له ئاو بێت که ئه‌ویش مه‌له‌ی تێیدا ده‌کا. ره‌نگه
که‌سێکیش له ده‌ره‌وه سه‌یری ئه‌م ده‌کا. یان نا
ره‌نگه ته‌واوی دنیا زه‌رفێک بێت که ماسیه‌کان
تێیدان و که‌سێکیش له کاتی ماندوویی، بێ تاقه‌تی یان
خه‌مۆکیدا دێت و سه‌یریان ده‌کا. بوونه‌وه‌ره
گه‌وره‌کانی ماندوویی و بێ تاقه‌تی و غه‌م.
بوونه‌وه‌ره گه‌وره‌کانی راوه‌ستاوی ناو بێ
کۆتایی.
په‌نجه تووته‌که‌ی به ئارامی له ئاوه‌که رۆده‌کا.
به ته‌مای ئه‌وه‌ی ماسیه‌کان بێن و تامێکی لێ بکه‌ن.
به‌ڵام ماسیه‌کان نایه‌ن. ده‌کشێنه ژێره‌وه. جاری
وایه نزیک و جاری وایه دوور. له ناو به‌رده‌کان
یاخود له قه‌راغه‌کاندا. بۆن ده‌که‌ن، بۆن به
قه‌راغه‌کانه‌وه. ئه‌م نازانێ بێزار ده‌بن یان نا،
به‌ڵام که راده‌وه‌ستن ئه‌م له دڵی خۆیدا ده‌ڵێ
"بێزارن". به‌ڵام ماسی زۆر راناوه‌ستێ، که ده‌جوڵێن
ئه‌م ده‌ڵێ "چه‌ند خێرا بێزاری وازیان لێ دێنێ".
لووتی له ئاوه‌که نزیک ده‌کاته‌وه. ده‌یه‌وێ بزانێ
بۆنی هه‌یه یان نا. ئا، بۆنی هه‌یه. بۆنی تێکه‌ڵاو و
به ئاسته‌می ماسی و مه‌له و ئاو و به‌رد و گیا. هه‌ر
یه‌که و هه‌موویان و، هه‌موویان و هه‌ر یه‌که.
ئه‌وه‌نده نیه ئه‌م ماسیانه له‌م ماڵه‌دان. ئه‌و
رۆژه‌ی هاتن به‌فر ده‌باری. ئاسمانی به زمانی به‌فر
ده‌دوا. ماسیه‌کان حاڵی ده‌بوون یان؟ نازانێ. ره‌نگه
نه‌یانه‌وێ قه‌ت حاڵی بن. ئه‌وان ته‌نیا مه‌له
ده‌که‌ن. که له سه‌ر تاقچه‌که داینان، قه‌یرێک
راوه‌ستا و لێیان راما. ره‌نگه، ته‌نیا راوه‌ستانێک
بووبێت که له بی تاقه‌تی و ماندوویی و خه‌مه‌وه
نه‌هاتبێ. راوه‌ستانێک بوو بۆ به خێر هاتن.
ماسیه‌کانیش به چاو وه‌ڵامیان دایه‌وه.
چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک تێپه‌ڕی. ماسیه‌کان گه‌وره‌تر
ببوون. خۆیان داڕشتبوو. تا ده‌هات جوانتر ده‌بوون. تا
جوانتریش ده‌بوون ماندوویی و بێ تاقه‌تی و خه‌می
ئه‌میش زیادی ده‌کرد. "ئاه ماسیه بچکۆله‌کانم!"،
"ماسیه بچکۆله‌کانی مه‌له و کۆتاییه‌کان!". رۆژێک
به زه‌ینیدا هات: "تۆ بڵێی زیاد بکه‌ن؟... بڵێی ببن
به خاوه‌ن به‌چکه؟". بیری هاته‌وه که ماسی
فرۆشه‌که وتبووی "ئا، ده‌بن!" بێگومان ده‌بن. هیچ
نیه له دنیادا که نه‌زێ و زیاد نه‌کا. ته‌نانه‌ت
به‌ردیش ده‌زێ و زیاد ده‌کا. چاوه‌ڕوان مایه‌وه.
سه‌رئه‌نجام رۆژێک بینی دوو ماسی هه‌ره بچکۆله له
ناو زه‌رفه‌که‌دا له ته‌ک دوو ماسیه‌که‌ی دی‌دا
خه‌ریکی هات و چۆ‌ن. "ئاه به‌چکه‌یان بووه!". چه‌ند
خۆشحاڵ بوو. ئیستا به په‌رۆشێکی زیاتره‌وه سه‌یری
ده‌کردن. چرکه‌ی ده‌ژمارد. تۆ بڵێی ئه‌مانیش گه‌وره
بن. چه‌ندین رۆژ تێپه‌ڕی. به‌چکه‌کان که‌مێک کشابوون.
بێگومان زۆری نه‌ده‌خایاند. نێوان منداڵیی و گه‌وره‌یی
مه‌ودایه‌کی زۆر فراوان نیه. ئۆخژنی هه‌بوونی چوار
ماسی له ماڵدا له جه‌سته‌یدا ده‌گه‌ڕا. هه‌ر
له‌خۆوه خۆش بوو. به‌ڵام رۆژێک هه‌ستی کرد شتێک
گۆراوه. که به لای زه‌رفه‌که‌دا تێپه‌ڕی هه‌ستی به
شتێک کرد. لای کرده‌وه‌و راوه‌ستا و راما. دوو
به‌چکه‌که دیار نه‌بوون. گه‌ڕا. به وردی گه‌ڕا.
ته‌له‌فۆنی بۆ ماسی فرۆشه‌که کرد. ته‌له‌فۆنه‌که
گوتی که بێ گومان له لایه‌ن ماسیه گه‌وره‌کانه‌وه
خوراون. واقی وڕما. چۆ‌ن دایک و باوک منداڵی خۆی
ده‌خوا؟ ئه‌و هه‌موو رۆژێک خواردنی ده‌دانێ.
ته‌له‌فۆنه‌که وتی که ده‌با دوای چه‌ند رۆژ
به‌چکه‌کانت جیا کردباوه. ئه‌وسا دوای ئه‌وه‌ی
گه‌وره ده‌بوون ده‌توانی بیانخه‌یته‌وه هه‌مان
زه‌رفه‌وه. به توڕه‌ییه‌وه ته‌له‌فۆنه‌که‌ی دانا.
ئه‌و دوو ماسیه بچوکه بۆ هه‌میشه بزر ببوون. بۆ
هه‌میشه.
ئه‌مڕۆ ده‌ڵێی ماندووتر، بێ تاقه‌تتر و خه‌مۆکتره.
له لای زه‌رفه‌که راوه‌ستاوه و ناڕوات. تێری سه‌یر
نابێت. ماسیه‌کانیش وه‌ک سه‌گێکی وه‌فادار سه‌مای بۆ
ده‌که‌ن. نێرینه‌که جارجاره ده‌وه‌ستێ و سه‌یری ئه‌م
ده‌کا. مێینه‌که زیاتر سه‌رقاڵه. مێینه‌که به
توندی هه‌لده‌سورێ و چاوه‌روانی نێرینه‌که‌یه. به‌لام
ده‌ڵێی شتێک له‌م ناوه‌دا ناراسته. ئا شتێک وه‌ک خۆی
نیه. جوانتر راده‌مێنێ. نێرینه‌که زۆر ناجوڵێ.
زه‌مه‌نی راوه‌ستانه‌کان تا دێت زیاد ده‌کا. ئه‌وسا
دبینی که چلۆن به پشدا ده‌که‌وێ و ئارام ئارام
داده‌کشێ.
ئیستا له مێژه مێینه‌که ته‌نیایه. چه‌ند جار ویستی
بچێ و ماسی تر بکڕێ، به‌ڵام نه‌یکرد. حه‌زی به
غه‌ریبه نیه. ماسیه‌که‌ش ده‌ڵیی زۆر ده‌ربه‌ست نیه.
زۆر به که‌یف و سه‌رحاڵه. "وادیاره حه‌زی به
ته‌نیاییه". به‌ڵام رۆژێک به‌چکه‌یه‌ک په‌یدا ده‌بێ.
به‌چکه! زۆر سه‌یره چلۆن شتی واده‌بێ؟ به‌ڵام بووه.
"ته‌نیایی میینه‌که‌ی ئاوس کردبوو". نێرینه‌ی
ته‌نیایی له گه‌ڵ مێینه ماسیی ناو زه‌رفه‌که جووت
ببوو و ئه‌م به‌چکه به‌رهه‌میان بوو. رانه‌وه‌ستا.
به په‌له به‌چکه‌که‌ی هه‌ڵگرت و له زه‌رفێکی گچکه‌ی
تری هاویشت. چاوه‌ڕوان مایه‌وه. دوو زه‌رفه‌که له
پاڵ یه‌کتردا بوون. له قه‌راغه‌کانه‌وه ماسیه‌کان
سه‌یری یه‌کتریان ده‌کرد. سێ هه‌فته راوه‌ستا.
ماسیه‌که، گه‌وره ببوو. گه‌وره‌یه‌ک وه‌ک له
هه‌ڕه‌تی مێرمنداڵیدا. بیری کرده‌وه که ئیدی ماسیه
گه‌وره‌که ناتوانێ بیخوا. بیری کرده‌وه که ئیدی
وه‌ختی ئه‌وه هاتووه ته‌نیایی هه‌ر دووکیان
بڕه‌وێنیته‌وه و بیانخاته‌وه لای یه‌ک.
ماسیه گچکه‌که‌ی هه‌ڵگرت و خستیه ناو زه‌رفه‌که‌وه.
سه‌ره‌تا ماسیه گه‌وره‌که راوه‌ستا و ماسیه
گچکه‌که‌ش خۆی له قه‌راغ نزیک کرده‌وه. ئه‌وسا هه‌ر
دوو به ئارامی که‌وتنه مه‌له. ئه‌م خۆشحاڵ بوو.
ئیدی وه‌ک جاران دوو ماسی ده‌بوون. "خۆزگه ئه‌مه‌یان
نێر ده‌بوو". له‌م خه‌یاڵاتانه‌دا بوو که بینی
مێینه‌که له ماسیه گچکه‌که نزیک که‌وته‌وه.
سه‌ره‌تا راوه‌ستا و لیی راما. ئه‌وجار ده‌ورێکی دا‌و
له دووهه‌م ده‌وردا ئه‌وه‌ی که نه‌ده‌با ببێ بوو.
به قه‌پێ خواردی. دایک به‌چکه‌ی سه‌رده‌می ته‌نیایی
خۆی خوارد.
|