چیرۆک


بهردهوام دایك

لێپرسهری داد نامیلكهیهكی پێ نیشان دام: "ئهمهئێوهتایپتان كردووه؟"

 لێبراوانهوتم: "نهخێر"

وێنهی مێرمندالێكیان هێنا بهر چاوم: "دهیناسی؟"

" نه‌."

وێنهی شۆعاعیان نیشان دام:" ئهمهت لهكوێ بینیوه؟"

" لههیچ كوێ، نایناسم."

وێنهگهلێكی دیكهیان پیشاندام من وتم كهنایان ناسم.

 بردمیانهژورێكی دیكهكهدیوارهكانی بهكاشی سپی داپۆشرابوو. ههر ئهو لێكۆلهرهڕهشتاڵهكهی دوێنێ شهو لهپشت مێزهكهدانیشتبوو گوڵهخوێنهكان بهسهر كاشیهكهوهدهبینرا. عهزۆدی هات و مهچهكمی گرت و پێچی دا و یهكێك لهمهئمورهكان گوتی:"زوو ئهو كهل و پهلهكارهباییانهبێنه‌."

 چهند گیرهی ئاسنی دهستگاكهیان پهیوهند دا بهلهشهمهوه، بهژێر گهرومهوه، بهپهڕهی گوێمهوه، بهسهر برژانگهكانم و شوێنهههستیارهكانی لهشم، كارهبایان لێم دا منیش ڕاچهنیم. تهواوی لهشم گڕی گرت. وهكوو ئهوهی كهكهوتهبێتمهناو ئاگرهوه. وهكوو كارهبا گرتووهكان تهزوم بهلهشدا دههات، دهسوتام. دوبارهشۆكیان لێ دامهوهمهئمورهكان دهسورانهوهبهدهورمدا. قامچیان هێنا و لهكاتێكدا كهگیرهكانی كارهبام بهلهشهوهبوو قامچیان لێ دهدام. دوایی بهمیلهی دهلاقهكهوهههڵیان واسیم. دهستمیان قفل دابوو بهمیلهكانهوه. دوبارهئاگر بهسهر و پێما ههڵچوو. بهخێرایی دهلهرزیم. هیچ شتێك لهو كاتهدا نهیدهتوانی لهقسهكردن ڕامگرێ مهگهر تهنها خۆشهویستی مندالهكانم و عهشق بههاوڕێكانم. عهشقی ئهوانهی كهخوێنیان پڕژابوهسهر كاشیهكان. من كهوتوومهتهدهست دوژمن و بچووكترین وشهیهك دهتوانێت ئهوانهبكێشێتهئهم ئهشكهنجهگایه‌.

"جههانبهخش دناسی؟"

"نه‌"

خۆشحاڵ بووم كهجههانبهخش هێشتا زیندوه‌.

"شوعاع دهناسی؟"

"نه‌"

 لهدڵی خۆمدا شادبووم كهشوعاعیش هێشتا زیندووه‌.

 لێكۆڵهر دهستهكلیدێكی لهبهرچاوم ڕاگرت و گوتی:"ئهم كلیدانهكلیدی كوێن؟"

 ئهمهم دهزانی كهدووشهو رۆژ لهدهستگیری من ڕابوردوهو هاوڕیانم دهبوو ماڵهكانی خۆیان چۆڵ كردبێت. كلیدهكان بهپێش چاوی منهوهجۆلانێیان دهكرد. من كاتژمێر دووی دوانیوهڕۆی دووڕۆژی لهوهپێش لهگهڵ كهبیر بڕیاری چاوپێكهوتنمان بوو و كهبیریش كاتژمێرحهوتی ئهو رۆژهلهگهڵ شوعاع كاتیان دانابوو. بۆی چووم كهبهدڵنیاییهوهكهبیروشوعاع یهكتریان بینیوهو ئاگاداری ڕهوتهكهبوون وماڵهكهیان چۆڵ كردوهو مهعموورهكان ئهم دهستهكلیدهیان لهو ماڵهدا بهدهست هێناوه‌.

قیژاندم:" جهلادهكان، كوڕهكهمتان كوشت، خۆشم بكوژن."

"پهلهمهكهتۆش دهكوژین، بهڵام دوای گوتنی تهواوی زانیاریهكان."

دواتر پرسی:" ههرچی زووتر شوێنی ماڵهتیمیهكهتان بڵێ؟"

"ناڵێم"

 تهزو و شێلاق دووبارهدهست پێكرایهوه. لهدهلاقهكههێنامیانهخوار:" خهریتهی ماڵهكهلهسهر ئهم كاغهزهبكێشهوه‌. " 

چۆن لهچۆڵكردنی ماڵهكهدڵنیا بووم، ناونیشانهكهم دانێ. لێكۆڵهر ههر زوو بهتلهفۆن ناونیشانی ماڵهكهی دایهمهعموورهكانی و گوتی كهبڕۆنهئهو ناونیشانهو  تهواوی كهل و پهلی ماڵهكهبپشكنن، بۆ دهركهوتنی ئاسهواری دهست. دوایی ههڵگهڕایهوهو مشتێكی كوتایهنێو چاوانم:"تۆ تهواوی كارهكانت خراپ كردوه. ئێمهههموو شوێنێكمان گهمارۆدابوو دهمانهویست ئهو كهسهی كهتۆی بردوتهئهو ماڵهدهستگیر بكهین، بهڵام تۆ ههموو شتێكت تێكدا."

 من خۆشحاڵ بووم كهكهبیر دهرباز بووه. دووبارهوێنهی شوعاعیان هێنایهوه. وێنهیهكی نوێی بوو.

"ئهمهدهناسی؟"

"بهڵێ دهیناسم."

" بۆچی پێشتر گوتت نایناسم؟"

"ئهو وێنهیهلاوێتی بوو نهمناسی."

" باشهئهم شوعاعه، باڵای چهندهدهبێت؟"

"لهبیرم نیه‌."

"چ جۆرهجل و بهرگێك لهبهر دهكات؟"

" جلی سورمهیی."

 دهمزانی كهشوعاع ئهو جلهسورمهییهكهساڵیانێك لهبهری دهكرد، ئیدی لهبهری ناكات. ئێدی شیتاڵهوهبووبوو.

"قژی دریژهیان كوڵ؟"

"درێژه‌"

لهدڵی خۆمدا گوتم لهوانهیهقژی كوڵهوهبكات.

 مهئموورهكان لهو ماڵهی كهناونێشامدا دابوو پیان، دهست بهتاڵگهڕانهوه. زۆر زۆر تووڕهبوون. دووبارهبردمیانهژووری ئهشكهنجهكردن. تهزو و شێلاق دهستی پێكردهوه. دوای ماوهیهك ئهشكهنجه، دووبارهبردمیانهژوورێكی دیكه. پیاوێك هاتهو ژوورهكهو قسهی لهگهڵ كردم: "خانم، من لهمانهنیم. ئهمانهجهللادن، لهوانهیهههرساتێكی تر خۆێنت بڕێژن. وهرهو قسهكانت ساف بهمن بڵێ تاوهكوو دهربازبی. زهردهیهكم گرت و گوتم:" بهڵی ئێوهبهڕاستی لهوانهنین. لهڕوخسارتاندا دیاره."   بردمیانهژوورێكی دیكهو بینیم ئیسمایلیان هێناوه، لهبان تهختی ئهشكهنجهبهستبوویانهوه، بردمیانهبان سهری و گوتیان كه: "ئهمهدهناسی؟"

"نه‌"

 سمایلیان لهتهختهكههێنا خوارو كێشیان كرد و بردیان.

دوانیوهڕۆ لێكۆڵهرێكی نوێ لهگهڵ عهزودی دا هات، ناهیدی بوو. ئهشكهنجهگهری ناسراوی مهشههد. لێم نزیكهوهبوو وتی:" ناوی هاوڕێكانت بڵێ!"

 من ناوی چهند كهسێكم گوت كهپێشتر دهستگیر كرابوون. شهپڵاخهیهكی توندی كێشا بناگوێم و گوڕاندی: " ئهم سهڵیتهناوی ئهوانهدهڵێت كهدهستگیر كراون، بیبهنهسهر."

 بردمیانهژووری سهروو، بۆ ئهشكهنجهخانهو دهستیان پێ كردهوه. دووبارههێنامیانهخوار. چهند جار ئهم كارهیان دووبارهكردهوهتا ههوا تاریك بوو.

 شهو، پیاوێك هات بهجامێكهوهكهفڵچهیهكی پانی تێدا بوو، فڵچهكهی كێشا نێو جامهكهدا و نایهسهر برینهكانم. ئاووخوێ بوو. لهئێش و ئازاردا تاوم لێ بڕابوو، دهسووتام. لهكاتێكدا كهفلًچهكهی دهكێشایهسهر برینهكهمدا، زۆر هێمن و بهخوێن ساردی دهیگوت: " قسهكانت بكهخانم، ئهگهر قسهكانت بكهیت سوێند بهویژدانم ههر زوو دهتنێرمهنهخۆشخانه‌."

 چاوێكم لهچاوهڕیپۆقاویهكانی كرد و بێدهنگی خۆم ڕاگرت. عهزودی دهرگاكهی كردهوهو هاتهژوورهكه. شهپڵاخهیهكی دایهلاملمداو گوتی: " ئهم بێ شهڕهفهلهبیر منداڵهكانیدا نیه. ئهم عیفریتهی بێغیرهتهكهس نازانێ ئێستا منداڵهكانی لهكوێن. وهكوو سێوك بێ ڕیشهیه‌."

  پیاوێكی قژ گهنم و جۆیی هاتهژوورو گوتی: "خانم بڵێ منداڵهكانت لهكوێن. بهخودا دهیاننێرمهباشترین خوێندنگاكان."

 بهدهنگێكی پڕلهڕقهوهگوتم:"ئهو خوێندنگایانهبۆ خۆتان باشه‌."

 پیاوهكهگوتی: "ئهگهر قسهنهكهی دووبارهئهتبهینهوهسهر."

 ئهمهههڕهشهبوو، دهمزانی. چۆن ئێدی شوێنێكی ساغ لهلهشما نهمابوو. كهدووبارهئهشكهنجهم بدهن. ساتێك پێشترسرۆمم لێ كرابۆوه. ڕۆژی پێشووتریش لهژێرسرۆمدا بوورابوومهوه. بردمیانهسلوولێك. تهختێكی ئاسنی لێ بوو، كهبهستمیان بهو تهختهوهنیگابانهكان ڕوێشتن.

 تهنیا مامهوه. چاوم بڕیبووهبنمیچهكه.... خهریك بووم لهبیابانێكی بێ ئهمسهروئهوسهردا ههڵدههاتم. كهڵهبابێك لهژێر باڵم دا بوو، كهڵهبابێكی ڕهش. دهمبرد بۆ دۆعانووس، دۆعانووسێك كهچهند فهرسهنگ لهگوندهكهمانهوهدوور بوو.  یازدهساڵهبووم. براكهم، برابچووكهكهم نهخۆش كهوتبوو و گوتبووی كهدهبێت ئاوی دۆعای  دهرخوارد بدهین. كهڵهباب لهدهستم دهرچوو، زۆرێكی بهدوادا ههڵهاتم تاكوو گرتمهوه. دۆعانووسهكهكهڵهبابهكهی لێ وهرگرتم و كاغهزێكی دامێ تا بیژهنینهئاواو ئاوهكهی بدهینهبراكهم.....  دامیانهشوو بهپاسهبانێكی پیر. ئارهق خۆربوو، لهدهرگاوهكهدههاتهوهلهمهستیدا دهكهوتهنێو حهوزهكهوه، دهمهێنا دهرهوه، دهمبردهژوورهكهو جلهكانیم دهگۆڕی..... تهڵاقم لێی وهرگرت...شووم بهفهرمان كرد،  ههمووشهوێ لێی دهدام. دهستهكانمی لهپشتهوهدهبهست. دهیویست بهچهقۆ سهرم ببڕیت..... منداڵهكانم..... منداڵهئازیزهكانم، مهزدهك و مانی و ئێسفهندیار ئێستهلهكوێ بوون. لهماڵهتیمیهكاندا چیان دهكرد....

ڕقێك گهروومی دهگوشی، نهمهێشت فرمێسكم بێتهخوار. لهوانهبوو، ئهشكهنجهچیهكان، بێنهنێو سلوولهكهوهو فرمێسكهكانم ببینن.

 كاتژمێر دوازدهی شهوبوو كهكهسێك چاویلكهلهچاو هاتهنێو. بهتێپهڕبوونی كات ههستم دهكرد كات چهند بێت.

 پیاوهكهچاویلكهیهكی تۆخی لهچاودا بوو. دانیشت و پرسیاری كرد: "ئێوهئهندامی كام گرۆپن؟"

خۆڕاگرانهگوتم: "چریكهفیداییهكانی خهلق."

چاویلكهلهچاو پرسیاری كرد: "ئایدۆلۆژیاتان چیه؟"

"ماركسیسم_لنینیسم!"

"چهكاریكت دهكرد؟"

"ماڵداری"

"ئهوكهسانهی كهدهیانناسی ناویان بهره؟"

 كهسانێك كهدهمزانی گیراون یان شههید بوون، ناویانم هێنا.

پرسیاری كرد: "كاتی گیرانت كێت لهگهڵبوو؟"

"كهسم لهگهڵنهبوو، تهنها بووم،" و ناوی كهبیرم نهگوت.

"كێ بردتانیهئهوماڵهتیمیه؟"

"یهكێك لهو هاوڕیانهی تائهوكات نهمدیبوو." 

"باڵای چهندبوو؟"

"مامناوهندی." 

"تائێستا چ كتێب گهلێت خوێندوهتهوه؟"

"دهرفهتی خوێندنی كتێبم نهبووه، زۆركهمم كتێب خوێندوهتهوه‌." 

"یهك لهو كتێبانهی خوێندووتن ناوی بهره؟"

"كتێبی دایكی ماكسیم گوركیم خوێندوه‌."

 نهمدهزانی كهخوێندنی كتێبی دایك سێ ساڵ بهندی ههیه‌.

"منداڵهكانت لای كی داناوه؟"

"ئهوان ڕۆژێك لهماڵ چوونهدهر و ئاگاداریان نیم."

"كام ماڵ؟"

"ههر ئهو ماڵهی كهلهتاران بووم."

"منداڵهكانت لهگهڵ چ كهسانێك هاوڕێ بوون؟"

 ڕووم وهرگێڕا بهلای دیوارهكهدا و بهنارهزایهتیهوهگوتم: "ئاغا ئێدی ماندووبووم. دهزانی كهشوێنێكی ساغیان لهلهشمدا نههێشتوهتهوه. ناتوانم وڵام بدهمهوه‌."

 لیِپرسینهوهی ئهو شهوهلهلایهن ئهو پیاوهوه، تا بهیانی درێژهی كێشا، چاوانم نهدهكرانهوه. لێكۆڵَهر دهسهكانمی كردهوهو چوو.

 لهناو ساڵونهكهدا خشهحشی زهنجیر دههات، كهسێك پاكانی بهزهوی دا دهكێشرا و زنجیرهكانی دهنگی دههات. لهناو تاكهكهسیهكهوهدهنگی قیژهوهاوار دههات. "هاوریانت بڵێ.... بڵێ لهكوێنهدای؟"

"نازانم.... بهههڵهمنتان گرتووه‌."

 دهمزانی كهتا كاتێكی تر، ئهشكهنجهو لێپرسینهوهی من دهست پێدهكات. ههستام و دانیشتمهسهر تهختهكه. لهچكهكهم كردهوهو خستمهملم، دوو سهری لهچكهكهم كێشاو وتم لهوانهیهبتوانم خۆم بخنكێنم. بهڵام نهكراو نهمتوانی. لهڕاستیدا دهستهكانم ئهو هێزهیان نهبوو كهلهچكهكهبهتوندی بكێشم. ویستم ههستمهسهر پێ لهسهر تهختهكهوهبهسهردا خۆم بهزهوی دا بدهم، بهڵام هێزی ههستانهوهم نهبوو. ماوهیهك بێ هێز داكهوتم. سهرم دابهدیوارهكهدا. سوودی نهبوو. لهچكهكهم گلمۆتهكردهناو دهمم. بێ سود بوو. هێشتا زیندوو بووم.

 لهههوڵی لهبهین بردنی خۆمدا بووم كهدرگاكهكراوهو پێنج شهش كهس ساواكی هاتنهنێو و دهستیان كردهزیلهو شهق ومشت وهشاندن لێم. دووبارهئهو پیاوهڕهنگ جۆگهنمییهكههاتهوهو لهژیردهستی مهعموورهكان كێشامیهدهرهوهو گوتی: "خانم شوێنی منداڵهكانت بڵێ، چوونهتهكوێ؟  بهخودا دهیاننێرمهباشترین خوێندنگاكان. من دڵم بۆیان دهسووتێ."

 گوتم: "ئاغهئهگهر منداڵهكانم بڕوێشتنایهتهشوێنێك كهدهبا من بمزانیایه، باشهههر لهوێ لای خۆم دهمانهوه. من سهد جاری دیكهش دهیڵێمهوهكهنازانم ئهوان چوونهتهكوێ"

 عهزودی لهدرگاوههاتهژوور و بهپێی ڕهواڵ زیلهیهكی پێمدا كێشاو پرسی: "ئهوبیرهی كهلهژێر زهوێنیهكهدا كهندراوهبۆ چ كارێك بوو؟"

 بهسهرسوڕمانهوهپرسیم: "كام بیر؟ ئیمهبیرێكمان لهژیر زهوینیدا نهبوه‌!"

چهند شهپڵاخهی تری پێدا كێشام و گوتی: "بهڵی بیر! خۆت گێل مهكهسهڵیته‌."

 بهفهرمانی عهزودی كهل وپهلی كارهباییان هینا و ههرلهوێ لهناو تاكهكهسیهكهدا ههڵیانواسی بهلهشمهوه. ئهم جارهیان كورێكی لاو شكهنجهی دهدام. گیرهئاسنیهكانیان پێوهنددابوو بهبرژانگمهوهو هاوكات لهگهڵ پهڕینی برژانگمدا، گیرهكانیش دهپهڕین و دهكرانهوه. لاوهكهبۆ ئهوهی گیرهكان نهكرێنهوه، پالتۆكهمی كێشا بهمڵ سهرمدا. نیوكاتژمێر گیرهكان بهبرژانگ و لهشمهوهبوون.

 بهرزیان كردمهوهو لهچوارچێوهی پهنجهرهكهوهشۆڕیان كردمهوهو بهقامچی دهیاندا لێم. گیرهكان بهلهشمهوهبوون. تهزوو دهدرام. بهشێلاقیش لێیان دهدام. سهرم بههۆی وزهی كارهباوهتهكانی دهخوارد و دهنگێكی سهیرو سهمهرهلهمێشكمدا دهزرنگایهوه: "شوعاع لهكویه؟"

"نازانم."

عهزودی بهرقهوهگوتی: "ئهم شوعاعهلهپوویانیش مهترسی دارتره، دهمێكهبهدوویدا دهدهڕێین. لهههڤدهساڵیهوهچالاكی كردوهو تهنانهت جارێكێش دهستگیر نهكراوه. وێنهو فایلیمان ههیه‌."

سخورمهیهكی كوتا ژێر چناگهم: "قژی درێژهیان كورت؟"

"درێژ."

"كهی لهماڵ دهچێتهدهر؟"

"بهیانیان زوو."

 بۆ چهندین جار پرسیارهكانیان دووبارهكردهوه، بهڵام من سهرهڕای ئهو ههمووهدهنگهدهنگ و تێكوتان و لهتمهلێدانانهی كهلێمیان ئهدا، هۆشم لای خۆم بوو. ڕێم لێیان ون ئهكرد.

"جێگای منداڵهكانت بڵێ بهر لهوهی بهر ئاگری گوللهیان دهین."

"گوتم نازانم منداڵهكانم لهكوێن."

تێبینی: ئهم بابهتهوهرگێڕدراوهتهوهبۆ گوڤاری پێشهنگ

ن: عهلی ئهشرهف دهروێشیان

وهرگێڕان لهفارسیهوه: شهماڵ