|
یۆسف عیزه‌دین
له‌سه‌ربانی به‌رزی ساختمانێكه‌وه ده‌مڕوانییه
ئاسۆی بێكۆتای زه‌رده‌په‌ڕ كه‌له‌چه‌ند خاڵێكدا
ده‌سته‌ملانێی ده‌ریاكه ده‌بوو. له‌شوێنێكی
نادیاری سه‌ربانه‌كه‌وه كه‌سێك به‌زمانێكی بیانی
كۆپله‌ی گۆرانییه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی دووباره
ده‌كرده‌وه.
پووشه‌كایه‌كی زه‌رد چوارده‌وری ساختمانه‌كه‌ی
ته‌نیبوو، نه‌ك هه‌ر به‌ری هه‌ردوو ده‌ركه‌ی
ساختمانه‌كه‌ی گرتبوو، به‌ڵكو به‌چه‌شنێك به‌رزببۆوه
كه‌هێنده‌ی به‌رزی دوو نهۆمی ساختمانه‌كه هاتبوو.
ساختمانه‌كه به‌چه‌شنێك به‌رز بوو كه ترس و فۆبیای
به‌ربوونه‌وه‌و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی تێدا
ده‌بزواندم.. له‌نێوه‌ڕاستی كه‌نارێكدا به‌تاقی
ته‌نیا به‌ئاسماندا چووبوو.
هه‌ستم به‌كه‌مكردنی كێش و گچكه‌بوونی بارسته‌و
چڕبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌م ده‌كرد، خۆم وه‌ك
باڵنده‌یه‌كی هه‌ڵله‌رزیوی به‌ركزه‌بایه‌كی توند
ده‌هاته به‌رچاو، پێموابوو هاكا پێیه‌كانم
له‌سه‌ربانه‌كه ده‌بڕێت و به‌رده‌بمه‌وه.
وام هه‌ستده‌كرد له‌ده‌سپێكی بینینی خه‌ونێكی
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا بم.. به‌چوارده‌وری
ساختمانه‌كه‌داو هێنده‌ی پانتایی بێبنه‌وپه‌ی
كه‌ناره‌كه كه‌سانێكی ره‌شپۆش پیاسه‌یان ده‌كرد،
سه‌یر له‌وه‌دا بوو به‌بێئه‌وه‌ی باران ببارێت یاخود
تین و گه‌رمای خۆره‌تاوێك ته‌پڵه‌سه‌رو شان و ملیان
بسووتێنێته‌وه، چه‌تره ره‌شه‌كانیان هه‌ڵكردبوو،
هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌للایه‌كیشیان شاردنه‌وه‌ی
رووكارو ده‌موچاویان بوو.
گه‌رچی له‌جێگه‌و شوێنێكی زۆر به‌رزه‌وه
ده‌مڕوانییه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه، به‌لاَم هه‌روه‌ك
ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه تێ‌یان بڕوانم یان له‌پاڵیاندا
بم و منیش یه‌كێك بم له‌وان، له‌گۆشه‌نیگایه‌كی
تره‌وه چاوم به‌رووكاریان ده‌كه‌وت و پاش بینینی
هه‌موویان، به‌سه‌رسامییه‌وه ئاوڕم له‌و كه‌سه
دایه‌وه كه‌له‌شوێنێكی نادیاری سه‌ربانه‌كه‌وه،
هه‌مان كۆپله‌ی گۆرانییه سه‌یره‌كه‌ی
دووباره‌ده‌كرده‌وه‌و به‌شێوه‌ش هه‌ر به‌كه‌سه‌كانی
كه‌ناره‌كه ده‌چوو.
له‌ناكاو هه‌ستمكرد ناتوانم له‌جێی خۆم ببزوێم و
به‌هیچ لایه‌كدا هه‌نگاو بنێم..پێموابوو هه‌موو
پانتایی سه‌ربانه‌كه‌م لێبۆته گچكه‌بازنه‌یه‌كی
داخراو كه‌ته‌نها جێگه‌ی پێڵاوه‌كانمی تێدا
ده‌بۆوه.
پاش تاوێك هه‌ستم
به‌مه‌حاڵبوونی تێپه‌ڕكردنی ئه‌و بازنه‌یه
كرد، بێجگه له‌نیگاو تێڕوانینم هیچ شوێنێكی دیكه‌م
نه‌ده‌بزووا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م
له‌په‌یكه‌ره ئێسك و خوێن و گۆشت و ماسولكه و ده‌مار
و پێكنه‌هاتبێت.
ته‌نها نیگاكانم ده‌بزوان و له‌دیمه‌نێكه‌وه بۆ
دیمه‌نێكی دیكه په‌لیان ده‌هاویشت. هه‌روه‌ك بینینی
كه‌سێكی نائاشناو نامۆ خۆمم له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆمه‌وه
ده‌بینی، هێشتاكه گوێم له‌دووباره بوونه‌وه‌ی
هه‌مان كۆپله‌ی گۆرانییه‌كه بوو.
بۆ جارێكی دی كه‌ڕوانیمه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
له‌كه‌ناره‌كه‌دا
پیاسه‌یان ده‌كرد، چه‌تره ره‌شه‌كانیان
پێنه‌بوو، گه‌رچی ده‌جووڵان و به‌ملاو ئه‌ولادا
هه‌نگاویان ده‌نا، به‌ڵام
پێموابوو هه‌ر هه‌موویان بڕواننه ئه‌و
ئاراسته‌یه‌ی كه‌من لێیه‌وه ده‌مڕوانییه ئه‌وان،
هه‌رچه‌نده ئاراسته‌و گۆشه نیگایه‌كی تایبه‌ت
نه‌بوو بۆ تێڕوانینم.. له‌هه‌موو ئاراسته‌یه‌كه‌وه‌و
له‌یه‌ك كاتدا هه‌موویانم ده‌بینی، ته‌نانه‌ت
پانتایی كه‌نار و ده‌ریا و ئاسمان و دوو په‌ڵه
هه‌وره تێكه‌ڵه‌كه و زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌شم
ده‌بینی.
پێده‌چوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی زه‌مه‌ن گومانم له‌و
شوێنه لا دروست ببێت كه‌تێیدابووم، نه‌ده‌كرا له‌یه‌ك
كاتدا له‌هه‌موو شوێنێكدا بم، هه‌رچه‌نده ده‌بوو
له‌سه‌ربانی ساختمانه‌كه‌دا بم، به‌لاَم پیاسه‌كردنم
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌له‌كه‌ناره‌كه‌دا پیاسه‌یان
ده‌كرد یان بینینی خۆم له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆم هه‌ستێكی
سه‌یریان لادروست ده‌كردم، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی
ده‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌شوێنێكی نادیاری
سه‌ربانه‌كه‌وه گۆرانی ده‌گوت گۆڕانی به‌سه‌ردا
هات، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه‌وته گوتنی
كۆپله‌یه‌كی نوێ و به‌ئاوازێكی دی.
زه‌رده‌په‌ڕی ئه‌و ئێواره‌یه هێشتاكه هه‌ر وه‌ك
خۆی بوو، گرفتێك له‌و زه‌مه‌نه‌دا هه‌بوو كه‌تێیدا
بووم، له‌روویه‌كه‌وه نه‌گۆڕانی هه‌مان دیمه‌نی
زه‌رده‌په‌ڕ وه‌ستانی ساته‌وه‌ختێكی دیاریكراوی
راده‌گه‌یاند، به‌ڵام گۆڕانی ده‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ی
له‌شوێنێكی نادیاری سه‌ربانه‌كه‌وه گۆرانی ده‌گوت
له‌گه‌ڵ وه‌ستانی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌دا نه‌ده‌گونجا!؟
له‌هه‌مووشی سه‌یرتر گۆڕانی له‌سه‌ره‌خۆی شێوه‌و
رووكاری ئه‌وانه بوو كه له‌كه‌ناره‌كه‌دا پیاسه‌یان
ده‌كرد، سه‌ره‌تا هه‌موویان زۆر له‌م ساته‌وه‌خته‌ی
كه‌له‌ئێستادا تێ‌یان ده‌ڕوانم جیاوازتر بوون.
پاش گۆڕانێكی نوێی ریتمی گۆرانییه‌كه
به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی و ترسناك، هه‌موو ئه‌وانه‌ی
له‌كه‌ناره‌كه‌دا پیاسه‌یان ده‌كرد به‌ره‌و نێو
بارسته پووشه‌كای ده‌وری ساختمانه‌كه
هه‌نگاویاننا، هێنده‌ی نه‌برد وه‌ك ئه‌وه‌ی دیواری
ساختمانه‌كه رێگریان نه‌بێت به‌ئاسانی تێپه‌ڕیان
كرد. هه‌رچه‌نده نه‌مده‌ویست له‌گه‌ڵیان بڕۆم به‌ڵام
به‌ده‌ر له‌ویستی خۆم وه‌دوویان كه‌وتم، به‌داڵانێكی
دوور و درێژدا هه‌نگاویان ناو پاش چه‌ند جارێك
راوه‌ستان، له‌پڕ یه‌كێكیان ده‌ستی بۆ دیواری
ده‌سته راستی داڵانه‌كه برد‌و هێنده‌ی نه‌برد یه‌ك
دووخشتی دیواره‌كه‌ی لاداو پاش تاوێك ده‌ركه‌یه‌كی
مامناوه‌ندی وه‌دیاركه‌وت.یه‌ك له‌دوای یه‌ك چوونه
نێو هۆده‌یه‌كی فراوان
و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یانه‌وێت به‌دوویاندا
بچمه ژوور به‌په‌له ده‌ركه‌كه‌یان داخست.
نازانم چۆن دوای ئه‌وه خۆم له‌نزیك كه‌ناره‌كه‌دا
بینییه‌وه، كات زه‌رده‌په‌ڕی هه‌مان ئێواره بوو،
پێنه‌ده‌چوو زه‌مه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چووبێته پێش.
گه‌رچی هیچ كامێك له‌وانه‌ی كه‌پێشتر
له‌كه‌ناره‌كه‌دا پیاسه‌یان ده‌كرد له‌وێ نامابوون.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاساییانه‌ی ئاستی ده‌ریا،
شه‌پۆله‌كانی
گه‌یانده چوارده‌وری ساختمانه‌كه، ره‌نگه
ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌كه‌ناره‌كه‌دا پیاسه‌یان ده‌كرد،
زانیبێتیان كه‌ناره‌كه له‌كه‌یدا ئاو دایده‌پۆشێت،
پێشوه‌خت له‌و ناوه نه‌مان. ریتمی ئه‌و گۆرانییه‌ی
كه‌پێش هه‌نگاونانی ئه‌وانه‌ی له‌كه‌ناره‌كه‌دا
پیاسه‌یان ده‌كرد به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌تێیدا
ونبوون گوێبیستی بوو بووم، وه‌ك خۆی ده‌هاته‌گوێم.
روانیمه ئه‌و بازنه گچكه‌یه‌ی كه‌ته‌نها جێگه‌ی
پێڵاوه‌كانمی تێدا ده‌بۆوه سه‌یرمكرد نه‌ماوه، ئیتر
بازنه‌یه‌ك نه‌بوو هه‌نگاوه‌كانم شه‌ته‌ك بدات، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مده‌توانی هه‌نگاوبنێم و
ببزوێم، یان ده‌متوانی و به‌ڵام وام هه‌ست ده‌كرد
كه‌ناتوانم. پاش دیارنه‌مانی ئه‌وانه‌ی كه
له‌كه‌ناره‌كه‌دا پیاسه‌یان ده‌كرد پێده‌چوو ته‌نها
زه‌رده‌په‌ڕی ئه‌و ئێواره‌یه وه‌ك خۆی مابێته‌وه،
پێموابوو له‌كۆتایی خه‌ونێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره نزیك
بووبێتمه‌وه، به‌ڵام زۆر له‌جاران زیاتر ده‌ترسام
كه‌پێیه‌كانم له‌سه‌ربانه‌كه ببڕێ و به‌رببمه‌وه.
|