|
وه‌رگێڕانی
له‌فارسیه‌وه:
موقه‌دده‌م
خوسره‌وی
پێشهكیهكی
كورت
ئوجین نوئێڵ
Eugene O´neil
ساڵی ١٨٨١ له‌شاری
نیویۆرك له‌دایك
بووه،
وه‌ساڵی
١٩٥٣ كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و
یه‌كێك
بوو له‌مه‌زنترین
شانۆنوسهكانی
هاوچه‌رخی
ئه‌مریكا.
ساڵی ١٩٣٢ ده‌بێته‌خاوه‌نی
خه‌ڵاتی
نۆبڵی ئه‌ده‌بی.
"ئه‌وسه‌ری
لوتكه"،
"جۆنزی ئیمڕاتۆر"، "مهیمونهتوكنهرمهكه"
،"هه‌وه‌س
له‌ژێر
ڕهشهدارهكاندا"
،" هه‌موو
منداڵه‌كانی
خوا باڵیان لێ ڕوواوه"
و "پیاوی مه‌ریخی"
له‌به‌ناوبانگترین
شانۆنامهكانی
ئه‌ون.
چیرۆكی هه‌وه‌س
له‌ژێر
ڕهشهدارهكاندا،
وه‌رگێڕی
ئێرانی مه‌حمودی
كیانوش، له‌سه‌ر
بناغه‌ی
شانۆنانهكهی
نوسیویهتهوهو
منیش لهفارسیهوهوهرمگێڕاوهتهسهر
زمانی كوردی.
كوڕه‌كان
له‌وه‌ی
كه‌باوكیان
ده‌یویست
ماوه‌یه‌ك
لێیان دوور كهوێتهوهخۆشحاڵ
بوون. ئه‌و
پیره‌مێردێكی
تووڕه‌و
دڵ خراپ بوو. تا ئێستاش سێ ژنی هێنابوو، كهدووانیان
له‌به‌ر
ڕه‌نج
و زه‌حمه‌تی
زۆر، مردبوون. له‌ژنی
هه‌وه‌ڵی
دوو كوڕی هه‌بوون
به‌ناوه‌كانی
سیمۆن و پێترهوه،
له‌ژنی
دووه‌میش
كوڕێك به‌ناوی
ئیبن.
یه‌كێك
لهڕۆژهگهرمهكانی
به‌هار
بوو. هه‌مووان
بێزار ببوون
له‌كاری
تاقه‌ت
پڕووكێن له‌و
ئهرزهبهردهڵانیهدا
كه تهنانهتخواش
له‌بیری
كردبوو. پیرهمێردهكهدهستی
له‌كاره‌كه‌ی
هه‌ڵگرت
و ڕوو به‌كوڕه‌كانی
هاواری كرد:
-
چیتر ناتوانم
كاربكه‌م.
به‌هار
كه‌نگێ
كاتی كاره.
كاتی ئهوهیهكهمرۆڤ
مینا پێغه‌مبه‌ره‌كان
به‌تاقی
ته‌نیا
بكهوێتهڕێگاو
بزانێ خوا چ په‌یامێكی
تازه‌ی
بۆ ده‌نێرێ.
كوڕه‌كان
به‌هۆی
ئه‌و
قسهیهوهلهپێستی
خۆشیاندا جێگایان نه‌ده‌بۆوه.
خامۆش و بێجووڵهڕاوهستابوون
و جاوه‌ڕوانی
بڕیاری باوكیان ده‌كرد.
پیره‌مێرد
بروبنهی
سه‌فه‌ری
خۆی هه‌ڵپێچی
و سواری گالیسكهتهك
ئهسپیهكهی
خۆی بوو و گووتی:
-
نازانم كه‌ی
ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
گرینگ نییهتاكهی
لهئێوهدوور
ده‌بم،
به‌ڵام
هه‌رگیز
ئهوهبهبیرتاندا
نه‌یه‌ت
كه‌من
ده‌مرم.
له‌كۆتاییدا
هه‌ر
ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
من سوێندم خواردووهسهد
ساڵ بژیم، وهبهڵێنهكهی
خۆیشم به‌جێ
دێنم.. باشه،
ئێستا هه‌مووتان
بگه‌ڕێنه‌وه‌و
سه‌رقاڵی
كاری خۆتان بن.
كوڕه‌كان
ماوه‌یه‌ك
ڕاوه‌ستان
تا گالیسكه‌ی
پیرهمێردهكهلهچاو
وون بوو. هه‌نگێ
وه‌ك
ئه‌وه‌ی
ئافرێم كابهت
چاوه‌كانی
له‌پێش
چاوی ئه‌واندا
دانابێت تا بزانێ كوڕه‌كانی
لهتهبهردهكان
له‌ئه‌رز
هه‌لده‌گرن
یا نه،
به‌مه‌یل
ساردییهوهگهڕانهوهسهر
كاره‌كه‌ی
خۆیان.
پیتر گوتی:
-
له‌وانه‌یه
بیرێكی خراپ نه‌بێت...
بیری دووركهوتنهوهلێره،
بیری هه‌ڵاتن...
ئیبن كوڕی چكۆله‌تر
پرسی:
-
ئه‌وكات
بۆ كوێ ده‌چی؟
پیتر ووتی:
-
بۆ
كالیفۆرنیا. له‌وێ
زێڕ هه‌یه.
له‌وێ
به‌خته‌وه‌ری
و سامان له‌سه‌ر
ئه‌رز
نووستوون. چاوهڕوانهكهسێ
بێت و هه‌ڵی
بگرێت.
ئیبن پرسی:
-
ئه‌دی
پاره‌ی
سهفهرهكهلهكوێ
دێنی؟
پیتر گووتی:
-
ده‌توانین
به‌پێیان
بچین.
ئیبن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی
هاتێ و گووتی:
-
پیتر تۆ هیچ
كات لێرهناچی.
تۆ‌و سیموون هه‌رگیز
لێرهناڕۆن.
لێرهناڕۆن
تاكوو به‌شی
خۆتان لهمهزڕهعهكهوهرنهگرن.
چونكه
ئێوه
ههمیشهلهبیری
ئه‌وه‌دان
كه‌ئه‌و
به‌و
زووانهدهمرێ.
سیموون قسه‌كانی
پێ بڕی:
-
حه‌قی
خۆمانه.
پیتر له‌گه‌ڵیدا
هاوده‌نگ
بوو:
-
دووبه‌شی
ئهرزهكههی
ئێمه‌یه.
زهردهخهنهلهلێوهكانی
ئیبن تۆرا. له‌كاتێكدا
په‌نجه‌كانی
له‌ته‌نیشت
بهرددێك
به‌ند
كردبوو ده‌ی
گوشی
و، ووتی:
-
ئێوههیچ
مافێكتان نیه.
زه‌وی
و زاری هی ئه‌و
بوو. ئه‌و
دایكی ئێوهنهبوو.
مه‌گه‌ر
باوكم مهزڕهعهكهی
داگیر نه‌كرد؟
زه‌ویه‌كه
به‌ناوی
دایكمهوهبوو،
وانیه؟
ئێستا ئه‌و
مردووه
و مهزراكههی
منه.
سه‌یرێكی
مه‌زرای
به‌ربڵاو،
كێوهئهستهم
و ڕه‌ش
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان
و ماڵهدڵتهنگهكهی
كرد. ته‌نیا
ڕیزێك لهڕهشهدارهكان
ده‌وریان
دابوو.
مینا دایكێك كه‌به‌سه‌ر
كۆرپهڵهنهخۆشهكهیدا
نووشتابێتهوهو
بیلاوێنێ، ڕهشهدارهكان
دایكانێكی به‌هێز
و گه‌رم
و گووڕ و ژیر بوون، له‌گه‌ڵ
كۆرپه‌ی
زه‌ویدا
بهخۆشهویستیهوهدهپهیڤین.
|