|
محمد
حسین
سه‌ره‌تاكانی
ئه‌م رووداوه
بۆ سێ ساڵ سێ مانگ به‌ر له‌ئێستا
ئه‌گه‌ڕێتـه‌وه ، بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه تازه شه‌ڕی
سه‌خت و نهێنی نێوان زه‌ینه‌بخانی دراوسێمان و كه‌ژاڵ
خانی هاوسه‌ری پارێزگار ده‌ستی پێكردبوو. شه‌ڕێك
دواتر هێنده په‌ره‌ی سه‌ند خه‌ریك بوو سه‌دان
كه‌س ئه‌بونه سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌س پێشبینی
ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی لێ نه‌ئه‌كرد، كه‌س به‌ته‌ما
نه‌بوو به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه شاره‌كه‌مان به‌و
جۆره‌ی ئێستای بكه‌وێته سه‌ر زاری هه‌موو میدیا
جیهانیه‌كان.
ئێستا من ته‌نها ڕاسپێردراوی زه‌ینه‌بخانم بۆ
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه. ته‌نها منیش ئه‌زانم له
شه‌وانی به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌یدا چیكرا و چی وترا، چیش
ئه‌بوایه نه‌وترایه‌و نه‌كرایه. بێ ئه‌وه‌ی خۆم
ئاره‌زوم كردبێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ور و نه‌خشێكم
له‌ڕه‌وتی ڕوداوه‌كانیدا هه‌بێـت، ناچاری ئه‌م
گێڕانه‌وه كراوم ، ئه‌گه‌ر چی تانه‌بووه یه‌كێك له
100 ژنه هه‌ره ناوداره‌كه‌ی دنیا ، تا نازناوه‌كه‌ی
له‌زه‌ینه‌بخانی به‌رپه‌نجه‌ره‌كه‌وه نه گۆڕا بۆ
شه‌هره‌زادی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ، نه‌موێرا به
ئه‌ركی ئه‌م گێرانه‌وه‌و نوسینه هه‌ستم .. ئه‌ركێك
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌بوایه به‌منی نه‌سپاردایه.
چونكه
بۆمن زه‌حمه‌ت بوو به ئاشكرا ئه‌م چیرۆكانه
بنوسمه‌وه، په‌رده له‌سه‌ر نهێنیه‌كانی پیاوانی شار
هه‌ڵماڵم و پێیان بڵێم: "كوڕینه ئه‌و ژنه‌ی ئێوه
به‌تۆمه‌تی سۆزانیبون شاربه‌ده‌رتان كرد، بلیمه‌تێكی
گه‌وره‌بوو. له هه‌موومان زیره‌كتر
و بوێرتر
ئه‌یویست
تۆڵه‌ی خۆی له‌خانمی یه‌كه‌می شار بكاته‌وه.
زیره‌كانه‌تر شه‌ڕی ئه‌و ژنه به هه‌یبه‌ته‌ی
ئه‌كرد كه هه‌موو شار له‌به‌ر ده‌میا ئه‌له‌رزی."
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌بدا وه‌ها ڕێكه‌وتین
ئه‌م چیرۆكه ناو بنێین
(یاداشته‌كانی گره‌وێكی كه‌س لێ نه‌براوه )
به‌ڵام ترسی زۆر شت ناچاری كردم ناوێكی تری بۆ
هه‌ڵبژێرم
، ناوێك له گێچه‌ڵی پیاوه برینداره‌كانی
به‌رپه‌نجه‌ره‌كه‌ی لامدات ، له هه‌موو ئه‌و بڵاو
نه‌هامه‌تیانه‌یش كه ئه‌شێـت جاسوس و پیاوكاره‌كانی
كه‌ژاڵ خان بۆم دروست بكه‌ن دورمبخاته‌وه.
سه‌ی نه‌جیم كه بیستی
من خه‌یاڵی نوسینه‌وه‌ی چیرۆكێكی وام
هه‌یه،
پێی گوتم :
-- " ڕۆڵه كه‌رێتی وانه‌كه‌یت. له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا
ئه‌وه‌ی ده‌می خۆی نه‌گرێت هه‌میشه به‌شی تێهه‌ڵدان
ئه‌بێت. ئه‌گه‌رخانمی یه‌كه‌می شار ببیسێته‌وه ...
دارئه‌بڕێته قونت هااااا .. دوایی نه‌ڵێیت ... "
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌ك یه‌كێك له داهێنه‌رانی ساڵ
هه‌ڵبژێردرا،
وه‌ك
یه‌كێك له 100ژنه سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی جیهان
دیاری كرا ،
ئیتر بۆم ده‌ركه‌وت بومه‌ته میرزای
چیرۆكنوسینی چ فه‌رهادكوژێك.
ژنێك هه‌ر به‌ڕاستی سه‌رقاڵی فرۆشتنی عه‌وره‌ت
و شه‌ره‌فی شاره‌كه‌مانه. بێ شه‌رمانه شوڵی لێ
هه‌ڵكێشاوه و هه‌ر ڕۆژه‌و نهێنی یه‌كێك له پیاوه
ناوداره‌كانی شار ئه‌كاته كاره‌كته‌ری نوسینه‌كانی.
هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ی ئه‌م پیاوانه
به‌درێژایی ژیانیان پاراستویانه ، ئێستا ئه‌و
ئه‌یكاته پاڵه‌وانی كورته چیرۆكه‌كانی و ڕۆژانه
سه‌رقاڵی فرۆشتنیه‌تی به كۆمپانیایه‌كی چاپ و
بڵاوكردنه‌وه. هه‌ر به‌وه‌یشه‌وه ناوه‌ستێت،
له‌په‌راوێزی هه‌ر چیرۆكێكیشدا
ئه‌نوسێت :
" ئه‌مه‌یش یه‌كێكی تره له‌چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كانی
نێوان خۆم و پیاوه‌كانی شاره‌كه‌م ..."
تكایه له‌گه‌ڵما به‌و
و په‌له مه‌كه، له‌م نوسینه‌دا ناتوانم
هه‌موو شتێكت بۆ بگێڕمه‌وه ، ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستت
ته‌نها چیرۆكی ئه‌و چیرۆكانه‌یه زه‌ینه‌بی كرده
كه‌سایه‌تیه‌كی جیهانی، یه‌كێك له‌و 100ژنه
سه‌ركه‌وتووه‌ی داهێنانی هه‌بووه له‌ساڵدا.
هه‌م وه‌ك لێزانترین كاره‌كته‌رێك كه به ژیانی خۆی
چیرۆكی دروست كردووه .
هه‌م وه‌ك چالاكێكی سیاسی ئاشتیخوازیش كه به‌ڕێگای
ناتوندو تیژی شه‌ڕی دیكتاتۆره‌كه‌ی شاره‌كه‌ی خۆی
كردووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه من دره‌نگ تێگه‌یشتم له‌و
نهێنیانه‌ی ئه‌فسانه‌ی زه‌ینه‌بخانی دروستكردوه ،
سه‌رده‌مێك كار له كار ترازا بوو، ئه‌و هه‌موپیاوانی
گه‌ڕه‌كی به‌نامه‌ردی تاقی كردبوه‌وه، ئه‌وانیش
به‌نامه‌ردی خۆیان ئه‌میان شاربه‌ده‌ر كردبوو. ڕێك
شه‌ش مانگ دوای ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌لا قوتبه‌دین فتوای
كوشتنه‌كه‌ی ده‌ركرد. خۆرئاوایه‌كی دره‌نگ بانگی كردم
و هه‌مو شتێكی بۆگێڕامه‌وه، هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ی
نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی شار ، ته‌واوی جیهانیشی سه‌رسام
كرد.
له‌وه ئه‌چێـت خۆی پێشبینی مه‌ترسیه‌كانی كردبێت ،
ئاگای له‌وده‌سته ڕه‌شانه بێـت كه له هه‌لی
كوشتنی ئه‌گه‌ڕان. بۆیه ئه‌یویست كه‌سێكی هه‌بێت
یادگاریه‌كانی بنوسێته‌وه، چیرۆكی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی
له‌گه‌ڵ پیاوانی ئه‌م شاره‌دا تۆمار بكات.
پێی وتم:
" ئه‌زانم من
له‌مه‌ولا ناژیم ، مه‌حاڵه له‌شارێكی وادا ژنی وه‌ك
من جێگای بێـته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیشمدا
ئه‌م مێژووه پڕمه‌ترسیه نه‌مرێت پێویسته تۆ
بینوسیته‌وه. پێویسته تۆ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی شاری
بسه‌لمێنیت ، ئه‌وه‌ی پیاوه دۆڕاوه‌كانی به‌ر
په‌نجه‌ره‌كه‌م ئه‌یگێڕنه‌وه هه‌موو ڕاستیه‌كان نیه
، به‌ڵكو ته‌نها نیوه‌یه‌كی شێواو و خوار و خێچی
حكایه‌ته‌كانه، ئه‌و نیوه‌ی دۆڕاوه بوده‌ڵه‌كانی
به‌رپه‌نجه‌ره‌كه‌م."
باوه‌ڕم پێ بكه‌ن خۆیشم نازانم له‌كوێوه ده‌ست
پێبكه‌م ، له‌كویا بیری خه‌مه‌وه و له‌كویا
فه‌رامۆشی كه‌م. چونكه من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
له‌گه‌ڵیا بوم ، له‌و ڕۆژگاره‌وه كه ئه‌و ته‌نها
وه‌ك ژنێكی جوان ژیانێكی ئاسایی ئه‌ژیا، وه‌ك
پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆكه‌یش هه‌ر له‌ئاستی
گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆماندا ئه‌ناسرا. سه‌ره‌تا هه‌ر
زه‌ینه‌بی ته‌ڕ بێوه‌ژن بوو، ژنێكی جوانخاسی
ناسكۆڵه، له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی ته‌مه‌نیا هه‌میشه
گه‌نجتر و ناسكتر خۆی ئه‌خسته به‌رچاوان. به‌ڵام
وه‌ی له‌و ڕۆژه‌ی گره‌وه‌كه‌ی ده‌ست پێكرد، ئیتر
هه‌رله یه‌كه‌م مانگه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی شار ناسیان ،
له هه‌ر كوێوه ئه‌ڕۆیشتین هه‌ر باس باسی
ئه‌و بوو، هه‌ر وا خه‌ڵك بوون سه‌راسیمه‌ی شه‌هوه‌تی
گره‌وه ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی بوون.
له‌مێژه پێشینانی ئه‌م شاره‌ی ئێمه وتویانه :
" ته‌نها
سۆزانیه‌كان و سیاسیه‌كانمان
به‌باشی هه‌ڵئه‌كه‌ون، ئه‌گینا له هه‌موو
بواره‌كانی تردا كڵۆڵین."
زۆری پێ نه‌چوو هه‌ر ئه‌م گره‌وانه زه‌ینه‌بی كرده
ناودارترین كه‌سایه‌تی
شار ، جوانترین و دیارترین ئه‌ستێره‌ی
له‌عاشقان یاخیش. له چاخانه‌كاندا ، له‌گشت كۆڵان و
شه‌قامه‌كاندا ، له‌گه‌رمه‌ی گه‌ڕه‌لاوژێی ئێوارانی
سه‌رمێزی مه‌یخانه‌كاندا ، له‌فسكه فسكی باره‌گای
یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كانی شار و ته‌نها گه‌رماوه‌كه‌ی
ژنانیشدا ، هه‌روا باسی زه‌ینه‌ب و گره‌وی شه‌وه
په‌مه‌ییه‌كانی بوو.
سه‌ی نه‌جیم ئه‌یگوت:
-"ئه‌مه سۆزانیه براكانم سۆزانی .. كه‌س وه‌ك من
ئه‌م لابڕیاوه
ناناسێت. ئه‌گه‌ر
وه‌ك فریشته‌كانی خودا بچێته ئاسمان و
بیشگه‌ڕێـته‌وه ، له‌لای من ئه‌و هه‌ر سۆزانیه‌كه‌و
بڕایه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تی ئه‌م شاره نه‌بێت ، چۆن
ئه‌بێت سۆزانیه‌كانی له پیاوماقوڵه‌كانی ناوبانگیان
به‌رزتر بێت."
له زۆر
زوه‌وه من ئه‌و ژنه‌م ئه‌ناسی. ڕۆژگارێك كه هێشتا
نه‌بووه خاوه‌نی ئه‌و ناوبانگه‌ی ئێستای ، هێشتا
سه‌فه‌ری ته‌نها كوڕه‌كه‌ی نه‌یكردبووه شاژنی
ته‌نهای ئه‌و باڵه‌خانه كۆنه‌ی كه ئه‌مڕۆ له
كۆشكی كۆماری زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ره. هێشتا
نه‌كه‌وتبوه به‌ر ته‌ماح و چڵێسی پیاوانی شار ،
به‌ڵێنی سێكسی خۆڕایی و گره‌وی كه‌س لێنه‌براوه‌ی
نه‌یكردبوه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری وڵات. وه‌ك
یه‌كێك له‌هاوڕێ كانی دایكم ، وه‌ك دایكی یه‌كێك
له‌هاوڕێ كانیشم ، زه‌ینه‌ب خان بۆمن گه‌لێك به‌ڕێز
بوو. هه‌ڵبه‌ته تائێستایش شتێك له‌و شه‌رم و ڕێزه‌م
هه‌ر لاماوه به‌رامبه‌ری.
ئێستایش كه‌بڕیارم داوه كۆچیرۆكی گره‌وه‌كه‌ی
بنوسمه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه نیه وه‌ك ژنێكی بێ چاره
نیشانی تۆی بده‌م ، ژنێك له‌ناچاریدا و
له‌به‌ر سه‌ختیه‌كانی ڕۆژگار ، ناچار بووه وه‌ك
سۆزانیه‌ك مامه‌ڵه به‌جه‌سته‌ی خۆیه‌وه بكات ..
نه‌خێر
، منیش سه‌رسامی بوم ، سه‌رسامیه‌ك جیاواز
له‌سه‌رسامیه‌كانی سه‌ی نه‌جیم و هه‌موو پیاوانی تر .
من
به‌هه‌موشتێكی سه‌رسامبوم جوانیه‌كه‌ی نه‌بێـت،
دڵـته‌ڕی و ناسكی و خه‌نده شه‌یتانیه‌كانی
نه‌بێت .. ڕێك به پێچه‌وانه‌ی پیاوانی
گه‌ڕه‌كه‌وه ، چونكه ئه‌وان ڕقیان له‌هه‌مو شتێكی
بوو
جگه له‌جوانیه ئاره‌زو بزوێنه‌كه‌ی. به‌ڵام من نا
ئازیزه‌كه‌م. من بۆشتێكی تر ئه‌و ژنه‌م ئه‌ویست ،
بۆشتێك به‌لای هیچ كام له‌پیاوانی گه‌ڕه‌كه‌وه
جێگه‌ی بایه‌خ نه‌بوو. كه ئه‌یانگوت زه‌ینه‌ب
سۆزانیه‌و حه‌یای گه‌ڕه‌كی بردووه، تاوانكاره‌و ڕوی
ڕه‌حمه‌تی خودایی له‌هه‌مومان گرتووه. من هه‌ر
گاڵته‌م لێ ئه‌هات. نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری
پێشوه‌ختم هه‌بێـت له‌پشتگیری كردنی ، نا ، من
هه‌رگیز ئه‌وه‌نده جوامێر نیم بتوانم پاڵپشتی
سۆزانیه‌ك بكه‌م كه هه‌موو پیاوانی گه‌ڕه‌ك ئیمزای
ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كۆكردۆته‌وه. هه‌موو پیاوان
به‌جه‌نابی موختاریشه‌وه.
بۆمن گرنگ نه‌بوو بزانم ئه‌و پیاوانه كێن هه‌مو
شه‌وێك ئه‌چنه ناو حه‌وشه‌كه‌ی زه‌ینه‌به‌وه ،
ڕوخساری ئه‌و
چه‌ته‌وڵه
باڵابه‌رزانه چۆنه كه به ئاشكرا دێن و
خۆیان ئه‌كه‌نه ماڵدا. دێن و كه‌س نازانێت كه‌ی
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ، تاریكه‌و لێڵی
نیوه‌شه‌و ، گزنگی ده‌مه‌وبه‌یان ،
چێشته‌نگاوێك كه ڕۆژ ئه‌بێته‌وه. ئه‌وان ته‌نها
هاتنه‌كه‌یان دیار بوو ، كه‌س نه‌یئه‌زانی كه‌ی و چۆن
ئه‌ڕۆنه‌وه. به‌لاَم بۆمن ئه‌مانه كێشه‌یه‌ك نه‌بوون
، نه‌وه‌ك پیاوانی تری گه‌ڕه‌ك ته‌ماحێكم
له‌جوانیه‌كه‌ی هه‌بوو ، نه‌هێنده جوامێریش بووم
غیره‌ی لێ بكه‌م ، ته‌نها ده‌مویست له نهێنی
گره‌وه‌كانی تێبگه‌م و به‌س
، كه به‌داخه‌وه كاتێك تێگه‌یشتم هه‌موشتێك
تێپه‌ڕی بوو ، ئیتر هیچم پێ نه‌ئه‌كرا له‌پێناویا.
خودایه
ئه‌مه چی بوو ئه‌و ژنه كردی !
كرۆكی گره‌وه‌كه
هه‌موو پیاوانی گه‌ڕه‌ك ، به‌شه‌ریف و شه‌واڵ
پیسیانه‌وه ، به‌هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندیانه‌وه ،
به‌ده‌سڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنه‌وه ، به ئیماندار و بێ
دینه‌وه
، هه‌ریه‌كه‌و بۆخۆی چیرۆكێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ
زه‌ینه‌بخاندا ، نائومێدی شه‌وگارێكی تاریك و ساردی
به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ی تاقیكردبوه‌وه ..
ئه‌گه‌ر چی سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كانیان له‌یه‌كتر
جیاوازبوو ، به‌ڵام هه‌موی هه‌ر یه‌ك ئه‌نجامی هه‌بوو
، یه‌ك چاره‌نوس و قسمه‌ت ئه‌یگه‌یاندنه دوادیمه‌نی
نائومێدیان له‌به‌رده‌م جه‌سته‌ی ڕوت و جوانی
زه‌ینه‌بدا.
هه‌مویان ئه‌یانگوت:
" دوای ڕۆژانێكی زۆر له‌دڵداری و چاوباشقه‌ڵانێ ،
دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر بۆ ڕازیكردنی ،
زه‌ینه‌ب به‌ڵێنی پێدام.
ڕێكه‌وتین
له‌سه‌ر (...) ، ئه‌وه بوو
له 12:30 شه‌و ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌ی لێ
كردمه‌وه. هه‌ركه بینیمی ڕای كرد و نه‌یهێشت ده‌ستم
به‌رده‌سته‌كانی بكه‌وێت، خێرا چووه ناو ژوره
ناوه‌ڕاستینه‌كه‌وه و ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌ر كلیلدام.
له‌دیوی ناوه‌وه چوه به‌ر په‌نجه‌ره‌كه و ته‌واو
خۆی ڕوت كرده‌وه. به تارمایی له‌ش و لارێكی سپی و
جوانه‌وه ، به‌جوتێك مه‌مكی شۆڕی زله‌وه كه
له‌تاریكیه‌كه‌دا بریقه‌ی ئه‌دایه‌وه، بانگی كردمه
به‌رهه‌یوانه‌كه. بێ ئه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌م لێ
بكاته‌وه ، به‌قسه‌ی خۆشی حیزانه‌وه، به‌پێكه‌نینی
بێ باك و زاڵمانه‌وه، له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا
جه‌سته ناسك و جوانكه‌ی خۆی نیشان ئه‌دام ..
سه‌رسه‌ختانه ئه‌یگوت:
- ته‌نها پیاوی جوامێر ئه‌توانێت من له‌باوه‌شگرێت ،
پیاوێك به‌ڕاستی پیاو بێـت و بتوانێت داواكانم جێ
به‌جێ بكات. بۆیه كلیلی هاتنه ژوره‌وه‌ی
تۆ بۆناو باوه‌شی من. كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه
.. دیاری كردنی شوێنی نیشانه‌كه‌یه ، ئه‌و نیشانه
ڕه‌شه گه‌وره‌ی له بنڕانی كه‌ژاڵ خانی خێزانی
پارێزگاردایه ، تا نه‌چیت و شه‌واڵه‌كه‌ی
له‌پێ دانه‌كه‌نیت ، شوێنی نیشانه‌كه له‌بن ڕانیدا
دیاری نه‌كه‌یت، له‌م ده‌رگاوه نایه‌یته ژوره‌وه.
ئه‌مه گره‌وی منه بۆتۆ
، كاتێك من كلیلی هاتنه ژوره‌وه‌ت ئه‌ده‌مێ ،
پێم بڵێیت ئه‌و نیشانه ڕه‌شه ئه‌كه‌وێته چ لایه‌كی
بن ڕانیه‌وه."
ئه‌مه حكایه‌تی هه‌موو عاشقه دۆڕاوه‌كانی
زه‌ینه‌به، هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی به‌دنیایه‌ك
خه‌ونی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه ئه‌چونه
به‌رپه‌نجه‌ره‌كه‌ی، به‌شكست و نائومێدیه‌كی
پڕمه‌ترسیشه‌وه ئه‌گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌زانم ئه‌مه‌ی من بۆتۆی ئه‌گێڕمه‌وه ناكرێت وه‌ك
چیرۆكێكی ئاسایی بیخوێنیته‌وه ، هیچ چیرۆك نوسێك
ئه‌وه‌نده نه‌فام نیه له‌جیاتی سه‌دان پاڵه‌وانی
دۆڕاوی ،
له‌جیاتی هه‌رچی پیاوی گه‌ڕه‌ك و شاره‌كه‌ی
هه‌یه. به‌زمانی یه‌كێكیان قسه بكات، به كرداری
( گوتی ) ئه‌زمونی سه‌دان پیاوی دۆڕاوی
به‌رپه‌نجه‌ره‌كه بگێڕێته‌وه. به‌ڵام باوه‌ڕم پێ
بكه‌ن ئه‌و هه‌موو شه‌وێك هه‌ر یه‌ك سیناریۆی دوباره
ئه‌كرده‌وه ، ته‌نها جیاوازی له‌ئه‌كته‌ره‌كانیدا
هه‌بوو.
-- شه‌وێك جه‌بار دیموكراتی موختاری گه‌ڕه‌ك ئه‌چوو.
-- شه‌وێكی تر سه‌ی نه‌جیم داوێنپیسی
دوكاندار.
-- شه‌وێكی تر ڕائد عوسمانی پۆلیس پاسه‌وانه‌كانی
له‌ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ستاند و خۆی ئه‌كرده ژوردا.
-- شه‌وێكی تر مامۆستا حه‌مه‌ئه‌مینی مه‌لای
مزگه‌وته‌كه ، به‌ترس و شه‌رم و ته‌ریقیه‌كی زۆره‌وه
، پسكه پسك له‌ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌ی ئه‌دا.
-- شه‌وێك
حاجی عومه‌ر.
--
شه‌وێك سه‌لیم ئه‌فه‌نی.
به‌م جۆره
شه‌وانی به‌رپه‌نجه‌ره‌كه بێ كۆتای دووباره
ئه‌بوه‌وه.
لێتان ناشارمه‌وه كه من نه‌ئه‌چوم له‌به‌رئه‌وه
نه‌بوو له‌دراوسێكانم پاكتربوم ، نه‌خێر، منیش وه‌ك
هه‌ر پیاوێكی تری ئه‌م شاره، نه‌م ئه‌توانی
ئاره‌زوه‌كانی خواره‌وه‌ی پشتوێنه‌م جڵه‌و بكه‌م.
كێشه‌ی من ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مبینی یه‌كسه‌ر دایكی خۆم
بیر ئه‌كه‌وته‌وه ، چونكه ڕۆژانێكی زۆر پێكه‌وه
ژیابون ، پێكه‌وه چوبونه بازاڕ و گه‌رماوی ژنان و
پرسه‌و ...
كه‌س نه‌یزانی چۆن به‌و خێراییه گره‌وه‌كه‌ی
زه‌ینه‌ب سه‌رانسه‌ری شاری ته‌نیه‌وه ، ڕاسته
وتویانه "قسه كه‌وته زار، ئه‌گاته هه‌موو شار"
به‌ڵام یه‌كجار به‌م جۆره‌یش نا ، هه‌ڵبه‌ته
تائێستایش هه‌ر پێم وایه نهێنیه‌ك هه‌بوه‌و من پێم
نه‌زانیوه، ماسته‌كه زیاتر له مویه‌كی تیایه و من
نه‌مبینیوه .
له‌ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نوسرابوو:
"بایه‌خی نائاسایی خه‌ڵكی شار به گره‌وه‌كه‌ی
زه‌ینه‌ب زیاتر په‌یوه‌ندی به نیشانه‌كه‌ی بن ڕانی
خانمی یه‌كه‌می شاره‌وه هه‌یه ، ئه‌وه پێگه‌و
ناوبانگی ئه‌وه زه‌ینه‌بیشی كردۆته عه‌نته‌ر
پاڵه‌وان ، ئه‌م شاره قه‌ت بێ سۆزانی نه‌بوه .
بۆكه‌س تا ئێستا
..."
له‌وتارێكیشدا
نوسرابوو:
" نه‌خێر كه‌ژاڵ خان‌یش ئه‌وه‌نده گرنگ نیه تا به‌م
جۆره ، به‌ڵكو ئه‌مه ده‌سه ، ده‌ستی موخابه‌راتی
دوژمنه‌كانی كورده، ئه‌یانه‌وێـت به‌هۆی ئه‌م ژنه
سۆزانیه‌وه كێشه چاره‌نوسسازه‌كانی گه‌ل و
نیشتمانمان لاكاڵ كه‌نه‌وه، چاره‌نوسی له‌قوڕاچه‌قیوی
كه‌ركوكی قودس و دڵمان له‌بیربه‌رنه‌وه ..."
كه سه‌ی نه‌جیم ئه‌م بۆچونه ڕۆژنامه‌وانیه
ئه‌بیسێت، توڕه ئه‌بێـت و ئه‌ڵێت:
" تڕ حێو، باوك له‌قونت بخوات ڕۆڵه بۆخۆت و عه‌قڵت،
بۆهیچ كێشه‌یه‌كی چاره‌نوسساز هه‌یه هێنده‌ی
ناوگه‌ڵی زه‌ینه‌ب تام و چێژی هه‌بێت ؟.. بۆمن
ده‌وڵه‌تی چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌گۆڕمه‌وه به
ئۆخژنێكی ... ؟ "
دیاره من نازانم زه‌ینه‌ب تاچه‌ند ڕاست ئه‌كات،
تاچه‌نده هیچیشی له‌من نه‌شاردۆته‌وه، وه‌ك چۆن
قه‌ت نه‌یویستووه جه‌سته‌ی خۆی له‌و پیاوانه
بشارێـته‌وه كه به‌دنیایه‌ك حه‌زو ئاره‌زوه‌وه
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا ڕایوه‌ستاندون. به‌ڵام
تۆپێم بڵێ
چ شتێكی مابوو له‌منی بشارێته‌وه ، دوای
ئه‌وه‌ی سه‌رتاپای جه‌سته‌ی به‌ڕوتی نیشانی ئه‌و
پیاوانه ئه‌دا؟ ئه‌و
پیاوانه‌ی
كه خۆی ئه‌یگوت -"به دڵێك خۆشم ئه‌ویستن و
به‌دڵێكیش ڕقم لێیان بوو ، به‌دڵێك حه‌زم ئه‌كرد
دیقیان پێ بكه‌م و به‌دڵێكیش جێگای سۆز و به‌زه‌یم
بوون" هه‌رگیز باوه‌ڕناكه‌م ،
ئه‌و شتێكی مابێت له‌منی شاردبێته‌وه. ژنی
شاره‌كه‌ی ئێمه ته‌نها ناونه‌فه‌كی شه‌واڵه‌كه‌ی
به‌گرنگ ئه‌زانێت بۆشاردنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی
زه‌ینه‌ب بۆچه‌شه و تامه‌زرۆیی
ژێرناونه‌فه‌كه‌كه‌یشی نیشانی پیاوه‌كان ئه‌دا ، ئیتر
چی ئه‌مێنێته‌وه
له‌منی بشارێـته‌وه. بۆیه هیچ گومانم
له‌ڕاستی ئه‌و چیرۆكانه نیه ، ئه‌وه‌ی ئه‌و
به‌وپه‌ڕی بڕوا به‌خۆبونه‌وه بۆی ئه‌گێڕامه‌وه،
منیش ئێستا بۆتۆی ئه‌نوسمه‌وه .
***
ئه‌مه لاپه‌ڕه فه‌رامۆشكراوه‌كانی مێژووه
ئازیزه‌كه‌م. ئه‌و به‌شه‌ی ژیانه كه ناونراوه
(نهێنی ). به‌ڵام
نهێنیه‌كان چ تامێكیان هه‌یه گه‌ر زه‌ینه‌ب
بۆمنی نه‌گێڕێتـه‌وه و منیش بۆ تۆی
نه‌نوسمه‌وه.
زه‌ینه‌ب
ئه‌یگوت "هه‌ریه‌كه له‌و پیاوانه ، ئه‌گه‌رچی
به‌ڕۆژ شاپیاوی ناو دیوه‌خان و بازاڕ و كۆڕ‌و
كۆبونه‌وه‌كان بون، پیاوی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت
و جوامێری بون. ئاماده‌بون به‌شه‌و له‌به‌رده‌م مندا
چۆك داده‌ن ، گوێ له داوا سه‌خت و قورسه‌كانم بگرن ،
به‌ده‌م پاڕانه‌وه‌وه پێم بڵێن: چیت ئه‌وێت له‌م دنیا
بۆت جێ به‌جێ ئه‌كه‌م ، به‌س نیشانه‌كه‌ی بنڕانی
كه‌ژاڵ خان نا. ئامان زه‌ینه‌ب گیان ئه‌وه‌م پێمه‌كه،
به‌خوا ملم ئه‌كه‌نه په‌ته‌كه‌وه ..."
به‌ڕاستی
بێچاره‌ییه‌ك بوو پیاوانی شار تیا ئه‌ژیان ،
بڵایه‌ك بوو یه‌كه یه‌كه زه‌ینه‌ب گڕیه‌دا له
ده‌وریان ، ئه‌وان بۆساتێكی هه‌واو هه‌وه‌سی
ناوگه‌ڵیان ئه‌هاتن، كه‌چی له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا
زه‌ینه‌ب توشی گره‌وێكی ترسناكی ئه‌كردن، گره‌وێك
حه‌تمه‌ن سه‌ری په‌ڕیویان باجه‌كه‌ی بوو. كاتێك
ئه‌یگوت:
-- "لێم
مه‌پاڕێره‌وه ناپیاو، ئازایت بڕۆ ، تا تاشوێنی
نیشانه‌كه‌ی بنڕانی ئه‌و ژنه‌م بۆدیاری
نه‌كه‌یت. تا پێم نه‌ڵێیت ... ، ده‌رگاكه‌ت لێ
ناكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر دیقت كردووه. ئه‌بێـت هه‌ر له‌و
دوره‌وه ، له‌ناو ئه‌م تاریكیه‌دا ته‌ماشای جه‌سته‌م
بكه‌یت."
دیاره زه‌ینه‌ب پێی نه‌گوتبوون له‌پشت داواكه‌یه‌وه
چ مه‌به‌ستێكی هه‌یه ، چۆن ئه‌یه‌وێت تۆڵه‌ی كوڕه
گه‌وره‌كه‌ی له‌خانمی یه‌كه‌می شار بكاته‌وه، ئه‌و
كوڕه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵًدا
كچی پارێزگاری ماچ كرد، به‌بڕیاری خانمی یه‌كه‌می
شار خرایه حه‌وزێكی تێزابه‌وه. ئیتر هه‌ر له‌و
ڕۆژه‌وه زه‌ینه‌ب خولیای تۆڵه سه‌ندنه‌وه
ئه‌كه‌وێته مێشكیه‌وه، بڕیار ئه‌دات به‌هه‌ر نرخێك
هه‌یه ئابڕوی ئه‌و ژنه له‌كه‌داربكات. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته دۆزه‌خیه‌ش نیشانه‌كه‌ی بنڕانی كردبووه
چه‌كێك و ئه‌یوست پیاوێكی ده‌ستكه‌وێت بڵێت من دیومه
، ئه‌كه‌وێته لای (...) بنڕانیه‌وه. ته‌نها
مه‌به‌ستی شكاندنی شوشه‌ی ئابڕوی كه‌ژاڵخان بوو،
چونكه ئه‌یزانی له‌بنڕانیدا نیشانه‌یه‌ك هه‌یه،
ڕۆژگارێك كه هه‌ردوكیان كچی ماڵه‌وه و ده‌سته
خوشكی گه‌ڕه‌ك ئه‌بن، پێكه‌وه ئه‌چنه گه‌رماوێكی
ژنانه و ئه‌و نیشانه به‌دی ئه‌كات. به‌ڵام ئێستا
نه‌یئه‌زانی ئه‌كه‌وێته چ لایه‌كی بنڕانیه‌وه،
ڕاستی یان چه‌پی، به‌ری یان دوای . ته‌نها ئه‌م
زانیاریه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی لای جه‌نابی پارێزگار
بیداته تڵاقدانا، هه‌م له‌ماڵ و مێرد نائومێدی كات
، هه‌م له‌ناو خه‌ڵكیشدا ئابڕوی به‌رێت.
كه زه‌ینه‌ب لای ئیمه شار به‌ده‌ر كرا ،
به‌یارمه‌تی ته‌نها كوڕه‌كه‌ی گه‌یشته له‌نده‌ن ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوو
یه‌كسه‌ر له‌وێ وه‌ك په‌نابه‌رێكی سیاسی
وه‌رگیرا ،
دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی
BBC
ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی بڵاو ئه‌كاته‌وه
له‌لایه‌ن كۆڕ و كۆمه‌ڵه مرۆیی و فێمینیسته‌كانه‌وه
بایه‌خێكی زۆری پێ ئه‌درێت. هه‌ركه چیرۆكه‌كانی
ژیانی و شه‌ڕه شاراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌می
شاردا
ئه‌گاته ڕای گشتی وڵاته‌كه
، ئیتر وه‌ك كه‌سێكی نائاسایی مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن
، كه‌سێك توانیویه‌تی جوانیه‌كه‌ی خۆی وه‌كو
چه‌كێك له‌دژی دیكتاتۆریه‌تی خانمی یه‌كه‌می شار
به‌كار بهێنێت .
له له‌نده‌ن زه‌ینه‌ب ئه‌كه‌وێته نوسینه‌وه‌ی ئه‌و
چیرۆكانه‌ی له ژیانی پیاوه‌كانی
به‌رپه‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه وه‌ری گرتبوو
، نهێنی ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌گێڕایه‌وه كه له
به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌یدا چۆكی پێداداون ، هه‌موو ئه‌و
سه‌ربورد و حكایه‌تانه‌ی ئه‌م به پرسیاره
فزوڵیه‌كانی لێی وه‌رئه‌گرتن ، ئه‌وانیش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌رگای ژوره‌كه‌یان لێبكرێته‌وه ، هیچ
نهێنیه‌كیان نه‌ئه‌ما باسی نه‌كه‌ن .. كۆی ئه‌و
سه‌ره‌داوانه، ئه‌و وڕێنه‌و قسه فڕێدراوانه‌ی
به‌ده‌م شه‌هوه‌ت و پاڕانه‌وه‌وه پێی دركاندبوون ،
جوانجوان ئه‌یهۆنده‌وه‌و ئه‌یكرده حكایه‌ت ..
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زه‌ینه‌ب بووه ناوێكی دیاری
نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری له‌نده‌ن ،
له‌بڵاوكراوه ئه‌ده‌بیه‌كاندا وه‌ك شه‌هره‌زادی
دووه‌م
ناو ئه‌هێنرا ، شه‌هره‌زادێكی تر كه له‌سه‌ده‌ی بیست
و یه‌كدا، چیرۆكه‌كانی هێناوه بۆئه‌وه‌ی له‌له‌نده‌ن
بیگێڕێتـه‌وه. ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ئه‌م شه‌هره‌زاده
هه‌روا له‌دره‌وشانه‌وه به‌ردوام بوو تائه‌و ڕۆژه‌ی
وه‌ك یه‌كێك له 100 ژنه داهێنه‌ره‌كه‌ی ساڵ
هه‌ڵبژێردرا. ناوه ناوه قسه‌له‌سه‌ر پاڵاوتنی
بۆنۆبڵی ئاشتیش ئه‌كرێت، چونكه یه‌كه‌م جاره له‌م
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه پڕ له توند‌و تیژی و خوێنڕێژیه‌دا
، كه‌سێك به‌جوانی جه‌سته‌ی خۆی ، به‌ڕێگای
ناتوندوتیژی، شه‌ڕی سته‌مكاره‌كه‌ی شاره‌كه‌ی خۆی
بكات.
........................................................................................................................
له‌ژماره 28 گۆڤاری هه‌نار بڵاوبۆته‌وه
|