|
وه‌رگێڕانی له فارسی‌یه‌وه: که‌ریم تاقانه (سوێد)
ویلیا‌م سارۆیان له چه‌ند دێڕدا:
ویلیا‌م سارۆیان له ساڵی 1908ی زایینی له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نی كه بۆ ئه‌مریكای باكووری
كۆچیان كردبوو، له شاری فرزنودا، چاوی به دنیا
هه‌ڵێنا‌و له ساڵی 1981دا كۆچی دواییی كرد. ئه‌و
له‌به‌ر هه‌ژاری‌و نه‌داری ناچار بوو هه‌ر له قۆناغه
سه‌ره‌تایی‌یه‌كان‌دا ده‌ست له خوێندن هه‌ڵبگرێ.
سارۆیان له ته‌مه‌نی بیست‌و شه‌ش ساڵی‌دا هه‌وه‌ڵین
چیرۆكی خۆی چاپ‌و بلاو كرده‌وه. له‌دوایی‌دا، وێڕای
كورته چیرۆك، شانۆنامه، ڕۆمان‌و فیلمنامه‌شی
ده‌نووسی. بۆ وێنه له شانۆنامه‌كانی ده‌كرێ ناوی
”دڵی من له كۆساران‌دا” ببه‌ین. له ڕۆمانه‌كانیشی ،
ده‌توانین ئاماژه به ”كۆمیدیی ئینسانی ”و ”دایه ،
خۆشم ده‌وێی” بكه‌ین.
سارۆیان جارێكیان خه‌لاتی ”پۆلیتزر”ی برده‌وه كه له
وه‌رگرتنی خۆی بوارد. چونكه ده‌یگوت:- "هونه‌ر
پێویستی به‌وه نییه سه‌رمایه پارێزگاریی لـێ‌بكا."
داپیره‌م، خوا سڵامه‌تی بكا، پێی وایه هه‌موو پیاوێك
ده‌بێ كار بكا‌و زه‌حمه‌ت بكێشێ. بۆ نموونه پێش
چه‌ند ده‌قیقه له سه‌ر سفره دیگوت:
- ” ده‌بێ كارێكی باش فێر بی. ده‌بێ فێر بی له
خۆڵه سووره ، یان له ته‌خته‌دار ، یان له ئاسن ،
یاخود له پارچه ، شتی ئه‌وتۆ دروست بكه‌ی به
كه‌ڵكی خه‌ڵكی بێ. جوان نییه لاوێكی وه‌ك تۆ
پیشه‌یه‌كی چاك‌و پیاوانه نه‌زانێ. باشه ئێستا تۆ
ده‌زانی شتێك دروست بكه‌ی؟. ده‌توانی مێزێكی ساده ،
یاخود كورسییه‌ك بسازی؟. ده‌زانی ده‌فر ، یان قۆڕی
دروست بكه‌ی؟. ده‌توانی قاڵی بچنی؟. ئاخر تۆ چ كارێك
هه‌یه بیزانی؟”
پاشان له حاڵێك‌دا به‌تووڕه‌یی سه‌یری ئه‌منی ده‌كرد،
ده‌یگوت:
- ”ده‌زانم، ده‌ڵێن نووسه‌ری. قبووڵمه نووسه‌ری. به
جگه‌ره كێشانه‌كه‌ته‌وه دیاره ده‌بیه شتێك..
ماڵه‌كه‌ت پڕ كردووه له دووكه‌ڵه جگه‌ره. به‌ڵام
ده‌بێ بزانی شتێك دروست بكه‌ی. شتێك كه‌ڵكی هه‌بێ؛
شتێك مرۆڤ بتوانێ بیبینێ‌و ده‌ستی لـێ‌بدا.
ده‌گێڕنه‌وه كه یه‌كێك له سوڵتانه‌كانی ئێران ،
كوڕێكی هه‌بووه‌و.. ئه‌م كوڕه ده‌كه‌وێته داوی
ئه‌وینی كچی شوانێكه‌وه. ده‌چێته لای بابی‌و ده‌ڵێ:
”سه‌روه‌رم، ئه‌من عاشقی كچی شوان بووم‌و ده‌مهه‌وێ
بیخوازم. ” سوڵتانیش ده‌ڵێ: ”كوڕم، من سوڵتانم‌و تۆش
كوڕی منی. كه من مردم ، ئه‌تۆ ده‌بیه سوڵتان. چۆن
ده‌ته‌وێ كچی شوان بخوازی؟” به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ:
” ئه‌من نازانم. ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانم كه ئه‌م كچه‌م
خۆش ویستووه‌و ده‌مهه‌وێ ئه‌و ببێته شاژنم.”
سوڵتان كه ده‌بینێ ئه‌وینی كوڕه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ
كچه‌كه، پاك‌و خودایی‌یه، ده‌ڵێ: ”باشه، ئه‌من
ده‌نێرمه خوازبێنیی كچه.” پاشان یه‌كێك له
هه‌واڵبه‌ره‌كانی بانگ ده‌كا‌و پێی ده‌ڵێ:
” ده‌چیته لای كچی شوان‌و پێی ده‌ڵێی كوڕی سوڵتان دڵی
له تۆ چووه‌و دیه‌وێ بتخوازێ. ” ئیدی هه‌واڵبه‌ر
ده‌چێ‌و به كچه ده‌ڵێ:
” كوڕی سوڵتان كه‌وتۆته داوی ئه‌وینی تۆوه‌و
ده‌یه‌وێ بتخوازێ. ” به‌ڵام كچی شوان له وه‌ڵام‌دا
ده‌ڵێ: ” چ كارێك ده‌زانێ؟. ” هه‌واڵبه‌ر ده‌ڵێ:
”یــانی چی؟! ئه‌و كوڕی سوڵتانه. كوڕه سوڵتانیش
نابێ كار بكا. ”كچه ده‌ڵێ: ”به‌ڵام ده‌بێ كارێك
فێر بێ.” هه‌واڵبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه لای سوڵتان‌و
قسه‌كانی كچی شوانی بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
سوڵتان به كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ: ”كوڕم، كچی شوان داوای
لـێ‌كردووی كار‌و پیشه‌یه‌ك بۆ خۆت فێر بی. ئێستاش هه‌ر
سووری له‌سه‌ر ئه‌وه بیخوازی؟. ” كوڕی سوڵتان ده‌ڵێ:
”به‌ڵێ بابه؛ ده‌چم فێری حه‌سیر چنین ده‌بم.” پاشان
ده‌چێ‌و ده‌ست به فێربوونی حه‌سیرچنین ده‌كا؛ به
نه‌قش‌و نیگاری جۆراوجۆریه‌وه. پاش سێ ڕۆژ ئیدی فێر
ده‌بێ چۆن چۆنین فه‌رشی حه‌سیره‌یی نایاب بچنێ.
هه‌واڵبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه لای كچی شوان‌و پێی ده‌ڵێ:
”ئه‌م فه‌رشه حه‌سیره‌یی‌یانه كوڕی سوڵتان چنیونی.
”ئه‌وجا كچی شوان له‌گه‌ڵ هه‌واڵبه‌ره‌كه ده‌چێته
كۆشكی سوڵتان‌و مێرد به كوڕه‌كه‌ی ده‌كا.
ڕۆژێك له ڕۆژان ، له شاری به‌غدا، كوڕی سوڵتان به
شه‌قامێك‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێ. ده‌گاته لای
میوانخانه‌یه‌ك. میوانخانه‌كه ئه‌وه‌نده پاك‌و
خاوێن‌و باسه‌فا ده‌بێ، سه‌رنجی كوڕه ڕاده‌كێشێ،
ده‌چێته ژووره‌وه‌و له قوژبنێك‌دا داده‌نیشێ.
بێ‌ئاگا له‌وه كه ئێره شوێنی جه‌رده‌و
پیاوكوژانه. جه‌رده‌كان كوڕی سوڵتان قۆڵبه‌ست
ده‌كه‌ن‌و فڕێی ده‌ده‌نه نێو سیاچاڵێكی پان‌و
پۆڕه‌وه كه زۆر له گه‌وره پیاوانی شاریشی تێ‌دا
زیندانی كراون. جه‌رده‌و پیاوكوژان كه‌سانێكیان
ده‌كوشت كه له هه‌مووان قه‌ڵه‌وتر بوایه. پاشان
گۆشتی كوژراوه‌كانیان ده‌كوڵاند‌و ده‌رخواردی ئه‌و
كه‌سانه‌یان ده‌دا كه له هه‌مووان له‌ڕ‌و لاوازتر
بوون. ئیدی به‌م كاره كه‌یف‌ساز‌و دڵخۆش ده‌بوون.
كوڕی سوڵتانیش له هه‌موویان لاوازتر ده‌بێ‌و كه‌سیش
له‌وه ئاگادار نییه كه كوڕی سوڵتانی ئێرانه؛ بۆیه
گیانیشی له ئه‌من‌و ئه‌مان‌دا ده‌بێ.
كوڕی سوڵتان باسی پیشه‌ی خۆی ده‌كا‌و به دزان‌و
پیاوكوژان ده‌ڵـێ: ”ئه‌من حه‌سیرچنم‌و حه‌سیری
نایاب‌و به‌هادار ده‌چنم.” ئه‌وانیش حه‌سیری بۆ دێنن‌و
داوای لـێ‌ده‌كه‌ن بۆیان بچنێ. كوڕی سوڵتان له
ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ، سێ دانه فه‌رشی حه‌سیره‌یی
ده‌چنێ‌و پێیان ده‌ڵێ: ”ئه‌مانه ببه‌نه كۆشكی
سوڵتانی ئێران ، تا سوڵتان دانه‌ی به سه‌د سكه‌ی زێڕ
لـێتان بكڕێ.” دزه‌كانیش فه‌رشه حه‌سیره‌یی‌یه‌كان
ده‌گه‌یه‌ننه كۆشكی سوڵتان. سوڵتان، كاتێ‌كه چاوی
به حه‌سیره‌كان ده‌كه‌وێ، ده‌سكردی كوڕی خۆی
ده‌ناسێته‌وه. هه‌ربۆیه فه‌رشه‌كان ده‌باته لای كچی
شوان‌و ده‌ڵێ: ” كوڕه بێ‌سه‌ر‌و شوێنه‌كه‌م
ئه‌مانه‌ی چنیوه‌و داویه به چه‌ند كه‌سێك بۆ
كۆشكه‌كه‌میان هێناوه.” كچی شوانیش حه‌سیره‌كان
وه‌رده‌گرێ‌و به‌جوانی ئه‌مدیو‌و ئه‌ودیویان ده‌كا‌و
لێیان ورد ده‌بێته‌وه‌و ده‌بینێ مێرده‌كه‌ی له‌نێو
نه‌قش‌و نیگاری هه‌ركام له حه‌سیره‌كان‌دا به زمانی
ئێرانی شتی نووسیوه. كچه‌ش ده‌سبه‌جێ په‌یامی
مێرده‌كه‌ی به سوڵتان ده‌گه‌یه‌نێ.
سوڵتان كۆمه‌ڵێك سه‌رباز ده‌نێرێته سه‌ر جه‌رده‌و
پیاوكوژان؛ سه‌ربازه‌كان، زیندانییه‌كان ڕزگار
ده‌كه‌ن‌و گشت دز‌و جه‌رده‌كان ده‌كوژن. كوڕی سوڵتانیش
ساق‌و سڵامه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆشك بۆ لای باوكی‌و
هاوسه‌ره‌كه‌ی ، واته هه‌مان كچی نازه‌نینی شوان..
كوڕی سوڵتان كاتێك كه ده‌گاته كۆشكه‌كه‌و هه‌میسان
هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه ، كڕنۆشی بۆ ده‌با‌و قاچی
ماچ ده‌كا‌و ده‌ڵێ:
”خۆشه‌ویستم، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بای ، ئه‌من ئێستا زیندوو
نه‌بووم. سوڵتانیش له‌وه‌ی كه بووكێكی ئه‌وتۆی هه‌یه
، شاد‌و دڵخۆش ده‌بێ. ”
داپیره‌م ڕووی تێ‌كردم‌و گوتی:
- ”خۆ ئێستا تێ‌گه‌یشتی له‌به‌رچی ده‌ڵێم پیاوان
پێویسته كارێكی له‌بار‌و به‌كه‌ڵك فێر بن؟”
گوتم:
- ” به‌ڵێ، چاك تێ‌گه‌یشتم. هه‌ركه پاره‌یه‌كیشم
ده‌ست كه‌وت، ده‌چم مشارێك‌و چه‌كوشێك‌و چه‌ند پارچه
ته‌خته‌داری قایم‌و ئه‌ستوور ده‌كڕم‌و هه‌وڵ ده‌ده‌م
كورسییه‌كی ساده‌و كتێبخانه‌یه‌كی چكۆله بۆ خۆم
دروست بكه‌م.”
سه‌رچاوه:
”خانه‌ای برای فرزندانم”، مجموعه داستان كوتاه ،
ترجمه محـسن سلیمان ، ص. 51-54
|